“دۆزه‌خی نیشتیمان-به‌هه‌شتی خۆرائاوا”
دابه‌شکردنی جیهان به سه‌ر دوو جه‌مسه‌ری ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات،، سه‌ره‌تا هه‌ر ڕاستی و واقیعێکی جوگرافیی بووه، به‌ڵام ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌م ڕاستیی و واقیعه جوگرافییه به هۆکاری جۆراوجۆر بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوو شارستانییه‌تی دوور له یه‌ک و جودا له یه‌ک له‌دایک ببن و هه‌ر کامه‌یان ڕێچکه‌ی گه‌شه و نه‌شه‌ی مێژوویی خۆی بپێوێت. جه‌مسه‌رێک که خاڵی ده‌سپێک و کانگای باڵاکردنی یۆنان و ڕۆمای کۆن بووه و له ڕووی ئایینیشه‌وه فره‌خودایی و دواتر مه‌سیحییه‌تی پێڕه‌و کردووه به زۆری، جه‌مسه‌ری دیکه که ڕۆژهه‌ڵاته و پانتایه‌کی به‌رفراوان له کانگا و ناوکه ئایینی و ئوستووره‌ییه‌کان ده‌گرێته‌وه له میسر و مێزۆپۆتامیا و شارستانییه‌ته‌کانی ئه‌وێ و چین هه‌ڵقوڵاوه.
ڕه‌نگه له نێو ئه‌م دابه‌شکارییه‌دا له نێو ڕۆژهه‌ڵاتی دوور و نزیکدا ئه‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و له‌و نێوانه‌ش ئه‌وه کورده له ئێستادا که ته‌عبیر له کاره‌ساتی ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره‌ی جیهانه ده‌کات، ڕه‌نگه بڕێک ده‌ستکرد و چه‌ندپاته‌کیی بێت گه‌ر بڵێین سه‌رده‌مێک جووه‌کان ئاوه‌ها دۆخێکیان هه‌بوو، هه‌م له پاش ده‌رچوونیان له میسر به‌هۆی مووساوه له سه‌رده‌مه کۆنه‌کاندا و هه‌میش پاش هاتنه‌سه‌رکاری نازییه‌کان و جێبه‌جێکردنی ئه‌و پلانه پاکتاوکهرانهیهی که ده‌مێک بوو له ڕۆژئاوا زه‌مینه سایکۆلۆژی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی له‌ئارادا بوو! بێگومان باسی زه‌مینه و ڕه‌هه‌ندی داڕمانی ئابووری و لێکهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی چینی ناوه‌ڕاستیش جیایه، به‌ڵام له‌م هاوکێشه‌یه‌دا کاریگه‌ر بوون.
ڕاسته جووه‌کان وه‌کوو شوێن و نیشتیمان هێشتاش له گوتاری مێژوویی و سیاسیی جیهانی عه‌ره‌ب و موسڵماناندا جێگه‌یه‌کی ئه‌وتۆیان بۆ دیاری نه‌کراوه و کۆی ئه‌و ناوچه و هه‌رێمه‌ی(سه‌ره‌ڕای قودس) که جوو له ئیسرائیل نیشته‌جێیه موسڵمانان به‌هی خۆیانی ده‌زانن، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکوو پێغهمبهرکانیشیان وه‌کوو ئه‌وه ناناسنه‌وه که ته‌وارات و گێڕانه‌وه‌ی ده‌قی پیرۆزی جووه‌کان ده‌ڵێت و هه‌تا دوایی، ئه‌م به‌راوردکردنه به‌راوردکردنێکی نه‌شیاو و خراپه، به‌ڵام به‌رده‌ستترین و کاره‌ساتاویترین به‌راورده که کورد و ئازاره‌کانی پێ باس بکه‌ین، کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌رووی 60 ملیۆن که‌سییه(به‌پێی ئاماره نافه‌رمییه‌کان) که