• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
هه‌ینی, حوزه‌یران 27, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    کورد لە کوێی هاوکێشەکەدایە؟

    گەرووی هورمز؛ کلیلی ئابوریی جیهان

    گەرووی هورمز؛ کلیلی ئابوریی جیهان

    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    ئیسرائیل ئێران: چی رویدا، چی ڕودەدات؟

    ئێران و ئیسرائیل لە دۆستایەتییەوە بۆ دوژمنایەتییەکى توند

    ئێران و ئیسرائیل لە دۆستایەتییەوە بۆ دوژمنایەتییەکى توند

    چی دەبارەی کۆبوونەوەی G7 دەزانی؟

    چی دەبارەی کۆبوونەوەی G7 دەزانی؟

    دەربارەی ساختە هەواڵ

    ئەگەر جەنگی ئەتۆمی بەرپا بێت، مرۆڤایەتی چی بەسەر دێت؟

    کاریگەری دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگای چین لەسەر هەرێمی کوردستان

    کاریگەری دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگای چین لەسەر هەرێمی کوردستان

        سیناریۆکانی بەردەم ئایندە: ئێمە بەرەو کوێ دەچین!؟

    لەبارەی میناکانی بەسرەو گەرووی هورمزەوە؛ دەرفەتێکی تر بۆ کورد

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 111

    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    بۆچی ئێران بەم ڕۆژە گەیشت؟

  • شــیکار
    جەنگی زانیارییەکان

    جەنگی زانیارییەکان

    دیارترین بنکە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست

    دیارترین بنکە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست

    ڕۆڵی هەڵە و ڕێکەوت لە پێشکەوتنی زانستیدا؛ وانەیەک لە مێژووەوە

    ڕۆڵی هەڵە و ڕێکەوت لە پێشکەوتنی زانستیدا؛ وانەیەک لە مێژووەوە

    پەنجایەمین دانیشتنی G7؛ لێکەوتە و ئالنگارییەکان

    پەنجایەمین دانیشتنی G7؛ لێکەوتە و ئالنگارییەکان

    حەشدی شەعبی؛ لە نێوان هەڵوەشانەوە و بەردەوامبوون

    حەشدی شەعبی؛ لە نێوان هەڵوەشانەوە و بەردەوامبوون

    کێشەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سیستەمی فیدڕاڵی ئێراق

    کێشەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سیستەمی فیدڕاڵی ئێراق

    خۆپیشاندانەکانی ئەمریكا  لە دژی سیاسەتەکانی کۆچبەری

    خۆپیشاندانەکانی ئەمریكا لە دژی سیاسەتەکانی کۆچبەری

    بەهەشتى سەر زەوى لەبەرداشى سێ هێزى ئەتۆمیدا

    بەهەشتى سەر زەوى لەبەرداشى سێ هێزى ئەتۆمیدا

    بارودۆخی کورد لە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەرێنی دەردەکەوێت

    بارودۆخی کورد لە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەرێنی دەردەکەوێت

    مافی هەرێمی کوردستان لە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی كەرتى وزە

    مافی هەرێمی کوردستان لە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی كەرتى وزە

  • ئــــابووری
    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    داتای زەبەلاح

    داتای زەبەلاح

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی دووه‌م و كۆتایی

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاستەنگ و دەرفەتەکانی کارکردن لە دوورەوە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

    ئاستەنگ و دەرفەتەکانی کارکردن لە دوورەوە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    كورته‌ مێژووييه‌كى دروستكردنى پارتى سياسيى له‌ناو  كۆمه‌ڵگه‌ى كورديدا

    كورته‌ مێژووييه‌كى دروستكردنى پارتى سياسيى له‌ناو  كۆمه‌ڵگه‌ى كورديدا

    حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣

    حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣

    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

    له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی و سەرەتاکانی دەرکەوتنی بیری کەمالیزم

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    کوردستانییە دێرینەکان دامەزرێنەری سیستەمی دەوڵەتداری بوون

    کوردستانییە دێرینەکان دامەزرێنەری سیستەمی دەوڵەتداری بوون

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

  • چاوپێکەوتن
    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    موحسین ڕمڵی؛ کتێبی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی نووسیندا، نووسەر دڵی لای خەڵات نەبێت

    موحسین ڕمڵی؛ کتێبی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی نووسیندا، نووسەر دڵی لای خەڵات نەبێت

