“پێشەکی”
گەمارۆی کیشوەری ستراتیژی ناپلیۆن بوو بۆ لاوازکردنی ئابووری بەریتانیا، بە قەدەغەکردنی بازرگانی لە نێوان بەریتانیا و ئەو دەوڵەتانەی کە لەلایەن فەڕەنسا داگیرکرابوون و هاوپەیمانی فەڕەنسا بوون “ڕووسیا و نەمسا و دانیمارک و سوید و بڕوسیا” کە سەرەتا هاوپەیمانی فەڕەنسا بوون، کە تیشکمان خستۆتە سەر (گەمارۆی کیشوەری، دواتر کەسایەتی ناپلیۆنمان باس کردووە، دواتر گەمارۆی کیشوەری بۆ سەر بەریتانیا لەگەڵ هۆکاری شکستی گەمارۆی کیشوەری.
“باسی یەکەم؛ کەسایەتی ناپلیۆن”
ناپلیۆن پۆناپارت یەکێکە لەو سەرکردانەی دەستــی لە بوارەکانی سەربازی و سیاسی و ئیدارەیدا هەبووە، بەڵام ناوبانگی سەربازی وایکردووە بێتە ناسین، لە “شاری ئەجاکسیۆ” لەدوورگەی کۆرسیکا لە ساڵی (١٧٦٩) لەدایک بووە، لەساڵی (١٧٩٣) بەدواوە، ناوی ناپلیۆن پۆناپەرت کەوتە سەر شانۆی ڕووداوەکان، ناپلیۆن لەو ئەفسەرانە بووە لە ساڵی (١٧٩٣) بەشداری کردووە لەڕزگاردکردنی تۆلۆندا(خالید، ٢٠٢٠، ٣٧٢)، ناپلیۆن پۆناپەرت لە ئەکادیمیای سەربازی لە “برین لی شاتۆ” خوێندوویەتی هاوسەرگیری لەگەڵ (جۆزێفین دی بیۆهارن)کردووە دواتر بەهۆی نەبوونی منداڵەوە جیابووەوە و هاوسەرگیری لەگەڵ “ماری لویس” دا لە بنەماڵەی دەسەلاتدارانی نەمسا کرد بەرزبوونەوە بۆ دەسەڵات وەک کاپتنێکی تۆپخانە، لە سەردەمی شۆڕشی فەڕەنسادا ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێنا و پلەی بەرزکرایەوە لە بواری سەربازیدا زیرەک و لێهاتوو بوو بۆشایی دەسەڵات دورست بوو کە بەهۆی داڕمانی شۆڕش و نائارامی ناوخۆییەوە دورست بوو، کودەتا(٧) بۆ دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات و ڕاگەیاندنی یەکەم کونسوڵ بۆ هەتا هەتایە دواتربوو ناپلیۆنی یەکەم ئیمپراتۆری فەرەنسا(تارلە،٢٠٠٦ ،١٦).ستایشی نیشتمانی “گەمارۆدانی تۆلۆن” یەکەم دەرفەتی بۆ ناپلیۆن ڕەخساند، توانای خۆی وەک ئەفسەرێکی تۆپخانە پیشان بدات و ناساندنی نیشتمانی بۆ هێنایە ئاراوە، فەرەنسا لە ساڵی ١٧٩٢ لەگەڵ بروسیا و نەمسا کەوتبووە شەڕەوە، بەریتانیا لە ساڵی ١٧٩٣دا بەشداری خەباتەکەی کردبوو، کۆنترۆڵی تۆلۆنی بەدەستهێنابوو، دوای بەشدارییە بەرچاوەکەی لە دەرکردنی بەریتانیەکان، ناپلیۆن پلەی بەرزکرایەوە(نوار و نعنی،٢٠١٩، ٦٣).
