• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
هه‌ینی, حوزه‌یران 27, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    کورد لە کوێی هاوکێشەکەدایە؟

    گەرووی هورمز؛ کلیلی ئابوریی جیهان

    گەرووی هورمز؛ کلیلی ئابوریی جیهان

    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    ئیسرائیل ئێران: چی رویدا، چی ڕودەدات؟

    ئێران و ئیسرائیل لە دۆستایەتییەوە بۆ دوژمنایەتییەکى توند

    چی دەبارەی کۆبوونەوەی G7 دەزانی؟

    چی دەبارەی کۆبوونەوەی G7 دەزانی؟

    دەربارەی ساختە هەواڵ

    ئەگەر جەنگی ئەتۆمی بەرپا بێت، مرۆڤایەتی چی بەسەر دێت؟

    کاریگەری دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگای چین لەسەر هەرێمی کوردستان

        سیناریۆکانی بەردەم ئایندە: ئێمە بەرەو کوێ دەچین!؟

    لەبارەی میناکانی بەسرەو گەرووی هورمزەوە؛ دەرفەتێکی تر بۆ کورد

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 111

    بۆچی ئێران بەم ڕۆژە گەیشت؟

  • شــیکار
    دیارترین بنکە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست

    ڕۆڵی هەڵە و ڕێکەوت لە پێشکەوتنی زانستیدا؛ وانەیەک لە مێژووەوە

    پەنجایەمین دانیشتنی G7؛ لێکەوتە و ئالنگارییەکان

    حەشدی شەعبی؛ لە نێوان هەڵوەشانەوە و بەردەوامبوون

    کێشەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سیستەمی فیدڕاڵی ئێراق

    خۆپیشاندانەکانی ئەمریكا  لە دژی سیاسەتەکانی کۆچبەری

    بەهەشتى سەر زەوى لەبەرداشى سێ هێزى ئەتۆمیدا

    بارودۆخی کورد لە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەرێنی دەردەکەوێت

    مافی هەرێمی کوردستان لە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی كەرتى وزە

    ترامپیزم و ته‌وژمی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی

  • ئــــابووری
    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    داتای زەبەلاح

    داتای زەبەلاح

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی دووه‌م و كۆتایی

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاستەنگ و دەرفەتەکانی کارکردن لە دوورەوە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    كورته‌ مێژووييه‌كى دروستكردنى پارتى سياسيى له‌ناو  كۆمه‌ڵگه‌ى كورديدا

    حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣

    حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣

    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی و سەرەتاکانی دەرکەوتنی بیری کەمالیزم

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    کوردستانییە دێرینەکان دامەزرێنەری سیستەمی دەوڵەتداری بوون

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

  • چاوپێکەوتن
    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    موحسین ڕمڵی؛ کتێبی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی نووسیندا، نووسەر دڵی لای خەڵات نەبێت

    سکارمیتا؛ لەنێو شاعیرانی هەردوو ئەمەریکا و چیلی، نێروادا بە شاعیری دڵخوازم دەمێنێتەوە

سەرەکی ئینسکلۆپـیدیا کەسایەتیەکان

په‌راوێزێکی پڕ له‌ شکۆ

حەبیب ساڵحی لەلایەن حەبیب ساڵحی
حوزه‌یران 23, 2024
لە بەشی کەسایەتیەکان
0 0
A A
په‌راوێزێکی پڕ له‌ شکۆ
0
هاوبەشکردنەکان
34
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

“به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی باڵا؛ به‌رزانی قاله‌ خه‌ڵووز”

“سه‌ره‌تا”

