بە درێژایی سەدەی بیستەم نیوڕیالیزم چەند بزووتنەوەیەکی هونەری گرنگ لەخۆ دەگرێت، نموونەکانی وەک نیوڕیالیزمی ئیتاڵی لە سینەما و ڕیالیزمی نوێی فەڕەنسی لە هونەرە جوانەکاندا تایبەتمەندییەکانی بزووتنەوەکە پێناسە دەکەن. نیوڕیالیزم: زاراوەیەکی بەربڵاوە دەتوانرێت لە چەندین بواری جیاوازدا جێبەجێ بکرێت، بۆ نموونە لە سیاسەتدا؛ وەک بیردۆزێک پێناسە دەکرێت لەسەر پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان کە سیاسەتی دەسەڵاتێک بەکاریدەهێنێت بۆ ئەنجامی نادڵنیایی و فشاری حکومەتەکانی تر، بەڵام دەربارەی هونەر مانایەکی جیاوازی هەیە، نیوڕیالیزم چەند بزووتنەوەیەکی هاوشێوە لە وڵاتان دەگرێتەوە کە لە دەیان ساڵی جیاوازدا سەریان هەڵداوە. هونەرمەندان پێیان وابوو هەموو پێشەنگەکان ئامانجێکی هاوشێوەیان هەیە، داهێنانەکانیان ئیلهام لە دەوروبەرەکەیان وەردەگرن و واقیع بە مانایەکی ڕاستەقینە نیشان دەدەن، پاشان وێنەی ڕاستگۆیانەی کۆمەڵگایەک کە لە جەنگەوە چاک دەبێتەوە یان وێنەی گەندەڵی سەرمایەداری بابەتی هەرەگرنگی نموونە باوەکانی ئەم بزووتنەوەیەن. لێرەدا سێ تایبەتمەندی سەرەکی نیوڕیالیزم هەیە:-
“ژیانی ڕۆژانە لە نیۆرالیزمدا”
زارەوەی نیوریالیزم لە بنەڕەتدا لە ساڵی ۱۹۱٤ لەلایەن دوو وێنەکێشی ئینگلیزییەوە بەناوەکانی “چاڕڵس جینەر و هارۆڵد گیڵمان” داهێنرا. هەردووکیان سەر بە گرووپی کامدن تاونی لەندەن بوون و پێکهابوون له پۆست-ئیمپڕێسنیستەکان کە شوێن باوەڕە داهێنەرانەکانی “ڤینسنت ڤان کۆخ و پاوڵ گۆگن” کەوتبوون. شانزە ئەندامە بەشداربووەکە تیشکیان خستە سەر وێنەکێشانی ژیانی ڕۆژانە لەناو لەندەن و لەناو چینە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکاندا، بەدیاریکراوی پێش جەنگ و لە ماوەی جەنگی جیهانی دووەمدا. لە مانیفێستی ڕیالیزمی نوێی جینەردا بابەتەکە لەگەڵ ئەکادیمیزم و مەیلی هونەرمەندان بۆ بەرهەمهێنانی کار و لێکدانەوەی سرووشت بەبێ هیچ ڕەسەنییەک و ڕاستییەک نیشاندرا. ئەمەش بووە هۆی دوورکەوتنەوە لە واقیع و لەهەمان کاتیشدا بیرکردنەوە بووە هۆی وێرانکردنی شارستانیەتەکان و خودی هونەر.
جینەر بەردەوام دەبێت لە ڕوونکردنەوەی کێشەکان لەگەڵ پۆست-ئیمپرێسنیستەکان و ئەو ڕووکەشییە شاراوەیە ئاشکرای دەکات کە ئەوانیش شوێن هاوکێشەیەک کەوتوون، ئەمە لە کاتێکدایە ئەو باس لە باڵادەستی ڕیالیزمی نوێیی جیاواز لە سرووشتیزم دەکات یان بە سادەیی جەخت لەوەدەکاتەوە نیوریاڵیزم بە بێ ئاشکرا کردنی مانا بە تەواوی ڕاستەقینەیە، نیوریالیزم بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد دەربارەی سرووشت لە دایک دەبێت و، دواتر دەگۆڕێت بۆ لێکدانەوەیەکی تایبەت بە تاکەکەس، بەشێوازێکی تر ئەم بزووتنەوەیە هونەرییە لە جیاواز لە سەیرکردنی جیهانی سرووشتی بۆ وەرگرتنی ئیلهام، جەخت لەسەر گەڕان بەدوای ژیانی ڕۆژانەدا دەکاتەوە و، لەهەمانکاتدا کارەکە دەکاتە ئەرشیفی قۆناغێک لە مێژوودا.
هەرچەندە هونەرمەندان لە پەیوەندییە نزیکایەتییەکانیان لەگەڵ سرووشتدا دوورکەوتبوونەوە کە پێویستبوو بۆ دروستکردنی نا-فۆڕمۆلەکە، بەڵام “سیزان و گۆگان و ڤان کوخ” لە مێشکی جینەردا وەک پێشەنگ بۆ نیوریالیزم مانەوە، ئەوەی ئەم سێ کەسە لە کاتی کارکردن لە دیمەنێکی پۆست ئیمپڕێسنیستیدا توانیان بەدەستی بهێنن، پەیوەندییەکی قووڵ بوو لەگەڵ خودی ژیان و وەرگێڕان بۆ بەرهەمەکانی خۆ-دەربڕین کەتیایدا ڕاستییەکانی پشت مرۆڤبوون نیشان دەدەن. “گیڵمان” و جینەر ئەمەیان لە مێشکدا مایەوە کاتێک کارەکانیان گەشەیان کرد بۆ نیشاندانی مۆدێرنیتە و ژیانی ڕۆژانە، لەکۆتاییدا لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی جیهانی یەکەم. قوتابخانەیەکی هونەرییان پێکەوە دامەزراند و گۆڤارێکی نوێیان دروستکرد بە ناوی ”هونەر و نامە” لە ساڵی ۱۹۱۷، ژمارەیەکی زۆر لە قوتابییەکانیان کۆکردەوە کە دوای تێپەڕبوونیان بەردەوام بوون.
“پەرەپێدانی دژە فاشیزم”
لە ساڵانی چلەکانی سەدەی بیستەمدا، سینەما و وێنەکانی ئیتاڵی بوون، بە شێوەیەک هونەرکە نیشانەکانی هاتنی نیوڕالیزمی پیشان دەدا، ساڵی۱۹٤٣’ بڵاوکردنەوەی فیلمی ”وەسوەسەی” لوچینۆ ڤیسکۆنتی بوو، سێ ساڵ دواتر لە ساڵی ١٩٤٦ ”ڕۆمای شاری کرانەوە” ی ڕۆبێرتۆ ڕۆسۆلینی بوو بەبراوە خەڵات و سینەمای نیۆڕیالیزم لە دایک بوو، لە هەمان ساڵدا، ؛’ Fronte Nuovo delle Arti (بەرەی نوێی هونەر) دەستی پێکرد و هەر لەو کاتەدا مانیفێستی ڕیالیزم ئیمزا کرا کە بە شێوەیەکی سەرەکی ئیلهام لە “پاوڵ سیزان و کوبیزم” وەرگیرا. ڕینات گۆتوسۆ و ئەنتۆنیۆ کۆرپۆرا لە نێو دووان لەو وێنەکێشانە بوون پەیوەندیان بە بزووتنەوەکەوە کرد.
تەوەری بنچینەیی ئەو فیلم و کارە هونەرییانەی کە لەو ماوەیەدا بەرهەم دەهێنران بە شێوەیەکی ئاسایی هاوشێوە بوون، لە نیوڕیالیزمی ئینگلیزیدا نوێنەرایەتیکردنی ڕەسەنایەتی و واقیع پێشینەی ژیانی خەڵکی ئاسایی بوو، بەڵام لە ئیتاڵیا بابەتی باوی بزووتنەوەی هونەری دوای جەنگی جیهانی دووەم دەربارەی ئەو کەسانەبوو کە دژی نادادپەروەری و هەژاری شەڕیان دەکرد. ئەو کەسانەی لە ڕێگەی کارە هونەریەکانیانەوە دژی فاشیزم یاخی بوون و بانگەشەی یەکسانیانن دەکرد ڕێزیان لێگیرا.
دروستکەرانی فیلم لە ڕێگەی سینەماوە تیشکیان خستە سەر شێوازێکی دۆکیومێنتاری، گرتە ڤیدیۆییەکان لە شوێنی خۆیان وێنەی دەگیرا و زۆرێک لە ئەکتەرانی بەکرێ گیراو پیشەگەر نەبوون، زۆرێک لە کڵیشە ناسراوەکانی نواندنی هۆڵیوودیان بە ساتە ڕاستەقینەکانی خەباتی “ئابووری و ئەخلاقی” بۆ چاکبوونەوە لە جەنگ جێگێرکرد. سەرکردەی فاشیستی ئیتاڵی بێنیتۆ مۆسۆلینی پێگەی دەسەڵاتی خۆی لەدەستدا کاتێک جەنگی جیهانی دووەم کۆتایی هات، ئەمەش فەزای بۆ دژە فاشیستەکان ڕەخساند کە ترسناکییەکانی دوای جەنگ لە ڕێگەی فیلم و تابلۆکانەوە ئاشکرا بکەن.
ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە، لە ڕاستیدا نیوریالیزم لە ئیتالیا لە ساڵانی ١٩٢٠ لە ڕێگەی ئەدەبەوە دەرکەوت. بەڵام کۆنترۆڵی فاشیزم بزووتنەوەکەی سەرکوت کرد بەهۆی ئەم سەرکوتکردنە نیو ریالیستەکان بە تووڕەییەوە وەڵامیان دایەوە لەوەی چۆن سەرکردایەتی زاڵ و خودی جەنگ چەندین نووسەری بەهرەمەندیان کەمکردەوە، لە سەردەمی دوای جەنگ بزووتنەوەکەیان بە ژمارەیەکی زۆری کاری سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی ئینگلتەرا ویلایەتە یەکگرتووەکان دامەزراند. هەموو ئەم پارچە ئەدەبییانە ڕەنگدانەوەی هەمان بابەتی هونەری بینراوی ئەو سەردەمە بوون.
“یاخیبوون دژی سەرمایەداری”
نزیکەی ٢٠ ساڵ دواتر نیوریالیزم لە فەرەنسا وەک بزووتنەوەیەکی هونەری بینراو سەریهەڵدا کە لەلایەن ڕەخنەگری هونەر “پیێر ڕێستانی” و نیگارکێش ئیڤ کلاین دەستیپێکرد. وەک کاردانەوەیەکی ناڕاستەوخۆ بۆ هونەری پۆپ پەرەی پێدرا. ماوەی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا هونەری پۆپ لە بەریتانیا و ئەمریکا پەرەی سەندووە. ئەم هونەرە جەختی لەسەر بەکارهێنانی کۆمەڵ دەکردەوە و سەرمایەداری لە مێشکیاندا شکۆمەند دەکرد، لە لایەکی دیکەوە بە ڕوانگەیەکی تێگەیشتنێکی ڕەخنەگرانە بۆ واقیع نیوریالیزم سەرمایەداریی ئیدانە کرد و ڕاستییە تاریکەکانی ڕۆشن دەکردەوە.
لە مانیفێستی ساڵی ۱٩٦١دادایزم وەک ئیلهامبەخشێک بۆ بزووتنەوەکە ناونراوە کە پێشتر بە ڕیالیزمی نوێ ناسرابوو. دادایزم وەک کاردانەوەیەک بۆ دڕندەیی جەنگ لە جەنگی جیهانی یەکەمدا سەرچاوەی گرتووە، بە بێمانایی و نا ئەقڵانی خۆی دژایەتی ئاژاوەی جەنگ دەکات. کۆمەڵگای سەرمایەداری مۆدێرن بە پێناسەی بۆرژوازی لەلایەن دادایزم و ماتریالیزمەوە ڕەتکرایەوە. ڕیالیزمی نوێ لەژێر کاریگەری دادایزمدا بوو کاتێک شۆڕشیان دژی بەرهەمهێنانی قورسی کاڵای ماددی لە ئەوروپای دوای جەنگ ئەنجامدا. هونەرمەندان لەبری ئەوەی لە ڕێگەی ئەبستراکت یان فیگۆراسیۆنەوە واقیع پشتگوێ بخەن، بە شێوەیەکی سەرچاوەیی پەرەیان پێدەدا، توانیان دەوروبەری مرۆڤ وەک بابەت بەکاربهێنن.
کۆبوونەوەکە یەکێک بوو لەو ناوەندانەی لەم کاتەدا بەناوبانگ بوو. ئەم جۆرە داهێنانە لەگەڵ پەیامی ڕیالیستیە نوێکاندا دەگونجا، ئەوان لەبری زیادکردنی شتێکی نوێ بۆ جیهانێکی زیاد لە پێویستییەکان، نیوڕیالیستەکان ئەو کەرەستانەیان بەکاردەهێنا بۆ دروستکردنی شتێکی نوێ کە پێشتر هەبوو،. تەنانەت هونەرمەندان پشتیان بە وێرانکردن بەستووە و شتێکیان لابردووە بۆ دەربڕینی گۆڕانکارییە پێویستییەکان دەربارەی تێڕوانینی خەڵک سەبارەت بە سەرمایەداری و خودی مانای هونەر.
“ژان تینگوێلی” کەسایەتییەکی گرنگی ئەو بزووتنەوەیە بوو کە پەیکەری لە تەنە دۆزراوەکان دروست دەکرد. زنجیرەی باڵوبا کە لە ساڵانی ١٩٦١ بۆ ١٩٦٣ دروستکراوە، پارچە کۆمیدیەکانی 3-D لە پارچە بەکارهاتووەکاندا پێکهێنا و، وەک لێکۆڵینەوەیەک بوو لەسەر پێویستی بێمانایی بەردەوام بۆ بەرهەمهێنان و کۆکردنەوەی ڤێرژنی نوێی هەموو شتێک، تینگوێلی پێشەنگ بوو لە پەیکەرێکی جووڵەیی، کە بانگهێشتی چاودێرانی دەکرد بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ کارلێک بکەن لەگەڵ پارچەکە، هاوکات بەربەستەکانی نێوان هونەرمەندان و بینەرەکانیان شکاند، ئەمەش دەروازەیەک بوو بۆ پچڕانی بەرهەمهێنانی بەردەوامی نێوان جەماوەر و خەڵک.
وێنەکێشانی ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی ئاسایی، ئەو ئازارانەی بەهۆی جەنگەوە دروست دەبن و مەترسییەکانی بەکارهێنانی بەکۆمەڵ بابەتێکن کە پێناسەی نیوڕیالیزم دەکەن. هەموو پێشەنگانی ئەم بزووتنەوە هونەرییە هەوڵیان داوە واقیع بە نزیکترین شێوە لە ڕاستی نیشان بدەن. ئەوان ئەو بیرۆکەیەیان ڕەتکردەوە کە پێویستە مانایەکی قووڵتریان هەبێت، لە جیاتی ئەوە باوەڕیان وابوو مانا شتێکە لە ڕاستگۆیی کارەکانیاندا دۆزراوەتەوە. نیوڕیالیزم کاریگەری لەسەر سینەما و هونەرە جوانەکان و ئەدەب لە چەندین کولتووری جیاوازدا داناوە و، کەسایەتییەکانی وەک فیلمساز “ڕۆبێرتۆ ڕۆسێلینی” و هونەرمەندی فەڕەنسی “ئیڤ کلین” بەردەوامن لە کاریگەری دانان لەسەر فیلمسازان و بینەران.
سهرچاوه:
نووسین: سوزانا ئەندرۆس
وەرگێڕان: هاوژین محەمەد