“باسی دووەم؛ بارودۆخی فەڕەنسا لە ساڵى (١٨٠٣_ ١٨٠٥)”
فەڕەنسا لە رووی سیاسی:- لە مانگی ئایاری ساڵی(١٨٠٤)ئەنجومەنی پیرانی ڕاوێژکاری نازناوی ئیمپڕاتۆری فەڕەنسای بە ناپلیۆن بەخشی، گۆڕانکارییەک کە ڕەزامەندی تەواوی ئەنجومەنی پیران و میللەت و پاپای بەدەستهێنا، ئەمەش تەحەدایەک بوو، بۆ نەمسا بە تایبەتی دوای ئەوەی ئەم ئیمپڕاتۆرە تاجی دەستپێشخەری لە میلانۆ لە مانگی ئازاری ساڵی (١٨٠٠) دا خستە سەر سەری، پاشان سەردانەکەی بۆ شەڕ و کاریگەرییەکانی، بە مەبەستی تاقیکردنەوەی دڵسۆزی و دەسەڵاتی دادوەری و ئاشکراکردنی ئەو ڕاستییەی کە ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی پیرۆز بە تەواوی لەناوچووبوو، تا ڕادەیەک ئیمپڕاتۆریەتەکە هەیکەلەکەی لابرابوو، ئیمپراتۆریەتی ئەڵمانیا کە دوای دوو ساڵ ئیمپڕاتۆریەتێکی نوێی کە نەمسا جێگەی گرتەوە، کە تا کۆتایی جەنگی جیهانی لە شوێنی خۆیدا مایەوە، پلانی جەنگی ناپلیۆن بریتی بوو، لە دەستپێکردنی شەڕ بە داگیرکردنی بەریتانیا، شەڕەکانی ناپلیۆن درێژەیان بە شەڕەکانی شۆڕشی فەڕەنسا دا، بەریتانیا و فەڕەنسا شەڕیان بۆ باڵادەستی ئەوڕوپا کرد، بە قورسی مامەڵەیان لەگەڵ زلهێزەکان و لاوازەکان دەکرد وەک چاوەڕوان دەکرا بەریتانیا لە ساڵی (١٨٠٣) شەڕی دژی فەرەنسا ڕاگەیاند، زیاتر لە دە ساڵ لە شەڕدا دەمێنێتەوە، لەم قۆناغەی جەنگدا ناپلیۆن و سەرکردەکانی بەریتانیا سەرنجیان لەسەر کاروباری ئەوڕوپا بوو، بەڵام ململانێکان زیاتر قوول بویەوە(فیشەر،٢٠١٨ ،٦٦/٧٤).
هیچ کەس چاوڕێی نەدەکرد میللەت ئەو داواکاریە قبول بکات، ئەو پیلانەی دانرا بۆ لە ناوبردن و کوشتن ئەوە نیشانەیەك بوو هەموو کەسێك دەتوانێ لەو بارودۆخە تێبگات و بیخوێنێتەوە، کە یەك تاکە پیاو تەنیا ڕاوەستا و بووە رێگر لە نێوان فەڕەنسا و شۆڕش ئەندێشەی ئیمپڕاتۆریەتی فەڕەنسی هەمیشە بە دوای ناوبانگی شاڕڵەمانێکی نوێ بوو، لە ژێر تاجی ئیمپڕاتۆریەتی خۆیدا ئەندامانی بنەماڵەکەی بەرەو پاشایەتی ببات، دەیویست لەدەوری خۆیدا خەڵکێکی زۆر کۆبکاتەوە(فیشەر،٢٠١٨ ،٦٨). لەڕاستیدا ڕێکەوتنی ئەمیان تەنها ئاگربەستێکی کاتی بوو، دوایی شەڕێکی دڕێژخایەن سەپاندبووی، بەریتانیا هێشتا باڵادەست بوو بەسەر دەریاکاندا بەردەوامیش بوو، لەزیادکردن بەهێزکردنی هێزی دەریای له کاتێکدا فەڕەنسا زاڵبوو بەسەر ئەوروپادا، دواتر هەریەکە (بیدمۆنت و پارمای) کە خستەسەر خاکی فەڕەنسا، شارەکانی تری ئیتالیای وەکو موڵکی میراتگری دابەشی کرد بەسەر کەسە نزیکەکانی خۆی، بە پێویستی زانی خۆی بە پاشای ئیتالیا ڕابگەینێت، لە شاری میلاندا تاجی پاشایەتی بخاتە سەری ئەمەشی بۆ چووتە سەر، دەستی وەردا لەکار و باری سویسرا هاوسەنگی هێزی لە بەرژەوەندی خۆی و ئیمپڕاتۆرەکەی بەتەواوی گۆڕی، ترس و سامی ناپلیۆن باڵى کێشابوو بەسەر بەریتانیا، دواتر هاوپەیمانیەتی سێیەم بەسترا کە پێکهاتبوو لە (بەریتانیا، ڕوسیاو نەمسا و سوید)، ناپلیۆن بەجدی بیری لە داگیرکردنی لەندەن دەکردەوە، بەریتانیاکانیش بەمەیان دەزانی لێپرسراوی دەریای بەریتانیا (نلسون)، لەپەلامارێکی دەریایدا لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ساڵی(١٨٠٥)دا، هێزی هاوبەشی دەریایی(فەڕەنسا و ئیسپانیای تێکشاند، دواتر ناپلیۆن کاتێک هەستی بەمەترسی کرد بیرکردنەوەی گۆری لە داگیرکردنی (لەندەن)وە بۆ ڤیەننا(کریم،٢٠١:٢٠١٩).
لەپڕ لەڕۆژێکدا دوو هەواڵ گەیشتنە ناپلیۆن، ئەو کات لە “پۆڵهندا” بوو، یەکێکیان ئەوەبوو لێپرساوی دەریاوانی سەربازی فەڕەنسا “ڤیلنوڤ” ناتوانێت لەماوەیەکی کەمدا فەرمانەکەی جێ بەجێ بکات، دووەمیش ئەوەبوو؛ سوپای ڕووسیا بۆ گەیشتن بە سوپای نەمسا کەوتۆتە ڕێ و ئامادەی ئەوەن ڕاسەوخۆ شەڕ لەدژی ناپلیۆن و لایەنگرانی ئەڵمانی ئەودا بکەن، ئێستا هێزەکانی دوژمن بەرەوە خۆرئاوا لەپێشڕەویدایە، ناپلیۆن ڕاستەوخۆ پلانەکەی گۆڕی، چونکە زانی ولیام پیت بە پیلانی ناپلیۆنی زانیووە، بەریتانیای لەدەست داگیرکردن ڕزگاریکردووە، فەرمانیدا نەخشەی شەڕ بگۆردرێت، مەسەلەی ناردنی سووپا بۆ سەر خاکی بەریتانیا دابگرێت، پلانی هێڕش کردنە سەر “نەمسا و ڕووسیا” جێبەجی بکرێت، فەرمانی بە ژەنەڕاڵ و فەرماندەی گشتی سوپای فەڕەنسا دا، ئەم بڕیارە بە ئەفسەرانی هەموو یەکە سەربازیەکان ڕابگەینێت، ئەمەش لەمانگی (٨ی ساڵی ١٨٠٥) ڕوویدا (تارلە،٢٠٠٦ ، ١١٦).
“باسی سێیەم؛ گەمارۆی کیشوەری بۆ سەر بەریتانیا”
سەبارەت به ناپلیۆن ئامانجی سەرەکی له ناوبردنی بازرگانی بەریتانیا بوو بە جێبەجێ کردنی گەمارۆی کیشوەری، بیرۆکەی گەمارۆی كیشوەری به باشترین رێگه بۆ گەیشتن بەم کاره دەزانی، بازاڕەکانی ئەوڕوپای به ڕووی کاڵای به ریتانیادا داخست، ئیسپانیایی هاندا بۆ داگیرکردنی پورتوگال، بەڵام ناپلیۆن زانی بە تەنیا ناتوانێ گەمارۆی کیشوەری جێبەجێ بکات، بەڵکو پێویستی به هەلوێستێکی یەکگرتووی واتە: هاوپەیمانییەتی ئەوروپی هەیه بۆ سەپاندنی سیاسەتی گەمارۆی کیشوەری، ئەمەش به پاڵپشتی وڵاتی ڕووسیا لە سەرەتادا، دواتر لە هاوپەیمانیەتی سێیەم وڵاتانی(بروسیا، دانیمارک، سوید، نەمسا)پابەند بوون بە گەمارۆی کیشوەری ناپلیۆن(الزيدي، ٢٠٠٩ ، ٦٧٩). جەنگێکی ئابووری بوو لە نێوان بەریتانیا و فەڕەنسا ڕوویدا، کاریگەری لەسەر ولاتانی ئەوروپا دورستکرد کە بە گەمارۆی کیشوەری ناسرا، ئەم جەنگە بۆ ناپلیۆن ئاسان نەبوو چونکە هەر دۆخی بەریتانیا لە بارتر بوو لە چاو فەڕەنسیەکان، لەبەر ئەوەی لەو کاتەدا بەشی هەرە زۆری وڵاتانی ئەوروپی پێویستی زۆریان (بەکەڵوپەل و کاڵا)ی بەریتانیەکان هەبوو بەبێ ئەو کاڵایانە دۆخی ئابوورییان بە تەواوی دەشڵەژا، دەبوو لە رێی زەبر و زەنگەوە ئەو بریارە بسەپێنێت و جێبەجێی بکات، لەلایەکی تریشەوە بەریتانیاش وەك وڵامدانەوەیك بۆ بریارەکانی ناپلیۆن لە (١٨٠٧)دا بریاریدا هەر کەشتیگەلێك لەگەڵ فەڕەنسا یان هاوپەیمانەکانیدا مامەڵە بکات دەست بەسەر دەکرێت، بەهۆی ئەوەی بەریتانیا لەرووی هێزی دەریای کاراتر بوو لە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی، لەگەڵ ئەمەشدا بە ڕادەیەکی زۆر ئەو جەنگە بۆ بەریتانیاش سەخت بوو، لەبەر ئەوەی کاریگەریکی گەورەی بەسەر بازرگانی دەرەوەیان و لایەنی ئابوریانەوە(٩) هەبوو(ئەحمەد،٢٠١٤، ١٤٠).
ناپلیۆن ئەو گەمارۆ ئابوورییەی که پێشتر دەستی پێکردبوو، فراوانتر کرد و بەر لەوەی كۆنترۆلی خۆی بەسەر ئەوروپادا بکات، گەمارۆی کیشوەری تایبەت کرد به فەڕەنسا بۆ ئەوەی بازرگانی فەرەنسا پێش بخات، ناپلیۆن دەیویست له ڕووی ئابوورییەوه بازرگانی بەریتانیا لاواز بکات، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی سنوور بۆ بەریتانیا دابنێت، به پێی ئەو گەمارۆیه ڕێگریکرد لە وڵاتانی ئەوروپا بۆ بازرگانی کردن به ئاشتی و پاشان مەرجەکانی خۆی به سەریاندا سەپاند، وەک خۆی ویستی بەو پێیەش له ساڵی ١٨٠٦ی زایینی ڵەگەل بەریتانیا فه رمانەکانی بهرلینی دەركرد، نابێت کەشتیە بازرگانییەکانی بەریتانیا لە هیچ بەندەرێکی وڵاتانی هاوپەیمانی فەڕەنسا بوەستن، بە پێچەوانەوە ڕای گەیاند هەر که شتییەکی بازرگانی وڵاتانی هاوپەیمانی بوەستێت له ئاو بەندەری بەریتانیا یان له بەندەرەکانی