“بوونەوەرە ئاسمانییەکان لە سەردەمە دێرینەکان سەردانی زەویان کردووە.”
بیردۆزی بۆشاییگەری دێرین لێکدانەوەیەکی زانستیە پێشنیاری ئەوە دەکات بوونەوەرە زیرەکەکانی گەردوون لە سەردەمی دێرین سەردانی زەوییان کردووە و کاریگەرییان لەسەر شارستانیەتی مرۆڤ هەبووە. لایەنگرانی ئەم بیردۆزە ئاماژە بە دەقە کۆنە جۆراوجۆرەکان و دۆزینەوە شوێنەوارییەکان و بیروباوەڕە ئاینییەکان دەکەن. هەندێک پێیان وایە ئەو خوداوەندە کۆنانەی کە لە ئەفسانە و ئایینەکاندا باسکراون، لە ڕاستیدا بوونەوەری ئاسمانی بوون و تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکان بە هێزی خوایی تێگەیشتوونە.
“پاڵپشتیکارانی بیردۆزی بۆشاییگەری دێرین و ئایینیی باوەڕیان بە پەیوەندی مرۆڤ بە بوونەوەری دیکە هەیە”
لە بەرامبەردا ئایین بیروباوەڕ و پەیڕەو و بەها ئەخلاقییەکان سەبارەت بە بوون و پەرستنی خوا یان دەسەڵاتێکی باڵاتر لەخۆدەگرێت. بیردۆزی بۆشاییگەری دێرین گریمانە لەسەر کاریگەریی و هەژموونی بوونەوەرانی دەرەوەی زەوی لەسەر مرۆڤ دەکات. ئایینەکان بە شێوەیەکی تایبەت سەرنجیان لەسەر فێرکارییە ڕۆحییەکان و ڕێوڕەسمەکان و بەها رەوشتییەکانە. زۆر گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە بیردۆزی بۆشاییگەری دێرین بە شێوەیەکی بەرفراوان لەناو کۆمەڵگەی زانستی زۆر.ل پەسەند ناکرێت، گوایا بەڵگەی ئەزموونی نییە و زۆر پشت بە لێکدانەوەی زانیارییە مێژوویی و شوێنەوارییەکان دەبەستێت.
ڤۆن-دانیکن: “شارستانییەتە کۆنەکان لەلایەن بوونەوەرە پێشکەوتووەکانی دەرەوەی زەویەوە سەردانیان کراوە”
بیردۆزی بۆشاییگەری دێرین لەلایەن نووسەری سویسری ئێریک ڤۆن دانیکن-ەوە برەوی پێ درا. بە هۆی کتێبە کاریگەرەکەی “گالیسکەی خوداوەندەکان” بە باوکی دامەزرێنەری ئەم بیردۆزە دادەنرێت، کە لە ساڵی ١٩٦٨ بڵاوکرایەوە. ڤۆن دانیکن ئەو بیرۆکەیەی خستەڕوو کە شارستانییەتە کۆنەکان لەلایەن بوونەوەرە پێشکەوتووەکانی دەرەوەی زەویەوە سەردانیان کراوە و کاریگەرییان لەسەر فەرهەنگ و بیرکردنەوەی مرۆڤ و گەشەسەندنی تەکنەلۆژیا هەبووە. کارەکانی بووە هۆی سەرنج و مشتومڕێکی بەرفراوان لە بواری بیردۆزی بۆشاییگەری دێرین.
لە بەرامبەر، ڕوانگەی زانستی بیردۆزیی ئایینی ئاماژەیە بۆ لێکۆڵینەوە لە ئایین لە ڕوانگەی ئایینییەوە. بریتییە لە شیکردنەوەی بیروباوەڕ و پەیڕەوە نەریتییەکانی ئایینییەکان بە بەکارهێنانی شێواز و بنەما ئایینییەکان. ئەم بیردۆزە ئامانجی تێگەیشتنە لە سەرچاوە و گەشەکردن و کاریگەری ئایین لەسەر تاک و کۆمەڵگە لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەی ئەزموونی و شیکاری ڕەخنەییەوە.
“بوونەوەرانی دەرەوەی زەوی کاریگەرییان لەسەر مێژووی مرۆڤ هەبووە”
بیردۆزی بۆشاییگەری دێرین گریمانەیەکی سەرنجڕاکێشە کە لێکدانەوەی ئەوە دەکات کە بوونەوەرانی دەرەوەی زەوی کاریگەرییان لەسەر مێژووی مرۆڤ هەبووبێت و لێکدانەوە ئایینییەکان بۆ ئەو رووداوانە لەسەر پرسی سروشت و پەیوەندی لەگەڵ فریشتەکان بە لێکدانەوەی سەرەتایی بۆ بانگەشەکایان لێکدەدەنەوە. هەوڵدەدات هەندێک دۆزینەوەی شوێنەواریی یان دەقی کۆن وەک بەڵگە بۆ بەرکەوتن لەگەڵ شارستانییەتە پێشکەوتووەکانی گەردوون بهێننەوە.
“ئەکادیمیا لە لایەن زانستییە توندڕۆکانەوە قۆرخ کراوە”
بیرۆدزیی بۆشاییگەری دێرین بیرۆکەیەکی سەرنجڕاکێش و گرنگە بەڵام بەهۆی دووریی و بەریەک وتنی گریمانە ئایینی و زانستییەکان لە ئەکادیمیا، بەریەککەوتن هەیە و پێدەچێت ماوەیەکی دیکەی بوێت تا وەکو بیردۆزێکی رژد مامەڵەی لەگەڵ بکرێت. زانایان بە شێوەیەکی گشتی پشت بە زانیارییە ئەزموونییەکان و تاقیکردنەوەکان دەبەستن بۆ پشتگیریکردن لە گریمانەکەیان.
“چیرۆکە ئایینییەکان گێڕانەوەی گۆڕاوی رووداوەکانی نێوان مرۆڤ و بوونەوەرە ئاسمانییەکانن”
توێژەرانی بیرۆدزی بۆشاییگەری دێرین چیرۆکی نێو پەرتووکە پیرۆزەکان، لەوانە: لافاو و کەشتییەکەی نوح، کەرتبوونی دەریای سوور، تاوەری بابل و سروشتی پێغەمبەران لەگەڵ فریشتەکان دەخەنە نێو چیرۆکەکانیان. ئەوان ئەم چیرۆکانە بە بوونەوەرە پێشکەوتووەکانی دەرەوەی زەوی یان تەکنەلۆژیا لێکدەدەنەوە و پێیان وایە لێکدانەوەی سەرەتایین بۆ رووداوەکان.
چیرۆکی پێغەمبەر محمد (د. خ.) بەهۆی بوونەوەری بە ناو بوراق گەشتێکی ئەنجام داوە. ئەم گەشتە دەرئاسایە لە نەریتی ئیسلامیدا بە ئیسرا و میعراج ناسراوە. لە کاتێکدا ئەم چیرۆکە بە پێی بیردۆزی بۆشاییگەری دێرین، بەریکەوتنە لەگەڵ بوونەوەرە پێشکەوتووەکانی دەرەوەی زەوی، کە بە شێوەیەکی تایبەت لە چوارچێوەیەکی ڕۆحی و ئایینیدا لێکدەدرێتەوە نەک لە چاویلکەی بیردۆزیی بۆشاییگەری دێرین.
یەکێکی تر لە رووداوەکانی نێو پەرتووکە ئایینییەکان، چیرۆکی پێغەمبەر یونسە. لە قورئانی پیرۆز ئاماژە بە پێغەمبەر یونس دەکرێت کە لە لایەن نەهەنگێکەوە قوت دراوە وەک جۆرێک لە سزا بەهۆی جێهێشتنی گەلەکەی بەبێ مۆڵەتی خودا. دوای ئەوەی لە سکی نەهەنگەکەدا بوو و دواجار لەلایەن نەهەنگەکەوە ئازاد کرا. ئەم چیرۆکە زۆرجار وەک وانەیەک بۆ گوێڕایەڵی و گەڕانەوە بۆ خوا لە فێرکارییە ئیسلامییەکان لێکدەدرێتەوە، بەڵام دیسان لە ڕێگەی بیرۆدیی بۆشاییگەری دێرین، بە رووداوێکی مێژوویی پەیوەندیدار بە بوونەوەرە زیرەکەکان لێکدەدرێتەوە.