به‌سه‌ر چه‌ندین وڵات‌دا دابه‌شکراوه، هاوکات له ناو ئه‌و وڵاتانه‌شدا به شێوه‌ی دوورخستنه‌وه و ڕاگواستن دیسان دابه‌ش کراوه‌ته‌وه، شوناسی کولتووری و زمانی و مێژووییان ڕه‌تکراوه‌ته‌وه و ده‌کرێته‌وه، له‌و ناوچانه‌ی که کوردستانییه که‌مترین سه‌رمایه‌گوزاری و وه‌گه‌ڕخستنی پرۆژه ئابووری و پیشه‌ییه‌کان له‌ئارادا نییه، شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگا له ژێر مه‌ترسیی ماده‌ی هۆشبه‌ر و نه‌بوونی ئیش و کار و پێداویستییه ڕۆژانه‌ییه‌کان لێک هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، کوردستانی گه‌وره تا ئێسته‌ش ته‌نانه‌ت به باشووریشه‌وه کۆلۆنی و داگیرکراوی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی داگیرکه‌رانن، له دۆزه‌خێکی ژێرده‌ستیی ئاوه‌هادا که واقیعی حوکمڕانیی له باشووری کوردستانیش تا ئه‌م ساته نه‌یتوانیوه هیوا و چاوه‌ڕوانیی کوردانی هه‌ر چوار پارچه( که هه‌ڵبه‌ت به‌دڵنیاییه‌وه و بێگومان کارێکی ئاسان نییه) بهێنێته دی، ئایا کۆچکردن بابه‌تێکی لۆژیکی و شیاوی ناچاره‌کییه؟ بێگومان خستنه‌ڕووی ئه‌م پرسیاره نابێت تووشی هه‌ڵه‌مان بکات و وا تێمان گه‌یه‌نێت که من مه‌به‌ستمه بڵێم سه‌رهه‌ڵگرتن و کۆچکردن ڕێگایه‌کی باشه بۆ خۆده‌ربازکردن له ئاوه‌ها دۆزه‌خێک، به‌ڵکوو مه‌به‌ستمه بڵێم له دۆزه‌خی نیشتیمان (لێره‌دا ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه وه‌کوو لێکدراوێکی ڕێژه‌یی گریمانه‌کراو و ڕه‌مزی به‌کاری ده‌هێنم) که هه‌ڵدێین ئایا به‌هه‌شتێکی ده‌ره‌وه‌ی نیشتیمان چاوه‌ڕوانمان ده‌کات؟ له درێژه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م به ئاڕاسته‌ی وه‌ڵام و تیشکخستنه‌سه‌ر ئه‌م پرسیارانه هه‌ندێ شتی په‌یوه‌ست به باسه‌که ڕوون بکه‌مه‌وه.
“ئایا نیشتیمان دۆزه‌خه؟”
نیشتیمان ئه‌گه‌ر دۆزه‌خیش بێت ئه‌وا به‌هه‌شته ڕاسته‌قینه‌که‌ی له ڕاڕه‌وه‌کانی خۆیدا هه‌ڵگرتووه و له په‌یکه‌ره‌ی خۆی بۆی چاک کراوه و داتاشراوه، به‌دڵنیاییه‌وه هیچ مرۆڤێک حه‌زی له هیچ جۆره دۆزه‌خێک نییه و دیاره مه‌به‌ستی من له دۆزه‌خ ژوور یان فه‌زایه‌کی داخراوی پڕئاگری لێوان‌لێو له ئامرازی ئه‌شکه‌نجه و ئه‌شکه‌نجه‌ده‌ران به مانا ئایینییه‌که‌ی نییه، به‌ڵکوو مه‌به‌ست ئه‌وه دۆخه ڕه‌مزییه‌یه که مرۆڤ له هیوا و خه‌ون و هه‌ڵبه‌ت چێژه ئاسایی یان وێناکراوه‌کانی دوور ده‌خاته‌وه. بێگومان وه‌کوو له سه‌ره‌وه تیشکم خسته سه‌ری کورد و جوو له بێنیشتیمانیدا به‌راورد ناکرێن، به‌ڵکوو له ئازار و قڕانکردندا(ئه‌وه‌ش به بێ هاوبه‌شییه‌کی ئه‌وتۆ له زه‌مینه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی) چونکه جوو له‌وپه‌ڕی