یه‌کێک له لایه‌نه گرینگه‌کانی ڕه‌خنه‌کانی سه‌ر مۆدێڕنیته به‌رده‌وام لێکدانه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی ده‌سکه‌وته سیاسییه‌کانی و دیموکراسیی سیاسیی بووه. له باسکردنی ئه‌م ڕه‌خنانه، زیاتر سه‌رنج دراوه‌ته ئه‌و بۆچوونانه که له لایه‌ن بیرمه‌ندان و فه‌یله‌سووفانی ڕاست و پارێزکار و بناژۆخواز له‌باره‌ی دیموکراسی خستوویانه‌ته ڕوو. هه‌ر له تۆماس هابزه‌وه که دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی به‌هێز و دیکتاتۆری به ڕێگه‌چاره‌ی سه‌ختی و دژوارییه سه‌رچاوه‌گرتووه‌کان له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بینی، تاکوو ئیدمۆند برێک که دیموکراسیی به حکومه‌تی خوێڕییه‌کان و “خه‌ڵکی ڕه‌شۆک” ناو ده‌برد، باس و خواسانێکی زۆر له‌باره‌ی ئه‌و شته‌ی که هایک پێی وتووه “ئه‌ده‌بیاتی دژه دیموکراسی”، گه‌ڵاڵه بوون و خراونه‌ته ڕوو که هه‌ندێکیان جێگه‌ی سه‌رنج و گرنگی پێدانن.
باسه‌که‌ی من زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌خنانه چڕ بووه‌ته‌وه که له لایه‌ن ئه‌و ڕادیکاڵانه‌وه (که به ڕاشکاوی و لێبڕاوییه‌وه به‌رگرییان له ئازادیی مرۆیی ده‌کرد و مافه‌کانی “خه‌ڵکی ڕه‌شۆک” یان به فه‌رمی ده‌ناسی)به نیسبه‌ت دیموکراسیی سیاسیی خراوه‌ته ڕوو. نموونه‌یه‌کی گرینگ و به‌ناوبانگ ڕه‌خنه‌ی ژان ژاک ڕۆسۆیه که له‌باره‌ی کۆڵه‌که‌ی گرینگی دیموکراسی واته نوێنه‌رایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی پشتبه‌ستوو به نوێنه‌رایه‌تی، ئاماده نه‌بوو که ئازادیی مرۆیی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی په‌ڕله‌مان به یه‌کێک بزانێت و له به‌شی پازده‌یه‌م له کتێبی سێیه‌می ڕێکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ینووسی: “حوکمڕانیکردن ناتوانێت نوێنه‌رایه‌تیی بکرێت به هه‌مان هۆکار که ناتوانێت (له تاکه‌که‌س) جوێ و بێگانه بێت. حوکمڕانیکردن به شێوه‌یه‌کی بنه‌مایی خواستێکی گشتگیر دروست ده‌کات و خواست ناتوانێت نوێنه‌رێکی هه‌بێت. خواست یان هه‌مانه که(به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ باس ده‌کرد) و یان شتێکی دیکه‌یه، واته ڕێگایه‌کی سێیه‌م و نێونجی بوونی نییه. بۆیه نوێنه‌رانی خه‌ڵک نوێنه‌رانی خه‌ڵک نین و ناتوانن نوێنه‌ری خه‌ڵک بن. ئه‌وان ته‌نها ئه‌مرپێکراو(مأمور=فه‌رمانبه‌ر)انی خه‌ڵکن، و ناتوانن له‌باره‌ی هیچ شتێکه‌وه به شێوه‌یه‌کی لێبڕاوانه بڕیار بده‌ن. هه‌ر یاسایه‌ک که که‌سه‌که خۆی پشتڕاستی نه‌کردبێته‌وه و دانی پێدا نه‌نابێت، بێ ئیعتیباره و جێگه‌ی بڕوا نییه و وه‌کوو یاسا هه‌ژمار ناکرێت. خه‌ڵکی ئینگلیز وا بیر ده‌که‌نه‌وه که خه‌ڵکێکی ئازادن، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه، ئه‌م خه‌ڵکه ته‌نها له ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی په‌ڕله‌ماندا ئازادن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ئه‌ندامان هه‌ڵبژێردران، خه‌ڵک ده‌بن به کۆیله و هیچ! شێوه‌یه‌ک که خه‌ڵکی ئینگلیز له‌به‌کارهێنان و که‌ڵکوه‌رگرتن له چرکه‌ساته کورته‌کانی ئازادیی خۆیان ده‌کاری ده‌که‌ن، ده‌ری ده‌خات که به‌ڕاستی ئه‌وان شایسته‌ی له‌کیسدانی ئازادن”.
بیرمه‌ندێکی ڕادیکاڵی دیکه که دیموکراسیی سیاسی یان په‌ڕله‌مانیی به مۆرکی دیموکراسیی بورژوایی ڕه‌ت ده‌کرده‌وه، کارل مارکس بوو. له یه‌که‌مین به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌ودا زاراوه‌ی دیموکراسی به مانای شێوازێک له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌هات و نه‌ک شێوازێک له حکومه‌ت. ئه‌مه تێگه‌یشتنی زاڵی سه‌رده‌مه‌که‌ی ئه‌و له دیموکراسی بوو. به شێوه‌یه‌ک که ئه‌لیکسی دوو توکڤیلیش له‌م تێگه‌یشتنه‌دا هاوڕێ و هاوبه‌شی بووه و (زاراوه‌ی دیموکراسیی زیاتر بۆ ده‌ربڕینی جۆرێک له کۆمه‌ڵگا به‌کار ده‌هێنا تاکوو ده‌ربڕینی جۆرێک له ده‌سه‌ڵات). له ژینگه‌ی بیرمه‌ندانه و سیاسیی ئاڵمان له نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی نۆزه‌ده‌یه‌میش دیموکراسی هه‌ر به‌م مانایه به کار ده‌برا. مارکس له یه‌که‌م نووسینه‌کانی خۆیدا دیموکراسیی به مانای “سڕینه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت” ده‌زانی. له “پێشه‌کییه‌ک له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی حه‌ق” ی هیگل نووسی: فه‌ره‌نسییه‌کان تازه تێگه‌یشتوون که له دیموکراسییه‌کی ڕاسته‌قینه‌دا، ده‌وڵه‌تی سیاسیی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. مارکس، به شیوازێک وه‌بیرخه‌ره‌وه‌ی ڕۆسۆ، له زاراوه‌ی سیاسیی دیموکراسیدا دژوازیی ده‌بینی و باوه‌ڕی وابوو تا کاتێک له‌سه‌ر کۆڵه‌که‌ی هاوکێشه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و ئابووری، دۆخی واقیع و به‌رهه‌ستی نایه‌کسانیی تاکه‌کان به‌رهه‌م بهێنرێته‌وه و ئه‌م نایه‌کسانییه پێش مه‌رجی دروستکردن و ڕێکخستنی هاوکێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بێت، ده‌وڵه‌ت خۆی پارێزه‌ر و گه‌ره‌نتیکه‌ری به‌رده‌وام بوونی ئه‌م پێش مه‌رجه ده‌بێت. به ده‌ربڕینێکی دیکه تا ده‌وڵه‌ت هه‌یه هاوسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی نابێت. مارکس له ڕه‌خنه‌ی بڕگه‌ی 309ی فه‌لسه‌فه‌ی هه‌قی هیگل پێداگری له‌سه‌ر ئه‌مه کرد که بنه‌مای نوێنه‌رایه‌تیی له تیۆره‌ی سیاسیی مۆدێڕن دروستکه‌ری دژواریی زۆر و زه‌به‌نده. نزیکه‌ی سی ساڵ دواتر مارکس هه‌ر ئه‌م خاڵه‌ی له شه‌ڕی ناوخۆ له فه‌ره‌نسه دووپات کرده‌وه و زایه‌ڵه‌ی ده‌ربڕینه‌که‌ی هێشتا له ژێر کاریگه‌ریی به‌ڵگاندن و جۆری ده‌ربڕینی ڕۆسۆ بوو: “له‌باتی ئه‌وه‌ی که له هه‌ر سێ یان شه‌ش ساڵێکدا، جارێک بڕیار بدرێت که کام یه‌ک له ئه‌ندامانی چینی ده‌سه‌ڵاتدار(حاکم) ببێت به نوێنه‌ری ساخته‌ی خه‌ڵک له په‌ڕله‌مان، مافی ده‌نگدانی گشتیی (له کۆمۆنی پاریس) هاته خزمه‌تی خه‌ڵکه‌وه، خه‌ڵکێک که له چوارچێوه‌ی کۆمۆنه‌کاندا ڕیکخرابوون وکۆ بووبوونه‌وه”. زایه‌ڵه و نه‌واکه ڕۆسۆیی بوو، ده‌سته‌واژه‌یه‌کی نوێتریش سه‌ری هه‌ڵدابوو: تاکوو دیموکراسی سه‌رهه‌ڵنه‌دات، و خاوه‌ندارێتی تاکه‌که‌سی له‌سه‌ر ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و ناهاوسانیی ئابووری وکۆمه‌ڵایه‌تی له ناو نه‌چێت، و کۆتایی به جودایی نێوان ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگا نه‌هێنرێت، هاوسانیی سیاسی به مانای ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هاوسانیی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کدی نایه‌ته دی.
مارکسی گه‌نج گه‌یشتبوو به‌م ئه‌نجامه که ڕه‌تکردنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی تاکه‌که‌سی و ده‌وڵه‌ت، ثێش مه‌رجی ئازادی و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵێک هاوکێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی نوێیه که تێیاندا هاوسانیی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵک دێته ئاراوه و مومکین ده‌بێت. تا شتێکی ئاوا ڕوو نه‌دات باسکردن له هاوسانیی یاسایی و سیاسیی خه‌ڵکی تاکه‌کان خه‌ڵک خه‌ڵه‌تاندن و دیماگۆژییه. ئه‌و ڕۆحی ئه‌م تێڕوانینه‌ی تا کۆتاییه‌کانی ته‌مه‌نیشی هه‌ڵگرت، و ته‌نها له دوا ده‌یه به نیسبه‌ت مانای سیاسیی دیموکراسیی تا ڕاده‌یه‌ک ڕژد بوویه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی زه‌رووره‌ت و پێویستیی ململانێی کرێکاری و خه‌باتی دیموکراتیک، ئه‌گینا بۆچوونی سه‌ره‌کیی ئه‌و له‌باره‌ی دیموکراسی هه‌ر ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ هه‌مان مانا کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی. مارکس له ده‌یه‌می مانگی ئووتی ساڵی 1852 له وتاری “چارتیسته‌کان” نووسی: “به‌ده‌ستهێنانی مافی ده‌نگدانی گشتی هه‌ر گه‌یشتنی جینی کرێکاری ئینگلیزه به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی” یان له مانیفێستی حیزبی کۆمۆنیست له کۆتایی ساڵی 1847 نووسی: “یه‌که‌مین هه‌نگاوی شۆڕشی کرێکاری بریتییه له بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی چینی کرێکار بۆ پله‌ی چینی ده‌سه‌ڵاتدار و به‌ده‌ستهێنانی دیموکراسی”، یان له نامه‌یه‌ک بۆ ئه‌نگێلز(7ی سێپته‌مبه‌ری 1864) ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی وه‌کوو “نموونه‌یه‌کی چاوبه‌ستکاریی دیموکراسی” نا برد، یان له کتێبی هه‌ژده‌یه‌می برۆمیری لوویی بوناپارت ڕوانگه‌یه‌ک که به‌دیهاتنی دیموکراسیی سیاسیی له کۆمه‌ڵگایه‌کی بۆرژوایی مومکین ده‌دیت به “گه‌مژه‌یی په‌ڕله‌مانتاریستی” ناو هێنا، و به نه‌خۆشییه‌کی زانی که “له ساڵی 1848 به‌م لاوه هه‌موو کیشوه‌ری ئه‌ورووپای گرتووه‌ته‌وه و قوربانییه‌کانی خۆی گیرۆده‌ی جیهانێکی وه‌همی و خه‌یاڵاوی کردووه و کۆی هێزی بیرکه‌ره‌وه، یادگه و هێزی تێگه‌یشتن له جیهانی پڕ توندوتیژی ده‌ره‌وه‌ی لێیان سه‌ندووه‌ته‌وه”، یان له ململانێی چینایه‌تی له فه‌ره‌نسا مافی ده‌نگدانی گشتیی به سه‌رچاوه‌ی کۆمه‌ڵێکی زۆر دژوازیی زانی که له لایه‌که‌وه هێز و گوڕ و تینی سیاسی ده‌دات به پڕۆلتاریا، به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌وه بواری به‌رده‌وامبوونی حوکمکردنیش ده‌دات به بۆرژوازی.
ئه‌م تێگه‌یشتنه کۆمه‌ڵایه‌تییه له دیموکراسی بوو که ده‌بوو به سه‌رچاوه‌ی خراپتێگه‌یشتنی مارکس و بیرمه‌ندانی دیکه‌ی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی. هه‌ر له‌م سه‌روبه‌نده‌دا، تێگه‌یشتنی سیاسی له دیموکراسی، له شوێنێکی دیکه، له به‌رهه‌مه‌کانی لیبراڵه‌کاندا ده‌هاته ئاراوه. یه‌کێک له یه‌که‌مین نموونه‌کانی باسکردن له دیموکراسی به شێوه‌ی جۆرێک له حکوومه‌ت، که ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی پێوه‌ندیی نێوان حکوومه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و هاووڵاتییه ئازادانه بێت که خاوه‌نی مافه سیاسییه هاوسانه‌کانن، له به‌رهه‌مه‌کانی جان ستوارت میل ده‌بینرێته‌وه. ئه‌و له ساڵی 1825دا کاتێک نۆزده ساڵ ته‌مه‌نی بوو، له وتارێکدا له‌باره‌ی ئازادیی چاپه‌مه‌نییه‌کان باسی له دیموکراسی کرد نه‌ک وه‌کوو شێوازێک له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڵکوو به مانایه‌کی سیاسی-وه‌کوو ئه‌و مانایه‌ی که ئه‌مڕۆ ئێمه لێی تێده‌گه‌ین-، و دوو جاری دیکه له ساڵه‌کانی 1831 له وتاری ((ڕۆحی سه‌رده‌م)) و له 1833 له وتارێک له‌باره‌ی تیۆره سیاسییه‌کانی جێرمی بێنتام نووسی، به‌کاری هێنا. ئه‌و دیموکراسیی به هاوتای مافی هه‌ڵبژاردنی جۆری حوکومه‌ت و ئه‌ندامانی حکوومه‌ت له لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه زانی. ئه‌م بابه‌ته له وتاری “دیموکراسی و حکوومه‌ت” له ساڵی 1835 به وردی باس کرایه‌وه: “دیموکراسییه‌کی ژیرانه ته‌نها ئه‌وه نییه که خه‌ڵک خۆیان حوکمڕانی بکه‌ن، به‌ڵکوو ئه‌وان ده‌بێت گه‌ره‌نتیی هه‌بوونی حکوومه‌تێکی باشیشیان له ده‌ستدا بێت”. ئه‌متێگه‌یشتنه ڕوون و ڕاشکاوه له دیموکراسیی له نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م نه‌ک ته‌نها ڕۆشنگه‌ره‌وه‌ی ڕێگای هێزه لیبراڵه‌کان بوو، به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ڕوانگه ڕادیکاڵ و شۆڕشگێڕانه‌کانیش کاریگه‌ریی دانا.