“ئایین و بیردۆزی بۆشاییگەری دێرین گرنگی بە شوێنی مرۆڤ لە گەردوون دەدەن”
بیردۆزیی بۆشاییگەری دێرین و ئایین هەردووکیان بەدواداچوون بۆ نهێنییەکانی گەردوون و شوێنی مرۆڤایەتی لەناو ئەو گەردوونەدا دەکەن، بەڵام لە ڕوانگەی جیاوازەوە لەم بابەتانە نزیک دەبنەوە. بیردۆزیی بۆشاییگەری دێرین پێشنیازی ئەوە دەکات کە ڕەنگە بوونەوەرە پێشکەوتووەکانی دەرەوەی زەوی کاریگەرییان لەسەر مێژوو و گەشەسەندنی مرۆڤ هەبووبێت، ئەمەش بووەتە هۆی لێکدانەوەکانی دەقە ئاینییەکان وەک بەریەککەوتنی ئەگەری لەگەڵ ئەم بوونەوەرانە. لە لایەکی ترەوە ئایین تیشک دەخاتە سەر بیروباوەڕی ڕۆحی و فێرکاری ئەخلاقی و پەرستنی خوداوەندەکان کە زۆرجار ڕەگ و ڕیشەی لە ئیمان و نەریتدا هەیە. لە کاتێکدا هەردوو بیردۆزی بۆشاییگەری دێرین و ئایین قووڵ دەبنەوە لە نەزانراو و خودایی، بەڵام لە ڕێگەی چاویلکەی جیاوازی گریمانە زانستییەکان و ڕێنمایی ڕۆحییەوە ئەو کارە دەکەن.
ئایا بیردۆزی بۆشاییگەری دێرین بەستەرەی بەستنەوەی ئایین و زانستە؟
ئایین و بیردۆزی بۆشاییگەری دێرین نزیکیی بەرچاویان هەیە. بە لێکدانەوەی هەندێک توێژەر و بیرمەند، بۆشاییگەری دێرین ئەو بەستەرەیەیە، ئایین و زانست بە یەکەوە ببەستێتەوە و هەندێکیان بیردۆزیی بۆشاییگەری دێرین وەک ڕێگەیەک بۆ لێکدانەوەی دەقە ئاینییەکان لە چوارچێوەیەکی هاوچەرخ ببینن، لە هەمان کاتدا هێشتا باوەڕە ڕۆحییەکانی خۆیان دەپارێزن.
بە کورتی: ئەوەی ماوەتەوە ئەوەیە بەڵگەی زانستی پشتڕاستکراوە کۆبکرێنەوە بۆ زانینی کاریگەری دەرەوەی زەوی لەسەر مێژووی مرۆڤ نیشان دەدەن. سەرەڕای ئەوەش، ئەگەر تۆمارکراوی بەرجەستە هەن، کە پێویستە زیاتر لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکرێت و دەرئەنجامی زیاتر بدۆزرێتەوە. سەرەڕای ئەوەش، هەر ئاماژە و بەردەنووس و نووسراوێک لەسەر بوونەوەرە ئاسمانییەکان یان کارلێککردن لەگەڵ بوونەوەرانی دەرەوەی زەوی، وەک بەڵگە بۆ بیردۆزەکە هەژمار دەکرێت. تێکڕای چیرۆکە ئایینییەکانیش لە دەرکردنی ئادەم، یەکەمین مرۆڤ، تا زۆرینەی پەیامبەر و پێغەمبەرەکان، بە پێی دەقەکان پەیوەندیان لەگەڵ بوونەوەری دیکەی گەردوون هەبووە، ڕێنوێنی کراون، مرۆڤیان ئاگادار کردۆتەوە و هۆشدارییان دوە، فێری شارستانیەت و پێکەوەژیان و بابەتی کۆمەڵایەتی و سیاسییان کردوون. لە ڕوانگەی پاڵپشتیکارانی بیردۆزی بۆشاییگەری دێرین، ئەو بەرکەوتن و پەیوەندییانە، پەیوەندی مێژوویی ڕاستن و بە وردیی و وەکو خۆی تۆمار نەکراون. پێشیان وایە، لێکدانەوە و “تەفسیر” ەکان لەژێر کاریگەری بیرکردنەوەی کەسیی، ژینگەیی و نەستیی گۆڕاون و لە چیرۆکە ڕاستەقینەکە دوورن، کە خۆیان بە پەسەندی دەزانن.