سەرۆک وەزیرانی ئێراق محەمەد شیاع سودانی کە دوا چانسی ئەوەی پێ بڕا لە نێوان هەموو بەربژاردەکان بۆ سەرۆکایەتی حکومەت متمانەی پێ بەخشرێت دوای هەموو ڕەتکردنەوە یەک لەدوای یەکەکان لەسەر دەستی شەقام و خۆپیشاندەران و کوتلە سیاسیەکان و لە دوا وێستگەدا باز لە سەر شانەکانی سودانی نیشتەوەو کابینەکەی پێ ڕاسپێردرا.
بەڵام تا چەند ئەمەریکا و ئەوروپا لە کابینەکەی سودانی رازین؟ چونکە ئەوەی دەگۆزەڕێرت لە ئێراق هەر لە بابەتەی حکومەتەوە تا دەگاتە دادگای فیدراڵی سودانی بۆتە ڕۆبۆتێک بە دەست ئێرانەوە، چونکە بریارە سیاسیەکان بەدەست خودی سەرۆک وەزیرانەوە نیە، هەنێک جار دادگای فیدراڵی بریارەکان لە بەرژەوەندی ئێران جێ بەجێ دەکات، چونکە میلیشیا شیعەکان بەبڕیاڕی سیاسی دروست بووە واتە ئێران دروستی کردووە لەپێناو بەرژەوەندی خۆی بۆیە ئێستا سودانی ناتوانێت فەرمان بەسەریان جێ بەجێ بکات بۆێە ئەمەریکا و هێزە هاوپەیمانان بەسودانیان ڕاگەیاندووە کە ئەبێت میلیشیا نەمێنێت چەک بکرێن کەچی تا ئێستا سودانی نەیتوانیە هیچ فەرمانێکیان بەسەر جێ بەجێ بکات ئەو گۆڕانکاریەی بەم دوایەی دەرکردنی محمد حەلبوسی سەرۆک پەرلەمانی ئێراق ئەو دەگەیەنێت کە دیوەخانی دادگای فیدرانی ئێران جێ بەجێ دەکات ئەو ڕاستیەمان بۆ دەردەکەوێت کە سودانی لەوەش دەرچوە کە یاری لەسەر دوو پەت بکات چونکە ئێرانیش و حەشدی شەعبی و سەرکردەکانیان بە ئاشکرا دژایەتی خۆیان ڕاگەیاندو ئەوان لە چاوەڕوانی ئەوەدا بوون کە سودانی واژۆی وەدەرنانی هێزەبیانیەکان بکات نەک لە سەرداوای ئەمەریکا بە پەلەپروزێ بگاتە واشنتن و سەردانەکەش بە سەرکەوتوو وەسف بکات سەرەڕای ئەوەش لە ئێستادا سودانی کێشەی لە گەڵ هەرێمی کوردستان هەیە بە بڕینی بەشە بودجەو موچەی فەرمانبەران لەشکرکێشی تورکیاش بۆ سنورەکانی هەرێم.
بۆیە ئاماژەکان وا دەری دەخەن کە ئەوەی سودانی بەنیازە تەمەڵی لەسەر دابنا ژێرەکە داهەزاوەو ئێراق لە نێو یاری ئەمەریکاو ئێران وەک و تۆم و جیری لە یاری بەردەوام دا دەمیێتەوەو بە سەد سودانیش ئەو خەونانە نایەنە دی.