نکۆڵیی جیهانی ئیسلام و عه‌ره‌ب و ته‌نانه‌ت به‌شیک له ڕۆژئاوا به خاکی و نیشتیمانیاندا وڵات و خاکێکیان بۆ خۆیان پێناسه کرد و میله‌تی خۆیان له ناویدا داڵده داوه(دیار من باسم له ڕه‌هه‌ند و پلانه‌کانی زایۆنیزم و زوڵمه‌کانی ئیسرائیل له دژی فه‌له‌ستین نییه که ئه‌مه به هه‌ر شێوه‌یه‌ک ڕه‌تکراوه‌وه و ناڕه‌وایه) به‌ڵام کورد به‌پێی مێژووی به‌شێکی زۆر له داگیرکه‌ران (بۆ نموونه ئێران و ئێراق) کۆنترین خه‌ڵکی نیشته‌جێی ئه‌و خاکه‌یه و خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و هه‌رێمه که‌ونینه‌یه، به‌ڵام دوای دنیایه‌ک له کوردقڕان و ئه‌نفال و ده‌سدرێژیی و تاوان و ڕاگواستن و کۆڕه‌و و …هتد، ئه‌و به‌شه بچووکه‌ی باشوور نیمچه ئازاد کرا؛ ئه‌وه‌ش له ژێر چه‌تری ڕۆژئاوا و به‌تایبه‌تی ئامریکا، ئه‌گه‌ر له ڕووه ڕاستهقینهکهشهوه چاوی لێ بکه‌ین تاکوو ئه‌و قه‌لغان و چه‌تره پارێزکارانهیهی ڕۆژئاوا و ئه‌مریکاش هه‌بێت ئێمه له دوو لاوه کۆلۆنی و داگیرکراوین له لایه‌که‌وه فاشیزمی وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان و له‌و لاش هه‌لپه‌رستی و پراکسیسی به‌کارهێنه‌رانه‌ی ڕۆژائاوا و ئه‌مریکا، دۆخه‌که‌مان بۆ به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه.
که‌واته به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه بێ نیشتیمانهکراوین یان باشتر وایه بڵێین نیشتیمانمان له پێش چاوانمان هه‌تک ده‌کرێت و هاونیشتیمانیانمان خاکبه‌ده‌ر و برسی و ڕاووڕوت ده‌کرێن، هه‌ر بۆیه ده‌توانین وه‌کوو دانپێدانانێک بۆ د‌رکی واقیعه تاڵه‌که بڵێین به‌ڵی نیشتیمان دۆزه‌خی هاووڵاتیانی بهئهمهكێتی، نیشتیمان دۆزه‌خی هاونیشتیمانانی بهپهرۆشێتی، ئه‌وانه‌ی وا له‌سه‌ر حسێبی ئه‌وانی دیکه شوقه و ویلاکان به‌رز ناکانه‌وه بۆ ئاسمان و ئاره‌زووه‌کانی خۆیان به سه‌ر ته‌رمی کوژراوه‌کانی نیشتیمان و شه‌هیدانی وڵات‌دا ناپهڕێننهوه، بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ دۆخی دنیا به‌ره‌و قه‌یرانێکی کوشنده هه‌نگاو ده‌نێت هه‌م له ڕووی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه و هه‌میش له‌ڕووی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی و ئایدۆلۆژیی و هاوکات ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی گه‌وره‌ش له ئارادایه و هه‌موو ئه‌مانه دۆخی زۆربه‌ی وڵاتانیان له ڕووی ژیان و مه‌عیشه‌ته‌وه خراپتر کردووه و جگه له ده‌سته‌بژێرێکی که‌م که پشکیان له ده‌سه‌ڵات له سه‌ره‌وه هه‌یه زۆربه‌ی خه‌ڵکی وڵاتانی دنیا دوور یان نزیک له‌م دۆخه‌دا ده‌ژین، بێگومان له ناو ئه‌م دۆزهخستانهدا کورد له قووڵترین شوێنه‌که‌دایه.
دۆزه‌خ به‌م مانه ڕه‌مزییه به‌کارم هێنا ته‌نها کاتێک ده‌توانێت زه‌فه‌رمان پێ به‌رێت و ڕێگای سهرابی به‌هه‌شتی درۆینه‌ی ڕۆژئاوامان بخاته به‌ر که هه‌ناومان خاڵی بێت له ئومێد و هیوا، هیوا شکتسدهری دۆزه‌خ و هه‌موو ئه‌و کڵپه و گڕانه‌ی ژیانی دۆزه‌خیی کورده که له دۆزه‌خێکی کڵپهدارهوه ده‌که‌ونه ناو دۆزه‌خێکی خنکێنهرانهی تاریکی ده‌ریاکانه‌وه، به دڵنیاییه‌وه من ناتوانم بڵێم که به‌چی هیوامان هه‌بێت و چۆن هیوادار بین له دۆزه‌خێکدا که تا دێت گڕ و گه‌رماکه‌ی تین ده‌ستێنیت و وزه‌مان لێ ده‌بات، به‌ڵام ده‌زانم ڕێگاکه هیوایه نه‌ک سه‌رهه‌ڵگرتن به‌ره‌و ڕۆژئاوایه‌ک که به‌هه‌شتێکی وه‌همی و دۆزه‌خێکی چه‌وسێنه‌رانه‌ی کرده‌کییه، وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره که چۆن ده‌بێت له دۆزه‌خدا هیوادار بین له لایه‌ن پسپۆڕان، شاره‌زایانی کۆمه‌ڵناسی و ده‌روونناسی و هه‌روه‌ها سیاسیی و پلانداڕیژهران ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌وه ده‌درێته‌وه؛ به سیاسی و ناسیاسییه‌وه به به‌رپرس و نابه‌رپرسه‌وه، ئه‌م تێڕوانینه نکۆڵیکه‌ری ئه‌و ڕاستیانه نین که بینی ژیان و بوونی کوردیان له هه‌موو پارچه‌کان گرتووه و تاقانه ڕێگایه‌ک که بۆیان ده‌هێڵێته‌وه ڕێگای نادیار و ناله‌باری ڕۆژئاوایه، هاوکات وه‌کوو له‌سه‌ره‌وه‌ش ئاماژه‌م پێ دا دۆخی مرۆڤ له حاڵه‌ته گشتییه‌که‌یدا هه‌روا بووه و هه‌رواش ده‌بێت، ئێمه هیچ کات مرۆڤی بێ قه‌یران و ئالنگاریمان له کۆی مێژوودا نه‌بووه و نابێت، پرسه‌که ئه‌وه‌یه چۆن ڕووبه‌ڕووی ئه‌م دۆخه ده‌بێته‌وه.
“ئایا ڕۆژئاوا به‌هه‌شته؟”
نزیکه‌ی یه‌ک ده‌یه (ڕه‌نگه زیاتر) پێش ئێسته له وتووێژێکدا و به تایتێڵی ڕۆژنامه‌یه‌ک (وابزانم هاووڵاتی یان ڕه‌نگه ڕه‌خنه‌ی چاو‌دێر) مامۆستا “شیرزاد حه‌سه‌ن” وتی تیاترۆخانه یه‌که‌مین وێنه‌ی ڕۆژئاوا لای کورده. بێگومان له سه‌رده‌مێکدا تیاترۆخانه یان ئه‌و شوێنه‌ی که شوێنی به‌تاڵکردنه‌وه‌ی ناکامییه جه‌سته‌یی و عاتیفییه‌کانی مرۆڤانی ڕۆژهه‌ڵاتی له ڕۆژئاوا بوو، ئه‌و وێنه‌یه بوو که باو بوو و بێگومان له سه‌ر ئه‌رزی واقیعیشدا ڕۆژئاوا ڕه‌نگه به‌شێک له‌م ئاره‌زوویانه‌ی بهێنابایه دی، به‌ڵام ئێسته ئیتر ڕۆژئاوا ته‌نها سه‌رابێکه له به‌هه‌شت بۆ هه‌ڵهاتن له‌و دۆزه‌خه‌ی ڕؤژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که به گوێمان ده‌چرپێنێت به‌تاڵه له هیوا، که هیوا تێیدا نابووژێته‌وه، ئایا ئه‌م چرپاندنه نه‌وای ڕاستییه؟ بێگومان نه‌خێر. ئێسته به ئه‌زموون و به زانیاریی ده‌بێ بزانین ڕۆژئاوا بووه به‌و به‌هه‌شته وه‌همییه‌ی که ئه‌گه‌ر ئێمه پێشی بگه‌ین ده‌بێت کرێکار و کاره‌که‌ر بین تێیدا و ئه‌گه‌ر یاسای په‌نابه‌ری و شه‌پۆلی دژهپهنابهران بوارمان بده‌ن و دنیایه‌ک شه‌ڕی ده‌روونی و ململانێی کۆمه‌ڵایه‌تی و فێربوونی زمان و مان پێ بکرێت و پشتگیریی لایه‌ن یان نیوهلایهنێکی سیاسیمان هه‌بێت ڕه‌نگه بتوانین پله‌یه‌ک له پله‌کانی خوێندن ببڕین و له سه‌رده‌مێکدا که پێ ده‌نێینه پیری ئه‌وا ببین به دوکتۆر یان یه‌کێک له‌و پله ئه‌کادیمییانه‌ی که ده‌مامکێکی بریقه‌داری کۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌یه و له دواجاریشدا ده‌بێت خزمه‌تی زاتی ڕۆژئاوایی پێ بکه‌ین و، ئه‌وانیش ئه‌وکات خزمه‌تێکی ئابووریمان بکه‌ن، دیاره ئه‌م حوکمه هه‌موو وڵاتانی ڕؤژئاوایی و هه‌موو دۆخه‌کان ناگرێته‌وه، به‌ڵام دانپێدانانی به‌شێکی زۆر له په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی و له‌وانه‌ش کورد پشتڕاستکه‌ره‌وه‌ی ئه‌م ڕاستییه‌ن که ئه‌وێ “ئیشکردنه له دارستانه‌کانی فیرده‌وسدا” ئه‌م ده‌ربڕینه ناوی دیوانێکی شیعریی “به‌ختیار عه‌لی”یه که بۆ ته‌عبیر له‌م دۆخه گونجاوه و مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه ئێمه له هه‌ر به‌هه‌شتێکی ڕۆژئاواییدا بین له دواجاردا وه‌کوو هه‌ڵاتووانی دۆزه‌خ ده‌بێت باج و تێچووه‌که‌ی به کرێکاری و کاره‌که‌ری بده‌ین، ئه‌مه‌یه که ئێمه له نێوان دۆزه‌خێکی به‌تاڵ له هیواو و به‌هه‌شتێکی وه‌همی چه‌وسێنه‌رانه‌دا له به‌له‌م و یه‌خته‌کانی مه‌رگدا هه‌ڵده‌گه‌ڕێینه‌وه و ڕه‌نگه ده‌نک و دوانێکمان بمێنینه‌وه تاکوو هه‌واڵی مه‌رگه‌ساتی جه‌رگبڕی کۆرپه‌له و دایک، مهم و زینه‌کان و شه‌م و شهمزینهکان و هه‌موو ئه‌و کرێکار و گه‌نجه لاوچاکانه بگێڕێته‌وه که ته‌نانه‌ت ته‌رمه‌که‌شیان نه له ڕۆژهه‌ڵات و نه له ڕؤژئاوای زه‌وی بسته خاکێک به خۆیان نابیننه‌وه و له زاری ماسی و حووتهکاندا بۆ هه‌تاهه‌تایه ده‌پووکێنه‌وه و ده‌شاردرێنه‌وه.