ڕه‌نگه‌ زۆرێک له‌ ئێمه‌ له‌ کاتی کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندانێکی مه‌زن و کاریگه‌ر له‌ مێژووی کو‌لتوور و هونه‌ر و به‌تایبه‌تی شوناسی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا لای خۆمانه‌وه‌ بڵێین ئه‌م پیاوه‌ به‌ ڕاده‌ی شیاوی خۆی ڕیزی لێ نه‌گیراوه‌، ئه‌وه‌ی شیاسته‌ی بوو نه‌کرا، کورد قه‌دری ڕۆڵه‌ لێهاتوو و خۆنه‌ویسته‌کانی خۆی نازانێت و ئه‌م شیعره‌ به‌ زه‌ین و زارماندا بێت که‌ به‌ڵی ئێمه‌ی کورد؛ “پیاوی گه‌وره‌مان نایه‌ته‌ به‌ر دڵ/ تاکوو ئه‌و کاته‌ی نه‌چێته‌ ژێر گڵ/ ئینجا بۆی ئه‌گرین به‌شین و به‌کوڵ/ قه‌بره‌که‌ی ئه‌که‌ین به‌ باخچه‌ و به‌گوڵ”. ناکرێت نکۆڵی له‌وه‌ بکه‌ین که‌ ئه‌م تێڕوانینه‌ به‌شێک له‌ ڕاستیی تێدایه‌، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ هه‌موو ڕاستییه‌که‌ نییه‌.

ئه‌وه‌ی که‌ کۆمه‌ڵگای کوردی دوایی کۆچی ڕۆڵه‌ ده‌سڕه‌نگین و هونه‌رمه‌نده‌ دره‌وشاوه‌کانی هه‌ستی که‌مته‌رخه‌میی له‌ هه‌مبه‌ریان هه‌یه‌ به‌شێکی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ کورد خۆی به‌ هه‌موو که‌موکوڕییه‌کانییه‌وه‌ له‌ باری کولتووری گشتی کۆمه‌ڵگاوه،‌ گه‌لێکی قه‌درزان و پێزان و وه‌فاداره‌ به‌نیسبه‌ت ڕۆڵه‌ ئه‌مه‌گداره‌کانی. وه‌فاداره‌ به‌ جوانیناسیی و جوانبێژی و جوانینواندن و ئه‌مه‌ش پێمان ده‌ڵێت ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕۆژانی ڕه‌ش و تاریکدا هێشتا گه‌لێکین پابه‌ندی به‌ها مه‌عنه‌وی و نامادییه‌کانیشین و ئه‌م تایبه‌تمندییه‌ ده‌سته‌جه‌معییه‌ له‌ چرکه‌ساته‌ گرینگه‌کانی وه‌کوو ڕۆشتنی هونه‌رمه‌ندانێک له‌م یه‌ک دوو ساڵه‌ی دواییدا ده‌کرێت به‌ به‌ڵگه‌وه‌ بسه‌لمینرێت. با چاوێک له‌ هه‌ڵوێستی خه‌ڵک بۆ کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند “تاهیر خه‌لیلی، هادی مه‌حموود، عه‌لی زه‌ندی، ئه‌حمه‌د ده‌روێش” بکه‌ین بێگومان ئه‌م ڕاستییه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت به‌ڵام خۆ ناکرێ ئه‌م هه‌سته‌ ته‌نها بابه‌تێکی مه‌عنه‌وی و ده‌رهه‌ست بێت و هیچ په‌یوه‌ست نه‌بێت به‌ واقیع و ئه‌و ڕاستییه‌ی که‌ به‌شی زۆری هونه‌رمه‌ندانی کورد بێنازن و له‌ هه‌ژاری و ده‌ستنه‌ڕۆیشتووییدا ژیاون و ده‌ژین!

به‌شی زۆری هونه‌رمه‌ندانی کورد هه‌م له‌ شاخ و هه‌م له‌ شار هه‌ر پێشمه‌رگه‌ بوون! واته‌ هه‌م له‌وێ به‌ نانی ڕه‌ق و کۆڵنه‌دارانه‌ و هاوکات ئینتیمادارنه‌ بۆ نیشتمان و خاک ژیان پێشی مه‌رگ ده‌که‌وتن و هه‌میش لێره‌ و له‌ دڵی شار و فیچقه‌کردنی ئاره‌زوو و توخمه‌کانی دنیای سه‌رمایه‌داری و ته‌نانه‌ت داڕمانی به‌شێک له‌و ئینتیمایانه‌ی له‌ سه‌ر د‌ه‌ستی ئه‌وانه‌ی که‌ ڕۆژانێک له‌ پشت هه‌موو تریبۆن و مایکه‌کانه‌وه‌ پلانی نیشتماندۆستی و خاکپه‌رستیی و مه‌عنه‌وییخوازیی نه‌ته‌وه‌ییان ده‌وته‌وه‌، هه‌ر پێشه‌نگ و پێشمه‌رگ بوون. پێشمه‌رگه‌ چه‌کداره‌کانی ئه‌وسای شاخ و هونه‌رمه‌نده‌ پێشمه‌رگه‌کانی ئێستای شار یه‌ک ڕۆحن له‌ دوو کات و ساتی جیاوازدا، به‌ڵام ئه‌و ڕاستییه‌ی که‌ هه‌ستی که‌مته‌رخه‌می و نابه‌رپرسیاره‌‌تیی ئێمه‌مانان وه‌کوو ویژدانێکی ده‌سته‌جه‌معی و خه‌یاڵدانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ورووژێنیت به‌شێکی ئه‌وه‌یه‌ هه‌ر به‌ ڕاستی ده‌کرا ئه‌م گه‌وره‌ پیاوانه‌ی ئێمه‌ له‌ دۆخێکی باشتر و ئاسووده‌تری ژیاندا بن تاکوو زیاتر و زیاتر هونه‌ر و تواناکانیان بخه‌نه‌ خزمه‌ت نیشتمان و خاک و شوناسی ئێمه‌وه‌، وه‌کوو زۆر کات پرسراوه‌ باشه‌ ئه‌مه‌ بۆچی نه‌کرا و چۆن نه‌کرا؟

وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ ڕوونه‌ هاوکات تووشی سه‌رگێژه‌ و حه‌په‌سان و واقوڕمانمان ده‌کات! ڕه‌نگه‌ ڕاسته‌قینه‌ترین وه‌ڵام ئه‌مه‌ بێت که‌ یه‌کێک له‌ ئه‌کته‌ره‌ کۆمێدیییه‌کانی هه‌ولێر چه‌ند ساڵی پێش ئێستا له‌ پۆستێکیدا له‌ یه‌کیک له‌ هه‌ژماره‌کانی خۆی له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا به‌ ته‌وسه‌وه‌ نووسی: “داوا له‌ کچه‌ مۆدێله‌کان ده‌که‌ین که‌ یارمه‌تی هونه‌رمه‌نده‌کان بده‌ن.” دیاره‌ مه‌عاش و بژێویی ژیان بۆ هه‌ر مرۆڤێک بابه‌تێکی پێویست و حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ و دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ڕووه‌ جۆراوجۆره‌کانی ژیانی مرۆییدا ده‌بێت ئامانجی ئێمه‌ له‌ کۆمه‌ڵگای کوردیدا بێت و سیاسییه‌کانیش بزانن که‌ دۆخێکی نادادپه‌روه‌رانه‌ له‌ هه‌موو سۆنگه‌یه‌که‌وه‌ دواجار یه‌خه‌ی ئه‌وان ده‌گرێته‌وه‌ و ده‌بێت له‌ به‌رده‌م دواڕۆژی ئێسته‌ یان ئاخیره‌تدا وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ بن. به‌ڵام دۆخی خراپی بژێوی بۆ هونه‌رمه‌نده‌کان به‌ جۆرێکی دیکه‌ کاریگه‌ری و ده‌رکه‌وته‌ی له‌ ژیانی خۆیان و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ویژدانی ده‌سته‌جه‌معیی کۆمه‌ڵگاش ده‌بێت. بێگومان کاتێک باسی دادپه‌روه‌ریی ده‌که‌ین مه‌به‌ستی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌ر تاکێک له‌ کۆمه‌ڵگا به‌ڕاده‌ی شاره‌زایی و توانست و هه‌روه‌ها به‌هۆی ئینسانبوونییه‌وه‌ وه‌کوو مرۆڤ و ته‌نها له‌ پله‌ی مرۆڤ ڕێز له‌ بوون و پێداویستییه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی ژیانی بگیرێت و هیچ کات بانگه‌شه‌ی ئه‌مه‌ ناکه‌ین که‌ هونه‌رمه‌ندێک ده‌بێت دۆخی له‌ کرێکارێک باشتر بێت، به‌ڵام هه‌ر توێژ و تاقمێکی ناو کۆمه‌ڵگا ئاستێک له‌ شاره‌زایی و پسپۆڕی هه‌یه‌ و هه‌روه‌ها ئامرازنێکی بۆ ئیش و کاره‌که‌ی پێویسته‌ و بێگومان هونه‌رمه‌ندانیش له‌م بازنه‌یه‌ به‌ده‌ر نین و به‌پێی پسپۆڕی و ئامرازی کاره‌که‌یان ده‌شێت مافی مادی و مه‌عنه‌وییان بدرێتێ.

کاتێک هونه‌رمه‌ندانی ئێمه‌ کۆچی دوایی ده‌که‌ن و هه‌ستێک له‌ غه‌م و په‌ژاره‌ی قووڵ و ئاخ و ئۆفکردن ناخی به‌شی هه‌ره ‌زۆری‌ کۆمه‌ڵگا ده‌ته‌نێت به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و په‌یامه‌ی هه‌یه‌ که‌ حه‌تمه‌ن ئه‌رکێکی نه‌کرده‌ له‌ سه‌ر ده‌ستی ئێمه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م وڵاته‌ هه‌یه‌ و پشتگوێ خراوه‌، هه‌ر بۆیه‌ چونکه‌ خه‌ڵک له‌و ئاسته‌دا ده‌سه‌ڵاتی نییه‌ به‌هانای ئاوه‌ها که‌سایه‌تیی و ڕۆڵه‌کانی خۆیه‌وه‌ بڕوات له‌ ڕووه‌ سایکۆلۆژییه‌که‌یه‌وه‌ ده‌بێت به‌ خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی گشتی و له‌ ڕووه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌شیه‌وه‌ ده‌بێت به‌ لۆمه‌ و ڕه‌خنه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات و به‌حه‌قیش ئه‌مه‌ په‌یامگه‌لێکی ڕه‌وا و ڕوونه‌ و ده‌بێت به‌ڕێوه‌به‌ران و به‌رپرسان به‌ هه‌ند و جدیدییه‌وه‌ وه‌ریبگرن و پێش ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌نده‌ ڕه‌سه‌نه‌کانمان بۆ یه‌کجاری جێمان بهێڵن ئاوڕیک له‌ گوزه‌ران و ژیان و پیداویستییه‌کانیان بده‌نه‌وه‌ ئه‌گینا برووسکه‌ی سه‌ره‌خۆشی هیچ شوێنێک نه‌ له‌ ژیان و نه‌ له‌ مه‌رگ پڕ ناکاته‌وه‌.

“کۆتایی”

له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا هه‌ر که‌ دێینه‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان دنیایه‌ک هه‌ست ده‌ربڕین و ئاخ و ئۆفکردن به‌ نیسبه‌ت کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی خۆشه‌ویست و خۆنه‌ویستی بواری فیلم و کۆمێدیا و پێشمه‌رگه‌ی دێرین “به‌رزان قادر محه‌مه‌د” ناسراو به‌ “به‌رزانی قاله‌ خه‌ڵووز” ده‌بیستین. ده‌بێ تا ئێسته‌ بۆمان ده‌رکه‌وتبێت له‌گه‌ڵ هه‌موو گله‌یی و گازنده‌کاندا خه‌ڵکی ئێمه‌ قه‌درزان و پێزانی هونه‌رمه‌ندانێکی گه‌وره‌ی ئاوایه‌ و به‌ڕاستیش هونه‌رمه‌ندانمان شایانی ئاوه‌ها ڕێز و حورمه‌تێکن. ماته‌مینی گشتیی بۆ کۆچی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ڕه‌نگه‌ به‌راورد بکرێت به‌ ماته‌مینی کۆچی دوایی که‌سایه‌تییه‌ گه‌وره‌ سیاسی و هونه‌رییه‌کانی دیکه‌ که‌ له‌ دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا ئێمه‌ زنجیره‌ی دوور و درێژی حه‌شاماتمان بینی که‌ له‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشییه‌که‌یاندا خه‌ڵکی به‌ئه‌مه‌گ و پێزان و نیشتیماندۆست به‌شدار بوون.

ئه‌م به‌راورده‌ به‌راوردێکی ئه‌ستوونی نییه‌ هێنده‌ی که‌ به‌راوردێکی ئاسۆییه‌. واته‌ له‌ جه‌نگه‌ و میانه‌ی دنیایه‌ک خه‌م و خه‌مۆکیی کۆمه‌ڵایه‌تی و زه‌ختی ئابووری و مه‌عیشه‌ت و دڵه‌ڕاوکێی سیاسییدا قووڵایی ئه‌و هه‌ست و سۆزه‌ی که‌ بۆ ئاوه‌ها هونه‌رمه‌ندێک ده‌رده‌بڕێت له‌ ئاستی خۆیدا که‌م وێنه‌یه‌ و وه‌کوو وتیشم ئه‌مه‌ شایسته‌ی ئاوه‌ها هونه‌رمه‌ندێک بووه‌ که‌ هونه‌ری کۆمێدیا ته‌نها یه‌کێک له‌ بواری ئیشکردن و کاره‌کانی بووه‌ واته‌ ده‌ق و ناوکی کاری ئه‌و کۆمیدیا و به‌تابه‌تی “به‌رنامه‌ی به‌رنامه‌” بووه‌ به‌ڵام په‌راوێزه‌کانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ به‌ڕاده‌ی ده‌قه‌کانی شکۆدار و مه‌زنن. دیاره‌ کاتێک باس له‌ په‌راوێز ده‌که‌ین به‌شێوه‌یه‌کی هێزه‌کی و ژێره‌وانکێ مه‌به‌ستمان ئه‌و ده‌ق یان ده‌قانه‌یه‌ که‌ که‌متر بینراون و خوێنراونه‌ته‌وه‌ واته‌ ڕه‌نگه‌ به‌هۆی که‌سایه‌تیی خۆنه‌ویست و خاکه‌ڕای ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌وه‌ که‌م که‌سمان بزانین جگه‌ له‌ به‌رنامه‌ی به‌رنامه‌ له‌ کۆمه‌ڵێک فیلم و دراماشدا به‌شدار بووه‌ یان پێشمه‌رگه‌یه‌کی نه‌به‌رد و لێهاتووی شۆڕشی کوردستان بووه‌، یان له‌ دامه‌زرێنه‌رانی به‌وه‌جی ته‌له‌ڤیزیۆنی خاک و هه‌روه‌ها داهێنه‌ری به‌رنامه‌ی به‌رنامه‌ وه‌کوو پێشنیار و ناو و ته‌نانه‌ت ڕۆڵگێڕان و ئاڕاسته‌کردن بووه‌.

جارێک له‌ موقابه‌له‌یه‌کدا له‌ کاک “به‌رزان” ده‌پرسن زۆر که‌س له‌ ڕێگه‌ی تۆوه‌ هاتنه‌ سه‌ر شاشه‌کان و ده‌رکه‌وتن، تۆ ئه‌مه‌ چۆن ده‌بینی؟ وتی سه‌ره‌تا ده‌بێت بڵێم ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌رکه‌وتوون خۆیان تواناییان هه‌بووه‌ و شایسته‌ بوون بۆیه‌ ده‌رکه‌وتوون و هاتوونه‌ته‌ سه‌ر شاشه‌کان. د.شێرکۆ عه‌بدوڵلا دان به‌م ڕاستییه‌دا بنێت یان نا ده‌بێت بزانین ئه‌گه‌ر به‌رزان و ستافه‌ دره‌وشاوه‌که‌ی به‌رنامه‌ی به‌رنامه‌ نه‌بان ئه‌وا تواناییه‌کانی ئه‌ویش هه‌ر له‌و ئاسته‌ی پێش ئه‌وان ده‌مایه‌وه‌، له‌ سه‌ر خاکه‌ڕایی و هه‌روه‌ها هه‌ستی به‌رزی مرۆڤانه‌ و نیشتیمانیی کاک به‌رزانی ڕه‌وانشاد هونه‌رمه‌ند و هاوپیشه‌ی دێرینی کاک سیروان له‌ به‌رنامه‌ی که‌شکۆڵ ده‌ڵێت ڕۆژێک کاک به‌ر‌زان له‌گه‌ل “موسا جه‌مال عه‌زیز” به‌ سه‌ردانێک هات بۆ ته‌له‌ڤیزیۆن و وتم بۆ نایه‌یت له‌ به‌رنامه‌ی که‌شکۆڵ هاوکاریمان بکه‌ی و ڕۆڵ بگێڕیت و ئه‌ویش له‌ وه‌ڵامدا وتویه‌تی نواندن نازانم و به‌هره‌ی ئه‌وه‌م نییه،‌ به‌ڵام دوای چه‌ندین ساڵ بینیمان یه‌کێک له‌ دره‌وشاوه‌کانی که‌شکۆڵ و هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی به‌رنامه‌ ده‌رچوو، له‌ پاڵ ئه‌مه‌دا هه‌ر له‌ زمانی کاک سیروانه‌وه‌ ده‌بیستین که‌ ئه‌گه‌ر کاک به‌رزان شتێکی هه‌بایه‌ وه‌کوو مه‌عاش به‌ شێوه‌ی پاره‌ و ئازووقه‌ یارمه‌تیی خێزانانی نه‌دار و که‌مده‌رامه‌تی ده‌کرد، به‌ڕاستیی مرۆڤ به‌ بینینی ئه‌م هه‌موو په‌راوێز شکۆداره‌ شاردراوانه‌ هه‌م هه‌ستێک له‌ شه‌رم دایده‌گرێت و هه‌میش هه‌ستێک له‌ شکۆ! شه‌رم بۆ ئه‌وانه‌ و ئێمه‌یه‌ک که‌ به‌ تۆزه‌ هه‌وڵ و ماندووبوونێکی بچووک له‌ پێناو خۆمان و بۆ دڵی خۆمان، نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌ قه‌رزاربار ده‌زانین و شکۆ بۆ ئه‌وانه‌ی وا له‌م ئازاره‌ تێده‌گه‌ن.

ئه‌م په‌راوێزه‌ شکۆدارانه‌ جیایه‌ له‌ مێژوویه‌ک له‌ خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تیی ئه‌و زاته‌ مه‌زنه‌ که‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ بۆ زۆرێک له‌ ئێمه‌ تا ئه‌م دواییانه‌ شاردراوه‌ و باسنه‌کراوه بووه‌، له‌ حاڵێکدا زۆر که‌س له‌ سه‌ر حیسابی ئه‌و مێژووه‌ کورته‌ی خۆیان نادادپه‌روه‌رییان له‌ کۆمه‌ڵگادا پراکتیزه‌ کرد و سه‌دانی وه‌کوو ئه‌م پێشمه‌رگانه‌ی شار و شاخیان ناخبرژاو و جه‌رگسووتاو کرد و خه‌مێکی ده‌سته‌جه‌معیشیان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا سه‌پاند، یادی به‌رزانی ڕه‌وانشاد، کۆمیدیکار و که‌سایه‌تیی به‌رز و خاکه‌ڕا و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و خۆنه‌ویست، مرۆڤێکی چاکه‌کاری خاوه‌ن ویژدان به‌رز و پیرۆز بێت و هیوادارم هه‌موو ئه‌م ئاخ و ئۆفانه‌ له‌ ئاسته‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌یدا شنه‌یه‌ک له‌ خه‌م و په‌ژاره‌ به‌ر ئه‌و به‌رپرسانه‌ بخه‌ن که‌ خه‌وتوون به‌ڵکوو هه‌ستن و لانیکه‌م ڕێبازی شۆڕشگێڕانه‌ی شار له‌ فۆرمی هونه‌ر و جوانیناسیدا ببووژێننه‌وه‌ و ڕێگای ده‌یان که‌سی وه‌کوو کاک به‌رزان پڕڕێبوار و ڕاگوزر که‌نه‌وه‌.

پۆستی پێشوو

هۆکارەکانی جێبەجێنەکردنی ڕێکكەوتنامەی شەنگال لە لایەن بەغداده‌وە

پۆستی داهاتوو

ئەنفال؛ پێشێلکردنی بنەما ئیمپرەیتیڤەکان و پراکتیزەکردنی جینۆساید

حەبیب ساڵحی

حەبیب ساڵحی

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

فاوست-گۆته‌
کەسایەتیەکان

فاوست-گۆته‌

حوزه‌یران 13, 2025
24
لەبارەی “جۆن ستوارت میل”ەوە
کەسایەتیەکان

لەبارەی “جۆن ستوارت میل”ەوە

حوزه‌یران 11, 2025
16
کورتەیەک لەسەر ژیان و بەرهەمەکانی یۆسا
کەسایەتیەکان

کورتەیەک لەسەر ژیان و بەرهەمەکانی یۆسا

ئایار 30, 2025
26

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

حوزه‌یران 2024
د س W پ ه ش ی
 12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
« مارس   تەموز »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە