“كورتەباسێكی مێژوویی و بۆچی ئەو ناوە؟”
“چین” لەڕووی ژمارەی دانیشتووان یەكەم و لە ڕووبەری خاكەكەیەوە چوارەم وڵاتی دونیایە، گەورەترین وڵاتە لە ڕووی وەبەرهێنان و هەناردەكردن. دەشێت بڵێین؛ ژمارە و ڕووبەر سرووشتی بوو، وەلێ بوون بە گەورترین وڵاتی بەرهەمهێن، كار و شەونخوونی و ماندووبوونی دەیان ساڵەی ویست. “چین” تاكو كۆتایی حەفتاكان لەڕووی عەقڵ و سنوورەوە داخراوبوو، بۆیە شۆڕشی سەربەخۆیی زەقترین بابەتە كە بتوانین لەسەری بووەستین، ئەو شۆڕشەی لە دەیەی دووەمی سەدەی بیستەوە دەستی پێكرد و بەر لەگەیشتنی بەنیوەی یەكەمی سەدەی بیست ئامانجەكانی پێكا و كۆماری “چینی میللی” لەژێر فەرمانڕەوایی “ماوتسی تۆنگ” دامەزرا، ئەگەرچی ماوتسی تۆنگ ڕابەرێكی گەورەبوو، وەلێ لە بەڕێوەبردن و دەوڵەمەندكردنی چیندا بەو شێوە نەبوو، یەكێكیش لەو هەڵە گەورانەی كە ئەنجامیدا شۆڕشی ڕۆشنبیری یاخود بازدانی گەورە، كە كارەسات و ماڵوێرانی گەورەی بۆ گەلی “چین” هێنا. لە كۆتایی حەفتاكاندا ڕابەرێك (ئەوانەی كە ڕێڕەوی مێژوو دەگۆڕن) لە زیندان دێتە دەرەوە و ڕاستەوخۆ بۆ سەر كورسی فەرمانڕەوایی، (دینگ شیاو پینگ) ئەو سەركردەی كۆڵەگە و بناغەی چینی مەزنی دروستكرد، مێژووناسان پێیان وایە؛ ئەوە ئەوبوو چینی دەوڵەمەند كرد و وای كرد دوای تەنها چل ساڵ لە چاكسازییەكانی؛ چین ببێتە ئەو وڵاتەی ئالنگاریی زلهێزەكان بكات، ئەوەندەش نا بەڵكو كار بۆ ئەوە بكات خۆی ببێتە گەورەی دونیا.
“دینگ” سیاسەتی كرانەوە و چاكسازی ڕاگەیاند كە گرنترین خاڵەكان ئەوانە بوون:-
1-گەشەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازی لەلایەك و لەلاكەی تر گرنگیدان بە لێكۆڵینەوەی زانستی.
2-دووبارە داڕشتنەوەی پەیكەری بەرهەمهێنان و ڕێگەدان بە پڕۆژەی تایبەت.
3-هاندان و كارئاسانی لەكەرتی گەشت و گوزار.
لەسەردەمی دینگدا “چین” بەڕووی دەرەوەدا كرایەوە، هەركە سنوورەكان كرانەوە شنەبای سەركەوتن هاتە ناو وڵات، ئیتر “چین” پایە، پایە سەركەوت و ئێستا دووەم وڵاتی دونیای لەڕووی گەشەسەندن و ئابوورییەوە ئەو سەركەوتنە گەورانەی “چین” لەڕووی ئابوورییەوە بەدەستی هێناوە كە چاودێران بە پەرجوو لێی دەڕوانن ترسی گەورەی لە لەلای گەورەكانی دونیا درووستكردووە بەوەی ئایا لە داهاتوودا سیستەمی سیاسی جیهانی دەگۆڕێت بۆ دوو جەمسەری؟ بە پێی بەدواداچوونەكان ئەوە دەركەوتووە كە “چین” لە یادی سەد ساڵەی دامەزراندنیدا كە هاوكاتە بە ساڵی (2049) ببێتە گەورەی دونیا و ئەمەریكا تێپەڕێنێت، بۆ ئەم مەبەستەش كاری گەورەی كردووە و بەردەوامە، یەكێك لەو كارە گەورانەی ئەو وڵاتە دەستی بۆ بردووە دەست پێكردنی ڕێگای ئاوریشمە، ئەو ڕێگایەی كە زیاد لە سەدا شێستی مرۆڤایەتی پێكەوە دەبەستێتەوە.
مێژووی ڕێگای ئاوریشم چییە؟ بۆچی ئەو ناوە؟
ڕێگای ئاوریشم بەهۆی هەبوونی ڕێژیەكی زۆر لە قوماشی ئاوریشم لەو وڵاتەدا، چینییەكان تاكو سەدەی شازدە تاكە وڵاتی بەرهەمهێنی ئەو قوماشە بوون و نهێنی بەرهەمهێنانەكەیان لای خۆیان گلدابۆوە، دوای ئەو مێژووە ئینجا وڵاتانی ڕۆژئاوا توانییان ئەو جۆرە قوماشە بەرهەمبێنن. سەرەتای دروستبوونی ئەو ڕێگایە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی فەرمانڕەوایی بنەچە و ڕەسەنی هان لە “چین” و بۆ یەكەمجار نازناوی ڕێگای ئاوریشم لەلایەن زانای ئەڵمانیایی (بارۆن فێردیناند فۆن) لە ساڵی (1877) بەكارهێنرا. چونكە لە پێداویستی خۆیان زیاتربوو، دەستكرا بەهەناردەكردنی، ڕێگاكە لە تۆڕێك ڕێگای وشكانی پێكدەهات كە تێیدا چینی دەگەیاند دەریای ناوەڕاست و بە ئاسیای ناوەڕاستی دەبەستەوە، جگە لەلایەنی بازرگانی ئەو ڕێگایە هۆكارێكیش بوو بۆ گەیاندنی (ئاینی بوزی) بەوڵاتانی سەر ڕێگاكە. لە پێشوودا گوتمان بۆچی ئەو پرۆِژە گەورەیە، لە ساڵی 2013 سەرۆكی ئێستای چین (ژی چینگ پینگ) كە تازەكی ببووە فەرمانڕەوا ئەو پرۆِژەی ڕاگەیاند لەسەرەتادا لە ژێر ناوی (یەك پشتێن یەك ڕێگا) بوو دواتر و لە ساڵی 2017 پەكین بەڕەسمی چەمكی (پشتێن و دەستپێشخەری ڕێگا)ی بەكارهێنا، بەهاتنی ساڵی 2018 چین توانی زیاد لە 70 وڵات و 35 ناوچە ڕازی بكات بەشداری دەستپێشخەرییەكەبن، كە تێیدا ئاسیا بە ئەورووپا و ئەفریقیا گرێدەدات.
لە بەشی یەكەم بەكورتی باسی چین و بیرۆكەی ڕێگاكەمان كرد، لەم بەشەدا باسی شێوازی ڕێگاكە دەكەین.پڕۆژەی (یەك پشتێن و یەك ڕێگا) بریتییە؛ لە تۆڕێك ڕێگای وشكانی و ئاوی و هەورەها بۆڕی گواستنەوەی نەوت و گازی سرووشتی و ڕێگای ژمارەیی، هەر یەكێك لەو ڕێگایانە تەواوكەری ئەو پڕۆژەن كە “چین” دەگەیەنێت بە ئەوروپا و لێكگرێدراوی هەموو ئەو وڵات و ناوچانەی دەكات كە پڕۆژەكەی پێیدا تێپەڕدەبێت، لێرەدا بەكورتی باسی شێواز و جۆرەكانی ڕێگاكە دەكەین:-
ڕێگای وشكانی؛ بەشی گرنگ و یەكەمی پڕۆژەكە بریتییە؛ لە ڕێگای وشكانی كە هەمان ڕێگا ئاوریشمییە كۆنەكەیە و لە كۆمەڵێك ڕێگا و هێڵی ئاسنین پێكدێت، ئەو ڕێگایە بەئاسیای ناوەڕاست (كازاغستان، قیرغزتان، توركمانستان، ئۆزباكستان و تاجیكستان…) و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەڕاوت لەدەستێك و لەدەستەكەیتردا كەنارەكانی زەریای هیندی و باشووری ئاسیا بە چینەوە دەلكێنێت، ڕێگای وشكانی لە شەش ڕێگەی سەرەكی پێك دێت بەم شێوەیە:-
-پردی ئۆراسیای نوێ كە ڕۆژئاوای “چین” بە ڕۆژئاوای ڕووسیا دەبەستێتەوە.
-ڕاڕەوی چین-مەنگۆلیا-ڕووسیا كە لە باكووری چین-ەوە دەست پێدەكات تاكو ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا.
-ڕاڕەوی چین-ئاسیای ناوەڕاست-ڕۆژئاوای ئاسیا كە لە ڕۆژئاوای چین-ەوە دەست پێدەكات تاوەكو توركیا.
-ڕاڕەوی چین-نیمچەدوورگەی چین كە لە باشووری چین-ەوە دەست پێدەكات تا دەگات بە سەنگافوورە.
-ڕاڕەوی بەنگلادش-چین-هیندستان-میانمار كە لە باشووری چین-ەوە دەست پێدەكات تا دەگات بە هیندستان.
لەگەڵ ئەوانەشدا تۆڕێك هیڵی ئاسنین هەن كە تێیدا “چین” نوێترین شەمەندەفەرەكانی كە خاوەن خێراییەكی بێوێنەن بەكاردێنێت بەمەش هەم كاتی بۆ دەگەڕیتە هەم زۆرترین بەركەوتەی لەگەڵ ناوچەكانی تردا دەبێت.
ڕێگای ئاوی؛ ڕێگای ئاوی دووەم بەشی پڕۆژەكەیە، (ژی چینگ پینگ) بۆ یەكەمجار لە پەرلەمانی “ئەندەنووسیا” لە ساڵی 2014 ڕایگەیاند و باسی گرنگی پەیوەندی و هاوكاری نێوان “چین” و وڵاتانی كۆمەڵەی ئاسیان كرد، كە ئامانج لێی بەهێزكردنی ژێرخانی ئاوی وڵاتانی بەشداربووە، بەشێوەیەكی گشتی بەشی ڕێگای ئاوی كۆمەڵێك ڕاڕەوی ئاوی لەخۆ دەگرێت و چین بەئەوروپا دەگەیەنێت، ئەم هێلە لە ڕووباری چینی باكوورییەوە دەستپێدەكات و بە باكووری زەریای هادیدا تێپەڕدەبێت، هۆكاری هانا بردنە بەر ڕێگای ئاوی لەلایەن چینییەوە دەگەڕێتەوە بۆ كۆمەڵێك بەربەستی گەورەی جیۆگرافی كە لە نێوان زەریای هیندی و ناوچەكانی ئۆراسیادا بوونی هەیە، هەر لە زنجیرە چیا و بیابانی وشك و دارستانی گەورە كە درێژە دەبێتەوە بۆ باشووری ئاسیا و دایدەبڕێنێت لە ئاسیای ناوەڕاست، ئەو بەربەستانە هۆكارن لەوەی وڵاتانی ناوچەكە بە چینیشەوە نەتوانن بگەنە زەریای هیندی، گرنگییەكی تری ڕێگای ئاوی كورتكردنەوەی ڕێگای ئەورووپایە بۆ گەشتە بازرگانییەكان بە پێی خەملاندنەكان بۆ هەر گەشتێك زیاد لە (15) ڕۆژ دەگەڕێنێتەوە بە بەراورد بەو گەشتانەی كە لە كەنداوی سوێسەوە ئەنجامی دەدان.
هێڵی بۆڕی نەوت و گازی سرووشتی؛ چین كێشەی گەورەی نەبوونی سەرچاوەی وزەی پێویستە، لەسەدا هەشتای وزە لە دەرەوە هاوردە دەكات، یەكێك لە هۆكارەكانی درووستكردنی ئەو ڕێگایە دڵنیابوون و دەستەبەركردنی وزەیە تاكو بە تەواوی دوور كەوێتەوە لە مەترسیە ستراتیژی و ئەمنییەكانی دابینكردنی وزە، ئەو شا ڕێگایە كۆمەڵێك ڕێگا لەخۆ دەگرێت بەم شێوەی خوارەوە:
هێلی نەوتی چین-كازاخستان.
هیڵی گازی سرووشتی چین-ڕووسیا.
هێڵی گازی سرووشتی چین-توركمانستان، لەگەڵ هەبوونی چەندین ڕێگەی تر.
ڕێگای ئاوریشمی ژمارەیی، لە ساڵی 2018 سەرۆكی “چین” بەفەرمی بەشێكی تری پڕۆژەی ڕێگای ئاوریشمی ڕاگەیاند كە بریتییە؛ لە ڕێگای ژمارەیی، سەرۆك گوتی ئەو پڕۆژەیە یارمەتی ئەو وڵاتانە دەدات ژێرخانی ژمارەییان بەهێز بكەن بەهەمان شێوەیش ئاسایشی سایبەر، وەهەروەها “چین” پێی وایە لە ڕێگەی ئەم هەنگاوەوە دەتوانێت كۆمەڵگەیەكی داهاتوو هاوبەش دروست بكات، بۆ ئەم مەبەستەش شاری (شیان) هەڵبژێبردراوە كە یەكێكە لە پایتەختە كۆنەكانی چین و تەنراوە بە ئەندازیارە هونەرییەكان و بڕیارە بیكەن بە پایتەختی تەكنەلۆژی، بێگومان لەم هەنگاوە “چین” بازاڕێكی گەورەی ئەلیكترۆنی دەست دەكەوێ لە لایەك و لەلایەكی ترەوە كۆمپانیا گەورەكانی وەكو هواوی دەورێكی گەورە و كاریگەرییان هەیە وزۆرترین كاڵا دەفرۆشن.
ئامانجی سەرەكی “چین” لە پڕۆژەكەدا باڵادەستی و گەورەییە بەتایبەت لەلایەنی ئابووری، وەلێ ئەو بەشەی كە ناڕوونە بەشی پشتەوەی وێنەكەیە، ئایا ئامانجە وردەكانی پڕۆژەكە چین؟ “چین” دەیەوێت چۆن و چی بەدەست بێنێت لەوەها پڕۆژەیەكدا؟ لەو دەست پێشخەرییەدا “چین” دەیەوێت خۆی خاوەن و گەورە بێت و پشكی شێری قازانج و دەستەكەوتەكان بۆخۆی بەرێت، بە بۆچوونی زۆرینەی چاودێران؛ ئامانجی سەرەكی لەم پڕۆژیە درووستكردنی زۆنێك یاخود بازارێكی هاوبەشە لە نێوان (ئەوروپا و، ئاسیادا و، چین) ببێتە جەمسەر لە بری “ئەمەریكا” لە ڕێگەی دامەزراندنی چەندین دامەزراوەی بازرگانی گەورە “چین” دەیەوێت جۆرێكی تری بە جیهانی بوون (عولمە) دروست بكات و لە بری واشنتۆن، پەكین بكات بەسەنتەر، وەكو لە پێشوودا باسمان كرد؛ چین گەورترین وڵاتی بەرهەمهێنە بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمەكانی پێویستی بە بازاڕی گەورە و ئاسایش هەیە بۆیە ئەوان پێیان وایە؛ لە ئێستادا ئەو دوو یارمەتیدەرە وەكو پێویستی بوونی نییە سەركردەكانی “چین” ئەم پڕۆژەیە بە یەكێك لە هۆكارەكانی دروستكردنی بازاڕی گەورە و سەقامگیری ناوچەكە دەزانن، بێگومان بە تەواوبوونی ئەو پڕۆژەیە سیستەمی سیاسی نێودەوڵەتی وەكو ئێستا نامێنێ، “چین” و بگرە هەندێك لە وڵاتانی تریش بەرەو گەورەتربوون و باڵادەستی هەنگاو دەنێن، “چین” لەو نێوەندەدا دەیەوێت ڕۆڵی سەرەكی ببینێت لە هەر شوێنێكی ڕێگاكە پێگەیەكی بەهێزی ئابووری و كەلتووری دامەزرێنێت.
بەربەستەكانی بەردەم پڕۆژەكە؛ ڕێگەیەك كە بە نێو زیاد لە 70 وڵاتتدا بڕوات و نزیكەی 60% مرۆڤایەتی بەیەكەوە ببەستێتەوە و ئەو هەموو دەرهاویشتە سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی و بەریەككەوتنی چەندین شارستانییەتی بەدواوەبێت بیگومان بێ بەربەست نابێت، لێرەدا هەندێك لە بەربەستەكان دەخەینەڕوو:-
بەربەستە ئابوورییەكان؛ زۆرینەی ئەو وڵاتانەی بڕیاری بەشداری كردنییان داوە لە پڕۆژەكە ئەو ئابوورییە گەورەیان نییە بتوانین هاوكاری ئەنجامدانی پڕۆژەكە بكەن، ئەو پڕۆژە لە بنەڕەتدا زیاد لە پێنج تڕلیۆن دۆلاری تێچوویەتی بەشێك لە پارەكە دەكەوێتە ئەستووی وڵاتانی بەشداربوو. جیاوازی سیاسەتی ئابووری وڵاتانی بەشداربوو یەكێكی ترە لە بەربەستەكان وەكو گوتمان؛ زیاد لە 70 وڵاتی بەشداربوو بێگومان سیاسەتی ئابووری جیاواز هەیە بۆیە “چین” ئەركی ئاسان نییە بتوانێت ئەو هەموو جیاوازییە لەژێر چەترێك كۆبكاتەوە، یاسای ئابووری هەر یەكێك لەو وڵاتانە جیاوازە هەندێكییان یاساكانیین لەو جۆرانەی كە پێیان دەگوترێت یاسای ڕەق و گۆڕین یان یاخود خۆ گونجاندن یان لەگەڵ یاسای نوێ ئاسان نییە.
مەترسییە سیاسییەكان؛ ڕێككەوتنی “چین” لەگەڵ وڵاتانی بەشداربووی پڕۆژەكە بەشێوەیەكە ڕێگە بەو وڵاتانە دەدات پێداچوونەوە بەو ڕێككەوتنە بكەن هەركاتێك هەستییان كرد پڕۆژەكە زیانی بۆ وڵاتەكە یاخود ناوچەكەیان هەیە، ئەمەش مەترسییەكە و لەهەر كاتێكدا ڕەنگە ڕووبەڕووی “چین” ببێتەوە و، ببێتە هۆی وەستانی بەشێكی پڕۆژەكە وەكو ئەوەی لە “مالیزیا” ڕوویدا، هێندێكیش لەو وڵاتانە ترسی چوونە ژێرباری قەرزی درێژخایەن و ڕكیفی چینییان هەیە بۆیە بەتەواوی یەكلا نەبوونەتەوە هەندێك ناوچە لە نموونەی (هامبانتوتا) لە سریلانكا كۆمپانیا چینییەكان بۆ ماوەی 99 ساڵ بەكرێیان گرتووە، زۆرینەی سیاسەت و نرخ و باج لەو ناوچەیە گۆڕاوە و ئەركی هاوڵاتی یەكجار زەحمەت كردووە بۆیە وڵاتان لەشكدان و پاشگەزبوونەوە لە بەشداریكردن ئەگەرێكی بەهێزە.
بەربەستە جیوگرافییەكان؛ پڕۆژەكە ڕووی بەڕووی بەربەستی ناوخۆیی و دەرەكی دەبێتەوە لە پێشیشدا بەربەستی ناوخۆیی وڵاتانی
بەشداربوو؛ لە وێنەی كێشە سنووریەكانی نێوان تاجیكستان و قیرغستان، بەهەمان شێوە ڕاڕەوی چین-پاكستان كە بە باكوری پاكستان‌دا تێپەڕدەبێت بەر لەوەی بگاتە ناوچەی (شینغیانغ)ی چینی، باكوری پاكستانیش بە بەردەوام لە ژێر هەڕەشەی بزووتنەوی تاڵیبان-دایە ئەو شوێنەش كەمپە ئەفغانییەكانی لێیە و زۆرێك لە ئەندامانی ئەو ڕێكخراوەی تێدا بڵاوەو مەترسییەكی ڕژدیان بۆسەر ئەو هیڵە بازرگانییە درووستكردووە، ئەوانەو چەندین مەترسی تری لێدان لەبەرژەوەندی زلهێزان و جیاوازی سیستەمی سیاسی و یاسایی كە چاوەڕاون دەكرێت ڕووبەڕووی پڕۆژەكە ببێتەوە.
“ده‌رئه‌نجامه‌كان”
هه‌رچه‌نده ئه‌و ته‌حه‌ددا سیاسی و ئابوورییانه‌ی ڕووبه‌ڕووی “چین” ده‌بنه‌وه زۆرن، به‌لاَم خه‌ونی چین-یه‌كان گه‌وره‌یه و به‌باشی خۆیان ته‌یار كردووه، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه گۆڕانیكی جۆری و، گه‌وره له مێژووی مرۆڤایه‌تی دروست ده‌كات، هه‌مه‌لایه‌نه ده‌رفه‌ت به هه‌موو ئه‌و ولاَتانه ده‌دات كه ده‌كه‌ونه سه‌ر ڕێگه‌كه و، ڕێگه‌یان پێده‌دات به‌شداری حه‌قیقی بكه‌ن له دووباره داڕشتنه‌وه و شێوازی سیسته‌می سیاسی و ئابووری و، واده‌كات بێنه ده‌ر له‌ژێر ڕكیفی ولاَتانی زلهێز كه به‌هۆی ئابوورییه‌وه جیهان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ئاراسته ده‌كه‌ن.
له‌ڕووی ئابوورییه‌وه “چین” تاڕاده‌یه‌كی زۆر دونیا بینی خۆی و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بۆ جیهان به‌یان كردووه، وه‌لێ دیوه سیاسییه‌كه‌ی تاوه‌كو ئیٍَستا شاراوه‌یه و نازانرێت به‌ته‌واوی چی له مه‌غزای “چین” دایه، لانی كه‌م به‌شێوه‌ی فه‌رمی به‌رپرسانی ولاَته‌كه ئه‌وه‌یان نه‌خستووه‌ته‌ڕوو؛ به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و گرێبه‌سته درێژخایه‌نانه‌ی بكه‌وێته واری جێبه‌جێ كردنه‌وه له‌ڕووی سیاسسه‌وه “چین” چۆن و چ له‌گه‌ڵ ئه‌و ولاَتانه ده‌كات كه گرێبه‌ستی یان له‌گه‌ڵدا هه‌یه و ده‌بێ پابه‌ندی سیاسه‌ت و بیرۆكه‌كانی “چین” بن.
هه‌رچه‌نده پڕۆژه‌ی ڕێگای ئاوریشمی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی گه‌وره و گرنگه بۆ ولاَتی “چین” و ئه‌و ولاَتانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر ڕێگه‌كه، وه‌لێ جێبه‌جێكردنی ئاسان نییه و كاری گه‌وره‌ی ده‌وێت، چونكه ئه‌نجامدانی كارێكی له‌و شێوه كات و پاره‌یه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌ی پێویسته و كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو شارستانییه‌ت و بیر و ڕاجیاوازه له ژێر هه‌یمه‌نه‌ی سیاسه‌تێك ئاسان نییه، به ئاكام گه‌یشتنی پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر ڕادده‌ی حه‌ز و كاری نه‌بڕاوه‌ی “چین” وه‌ستاوه.
ڤایرۆسی كۆڤید-19 كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه دروستكرد، هه‌ر له‌لایه‌نی گواستنه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كورتهێنانی دارایی، به‌تایبه‌ت ئه‌و ولاَتانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر ڕێگه‌ی پڕۆژه‌كه و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كه‌لوپه‌ل و پێویستییه‌كانی پڕۆژه‌كه و، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا “رٍێگای ئاوریشم” به‌شێكی پشت به كه‌لوپه‌لی بیانی ده‌به‌ستێت و تێیدا سه‌دان ئه‌ندازیاری چینی له ده‌ره‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ چنگخستنی پێداویستییه‌كان، ئه‌مان تووشی گرفتی گه‌وره بوون هه‌ر له ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستییه‌كانه‌وه تاوه‌كو ئاماده‌كردن و ناردنی بۆ شوێنی مه‌به‌ست، وه‌لێ “چین” كه له توانایدا بێت ولاَتێكی نزیك له یه‌ك ملیار و نیوی به‌ڕێوه ببات و یاریزانێكی سه‌ره‌كی ئابووری و سیاسی دونیابێت، ئایا له توانای نییه ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ش تێبپه‌ڕێنێت؟
به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌كان یه‌كێكی تره له ته‌حه‌دداكانی به‌رده‌م پڕۆژه‌كه، “چین” زۆر به‌وردی هه‌نگاو ده‌نێت بۆ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی ده‌یان دیراسات و لێكۆڵینه‌وه ده‌كات، بۆیه كه‌وتنی له پڕۆژه‌كان ئاسان نییه، یه‌كێك له به‌ربه‌سته‌كانی پڕۆژه‌كه به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندی چین-ییه‌كانه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌كان، له نێویاندا (ئه‌مه‌ریكا و، هیندستان و، ڕووسیا)، وه‌لێ هه‌ر زوو به‌رپرسانی “چین” ئه‌وه‌ی ڕوونكرده‌وه؛ كه ئه‌وان كار له‌سه‌ر براوه‌ی دولایه‌نه ده‌كه‌ن و به‌هه‌رشوێنێكدا بڕۆن به‌رژه‌وه‌ندی دوولایه‌نه ڕه‌چاو ده‌كه‌ن، واته؛ هه‌م خۆیان و هه‌م به‌رانبه‌ره‌كه‌یان براوه‌بن و به‌رژه‌وه‌ندی هیچ ولاَتیك ناخه‌نه مه‌ترسییه‌وه، به‌لاَم ئایا به‌رانبه‌ره‌كانیان به‌وه‌نده ڕازی ده‌بن؟ “جۆن مێرشمیر” ده‌ڵێت؛ به‌دووری نازانم (ڕووسیا و، ئه‌مه‌ریكا) هاوپه‌یمانی ببه‌ستن ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كه‌یان به‌جیا نه‌یتوانی ڕێگه له پێشكه‌وتنه‌كانی “چین” بگرن، هه‌رچه‌نده ئه‌و دوو ولاَته دژی یه‌كتریشبن، (یابان و، هیندستان)یش ئه‌گه‌ر هه‌یه بێنه ناو ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه‌ی كه دژی “چین” ئه‌گه‌ری دروستبوونی هه‌یه، ئه‌و دێڕه شایسته هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه، ئایا “چین” بیری له هه‌موو ئه‌وانه نه‌كردووه‌ته‌وه؟ له ئه‌گه‌ری دروستبوونی دژیه‌كی به‌و ڕاده‌یه پلانی چ ده‌بێت؟
“چین” زۆرترین خاڵی به‌هێزی هه‌یه، تاكه لایه‌نی لاوازی هیزی سه‌ربازییه، به‌بۆچوونی شاره‌زایان ئه‌گه‌ر له‌و پڕژۆه‌یه‌دا “چین” ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕ گه‌وره نه‌بێته‌وه ده‌توانێ زۆرترین قۆناغه‌كانی پڕۆژه‌كه جێبه‌جێ بكات و له دوور مه‌وداشدا پڕۆژه‌كه ته‌واو بكات، له كۆتاییشدا كاری ناوازه و گه‌وره كاتی ده‌وێت؛ بزانین به‌تێپه‌ڕبوونی كات “چین” چ ده‌كات؟