کۆلۆنیەکانیدا، دەست به سەر کەلوپەل و کاڵاکانیدا دەگیڕێت، هه موو کەشتییەکان ئەگەر پابەندبن به گەمارۆیەی سەر بەریتانیا، هەر یەکێک لە وڵاتان بچێته ناو یەکێک لە بەندەرەکانی بەریتانی-فەڕەنسييەكان مافی نوقمکردنی کەشتیە بازرگانییەکان هەیه، ئەمەش تایبەت بوو بەو وڵاتانەی پابەندی فەرمانی بەرلین بوو لە ساڵی١٨٠٦ کە “ڕووسیا، بڕوسیا، نەمسا، سوید، دانیماڕک” پابەندبوونی خۆیان به گەمارۆی کیشوەری بۆ سەر بەریتانیا ڕاگەیاند، دوورکەوتنەوە لە بازرگانی کردن لەگەڵ ناوچەی کۆلۆنیالەکانی بەریتانیا، ئەمەش بووه هۆى ئەوەی قه یرانی ئابووری لە ئەوڕوپا سارهەڵبدات و کاریگەری نەرێنی دورست بکات ئەویش قاچاخچیەتی و بەرتیل بۆهێنانی کەلوپەل و كاڵاکان بلاوبوویەوە بە تایبەت لە بەریتانیا، ڕاستییەکه ئەوەیه که ئەوانەی زۆرترین کاریگەرییان له سەر گەمارۆی کیشوەری فهڕەنسا هەبووە، بەریتانیا بوو، لەوکاتەدا بەریتانییەكان ترسیان لەوە هەبوو کە دانیمارک پابەند ببێت به فەرمانی بەرلین و گەمارۆی کیشوەری، دانیمارک وڵاتێکی گرنگ بۆ ئەوروپا لەبەر ئەوەی پشتیان پێ دەبەست بۆکەلوپەل و کاڵاکان، دانیمارک بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بۆردومان کرا و کەشتیەکانی دانیمارک بۆردومان کرا لە لایەن (فەڕەنسا) بەدیل گیرا بۆیه بوو بە هاوپەیمانی فەڕەنسا(علی، ۲۰۰۹، ۱۲۰) .
گەمارۆی کیشوەری(١٨٠٧-١٨١٥)ناپلیۆنی فەڕەنسی لە کۆتای ساڵی(١٨٠٦)دا گەمارۆی کیشوەری بەسەر بەریتانیادا سەپاند، دوای ساڵێك گەمارۆکە درێژبووەوە بۆ دەریاکان لەوێدا هەموو ئەو کەشتیانەی بەرەو بەندەرەکانی بەریتانیا دەرۆیشتن بەدوایاندا دەگەران، بەمەش گەمارۆی وشکانی و دەریایی لە ڕادەبەدەر تووندتر بوو، ساڵانی ئەو قەیرانە گرنگی گەنم وەك کاڵایەکی ستڕاتیژی نیشاندا کە ئەمەش کاریگەری لەسەر لایەنی ئابووری و سیاسی ناوخۆیی دروستکرد (سلیمان, ٢٠١٦،١٣١). ناپلیۆن لەسەرەتاوە هەستی بەو زەرورەتە کرد کە دەبێت گورزێکی بەهێز لە بەریتانیا بدا، چونکە ئەو تاکە دەوڵەتێکی دوژمن بوو کە ناتوانێ بەبێ ئەوەی لە دەریا بەسەریاندا زاڵ بێ بتوانێ دەستی لێ بوەشێنێ ئەمەش کارێکی سەختە بۆ ناپلیۆن، چونکە لە دەریاوە سوپای بەریتانیا بەهێزتربوو، بۆیە ناپلیۆن پلانێکی دیکەی لەسەر دوو بنەما دانا:- لێدانی سوپای بەریتانیای دوژمن، کۆکردنەوەی کەشتیگەلی ئیسپانی و فەڕەنسی لە بەندەری تۆلۆن وەکو خۆسازاندنێك بۆ ڕووبەروبونەوە لەگەڵ هێزەکانی بەریتانی لەهەر دەرفەتێك کە بۆی دەرەخسێ، ناپلیۆن لە پلانی یەکمدا سەرکەوت کاتێك لەشەڕی “ئولوم” و “ئوسترلیتز” سوپای نەمسا تێكشکاند، بەڵام لە پلانی دووەمیدا کە کۆکردنەوەی کەشتیگەلەکان بوو تێدا سەر نەکەوت، لەشەری دەریای (کەناری پیرۆز)دا لەهەمان ساڵی ١٨٠٥شکستی هێنا(بەتریق،٢٠٢٠، ٣٨٨/٣٨٩).
بەڵام گەمارۆدانی کیشوەری کە تاکە چەکی بەناوبانگی ناپلیۆن بوو، بە ڕووی بەریتانیادا درێژەی کێشا ئەگەر بیەوێت بەشێوەیەکی چاك جێبەجێی بکات پێویستە لە ئیتاڵیا و ئیسپانیا دەسەڵاتی خۆی بسەپێنێ، کێشەی بەریتانیا سوکتربوو بەشێوەیەکی گشتی لەو کێشەیەی کە سەری هەڵدا لە دەرئەنجامی گیانی نیشتیمانپەروەری لەلایان ئیسپانیاوە، هەروها ئیتاڵیا بە پێچەوانەی ئیسپانیا ڕاهاتبوو لەگەڵ ئەوەی کە بۆ ماوەیەکی درێژ لە باکوورەوە داگیر بکرێت، کە ئیسپانیەکان ڕاهاتبوون لەگەل ئەم بارودۆخەدا، کە تووشی داگیرکاری ببوون لەلایان ولاتانی زلهێز وەک:- فەڕەنسا(فیشەر،٢٠١٨، ٧٥). ولاتانی ئەوروپی بخاتە ژێر دەسەلاتی خۆی ملکەچی قسەی فەڕەنسا بێت، دیارە پلانی جەنگی ناپلیۆن گەڕان بوو بۆ ئەوەی بتوانێ بەریتانیا داگیر بکات، بەئاواتی ڕزگاربوونیەتی لە ژێر دەستی جۆرجی سێیەم کە ستەم کاربووە(فیشەر،٢٠٠٩، ٧٩).لەدوای ساڵی ١٨٠٧ ناپلیۆن زۆرترین هەڵەی کرد لەوانە:مەبەستی بوو ئیسپانیا بخاتە ژێر دەسەڵاتی براکەیەوە، لێرەدا ڕاستە ئەو بنەماڵەیە گەندەڵ بوون، بەڵام گەلی ئیسپانیا ئامادەی ئەوە نەبوون بکەونە ژێر دەسەڵاتی دەرەکی، جگە لەوەش بەریتانیا یارمەتی دەدان دژی ئەو هەوڵە، ئەنجام لە ئیسپانیا بزووتنەوەی چاکسازی هاتنە پێشەوە، سوپایەکی پێکەوە ناو توانی لە جەنگی بایلین ساڵی ١٨٠٨بەسەر فەڕەنسیەکان سەرکەوێت بەو سەرکەوتنە گەلی ئیسپانیا توانیان سەرەنجی گەلی ئەورووپی باڵای خۆیدا راکێشێ، لەلایەکی دیکەدا لەبەرەی نەمسا و فەڕەنسا کەوتبووە جەنگێکەوە دواجار بە قورسی ناپلیۆن لەساڵی ١٨٠٩توانی تێدا سەربکەوێت(المقرحی،١٩٩٦، ٣٣٧-٣٣٨).
“ئهنجام”
١_ ئازایەتی ئیسپانییەکان هۆکارێک بۆ هاندانی بڕووسیا و نەمساییەکان تا بەرگری لە نیشتمانی خۆیان بکەن، هەموو هاووڵاتیەکی ئەوروپی بە ئەرکی خۆی دەزانی دژی ئەو داگیرکاریەی فەڕەنسا و ناپلیۆن بوەستنەوە.
٢_ لەساڵی(١٨١٣)ڕووسیا لەشکرێکیان ئامادەکرد هێڕشیان کردە سەر فەڕەنسا توانیان بچنە ناو خاکی بڕووسیا و دۆقیەی ڤێرسۆفیا داگیرکەن لەم چوونە پێشەوە دەرگای ئومێدی لەبەردەم ئەوروپیەکان واڵاکرا، ئەمەش هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی ناپلیۆن تووشی شکست بێت.
٣_ لەئەنجامی شکستی شەڕی ئیسپانیا و ڕووسیا و ململانێی وڵاتانی ئەوروپی، هۆکارێک بوو وای کرد کاریگەری خراپی هەبێت لەسەر فەڕەنسا، گەڵی ئیسپانیا ڕۆلێکی کاریگەریان هەبوو لەهاندانی خەلک دژی داگیرکاری فەڕەنسا، ئەمەش ئومێدی بە خەڵك بەخشی بۆئەوەی لەم ستەم و زۆرداریەی فەڕەنسا رزگاریان بێت.
٤_ زستانی سارد و سەرما سوپاکەی ماندوو کرد و زۆربەیان لە ڕێگەی گەڕانەوەیان بۆ پاریس لەناوچوون.
٥_ هاوپەیمانان بڕیاڕیان دا بەوەی داوای قەرەبووی مادییان لە فەڕەنسا کرد بەبڕی(٧٠٠)ملیۆن فڕەنکی فەڕەنسی، ئەمەش کاریگەری گەورەی هەبوو لەسەر ئابووری فەڕەنسا، دابەشکردنی قەرەبووی جەنگ بەسەر ئەو دەوڵەتانەی بەهۆی هێرشە سەربازیەکانی فەڕەنسا زیانیان بەرکەوتبوو.
٦_ هیچ یەکێک لە فەڕەنسا و بەریتانیا داوای ڕێکەوتنیان نەدەکرد، لەگەڵ ئەوەی لە بەریتانیا سەدەیی هەژەیەمدا لەدوستکردنی کاڵای باش و تۆکمە بەخێرای دەیفرۆشت بەنرخێکی گونجاو لەناوەو و دەرەوەی وڵات، ناپلیۆن زانی لەڕووی دەریایەوە ناتوانێ ڕووبەڕووی بەریتانیا بێتەوە و توانای هێرشی نیە، هەوڵی دا ڕێگری بکات لە هاوردەکردنی کاڵای بەریتانیا بۆئەوەی بەرهەم کاڵای خۆی زیاد بکات لەبازارەکانی ئەوروپا، لەبەرامبەردا بەرهەم و کاڵای بەریتانیا لەناو ببات. سیستەمی کیشوەری ناپلیۆن مەبەستی ئەوە بوو هەم دەسەڵاتی بەریتانیا لاواز بکات و هەم هەژموونی فەرەنسا بەهێز بکات، بەڵام نەیتوانی هیچ کام لەم دوو ئامانجە بگات.
٧_ هەوڵەکانی ناپلیۆن بۆ سەپاندنی سیستەمی کیشوەری لە ڕێگەی سووپا بووە هۆی قورسترین شکستی سەربازی و دواجاریش لەدەستدانی ئیمپراتۆریەتەکەی.
٨_ شەڕی واترلۆ:- لە١٨ی حوزەیرانی ساڵی(١٨١٥)لەنێوان فەڕەنسا و هاوپەیمانان ڕوویدا، یەکێکە لە ڕووداوە گەورەکانی مێژووی بەریتانیا، ئەم شەڕە یەکلاکەرەوەیە کۆتایی بە هەوڵەکانی ئیمپراتۆری فەڕەنسا ناپلیۆنی یەکەم هێنا بۆ زاڵبوون بەسەر ئەوروپادا، شەڕێک کە نزیکەی ٢٣ ساڵ بەردەوام بوو.