“بۆ ئەوەی مرۆڤ ئیلهام خەڵق بکات، دەبێت وریایی فەردانییەتی خۆی بێت”
وەکو لەم نووسینەدا بەکارهاتووە، هەندێک ڕوونکردنەوەمان پێویستە بۆ دەستەواژەی “خەڵقی فەردانییەتی هونەرمەند” تەنانەت گەر ئاشنابوونێکی کورتیش بە هەندێک لە سیفەتەکانی بێت، هێشتا دەتوانێت سوودی هەبێت بۆ ئەو ئەکتەرانەی کە بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێن بۆ گەیشتن بە ئازادی هێزە ناوەوەکییەکانیان. بۆ نموونە گەر داوا لە دوو هونەرمەندی پیشەگەری هەمان ئاست بکەیت، کە یەک دیمەن بەوپەڕی سەرنجەوە بکەن، ئەنجامەکەی دوو وێنەی بەرچاوی جیاواز دەبێت. هۆکارەکەشی ئاشکرایە؛ هەریەکەیان بە ناچاری کاریگەری تاکەکەسی خۆی لەسەر ئەو دیمەنە دەدانێت. ڕەنگە یەکێکیان کەشوهەوای دیمەنەکەی پێی باش بێت یان جوانی هێڵەکەی و فۆرمەکەی بگەیەنێت. ئەمە لەکاتێکدا لەوانەیە ئەوی دیکە جەخت لەسەر کۆنتڕاستەکان بە یاریکردنی ڕووناکی و سێبەرەکان بکاتەوە، یان لایەنێکی دیکە بکاتەوە کە تایبەتە بە سەلیقە و شێواز بە دەربڕینی خۆی. مەسەلەکە ئەوەیە:- یەک دیمەن بۆ هەردووکیان بەبێ گۆڕان وەک چەناڵێک دەبێت بۆ گواستنەوەی خەڵقە فەردانییەکانیان. ئەو وابەستبوونە لە وێنەکانیاندا دەردەکەوێت. “ڕەدۆڵف شتاینەر” خەڵقی فەردانییەت لە “شیلەر” دا بەو شێوەیە پێناسە دەکات کە تایبەتمەندکراوە بە مەیلی ئەخلاقی شاعیر؛ چاکە، شەڕ لەگەڵ خراپە دەکات. “مەیتەرلینک” لە دەرەوەی ڕووداوەکاندا بەدوای توانستە عیرفانییە وردەکاندا دەگەڕێت. “گۆت”ە ئارکتایپە بینراوەکان لە دیاردە فرەچەشنەکان یەکدەخات.
ستانسلاڤیسکی دەربارەی کتێبی “برایانی کارامازۆڤ” دەڵێت؛ دایستۆڤیسکی لە زۆربەی ڕۆمانە سەرەکییەکانی گەڕانی فەردانییەتی خۆی بۆ خودا دەرئەبڕێت. لە کاتێکدا تاکگەرایی لای تۆڵستۆی لە خود پەرستیدا خۆی مانفێست دەکات. هەرچی چیخۆفیشە فەردانییەتی خۆی بە گژ ژیانی بۆرژوازیدا دەدات. بە کورتی، خەڵقی هەر هونەرمەندێک خۆی لە بیرۆکەیەکدا دەردەبڕێت، هەروەها هەمان شت پێویستە بوترێت دەربارەی بیرۆکەی زاڵی هەموو داهێنانەکانی هونەرمەند، تا وەک کەسایەتی داهێنەر خۆی بناسێنێت. تەنها یەک کەسایەتی دووبارە کراوەتەوە، پاشان شکسپیر هاملێتی دروست کردووە، بەڵام کێ بە یەقینێکی تەواوە دەتوانێت بڵێت؛ چ جۆرە هاملێتێک لە خەیاڵی شکسپیردا هەبووە؟ لە ڕاستیدا، دەبێت زۆر “هاملێت” وەک ئەکتەری بەهرەمەند هەبن کە ئیلهامبەخشبن بۆ ئەنجامدانی چەمکی کەسایەتییەکانیان. ئەمەش خەڵقی فەردانییەتی هەریەکەیان دیاری دەکات، بەبێ گۆڕانی ڕیشەیی خۆی لەگەڵ هاملێتی ناوازە. چونکە بۆ ئەکتەرێک کە دەیەوێت ببێت بە هونەرمەند لەسەر شانۆ، دەبێت بە دڵسۆزی و بوێرییەوە هەوڵ بدات بۆ لێکدانەوەیەکی فەرداننییەتی لە ڕۆڵەکەیدا. بەڵام چۆن ئەزموونی ئەم خەڵقە تاکەکەسییە دەکات لە ساتی ئیلهامدا؟
خۆمان لە ژیانی ڕۆژانەدا بە “من-ێک” دەناسێنین؛ ئێمە پڕۆتاگۆنیستانەین کە دەڵێین “خۆزگەم، هەست دەکەم، پێموایە. ئەم “من”ە ئێمەین کە بە جەستەمان نووساوە، خووەکانمان، شێوازی ژیان، خێزان، پێگەی کۆمەڵایەتی و هەموو ئەو شتانەی تر کە بوونی ئاسایی ئێمە پێکدەهێنن و پەیوەستی دەکەین، بەڵام لە ساتەکانی ئیلهامبەخشیندا منی هونەرمەند تووشی جۆرێک لە گۆڕانکاری دێت. هەوڵبدە لەم جۆرە ساتانەدا خۆت لەبیر بکەیت، کە چی بەسەر “من”ی ڕۆژانەتدا هات؟ ئایا لەجێ نەچوو، جێگەی بە “کەسێکی” تر نەبەخشی؟ ئایا وەک هونەرمەندی ڕاستەقینە لە ناوەوەی خۆتدا ئەزموونتان کردووە. ئەگەر تۆ تا ئێستا بە ساتەکانی ئەم نەزمە ئاشنا بووبیت، ئەوەت لە یاد دەبێت کە هەستت بە لێشاوێک کردووە لە کاتی دەرکەوتنی ئەو “منە” نوێییەدا، کە هەرگیز لە ژیانی ئاساییدا ئەزموونت نەکردووە. ئەم هێزە هەموو بوونت دەگرێتەوە، لە تۆوە دەدرەوشێتەوە بۆ ناو دەورووبەرت، هۆڵی شانۆکە پڕ دەکات، وەکوو ڕووناکی گڵۆپێک بەسەر لاقیاندا دەڕژێتە ناو بینەرەوە. تۆ لەگەڵ هەستی بینەر یەکدەخات، هەموو مەبەست و بیرکردنەوە و وێنە و هەستەکانت لە تۆوە بۆیان دەچێت.
ئەم هێزەیە؛ تا ئاستێکی بەرز توانا بە تۆ دەدات، بۆ ئەوەی هەست بەو شتە بکەیت کە پێشتردا پێمان دەگوت؛ “بوونی ڕاستەقینەی خۆت” لەسەر شانۆ. ناتوانیت لەگۆڕانکارییە بەرچاوەکاندا یارمەتی ئەزموونەکەت بدەیت لەژێر کاریگەرە ئەو پۆتێنشیاڵە بە هێزەدا، لایەنێکی تر گەشەدەکات و پەرە بە کشان دەدات. لەناوەوەی خۆتدا دەست دەکەیت بە جیاکردنەوەی سێ بوونەوەری جیاواز، کە هەریەکەیان بەشێوازی تایبەت بە خۆیان ئەرکێکی تایبەت بە جێدەهێنن، بەراورد بەیەک و سەربەخۆن. با ئێمە وچانێک بدەین و لێکۆڵینەوە لەم بوونەوەرانە و ئەرکە تایبەتەکانیان بکەین. تۆ لەکاتی تێکەڵکردنی کارەکتەرەکەت تۆ لەسەر تەختی شانۆ، هەستەکانت و دەنگ و جەستەت بەکاردەهێنیت، ئەم تێکەڵەیە کە لێیەوە تۆ دەکاتە باڵا، هونەرمەندی ڕاستەقینە “کەرەستەی بیناسازییە” بۆ شانۆ. خود بە سادەیی تۆ دەبات، کەسایەتیت لێ دروست دەکات، ئەمەش ئەو شتەیە ڕوودەدات، خاوەنی ئەو کەرەستەیەیت کە هەست دەکەیت لەپێکهاتەیەکدا بوونیاد نراویت، یان لە دەرەوەی ماددەیەک کار دەکەیت. ئەمەش لە سەرووی خودی ژیانی ڕۆژانەتەوەیە. لەبەر ئەوەی ئێستا خۆت بەو خاڵقە بەرزە دەناسێنیت کە چالاک بووە، ئێستا تۆ ئاگاداری خودی فراوانکراوی خۆت و “من”ی ئاسایی ڕۆژانەتی لە هەمان کاتدا “منێک” لە ناو تۆدا هەیە. واته: لەم کاتەدا تۆ خاوەنی دوو خودیت، دەتوانیت بە ئاشکرا جیاوازی لەنێوان چالاکییەکانی جێبەجێکردن بکەیت.
