“گرژی نێوان ئێران و پاکستان؛ ڕابردووی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، نێوانیان لە گۆڕ دەنێ”
لەم ماوەیەی دواییدا دابەزینێک لە هۆکارە کلاسیکییەکانی دوژمنایەتی نێوان دەوڵەتە نەتەوەییەکان بەدی کراوە، بەتایبەتی کە سنووری نێوان ئێران و پاکستان کە بە درێژایی هەزار کیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە، لە ساڵی ١٩٦٤دا بە تەواوی سنووردار کرا، کە کۆتایی بەو دەوڵەتە هێنا لە ناڕوونییەک کە ئینگلیزەکان لە دوای خۆیان بەجێیان هێشت کاتێک لە کیشوەری هیندستان کشایەوە لە ساڵی ١٩٤٧. لەو کاتەوە سنوورەکە شاهیدی هیچ کێشە و گرژییەک نەبووە لە هیچ لایەنێکدا. بە هەمان شێوە ئێران و پاکستان خەریکی کێبڕکێیان لەسەر سامانە سرووشتییەکان، لەوانەش ئاو، یان کێبڕکێ بۆ دەستڕاگەیشتن بە بازاڕ نەکردووە.
جگە لەوەش؛ مێژوو هەمیشە ئێران و پاکستانی بە دۆستی سرووشتی زانیوە. ئێران سەرچاوەی ئیلهامبەخش بوو بۆ دوو نەوەی موسڵمانانی ژێر کیشوەری هیندستان کە خەونیان بە نیشتمانێکی جیاوازەوە دەبینی. تەنانەت زۆرێکیان ناوی بنەماڵەیان گرتەبەر کە ئاماژەن بۆ ڕەچەڵەک ئێرانی نەک هیندی، وەک جیلانی، ئیسفەهانی، شیرازی و هتد. شاعیری گەورە “محمد ئیقبال” کە بە زمانی فارسی نووسیویەتی، بیرۆکەی دامەزراندنی دەوڵەتێکی نوێی ئیسلامی شانبەشانی ئێران بەرەوپێش بردووە. شیعری “بۆ لاوانی فارس” کە ئەمڕۆ بە کلاسیکی ئەدەبیاتی فارسی دادەنرێت، بوو بە نامەیەکی خۆشەویستی پیاوێک کە هەرگیز سەردانی ئێرانی نەکردبوو. لە سەردەمی خەباتی سەربەخۆییدا؛ دەستەواژەی فارسی “پاکستان زیندەباد” بووەتە هاوارێکی جەنگ کە لە بەلوچستانەوە تا بەنگالی ڕۆژهەڵات لەسەر زمانی ملیۆنان دەنگ دەداتەوە. باوکانی دامەزرێنەری دەوڵەتی نوێی موسڵمانان وشەی فارسی پاکستان (خاکی پاکەکان)یان هەڵبژارد بۆ ناونانی دەوڵەتی تازەپێگەیشتوو، کە سروودی نیشتمانیشی بە فارسی نووسرابوو.
بە سەرنجدان بەوانەی سەرەوە، سەیر نەبوو ئێران یەکەم وڵات بوو کە دانی بە دەوڵەتی نوێدا نا، باڵیۆزخانەیەکی گەورەی لە یەکەم پایتەختی خۆی کەرەچی کردۆتەوە. هەروەها چەندین سەردانی تێکەڵاو هەبوون، لەوانە سەرۆک ئەسکەندەر میرزا و سەرۆکوەزیرانی ئەوکات زولفیکار بۆتۆ. پەیوەندییە نزیکەکانی نێوان ئەو دوو دراوسێیە کاتێک فەرمی بوو کە هاوکار بوون لە دامەزراندنی، شانبەشانی تورکیا، پەیمانی بەغدا و دواتریش ڕێکخراوی هاوکاریی هەرێمی بۆ گەشەپێدان. کۆبوونەوەی هاوبەشی بەرپرسانی باڵا و ئاڵوگۆڕی دیپلۆماسی بەردەوام بەشداری کرد لە نزیکبوونەوەی هەردوو وڵات لە هەموو بوارەکاندا. لە کاتی شەڕی نێوان هیندستان و پاکستان لە ساڵی ١٩٦٥، ئێران یارمەتی ئەم دووەمیان دا بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن بە دابینکردنی کەرەستەی سەربازیی ناکوشندە، هەروەها نەوتی داشکاندن و قەرزی بێ سوود. ئەمەش یارمەتی “فیڵد مارشال محمد ئەیوب خان”ی دا کە وەک پاڵەوانێکی جەنگ دەربکەوێت و بە پشتیوانی بەردەوامی تاران ڕژێمێکی دیکتاتۆری دابمەزرێنێت.
پاش ساڵێک شای ئێران ڕۆڵی ئاشتیخوازی بینی بە ڕێگری کردن لە شەڕی نێوان ئەفغانستان و پاکستان لەسەر پارێزگای سنووری باکووری ڕۆژئاوا کە پەشتوونە نەتەوەییەکان زۆرینەی دانیشتووانی تێدا پێکدەهێنن. لە ساڵی ١٩٧١ دیکتاتۆرێکی دیکەی سەربازی بە ناوی ژەنەڕاڵ “محمد یەحیا خان”، پاکستانی بردە ناو شەڕێکی زۆر گەورەتر لەگەڵ هیندستان کە بووە هۆی جیابوونەوەی پاکستانی ڕۆژهەڵات (ناوی بەنگلادیش گۆڕدرا). سەرەڕای پشتیوانییە بەرفراوانەکانی ئێران، سوپای پاکستان تووشی شکستێکی گەورە بوو، ئەمەش وەسوەسەی هیندستانی کرد بۆ ئەوەی خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنی زیاتر ئامادە بکات کە دەکرا پاکستان وەک دەوڵەتێکی نەتەوەیی کارا نەتوانێت بژی. دەستێوەردانی ئێران، جگە لە یەکێتی سۆڤیەت و ئەمریکا، یارمەتیدەر بوو بۆ سنووردارکردنی تەماحەکانی هیندستان و ڕێگریکردن لە ئاگرکەوتنەوەیەکی گەورەتر لە ناوچەکەدا.
شا لە پەیامێکی توونددا بۆ نیودەلهی وتی: ئێران هیچ نیازێکی شەڕانگێزی نییە، بەڵام هیچ هەوڵێک بۆ تەسفیەکردنی پاکستان قبوڵ ناکات. پێویستە یەکێتی سۆڤیەت و هیندستان بە تەواوی ئاگاداری ئیرادەی ئێمە بن و ئێمە نامانەوێت ڤێتنامێکی نوێ لەسەر سنوورەکانی ئێران بێت”. ئەم لێدوانە شۆکێک بوو بۆ هیندستان کە هەمیشە پەیوەندییەکی مێژوویی دەوڵەمەندی لەگەڵ ئێران هەبووە و لەگەڵ تاران لە پرۆژەی پیشەسازی و بازرگانیی زەبەلاحدا تێوەگلاوە. لەگەڵ کۆتایی هاتنی ململانێکان، ئێران قەرزێکی کەم سوودی بە بەهای 600 ملیار دۆلار بە پاکستان بەخشی بۆ ئەوەی یارمەتی ئەو وڵاتە شەڕاوییە بدات بۆ وەرگرتنەوەی پێگەی خۆی. بەو کودەتایە سەربازییەی کە ژەنەڕاڵ “زیائولحەق” لە ئیسلام ئاباد ڕێکخستبوو و پاشان ڕووخانی شا لە تاران، پاکستان هەرگیز قەرزەکەی بە تەواوی نەداتەوە. لای خۆشیانەوە ئەو ڕژێمەی کە لە ساڵی 1979 دەسەڵاتیان لە تاران وەرگرت، پەیوەندییەکی نزیکیان لەگەڵ پاکستان پاراست، بەو هیوایەی هەڵمەتێکی بەرفراوان بۆ گۆڕینی ئایینی شیعە لە چوارچێوەی سێیەم وڵاتی موسڵمانانی جیهاندا دەست پێ بکەن. لە ساڵی ١٩٨٠ کە ئەمریکا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی تاران پچڕاند، مەلاکان پاکستانیان هەڵبژارد بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەکانی ئێران بکات لە واشنتۆن. هەروەها دەستێوەردانی سۆڤییەت کە ماوەی دە ساڵ بوو لە ئەفغانستان، پێوەرێک لە نزیکبوونەوەی دیپلۆماسی نێوان هەردوو وڵات دابین کرد. ئەمەش کاتێک پشتڕاستکرایەوە کە هەردوولا، تاران و ئیسلام ئاباد وردە وردە بەرەو بنیاتنانی پەیوەندی نزیکتر لەگەڵ پەکین هەنگاویان نا.
بەدرێژایی ساڵان، پاکستان لەڕێگەی “عەبدولقادرخان”، یارمەتی ئێرانی داوە بۆ پەرەپێدانی توانا ئەتۆمییەکانی، بەجۆرێک نزیک دەبێتەوە لەوەی کە بە ئاستی بەربەست ناسراوە، واتە خاوەندارێتی ئەو توانایە زانستی و تەکنەلۆژییە بۆ بەرهەمهێنان چەکی ئەتۆمی. لە بەرامبەردا ئێران ئەو چاکەیەی گەڕاندەوە بە دابینکردنی نەوت و گاز بۆ پاکستان بە نرخێکی کەمکراوە. بەڵام پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە زمانێکدا نوقم بوو کە لە نێوان سەرنجڕاکێشان و بەرپەرچدانەوەدا جیاواز بوو. لە ڕاستیدا ئیسلام ئاباد و تاران هەرگیز بە تەواوی متمانەیان بە یەکتر نەبووە. لای خۆیەوە تاران بەردەوام بوو لە دابینکردنی بودجە بۆ گروپە چەکدارە شیعەکان لە پاکستان، لە کاتێکدا ئەم دووەمیان ڕەتیکردەوە ئێران لقێکی زانکۆی ئیمام خومەینی لە کەراچی بکاتەوە. زۆرێک لە شارەزایان پێیان وایە پەیوەندی نێوان پاکستان و ئێران بە ڕێڕەوێکی هەوراز و نشێودا تێپەڕیوە و لە کاتێکدا گرژیەکان نەوەستاوە، بەڵام کۆنترۆڵ کراون. بەڵام بازنەکەی بە هێمنی وردە وردە فراوانتر دەبوو، ئەمەش بەهۆی ئەو تێڕوانینانەی پەیوەست بوون بە ڕەوتی پەیوەندیی هەنووکەیی نێوان هیندستان و ئێران لە لایەک و لە نێوان پاکستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لایەکی دیکە، هەروەها پەیوەندی ئیسلامی ئاباد لەگەڵ شانشینی سعودیە.
لە ساڵی 2018 ئێران ڕێککەوتنێکی لەگەڵ هیندستان واژۆ کرد بۆ ڕادەستکردنی بەڕێوەبردنی بەندەری چابەهار، ئەمەش پاکستانی توڕە کرد. پاکستان ئەم هەنگاوەی وەک هەوڵێکی ئێران و هیندستان بۆ کەمکردنەوەی گرنگی پڕۆژەی بەندەری گوادەری پاکستان کە ئیسلام ئاباد بەڕێوەبردنەکەی ڕادەستی چین کرد، وەک بەشێک لە پڕۆژەی زەبەلاحی ڕێڕەوی ئابووری چینی زانی. ئەمڕۆ دەزانین کە هەردوو لایەن تەحەمولیان بە بوونی نەتەوەی بەلووچی دابەشبوو لە خاکەکانیان کردووە. لە ساڵی 2022 ئێران بانگەشەی ئەوەی کرد کە نزیکەی 80 گروپی چەکداری دژبەری ئێران لە خاکی پاکستان جێگیر بوون و ئەو گروپانە بەرپرسیارن لە دەیان هێرش کە زیاتر لە 300 کەس لە نێو سوپای ئێران کوژران و دیارترینیان یەکێک بوو لە سەرهەڵدانەکان ئەستێرەکانی سپای پاسدارانی ئێران.ژەنەڕاڵ “نور عەلی” شوشتەری لەسەر ئەم بنەمایە، تاران فەرمانی ئەنجامدانی کردەی سەربازی ڕاستەوخۆی لەدژی ئامانجەکانی قووڵایی خاکی پاکستان دەرکرد، ئیسلام ئابادی ناچارکرد تۆڵە بکاتەوە، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ ڕزگارکردنی ڕووخسار.
دوو هەفتەر لەمەبەر پاکستان بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە سێ گوندی بۆردومان کردووە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، پەناگەی گرووپە جوداخوازەکانی بەلووچیان گرتووە و 11 کەس کوژراون. هەرچەندە هەردوولا هەوڵدەدەن وا خۆیان نیشان بدەن کە پێکدادانەکانی ئەم دواییە تەنها زریانێکی تێپەڕبووە، بەڵام ڕوونە کە ڕەنگە شتێکی قووڵتر و درێژخایەنتر بەشداربێت. لای خۆیەوە تاران ئازاری هەیە کە چین شوێنی ئەو ناوەندە بازرگانی و ئەمنییەی هەڵبژاردووە کە دەیەوێت لە زەریای هیندی دروستی بکات، لە بەندەری گوادەری پاکستان لەسەر دەریای عەرەبی، نەک بەندەری جەواتاری ئێران کە چەند کیلۆمەترێک لە ڕۆژئاوا. تاران ترسی ئەوەی هەیە هەڵبژاردنی چین ببێتە هۆی نەبوونی متمانە لە لایەن پەکین بە سەقامگیریی ئێران لە کاتی کشانەوەی “ڕێبەری گەورەی ئێران” عەلی خامنەیی لە قۆناغەکە، لە کاتێکدا پاکستان پێوەرێک لە سەقامگیری دەپارێزێت، چونکە ڕژێمەکەی پشت بە یەک سەرکردە نابەستێت.
ئەمڕۆ پێدەچێت هەردوولا، تاران و ئیسلام ئاباد حەز بکەن بە خێرایی دۆخەکە چاک بکەنەوە و حالەتی پەیوەندییەکان ئاسایی ببنەوە. بەڵام شتێک ڕوونە، ئەو گوڵدانە جوانەی پڕ بوو لە گوڵ، شکا. بەو مانای ئەو ڕابردووەی لە پەیوەندیی نێوان ئێران و پاکساتان بەدی کراوە زۆر ئەستەمە بگەڕێتەوە، ئەمەش هۆکاری جۆراوجۆری نێوخۆی، هەرێمی و جیهانی هەیە کە هەردوولا ناچار دەکەن ئاست و شێوازی نەخشتی پەیوەندییەکانی جیاواز لە قۆانگەکانی ڕابردوو دیزاین بکەنەوە.
سەرچاوەکان:
- ضياء عودة. (2024). “فترة الشاه وما بعده”: مسار العلاقة بين إيران وباكستان. على الرابط: https://shorturl.at/lzV17
- انديبندت اوردو. (2014). العلاقات الباكستانية – الإيرانية بين الماضي والحاضر. على الرابط: https://shorturl.at/DRSY5
- عربي بوست. (2024).الإخوة الأعداء التاريخ المتقلب لعلاقة باكستان وإيران وأسباب الاتفاق والخلاف بينهما. على الرابط: https://shorturl.at/foY48
- فاطمة الصمادي. (2015). باكستان وإيران: مصالح متشابكة وعلاقات متعثرة. على الرابط: https://shorturl.at/gqBV0
- مصطفى شلش. (2024). إيران- باكستان.. أسباب التصعيد العسكري وانعكاساته. على الرابط: https://rb.gy/krl8jw