مارکسیزم؛ ئەم کەموکوڕییانە وەک ناکۆکییەکی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگادا دەردەکەون کە لە بەرامبەریشدا لە ئاستی خەباتی چینایەتیدا شەڕ دەکەن. لەژێر شێوازی بەرهەمهێنانی سەرمایەداریدا، ئەم ململانێیە لە نێوان ئەو کەمینەیەی کە خاوەنی ئامرازەکانی بەرهەمهێنانە (بۆرژوازی) و زۆرینەی زۆری ئەو دانیشتوانەی کە کاڵا و خزمەتگوزاری بەرهەم دەهێنن (پرۆلیتاریا) بەدی دەکرێت. لەسەر بنەمای ئەو گریمانەیەی کە گۆڕانی کۆمەڵایەتی لە ئەنجامی ململانێی نێوان چینە جیاوازەکانی ناو کۆمەڵگادا ڕوودەدات کە دژایەتی یەکتر دەکەن، مارکس دەگاتە ئەو ئەنجامەی کە سەرمایەداری پرۆلیتاریا بەکاردەهێنێت و دەیچەوسێنێتەوە، بۆیە سەرمایەداری بێگومان دەبێتە هۆی شۆڕشێکی پرۆلیتاریا. لە کۆمەڵگایەکی سۆسیالیستی‌دا، خاوەندارێتی تایبەت وەک ئامرازێکی بەرهەمهێنان، بە خاوەندارێتی هاوکاری جێگیر دەکرێت. ئابووری سۆسیالیستی بەرهەمهێنان لەسەر بنەمای دروستکردنی قازانجی تایبەت نییە، بەڵکو لەسەر پێوەرەکانی ڕازیکردنی پێداویستییەکانی مرۆڤ، واتە بەرهەمهێنان بۆ بەکارهێنان.
پەسەند کردن و ملدان بۆ هەندێك لە بۆچوون و پێشنیاز و سەرنجەکانی “لیوتار” سانا‌و ساکار نیە، بۆ هەموو شتێک سەرنجی هەیە و پێوەرو بەرنامەی خۆی پێیەولەسەرهەموو خاڵیک بەسانایی تێنەپەریوە بۆ هەرروداوێک خوێندنەوەی تایبەت بەخۆی هەبووە
“ليوتار”
ئەم فەیلەسوفە بەیەکێک لەگەورە فەیلەسوفەکانی فەرەنسای قۆناغی دوای “جان پۆل سارتەر” دادەنرێت و زۆرجار لەریزی فەیلەسوفانی پۆست مۆدێرنە پۆلین دەکرێت، واتە: لەگەڵ میشێل فۆکۆ وجیل دۆلۆز وجاک درێدا ناوی دێت. “لیوتار” ساڵی ١٩٢٤ لەشاری ڤێرسای لەدایک بووەو سالی ١٩٩٨ لەتەمەنی (٧٤)ساڵی کۆچی دوایی کردووە لەسەرەتای تەمەنی دا خواستی ئەوەبوو ببێتە قەشە یان نیگارکێش یان مێژوونووس ، بەڵام دواجار فەلسەفە هەلدەبژێرێت و بۆ ئەم مەبەستەش دەچێتە بەشی فەلسەفە لەزانکۆی سۆربۆن، لەوێدا و لەپۆلەکانی خوێندندا دەبێتە هاورێی کەسانێک کەدواتر سەنگ و قورسایی خۆیان دەبێت. بەشدارییە کارا و سەرەکییەکانی لە فەلسەفەدا خۆی دەبینێتەوە لە ڕەخنەی مۆدێرنێتە و تێکستەکانی لەسەر دارمانی هزر و ئایدیۆلۆژیا مەزنەکان، کە بە گێرانەوەی چیرۆکە مەزنەکان ناوی بردوون، هەروەها لە هەمان کاتیش‌دا ڕەخنەی لە ڕۆشەنگەری گرتووە یەکێک بووە لە کەسانەی، کە هەڵشاخاوە بە شاکارەکانی ڕۆشەنگەریدا، بوارەکانی مۆدێرنە بەشیکاری