تا ڕاده‌یه‌ک به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی باس و خواسی سیاسیی لیبراڵه‌کان له‌باره‌ی دیموکراسی و کرده‌وه‌ی سیاسی‌یان و تاڕاده‌یه‌کی زۆریش به‌هۆی پێشکه‌وتنی خه‌باتی سیاسیی کرێکاری و بزۆزیی ناوه‌کیی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و بزووتنه‌وه‌ی ڕیفۆرمیست، بیرمه‌ندانی سۆسیالیست و ئانارشیستیش بایه‌خیان به باسی دیموکراسیی سیاسیی دا. مارکسی شێلگیر که به‌رده‌وام باسی له دژوازیی ناهاوسانییه ئابووریی و هاوسانییه سیاسییه‌کان ده‌کرد و دژی گه‌مژه‌ریی پارلمانتاریستی ده‌ینووسیی و دیموکراسیی وه‌کوو به‌شێک له حکوومه‌تی کرێکاری نه‌ده‌زانی، تا ڕاده‌یه‌ک پاشه‌کشه‌ی کرد. ئه‌و له ساڵی 1880 له “پێشه‌کییه‌ک بۆ به‌رنامه‌ی حیزبی کرێکاریی فه‌ره‌نسا” نووسی که یه‌کێک له چه‌که‌کانی پرۆلتاریای فه‌ره‌نسی له خه‌باته‌که‌ی، مافی ده‌نگدانی گشتییه که “ده‌بێت له‌و شێوازه‌ی که تاکوو ئێستا هه‌یبووه واته ئامرازی چاوبه‌ستکردن و لێخوڕینی چینی سه‌ره‌وه، بێته ده‌ره‌وه و ببێت به ئامرازی ڕزگاریی چینی کرێکار”. ئه‌و له لێدوانه‌که‌ی خۆی له ئامیستیردام له کۆنگره‌ی نێوده‌وله‌تیی(سێپته‌مبه‌ری 1872) ڕایگه‌یاند: “ئێمه ئه‌م خاڵه ڕه‌ت ناکه‌ینه‌وه که له وڵاتانێکی وه‌کوو ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان و ئینگلیز (ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر ناسیاوه‌تیم له‌گه‌ڵ ڕیکخراوه سیاسییه‌کانی هۆڵه‌نداش هه‌بایا بمتوانیبا ناوی هۆڵه‌نداش لێره بهێنم) ده‌کرێت به که‌ڵکوه‌رگرتن له ئامرازانی نه‌رم و ئاشتیخوازانه گه‌یشتن به ئامانج مسۆگه‌ر بێت”. ده‌بینین که زایه‌ڵه و ده‌ربڕینی فه‌رقی کردووه، به هه‌مان شێوه که له نامه‌یه‌کدا بۆ هیندێرمه‌ن(8ی دێسه‌مبه‌ری 1880) نووسی: (( ئه‌گه‌ر ئه‌م گه‌شه حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ی ئینگلیز به‌ره‌و سۆسیالیزم ببێت به شۆڕشێک، ئه‌وا ئه‌م ڕوواوه ته‌نها ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی چینی ده‌سه‌ڵاتدار و حاکم نییه، به‌ڵکوو هه‌ڵه‌ی چینی کرێکاریش ده‌بێت”.
ئه‌گه‌ر له سنووردارکردنی باسه‌که له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌گرانی ڕادیکاڵ له‌باره‌ی دیموکراسی چاوپۆشی بکه‌ین (که وا دێته به‌رچاو لانیکه‌م له‌باره‌ی تیۆره سیاسییه‌کان ئه‌مڕۆ ناچارین وا بجووڵێینه‌وه)، له‌گه‌ڵ شه‌پۆلێکی به‌ربڵاو له ڕه‌خنه فه‌لسه‌فییه‌کاندا ڕووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه. نیچه دیموکراسیی به “ده‌رکه‌وتنی ئه‌خلاقی ژیانی مرۆڤی مێگه‌ل” ناو ده‌برد و ده‌ینووسی: “بزووتنه‌وه‌ی دیموکراتیک میراسخۆر و درێژه‌ده‌ری بزووتنه‌وه‌ی مه‌سیحییه”، و “بزووتنه‌وه‌ی دیموکراتیک له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه نه‌ک ته‌نها فۆرمێکی نزم و چرووکه له ڕیکخراوی سیاسی، به‌ڵکوو جۆرێکیشه له داکه‌وتن و داڕمانی مرۆڤ، واته سووکبوون و ناوبۆش و بێ به‌هابوونی”. نیچه له سه‌ده‌یه‌ک که تێیدا ده‌ژیا دڵی پڕ برین بوو چونکه وه‌کوو “سه‌ده‌ی سه‌لیقه و زه‌وقی نه‌رمنۆک و ناسکۆڵ به‌خێوکراوی دیموکراتیک” ده‌یبینییه‌وه.
هایدیگێریش ده‌یوت که دڵنیا نییه که دیموکراسی جۆری دروستی ژیانی سیاسی له ڕۆژگاری زاڵبوونی تێگه‌یشتنی میتافیزیایی مۆدێڕن له ته‌کنه‌لۆژیا و زانست بێت. ئه‌و له وتووێأیکدا له‌گه‌ڵ “ئیشپیگێل” ڕایگه‌یاند: “ئیدی ڕوون بۆته‌وه که له درێژه‌ی سی ساڵی ڕابردوودا بزووتنه‌وه‌ی به‌رفراوانی ته‌کنه‌لۆژیای مۆدێڕن هێزێکه که ناکرێت پێگه‌ی له دیاریکردنی مێژوو به هیچ شێوه‌یه‌ک به که‌م وێنا بکه‌ین. پرسی گرینگی هه‌نووکه بۆ من ئه‌مه‌یه: چۆناوچۆن سیسته‌مێکی سیاسیی ده‌توانێت خۆی له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ته‌کنه‌لۆژیادا بگونجێنێت؟ من وه‌ڵامێکم بۆ ئه‌م پرسیاره پی نییه. من بۆم نه‌سه‌لماوه که ئه‌م سیسته‌مه ده‌توانێت دیموکراسی بێت”. هانا ئارێنت نموونه‌ی هه‌نووکه‌ی دیموکراسیی لیبراڵی که پشتئه‌ستوور به نوێنه‌رایه‌تی و نه‌ک به‌شداریی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵک له بڕیاردانه‌کان و دانانی یاساکانه، به هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک پارادۆکس و دژوازیی ناوه‌کی ده‌بینی. ماک هورکاهیمێر، تیۆدۆر ئادێرنۆ و به تایبه‌تی هێربێرت مارکۆزه بنه‌مای لیبراڵیانه‌ی دیموکراسیی هاوچه‌رخیان هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ فاشیزم ده‌ناساند، و یۆرگێن هابێرماس پشتبه‌ستنی دیموکراسیی به ئاوه‌زی ته‌کنیکی و ئامرازیانه به به‌دیهێنه‌ری کۆمه‌ڵیک ئالنگاری و کێشه ده‌زانێت و پێشنیاز ده‌کات که بنه‌مایه‌کی نوێ واته ئاوه‌زی پێوه‌ندیی بدۆزینه‌وه. زۆرێک له بیرمه‌ندانی سه‌ده‌ی بیسته‌م دیموکراسیی لیبراڵ به شتێکی ناته‌واو و نه‌توانا له به‌دیهێنانی به‌ڵێنه‌کانی ده‌ناسێنن. هه‌نووکه‌ش ڕه‌وتی ڕه‌خنه‌گریی پۆست مۆدێڕن ژماره‌یه‌ک له گرینگ‌ترین پێش مه‌رجه‌کانی دیموکراسیی که له کۆمه‌ڵگا پیشه‌یی و پێشکه‌وتووه‌کانی هه‌نووکه ئه‌زموون ده‌کرێن، ده‌خاته ژێر گومان و پرسیاره‌وه و هه‌ر ئه‌م خاله‌ش بووه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی کۆمه‌ڵێک خراپ لێ تێگه‌یشتن که به تایبه‌تی له وڵاتانی دواکه‌وتوو و ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که له‌گه‌ڵ شێوه جۆراوجۆره‌کانی مۆدێلی سیاسیی پێش مۆدێڕن‌دا ڕووبه‌ڕوون، و خواسته دیموکراتیکه‌کانیان به شیوه‌ی جۆراوجۆر بووه به ئامانجی چالاکیی و خه‌باتی هێزه پێشکه‌وتووه سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، زۆرتر و زیاتر به‌دی ده‌کرێت.
سه‌رچاوه:-
معمای مدرنیته. بابک احمدی. چاپ پنجم 1387، نشر مرکز، تهران.
نووسین: بابه‌ک ئه‌حمه‌دی
وەرگێڕان: موحسین عه‌لیڕه‌زایی