کاتێک باڵایی خودی ئەو ئەو کەرەستە بیناسازییەی بە ڕێک و پێکی لەژێردەستدایە لە ناوەوە دەست دەکات بە قاڵبدانی جەستەت و دەیجوڵێنێت. وا دەکات نەرم و نیان و هەستیار بیت بۆ تەواوی پاڵنەرە داهێنەرەکان؛ ئەو بە نەبەرەی دەنگت قسە دەکات، خەیاڵت دەفڕێنێت، چالاکیی ناوەوەت زیاد دەکات. جیا لەوەش هەستێکی ڕاستگۆیت پێدەبەخشێت، وا لە تۆ دەکات ڕەسەن و داهێنەر بیت، بەئاگا دێت و توانای خۆت بۆ درەچوون دەهێڵێتەوە. بە کورتی، ئەو تۆ دەخاتە دۆخێکی خاڵقەوە پاشان دەست دەکات بە ئیلهامبەخشی خۆی، هەموو ئەوەی ئێستا دەیکەیت چاوەڕوان نەکراوە. کارە باشەکانت و بینەرەکانت: هەموو شتێک بەتەواوی نوێ دیارە و ،هەستەکە ئەوەیە؛ بە شێوەیەکی خۆڕسک ڕوودەدات. تۆ هیچ شتێک ناکەیت جگە لەوەی وەک دەبیتە ئامرازێک بۆی تا خزمەتی بکەیت. لەگەڵ ئەمانەشدا، باڵایی ئەوەندە بەهێزە کە بتوانێت فەرمانڕاویی تەواوی پڕۆسەی خەڵق بکات، بەڵام ڕیشاڵی باریکی هەیە. نەشەی ئەوەی هەستاوە سنورەکان بپشکنێت، ئەو سنورانەش تێپەڕێنێت کە لە کاتی پڕۆڤەدا دانراون، زۆر بە پەرۆشەوە دەریدەبڕێت. لەبەر ئەمەشە لە چەقی ئاژاوەی هێز و بیرۆکە نزیکە؛ دۆستۆیڤسکی خاوەن باڵادەستییەکی ئازادە، زۆر بەهێز و داهێنەرە، ئیلهامەکانی هەمیشە چڕترن لەئامڕازەکانی دەربڕین، بۆیە ئەو پێویستی بە خۆ سنوردارکردن هەیە.
ئەوە ئەرکی هۆشیاری ڕۆژانەتە. لەو ساتە ئیلهامبەخشانەدا چی دەکات؟ ئەو کانڤاسە کۆنترۆڵ دەکات کە فەردە داهێنەرەکە دیزاینەکانی لەسەر دەکێشێت. ئەو ئەرکی ڕێکخەرێکی هەستی هاوبەش بۆ خودی باڵاتر جێبەجێ دەکات، بۆ ئەوەی کارەکە بە شێوەیەکی دروست بەڕێوەببردرێت، میزانسێ دەبێ بێ دەستکاری بمێنتەوە و دەبێت ئەکتەر پەیوەندی لەگەڵ هاوبەشە شانۆکارانیشی تێکبدات. تەنانەت نەخشەی دەروونیش بۆ تەواوی کارەکتەرەکان، وەک لە کاتی پرۆڤەدا دۆزرایەوە، دەبێت بە دڵسۆزییەوە جێبەجێ بکرێت. لەسەر هەستی باوی خودی ڕۆژانەت، پاراستنی ئەو شێوازە دۆزراوانە دەگۆڕێن و چاکدەکرێنەوە بۆ ئەنجامدان. بەم شێوەیە؛ بە هاوکاری هەردوو لا هۆشیارییە باڵاکانی نمایشەکە دەکرێتە مومکین، بەڵام ئەو هۆشیارییە سێیەمەی لە پێشدا ئاماژەی پێکراوە سەر بە کێیە؟ هۆشیارییە سێیەمییەکە وەک ئەوەی “خودی” دروستکردووە. هەرچەند بوونەوەرێکی وەهمییە، بەڵام ژیانی سەربەخۆی “من”ێکی، تایبەت بە خۆی هەیە. خەڵقی داهێنەرانە بە خۆشەویستییەوە لە کاتی نمایشەکە جڵەوت دەکات. لە پەڕەکانی پێشوو، زاراوەکانی “ڕاستەقینە” و “هونەری” بەکاردەبران. “ڕاستەقینە” زۆرجار بۆ وەسفکردنی هەستەکانی ئەکتەر لەسەر شانۆ بەکاردەهێنريت.
لەبەدوا داچونێکی نزیکدا ئەوە ئاشکرا دەبێت هەستەکانی مرۆڤ بۆ دوو جۆر و لەو پۆلانە دابەشدەبن، ئەوانەی لای هەمووان ناسراون، ئەوانەشی تەنها بۆ هونەرمەندان ناڕوونن و لە ساتەکانی ئیلهامی خاڵقدا دەردەکەون. فێربە جیاوازییە گرنگەکان لە هەستەکانی ئاساییەکاندا بناسیتەوە، ئەوانەی وا ڕۆژانە لاقە دەکرێن، چوون ئیگۆیزمێکی فراوانە، کە لەوێدا تەسک دەکرێنەوە بۆ پێداویستییە کەسییەکان، یا ڕێگرییان لێدەکرێت و بێ بایەخ دەبن. تەنانەت هەندێک کات ڕۆڵگێڕانه خراپەکانیش بە درۆ تێکدەچن. نابێت لە هونەردا بەکاربهێنرێت. خەڵقی فەردانییەت ڕەتیان دەکاتەوە. جۆرێکی تر هەستی لەبەردەستدایە، ئەو هەستانەی کە بەتەواوی بێ کەسایەتین، ئەو هەستانەی پاککراونەتەوە و دەرە خۆن، بەو هۆیەوە جوانکارییەکان لە ڕووی هونەرییەوە گرنگن، ئەوەش خودە فرە باڵاکەیە کە ئیلهام بە نواندنەکەت دەبەخشێت. هەموو ئەو شتانەی لە ماوەی ژیانتدا ئەزموونی دەکەیت، هەموو ئەو شتانەی تێبینیت کردووە و پێیان ڕازیبوویت، هەموو ئەو شتانەی حەزت لێیەتی یان ڕقت لێیانە، هەموو ئەو شتانەی بیریان لێدەکەیتەوە، دڵخۆش یان بێتاقەتت دەکات، هەموو ئەو شتانەی کە پەشیمانیت یان دەستکەوتەکانت و شکستەکانت، هەموو ئەو شتانەی کە هێناتانن لەگەڵ خۆتدا بە ناتەواوی دەمێننەوە، گەشەیان کردووە یانژی گەشەیان نەکردووە- هەموو ژیانت لە کاتی لەدایکبوونتەوە دێتە ئەوێ ، کاتێک لەبیریان کردی، یان هەرگیز نەیانخوێندیتەوە، ئەوان ئەزموونی پرۆسەی پاککردنەوەی ئیگۆکەیان دەکەن. هەست بە خۆیان دەکەن. بەم شێوەیە پاک دەبنەوە و دەگۆڕدرێن و دەبنە بەشێک لەو کەرەستەییەی فەردانییەکەت لێیەوە دەروونناسی دروست دەکات. “ڕۆح” خەیاڵی کەسایەتی، پاککەرەوەکان و گۆڕانکارییەکان.
ئەم سەرمایە زەبەلاحانە کێن کە دەروونناسی ئێمە خاوەنییەتی؟ هەمان خودی باڵای تاکەکەسییە هەندێک لە ئێمە دەکاتە هونەرمەند. بۆیە تەواو ڕوونە کە ئەم فەردانییەتە لە نێوان ساتەکانی داهێناندا لەناو بوونی نەوەستاوە، هەرچەندە ئێمە تەنیا کاتێک ئاگاداری ئەوە دەبین کە خاڵق بین. خاڵقیش بە پێچەوانەوەی ئێمەوە، ژیانێکی تایبەت بە خۆی هەیە. بەڵام لە ئاگایی ڕۆژانەی ئێمە ئامادە نیە. ئەو بەردەوامە لە پەرەپێدانی ئەزموونە باڵاکانی خۆی، ئەوەی بە بەخشندەیی وەک ئیلهامێک بۆ چالاکییە داهێنەرەکانی خۆی پێشکەشی دەکات. زەحمەتە بیخەینە بەرچاومان، “شکسپیر” لە ژیانی ڕۆژانەی ئەوەندەی ئێمە دەزانین، پەراوێز بوو. “گۆتە” چارەنووسی ئارام ومانادار بوو، ئەوان دەیانتوانی هەموو بیرۆکە خاڵقەکانیان لە ئەزموونی کەسییانەوە وەربگرن. لەڕاستیدا زۆرێک لە کەسایەتییە ئەدەبییەکان کەمتر لە دەرەوەی وڵاتی خۆیان کارەکتەریان بەرهەمهێناوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەرهەمەکانیان لە ئاستدا بەراورد دەکرێن لەگەڵ بەرهەمەکانی شکسپیر و گۆتە. ئەم سەرماییەش لە چالاکیی ناوەوەی خودی باڵاییەوە بەرهەم دەهێنرێت. هەستە پاکەکان کۆتا کوالیتی دیاری دەکات لە دروستکردنی هونەرمەند دا، جگە لەوەش هەموو ئەو هەستانەش وەردەگرێت کە کارەکتەر لەدەووربەری وەردەگرێت. فەردانییەت نەک هەر پاک و بێ کەسایەتییە، بەڵکو دوو سیفەتی دیکەشی هەیە، هەرچەندە قووڵ و قایلکەر بێت، کەچی ئەم هەستانە هێشتا “ناڕاستەقینە”ن وەک ئەوەی “ڕۆح”ی کارەکتەرێک هەمیشە دەبێتە هی تۆ، بە شێوەیەکی هەمیشەیش بەسەرتدا کاریگەر دەبێت، پاشان سۆزە ئیلهامبەخشەکەت دێت و دەڕوات. ئەداکردنەکەشت بە کۆتا دێنێت. بەم شێوەیە دەچنە ناو ژیانی ڕۆژانەتەوە، گەر ئاگادار نەبیت بەهۆی ئیگۆیزمەکەتەوە ژەهراوی دەبن و دەبنە بەشێکی دانەبڕاو لە بوونی نا-هونەری و نا-داهێنەرانەی تۆ. بەوەش چیتر ناتوانی هێڵی سنووردارکردن لە نێوان ژیانی وەهمی کارەکتەرەکەت و ژیانی ڕاستەقینەی خۆتدا بکێشیت. لە ماوەیەکی کەمدا شێت دەبیت. ئەگەر هەستی داهێنەرانە “نا-ڕاستەقینە” نەبوایە نەتدەتوانی چێژ لە ڕۆڵی خراپەکاران یان کارەکتەرە نەخوازراوەکانی تر وەربگریت.
دەتوانن بزانن کە هەندێک لە ئەکتەرە ویژدانەکانیان چ هەڵەیەکی مەترسیدار و ناهونەریان پێدەکەن، ئەو هەڵانەش بە هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی هەستە ڕاستەقینە و ڕۆژانەکانیان لەسەر شانۆ دەکرێت، زەختیان لێدەکات خۆیان درەنگ یان زوو ئەم جۆرە هەوڵانە لایان دەبێتە هۆی دیاردەی ناتەندروست و هیستری؛ بە تایبەتی، ململانێی سۆزداری و تێکچوونی دەمارەکان. بۆ ئەکتەر هەستە ڕاستەقینەکان ئیلهام دەر دەکەن و بە پێچەوانەشەوە. سیفەتی دیکەی هەستە داهێنەرەکان ئەوەیە کە بەزەییدارن. باڵاییەکەت هەستی داهێنەرانە بە خودی کارەکتەرەکەت دەبەخشێت؛ لەبەر ئەوەی لە هەمان کاتدا توانای چاودێریکردن و دروستبوونی هەیە، بەزەیت بە کارەکتەرەکان و چارەنووسەکانیاندا دێتەوە. بەم جۆرە هونەرمەندی ڕاستەقینەی ناو تۆ دەتوانێت بەجێگای هاملێت ئازار بچێژێت، لەگەڵ جولێت بگری. ڕەنگە خەڵکی بە “بەزەیی” بڵێین بنەمای هەموو چاکەیەکە، چونکە بە تەنیا دەتوانێت پێت بڵێت؛ بوونەوەرەکانی تر هەست بە چی دەکەن و ئەزموونی چی دەکەن. تەنیا بەزەیی پەیوەندییەکانی سنووردارکردنە کەسییەکانت دەبڕێت و دەستڕاگەیشتنێکی قووڵت پێدەبەخشێت بۆ ژیانی ناوەوەی ژیانی ئەو کارەکتەرانەی کە لەسەریان دەخوێنیتەوە، بەبێ بەزەیی ناتوانیت بە باشی خۆت ئامادەی بکەیت بۆ تێگەیشتن لە تەواوی ژیانی کارەکتەرەکەت.
تاقیکردنەوەیەکی لەو شێوەیە لەناوەوەی ئەکتەردا وردە وردە لە هەستی بینەر گەشە دەکات، لەو ڕێگەیەوە دەبێتە بەخشینی مانای شانۆ لە کۆمەڵگەی ئێستادا، دەتوانێت بە هۆشیاری وەڵامی دروستی خۆی بداتەوە. لە ڕاستیدا ئەکتەر باشترە تاقیکردنەوە لەسەر هەموو ئەو بیرکردنەوانە بکات کە لەم بابەتەدا باسکراون، بەشێوازێک بەسەریاندا بڕوات تا دڵنیا دەبێتەوە کە چی لەدەستیدایە. بەم کارە تێدەگات کە بۆچی مەشقە یەک لە دوای یەکەکە لەگەڵ ڕێبازی پیشەیی ئەودا پێشنیار کراوە. لە کۆتاییدا بنەماکانی ئەم بابەتە خۆیان ڕوون دەکەنەوە و دەبنە کۆیەکی باش یەکگرتوو، کە تێیدا هەموو هەنگاوێک بە شێوەیەک داڕێژراوە کە فەردانییەتی ئەکتەر ڕابکێشێت، تاکو بیکێشێتە ناو کارەکانییەوە، بەو جۆرە هەمیشە ببێتە هونەرمەندێکی ئیلهامبەخش، تا لەورێیەوە پیشەکەی ببێتە ئامرازێکی گرنگی بۆ بنیاد نانی مرۆڤێکی تۆکمە. بۆ ئەوەی بە باشی لێی تێبگات جێبەجێی بکات، میتۆدەکە دەبێتە بەشێک لە ئەکتەر کە بەتێپەڕبوونی کاتیش دەتوانێت بە ئارەزووی خۆی ئازادی تێدا بدزۆێتەوە، تەنانەت لێرە و لەوێ بەپێی پێویستی ئارەزووەکانی خۆی دەتوانێت دەستکاری بکات.
سهرچاوه؛
– On the technique of acting- Book by Michael Chekhov- Originally published: 1953.
نووسین: مایكڵ چیخۆف
وەرگێڕان: هاوژین محەمەد