    سکارمیتا؛ لەنێو شاعیرانی هەردوو ئەمەریکا و چیلی، نێروادا بە شاعیری دڵخوازم دەمێنێتەوە

سەرەکی شــیکار

لێكەوتە ئێراقی و هەرێمایەتییەكانی”ئاشتەواییی“ هەولێر و تاران

یاسین تەها لەلایەن یاسین تەها
ئایار 13, 2024
لە بەشی شــیکار
0 0
A A
لێكەوتە ئێراقی و هەرێمایەتییەكانی”ئاشتەواییی“ هەولێر و تاران
0
هاوبەشکردنەکان
24
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

سەردانی بەڕێز “نێچیرڤان بارزانی”، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی هاوەڵی بۆ تاران، كە سرووشتێكی ئاشتەوایییانەی هەبوو، لەسەر ئاستەكانی ناوخۆ و ئێراق و ناوچەكە پێشهاتێكی لێكەوتەدارە؛ بەتایبەت پاش دوو ساڵ لە گرژی و تۆمەتگۆڕینەوە و هێرشی مووشەكی و درۆنیی ئێران و باڵەكانی. ئەم شرۆڤەیە هەوڵ دەدات لە دەرەوەی لێكەوتە ناوخۆیییەكانی هەرێم، كاریگەری و پەیوەندیی ئەو كرانەوە نوێیە لە گۆشەنیگای هاوكێشەی ئێراق و ناوچەكەوە بخوێنێتەوە.

“دوو وێستگەی كاریگەر لەسەر سەردانەكەی تاران”

سەردانی سێ ڕۆژەی سەرۆكی هەرێم و شاندی یاوەری بۆ ئێران (5_8 ئایار) كە ئاژانسی “میهر”ی ئێرانی بە “ئاشتبوونەوە” هەژماری كردووە[1]، لە وەڵامی بانگهێشتنامەیەكی فەرمیی تاراندا هات.[2] لە دیدارەكانیشدا شاندەكە بەكۆمەڵ و سەرۆكی هەرێمیش بەتەنیا چاویان بە سێگۆشەی دەسەڵاتی ئێستای ئێران كەوتووە، ئەوانیش بریتین لە “عەلی خامنەیی”، ڕابەری شۆڕش، “ئیبراهیم ڕەئیسی”، سەرۆككۆماری ئێران و، “محەممەد قاڵیباف”، سەرۆكی پەرلەمان. زانیارییە نافەرمییە ئێرانییەكانیش ئاماژە بەوە دەكەن؛ سەردانەكە جگە لە لایەنی پڕۆتۆكۆڵی و فەرمی، دانیشتن و دیداری تایبەت و پشتپەردەیشی لەخۆ گرتووە. ئەو دیدارانەیش بەرهەمی لێكگەیشتنی پێشوەختەی نێوان هەردوو لا بوون و، دانیشتنەكان زیاتر بۆ چەسپاندنی بووە.[3] سەردانە هەمەلایەنەكەی شاندی هەرێم، كەمتر لە هەفتەیەك پاش سەردانێكی چڕوپڕی سەرۆكی هەرێم بۆ بەغدا، ئەنجام درا؛ كە ناونیشانە سەرەكییەكەی، چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بوو، بەڵام لە ناواخندا دۆسیەی هەڵبژاردنی هەرێم پانتایییەكی گەورەی پێكدەهێنا. ئەم دوا سەردانەیش كە دوو ڕۆژی خایاند (27 و 28ی نیسان)، دووەم سەردانی نێچیرڤان بارزانی بوو بۆ بەغدا لە ماوەی یەك مانگدا؛ بەرنامەكەیشی دیداری فەرمی و حكوومی و سیاسی و حزبییشی لەگەڵ لایەنە عێراقییە جۆربەجۆرەكان لەخۆ گرتبوو.[4]

 هەروەها سەردانی شاندی هەرێم بۆ تاران، لە پاش پێشوازیكردنی سەرۆككۆماری توركیا هات لە هەولێر، پاش سەردانی بەغدا (22ى نيسان)؛ ئەو سەردانەیش كە بە “مێژوویی” لە قەڵەم درا، بە مۆركردنی 26 لێكگەیشتن و ڕێككەوتننامەی ئاشكرا لە نێوان بەغدا و ئەنقەرە كۆتایی هات. دوای كۆتاییهاتنیشی، سەرۆككۆماری توركیا ستایشی ئەنجامەكەی كرد، بەتایبەت ئەو بەشەی كە پەیوەست بوو بە سەردانی هەولێر و گەرموگوڕی لە پێشوازی و دیدارەكان.[5] هەرچەندە هیچی فەرمی لەبارەی پەیوەندیی ئێران و هەڵوێستی لە سەردانی ئەردۆغان ئاشكرا نەكراوە، بەڵام لە پاش بەغدا، لایەنی پەیوەندیداری ڕاستەوخۆ بەو سەردانەی ئەردۆغان بۆ ئێراق و هەرێم، دەسەڵاتدارانی تارانن؛ هەم وەك هێزێكی هەرێمایەتیی ڕكابەری توركیا لە ئێراقدا، هەم بەشێك لە ئەجێندای سەردانەكە كە پەیوەندیی بە بەرەنگاربوونەوەی جموجۆڵ و چالاكییەكانی “PKK”وە هەیە پەیوەندیدارە بە ئێرانەوە، بەڵكە بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ تاران ناچێتە پێشەوە، بەو پێیەی هەندێك ڕایەڵی پەیوەندی و، هەروەها بەریەككەوتنیان لەسەر سنوورەكان هەیە.

“ئامانجە سەرەكییەكانی سەردانەكە”

بەپێی سەرچاوە ئێرانییەكان، ئامانجەكانی سەردانی شاندەكەی هەرێم جۆراوجۆر بوون، بەڵام ئەوەی پەیوەندیی بە لایەنە ئێراقییەكەیەوە هەیە زیاتر بریتییە لە: جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەمنیی ئێران و ئێراق كە لە 19ی ئازاری 2023 دا واژۆ كرا. ڕێككەوتنەكە پەیوەستە بە دۆخی هێزە بەرهەڵستكار و ئۆپۆزیسیۆنە كوردییەكانی ڕۆژهەڵات لەناو خاكی هەرێم و، ئێران گازندەی لە شێوازی جێبەجێكردنی هەیە، بەڵام ئەوەیشی لا ڕوونە كە هێزە فیدراڵییەكانی ئێراق لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمدا نین و “لە هەرێمێشدا جۆرێك لە ئازادیی جموجۆڵی هێزی هاوپەیمانان هەیە”؛ بۆیە دەربارەی وردەكارییەكەی، ناچارە خۆی ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ حكوومەتی هەرێمدا بكات.[6] بۆ ئەم مەبەستەیش لەگەڵ “وەزیری ناوخۆی هەرێم” لەسەرهێڵن كە سەرپەرشتیی ئەو دۆسیەیە دەكات.  لە پەنا دۆسیەی ئەمنییشدا ئاڵوگۆڕی بازرگانی، ئامادەییی بەرچاوی هەبووە لە ئەجێندای سەردانەكە، چونكە زانیارییە بەردەستەكان ئەوە دەردەخەن پەیوەندییە بازرگانییەكان كاریگەر بوون بە گرژییەكانی ئەم دوو ساڵەی دواییی نێوان هەولێر و تاران و، كەوتووەتە ژێر كاریگەریی بەئامانجگرتنە مووشەكییەكان. ئەمەیش بۆ ئێران بابەتێكی هەستیارە چونكە قەبارەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و هەرێم پێش پەرەسەندنی ئەو گرژییانەی دوایی و لە ساڵی ڕابردوودا (2023) گەیشتبووە نزیکەی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار[7]؛ ئەمەیش بۆ تاران كە لەژێر گەمارۆی جۆربەجۆری ئەمریكی و ئەوروپیدایە جێگەی بایەخ و گرنگیی زۆرە و نایەوێت ببێتە قوربانیی ناكۆكییە ئەمنی و سیاسییەكانی نێوان هەردوو لا.

هەرچەندیشە تۆمەتباركردنی هەرێم بە داڵدەدانی مۆساد، یەکێک لەو بابەتانەیە کە هەمیشە گرژی و ئاڵۆزیی لە نێوان هەردوو لادا دروست كردووە و، هەروەها پاساوی هێرشەكانی ئێرانیش بووە بۆ سەر هەولێر لە دوو ساڵی ڕابردوودا، كەچی ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە كە لەم سەردانەی شاندەكەی هەرێمدا بەئاشكرا نەورووژێنرا و ئاماژەی بۆ نەكرا! لەبارەی هۆكاری ئەمەیشەوە سەرچاوە ئێرانییەكان باس لەوە دەكەن، پێش سەردانەكە هەردوو لا لەبارەی ئەو پرسەوە گەیشتوونەتە جۆرێك لە لێكگەیشتن. بەهۆی ئەوەیشی قۆناغێكی نوێ لە پەیوەندییەكانی هەردوو لا لە كاتی سەردانەكەوە دەستی پێ كردووە، ئێرانییەكان نەیانویستووە ئەو تۆمەتانە لە سەروبەندی سەردانەكەدا بورووژێنن، “بەو پێیەی پێشتر لێكگەیشتنی تەواوی لەبارەوە گەڵاڵە كراوە.”[8] ئەوەیشی ئەم زانیارییانە پشتڕاست دەكاتەوە هەندێك لێدوانی ئەرێنییانەی ئێرانین دەربارەی هەرێم، لەوانەیش: ئاخاوتنی “سارا فەلاحی”، ئەندام لە لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران، كە پاكانە بۆ حکوومەتی هەرێم دەكات لە تۆمەتی پەنادانی چالاكییە دژەئێرانییەكان؛ لەگەڵ ئەوەیشدا جەخت دەكاتەوە، “حزب و لایەن و کەسایەتیی سیاسیی کاریگەر هەن لە هەرێمدا، كە لە دژی ئێران چالاكییان هەیە.”[9] بە شێوەیەكی گشتییش لە ڕۆژی سەردانەكەوە تۆنی لێدوانە فەرمییە ئێرانییەكان دەربارەی هەرێم، جیاوازیی هەیە لە ماوەكانی ڕابردوو كە ئێرانییەكان بەبێ سێ و دوو هەرێمی كوردستانیان بە هۆكارێكی مەترسی لەسەر ئاسایشی ئێران دەدایە قەڵەم. پێ ناچێت ئەم لێكگەیشتنە لە دەرەوەی ئاگاداری و ڕەزامەندیی ئەمریكا بێت چونكە بەپێی ئەو كاردانەوە ئەمریكییانەیشی ئاشكرا كراون، ئەم هێوربوونەوەی گرژییە لە نێوان هەولێر و تاران، ناكۆك نییە لەگەڵ خواستی واشنتۆن بۆ پارێزگاریكردن لە ئۆقرەییی ئێستای ئێراق. لەم نێوەیشدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هاوكات لەگەڵ ئەوەی ڕەتی كردووەتەوە بچێتە وردەكاریی سەردانی شاندی هەرێم، ئەوەی  ڕاگەیاندووە “هانی ئەو دیالۆگانە دەدەن كە ئامانجی ڕاگرتنی گرژییە، هەروەها ئۆقرەییی زیاتر بەدی دەهێنێت؛ لەو بابەتانەیش كە پەیوەستە بە ئێرانەوە.”[10]

“ناوبژیوانیی تاران لە نێوان هەولێر و بەغداد”

بەپێی هەندێك لێكدانەوە، یەكێك لە ئامانجە ڕانەگەیەنراوەكانی سەردانی سەرۆكی هەرێم بۆ تاران، هەوڵی بەدەستهێنانی پشتیوانی و پاڵپشتیی ئێرانە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەو پێیەی ئێران دەتوانێت گوشار لە هێزە سیاسییە ئێراقییەكان بكات، بەتایبەت شیعەكانی هاوپەیمانی تاران.[11] ئەم لێكدانەوەیەیش لەگەڵ سروشتی پێكهاتەی حوكمڕانیی ئێراقدا دێتەوە كە ئێستا بەدەست لایەنەكانی “چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعە”وەیە. ئەم بەرەیەیش لە سێ جەمسەر پێك دێت كە شوێنكەوتە و هاوپەیمان و دۆستە نزیكەكانی ئێرانن. ئەگەر ئێرانیش ئەمە بكات، لە بەرژەوەندیی سەرۆكوەزیرانی ئێستای ئێراقیشە كە بە دوای قۆناغێكی ئارام و پردێكی پەڕینەوەی هێوردا دەگەڕێت تا دەگاتە هەڵبژاردنی گشتیی ئۆكتۆبەری 2025. دەشێت هەر ئەم فاكتەرەیش بێت هانی “سوودانی”ی دابێت كە نێوانگیری بكات. لەم بارەیشەوە سەرۆكی هەرێم لە تاران، نەیشاردەوە كە سەرۆکوەزیرانی ئێراق، یارمەتیدەری ڕێكخستنی سەردانەكە بووە. جەختی لەوەیش كردەوە “چەندان کۆبوونەوەی نهێنی”یان هەبووە تا دیدارەكانی تاران سەری گرتووە.[12]

بەپێی ئەو لێدوانە فەرمییانەیشی لە دەستەی ڕاوێژكارانی سوودانییەوە بڵاو كراونەتەوە، بەغدا هانی هەموو بەرەوپێشچوونێك دەدات لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بەتایبەت ئێران؛ هەروەها “حكوومەتی فیدراڵ بەئەرێنی تەماشای سەردانەكەی سەرۆكی هەرێم دەكات.”[13] ئەم هەڵوێستە ئەرێنییەیش لەسەر سەردانەكە زیاتر لەوەوە سەرچاوە دەگرێت كە گرژییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بارگرانی و شەرمەزاری (ئیحراجیبوون) بۆ سەرۆكوەزیران و سیاسەتی كابینەكەی دروست دەكات و لە كرانەوە بەڕووی هەولێردا دەستی دەبەستێت. ئەو كاتانەیشی ئێران هەولێری بەئامانج گرتووە، بنكە سیاسییەكەی حكوومەتی سوودانی كە “چوارچێوەی شیعی”یە، ڕێگەی نەداوە زۆر بەرەنگاری تاران ببێتەوە. لە لاكەی تر و لە بەرامبەردا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و پێداویستییەكانی سەروەری و ڕای گشتیی ئێراقییش چاوەڕێی ئەوەیان لێ كردووە هەڵوێست و پەرچەكرداری هەبێت لەسەر ئەو هێرشانەی، هەولێر وەك بەشێك لە ئێراق دەكاتە ئامانج. لە دەرەوەی ئێراقی فەرمی و لەسەر ئاستی گرووپە وابەستەكانی ئێرانیش، كۆتا بەیاننامەی وتەبێژی سەربازیی كەتیبەكانی حزبوڵڵا (7ی ئایار)، كە سەرۆكئەركان و سێ لیوایان لەنێو حەشدی شەعبیدا هەیە (45، 46، 47)، هێرش دەكاتە سەر ئیمارات و ڕێگەی گەشەپێدانی توركیا، بەڵام هیچ ئاماژەیەك بە هەرێمی كوردستان ناكات؛ لە كاتێكدا لە بەیاننامەكانی پێشوودا (15ى ئادار) جەختی لەوە كردبووەوە “هەولێر لانكەی سیخوڕییە و بنكەی “پلانگێڕیی زایۆنییە.”[14] دەشێت ئەم خۆبواردنەی “حزبوڵڵا”ش لە هەولێر، یەكێك بێت لە دەرەنجامەكانی كرانەوەی هەولێر بەڕووی تاراندا، چونكە لە ئەزموونەكانی پێشوودا دەركەوتووە چارەسەری قەیرانەكان لە عێراقی ئێستادا بە گەڕانەوە بۆ تاران دەبێت؛ بەتایبەت كە هەندێك لە باڵە كاریگەرە حوكمڕانەكانی بەغدا پەیوەست و شوێنكەوتەی بڕیاری تارانن.[15]

“هاندەرەكانی تاران بۆ كرانەوە بەڕووی هەولێر دا”

میدیای فەرمیی ئیرانی و لێدوانە سیاسییە شیعییەكان، وەها وێنای سەردانەكەیان كردووە كە پەنابردنی هەرێمە بۆ تاران و هەوڵی دڵنیاكردنەوەیەتی، بەڵام بەپێی پێدراوە بەردەستەكان نزیكبوونەوە و هەڵدانەوەی پەڕەیەكی نوێی بەرژوەندییەكی هاوبەشە لە نێوان هەردوو لا، چونكە جگە لە ئاسایش و دۆسیەی هێزە بەرهەڵستكارەكانی ئێران لە هەرێمی كوردستان، ئێران نیگەرانییەكی تری گەورەی هەیە كە پەیوەستە بە ڕێگەی بازرگانیی “گەشەپێدان”ەوە لە نێوان بەسرە و توركیا كە تێچووەكەی 17 ملیار دۆلارە و بڕیار وایە وڵاتانی كەنداو (سعوودیا، ئیمارات، قەتەر، كوێت) وەبەرهێنانی تێدا بكەن.[16] ئێرانییەكان پێیان وایە ئەم ڕاڕەوە بازرگانییە كە بڕیارە ساڵی 2050 كۆتایی بە قۆناغی سێیەم بێت، دەشێت ببێتە ڕكابەری ئێران لە نەخشەی جیۆسیاسیی ناوچەكەدا، چونكە ئەم پرۆژەیە وا دەكات ئێراق پشت بكاتە ئێران وەك سەرچاوەیەكی سەرەكیی بازرگانی و لە بەرامبەردا ڕووی خۆی بگوازێتەوە بەرەو هێڵی كەنداو-بەسرە-توركیا. ئەمەیش بە مانای لەدەستدانی بازاڕێكی گرنگ دێت بۆ ئێران.[17] ئێران و كوردستان لەوەدا هاوبەشن كە بێبەش كراون لە نەخشە و پلانە تێورییەكانی “ڕێگەی گەشەپێدان”؛ ئەمەیش هەم دەرفەتێك بۆ نزیكبوونەوە دەڕەخسێنێت و هەم لێكەوتەكانیشی بۆ هەردوو لا جێگەی نیگەرانین ئەگەر سەر بگرێت. هەرچەندە ئێرانییەكان تا ئێستا دان بە خۆیاندا دەگرن و زۆر بەئاشكرا دژی “ڕێگەی گەشەپێدان” لێدوان نادەن، بەڵام “كەتیبەكانی حزبوڵڵا” كە پەیوەستن بە سوپای پاسدارانەوە، لە دوا ڕاگەیەنراوی خۆیاندا جەخت لەوە دەكەنەوە “ڕێگەی گەشەپێدان هێشتا سەرچاوەی دڵەڕاوكێیە”؛ داوای ئەوەیش دەكەن گەرەنتیی بنجبڕ و یەكلاكەرەوەی ستراتیژییان پێ بدرێت بەر لە دەستكردن بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە[18]، كە ئێراق دەكاتە كەناڵێكی وشك بۆ بەستنەوەی كەنداو بە توركیا.

جگە لە هۆكارە ئابوورییەكەی، دەشێت پشتیوانیی ئه‌مریكا بۆ “ڕێگەی گەشەپێدان” كه‌ هۆكارێكە بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران له‌ ئێراق و یارمه‌تیی سەربەخۆبوونی ئابووریی ئێراق دەدات، بەشێك بێت لە هۆكارەكانی دڕدۆنگی و نیگەرانییەكانی تاران. لە ڕوانگەی ئێرانییەكانیشەوە “ڕێگەی گەشەپێدان”، هۆكارێكە بۆ به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندیی ئابووری و سیاسیی ئێراق و توركیا. هه‌ر جۆره‌ زیادبوونێكی هه‌ژموونی ئەنقەرەش‌ له‌ ئێراقدا، به ‌واتای كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێرانە؛ ئەمە جگە لەوەی ترانزێتی “ڕێگەی گه‌شەپێدان‌” ده‌توانێت هۆكاری لادانی بازرگانی و گواستنه‌وه‌ بێت له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگەیانه‌ی كە بە ئێراندا گوزەر دەكەن.[19] ئەوەیشی نیگەرانیی ئێران لە پەلكێشانی توركیا لە ئێراق زیاتر دەسەلمێنێت ئەوەیە، پاش واژۆكردنی 26 لێكگەیشتن و ڕێككەوتننامە لە نێوان بەغدا و ئەنقەرە و سەردانی ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر، ئێرانییەكانیش 23 بەڵگەنامە و تەوەرەی دانوستانیان دیاری كردووە وەك دەرفەتی هاریكاریی ئابووری لە نێوان تاران و بەغدا، بۆ ئەوەی هاوشێوەی توركیا لەگەڵ ئێراق، بیكەن بە لێكگەیشتن و ڕێككەوتننامە.[20] هەندێك لەو دۆسیە و بوارانەیش پەیوەندیی بە هەرێمی كوردستانەوە هەیە، بەو پێیەی چوار خاڵی سەرەكیی ئاڵوگۆڕ و بازرگانییەكی فراوانی لەگەڵ ئێراندا هەیە لە چوارچێوەی پەیوەندییە بەرفراوانەكانی نێوان ئێراق و ئێران.

بەپێی ڕاپۆرتە ئێرانییەكان، تاران چاوی لەسەر ئەوەیە كەڵك لە هەرزانیی گواستنەوە و شمەكی بازرگانی لە نێوان ئێران و هەرێم وەرگرێت بەراورد بە تێچووی زۆری ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ئێراق لەگەڵ توركیا، هەروەها دەسەڵاتدارانی ئێران تا ڕاددەیەك كێشەیان هەیە بەدەست بەربەستە هونەرییەكان و خراپیی ژێرخانی مەرزەكانی ئێران لەگەڵ ناوەڕاست و باشووری ئێراق؛ پێشیان وایە هەرێم باشتر و خێراتر دەتوانێت كێشە هونەرییەكانی هاتوچۆی بازرگانی چارەسەر بكات بەراورد بە پارێزگا ئێراقییەكان.[21]

“قۆناغی نوێی پەیوەندییەكانی هەرێم و تاران”

سەرۆكی هەرێم پێی وایە لە پاش سەردانەكەی تاران لاپەڕەیەكی نوێ لە پەیوەندییەكانی هەردوو لا هەڵدراوەتەوە و دەرگە لەسەر قۆناغێكی نوێ خراوەتە سەرپشت.[22] بە لای ناوەندە ئێرانییەكانیشەوە ئەوە گرنگە كە هەرێمی كوردستان بەفەرمی دڵنیاییی ئەوەی داوەتە ئێرانییەكان كە خاكەكەی نابێتە سەرچاوەی هیچ هەڕەشەیەكی ئەمنی و، نابێتە هۆكاری تێكدانێكی ڕەوش و بارودۆخی ئێران.[23] هەروەها ئێرانییەكان ئەوەیشیان بەلاوە مەبەستە، هەرێمی كوردستان لە پەنا پشتبەستنی زۆر بە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانە ڕۆژاوایییەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ بەغدا، تارانیش بكەن بە هاوبەش لە نەخشەڕێی چارەسەر و، جارێكی تر بگەڕێنەوە بۆ هەماهەنگی لەگەڵ ئێران لەسەر شێوازی ساڵانی پاش ڕاپەڕینی 1991 و پاش ڕووخاندنی ڕژێمی سەددام لە 2003 كە ئەم سیستەمە سیاسییەی ئێستای ئێراقی لێ بەرهەم هات.[24]

“دوو لێكەوتەی كرانەوەی گرێی پەیوەندییەكان”

بەپێی ئاماژەنما بەردەستەكان ئەم كرانەوەیە نوێیەی هەولێر و تاران، لەسەر ئاستی ئێراق و ناوچەكە دوو جۆر لێكەوتەی دەبێت كە دەشێت بەم جۆرە بخرێنە ڕوو:-

– لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێم كرانەوەی هەولێر بەڕووی تاراندا جارێكی تر “پارتی دیموكراتی كوردستان” و هێزە شیعە بنەڕەتییەكانی ئێراق دەخاتەوە سەر هێڵی گفتوگۆ و پەیوەندیی گەرموگوڕ. لەم نێوەندەیشدا زانیارییەك هەیە كە جگە لە سەرۆكوەزیرانی ئێستای ئێراق، نووری مالیكی، سەرۆكی “دەوڵەتی یاسا”ش ڕۆڵی دیوە لە ئاسانكاریكردن بۆ كرانەوەی پارتی بەڕووی تاران و سەردانی بەرپرسێكی ئەو حزبە بۆ ئێران.[25] دەرەنجامی “ئاشتەوایییەكە”، جگە لە دەستكەوتی سیاسی و حزبیی تایبەت لە دۆسیەكانی هەڵبژاردن و گوشارەكانی دادگەی فیدراڵی بۆ پارتی، دەكرێت لێكەوتەی ئەرێنیی گشتییشی هەبێت لەسەر پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا، لەبەر ئەوەی سەرۆكایەتیی حكوومەت و سەرۆكایەتیی هەرێم و دۆسیەی نەوت و بنەجێكردنی مووچە، بەشی زۆری لە هەولێرن. هەرەها چاوەڕێی ئەوەیش لە باشبوونی پەیوەندییەكان دەكرێت تارماییی هێرشی مووشەكی و درۆنیی ئێرانی و ئێراق لە ئاسمانی هەرێم دوور بخاتەوە، لانی كەم لە مەودای نزیك و ناوەڕاستدا.

– لەسەر ئاستی هەرێمایەتی، “ئاشتەواییی هەرێم و تاران” گرنگییەكەی لەوەدایە، لە دوو ساڵی دواییدا یەكێك لە ئاراستە سەرەكییەكانی چارەسەركردنی گرژیی ناوچەكە، گەڕانەوەیە بەرەو ڕۆژهەڵات لە بری پشتبەستی تەواوەتی بە ئەمریكا و ڕۆژاوا. ئەم سیاسەتەیش كە لە ئاداری 2023 دا بە ڕێككەوتننامەی تاران و ڕیاز بە نێوانگیریی چین گەیشتە لووتكە، سەرباری ئاڵنگاری و لێكەوتە گەرم و سەختەكانی جەنگی غەززە و هێرشی 7ی ئۆكتۆبەری حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، هێشتا هەر خۆڕاگرە. ئەمەیش ڕێخۆشكەرە بۆ گەڵاڵەبوونی باوەڕێك، كە “مەرج نییە واشنتۆن تاكە سەرچاوەی چارەسەری كێشەكانی ناوچەكە بێت”؛ بەتایبەت كە ئەمریكا لەم ساڵانەی دواییدا پاشەكشەی لە زۆر دۆسیەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردووە بە مەبەستی خۆتەرخانكردن بۆ پرسی گرنگتر لە ئۆكرانیا و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا. سەرباری ئەمەیش ئەم ئۆقرەیییەی ئێستای نێوان سعوودیا و ئیمارات لەگەڵ ئێران، دەشێت تێك بچێت، چونكە ئاشتەوایییەكی چاوەڕوانكراوی ئیسرائیل و سعوودیا و ئیمارات بە نێوانگیریی ئیدارەی بایدن لە ئارادایە.[26] لە حاڵەتی سەرگرتنی ئەم سیناریۆ ڕێتێچووەیشدا، هەرێمی كوردستان هەر پێویستیی بە گەرەنتی و دڵنیایی هەیە كە بە ئاگری ئەو جەمسەرگیرییە توندە چاوەڕوانكراوە نەسووتێت كە كێشمەكێشی زلهێز و گەورەكانە و، باشترین دڵنیاییش هەبوونی پەیوەندی و لێكگەیشتنە لە نێوان هەردوو جەمسەرە سەرەكییەكەی ناوچەكە، كە تاران و واشنتۆن _ تەلئەبیبە.

په‌راوێز؛

[1].  https://bit.ly/4byAwlo

[2].  https://bit.ly/4auxRZn

[3].  https://bit.ly/3UymPMI

[4] . https://bit.ly/4bbAoIK

[5].  https://bit.ly/4dAU0Ic

[6].  https://bit.ly/3wtFNvK

[7].  https://bit.ly/3USlbqi

[8].  https://bit.ly/3JYcJzL

[9].  https://bit.ly/3JWjguC

[10].  https://bit.ly/3UCN1Wg

[11].  https://bit.ly/4bdgQUq

[12].  https://bit.ly/44zsTc8

[13].  https://bit.ly/3WSVsQj

[14].  https://bit.ly/4ag2OQT

[15].  https://bit.ly/3wk7yHf

[16].  https://bit.ly/3JXQz0k

[17].  https://bit.ly/3Wz1CEM

[18].  https://bit.ly/3ydoQGF

[19].  https://bit.ly/3KgepF3

[20].  https://bit.ly/3yfCHw5

[21].  https://bit.ly/3wu9sVC

[22].  https://bit.ly/44zsTc8

[23].  https://bit.ly/3V4nZB7 ؛
https://bit.ly/3JX83tM

[24].  https://bit.ly/3QGsaQV

[25].  https://bit.ly/3Wxz7av

[26].  https://bit.ly/4b8Zhow

پۆستی پێشوو

داوا مەترسیدارەکەی سوودانی

پۆستی داهاتوو

ڕیشەکانی سیخوڕیی

یاسین تەها

یاسین تەها

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

جەنگی زانیارییەکان
شــیکار

جەنگی زانیارییەکان

حوزه‌یران 27, 2025
6
دیارترین بنکە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست
شــیکار

دیارترین بنکە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست

حوزه‌یران 22, 2025
53
ڕۆڵی هەڵە و ڕێکەوت لە پێشکەوتنی زانستیدا؛ وانەیەک لە مێژووەوە
شــیکار

ڕۆڵی هەڵە و ڕێکەوت لە پێشکەوتنی زانستیدا؛ وانەیەک لە مێژووەوە

حوزه‌یران 22, 2025
19

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئایار 2024
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031  
« نیسان   حوزەیران »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە