“ئەبو حەسەن بەنی سەدر دەکرێت بە دوو کەسایەتی جیاواز لە مێژووی هاوچەرخی ئێراندا بناسرێت”
یەکەمیان:- وەك یەکێك لە مورید و شوێنکەوتوانی ئایەتوڵڵا خومەینی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی، کە بەنی سەدر ٤٨ ساڵ تەمەنی لەم قۆناغەدا تێپەڕاندووە.
دووەمیان:- وەك یەکێك لە کەسایەتییە دیارەکانی دژایەتی ئایەتوڵڵا خومەینی، کە ٤٠ ساڵی تەمەنی ٨٨ ساڵەی خۆی لەم قۆناغەدا بەسەر بردووە.
ئەبو حەسەن بەنی سەدر کوڕی “ئایەتوڵڵا نەصر بەنی سەدر”ە کە یەکێك بووە لە پیاوانی ئایینی بەناوبانگی هەمەدان، ناوبراو بە دۆستایەتی لەگەڵ خومەینی ناوبانگی دەرکردبوو. بەنی سەدر باسی لەوە کردووە، کە وەك مورید و باوکی ڕۆحی سەیری ئایەتوڵڵا خومەینی کردووە. پێش ئەوەی لە چلەکانی سەدەی ڕابردوودا پەیوەندی بە فێرگەی موریدانە سیاسییەکانی خومەینی بکات، نوێنەری بەشی خوێندکاری بەرەی نەتەوەیی ئێران لە زانکۆی تاران بووە لە کۆتاییەکانی سەدەی ڕابردوو و سەرەتای چلەکانی سەدەی ڕابردوودا.
بەنی سەدر لە سەرەتای چلەکانی سەدەی ڕابردوودا بۆ درێژەدان بە خوێندن دەچێتە فەرەنسا دوای ئەنجامدانی چالاکییەکی کورتی سیاسی و زیندانیکردن. لە هەموو ئەو ١٤ ساڵەی کە لە نەجەف (١٩٦٤-١٩٧٨) لە دەربەدەریدا بەسەری بردووە، پەیوەندیی خۆی لەگەڵ ئایەتوڵڵا خومەینی پاراستووە. دواتر لە پاییزی ساڵی ١٩٧٨دا، کە خومەینی ئێراقی بەجێهێشت و دەچێتە پاریس، بەنی سەدر لەگەڵ سادق قوتبزادە و ئیبراهیم یەزدی سێگۆشەیەکیان لە تەنیشتی دروستکرد و لە شوێنی خوێندەوارە ئەوروپی و ئەمریکییەکان هەوڵیاندا خومەینی بکەن سەرکردەیەکی سیاسی دیموکراسی و پێشکەوتنخوازانە بۆ ناساندنی بە جیهان. زۆرێک لەو کەسانەی کە دواتر ڕەخنەیان لە خومەینی گرت بە دامەزرانی حکوومەتێکی ئیسلامیی تووندڕەو و بناژۆخواز، کە ئازادییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان پێشێل دەکات، پێیان وایە سێگۆشەی بەنی سەدر، قوتبزادە و ئێزدی ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە فریودانی بیروڕای گشتی جیهان سەبارەت بە بۆچوون و بۆچوونە ڕاستەقینەکانی خومەینی.
ڕەخنەگران پێیان وایە سێگۆشەی بەنی سەدر و قوتبزادە و ئێزدی بە پشت بەستن بە زانینی خۆیان لەسەر جیهانی ڕۆژئاوا و بەتایبەتی میدیا و بیروڕای گشتی هەوڵی شاردنەوە یان کەمکردنەوەی ئەو بەشەی ڕوانگە و بۆچوونەکانی خومەینییان داوە کە زیاتر واقیعی بوون و لەبری ئەوە خومەینییان وێنا کردووە وەك ئەوەی جیهان بناسێنێت، کە ڕواڵەتێکی دیموکراسی هەبووە و باوەڕی بەو ئازادییە باوانەی لە دیموکراسیەکان و جیهانی ئازاددا هەبووە، لەوانەش ئازادی و ئازادی قسەکردنی ژنان.
بەنی سەدر دواتر ئەو تۆمەتانەی بەدرۆ خستەوە و ڕایگەیاند، کە خومەینی پاریس ناکۆکی جدی لەگەڵ خومەینی هەیە، کە دواتر وەك ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە تاران دەرکەوت. بەنی سەدر بە ڕەتکردنەوەی وەسوەسەی بیروڕای گشتی دەڵێت کە خۆی باوەڕی نەبووە کە خومەینی وەك دەسەڵاتێکی تەقلیدی ئایینی درۆ بکات و وەفادار نەبێت بە بەڵێنەکانی، بێگومان ئایەتوڵڵا خومەینی لە دوو ساڵی یەکەمی دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ١٩٧٨ پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ بەنی سەدر هەبووە. بەنی سەدر کە لە هەمان کاتدا لەگەڵ خومەینیدا گەڕابووەوە بۆ ئێران، هەر زوو بوو بە یەکێك لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی شۆڕش. بەنی سەدر لە ساڵی ١٩٧٩، کە دەتوانین بە ساڵی مشتومڕی سیاسی و ئایدیۆلۆژیی جدی ناوی ببەین، قسەکەرێکی توندوتۆڵ بوو کە جەماوەری خەڵکی بۆ لای خۆی ڕاکێشا، ناوبراو بە تیۆریستێکی ئابووری ئیسلامی ناسراو بوو کە بانگەشەی ئەوە دەکرا ،کە پەیامێکی نوێی لە بواری ئابووری و دەوڵەتسازیدا هەیە. ئەگەرچی دواتر دەرکەوت کە دەستکەوتی ئابووری ئیسلامی لە ٤٢ ساڵی کۆماری ئیسلامیدا ئابوورییەکی ئیفلاس بووە و لە بنەڕەتدا لە تەنیشت زانستی ئابوورییەوە چەمکێك بە ناوی ئابووری ئیسلامی خاوەنی پراکتیکی و تیۆریکی گرنگی نییە.
سەرەڕای ئەمەش، لەو ماوەیەی، کە ئایەتوڵڵا خومەینی دژی سەرۆکایەتیی پیاوانی ئایینی بوو، بەنی سەدر توانی بە خێرایی خۆی وەك تازەترین کاندید بۆ یەکەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە بەهمەن ساڵی ١٩٧٩بناسێنێت. هەوڵی پیاوانی ئایینی وەك محەممەد بەهەشتی، ئەکبەر ڕەفسەنجانی و عەلی خامنەیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵیدا سەرکەوتوو نەبوو هەربۆیە بەنی سەدر بوو بە یەکەم سەرۆك کۆماری ئێران. نزیکەی شەش مانگ پێش ئەوە توانیبووی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەزایانی دەستووردا ژمارەیەکی زۆر دەنگ بەدەستبهێنێت. بەنی سەدر لەسەر بنەمای ئەو ١١ ملیۆن دەنگەی لە خەڵک وەریگرتبوو، هەوڵیدا وەك سەرۆکێکی بەهێز دەربکەوێت، بەڵام سێگۆشەی “بەهەشتی و ڕەفسەنجانی و خامنەیی” بە ڕوونی دژی بوو.
ئەوانەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییان بە بەنی سەدر سپاردبوو، بە بردنەوەی زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمان، هەوڵیان دا ڕێگری لە هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیرانی هەڵبژاردنی بەنی سەدر بکەن. بەنی سەدر، کە هەوڵی دابوو ئەحمەد خومەینی بکاتە سەرۆك وەزیرانی خۆی و بەکاری بهێنێ بۆ کۆنترۆڵکردنی سێگۆشەی (ڕەفسەنجانی و خامنەیی و بەهەشتی)، لەو ڕووەوە ڕووبەڕووی دژایەتی خومەینی بووەوە و ناچار بوو محەمەد عەلی ڕەجایی وەك سەرۆك وەزیران قبوڵ بکات کە زۆرینەی خەڵکی پەرلەمان. سەرۆک وەزیران کە لە ماوەی ١٠ مانگی چالاکییەکەیدا هەرگیز هاوکارییەکی دروستی لە نێوان خۆی و بەنی سەدر پێکنەهێنا.
بەنی سەدر، کە سەبارەت بە قەیرانی کوردستان لەگەڵ لایەنە کوردییەکان کەوتبووە تەحەدا و بنکەیەکی باشی لە نێو ئۆپۆزسیۆنی کوردیدا نەبوو، دوای ماوەیەك هەوڵیدا بە سەرکردایەتی محەمەد بەهەشتی لە موجاهدینی خەلق نزیک بێتەوە. ئەم هەوڵەی بەنی سەدر لە ڕووانگەی خومەینیەوە هەڵەیەك بوو، کە مایەی لێخۆشبوون نەبوو. هەربۆیە ناوبراو دواجار پشتیوانی خومەینی لەدەستدا و لە کۆتایی مانگی (خەرمانانی ساڵی ١٣٦٠) حوزەیرانی١٩٨١لە فەرماندەیی گشتی دوورخرایەوە. ئەم دەرکردنەش پێگەی سیاسی بەنی سەدری لاوازی کرد، کە هەوڵی دابوو لە نۆ مانگی یەکەمی شەڕی ئێران و عێراقدا وەك فەرماندەیەکی ئامادەبوو لە بەرەکانی شەڕدا تەماشا بکرێت. دوای ١٠ ڕۆژ مەجلیس کە لە ژێر دەسەڵاتی زۆرینەی دژبەری بەنی سەدر دا بوو، دەنگی بە ناکارامەیی سیاسییەکەی ناوبراوی دا و بە فەرمانی خومەینیش لە پۆستی سەرۆکایەتیی وڵات دوورخرایەوە. لەگەڵ لابردنی بەنی سەدر لە سەرەتای مانگی تەمموزی ساڵی ١٩٨١، قۆناغێکی نوێی ژیانی سیاسی دەستی پێکرد.
“بەنی سەدر وەك یەکێك لە سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆنی خومەینی”
بەنی سەدر لە مانگی ئابی ساڵی ١٩٨١ بە گەشتێکی نهێنی لەگەڵ مەسعوود ڕەجەوی سەرۆکی ڕێکخراوی موجاهدینی خەلق دەچێتە پاریس. کەمێك دواتر هاوشانی سازمانی موجاهدینی خەلق و پارتی دیموکراتی کوردستان(حدکا) بە سەرۆکایەتی عەبدولڕەحمان قاسملوو، “ئەنجومەنی نیشتمانی بەرخۆدان” یان لە پاریس دامەزراند، کە هەوڵێك بوو بۆ ھاوشێوەکردنی بزووتنەوەی بەرخۆدانی نەتەوەیی فەرەنسا لە جەنگی جیهانی دووەمدا بە سەرۆکایەتی ژەنەڕاڵ دیگۆل، کە ئامانجی ڕزگارکردنی فەرەنسا بوو لە داگیرکاری ئەڵمانیای هیتلەر دروستکرا و بنکەکەی لە لەندەن بوو. ئەم ڕووداوە سەرەتای قۆناغێکی چل ساڵەی چالاکیی سیاسی بەنی سەدر وەك یەکێك لە ڕێبەرانی ئۆپۆزسیۆنی کۆماری ئیسلامی و ئایەتوڵڵا خومەینی بوو. لەم قۆناغە چل ساڵەیەدا وەك کەسایەتییەکی سیاسی دەرکەوت کە وێڕای دژایەتی کۆماری ئیسلامی، خۆی وەك لایەنگری سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی ئێران نیشان دا.
بەنی سەدر دوابەدوای بڕیاری ڕێکخراوی موجاهدینی خەلق سەبارەت بە گواستنەوەی هێزەکانی بۆ ئێراق لەژێر دەسەڵاتی سەدام حسێن، کە ئەوکات لە شەڕدا بوو لەگەڵ ئێران ١٩٨٨، سەدر لە هاوکاری لەگەڵ ئەم گرووپە لە ئەنجومەنی نیشتمانیی بەرخۆدان کشایەوە. لە لایەکی دیکەوە، هەرچەندە شاپوور بەختیاری دوایین سەرۆك وەزیرانی سەردەمی شا، لە پاریس دەژیا و مێژوویەکی هاوکاری لەگەڵ بەنی سەدر لە بەرەی نیشتمانی (جەبهەی میللی) ئێراندا هەبوو، بەڵام هەرگیز هاوکارییەکی سیاسی جدی لە نێوان بەنی سەدر و بەختیاردا دروست نەبووە.
بەنی سەدر پێی وابوو بەختیار وەك دەسەڵاتدارێك لە شەڕدا لەگەڵ ئێران، هاوکاری ئێراقی کردووە و ئەمەش بە بۆچوونی ئەو قبووڵکراو نییە. دەوترێت ئەو دووانە لە ماوەی ئەو یانزە ساڵەی، کە بەختیار لە ژیاندا بوە و لە پاریس بووە، هەرگیز یەکتریان نەبینیوە. بەختیار لە ساڵی ١٩٩٢لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە تیرۆر کرا و بەنی سەدریش وەك ڕەخنەگر تا مردنی(٢٠٢١) بەردەوام بوو لە ڕەخنەکانی.
بێگومان بەنی سەدر سەر بە کۆمەڵێك سەرکردەی شۆڕشی ئێران بووە و ژمارەیەکی بەرچاو لە نەوەی نوێی ئێران تێڕوانینێکی نەرێنییان هەیە بۆ پرەنسیپی ئەو شۆڕشە و سەرکردەکانی و ئەوانیش بەنی سەدر بە تاوانبار دەزانن، هاوشانی خومەینی، بۆ ئەزموونی سەرکەوتوو نەبووی شۆڕشی ساڵی ١٩٧٩ حوکمی مێژوو سەبارەت بە بەنی سەدر، وەك زۆرێك لە سیاسەتمەدارانی دیکە، تێکەڵەیەك لە دژایەتی و ڕێککەوتنە: حوکمی ئەوانەی بە تاوانبار و هاوبەشی شۆڕشی ١٩٧٩ و دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی وەك ئەزموونێکی تاڵ و شکستخواردووی حوکمڕانی و حوکمدانی ئەو کەسانەی کە بە ئازادیخواز دەزانن و وەك لایەنگرانی سەربەخۆیی ئێران ناسراون.
وەرگێڕانی: ئاشنا عەلیزادە، مامۆستا لە بەشی مێژوو/ زانکۆی سلێمانی