و شرۆڤە بە پێشنیارە نوێیەکانی قەڵس کردووە بەم شێوەیە کارەکانی “لیوتار” لە ماوەی دەیەی داهاتوودا لەسەر جیاکردنەوە و ڕوونکردنەوەی ئەم پەیوەندییە بەرهەمهێنانانە چڕ دەبێتەوە؛ بەتایبەت لە دۆخی جەزائیردا. بەڵام بە تێپەڕبوونی کات، “لیوتار” دژی سادەکردنەوەی مارکسیزم بووەوە کە جیاوازییە کولتوورییەکان وەک کاریگەرییەکی لاوەکیی هێزە ئابوورییەکانی هەموو شوێنێک ڕەتدەکردەوە. ڕووداوەکانی مانگی ئایاری ١٩٦٨ – و سەردەمی ڕۆشنبیری زیندوو لە کۆتایی شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا-کاریگەرییەکی نەسڕاوەی لەسەر کارەکانی “لیوتار” دەبێت، چونکە پێی وابوو مارکسیزم لە بەرامبەر هاوپەیمانی خوێندکاران و کرێکارانی بۆرژوازی بۆ ڕزگاری، شکستی هێناوە و لایەنگری حزبی شیوعی فەرەنسا بەرامبەر بە حکومەتی چارڵز دیگۆل، بەشداریکردن لە کۆتاییهێنان بەو ڕووداوانەی کە زۆرێک لە چەپەکانیان فەزیحە کرد.
“ماركسیزم و شرۆڤه‌ی سایكۆلۆژی له‌لای پڕۆژه‌كه‌ی لیوتار”
ئه‌و ڕه‌هه‌نده‌ی لیوتار ده‌ستی بۆ برد، له لای ماركسیه‌كان چه‌ندین خاڵی لێكچونهو له‌به‌رامبه‌ردا چه‌ندین خاڵی ناكۆك و ناته‌بای لێكهوتهوه و هه‌ر زوو ڕۆشنبیر و فه‌یله‌سوفانیشی له به‌رامبه‌ر ئه‌م پرسه‌دا دابه‌شكرد بۆ دوو به‌ره .لێره‌دا له ڕوئیا و نیازی پۆستمۆدێرنه‌دا، به‌راوردێك له نێوان روئیاكانی لیوتار و ماركسیزم، یان كۆمیونیزم به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌كه‌ین. له ده‌ستنوسه‌كانی 1844دا، كارل ماركس چاره‌سه‌ری هۆكاره‌كانی نامۆبوونی مرۆڤی له كۆماڵگهی سه‌رمایه‌داریدا كردووه، كه‌واته تواناگه‌لی داهێنانكاریی كه وه‌ك ده‌ربڕینێكی كار پێگه‌یشتوون، ده‌رهاوێشته‌كه‌ی شێواندنی به قسمه‌ت بووه، كه هێزێكی ڕاپه‌ڕێنه‌ری مرۆڤایه‌تییه، به‌م پێیه‌ش مرۆڤ ده‌بێته كۆیله‌ی كۆمه‌ڵگا كه ئه‌ویش برییتیه له نه‌وه و تۆرهمهكانی خۆی. له كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا، كار گۆرانكاری به‌سه‌ردا دێت. به‌و دهڕبڕینهی كه گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی داهێنان و ئافه‌رین ده‌گۆرێت، بۆ ئه‌ركێكی رۆتینی قێزه‌ون و ململانێیه‌كی ڕۆژانه,كه كه‌سه‌كان ته‌قه‌لای خۆدووخستنهوه ده‌كه‌ن لێی، هه‌ر وه‌ك چۆن له ڕشانه‌وه هه‌ڵدێن، دیاره ئه‌مه به‌مه به گوێره‌ی ده‌ڕبڕینی ماركس به‌م جۆره شرۆڤه بۆ كار كراوه له كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا.
به‌ڵام به ده‌ربڕینی سیگمۆند فڕۆید؛ نامۆبوونی مرۆڤ دهرهاوێشتهیهكه كه شارستانیه‌ت خۆی لێ قوتار ناكات. شارستانیه‌تیش له‌لای ئه‌و هه‌میشه بریتییه له شارستانیه‌تی ڕۆژئاوا، هه‌روه‌ها له ڕوانیندا ڕه‌شبین بوو به‌رامبه‌ر به شارستانییه‌ت ئه‌ویش له‌به‌ر پێشكه‌وتنه‌كانی. ئه‌مه به گوێره‌ی بۆچوونه‌كانی، چونكه به گوێره‌ی پێداویستیه‌كانی سه‌رده‌كێشێت بۆ خواستی زیاد له ڕاده و به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو مرۆڤ بن ده‌ستده‌كات، ئه‌ویش له پێناو غه‌ریزه و ئارهزووركانیدا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ی شارستانییه‌ت پشت ده‌به‌ستێت به پێداویستی زیاتر بۆ كاركردن. له داهاتوودا له‌سه‌ریه‌تی رێ و شوێنی غه‌ریزه‌كانی كۆنترۆڵ بكات و بیانوه‌ستێنێت و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به ده‌میانه‌وه نه‌چێت. دیاره كه ئه‌مه‌ش سه‌ر ده‌كێشێت بۆ پێكدادانی ده‌روونی و هه‌ستكردن به نا ئومێدی و وه‌ڕسبوون، له‌به‌ر ئه‌وه شارستانییه‌ت له لای فرۆید شتێكی تر نیه جگه له نا‌ئومێد بوون و خۆونكردن و وه‌ڕسبوونی مرۆڤه‌كان.
زێده‌تر له ناو مرۆڤه‌كاندا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. هاوكات بیرمه‌ندی كۆمۆنیستی گرامشی، ئه‌ویش دووباره ده‌گه‌ڕێتته‌وه سه‌ر بۆچوونه‌كان و شڕۆڤه‌ی كارل ماركس، ئه‌و ده‌ڵێ هه‌ر له‌وكاته‌وه مرۆڤ نامۆ بووه، كه له سه‌ره‌تاوه مرۆڤ باوه‌ڕی به‌وه په‌یدا كرد، كه بوونیادی ئایدۆلۆژی ریشدار به ژیانی كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی كاردانه‌وه‌ی رژێمێكی سرووشتی سه‌رده‌میه، كه دواتر هیچ بوارێكی بۆ گۆرانكاری تێدا نیه. دیاره به سرووشتی حال ئه‌م تێگه‌یشتنه نادیده گیراوه، چونكه سرووشتی كاتی له ئایدۆلۆژیهكندا و نه‌هێشتن و پهكخستی مه‌یل و خواستی مرۆڤ بۆ كار، له پێناو بوونیادنانی دامه‌زراوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤانه‌تره. گرامشی دوپاتیكرده‌وه له بواری بایه‌خ و گرینگی سه‌رخان و ژێرخانه‌كان ڕۆڵی هه‌یه له دیاریكردنی رژێمی كۆمه‌ڵایه‌تی و گۆرانكارییه‌كانی. دیاره ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه و نه‌یاری كلاسیكییه،كه په‌سه‌ندی ئه‌وه ده‌كات، بنه‌مای ئابووری ڕۆلێكی یهكلایكهرهوه ده‌گێرێت له مانه‌وه‌ی نامۆیی یاخۆد چاره سهركردنیدا.
هاوكات ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی بوونیادگه‌ری كه “بارت” شیكاری ئه‌وه ده‌كات، كه چۆن سیفه‌تی سرووشتی به‌رهه‌مدێت. دیاره لێره‌دا ئاماژه بۆ گرامشی ده‌كات. بیروباوه‌ڕه بۆرژوازییه‌كان له‌لای ئه‌و لاموبالاتی و بێ بایه‌خی له خۆ ده‌گرن كه ملكه‌چن بۆ پۆسهگهل و بوونیادێكی زمانه‌وانی لاشعوری ئاڵۆز، تاوكو سرووشتی سه‌رمه‌دی خۆیان به ده‌ست بهێنن.به‌م جۆره سیسته‌مه ئایدۆلۆژیایهكان ده‌بنه سیسته‌مگه‌لێكی ده‌رێی ئه‌وه‌ی كه له مێژوودا گوزه‌راوه، ئه‌و كات ئه‌وه‌ش به بنه‌مای سیسته‌مێكی سرووشتی هه‌میشه‌یی داده‌نرێت، به واتایه‌كی تر نامۆبوون و بندهستكردن، شتانێكن بۆ خۆ قوتاركردن لێیان ئه‌سته‌مه. ئه‌مه‌ش فرۆید ته‌نانه‌ت ئه‌و بیرمه‌ندانه‌ش وای ده‌بینن كه نه‌ك هه‌ر وه‌ك فرۆید بیر ناكانه‌وه به‌ڵكو له بۆچوونهكانیشیاندا جیاواز له فرۆید بیرده‌كه‌نه‌وه.
هاوكات لاكان زۆرتر له مامۆستاكه‌ی (فرۆید)، گه‌شبينه. له كاتيكدا فرۆید ئاماژه ده‌كات بؤ ململانێكانى نێوان تاك و شارستانيیه‌ت و په‌یوه‌ستی ده‌كات به فاكته‌ره بايۆلۆژییهكانهوه، لاكانيش تاك له چوارچيوهى منزومهیهكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سياسى داده‌نێت و پيوايه پيويست ده‌كات، كه ليكؤلينهوه بكات و لييان تيبگات،ئه‌وه‌ش له پيناو توانايى مرؤڤ ديت بؤ گؤرانكارى و وابه‌سته نه‌بوون به ته‌نها ڕهوشتێكهوه.
“پڕۆژه بؤ چاره‌سه‌رى نامۆبوون”
لێره‌دا پرۆژه‌یه‌كی تێوری بؤ چاره‌سه‌ری بێگانه‌یی و نامۆیى خراوه‌ته‌ڕوو، كه تێۆرهكه پشتبه‌ستووه به دهرخستنهكانى ماركسيزم و شيكه‌ره‌وه ده‌روونيه‌كان له ته‌كیدا. دياره دريژه و تانوپۆی ئه‌م پرؤژهيه، هيشتا خامه و پيويستى به ليكؤلينهوه و له‌سه‌ر وه‌ستانى فره‌تر هه‌يه. سه‌ره‌راى شڕۆڤه‌ى لۆژیكی ئه‌م پڕۆژه‌يه، هيشتاش له ههڵهتيگهشتنی هه‌ندێ له باوه‌ڕداره ماركسيهكان بؤ شيكاريى ده‌روونى به‌ریه‌ك كه‌وتن ڕووده‌دات. ئه‌وه‌ش سه‌ری كێشاوه بۆ بوونى كۆسپێك له نێوان گفتوگۆی هه‌ردوولادا، بۆ گه‌یشتن به ئاكام و راستيیهك سه‌باره‌ت به پرسه‌كه. ئه‌مه سه‌ره‌راى بوونى ئيستسناگهلێكى گرينگ له به‌رامبه‌ر هه‌ردوولادا.
1. شيكارى ده‌رونى وه‌ك چاره‌یه‌ك؛ بۆ ئەقڵییەتی کارگەرایی(براگماتیزم) یان بەرژەوەندگەرایی مارکسیزمی کلاسیکی، هەڵوێستێکی دوژمنكارانه و نەیاريى لە بەرامبەر شیکاریی دەروونییەوە نیشانداوە و وا دادەنێت کە هێزێکی نا لۆژیکی و، میسالیە و دوواجار پێویستە بدرێتە دواوه. ئەم دانە دواوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى كە پێی وایە مارکسییەت بەرز راگرتنی دەنگی ئەقڵ لە رەوشەکەدا لەپێشچاو دەگرێت (مەبەست لێرەدا لایەنی ئاگایی ئەقڵه و هاوكات پایماڵی تەواوی لایەنی نا ئاگایی ئەقڵ دەکات).زۆرێکیش لە مارکسییەکان پێیان وایە کە شیکاری دەروونی بیروباوڕێکە، کە بۆرجوازەکان لە پێناو دەستدرێژیکردنە سەر ئەقڵ و ئاوەز بە ئامانجیان گرتووە. لێرەدا مارکسیزم خۆی یەکسان کردووە بە ئەقڵ و لەبەرامبەردا بۆرجوازییەتی یەکسان کردووە بە نا ئەقڵانییەت. دیارە شیکاریی دەروونی عادەتەن بایەخ بە نا ئەقڵانییەت و ناخود ئاگایی دەدات، هەر بۆیە مارکسییەکان پێیانوایە کە ئەم زانستە وەک سەکتەیەک وایە بۆ پێنوسی زانست و له هه‌مانكاتدا به زانستى بۆرجوازی و ئیمپریالیەکان دەیشوبهێنێت. هاوکات وەک ئێستا تێبینی زیاتر دەخەینە سەر کە لە واتای زانست دایدەبڕێت.
لەبەرامبەردا هەموو ئەو مارکسیانەدا باوەڕی تەواو بە ئەقڵانییەتی مارکسیزم دەهێنن، پێیشیانوایە کە بەکارهێنانی ئەقڵ، دواجار برە و بە بیر‌و باوەڕی مارکسیزم و سەرکەوتنی سۆسیالیستی دەدات، واتە لێرەدا کۆمۆنیزم وەک حەتمیەتێکی مێژوویی چاوی لێدەکرێت و وەک گەشبینیەکی شۆڕشگێڕیی بە سەرکەوتنی عەقڵ دادەنرێت و بە زاڵبوون بەسەر تاریکیدا نومایان دەکرێت. مارکسییەت لێرەدا بەرهەمی پاش ڕێنیسانسە، کە بە لایەنی ئاگایی ئەقڵ داندەنێت. ئەم بیرکردنەوەیە رێگە بۆ ئەوه دەکاتەوە مرۆڤ دابنرێت بە بوونەوەرێک، کە دارای توانایەکی لە رادەبەدەرە لە تێگەیشتن و لێلێکۆڵینەوە لە زانستەکان، کە دەتوانێ لە خواستی یاساگەلێک بکات لە دەرەوەی ميژوودا.
2. شۆرشگێریی زانست و پارێزگاریی میتۆدی ئه‌زموونیی؛ وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێدا، زۆرێك له ماركسییه‌كان شیكاری ده‌روونی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به هه‌ڵێك بۆ ناعه‌قڵانی بوون و نازانستی بوون. لێره‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه نازانستی بوونی شیكاری ده‌روونی و مامه‌ڵه‌ی نا ئه‌قڵانی، ئه‌وه سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو بابه‌ته ده‌ستتێوه‌ردانی گه‌وره له نێوانیاندا بوونی هه‌یه، هۆكارگه‌لی سه‌ره‌كی له تۆمه‌تباركردنی شیكاری ده‌روونی به نازانستی بوون؛ برییتیه له به‌كارهێنانی فرۆید وه‌ك پێشه‌نگی شیكاره ده‌روونییه‌كان، ئه‌وانه‌ی فرۆید وه‌ك نموونه‌یه‌كی بچووكی نه‌خۆشیه‌كان بۆ بوونیادی تیۆرییه‌كانیان ده‌هێننه‌وه. له كاتێكدا بۆ پاڵپشتی به‌ڵگه‌كانیان، هیچ ئه‌و ره‌وگه‌یه به‌كارناهێنن كه ناوده‌برێت به میتۆدی لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و ته‌جریبی, وه‌لێ ماركسیه‌كان به تووندی پشتیوانی له تێۆری زانای رووسی پاڤلۆڤ ده‌كه‌ن. به تایبه‌تی له‌م بواره‌دا، كه وابه‌سته‌یه به كرداره‌كی كاره‌كانی له بواری زانستی ده‌روونیدا. چۆن كاره‌كه‌ی له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه و ده‌مار وه‌ستاوه، ئه‌وه سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه بهسهرسهگدا به‌ڕێوه بووه، نه‌ك به‌سه‌ر مرۆڤدا. ئه‌م بانگه‌شانه بۆ كرداریی تاقیكردنه‌وه‌كانی پاڤلۆڤ، ده‌كرێت ئه‌سته‌م بێت له بواری فیسیۆلۆژی و ده‌ماردا، یاخود له بواری بایۆلۆژیدا؛ چونكه ناكرێت له بواری بایۆلۆژیا له‌شیكاری ده‌روونیدا به هه‌ند وه‌رنه‌گیرێت.
وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه ئه‌نجامی كردارێكه كه به‌سه‌ر ئاژه‌ڵدا هێنراوه، گه‌ر بێت و به گشتی بكرێت بۆ مرۆڤیش ئه‌وا دوچاری هه‌ڵه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی و زانستی ده‌بینه‌وه. هه‌ر وه‌كو هه‌ڵه‌یه‌كی بابه‌تێكی پێچه‌وانه كه بێین و هه‌سته‌كانی مرۆڤیش بۆ ئاژه‌ڵ بچوێنین و بسه‌پێنین، وه‌لێ به تایبه‌ت نازانستی بوونی شیكاری ده‌روونی كه فرۆید یان زۆرێك له شیكاره ده‌روونیه‌كان نه‌هاتوون میتۆدی لێكۆلینه‌وه‌ی ته‌جریبی له توێژینه‌وه‌كاندا بۆ نه‌خۆشییه‌كان به‌كار بهێنن، ئه‌وه به‌و واتایه‌یی با زانستیبوونی میتۆده‌كه‌یان نییه. فیراباند یه‌كێ له گه‌وره‌ترین فه‌یله‌سوفی زانستی سه‌ده‌ی بیسته‌م، له میانی شیكاری مێژوویی بۆ پێشڤهچونهی زانست و ماریفه ئه‌وه‌ی خستته ڕوو؛ پێشكه‌وتنی زانست ڕێگایه‌كی هه‌ڵه‌ی نه‌گرتووه‌ته به‌ر چونكه له پێشكه‌وتنی زانست و ماریفهدا ته‌نێ ڕێگایه‌ك یان میتۆدگهلێكی دیاریكراو نییه، به‌ڵكو پێشكه‌وتنی زانست و ماریفه به شێوه‌یه‌كی بێ سه‌ره و به‌ره‌یی له گوزارهدایه و وابه‌سته نیه به میتۆد و مهنزلێكی فه‌لسه‌فییه‌وه. هه‌ر وه‌ك چۆن ژماره‌یه‌ك له توێژه‌ر بۆ نموونه گلیمور ئه‌وه‌ی خستۆته‌روو,كه ئه‌و میتۆدی توێژینه‌وه‌ی فرۆید گرتییه به‌ر به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هاوتای ئه‌و میتۆدی توێژینه‌وه‌یه بوو، كه نیوتن له پێكهاتتهی تیۆرییه‌كانیدا له سه‌ری ده‌رۆی. كه ده‌زانرێت به‌شداری كردووه له به‌ره‌وپێشچونه‌ی شیكاری ده‌روونی زانست و زانستێكی مۆدێرنیشه. وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك ماركسیه‌كان هاوتای میتۆدی ته‌جریبی مه‌یدانی ده‌كه‌ن به میتۆدی توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئه‌وا پشت به بنه‌مایه‌كی هه‌ڵه ده‌به‌ستن.
3. وزه‌ی پاڵنه‌ره سێكسیه‌كان؛ فه‌یله‌سوفه‌كانی وه‌ك هێربێرت ماركوزه، شیكه‌ره‌وه دهوونییهكانی وه‌ك ئه‌ریك فرۆم و فلیمه رایخ له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون كه ماركسییه‌ت له ته‌ك شیكاری ده‌روونیدا ئاوێته بكه‌ن. چون به تووندی ڕه‌خنه له تیۆری ماركسی ده‌گرن، به‌وه‌ی بواری غه‌ریزه و هه‌وسی فه‌رامۆشكردووه، ئه‌وه‌ی له شیكاری ده‌روونیدا گریمانه‌ی بۆ كراوه و له چوارچێوه‌ی غه‌ریزه‌ی ژیان و مه‌رگدا شوێنیان كراوه‌ته‌وه. له شیكاری ده‌روونیدا غه‌ریزه‌كان پێگه‌ی یه‌كه‌میان هه‌یه له دیاریكردنی ره‌وگه‌ی تاك و كۆمه‌ڵگادا. لیوتاری فه‌یله‌سوف بۆ یه‌كه‌مجار ده‌سته‌واژه‌ی ئابووری شه‌هوه‌تی بۆ جۆره جیاوازییه‌كانی پاڵنه‌ره غه‌ریزییه‌كان داناوه. ئه‌و پێیوایه غه‌ریزه به شێوه‌یه‌كی ناخود ئاگایی دێته ناو مرۆڤه‌وه. ئه‌و نه‌نگییه بۆ ماركسییه‌ت كه ڕۆڵی غه‌ریزه‌ی به هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه. چونكه پێی وایه ئه‌و پاڵنه‌رانه پاڵنه‌ری نا ئهقلانین و له ته‌ك ئههقلانیهتی ماركسی و ڕۆشنگه‌ریدا یه‌كناگرنه‌وه، یاخود نا ئهقلانیهتی ئه‌و غه‌ریزانه به‌واتای نه‌توانینی پێشنیار و پێشبینی ده‌رهاوێشته‌و زاڵبوون و فه‌رمانبه‌رداری دێت. زیاد له‌ویش ئینكاری ماركسیه‌ت له ڕۆڵی پاڵنه‌ره غهریزییهكاندا كارێكی سه‌پێنراوه كه مل ده‌كێشێت بۆ نامۆیی، چونكه ئه‌و پاڵنه‌رانه له جۆر‌و شێوه و دیاده‌ی تردا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه و كاریگه‌ری خۆیان ده‌بێت. له پهرتووكهكانیاندا (گرێی ئۆدیب) دۆڵۆزو وتاره‌كان، شرۆڤه‌یان كردووه چۆن پاڵنه‌ره جنسییه‌كان شكڵ و شێوه ده‌گرن و دیاریده‌كرێن و په‌یوه‌ست ده‌بن به دامه‌زراوه و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تیه دیاریكراوه‌كانه‌وه. وا دانراوه ئه‌و ئاره‌زووانه به شێوه‌یه‌كی دینامیكی دێنه گۆرێ و دێنه بوون و توانایه‌كی هه‌میشه‌یین له خه‌ون و بیره نوێیه‌كاندا، هه‌روه‌ها هاتنه گۆڕێی وزه سه‌ره‌تایه‌كانی غه‌ریزه ده‌كرێت، له بواری به‌رهه‌مهێنانی چه‌مك و تێگهشتنهكاندا كه‌ڵكیان لێوه‌ربگیرێت. یاخود له بواری دامه‌زراوه هزرییه‌كاندا كه پێشووتر بوونیان نه‌بووه. هه‌ر بۆ ئه‌مه‌شه زۆر جار ئامانجی ده‌سه‌ڵاتداره ئاشكرا‌و په‌نهانه‌كان به ئێستاشه‌وه مژوڵی بنده‌ست و سه‌ركوتكردنی ئه‌و غه‌ریزانه‌ن.