“ئه‌نجام”
دۆزه‌خ یان به‌هه‌شت دنیای ئێسته به نیسبه‌ت ڕابردووه‌وه ئه‌سته‌متر و پڕ زهختتر بووه، نه‌زمێکی نوی هه‌یه که مرۆڤه‌کان به نیسبه‌ت یه‌کدییه‌وه خه‌مساردتر و دڵڕه‌قتر ده‌کات و له‌وه‌ش گرینگتر به نیسبه‌ت خۆیانه‌وه خه‌مسارد و بێهیوایان ده‌کات و ئه‌مه سه‌ره‌تای ده‌رچوونی ئێمه‌یه له بازنه‌ی ململانێی به‌هه‌شت و دۆزه‌خی ڕه‌مزیی و که‌وتنه ناو تووناتوونی سه‌ردابه‌کانی مه‌رگ و نه‌مانه‌وه، نغرۆبۆوونی ئه‌و هه‌موو کورده (که هه‌ڵبه‌ت ئێرانی و ئه‌فغانیشیان تێدایه) له یه‌ختێکدا له نێوان ئاوه‌کانی یۆنان و ئیتالیادا و وه‌ک ده‌ڵێن ئاوه ئازاده‌کان له ئاوه‌ها هێڵێکی ئازار و ململانێوه هه‌ڵنیشتووه، کاره‌ساته و پرسه و سه‌ره‌خۆشیی ناگاته زریکه و هاواری ئاواره و سهرههڵگرتوویان، هیوا تاقهڕێگایه، هه‌ڵبه‌ت و به‌دڵنیاییه‌وه نه‌ک بۆ هه‌مووان، ئه‌مه ڕاستییه‌که له دۆخێکی ئاوه‌هادا زۆرێک له مرۆڤه‌کان هیواکوژ بوون بۆیه ئه‌سته‌مه به ئاسانی هیوادار بکرێنه‌وه، ڕه‌نگه خودی ئه‌م ڕووداوه ڕه‌شه تاریکانه ئێمه ناچار بکات بیر له ڕێگه چاره‌وه و دۆزینه‌وه‌ی ناوبڕی دیکه بکه‌ینه‌وه. و ئه‌مه به‌ره‌و پرسیاری دیکه ده‌مانبات، پرسیارێک که له دریژه‌ی پرسیاری به‌شی پێشوومدایه ئه‌مه‌یه که کێ ده‌بێت هیوا دروست بکات و چۆن؟ ئایا هه‌وڵدان بۆ دروستکردنی هیوا خه‌یاڵپڵاوییه‌کی دیکه و چاوبه‌ستێکی دیکه‌ی سیاسییه‌کان و ڕۆشنبیرانی گیرفانپڕ و سێبه‌رنشین و شاعیرانی ڕۆمانسییه یان خواستێکی ژیانه و ده‌بێت له هه‌ناوی مرۆڤدا و تا سه‌ره‌مه‌رگ به زیندوویی بمێنێته‌وه؟ پێم وایه هه‌ر وه‌ڵامێک به‌م پرسیارانه و پرسیاره هاوشێوه‌کانی دیکه‌ی بده‌ینه‌وه پڕ به پێست نین هێنده‌ی ئه‌وه‌ی که هه‌وڵ بده‌ین له ڕێگه‌ی ئه‌م پرسیارانه‌وه دیالۆگێکی ده‌سته‌جه‌معی و ڕاگۆڕینه‌وه‌یه‌کی گشتیی پێک بهێنین. دیالۆگ و ڕاگۆڕینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر دۆزه‌خی ئاماده و به‌هه‌شتی ونبووی کورد له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا.