“به‌بۆنه‌ی ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی زمانی دایک”
“له‌باره‌ی ئه‌م ڕۆژه”
ڕۆژی 21ی فێڤرییه هاوڕێ له‌گه‌ڵ 2ی ڕه‌شه‌مه له لایه‌ن ڕێکخراوی یوونێسکۆوه وه‌کوو ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی زمانی دایک (International Mother language day) ناسێنراوه. ناونان و دیاریکردنی ئه‌م ڕۆژه له کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی ڕێکخراوی یوونێسکۆ له ساڵی 1999دا به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدان و پشتگیری‌کردن له فره‌چه‌شنی و فره‌زمانی و تێڕوانینی پلۆڕاڵ و فره‌ده‌نگ له‌مه‌ڕ زمان و کو‌لتوور بوو. ڕێکخراوی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش به‌هۆی بایه‌خ و گرینگیی بێ سنووری ئه‌م بابه‌ته ساڵی 2008ی وه‌کوو ساڵی نێونه‌ته‌وه‌یی زمانه‌کان ڕاگه‌یاند. هۆکاری ناونانی ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی زمانی دایک ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1952، واته کاتێک که خوێندکارانی زانکۆ جیاوازه‌کانی شاری “دا‌کا”ی پایته‌ختی ئێستای به‌نگلادیش (که له‌و سه‌رده‌مه‌دا به پاکستانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوی نرابوو و هێشتا سه‌ربه‌خۆ نه‌بووبوو)، له‌وانه خوێندکارانی زانکۆی دا‌کا و کۆلیژی پزیشکی ئه‌و زانکۆیه له پێناو به‌فه‌رمی ناساندنی زمانی به‌نگالی وه‌کوو دووهه‌مین زمانی پاکستانی (له پاڵ زمانی ئوردوو) خۆپیشاندانێکی هێمنانه‌یان له‌م شاره ڕێک خست. له میانه‌ی ئه‌م خۆپیشاندانه ئاشتییانه و هێمنانه‌یه‌دا پۆلیس ته‌قه‌یان لێ ده‌کات و هه‌ندێکیان ده‌کوژێت. پاش جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی به‌نگلادیش له پاکستان و به داواکاریی ئه‌م وڵاته، بۆ یه‌که‌مین جار ڕێکخراوی یوونێسکۆ له 17هی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 1999دا ڕۆژی 21ی فێڤرییه‌ی وه‌کوو ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی زمانی دایکی ناوبرد و له ساڵی 2000یش به‌م لاوه له زۆربه‌ی وڵاتان ئه‌م ڕۆژه یاد ده‌کرێته‌وه و ڕێزی لێ ده‌گیرێت و کۆمه‌ڵێک ڕێوڕه‌سم و کۆڕ و کۆبوونه‌وه و دانیشتنی په‌یوه‌ست به‌م ڕۆژه به‌ڕێوه ده‌بردرێت.
“ئێستای زمانی کوردی و کێشه نازمانییه‌کان”
ئه‌وه‌ی دوای سه‌ده‌یه‌ک زیاتر بۆمان سه‌لماوه ئه‌مه‌یه که زمانی کوردی هه‌م توانای گه‌شه‌کردنی هه‌یه و هه‌م توانای هه‌ڵگرتنی زانست و فه‌لسه‌فه و به گشتی ماڵی بوونی ئێمه‌ی به ناو جه‌نگ و بۆردومان و خوێن و ئه‌شکه‌نجه و له‌سێداره‌دان هێناوه و به‌ڕاده‌ی خۆیشی گه‌شاوه‌ته‌وه، زمانی کوردی به به‌راورد له‌گه‌ڵ زمانێکی وه‌کوو فارسی که چه‌ندین سه‌ده ده‌سه‌ڵاتی قورس و قاییمی له پشت بووه و کاتی خۆی تا هیندستان سنووری کو‌لتووریی ئه‌م زمانه درێژ بووه، هه‌م سه‌رکه‌وتووتره و هه‌میش زیاتر له جیهاندا ئه‌ده‌به‌که‌ی ناسراوه. زیاتر له ڕووی ئه‌و کاته کورت و که‌مه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له پارچه‌یه‌کی کوردستان واته باشوور پشتی گرتووه و زمانی فه‌رمیی وڵاتێکی نیوه‌سه‌ربه‌خۆ بووه! خه‌ڵاتی توخولوسکی بۆ شیعر و دونیای ئه‌ده‌بیی مامۆستا “شێرکۆ بێکه‌س” و خه‌ڵاتی نیلی زاکس بۆ “به‌ختیار عه‌لی” که که‌سانێکی وه‌کوو میلان کوندێرا؛ ڕۆماننوس و ڕه‌خنه‌گر و بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی وڵاتی چیک وه‌ریگرتووه شایه‌تی ئه‌م سه‌رکه‌وتن و گهشانهوهیهن و ئاماژه‌ی زیاتر به نموونه‌ی دیکه پێویست ناکات، ئه‌مه ده‌رده‌خات زمانی کوردی له ڕووی توانست و پوتانشێله هێزه‌کی و ههڵگرتووهکانیدا و ئازاد و چالاککردنی کێشه‌یه‌کی وای نییه واته زمانی کوردی کێشه‌ی زمانیی له چاوه‌ی زمانانی دیکه ئه‌گه‌ر که‌م نه‌بێ زیاتر نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی ده‌ره‌زمانی و نازمانیی که ده‌ستی ناوه‌ته بینی ئه‌م زمانی مه‌زن و ده‌وڵه‌مه‌نده و ئێمه وه‌کوو کۆمه‌ڵه‌یه‌کی زمانی پلان و گه‌ڵاڵه‌ی شیاو و پێویستمان بۆ تێپه‌ڕاندنی نه‌خستۆته گه‌ڕ.
ڕه‌نگه زۆرێکمان ئه‌و دۆخه قه‌یراناوی و پاشاگه‌ردانییه‌ی ته‌نگی به زمانی کوردی هه‌ڵچنیوه، هه‌مووی بخه‌ینه ئه‌ستۆی داگیرکه‌ران و ئه‌و وڵاتانه‌ی که به تێڕوانینێکی شۆڤێنییانه جگه له زمان و بوونی خۆیان چاویان به زمانان و کو‌لتوورانی دیکه‌دا هه‌ڵنایه، ئه‌مه بێگومان به‌شێکی بنه‌ڕه‌تی له کێشه‌که و ئه‌و کولتووره بناژۆخوازه ناسیونالیستییه‌ی که له ناوچه‌که‌دا و له‌و وڵاتانه‌ی که کوردستانیان داگیر کردووه هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو کێشه و هاوکێشه‌که نییه، ئه‌گه‌رچیش له چوار وڵاتی ئێران، ئێراق، سوریا و تورکیا سیاسه‌تگه‌لی جۆراوجۆر به‌پێی زه‌مینه و به‌ستێنه مێژوویی، سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان پیاده‌کراون و هه‌مووشیان تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له‌م پێناوه‌دا سه‌رکه‌وتوو بوون، سه‌رکه‌وتوو له‌و ڕووه‌وه که ڕه‌وتی گه‌شه‌کردن و ته‌قینه‌وه‌ی زیاتری وزه و توانسته‌کانی زمانی کوردی‌یان خاو و خوار کردووه، به‌ڵام به‌و ڕاده‌یه نه‌بووه که زمانی کوردی مه‌ترسیی له‌ناوچوونی بێته سه‌ر، ڕه‌نگه خۆشبینیی نه‌بێت که بڵێم زمانی کوردی ئیتر زمانێک نییه به ئاسانی شانی لێبدرێت و بخرێت، چونکه سی ساڵ زیاتره له باشووری کوردستان به‌شێوه‌ی فه‌رمی له‌بواری په‌روه‌رده و کارگێڕی و ڕۆشنبیری و ئه‌ده‌ب و زانست کاری پێده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌م کارکردن و گه‌شه‌کردن و له‌هه‌مانکاتدا شێواندن و تێکدانی زمانی کوردی له‌ناو یه‌ک گۆڕمه‌نی(متغیر) و جه‌مسه‌ر که وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستانن ناخوێنرێته‌وه، به‌ڵکوو گۆڕمه‌نی و لایه‌نێکی گرینگی دیکه خۆمان و ده‌سه‌ڵات و هاوکێشه‌ی سیاسیی ئێمه‌یه وه‌کوو کورد.
ئه‌گه‌رچی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی باڵاکردنی زمانی کوردی له باشوور سه‌رچاوه‌ی گه‌شه و ئیلهام و باڵاکردنی زمانی کوردی له پارچه‌کانی دیکه به‌تایبه‌تی ڕۆژهه‌ڵات بووه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و دۆخه‌ش له باشوور قه‌یران و پاشاگه‌ردانیی زمانی قووڵتر کردووه‌ته‌وه و، دۆخی ئێستا زمانی کوردی بووه به ڕازێکی مێژوویی ئاوه‌ها که وا ده‌بینرێت “کورد هه‌تاکوو سێبه‌ری ڕه‌شی داگیرکه‌ری له‌سه‌ره، به‌رخۆدانه‌که‌ی بێوێنه و چۆنێتی و چییه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که‌ی له ئاستێکی باڵا دایه”، چاوخشاندنێک به‌سه‌ر ئه‌زموونی ئه‌ده‌بی و په‌روه‌رده له سه‌رده‌می شۆڕشه کوردییه‌کان هه‌ر له سه‌رده‌می شۆڕشی شێخ مه‌حموودی نه‌مر و ئه‌زموونی ڕۆژنامه‌گه‌ریی شاخ له ئه‌شکه‌وتی جاسه‌نه‌وه بگره تاکوو ئه‌و سیسته‌مه فێرکارییه‌ی له سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلوولدا له شاخ پێڕه‌و ده‌کرا، به‌ڵام دوای ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام له 2003 و کردنه‌وه‌ی هه‌لی زیاتر بۆ کورد هه‌م له ڕووی سیاسییه‌وه و هه‌م له ڕووی ئابوورییه‌وه، ڕه‌هه‌ندی کولتووری و لایه‌نی شوناسمه‌ندانه‌ی زمان ڕۆژ له ڕۆژ له کزی دا و ئێسته ئێمه له باشوور به‌شێوه‌ی کرده‌کی و کارپێکه‌رانه چه‌ندین زمان و ڕێنووس و تێڕوانین بۆ زمان ده‌بینین، تێڕوانینگهلێک که ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ڵقوڵاوی کایه‌ی حیزبی و سیاسه‌تی ناشاره‌زایانه و زمانبێزانهی هه‌ڵخێزراو له جه‌هلی نه‌ناسین زمان وه‌کوو یه‌کێک له کۆڵه‌که‌کانی شوناسی نه‌ته‌وه‌یه، ئه‌وه‌نده کێشه‌ی زمان و پێکهاتی زمانی کوردی نین و نه‌بوون، چاوخشاندنێکی خێرا به‌سه‌ر ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کانی باشووردا ده‌ریده‌خات که بۆ نموونه “ئێن ئار تی” یه‌ک ڕێنووس و ته‌نانه‌ت وشهچنی و ڕستهداڕێژی هه‌یه و “ڕووداو”یش سیسته‌مێکی دیکه پێڕه‌و ده‌کات، قه‌یرانه‌که هه‌ر لێره‌شدا ناوه‌ستێته‌وه که تۆ له نه‌بوونی “پلانی زمانی”دا ئاوه‌ها سهرهرلێشێواو بیت، قووڵی قه‌یرانه‌که کاتێکه که هه‌ندی ته‌له‌ڤیزیۆن و میدیا و ده‌زگای ڕۆشنبیری و ته‌نانه‌ت نووسه‌ر و شاعیر خه‌ریکن زمانی کوردی (خوا ده‌زانێت بۆ کام به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانجی ئابووری یان حیزبی)له‌به‌رده‌م زمانێکی دیکه‌دا که زمانی چه‌وسێنه‌ری زمانی ئێمه‌یه قوربانی ده‌که‌ن، بۆ نموونه هه‌ر دوو ڕۆژ پێش ئێستا لاپه‌ڕه‌ی که‌ناڵی ئاسمانیی کوردسات له تۆڕی ئینستاگرام به باڵای زمانی فه‌ره‌نسی و فارسی‌دا هه‌ڵده‌ڵیت و به‌پێی زانیارییه‌کانی “که خودا ده‌زانێت له کام سه‌رچاوه‌ی نهێنیی و ژوورهزهمینییهوه وه‌ریگرتووه” زمانی فارسی له پاش زمانی فه‌ره‌نسی به جوانترینی زمانی دووهه‌می دونیا داده‌نێت!
ئه‌مه له ڕاستیدا پیشان ده‌دات هه‌ندێ ده‌زگا و میدیای باشوور به‌تایبه‌تی له سلێمانی به‌ڕاستی خاوه‌نی پلان و سیاسه‌تی زمانین، پلان و سیاسه‌تێک که به ته‌واوه‌تی دژی زمانی کوردییه، ئه‌م سیاسته ته‌نها له ئاسته فه‌رمییه گچکهکهیدا نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه و ئێمه ده‌بینین که سلێمانی کهڵهشارێکی ڕۆشنبیریی ئێمه‌یه و به پایته‌ختی ڕۆشنبیری ناوی ده‌رکردووه، که‌وتۆته به‌ر هوروژم و شه‌پۆلی زمانی فارسی که بێگومان به‌رئه‌نجامی ههیمهنهیهکه که ساڵانێکه ئهویدییهکانمان(لێره‌دا فارس) ئیشیان له‌سه‌ر کردووه، ئێستا به‌ره‌ی نوێی باشووری کوردستان له پاڵ ئه‌و تۆزه ئینگلیزی و ئاڵمانی و فه‌ره‌نسییه‌ش که ده‌یزانێت زمانی فارسیی به باشی ده‌زانێت! موعین و گوگووش و حومه‌یرا و سووسه‌ن زیاتر له عه‌لیمه‌ردان و حوسێن عه‌لی و عایشه‌شان و فواد ئه‌حمه‌د بره‌ویان هه‌یه، له حاڵێکدا به‌شیکی مۆسیقای ئێمه له لایه‌ن ئه‌م گۆارنیبێژه فارسانهوه دزراون و فارسێنراون و خه‌ڵکی باشوور به‌وردی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌زانێت، به‌ڵام وادیاره هیچ کێشه‌یان نییه! جاران ئه‌گه‌ر گۆرانی کوردی سه‌نگه‌ری نه‌گیراوی پاراستنی ڕۆحی کو‌لتوور و زمان و جیهانبینیی مرۆڤی کورد بوو ئێسته له‌و گۆرانیبێژه باشانه چه‌ندیان دیارن و به‌پێی پێویست ڕێزیان لێ ده‌گێرێت و میدیای سه‌رلێشێواوی کوردی ده‌یانناسێنێت؟ ئایا ئه‌م ئیهمالکردن و پشتگوێخستنه ده‌بێ ئاسایی ببینرێت؟ شه‌ڕه‌به‌ند و تڕۆکردنی شێعر و هه‌ڵبه‌ست و زاڵبوونی گه‌عده‌ی عه‌ره‌بی به ئاکارێکی سووک و چرووک که هه‌موو به‌ها ئینسانییه‌کان پێشێل ده‌کات جێگه‌ی گۆرانی مه‌جلیسی و مه‌قام و به‌سته‌ی مشکۆ و ته‌حسین ته‌های گرتووه‌ته‌وه، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی که کاره‌ساتێکی کولتوورییه ئایا بریندارکردن و لێدان له زمانی کوردیش نییه؟! ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌شه که شێواندنی مۆسیقا و جوانیناسی و جیهانبینی باوباپیرانمانه، یان ئه‌و گۆرانییانه هایده و مه‌هه‌ستی …که به شێوازێکی هه‌ڵه و سه‌قه‌ت ژێرنووس ده‌کرێت و هه‌ر به‌و حاڵه‌ش به‌شێک له باشوور پێی سه‌رسام و موعجیبه! سلێمانی هه‌ر ئه‌وه ماوه په‌یکه‌ره‌ی فیرده‌وسی و نیزامی گهنجوهی له سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌کییه‌کان دانێ و له ساڵوهگهڕهکانیان کۆڕی به‌رز و “باکلاس”یان بۆ بگرێ، ئه‌مه به‌و واتایه نییه که هه‌ولێر و شاره‌کانی دیکه له ژێر هه‌ژموونی زمانی تورکی و عه‌ره‌بیدا نین به‌ڵام هه‌ولێر به‌رخۆدان و جووڵه‌ی خۆی هه‌یه و وه‌کوو شتێک سلێمانی خۆی داوه به ده‌سته‌وه.
هه‌ر پێرێ بۆ “حه‌میدی هیراد” گۆرانیبێژێکی پله سێی فارس بلیت به‌ر که‌س نه‌ده‌که‌وت، باشه، ڕێز له کو‌لتوور و هونه‌ر به دیدێکی یۆنیڤێرساڵ و ئینسانیی ده‌گریت، خوا موباره‌کی کات به‌ڵام هه‌ر ئه‌و ڕێزه‌ش له زمان و مۆسیقا و کولتووری خۆت ده‌گری؟ ئه‌گه‌ر گرتووته ئه‌نجام و ده‌رهاوێشته‌کانی کامانه‌ن؟! ئایا ئه‌وه‌ی که تۆ به گه‌عده و شهڕهبهندی چه‌ند که‌س که باری ده‌روونییان ته‌واو نییه شاگهشگهیهکی گاڵته‌جاڕانه ده‌بیت و له هه‌مانکاتدا به گۆرانیبێژێکی فارس یان عه‌ره‌ب ئهحهپهسێی، خۆی نابێته جێگه‌ی گومانت؟ تۆزێک له‌م سیسته‌مه‌ی چێژوه‌رگرتن و خۆکوژی و ئهویدپهرهستیت بیر ناکه‌یته‌وه؟ کوا ئه‌و وشیارییه که بڕیار بوو نه‌ته‌وه له‌سه‌ری دروست بێت؟ هه‌موو ئه‌مانه پیشان ده‌دات که نه ڕۆشنبیر و نه نووسه‌ر و نه دایک و نه خه‌ڵکی ناتوانن له هاوکێشه‌یه‌کی وادا ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی و یه‌کلایی که‌ره‌وه بگێڕن به‌ڵکوو ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتیش به پلان و بودجه‌وه له پشتیان بێت، هه‌ر چه‌ند هه‌موو ئه‌مانه ڕۆڵی تایبه‌ت و قووڵی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام له هاوکێشێیهکدا که زمانێکی سه‌رده‌ست و زاڵ، خه‌ریکه زمانێک له دۆخێکی ئاوادا وه‌کوو مێرووله ده‌خوات، ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته ده‌بێت به بوودجه و کۆکردنه‌وه‌ی زمان‌ناس و ئه‌کادیمی و ڕۆشنبیران و نوسه‌ران به پسپۆڕایه‌تی و شاره‌زاییه‌وه بێته مه‌یدان، ده‌سه‌ڵاته که بڕیاره‌کانی ده‌بێت به به‌شێک له یاده‌وره‌یی گشتی و سیسته‌م و سیاسه‌تێکی زمانی وه‌ها دیاری ده‌کات که خه‌ڵک و گه‌ل و نه‌ته‌وه وشیار بێت به‌رانبه‌ری، که‌س ناتوانێت نکۆڵی هه‌وڵ و تێکۆشهنای ده‌سه‌ڵات و هاوکات ڕۆشنبیران و نوسه‌رانی باشوور بکات، به‌ڵام به ڕاده‌ی پێویست نییه و کایه‌ی حیزبی ڕۆڵی ده‌سه‌ڵاتی به‌م ئاڕاسته‌یه‌دا کوشتووه.
له باشوور هه‌ر ئه‌وه‌ی که له قوتابخانه ئه‌هلییه‌کان زمانی کوردی به‌پێی حه‌زه یانی ئه‌م زمانه‌ت کوشتووه، چۆن ده‌بێت له وڵاتێک‌دا که ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و بارزانییه‌کان تێیدا قڕ و کۆمه‌ڵکوژ کران، له وڵاتێک‌دا ئه‌و هه‌موو شه‌هیده‌ی قه‌ڵه‌م؛ عه‌بدولخالیق مه‌عروف، جه‌مال عیرفان و…هتد، گیانیان به‌خت کردووه ئاوه‌ها بڕوانرێته زمان و به‌ری ڕه‌نجی و خوێنی ئه‌و گه‌له، زمانی کوردی یه‌ک ده‌یه زیاتر بووه به زمانێک که دانوستانی له‌گه‌ڵ دونیا و ناوچه‌که‌دا پێده‌کرێت، ده‌رفه‌ت و هه‌لی زۆری له‌به‌رده‌مدا بووه به‌ڵام ده‌رفه‌ته‌کان بوون به هه‌ڕه‌شه، زمانی کوردی بووه به زمانێک که له ناو بازنه‌ی سه‌رمایه و پاره و به‌رهه‌مهێناندا ئیشی پێده‌کرێت، ئێمه ئه‌م ده‌رفه‌ته‌مان نهقۆستووتهوه که دره‌ختی کهونینهساڵی زمانی کوردی پێ ئاو بده‌ین به‌ڵکوو له ناوقه‌د و باڵای دره‌خته‌که‌دا خه‌ریکی نوسینی یادگاریی خواروخێچ و گه‌ڕه‌لاوژێیه‌کی ڕێنوس و زمانی شاری و ناوچه‌یین، پلانی ئێران به‌م ئاڕاسته‌یدا تایبه‌ت و دژوازه، بۆ نموونه به‌شێک له تابلۆکانی نه‌خۆشخانه‌کان له کرماشان به کوردی نوسراون، ئه‌و کوردییه‌ی که له باشوور باوه به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵی ده‌سه‌ڵات و ڕۆشنبیرانی ئێرانی نموونه‌ی هه‌ره به‌رزیان شه‌فیعی که‌دکه‌نی و ته‌باته‌بایی و باتینی و…هتد سڕینه و سووککردنی زمانی کوردییه.
زمانێک که یاساکانی خۆیان له بڕگه‌کانی 15 و 19دا دانی پێناوه بۆیه ئاسانه تێبگه‌ین ئه‌و تابلۆیانه ته‌نها بۆ کوردی باشوور دانراوان “که دێن بۆ نه‌خۆشخانه بۆ ئێران و به دۆلار و دینار پاره‌یان لێ وه‌رده‌گرن”، نه‌ک کوردی دونیا یان ئێران، ده‌بێ بزانین که له نیزامی ئیداری و کاریگێڕیی ئێران‌دا هیچ کات کوردێکی باشوور که دێت بۆ ئێران به کوردستانی و ته‌نانه‌ت “شومالی ئێراق”یش حسێبی ناکه‌ن به‌ڵکوو وه‌کوو ئێراقییه‌ک وه‌ریده‌گرن، هه‌موو ئه‌مانه ئاماژه‌ی ڕوون و ئاشکران بۆ بنی ئه‌و سیاسته‌ی که زمان و بوونی ئێمه‌ی کردۆته ئامانج، که‌چی هێشتا ڕه‌وتی موعینپهرهستی و فارستهوهریی له‌بره‌و دایه، بۆ ئه‌م کاره ئێران له ئه‌نجامدانی هیچ کارێک درێخی نه‌کردووه، ئه‌و یانه‌ی شه‌وانه‌ش ده‌کاته‌وه و کچانی ده‌مارگرژی پان ئێرانیست له قوم و که‌ره‌ج و تارانه‌وه دێنێت تاکوو زمانه‌که بخه‌سێنن و به داخه‌وه له به‌شیک له باشوور پێشوازیی گه‌رموگوڕی لێ ده‌کرێت.