ئافرەت بەشێکە لە پێکھێنەری کۆمەڵگا،ڕۆڵی بەرچاو کاریگەری ھەیە لە گەشەسەندن و بەرەو پێش چوونی خێزان و کۆمەڵگا.
ئابووری سەربەخۆ بەشێکە لەو ھۆکارانە بۆ گەیشتن بە مافەکانی ئافرەتان و گێڕانەوەی ھاوسەنگیە لە ئەرک و ماف دا وەھەروەھا
بۆ گەیشتن بە ئازادی پێویستە ئافرەتان خاوەن داھات و ئابووری سەربەخۆی خۆیان بن.
ئابووری سەربەخۆ بۆ ئافرەتان گرنگ و کاریگەرە لە چەند رەھەندێکەوە لەوانە:
١- ئەو ئافرەتانەی کە خاوەن ئابووری سەربەخۆن ھێز و کاریگەریان زیاترە لەسەر خێزان و کۆمەڵگا وە متمانەیەکی زۆر بە خودی خۆی و کارەکەی و ھەنگاوەکانی ھەیە بۆ باشترکردنی کار و پیشەکەی.
٢-ئەو ئافرەتانەی کە خاوەن کاری تایبەت بە خۆیانن دەتوانن خاوەن بڕیای گرنگ ویەکلاکەرەوەی خۆیان بن لە بوارەجیاجیاکاندا کە ئەمەش کاریگەری ئەرێنی دروست دەکات لە بەھێزکردنی کەسایەتی خۆی و پاراستنی پێگەی خۆی لە ناو خێزان و کۆمەڵگا.
٣-کارکردنی ئافرەتان ھۆکارێکە بۆ ھاوسەنگی ڕێژەی نێوان ئافرەتان و پیاوان لە بازاری کارکردن.
٤-ئافرەتان خاوەن ئابووری سەربەخۆی خۆیان بوون ئەگەر لە ھەر کەرتێکی تایبەت کار بکەن چاوەڕوانی کەرتی حکومی ناکان ھەتا دابمەزرێن بەڵکو دەبنە خاوەن داھاتی سەربەخۆی خۆیان.
٥-تێکەڵ بوونی ئافرەتانە بە کۆمەڵگا و دنیای دەرەوە و چاوکراوەییان بۆ باشتر کردنی کارەکانیان وە ھەروەھا لە ڕووی دەروونیەوە ئەو ئافرەتانە زیاتر ھەست بەئارامی دەکات و دەبینێت کە لە ناو کۆمەڵگاکە و خێزانەکەی جێ دەستی دیارەو خاوەن کاری خۆیەتی.
٦-ھۆکارێکە بۆ کەم بوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و کەم بوونەوەی کێشەکۆمەڵایەتیەکان.
٧-ھاوکارێکی باش دەبن بۆ خێزان و خانەوادەکەی وە دەبێتە ھۆی فرەچەشن کردنی داھاتی خێزان.
٨-سود و گرنگی ھەیە بۆ بەرەو پێش چوونی کۆمەڵگا ھۆکارێک دەبن بۆ ئەوەی ئافرەتانی تر بتوانن بێنە پێشەوە و ھەلی کار بۆ ئافرەتان بڕەخسێت.
ھەموو ئەم خاڵانەی کە باسمان کرد ھۆکارێک دەبێت بۆ ئەوەی نەوەیەکی تەندروست و خێزانێکی تەندروست و دواجار کۆمەڵگایەکی تەندروستمان ھەبێت وە چەندین کاریگەری ئەرێنی ھەیە لەسەر خێزان و کۆمەڵگا ھەر بۆیە ھاوکاری و پاڵپشتی پیاوان لەناو خێزانەکانیان ھۆکارێکی کاریگەرە بۆ سەرکەوتن و بەرەپێشچوونی ئافرەتان وە پەروەردگار بەھرەیەکی بە ئافرەتان
بە خشیوە کە ئەتوانن لەیەک کاتدا بە چەند کارێک ڕابگەن. بەڵام زۆر گرنگە ھاوسەنگی رابگرن لەنێوان ھاوسەرەکانیان و منداڵ و ماڵ و پەیوەندیە کۆمەڵایەتەکانی بەھۆکاری ئەوەی ھەمیشە نموونەیەکی باش و سەرکەتووبێت بۆ ئافرەتان وە ھەمیشە لەو داھاتەی کە بەدەستی دەھێنن بەشی تەرخان بکەن بۆ وەبەرھێنان و بەرەپێش چوونی خۆیان و کارەکانیان.