به‌ڵام سه‌ركه‌وتنى شۆڕشى(14 ته‌مووزى 1958)[1] ده‌روازه‌يه‌كى به‌ڕووى چه‌پ و ماركسييه‌كان له ئێراقدا كرده‌وه، له لايه‌ك بووه هۆى زيادبوونى ژماره‌ى ئه‌ندام و هه‌وادارانيان، له لايه‌كى ديكه‌شه‌وه په‌ره‌سه‌ندنى چالاكييه‌كانيان له ئێراق و كوردستاندا،[2] جگه‌له‌وه‌ش بارودۆخه‌كه كاريگه‌ربوو له نزيك بوونه‌وه‌ى پارتى و پارتى كۆمۆنيستى ئێراق، به‌تايبه‌تى دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى مه‌لامسته‌فاى بارزانى له (6/10/1958) بۆ به‌غدا، به‌مه‌ش كۆمۆنيسته‌كان هێنده‌ى پارتييه‌كان چالاكييان نواند وبه‌هاتنه‌وه‌ى دڵخۆش بوون، چونكه به‌هيواى ئه‌وه‌بوون ناوبراو به بيرۆكه‌ى كۆمۆنيستانه گه‌ڕابێته‌وه.[3] ئه‌م بارودۆخه‌ش وايكرد له (10/11/1958) به‌ياننامه‌يه‌ك له نێوان هه‌ردوو پارتى ناوبراو واژۆ بكرێت و بڵاو بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش كاريگه‌رى كرده سه‌ر بارى ناوخۆ پارتى، چونكه جارێكى ديكه چه‌په‌كان له ناو پارتيدا باڵا ده‌ست بوونه‌وه، به‌تايبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى ئيبراهيم ئه‌حمه‌د وه‌ك سكرتێر له 1959 دوورخرايه‌وه و له شوێنى ئه‌ودا “هه‌مزه عه‌بدولڵا” به سكرتێر دانرايه‌وه، لێره‌شدا له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌مزه عه‌بدولڵا كه‌سايه‌تييه‌كى ماركسى بوو، كه‌وته هاوكارى وهه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ پارتى كۆمۆنيستدا، تا ئه‌و ڕاده‌يه‌ى له سه‌رچاوه‌كاندا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كرێت پارتى له سياسه‌تى خۆي‌دا به‌ته‌واوه‌تى كه‌وتۆته ژێر كاريگه‌ى پارتى كۆمۆنيسته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى له دواجار پارتى ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر يه‌كخستنى چالاكى ڕێكخراوه‌كانى قوتابييان، لاوان، ئافره‌تان وجووتياران ده‌ربڕيوه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدايه كۆمۆنيسته‌كان مه‌به‌ستيان بوو له ڕێگه‌ى سوود وه‌رگرتن له ماركسييه‌كانى ناو پارتييه‌وه، پارتى بكه‌ن له ڕوويه‌كى تر‌ى پارته‌كه‌يان،[4] چونكه به پێچه‌وانه‌ى ويستى مه‌لامسته‌فاى بارزانى، هه‌مزه عه‌بدولڵا په‌يمانى به‌ره‌ى نيشتمانى واژۆده‌كات، كه له‌لايه‌ن كۆمۆنيسته‌كانه‌وه له (28/6/1959) پێشكه‌ش كرابوو، به‌مه‌ش ڕووداوه‌كان درێژه‌ى نه‌كێشا له كاتێكدا له شه‌وى (30/6/1959) به‌فه‌رمانى مه‌لا مسته‌فا باره‌گاى مه‌كته‌بى سياسى ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گيرێت و، هه‌مزه عه‌بدولڵا وهاوڕێكانى له پارتى ده‌رده‌كرێن.[5]
له‌سه‌روبه‌ندى دواى كوده‌تاى (8ى شوباتى 1963) له‌ناو بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاريخوازيى كورد، دووباڵى جياواز به ڕوونى به‌ديار كه‌وتن، ئه‌وانيش باڵى مه‌لا مسته‌فاى بارزانى سه‌رۆك و باڵى مه‌كته‌بى سياسى به‌ڕابه‌رايه‌تى ئيبراهيم ئه‌حمه‌د بوون، كه يه‌كه‌ميان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوو به زووترين كات شه‌ڕ له‌دژى حكوومه‌تى ئێراق ڕابگه‌يه‌نرێته‌وه، به‌ڵام دووميان له‌گه‌ڵ شه‌ڕدا نه‌بوون، له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌ر له كوده‌تاكه په‌يوه‌ندييان به كوده‌تاچييه‌كانه‌وه هه‌بوو، هه‌ندێك به‌ڵێنى زاره‌كيشيان وه‌رگرتبوو، به‌ڵام به‌رده‌وامى و سووربوونى حكوومه‌تى ئێراق له‌سه‌ر جێبه‌جێ نه‌كردنى داخوازييه‌كانى كورد، بووه هۆكارى ئه‌وه‌ى دووباره شه‌ڕ له (10/6/1963) هه‌ڵبگيرسێته‌وه، كاتێكيش حكوومه‌تى ئێراقى له ناوخۆى كه‌وته ململانێ و له(18ى تشرينى دووه‌مى 1963) له‌سه‌ر ده‌ستى عه‌بدولسه‌لام عارف به‌عسييه‌كان له ده‌سه‌ڵات دووخرانه‌وه، عه‌بدولسه‌لام عارف داواى دانووستانى له كورد كرد، بارزانيش له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى پارتى كۆمۆنيستى ئێراق و پارتى نيشتمانيى ديموكراتى، و به‌ڕه‌زامه‌ندى يه‌كێتيى سۆڤييه‌ت، بۆ به‌لادا خستنى ناكۆكييه‌كانى ناوخۆ و سوود وه‌رگرتن له كات به داواكارييه‌كه‌ى ڕ‌ازى بوو، به‌ڵام ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سياسى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به هه‌نگاوه‌كه ڕ‌ازى نه‌بوون، به‌مه‌ش وه‌كوو كاردانه‌وه‌يه‌ك له نيسانى 1964 كۆنگره‌يه‌كيان له‌ماوه‌ت به‌ست، ئه‌نجام به‌ياننامه‌يه‌كيان به‌ناوى (ڕێككه‌وتننامه‌ى مشير-بارزانى خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه يان ماف وه‌رگرتن؟) ڕاگه‌ياند و، بڕيارى ده‌ركردنى مه‌لامسته‌فاى بارزانييان له پارتييدا،[6] ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تاى لێكترازانێكى گه‌وره بوو له بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاريخوازى كوردستان، چونكه مه‌لامسته‌فاش له كۆنگره‌ى شه‌شه‌م له ته‌مووزى 1964له‌ماوه‌ت بڕيارى ده‌كردنى ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سياسيدا.[7] به‌مه‌ش سه‌ره‌تاى شه‌ڕێكى خوێناوى له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌ڵگيرسا، كه‌تاوه‌كوو ده‌رچوونى به‌ياننامه‌ى (11ئازارى 1970)ى خاياند.
سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه وپه‌ره‌سه‌ندنى بير‌ى چه‌پى ماركسى له‌وقۆناغه‌دا، ئه‌وه‌يه كه لە ناوەڕاستى شەستەکان بەدواوە ڕەوتى چەپ لە دونیادا پەرەسەندنى زیاترى بەخۆیەوە بینى، ئەمەش لە ئەنجامى،
یەکەم: قووڵبوونەوەى ناکۆکیی و جیاوازییەکانى یەکێتیى سۆڤیەت و کۆمارى گەلى چین و تۆمەتبارکردنى یەکترى[8]،
دووەم: ده‌ست پێ کردنى شۆڕشى ڕۆشنبیریى چین[9]، سێیەمیش شۆڕشى لاوانى مایسى (1968) لە پاریس[10]، کە تێکڕا هەر یەکەیان کاریگەرى بە سەر هێزە چەپ و کۆمۆنیستەکانەوە لە سەرانسەرى دونیادا ڕەنگى دایەوە، بەمەش چ لە سەر ئاستى ئێراق و چ لە سەر ئاستى باشوورى کوردستان ڕەوتى چەپ ڕەواجێکى زیاترى پەیدا کرد و ڕۆشنبیران و سیاسییەکانى بەخۆیەوە گرێدا، چونکە لەو سەردەمەدا ئێراق پێوەندییەکى باشى لەگەڵ هەر یەکە لە یەکێتیى سۆڤیەت، چین، ئەڵمانیاى ڕۆژهەڵات و ڕێکخراوە فەلەستینییەکاندا هەبوو، ئیدى لەو ڕێگایەوە زۆرێک لە ئەدەبیاتى سیاسى چەپ بۆ باشوورى کوردستان دەگوێزرایەوە.[11]
بە جیاواز لەوانەى ئاماژەى بۆ کرا، دەخوازێت باسى دەرکەوتنى بزووتنەوە چەکدراییەکەى ساڵى (1967)ى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بکەین، کە لە لایەن (کۆمیتەى شۆڕشگێڕى حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران[12]) بەرپا کرا، چونکە زۆرێک لە سەرکردەکانى ئەو بزووتنەوە چەکدارییە هەڵگرى بیرى چەپ بوون، بەمەش لاوانى باشوورى کوردستان پێوەى کاریگەر بوون، ئەوە لە لایەک لە لایەکى دیکەوە هاتنى گروپێک لە ڕێکخراوى (سازمانى ئینقلابى حزبى تودەى ئێران[13])، کە پێک هاتبوون لە هەر یەک لە: ئیرەجى کەشکۆڵى[14]، خوسرەوى سەفایى[15] و کۆرشى لاشایى[16] بۆ باشوورى کوردستان [17]و دواتر جێگیر بوونیان لە بەکرەجۆ پەرەى زیاترى بە بڵاو کردنەوەى بیرى چەپ بە شێوەیەکى گشتى و ئەندێشەى ما‌و تسى تۆنگ(1893_1975)،[18] چونکە ئەوان لەگەڵ هاتنیان کەوتنە پێوەندى لەگەڵ (جەلال تاڵه‌بانى1933_2017) کە بە گوتەى ئەوان ناوبراو وەکوو کەسایەتییەکى دیارى ناو باڵى مەکتەبى سیاسیی شارەزایى باشى دەربارەى بیرى مارکسى، ناکۆکییەکانى نێو بزووتنەوەى کۆمۆنیستى، خاڵە تیۆرییەکان هەبوە و بەرگریکارێکى سەختى (ڕێبازى ماوى[19]) بوە.[20]له‌م باره‌يه‌وه جه‌لال تاڵه‌بانى ده‌ڵێت:”ئێمه‌ى گه‌نجانى چه‌پى ناو پارتى، كه‌وتينه بن كاريگه‌رى خه‌تى چينه‌وه، ماوتسى تۆنگمان خۆش ئه‌ويست، كارگه‌يشتووه ئه‌وه‌ى، ئێمه له باره‌گاكانى خۆمان له به‌كره‌جۆ وله قه‌ره‌داخ وێنه‌ى ماوتسى تۆنگمان هه‌ڵواسيبوو، مه‌داليايه‌كى ماوتسى تۆنگ به سنگه‌مه‌وه بوو، بۆيه ئێمه ئه‌ڵقه‌ى ڕۆشنبيريمان دروستكردبوو…“[21].
لە باشوورى كوردستانيشدا ژێر لە ژێر کاریگەریى ئەو فاکتەرە جیهانییانەى ناو بران زۆر بزاڤى سیاسیى و شۆڕشگێڕ و ئازادیخواز بەرپا بوون، بە گشتى سەرجەمى ئەو بزاڤە شۆڕشگێڕ و ئازادییخوازانە-بە شۆڕشى ئەیلوولیشەوە ئەو قاڵبوەوەى پرسى چینایەتى و ئایدۆلۆژیاى سۆشیالیزم نەبوون و ببوونە مایەى پەیدابوونى کەلێنێکى گەورە لە نێو بزاڤى ڕزگایخوازیی کوردستان[22]، بۆ پڕکردنەوەى ئەو کەلێنەش ژمارەیەک لاوى نیشتمانپەروەرى ڕووناکبیر و گۆشگراو بە بیروباوەڕى مارکسیزم، لە کۆتایى ساڵانى شەستەکان و سەرەتاى (1970) کەوتنە گەڕ و خۆسازدانى نهێنى، بۆ پێک هێنانى ڕێکخراوێکى چەپ لە کوردستان.[23]
ئیدى لە چوارچێوەى ئەو پێشهاتانە و کاریگەربوونى ڕۆشنبیران لە باشوورى کوردستان،[24] بە ئەدەبیاتى سیاسى بیرى چەپ و خوێندنەوەى مێژووى شۆڕشەکانى ئەمریکاى لاتین و شۆڕشەکانى دیکەى دونیا، هه‌روه‌ها هاتنى كتێبه فكرييه‌كانى چه‌پ بۆ كوردستان، چ ئه‌وانه‌ى له مۆسكۆ له‌سه‌ر بيروباوه‌ڕى ماركسى لينينى چاپ وبڵاوده‌كرانه‌وه، چ ئه‌و كتێبانه‌ى له‌سه‌ر بيروباوه‌ڕى ماوتسى تۆنگ بڵاوده‌بوونه‌وه.[25]پێشتريش ڕۆژنامه‌ى(النور[26])هه‌بوو له به‌غداد به زمانى عه‌ره‌بى ده‌رده‌چوو، كۆمه‌ڵێك وتارى له‌سه‌ر فكرى ماركسى ووه‌رگێڕانى كتێبه‌كانى ئاڤاناسى له‌سه‌ر فكرى ماركسى له‌وێدا بڵاوئه‌كرده‌وه.[27]
لە لایەک و لە لایەکى دیکەش زیادبوونى مەینەتییەکانى کورد لە سەر دەستى حکوومەتى ئێراق، کەڵەکەبوونى ناکۆکى و ململانێى ناوخۆیى، بوەتە هۆکارى ئەوە لە کۆتایى شەستەکاندا کۆمەڵێک گەنج و خوێندەوارى ئەو سەردەمە بگەنە ئەو بیرۆکەیەى بەو پێکهاتە پارتییانەى لە باشوورى کوردستاندا هەن، کورد ناگات بە ئامانج، بۆیە سەرەتا لە دەورى چەند ئەڵقەیەکى ڕ‌ۆشنبیرى کۆبوونەوە و دواتریش کەوتنە بیرى ئەوەى جێگرەوەیەکى دیکە بدۆزنەوە، کە دوا جار هاتنە پێشەوەى بارودۆخەکە بە گشتى دامەزراندنى ڕێکخراوێکى تازەى بە ناو کۆمەڵەى مارکسیى لینینیى کوردستان لە (10ى حوزەیرانى 1970) بەدواى خۆیدا هێنا.[28]
ئه‌و كاته لە گۆڕەپانى سیاسیی‌دا پارتى دیموکراتى کوردستان هەبوو، کە پێک هاتبوو لە باڵى مەکتەبى سیاسى و باڵى مستەفا بارزانى، لەگەڵ پارتى کۆمۆنیستى ئێراق، کە ئەوانیش دابەش ببوون بۆ سەرکردایەتى ناوەندى ( القیادة المرکزیة) و لیژنەیى ناوەندى ( اللجنة المرکزیة).[29]
لەم بارودۆخەدا بوو کە جەلال تاڵەبانى وەکوو کەسایەتییەکى کاریگەر لە لایەک کەوتە هەوڵى پێوەندیکردن و کۆ کردنەوەى کەسایەتییە هۆشیارەکان، بۆ ئەوەى بە نهێنى بکەونە کارەوە، لە لایەکى دیکەشەوە کەوتە هەوڵى ئاسانکاریى بۆ دەرچوونى گۆڤارى “ڕزگارى”، کە دواى دەرچوونى وەک مینبەرێکى گرینگ ڕۆڵى هەبوو لە بڵاوکردنەوەى بیرى مارکسى_لینینى بە گشتى و فکرى ماویى بە تایبەتى، ئەگەر بزانین لە زۆربەى ژمارەکانیدا پڕوپاگەندەى بۆ ماویزم کردووە و نووسراوە و وتەکانى ماوى تێدا وەرگێڕدراوە بۆ زمانى کوردى، ئەمەش دوا جار ڕۆڵى هەبووە لە کۆ کردنەوەى گرووپێک لە کەسانى گۆشکراو بە بیرى چەپ بە دەورى خۆیدا.
بارودۆخ و پێشهاتەکان سەرى بۆ ئەوە کێشا لە ناوچە جیاجیاکان و لە کۆڕوکۆ بوونەوە جیاوازەکاندا دەست کرا بە دەمەتەقێ و گفتوگۆى تایبەت بە بیروباوەڕى چەپ، هەروەها ئەوانەشى کە زیاتر کەوتبوونە ژێر کاریگەرییەوە دەستیان کرد بە خوێندنەوەى کتێبەکان (ئەوانەى تایبەت بوون بە بیرى چەپ) لەم چوارچێوەیەش کتێبخانەى “بیرى نوێ” کە شەهاب شێخ نوورى، سەرپەرشتى دەکرد، ڕۆڵى کاریگەرى هەبوو لە هێنانى کتێبەکان و دواتر دابەشکردنى بە نرخێکى گونجاو، کە ئەمەش زەمینەى بۆ دروستبوونى ئەڵقەى ڕۆشنبیریى بۆ خوێندنەوەى کتێب خۆش کرد، خوێندەوارێکى زۆرى بە دەورى کتێب وبڵاو کراوە مارکسییەکان بە گشتى و نووسینەکانى (ما‌و )بە تایبەتى کۆکردەوە و کەوتوونەتە شرۆڤەکردنییەوە. کاتێک باس لە دامەزراندنى کۆمەڵە دەکرێت، ئاماژە بۆ بوونى سێ گرووپ، دەکریت کە لە لایەن هەر یەک لە: جەلال تاڵەبانى، نەوشیروان مستەفا و شەهاب شێخ نوورییەوە سەرپەرشتى کراون و ڕۆڵیان بینیوە لە گردکردنەوەى چەپەکاندا بە دەورى خۆیاندا ، دواترییش لە دامەزراندنى کۆمەڵەدا، کە ئەمەش وەکوو مەسەلەیەکى مێژوویى لە کۆنفرانسى یەکەمى کۆمەڵە بە شێوەیەکى فەرمى دانى پێدانراوە، بەڵام کاتێک لە زانیاریى نێو سەرچاوەکان ورد دەبینەوە و شرۆڤەیان دەکەین، جۆرێک لە جیاوازیى بەدى دەکەین.
بارودۆخى سياسى كوردستانيش له ئه‌نجامى گفتوگۆى پارتى ديموكراتى كوردستان “باڵى بارزانى” له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى ئێراق شه‌وى (10/11ئازارى 1970) هەر دوولا لە سەر ڕاگەیاندنى بەیاننامەیەک بە ئەنجام گەیشتن و ڕۆژى دواترییش لە بەغداد بە ناوى (ئەنجوومەنى سەرکردایەتى شۆڕش)ى ئێراق ڕاگەیەندرا. كه له‌مێژووى سياسى كورددا به به‌ياننامه‌ى ئازار ده‌ناسرێت، دواى ئه‌وه‌ش كه، مه‌لا مسته‌فاى بارزانى بڕيارى ئه‌وه‌يدا كه هه‌ردوو باڵه‌كه تێكه‌ڵ به‌يه‌ك ببنه‌وه، لێبوردنى گشتيان ده‌ركرد، ڕايه‌ك له‌ناو مه‌كته‌بى سياسى هه‌بوو به‌وه‌ى ده‌بێت حزبێكى تر دروست بكه‌ن، ناوى لێبنێن “پارتى شۆڕشگێڕى كوردستان”، به‌ڵام دواتر له كۆنگره‌ى حه‌وته‌مى پارتى له مانگى ئازارى 1970بڕياردرا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پارتى شۆڕشگێڕى كوردستان و تێكه‌ڵبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پارتى ديموكراتى كوردستان، هه‌رچه‌نده دواى تێكه‌ڵبوونه‌وه‌كه‌ش هه‌ندێك كه‌س مابوونه‌وه وبه‌وناوه‌وه درێژه‌يان به‌كارى خۆيان‌دا و دواتريش په‌يوه‌نديان به حزبى به‌عسه‌وه كرد، دواتر بوونه به‌شێك له‌و به‌ره‌يه‌ى كه حزبى به‌عسى وحزبى شيوعيى ئێراقى له(17/7/1973)دا دروستيان كردبوو به‌ناوى “به‌ره‌ى نيشتمانيى و نه‌ته‌وه‌يى پێشكه‌وتنخواز”.
به‌هۆى له‌بارى بارودۆخى سياسى و ئه‌و ئاشتييه‌ى كه بۆماوه‌ى چوارساڵێك به‌رده‌وام بوو، هه‌لى ڕه‌خساند بۆ نزيك بوونه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى بيروباوه‌ڕى چه‌پيان هه‌بوو، سێ ده‌سته‌ى چه‌پ ونزيك به‌يه‌كتر له به‌غداو سلێمانى په‌يدابوبوون، يه‌كێكيان ئه‌وانه بوون كه له‌ده‌ورى گۆڤارى ڕزگارى كۆبوونه‌وه، ده‌سته‌يه‌كيش گرووپه‌كه‌ى مام جه‌لال بوون، بريتى بوون له فوئاد قه‌رداغى، نورده‌ين عه‌بدولڕه‌حمان و به‌كر حسه‌ين ڕه‌فعه‌تى مه‌لا، ده‌سته‌كه‌ى تريش گرووپه‌كه‌ى به‌غدا بوون كه فه‌ره‌يدون عه‌بدولقادرو شه‌هابى شێخ نورى، دارۆى شێخ نورى، فازيلى مه‌لا مه‌حموود، شاسوار جه‌لال، نه‌رمين عوسمان، …هتد، كه بيروباوه‌ڕى ماوتسيتۆنگيان هه‌بوو. فه‌ره‌يدون عه‌بدولقادر ده‌ڵێت: “پاش په‌يوه‌ندى كردن و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌رسێ ده‌سته‌كه وهاوڕێكانيان، پاش يه‌كه‌مين كۆبوونه‌وه‌ى تاوتوێ كردن، ئه‌وا كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ڕێك‌وپێك كرا بۆ بڕياردان له دامه‌زراندن وڕه‌نگ ڕشتن و نه‌خشه ڕێگاكاركردن و داڕشتنى هێڵه گشتييه‌كانى به‌رنامه‌يه‌ك له10/6/1970)، بۆ دروست بوونى ڕێكخراوێكى سياسى نوێ، كه بتوانێ شان بداته به‌ر ئه‌ركه‌كانى قۆناغ، له‌هه‌لومه‌رجى ئه‌وكاته‌ى كۆمه‌ڵى كوردستاندا، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌ش له به‌غداو له گه‌ڕه‌كى(راغيبه‌خاتون) وله‌ماڵى ئێمه به‌سترا، ئاماده‌بووانيش بريتى بوون له: مام جه‌لال، شه‌هاب شێخ نورى، فازيلى مه‌لا مه‌حمود، فوئاد قه‌ره‌داغى، دلێر سديق، ڕه‌فعه‌تى مه‌لا و فه‌ره‌يدون عه‌بدولقادر)”. له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا هه‌موو ڕێككه‌وتن وبڕياريانداوه، كه ڕێكخراوێكى(ماركسى_لينينى) دابمه‌زرێت، له‌به‌ر ڕۆشنایی ئايدياى (ماركسيزم_لينينيزم، بيروبۆچوونى_ماتسی تۆنگ) كارب كات. به‌م شێوه‌يه ناوى ڕێكخراوه‌كه بووبه: كۆمه‌ڵه‌ى ماركسى_لينينى كوردستانى ئێراق_بيروباوه‌ڕى ماوتسى تۆنگ. به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌م ڕێكخراوه به‌هۆى ئه‌وه‌ى سه‌رخه‌ته فيكرييه‌كانى خۆى به‌ته‌واوى يه‌كلايى نه‌كردبووه‌وه، كه ئايا ڕێكخراوێكى ئێراقى بێت و بۆ هه‌موو ئێراق كاربكات، ياخود ته‌نها تايبه‌ت بێت به كوردستان وله‌چوارچێوه‌ى كوردستاندا قه‌تيس ببێت، بۆيه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌يه كێشه وململانێ له ناو كۆمه‌ڵه‌دا په‌يدابوو.
سه‌ره‌تاى ناكۆكييه‌كانى ناو كۆمه‌ڵه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى، لە سەر مه‌سه‌له‌ى كوردستانى بوون و ئێراقى بوونى ته‌نزيمه‌كانى، ئیتر لێره‌وه دوو بير كردنه‌وه‌ى جياوازیى كوردستانى و ئێراقى له نێو كۆمه‌ڵه‌دا سه‌رى هه‌ڵدا. ئه‌وه‌بوو دواتر له‌ڕێگه‌ى ڕاپرسييه‌كه‌وه له ناو ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵه ئه‌و مه‌سه‌له‌يه يه‌كلا كرايه‌وه، و ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ى ئه‌و بيروبۆچوونه (ئێراقچييه)يان هه‌يه، ژماره‌يه‌كى كه‌من وهه‌ر نزيكه‌ى 15كه‌س ده‌بن، دواجار(فوئاد قه‌ره‌داغى و فازيلى مه‌لا مه‌حموود) به‌بڵاوكراوه‌يه‌كى ناوه‌ندى كۆمه‌ڵه، پاش ئاگاداركردنه‌وه خۆيان له ڕێكخستنه‌كانى كۆمه‌ڵه دوورخرانه‌وه، له‌م باره‌يه‌وه فوئاد قه‌ره‌داغى ده‌ڵێت: “کۆمەڵە وەک رێکخراوێکی مارکسی – لێنینی، واتە کۆمۆنیستی خۆی پێناسەکرد، دیارە یەکێک لەو بابەتانەی هەر رێکخراوێکی کۆمۆنیستی بەرەو ڕووی دەبێتەوە سنووری کارکردن و ناسنامەی ئەو حزبەیە کە دەیەوێت بوونیادی بنێت. ئەم خاڵە سەرەتا لەنێو کۆمیتەی سەرکردایەتیداو دواتر لەنێو ئەندامانی ئەو کاتەی کۆمەڵەدا ناکۆکیی لێکەوتەوە. تەوەرەی ناکۆکییەکە بریتی بوو لەوەی: کۆمەڵە دەستەیەکی بزوتنەوەی نوێی کۆمۆنیستی دەبێت لە ئێراقداو بۆ پێکهێنانی حزبێکی کۆمۆنیستیی لە سەرانسەری ئێراقدا خەبات دەکات، یان رێکخراوێک دەبێت بۆ پێکهێنانی حزبێکی کۆمۆنیستیی کوردستانی کە سەرکردایەتی شۆڕشی رزگاریی نەتەوایەتی کورد (شۆڕشی دیموکراتیی نوێ) بکات، من و چەند هاوڕێیەک ئەوەی یەکەمیانمان پێ راست و گونجاو بوو لەگەڵ پرنسیپەکانی رێکخستنێکی لێنینیدا، لەبەر ئەوە لە ململانێکەدا بە “ئێراقچی” ناوزەدیان کردین و، دوای ساڵێک ململانێ پێکەوە هەڵماننەکردو دوای راپرسییەک لەریزەکانی رێکخستندا بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو ناکۆکییە، بڕیاری چوونە دەرەوەمان دا”.
به‌مه‌ش گه‌راى يه‌كه‌مين لێك ترازان له نێو ڕيزه‌كانى لە سەر ئه‌م پرسه سه‌ر هه‌ڵده‌دات و ئاڕاسته‌ى ئێراقى كۆمه‌ڵه له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له گه‌ڕه‌كى شارى سلێمانى كۆبوونه‌وه‌يه‌ك ئه‌نجام دا‌و له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا بڕيارى دروستكردنى ڕێكخراوێك به ناوى (كۆمه‌ڵه‌ى ماركسى-لينينى حیزبه شيوعيیه‌كانى ئێراق) دروست ده‌كه‌ن و فوئاد قه‌ره‌داغى ده‌كه‌نه سكرتێر و ئه‌شره‌ف تاڵه‌بانى و سلێمان عومه‌ر وه‌ك ئه‌ندام هه‌ڵده‌بژێرێن، دواتر ئه‌م سێ كه‌سە ناويان لێ ده‌نرێت (ئه‌ڵقه‌ى ناوه‌ندى)، ئه‌م مه‌سه‌له‌يه هه‌ر به‌وه‌نده كۆتايى نه‌هات، به‌ڵكوو له سه‌رده‌مێكى دواتردا به‌شێوه‌يه‌كى گه‌وره‌تر و فراوانتر ده‌ركه‌وته‌وه.
سەرچاوە:
[1] بۆ زياتر له‌سه‌ر چۆنێتى ڕووداوه‌كانى شۆڕشى 14ى ته‌مووزو چۆنێتى ڕوودانى بڕوانه: ليث عبدالحسين الزبيدى، ثورة 14تموز في العراق، منشورات مكتبة اليقظة العربية، ط2، بغداد، 1981، ص19-35؛ صبيح على غالب، قصة 14تموز والضباط الاحرار، ط2، بغداد، 1971، ص37.
[2] بۆ زياتر بڕوانه: د.سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رچاوه‌ى پێشوو، ل196-197.
[3] ئيبراهيم جه‌لال، خوارووى كوردستان وشۆڕشى ئه‌يلوول بنياتنان وهه‌ڵته‌كاندن (1961-1975) چاپى چواره‌م، سلێمانى.
[4] ئامانج حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د، برايم ئه‌حمه‌د ڕۆڵى له بزاڤى ڕزگاريخوازى وڕووناكبيرى گه‌لى كورددا، چاپخانه‌ى ڕه‌نج، سلێمانى، 2009، ل155.
[5] حوسێن محه‌مه‌د عه‌زيز: پێنج كاتژمێر له‌گه‌ڵ (برايم ئه‌حمه‌د)دا، چاپى سێيه‌م، سلێمانى، چاپخانه‌ى سيما، 2002، ل26.
[6] بڕوانه: پارتى ديموكراتى كوردستان، ڕێككه‌وتنامه‌ى مشير-بارزانى خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانه يان ماف وه‌رگرتن، 19نيسانى 1964.
[7] بۆ زياتر بڕوانه: ئامانج حه‌سه‌ن، سه‌رچاوه‌ى پێشوو، ل196-197.
[8] تێكچوونی پێوەندییەكانی سۆڤیەت و چین هەر لە كۆنگرەی بیستەمی حیزبی كۆمۆنیستی سۆڤیەت لە ساڵی 1956وە هاتنە سەر حكومی خرۆشۆف دەستی پێ كرد، خرۆشۆف لە كۆنگرەی بیستەمدا پێویستی تێزی دیكتاتۆریی پرۆلیتاری ڕەت كردەوە، ڕایگەیاند تێزی دیكەی وەك پێكەوە ژیان بە ئاشتی لەگەڵ بەرەی جیهانی سەرمایەداریی (كەپیتالیزم) و تیۆری ڕێگای گەشەسەندنی ناسەرمایەداریی هێنایە ئاراوە، دوای ئەم گۆڕانكارییە حیزبی كۆمۆنیستی چین كەوتە ڕەخنەگرتن لە ڕێبازی پەسندكراوی كۆنگرەی بیستەم و بە پاشگەزبوونەوە لە بنەماكانی ماركس و لینین ناوی برد. (بۆ زانیاریی، زیاتر بڕوانە: ئەیوب ئەیوب زادە: چەپ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، دۆزی ناسێونالی كورد، ب1، چ1،Nima Verlag، 2002، ل37_41).
[9] شۆڕشی كەلتووری چین: سیاسەتێكی نوێ بوو، لە 16ی ئایاری 1966 لە لایەن كۆمیتەی ناوەندی پارتی كۆمۆنیستی چینەوە ڕاگەیەنرا، بە شۆڕشی كەلتووری ناوبرا، ما‌و تسی تۆنگ ڕێبەر و سەرۆكی ئەم حیزبە لە ڕاگەیاندنی ئەم شۆڕشەدا چەند ئامانجێكی هەبوو، ئامانجی سەرەكیی شۆڕشەكە پێش هەموو شتێك پرۆسەیەكی پەروەردەیی بوە بۆ ئەوەی نەوەیەكی نوێ دروست بكات، لە بیری هەزاران ساڵەی موڵكداریی ڕزگاری بكات، یەك لە ئامانجەكانی تری ئامانجی ئابووریی، ڕزگاركردنی وڵات بوە لەو كێشە ئابوورییانەی، كە ڕووی تێ كردبوون. ما‌و لە ڕێگەی شۆڕشی كەلتووری بەڵێنی بە خەڵكی چین دا، كە نەك تەنیا چەوسانەوەی كرێكار و وەرزێرەكان لە لایەن خاوەن زەوی و سەرمایەدارەكانەوە كۆتایی پێ دێت، بەڵكوو شۆڕش بە خێراییەكی سەرسوڕهێنەر بۆ پێشەوە دەچێت‌و كرێكار‌و وەرزێر و ڕۆشنبیرەكان لە كۆمەڵگەدا بە یەكسانی دەگەن. (محه‌مه‌د خه‌يرى ئه‌لوادى، ئه‌زموونه‌كانى چين له توندڕه‌وييه‌وه بۆ ميانڕه‌وى، وه‌رگێڕانى: موحسين عه‌لى ئه‌كبه‌ر، له‌بڵاوكراوه‌كانى ده‌زگاى ئايديا، سلێمانى، 2021، ل51-70)
[10] بۆ زياتر له‌سه‌ر هۆكاروده‌ره‌نجامه‌كانى ئه‌م شۆڕشه بڕوانه:كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر، شۆڕشى خوێندكاران ئايارى1968، وه‌رگێڕانى: ئه‌حمه‌د فاتيح محه‌مه‌د، چ1، سلێمانى، 2019، ل13ودواتر.
[11] د.ئەحمەد حەمە ئەمین، ڕەوتى چەپ لە باشوورى کوردستان، ل45-46؛
[12] جه‌ليل گادانى، به‌م شێوه‌يه ناوی كۆميته‌ی شۆڕشگێڕى بردوه، كه پێك هاتوون له: (سوله‌يمان موعينى، سمايلى شه‌ريف زاده، محه‌مه‌د ئه‌مين سيراجى، مه‌لائاواره، باپير شكاك (نحۆ)، عه‌بدولڵاى موعينى، مه‌لا ڕه‌سوڵ پێش نماز، خه‌ليل شه‌وباش، سالار حه‌يده‌ر، موراد شيرێژ، سه‌يد فه‌تاح، قادر شه‌ريف). كۆميته‌ى شۆڕشگێڕى پێوه‌ندييان به (پ.د.ك)، باڵی (جه‌لالى)يه‌وه هه‌بوه، له‌و كاته‌دا مه‌لا مسته‌فاش هاوپه‌يمانى ئێران بوه. هه‌ر له‌م ماوه‌يه‌دا كۆرش لاشاى ئه‌ندامی كۆميته‌ى شۆڕشگێڕى حيزبى توده له به‌كره‌جۆ له ناوه‌ندى ده‌سەڵاتى سياسيى به‌ڕێوبه‌رايه‌تيى باڵى جه‌لالى كۆ بوونه‌ته‌وه و به گه‌رمى پشتگيرييان له په‌ره‌سه‌ندنى بير‌ى جووڵانه‌وه‌ى چه‌كدارانه كردوه. له هه‌مانكاتدا سێ كه‌س له ڕێبه‌رانى كۆميته هه‌ر يه‌ك به جيا نامه بۆ ڕێبه‌رانى حيزبى توده ده‌نووسن له‌گه‌ڵ ڕوونكردنه‌وه‌ى دۆخى وڵات و هه‌لومه‌رجى خه‌بات داواى يارمه‌تيى له حيزبى توده ده‌كه‌ن. هەر بۆیە ئەمیرى قازیش باس لەوە دەکات: هۆیەکى دیکە بۆ هەڵایسانى بزووتنەوەکەى 1967-1968 دەست لە کاردابوون و دەستێوەردانى حیزبى تودە بوە لە کاروبارى نێوخۆییەکانى حیزبى دیموکرات شانبەشان دەگەڵ مایەی فیتنەیى حیزبى شیوعیى عێراق، هەر دوولا پێکەوە دەست لە ناو دەست لە ئاگر خۆشکەرانى جەرەیانەکە بوون.(ئه‌نوه‌ر حسێن وژيلوان هه‌ڵه‌دنى: ئه‌زموونى شۆڕشى كورد له ڕۆژهه‌ڵات، به‌شى دووه‌م، ده‌ستنووس).
[13] له ژێر كاريگه‌رى ئه‌م بارودۆخه‌دا و ده‌ركه‌وتنى بزووتنه‌وه‌ى ڕاديكاڵى لاوان له وڵاتانى ئه‌ورووپا، ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى حيزبى توده، له‌وانه: (مێهدى خانبابا تارانى، بيژه‌ن حيكمه‌ت، كۆرش لاشایى…هتد)، له حيزبى توده جيا بوونه‌وه (ڕێكخراوى شۆڕشگێرى حيزبى توده)ى ئێرانيان دامه‌زراند، كه باوه‌ڕيان به خه‌باتى چه‌كدارانه هه‌بوو. بؤ زياتر له‌سه‌ر ئه‌م ڕێكخراوه بڕوانه: حه‌ميد شه‌وكه‌ت، ڕوانينێك له ناوه‌وه بۆ بزووتنه‌وه‌ى چه‌پى ئێران، هه‌ڤپه‌يڤين له‌گه‌ڵ مێهدى خانباباتارانى، وه‌رگێڕانى: شۆڕش گوڵكار، به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى چاپ وبڵاوكردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبيرى، هه‌ولێر، 2013، ل110 ودواتر؛ محمود نادر، مائوئيسم در ايران، مؤسسه مطلعات وپژوهشهاى سياسى، تهران، ه.ش1397، ص15-37؛ حميد شوكت، نگاهى از درون به جنبش چپ ايران، گفتوگوبا ايرج كشكولى،چاپ چهارم، نشر اختران، تهران، 1400ه.ش، ص74-75.
[14] يه‌كێك بوو له ئه‌ندامانى سازمانى ئينقلابى، دواتر له‌سه‌رده‌مى شۆڕشى گه‌لانى ئێران، حزبى ڕه‌نجبه‌رانى ئێران دروست ده‌كه‌ن،دواى پاشه‌كشه‌ى هێزه چه‌په‌كان له ئێران هاتنه ناوچه‌كانى باشوورى كوردستان وله گوندى چۆخماخ باره‌گايان دانا، دواتر ئيره‌ج ده‌چێته ده‌ره‌وه و له‌پاريس نيشته‌جێ ده‌بێت، ساڵى 2020 مرد.
[15] له 2ى نيسانى 1935 له شارى خويى ئێران له دايك بووه، له ساڵى 1964 له حزبى توده جياده‌بێته‌وه و له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێيه‌كى تريدا سازمانى ئينقلابى دروست ده‌كه‌ن، له ساڵى (1968-1970) دێته كوردستان وماوه‌يه‌كيش له شارى به‌غدا ده‌مێنێته‌وه، په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ كادره‌كانى ماركسيزم ولينينيزمى ناو باڵى مه‌كته‌بى سياسى پارتى زۆر پته‌وبوو، زۆر دۆستى مام جه‌لال وشه‌هابى شێخ نوورى بوو، له (4ى ئايارى 1976) ساواك ده‌يگرن و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا له (6ى ئايارى 1976)دا گيان له‌ده‌ست ده‌دات. نه‌رمين عوسمان، له‌به‌ر تريفه‌ى مانگ خه‌ونه‌كانى نيشتمانمان ده‌چنى، چاپى يه‌كه‌م، چاپخانه‌ى كارۆ، سلێمانى، 2020، ل160؛
له مايسى 1976 هه‌واڵى له سێداره‌دانى بڵاو بۆوه‌وه، ڕێبازى نوێ كه له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى يه‌كێتى نيشتمانى له شام ده‌رده‌چوو هه‌واڵه‌كه‌ى به شيعرێك بڵاوكردۆته‌وه ونووسيويه‌تى( پێى ناوێ بۆ شه‌هيدى وه‌ته‌ن شيوه‌ن وگرين، نامرن ئه‌وانه وا له‌دڵى ميلله‌تا ئه‌ژين)، پاشان نووسيويه‌تى: “شه‌هيد بوونى خه‌سره‌و نه‌ك هه‌ر زيانێكى زل بوو بۆ گه‌لانى ئێران به‌ته‌نيا، به‌ڵكوو زه‌ره‌رێكى گه‌وره‌ش بوو له نه‌ته‌وه‌ى كورد وهه‌موو گه‌لانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه‌وت، هه‌ڤاڵ خه‌سره‌وى سه‌فايى له ساڵى 1968وه له ناو تێكۆشه‌رانى عێراق وئێراندا به ناوى قوباده‌وه ناسرابوو..” بڕوانه: ژماره(2)، تشرينى دووه‌مى 1976، ل8.
[16] كۆرشى لاشايى: له ساڵى 1936 له شارى لنگرودى باكورى ئێران له‌دايك بووه، ڕشته‌ى پزيشكى خوێندووه ، ئه‌ويش يه‌كێك بوو له دامه‌زرێنه‌رانى سازمانى ئينقلابى و له ساڵى 1967 و1968 چۆته ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان و بۆماوه‌ى چه‌ند مانگێك له ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌گه‌ڵ مه‌لا ئاواره وسلێمانى موعينى و ئه‌و گرووپه‌ى ناسراون به باڵى شۆڕشگێڕى حدكا ده‌مێنێته‌وه، دواى شكستى شۆڕشه‌كه له‌وێ، ماوه‌يه‌كيش له باشوورى كوردستان له به‌كره‌جۆ ده‌مێنێته‌وه، دواتر ده‌چێته‌وه بۆ ئه‌ورووپا و له ساڵى 1970 ده‌ڕواته‌وه بۆ ئێران، پاش ماوه‌يه‌ك له لايه‌ن ساواكه‌وه ده‌ستگيرده‌كرێت، و خۆى له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ى ساواكدا ڕاناگرێت وته‌سليم ده‌بێت، ئه‌وانيش ده‌يهێننه سه‌ر ته‌له‌فزيۆن و كۆمه‌ڵێك قسه‌ى پێ ده‌كه‌ن له‌باره‌ى بزووتنه‌وه‌ى چه‌پ و بێهواى ئه‌و بزووتنه‌وه‌يه له گۆڕانگارى له ئێران‌دا، ئه‌وانيش ئازادى ده‌كه‌ن وبه‌مشێوه‌يه تاوه‌كوو دواى شۆڕشى گه‌لانى ئێران له ساڵى 1979 ده‌مێنێته‌وه پاشان ده‌چێته ئه‌ورووبا، و له 2002 پاريس به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه كۆچى دوايى كرد. بۆزانيارى زياتر بڕوانه: حميد شوكت، گفتوگوبا كورش لاشايى نگاهى ازدرون به جنبش چپ ايران، چ4، نشر اختران، 1400ه.ش، ل177و دواتر.
[17] كۆرشى لاشايى له به‌رلين چاوى به (كه‌مال فوئاد)ده‌كه‌وێت، كه يه‌كێك بوو له نزيكه‌كانى جه‌لال تاڵه‌بانى، وله‌ڕێگه‌ى ئه‌وه‌وه ده‌چێت بۆ به‌غداو جه‌لال تاڵه‌بانى ده‌بينێت، وهاوكارى ده‌كات بۆ چوونه ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان، پاش دوو مانگ مانه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانى كۆميته‌ى شۆڕشگێڕ، بڕيارده‌دات له‌گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ئه‌ورووپا قه‌ناعه‌ت به ڕابه‌رانى سازمانى ئينقلابى بكات بێنه ڕۆژهه‌ڵات ودرێژه به‌شۆڕش بده‌ن، به‌ڵام كه ده‌گه‌نه به‌غداد هه‌واڵى كوژران وگيرانى سه‌ركرده‌كانى كۆميته‌كه ده‌بيستن، ناتوانن بچنه ڕۆژهه‌ڵات و له سلێمانى له به‌كره‌جۆ له‌لاى باڵى(م.س) و دواتريش هه‌ڵه‌بجه ده‌مێننه‌وه وبۆ ماوه‌يه‌ك درێژه به خه‌بات ده‌ده‌ن وبانگه‌شه بۆ بير‌ى ماويزم ده‌كه‌ن. بۆ زياتر بڕوانه: حه‌سه‌ن قازى، سازمانى ئينقلابى وكوردستان، چاپخانه‌ى شڤان، سلێمانى، 2022، ل8-9؛ سه‌ڵاح ڕه‌شيد، سه‌رچاوه‌ى پێشوو، ل383-384-385.
[18] فوئاد قه‌ره‌داغى ده‌ڵێت: “سەبارەت بە کاریگەریی سازمانی ئینقیلابی لەسەر ئاڕاستەکردنی ئێمە بەرەو رێبازی ماویستی راستییەکە نکوولی لێناکرێت، بەڵام ئەوە تەنها هۆکار نەبوو ، چونکە رستێک هۆکاریدیکە هەبوو کە ئێمەی بەرەو ئەو رێبازە دەبرد ( ئەو هۆکارانەم لە دیمانەیەکی رۆژنامەی هاوڵاتیدا لەسەر مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە دەستنیشانکردووە و دەتوانن لە هاوڵاتی ژمارە ٤١١ و ٤١٢ ی رێکەوتی ٦ و ٩ ی نیسانی ٢٠٠٨ دا بیخوێننەوە ) ، لەڕاستیدا ئێمە خۆمان ئامادەییمان تێدابوو ، بۆیە هاتنی ئەوان بووە هۆکاری دەرەکی تا مەیلی چەپی ماویستی نێو ئێمە بخەمڵێ و دواتر ببێتە پڕۆژەی بنیاتنانی رێکخراوێکی مارکسی لێنینی . لێرەدا پێویستە ئاماژە بەوە بکەم کە کۆرشی لاشایی تەنها ئەو ماوەیەی لەسلێمانی بوو کاریگەرییەکی رۆشنبیریی لەسەرمان هەبوو، چونکە کاتی دامەزراندنی کۆمەڵە ئەو گەڕابووەوە بۆ ئێران و لەوێ گیرا ، بەرگەی ئەشکەنجەی نەگرت ، رووخا‌و دواتر بووە باوەرپێکراوێکی دیوانی شاهەنشاهی ئێران. لێرە ، لەسەروبەندی دامەزراندنی کۆمەڵەدا ، دوو هاوڕێیدیکەی سازمانی ئینقیلابی کاریگەرییان هەبوو، ئەوانیش ( خوسرەوی سەفایی و ئیرەجی کەشکولی ) بوون کە بەناوی ( قوباد و ئیسماعیل ) دەناسران، تەنانەت مامجەلال کوڕی دووەمی بەناوی هاوڕی قوباد ( خوسرەوی سەفایی ) یەوە ناونا ، کە ئەوکاتە لە ئێران گیرابوو و لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیبەختکردبوو . بڕوانه: گۆڤارى سيڤيل، ژ( )، ؛ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ فوئاد قه‌ره‌داغى، 8/1/2023، له‌ڕێگه‌ى په‌يوه‌ندى ئه‌ليكترۆنييه‌وه.
[19] ڕێبازى ماوییزم: دەركەوتنی ئەم بیرە دەگەڕێتەوە بۆ (ماوتسی تۆنگ)، كە لە ئەیلولی 1893 لە گوندی شاوشیان لە هەرێمی هۆنان لەدایكبووە، باوكی جووتیارێكی هەژاری لادێی بووە، لە ساڵی 1911 بووەتە سەرباز‌و لە ساڵی 1918بووەتە فەرمانبەر لە كتێبخانەی پەكین بەمەش زیاتر تێكەڵ بە جیهانی كتێب بووە، هەر لەو ساڵەدا لە بیری ماركسی نزیكبووەتەوە، لە ساڵی 1921بووتە ئەندامی پارتی كۆمۆنیستی چین، لە 1923 بووەتە ئەندامی كۆمیتەی مەركەزی پارتی كۆمۆنیستی چین، پاش ئەوەی پارتی كۆمۆنیستی چین لەلایەن حكومەتی كۆمینتانگ تەنگی پێهەڵچنرا، ناچار بیریان لە خەباتی چەكداری كردەوە لەشكری سووریا‌ن دروستكرد. ماویش پشتگیری ئەم بیرۆكەیەی كرد، لە 1934 گەورەترین مارشی سەربازیان ئەنجامدا، كە نزیكەی 90 هەزار چەكداری لەشكری سوور بەشداریان كردووە، ما‌و لە 1949دا كۆماری چینی دامەزراند، گرنگترین بیروبۆچوونەكانی: (گواستنەوەی شۆڕش لە لادێ وە بۆ شارەكان، داگیركردنی شارەكان بەهۆی هێزی چەكدارییەوە، ما‌و پێچەوانەی ماركس‌و لینین، پێیوابوو جووتیاران نەك كرێكاران داینەمۆی شۆڕشن، تێكەڵاوی بیری ماركس‌و ناسیۆینالیزم‌و كۆمونیزم، ما‌و پێیوابوو بۆ گەیشتن بە دەسەڵاتی سیاسیی پێویستە لە ڕێگەی خەباتی پارتیزانییەوەبێت…هتد). بۆ زانیاریی زیاتر، بڕوانە: ئەردەڵان عەبدوڵا: چین زلهێزی نوێی جیهان، چ1، چاپخانەی ئاراس، كوردستان، هەولێر،2010، ل123_140 ؛ دێڤید پیترۆز: شۆڕشی كولتووریی چین، و.هەژار ڕەحیمی، چ2،چاپخانەی وەزارەتی رۆشنبیری(هەولێر)، كوردستان، 2010، ل9_26 ؛ ئا. لوقمان ڕەئوف: بیبلۆگرافیای ژیانی ماوتسی تۆنگ(لادێكان دڵی شۆڕشن)، ئایدیا، ژ36، ساڵی هەشتەم، كانوونی یەكەمی 2012، ل66؛ د.وجيه احمد عبدالكريم، ماوتسى تۆنگ(ئه‌و زه‌به‌لاحه زه‌رده‌ى دێوه چنييه‌كه‌ى له كونه‌كه‌ى هێنايه‌ده‌ر)، وه‌رگێڕانى: گه‌رميان محه‌مه‌د، چاپخانه‌ى گه‌نج، 2015، ل65ودواتر.
[20] ئەحمەد حەمە ئەمین، ڕەوتى چەپ، ل46-47.
[21] بڕوانه: سه‌ڵاح ڕه‌شيد، مام جه‌لال له لاوێتيه‌وه بۆ كۆشكى كۆمارى(چاوپێكه‌وتن)، چ1، چاپخانه‌ى كارۆ، سلێمانى، 2017، ل335.
[22] بۆزياتر بڕوانه: چاوپێكه‌وتنى نه‌شوان ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ ئاسۆى شێخ نوورى، گۆڤارى خه‌ڵك، ژ(4)، 1/8/2009، ل26.
[23] فەرەیدوون عەبدولڕەحیم عەبدولڵا، سەرچاوەى پێشوو، ل109-110.
[24] له‌ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانيش له‌م قۆناغه‌دا بير‌ى چه‌پ (ماويزم) له‌ژێر كاريگه‌رى ئه‌م هۆكارانه‌دا بڵاوبووه‌وه، و هه‌ر ئه‌مه‌ش وايكرد دواتر ڕێكخراوێك به‌ناوى ته‌شكيلات كه دواتر ده‌بێته كۆمه‌ڵه دروست ببێت. بۆ زياتر بڕوانه: شه‌يما سه‌عيد حمه‌لاو، كۆمه‌ڵه‌ى شۆڕشگێڕى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستانى ئێران-كۆمه‌ڵه(سازكا) 1969-1988، چاپخانه‌ى حه‌مدى، له بڵاوكراوه‌كانى ده‌زگاى ئايديا، سلێمانى، 2017، ل148-150. فاتح شێخ ئيسلامى ده‌ڵێت:”كۆمەڵە لە سەرەتاوە كە ساڵی 1969 پێكهات بە مانایەك ئالودەبوو، تێكەڵاو بوو بە فكری ماوی، بەڵام دوای ماوەیەك وردە وردە بە تەواوەتی لێی دووركەوتەوە، چونكە ئێمە بە كردەوە بۆمان دەركەوت كە ماویزم ئەوە نییە، چونكە ئێمە لە سۆڤێت دابڕابووین، لە بلۆك بەندی جیهانی ئەو زەمانەدا چین بەرامبەر بە سۆڤێت جۆرێكی تر لە كۆمۆنیزمی نوێنەرایەتی دەكرد، كە ئێمە بۆ ماوەیەك وەهمی خۆش باوەڕیمان بۆ ماویزم بڕواكرد، بەڵام دواتر لێی جیابووینەوە، چونكە ئەو تێزی محازەرەی شارەكان لە ڕێگەی دێهاتەوە لە شۆڕشی ئێران‌دا بە پێچەوانەوە دەرچوو، ئەوەش لە بەر ئەوەی شۆڕشی ئێران شۆڕشی شارەكان بوو. واتە شارەكان شۆڕ‌شیان كرد، دواتر لادێكان بە شێنەیی بە پێشوازییان هاتن. ئەمەش واتە تیۆری ماوی بۆ شۆڕش لانیكەم لە شۆڕشی ئێران‌دا ئیسپات بوو، كە بە پێچەوانەوەیە”. (چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ناوبراو، 21/1/2018-له ئه‌رشيفى توێژه‌ردا پارێزراوه).
[25] بڕوانه: كوردستانى نوێ، ژ(5647)، پێنج شه‌ممه، 8/12/2011، ل12؛ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئاسۆى شێخ نوورى، 2/3/2023، سلێمانى.
[26] ڕۆژنامه(النور) ڕۆژنامه‌يه‌كى ڕۆژانه‌ى باڵى(م.س) پارتى بوو، ئه‌م ڕۆژنامه‌يه يه‌كه‌مين ژماره‌ى له(12/10/1968)له شارى به‌غداد ده‌رچووه، كۆتا ژماره‌شى(432)، ڕۆژى يه‌كشه‌ممه، 29/3/1970ده‌رچووه، هه‌رچه‌نده خاليد دلێر نووسيويه‌تى له نيسانى 1970دا ڕاگيراوه، به‌ڵام ڕاستييه‌كه‌ى ئه‌وه‌يه كه له‌مانگى ئازاردا بووه نه‌ك نيسان، ڕاگرتنه‌كه‌شى له‌سه‌ر داواى مه‌لا مسته‌فا بوو.( بۆ زانيارى زياتر بڕوانه: برزان عباس البدري، نتاجات عباس البدرى، مقالات ورؤى في النور، مطبعة شفان، من منشورات مكتب اعلام الاتحاد الوطني الكردستاني، السليمانية، 2022، ص441؛ خاليد دلێر، چه‌ند وشه‌يه‌ك بۆمێژوو( كۆمه‌ڵه وتار)، چ1، سلێمانى، 2003، ل68-69.
[27] گۆڤارى خه‌ڵك، ژ(4)، 1/8/2009، ل26.
[28] كۆمه‌ڵه‌ى ڕه‌نجده‌رانى كوردستان له ده‌يه‌مين ساڵه‌ى دامه‌زراندنيدا، (10/6/1980)، ده‌قى وه‌رگيراوه له: بڵاوكراوه‌ى ناوخۆيى كۆمه‌ڵه‌ى ڕه‌نجده‌رانى كوردستان، ده‌رباره‌ى هه‌ندێ لايه‌نى ڕێكخراوه‌يى وپێشمه‌رگه‌يى كۆمه‌ڵه، ژ(2)، وه‌رگيراوه له:يوسف به‌رزنجى، كۆمه‌ڵه‌ى ڕه‌نجده‌رانى كوردستان، له‌چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌يه‌كى سياسى، تيۆرى، مێژووى دا،چ2، كتێبى يه‌كه‌م، چاپخانه‌ى كارۆ، سلێمانى، 2017، ل229-236؛ ئەحمەد حەمە ئەمین، س.پ، ل48.
[29] ئه‌و جيابوونه‌وه‌يه بوو كه له 17ی ئەیلوولی 1967، به سه‌ركردايه‌تى عەزیز ئەلحاج لە كۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعی ڕوويدا و ڕێكخراوێكی سەربەخۆی شیوعی بەناوی حیزبی شیوعی عێراقی- سەركردایەتی ناوەندی پێكهێناو هەمان ڕۆژ بەیاننامەیەكیان دەركرد، ئاماژەیان بە پاككردنەوەی ئۆرگانەكانی حیزب كرد، لە كەسانی ناشایستە بەتایبەتی لە ڕێكخستنەكانی بەغداو كوردستاندا، لەهەمان كاتدا، دەستیان گرت بەسەر بارەگاو چاپخانەو كەلوپەلەكانی تری حیزبداو ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی نەیاری خۆیان زیندانی كرد، دووپاتیكردەوە كە حیزبیان لەدەست ڕاستڕەوەكان ڕزگاركرد و بەم زووانەش تەواوی عێراق ڕزگار دەكەن، لەڕاستیدا توانیان بەشێكی زۆری رێكخستنەكانی حیزبى شيوعى بەتایبەتی لە شارەكاندا لەگەڵ خۆیان به‌رن، دوای ڕاگەیاندنی ناوەندەكە زۆرینەی ڕێكخستنەكانی (ح.ش.ع) پەیوەندیان پێوەكرد، لەبەرانبەر ئەمەشدا لێژنەی مەركەزی لە 19ی ئەیلوول بڕیاری دەركردنی ئەوانەی لە حیزب دەركرد و بەگروپێكی هەلپەرست و ئاژاوەچی دانان.( بۆ زياتر له‌سه‌ر ئه‌م جيابوونه‌وه‌يه بڕوانه: د.ڕه‌فيق ڕه‌حمان مام خول، هه‌ڵوێستى حيزبى شيوعيى عێراق له بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاريخوازى كورد1963-1970)، بڵاوكراوه‌ى ناوه‌ندى ئاشتى، هه‌ولێر، 2023، ل222-223.
ئاماده‌كردنى: دكتۆر ژيلوان عه‌بدولڵا هه‌ڵه‌دنى