“ئه‌ده‌ب له نێوان جه‌نگ و ئایدۆلۆژیدا”
له‌م شیعره‌دا و له دێڕگه‌لێکدا ڕیتم و مۆسیقا هاوپێی وێنه‌سازیی و گێڕانه‌وه‌ی ڕووداو گونجاوانه ده‌کار کراون:
شەو ڕاپێچ بوو
دێ خرۆشا…
شار پاک هەژا…
لە پڕێکا
قەڵای ستەم
تەپی و ڕما!
باستیلەکان
تێک قرمێنران،
“جەنابی شاه… سێبەری خوا”
هەر دەستبەجێ،
هەڵ هات، بوو بە تۆزی زەمان
لەنێو تۆڵەی گەردەلوولدا،
بە خۆی و تاجەوە دۆڕا
شا ئەستێرە “گەلاوێژمان” لە ئاسۆ هات
هه‌م ڕیتم و مۆسیقای شیعر و هه‌م ده‌ربڕین له دێڕ و کۆپله‌کانی دواتردا ده‌رخه‌ری ئه‌و گونجاوییه‌ی حه‌ماسه و زمانن که شاعیر به باشی ڕه‌چاوی کردووه! هه‌روه‌ها له درێژه‌دا ده‌بینین که شاعیر ئاماژه مێژووییه‌کانی که وه‌کوو کۆنه‌چه‌شنێکی لێهاتووه به باشی شیعراندووه و حه‌ماسه و مێژووه‌ی له باوه‌شی یه‌کدا داناوه:
یەکەمجار بوو
کە مەهاباد
بوو بە قیبلە و ڕووگەی ئاوات
یەکەمجار بوو
کە “مەم و زین”
لەنێو ژوانگەی شەفەقی ژین
پێ دەکەنین
یەکەمجار بوو
کە حەزرەتی نالی
حەبیبەکەی خۆی دۆزییەوە
یەکەمجار بوو
کە مەولەوی
هۆرەی ئەچڕی:
“وەهارەن سەوزەن، ئاوەن، سەر کاوەن
هاژەی وەفراوەن، شاخەی شەتاوەن”
یەکەمجار بوو
کە کوردستان
بە عه‌شقەوە،
گوڵەنێرگزی لە پرچی
خەونە سەوزەکانی دەدا.
وه‌نه‌بێ ئه‌م کڵێشه‌بێژییانه که له به‌شێک له شیعره‌کاندا ده‌بینرێت ته‌نها بگه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی ڕوانگه‌ی جیاواز یان باشتر بڵێین ڕادیکاڵ و ڕه‌خنه‌گرانه، به‌ڵکوو به‌شێکی په‌یوه‌سته به گه‌شه و نه‌شه‌ی زمان و تێگه‌یشتنی شاعیر له فۆرم و ته‌کنیک و ورده‌کارییه‌کانی دیکه‌ی ده‌ربڕین و هۆنینه‌وه که ئه‌مه‌ش جیا له‌وه‌ی که گرێدراوه به ئه‌زموونێکی پڕ ره‌هه‌نده و کۆچه‌رییانه له جیهان-ژینی ئاواره‌یی و پێشمه‌رگایه‌تی و سیاسی، به‌نده به‌و ژیانه نوێیه‌ش که له تاراوگه‌دا ئه‌زموونی کردووه یان خه‌ریکه ئه‌زموونی ده‌کات، بۆیه له ده‌فته‌ری “ڕۆح به خاکه‌وه به‌نده” جیاوازی و گۆڕانی شاعیر له ڕووی فۆرم و ده‌ربڕینه‌وه ده‌بینین (که له درێژه‌دا ده‌په‌رژێمه سه‌ری) و کورته‌شیعره‌کانی ئه‌زموونێکی وه‌ها سه‌رکه‌وتوون که ده‌کرێت شیعرییه‌تێکی خه‌ست و خۆڵی لێ هه‌ڵبهێنجرێت و وه‌کوو ڕێبازی سه‌رکه‌وتووی شاعیر درێژه‌ی پێ بدرێت و له ڕووی ناوه‌رۆکیشه‌وه ئه‌م ده‌فته‌ره زیاتر ڕه‌خنه‌گرانه‌یه و ناسک‌تر و دوور له دروشم هه‌ڵوێست ده‌نوێنێت و هه‌روه‌ها ژیانێکی خه‌ونبازانه‌تر و ڕۆمانتیکتر و ڕیالیستیتر ده‌بینێت و به‌م حاڵه‌شه‌وه دیسان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نیشتیمان! به‌ڵام ئه‌م جاره ئه‌مه ئیتر نیشتیمانی گه‌وره و خه‌ونه‌کان نییه، به‌ڵکوو زێد و لانکه‌ی له‌دایکبوون و بێشکه‌ی گڕوگاڵ و گه‌وره‌بوونێتی و نیشتیمانێکی وردیلانه‌ی بچووکه! مه‌ڵبه‌ندی باڵاکردن و ئه‌شق و ئه‌وین و کانیاو و تیشکی تیژی خۆر و گه‌ڵا و پووره‌هه‌نگ و شنه‌ی با و سه‌ون و گڕه‌ی گه‌رمه‌سێری شاعیر؛ داڵاهۆ و ده‌شتی زه‌هاوه!
به‌شی “تابلۆ شێواوه‌کان” له ده‌فته‌ری “پاییز به بۆنی گه‌ڵاوه” یه‌کێک له‌و ده‌رکه‌وته و وێستگه سه‌رکه‌وتوو و دره‌وشاوانه‌ی شاعیره که دیاره دواتر له ده‌فته‌ری “ڕۆح به خاکه‌وه به‌نده” له قه‌واره‌ی شیعری کورت به وێنه‌ی برووسکه ئاساوه ده‌گاته ته‌شقی دره‌وشانه‌وه‌ی خۆی، نموونه‌یه‌ک له تابلۆ شێواوه‌کان له ده‌فته‌ری پاییز به بۆنی گه‌ڵاوه:
ئێواره‌یه‌ک،
سیحری شه‌پۆل
بۆ که‌ناری خۆشه‌ویستی
له‌گه‌ڵ تیشکی کزی هه‌تاو
ده‌ستی گرتم
که شه‌پۆلم له ئامێزی ڕووبار بینی،
که مرواریی ورده‌ماچم
له‌سه‌ر سینگی قه‌راخ بینی،
که‌مه‌نکێش بووم…هه‌ر به جارێ
به‌ره‌به‌یان
که هاتمه‌وه
بینیم که‌وا
له ژووره‌که‌م ئاو هه‌ڵنیشتووه و
به خوڕ
بارانی بیره‌وه‌ریی لێده‌بارێ!
28/2/2006
وه‌ک ده‌بینین له ڕێگه‌ی چه‌ند وێنه‌وه به ناو شه‌پۆل و که‌نار و ورده‌ماسی و ڕووبار، وێنه‌یه‌کی برووسکه‌ئاسا له خودی شاعیر و شیوازی تێڕامانی له قه‌راغی چه‌م نیشان دراوه، سرووشت و ئاو و ئه‌وین و بیره‌وه‌ریی تێکه‌ڵ بوون! ئه‌م شیعره و شیعره‌کانی دیکه‌ی تابلۆ شێواوه‌کان و ته‌نانه‌ت خیتابه حه‌ماسی و شۆڕشگێرانه‌کانی شاعیر، شتێکی په‌نامه‌کی و ژێره‌وانکێ و هاوکات له زۆر شوێنیش ئاشکرامان بۆ درده‌خه‌ن، ئه‌ویش ئه‌شق و ئه‌وینێکی نه‌ناسراو و ڕه‌نگه سه‌رکوتکراوی شاعیره که له ژیانی شاخ له گه‌ردنی کێو و به‌نده‌ن و به‌فری ده‌ئاڵێنێ و له ژیانی که‌مپ و ئۆردووگانشینی له میانه‌ی شکۆ و حه‌ماسه و تاپۆیه‌ک له شکستدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێته‌وه. بۆ نموونه له شیعری “میداڵ” که بۆ تێکۆشه‌ر و خه‌باتگێڕ و شه‌هیدێکی زیندووی ناسراو نووسراوه، پێنج جار مانا و وشه‌گه‌لی ئه‌شق و عاشقانه و په‌یوه‌ست به خۆشه‌ویستی به‌کار هاتووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که تانوپۆی ئه‌م شین و شکۆهۆندنه‌وه‌یه به زایه‌ڵه و بۆنی کوڕ و کچانی نیشتیمان ته‌نراوه.
ئه‌گه‌رچی له دوو ده‌فته‌ره‌کانی پێشوودا وه‌کوو تیشکم خسته سه‌ری ئێمه ڕووبه‌ڕووی ئه‌ندێشه‌یه‌کی لاوازی ڕه‌خنه‌گرانه ده‌بینه‌وه که زیاتر له قه‌واره‌ی ڕه‌خنه‌گرتنی ناوخۆیی و په‌یامێک بۆ هاوڕێ و هاوخه‌باته‌کان خۆی ده‌رده‌خات وه‌کوو له شیعری “پێتان بنازم”دا ده‌یبینین:
ئێوه…ئێوه
که هاتنه‌وه
که خۆر ئاوا بوو و ئێوه
به ئاسۆدا
به‌ره‌و ئامێزه گه‌رمه‌کان
به سینگی پڕ له هیواوه
به‌ره‌و ناخی تینووی خاکا
شۆڕبوونه‌وه
ئێوه…پرسیاربوون….پرسیاری شۆک
بۆ داهۆڵه ڕیسواکانی سه‌ر سنوور و
زمانه لووسه ده‌ست له سه‌ر سینگه‌کانی
خۆجێیی!
…
ئێوه له‌گه‌ڵ داگیرسانی
یه‌که‌م چه‌خماخه‌ی هیوا
تفتان له تاڵاوی تاراوگه هه‌ڵدا و…
…
وه‌ک ده‌بینین بیری ڕه‌خنه‌گرانه لێره‌دا ده‌رکه‌وتووه به‌ڵام هێشتا پڕ و خۆگرتوو نییه و زیاتر هه‌ڵوێسته تا بیرکردنه‌وه، ئه‌وه دواتره و له ده‌فته‌ری “ڕۆح به خاکه‌وه به‌نده” دایه وه‌کوو سه‌ره‌تایه‌کی حه‌ماسه‌تئامێزی سه‌رکه‌وتووانه به خیتابێکی لێبڕاوانه‌وه ده‌ڵێت:
لەم سەفەرەم، کە که‌ژاوەی
بە فرمێسک و خەون و خەم و خەندە و تەم و
ئەوین لەگەڵ باڵای ئازار
ڕازێنراوە،
کێ هاوڕێیم دەکات؟
با بێ!
کێ دڵدارە،
کێ بە تیری عیشق زامدارە
لەگەڵما بێ!
کێ کۆچبەرە و ڕۆحی بە خاکەوە بەندە،
کێ داخداری نیشتیمانە،
لەگەڵما بێ!
کێ دەیهەوێ چاوی سبەی،
بە کلی هیوای سەوز بڕەژێ،
بێ دوو دڵی،
با ئەویشم لەگەڵدا بێ!
من لێرەوە،
لە دەستپێکی یەکەم دێڕی ئەم پەیڤانە
لەبەر قەرەباڵغیی ژیان،
دەستی خەیاڵ توند دەگرم و
بەسەر باڵی تەنکی بایەک،
لەم دنیا پڕ لە جەنجاڵە،
ئارام … ئارام … لە پەنجەرەی ڕامانەوە
بە پێدزکێ…
دەچمەدەرێ!
دڵم دەکەم بە ئینجانە،
دوو چاویشم
بە نیشتیمانی هەورەزێ.
لەگەڵ یەکه‌م دێڕەکانی
ئەم شیعرانە،
لێرەو بەدوا
وەرزەکانی ساڵ لە ڕۆحم ئەکێڵم و
لە هەر وەرزەژانێکمدا
چەند هێشووە وشەیەکەم
دائەچێنم.
هه‌روه‌ک ده‌بینین شاعیر به ده‌نگی به‌رز و زمانێکی ڕه‌وان و فۆرمێکی خیتابی و بانگهێشتکه‌رانه داوه‌تێک ده‌کا بۆ چوون به‌ره‌و ڕێبازێکی دیکه که ده‌رکه‌وته‌ی خواستی “ئه‌ڵهای ڕاستییه”!
له درێژه‌دا و له شیعری “چ مه‌قامێکی درێژه باسی لاوکی ئازادی”دا ئه‌م گۆڕان و گه‌شه و نه‌شه‌یه‌ی شاعیر له تێڕوانین و فیچقه‌ی بیری ڕه‌خنه‌گرانه ده‌بینین:
ساڵەهایە، قەڵتەک قەڵتەک
بەسەر شانی تەمەنماندا
کەوتۆتە ڕێ…
بۆ ناگا دی؟
لەبەر پەنگاوی ڕقبەندە
یان
نەبوونی پێشەنگی ڕێگا؟!
چ مه‌قام و
لاوکێکی درێژە باسی ئازادی!
وه‌ک دیاره هه‌م تێڕوانینه ڕه‌خنه‌ییه‌که هۆکاربینانه و هۆدۆزانه‌یه و هه‌میش به فۆرمی پرسیارانێکی دوانه‌یی و شوێندۆزانه ده‌یخاته ڕوو، وه‌ک دیاره ئازادی لێره‌دا ڕه‌هه‌ندی زیاتر و ڕاسته‌قینه‌تره و بوێریی و سه‌رکێشی و زایه‌ڵه‌ی شاعیرانه‌ی زیاتری بۆ به‌دیاری هێناوه.
ئه‌و فۆرمه زه‌مانییه و ئه‌و ئه‌زموونه‌ی شاعیر له کات که له سه‌ره‌وه تیشکم خسته سه‌ری و به ئه‌زموونێکی ناهێڵی و بیره‌وه‌رییانه ناوزه‌دم کرد، له شیعری “سکاڵا” دا به ڕوونی خۆی ده‌رده‌بڕێت:
گوڵم … دڵم زۆر خەمناکە…
هێند سەفەری دوێنێ و پێرێم
لە پێشدایە،
داهاتوو هیچ،
بۆ یەک چرکەش، نامپەڕژێتە
سەر ئێستاکە!
وه‌ک ده‌بینین سێ جه‌مسه‌ری سه‌ره‌کیی کات واته ڕابردوو، داهاتوو و ئێستاکه له ده‌ربڕینێکی شاعیرانه‌دا هاوسه‌نگی و جێگیربوونیان تێکچووه، شاعیر له دوێنێ و پیرێدا ڕاماوه…ڕه‌نگه هێشتا له‌گه‌ڵ خه‌یاڵی پووره‌هه‌نگ و تیشک و شه‌وه‌زه‌نگی شاخ بێت، له هه‌مانکاتدا وشیاریشه که داهاتوو و ئێسته له پێشده‌م ئه‌زموونکردنی کات دان، به‌ڵام ئه‌و جارێ له ڕابردوودایه، له ڕابردوویه‌کی تایبه‌ت بۆ ئێستایه‌کی گشتی خه‌ریکی نۆستالۆژیا و گه‌ڕانه‌وه‌یه به ناو توونێل و سه‌ردابه‌کانی کات و شوێن و وشه‌دا به‌ڵکوو داهاتوویه‌کی نه‌ناسراو و گریمانه‌یی و خوازراو بیگرێته ئامیز وه‌کوو نیشتیمانێکی نه‌بوو!
وه‌کوو له سه‌ره‌وه وه‌کوو هێڵێکی گشتی ڕه‌وتی گۆڕانی بیر و تێڕوانینی شاعیر باسم کرد له دواجاردا ڕه‌خنه‌گرتن ده‌بێت به تانوپۆی شیعره‌کانی. بیری ڕه‌خنه‌یی کاتێک ده‌پشکوێت و به‌رئه‌گرێت که خۆی له‌گه‌ل مانا و نیشانه و ڕه‌مزه‌کانی ڕابردوو یه‌کلایی کردبێته‌وه و به‌رنامه‌یه‌کی له ئێستادا خستبێته ڕوو بۆ داهاتووی وشه و خه‌ون و دڵه‌ڕاوکێکانی و ئه‌م تێمه زۆر به زایه‌ڵه‌یه‌کی به‌رز و ئاماژه و ته‌لمیح له شیعری ” لە بچووکیی زێدێکەوە، نیشتیمانێک باڵا دەکا”دا ده‌بینین، ئه‌و له نیشتیمانه ئایدیال و خه‌یاڵییه‌که‌یه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زێد و نیشتیمانی بچووک وه‌ک بڵێی ئه‌م ڕێگایه ده‌بێ له شوێنێکی بنه‌ڕه‌تیتر و له به‌رجه‌وه‌نێکی مه‌زن و به‌رینتره‌وه پێیدا بێته‌وه تاکوو هه‌موو جه‌مسه‌ره‌کانی دیار بێت، نه‌ک ته‌نها یه‌ک جه‌مسه‌ری وه‌کوو باکووری ڕۆژهه‌ڵات، به‌ڵکوو باشوور و خوارووی ڕۆژهه‌ڵاتی نیشتیمان به زایه‌ڵه‌ی هاواری “ئانووباینینی” هه‌زاران ساڵ پێش ئێسته به گوێچکه‌ی هه‌ست و نه‌ست و یاده‌وریدا خوێندوویه‌تی:
ئەگەر بێت و دیسانەوە
من ببمەوە بە جاڕەگوڵ…
لە پێدەشتێ
خۆشەویستیی خاک و وڵات
بکەمەوە بە سرمەی چاو
بێ دوودڵی:
هەر “ئانووبانینی “یەکەی خۆم
ئەکەمەوە بە ڕووگەم و
خەونەکانم ئەگوازمەوە
بۆ سێبەری شانشینی دەشتی زەهاو!
خودی شیعری “ڕۆح به خاکه‌وه به‌نده” وێنه‌سازییه‌کی به‌رده‌وامی شاعیرانه‌یه و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی خه‌یاڵییه بۆ ناو ئه‌و ڕابردووه که هه‌موو هه‌ڵوێستی ئێستای خۆی به نسیبه‌ت تێپه‌ڕاندنی کاته‌وه له ڕه‌مزه‌کانی منداڵی‌دا ده‌رده‌هێنیته‌وه، ئه‌م شیعره مانیفێستی تێڕوانینی شاعیره بۆ هه‌ڵبژاردنێکی دیکه، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ک که له ڕیگه‌ی دیکه‌وه ده‌یه‌وێت بێته‌وه ناو هه‌وار و ڕۆحی نیشتیمانی شاعیر و شاعیری نیشتیمان!
خەیاڵ بکە بە گەڕۆک و
بینێرەوە
بۆ ڕابردوو…
لە گەڵ خەونی مناڵیتا
ئاشت بەرەوە
کە شەو
لە تارمایی
مەیی و…
خەست بوو
گەڵای زەردی هەڵوەریوی
یادەکانت
لە کۆڵانی بە جێماوی نیشتیمانا
بچنەوە!
ئه‌م هێڵه‌ی بیری شاعیر له ناو خه‌ریته‌ی خه‌یاڵی شاعیردا نیشتیمانێکی ئۆتۆنۆم و سه‌ربه‌خۆ له قه‌واره‌ی شیعر دروست ده‌کات که تێیدا ژن و عه‌شق و ژیان و وڵات و سه‌ربه‌ستی و ئازادی له جیهانی تاکدا مانای خۆیان وه‌رده‌گرن و له ده‌ره‌وه‌ی یاسایه‌کی دیاریکراو و دیسیپلینێکی ده‌ستنیشانکراوی ئایدۆلۆژی و ڕێکخراو و حیزبه، له ڕووی ماناوه شاعیر له شاخه‌وه بۆ که‌مپ و له‌وێشه‌وه بۆ تاراوگه وێنه‌ی ئایدیال و خه‌ونئامێزی نیشتیمان زیاتر له لای ده‌ڕه‌وێت و هه‌وڵده‌دات وێنه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه و واقیعی ڕۆبنێت، سه‌فه‌ری شاعیر له شاخه‌وه بۆ شار و له نیشتیمانه‌وه بۆ هه‌نده‌ران شاعیری له زێد و نیشتیمانی بچووک وه‌کوو هێمایه‌ک له نیشتیمان و وڵاتی گه‌وره دانه‌بڕیوه ته‌نها ته‌مه‌کانی ڕه‌واندۆته‌وه و جیهانبینی شاعیر ڕوونتر بۆته‌وه.
له ڕووی فۆرم و ده‌ربڕینیشه‌وه هه‌رچی ئه‌و شیعرانه‌یه که به فه‌زای شاخ و ئوردووگا ته‌نراون خیتابئامێز و حه‌ماسی و خه‌ونائامێزن و ئاستێکی که‌می ڕیالیزمیان تێدا به‌دیده‌کرێت و جاری وایه وشه‌کان بۆ دروستکردنی وێنه‌یه‌ک ئه‌وه‌نده لێکده‌درێن که به‌رده‌نگ هه‌ناسه‌ی سوار ده‌بێت و هێڵی خه‌یاڵکردن و وێناندنی لێ ون ده‌بێ یان تووش جۆره گت و سه‌کته‌یه‌کی ده‌کات! بۆ نموونه له شیعری بۆنه‌یی “کۆبانێ مێژووی قه‌ڵای چۆکدانه‌دان!” له ده‌فته‌ری “یادی پیرۆز” به‌ری ئه‌م فۆرمه له ڕسته‌سازی ده‌که‌وین که پێده‌چی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئاستێک له ده‌ربڕینی زمانیی که له تووڕه‌یی و ڕقێکی زۆر به‌رامبه‌ر به ئه‌ویدییه‌کانی کورد له شاعیر و زمانی شاعیردا ڕه‌گئاژۆ بووه:
تۆوەکانی کوللەخۆری نێو قووڵایی دەرپێی گێژەڵووکه…
دۆخی لم و تەمتومانی مێژووی کەونار…
یان هه‌مان فۆرم و ده‌ربڕین و ڕسته‌سازی له شیعری “به سه‌ر پردی هه‌ناسه‌ما”:
تا قووڵایی خاکی تینوو بە تیشکی تیرۆژی ڕۆژ
ژوانگەی تیشکی بەیان
یان له “سه‌مفۆنیای شه‌ڕ بۆ ئازادی”دا ده‌ڵێت:
نەپێکێ بە تیلەی تیری تیژی ڕۆژت.
و…
ده‌بێ ئاماژه به‌وه بکه‌م که هه‌موو لێکدان و وشه‌ئاراییه‌کان(واج آرایی) وانین و ئه‌م کارکرده له زۆر شیعریشدا سه‌رکه‌وتووانه به‌کار هاتووه، به‌ڵام به گشتی زێده‌ڕۆییه‌ک له‌م ده‌کارکردنه‌دا له ئه‌زموونی شاعیر به‌دی ده‌کرێت، ئه‌م گۆڕانی فۆرمه له لێکدانی دوور و درێژ و وشه‌ئارایی ده‌گوازێته‌وه بۆ میتافۆڕ و مه‌جاز و وێنه‌ی برووسکه‌ئاسا و له ئه‌زموونی گه‌شه‌کردوی شاعیر واته “ڕۆح به خاکه‌وه به‌نده”دا دێته ئاراوه، لێره‌دا وه‌کوو له ناوی به‌رهه‌مه‌که‌شدا دیاره پێبه‌سته‌یی و گرێدراوێتی ڕۆح و زه‌ینی شاعیر به خاک و نیشتیمان و زێد وه‌کوو زایه‌ڵه‌یه‌کی شوناسدۆزانه و ڕیبازێکی ڕوون و ڕزگاریئاسایه‌نه‌یه، ئه‌م ئه‌زموونه له ناوه‌رۆک و فۆرمدا وه‌کوو پله‌ی ته‌واو و گه‌شه‌کردووی تابلۆشێواوه‌کان له ده‌فته‌ری “پاییز به بۆنی گه‌ڵاوه” خۆی مانیفێست ده‌کات و ده‌رده‌که‌وێت، نموونه‌ی وێنه برووسکه له ئه‌زموونی شاعیردا به فۆرمی کورت و وێنه‌سازیی کورت له‌و شیعره‌ی خواره‌وه‌دا ببینن که تێکه‌ڵ به بیره‌وه‌ریی و یادکردنه‌وه‌یه‌کی منداڵییه، له هه‌مانکاتدا ئاماژه‌یه بۆ گه‌ڕان به دوای شوناسێکی دیکه یان به شێوه‌یه‌ک نۆژه‌نکردن و ڕۆنانه‌وه‌ی شوناسێکی تر که گوڵی زه‌ردی فانۆسێک له ته‌نیاییدا به پرته‌پرت به‌ڕووی خه‌یاڵ و یادیدا ده‌یکاته‌وه:
وردە وێنە
لە ژێر چەتری تارمایی شەو،
دەستی ناوەتە ژێر چەنەی
عاشقانە،
کز… کز … دەگڕێ،
بەلارەلار،
گوڵی زەردی فانۆسێک لە تەنیایی دا!
خاڵێکی گرینگی دیکه که سه‌لمێنه‌ر و داکۆکیکاری ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ن له ڕۆنانه‌وه‌ی شوناس به بارێکی دیکه‌دا و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و ڕابردووه دوور و قووڵه‌ی زێد و ده‌بێ باسی بکه‌م، هاتنی کۆمه‌ڵێک وشه و ده‌سته‌واژه و ئیدیۆمی ناوچه‌کانی باشووری ڕۆژهه‌ڵات و ناوچه‌ی زه‌هاو و داڵه‌هۆیه یه‌ک له‌وانه “گوڵی چرا” یان فانۆسه که دیاره مانای گڕ و شوعله ده‌دات یان وشه‌کانی گت، که‌ڵکیت، دلیق، قتیلکه، ئه‌وگار، ئه‌ڵها، خێرۆچن و پڕووزاندن یان ئۆخه‌ی جارێک لێم نه‌بوو میوان و…
به گشتی ئه‌م قۆناغه‌ی ئه‌زموونی شاعیر له وێنه‌شیعره‌کان و تا ڕاده‌یه‌کیش هایکۆکان و هه‌ندێک شیعری بۆنه‌یی دیکه له‌وانه که بۆ مه‌رگی مامۆستا شێرکۆ و جه‌لالی مه‌له‌کشا ده‌یهۆنێته‌وه، قۆناغی گۆڕان و ده‌رکه‌وتنی جیاوازی خۆی له جیهان-ژینێکی دیکه و جیاواز به هه‌مان خه‌ونه‌کانی نیشتیمان ده‌خاته ڕوو!
لێره‌دا سه‌رنجی خوێنه‌ران بۆ دوو کورته شیعری سه‌رکه‌وتوو ڕاده‌کێشم:
1
سەندیکای گشت کرێکاران
زۆر بە پەلە و بەتاڵووکە،
لە جڤینێک،
بەدەور یەکا کۆبوونەوە
بەڵام دانیان نەنا
بە بەرهەمی کاری جاڵجاڵۆکە!
2
دڵۆپ … دڵۆپ،
بە شەراوی ئەم پاییزە
لێوت تەڕکە
سڵاواتێک بنێرە بۆ ڕۆحی ترێ
بە ماچێکیش من پیرۆزکە
چ شتێک لە عەشق
پیرۆزترە؟!
باس و شیکاری و ڕه‌خنه‌ی ئه‌زموونی شاعیرێک له سێ ده‌فته‌ردا و له پێشه‌کییه‌کدا هه‌ر ئه‌وه‌نده هه‌ڵده‌گرێ، بێگومان باس و خواسی ورد و زۆری ده‌وێت، لێره‌دا لاپه‌ڕه‌یه‌کی سپی داده‌نێم بۆ سه‌رنج و تێبینی خوێنه‌ران و ئه‌و باسانه‌ی که لێره‌دا نه‌هاتوون:
ئه‌نجامگیری:
وه‌کوو له‌و دێڕانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا به تێروانینێکی شیکارانه و به هێنانه‌وه‌ی نموونه له ده‌قی شیعره‌کان باسم کرد، به‌م ئه‌نجامانه‌ی خواره‌وه ده‌گه‌ین:-
1-شاعیر له ده‌سپێکی ئه‌زموونی شیعری خۆیدا به‌رده‌وام له ناو ئه‌ده‌بی جه‌نگ و شۆڕشدا بووه و ئه‌م ئه‌زموونه له “پاییز به بۆنی گه‌ڵاوه” هاتووه و به ناو “یادی پیرۆز”دا تێپه‌ڕیوه و له “ڕۆح به خاکه‌وه به‌نده”دا کاژی خستووه و سیما و دره‌وشانه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی وه‌رگرتووه.
2-کات و شوێن له ئه‌زموونی شاعیردا ڕاسته‌قینه و فیزیایی نین و زیاتر له یادگه و یاده‌وه‌ری شاعیردا ده‌گۆڕن و دێنه قه‌واره‌ی وشه و ده‌ربڕینی شاعیرانه‌وه، بۆیه زه‌مه‌ن و کات و شوێن هیچ گونجاوی و هاوسه‌نگییه‌کیان نییه، هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که شاعیر به‌رده‌وام ڕۆحی به خاکه‌وه به‌ند بووه و نیشتیمان دڵه‌ڕاوکێ و خه‌ون و مۆته‌که‌ی به‌رده‌وامی جیهان و زمانی بووه، به‌ڵام دابڕان به جۆرێک قه‌ده‌ر و نسیبی بووه!
3-فۆرمی شیعری به نیسبه‌ت و له چاوه‌ی ناوه‌رۆکدا به‌های که‌متری پێ دراوه و ئه‌مه له دوو ده‌فته‌ری یه‌که‌مدا زیاتر به‌رچاوه و له ده‌فته‌ری ئاخردا هه‌وڵدراوه هه‌ندێ گۆڕان له فۆرم و ده‌ربڕین و ڕسته‌سازیدا بکرێت که ئه‌مه‌ش دیاره به هاوئاهه‌نگی و هارمۆنی له گه‌ڵ ناوه‌رۆکدا گونجێندراوه و به‌رهه‌می گۆڕانی شێوه ژیانێکی ماڵ به‌کۆڵ و ئاواره‌یی بۆ ژیانێکی سه‌قامگیرتر و هه‌ڵوێسته هه‌ڵگرانه‌تره که دیاره له ڕووی فیزیایی و به‌رهه‌سته‌وه مه‌به‌ستمه.
4-ڕه‌گه‌زێکی گێڕانه‌وه‌یی تا ڕاده‌یه‌ک زه‌ق له هه‌ر سێ ده‌فته‌ره‌که‌دا به‌دی ده‌کرێت و ئه‌مه‌ش ده‌کرێ وه‌کوو خاڵی سه‌رکه‌وتوو یان لاواز به پێی شیعر و فۆرم و ناوه‌رۆک باس بکرێت و ڕه‌خنه‌گرانی دیکه ئیشی له‌سه‌ر بکه‌ن.
5-ڕه‌وتی گه‌شه‌ی شاعیر هێشتا به به‌رییه‌وه ماوه و ده‌شێت له‌سه‌ر ئیش‌کردن له‌سه‌ر فۆرم و درێژه‌دان به تێڕوانینی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی بۆ ڕابردوو و سه‌فه‌رکردنی به ناو ئه‌زموونه‌کانی پێشویدا و گه‌ڕان به دوای ڕه‌هه‌ندی دیکه وێناندن و خه‌یاڵکردندا به‌رده‌وام بێت.
6-ڕۆحی به‌رگری و نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی شاعیر له وێنه خه‌یاڵئامێز و گه‌وره‌که‌وه گوازراوه‌ته بۆ وێنه ڕاسته‌قینه و زێدانه‌که‌ی و له‌وێوه خه‌ریکه نیشتیمانێکی دیکه به مانایه‌کی دیکه بونیاد ده‌نێت له زه‌هاوه‌وه بۆ سویس، له داڵه‌هۆوه بۆ ئالپ! که بێگومان له ناو وێنه‌یه‌کی نیشتیمانیی گه‌وره‌ی یاده‌وری شاعیردا جێگیر کراون!
7-وێنه ڕیالیستییه‌که‌ی شاعیر دابڕان نییه له وێنه و میتافۆڕی سه‌ره‌کی نیشتیمان به‌ڵکوو خوێندنه‌وه و ڕۆنان و بونیادنانه‌وه‌یه‌کی ڕیالیستیی دیکه‌ی نیشتیمانه.
سه‌رچاوه‌کان:
1-نجفی، رضا، درآمدی تطبیقی بر آسیب شناسی ادبیات پایداری
2-اکبری مفاخر، دکتر آرش، سرود ورمزگان، شعری به زبان گورانی از سده‌ی نخست هجری به خط پهلوی، مجله مطالعات ایرانی، دانشکده‌ی ادبیات و علوم انسانی، دانشگاه باهنر کرمان، سال نهم، شماره‌ی هفدهم، بهار 1389
3-ترکمان عزیزی، محمد علی، بررسی سیر و تحول شعر پایداری کشور فلسطین در قرن بیستم، کتاب ماه ادبیات، شماره‌ی 16، مرداد 1387
4-چهرقانی پرچلویی، رضا، تأملی در نسبت پایداری و ادبیات
5-رسول نیا، دکتر امیر حسین و آقاجانی، مریم، مبارزه و پایداری در شعر بدر شاکر سیاب با تکیه بر شعر المطر، نشریه‌ی ادبیات پایداری، دانشکده‌ی ادبیات و علوم انسانی، سال چهارم، شماره‌ی هشتم،بهار و تابستان 1392
6-شریفیان، مهدی و چهرقانی پرچلویی، رضا، تاریخ و جغرافیا در شعر پایداری افغانستان، مجله‌ی تاریخ ادبیات شماره‌ی 3/68
7-فرخ نیا، دکتر مه‌ین دخت و ونارجی، مژگان، بررسی شعر مقاومت آفریقای جنوبی با تکیه بر دیدگاه پسااستعماری، نشریه‌ی ادبیات پایداری، دانشگاه باهنر کرمان، سال پنجم، شماره‌ی نهم، پائیز و زمستان 1392
8-مختاری، دکتر قاسم و فرجی، مطهره و وفایی خوش، قدرت الله، درونمایه‌های مقاومت در شعر هارون هاشم رشید، دانشگاه باهنر کرمان، سال نهم، شماره‌ی شانزدهم، بهار و تابستان 1396
9-امیری خراسانی، دکتر احمد و هدایتی، فاطمه، ادبیات پایداری؛ تعاریف و حدود، دانشگاه باهنر کرمان، سال ششم، شماره‌ی ده‌م، بهار و تابستان 1393
10-نیخواه، دکتر عبدالرحیم، تحلیل و بررسی عناصر ادبیات مقاومت در شعر معاصر افغانستان، مجله‌ی ادب گروه زبان و ادبیات دانشگاه تهران
11-مسته‌فا ئه‌مین، نه‌وشیروان، له کاناری دانوبه‌وه بۆ خڕی ناوزه‌نگ، دیوی ناوه‌وه‌ی ڕووداوه‌کانی کوردستانی عێراق(1975-1978)، ل 250 بۆ 252
12-عه‌لی، به‌ختیار، قانع و سه‌ره‌تاکانی سه‌رهه‌ڵدانی مۆراڵی ناسیۆنالیستی(ده‌ستنیشانکردنی ته‌وه‌ره‌کان)، سه‌رده‌می ڕه‌خنه، ژماره 2، ساڵی 2005 ل 32 بۆ 36.
13-حه‌مه ڕه‌ش، سۆران، کورد کییه؟ مێژووی کورد و ڕه‌چه‌ڵه‌کی زمانه‌که‌ی له سه‌ره‌تای شارستانییه‌ته‌وه تاوه‌کوو سه‌ده‌ی ده‌یه‌می زاینی، چاپی یه‌که‌م، 2013
14-دیچز، دیوید، شیوه‌های نقد ادبی، ترجمه‌ی دکتر غلام‌حسین یوسفی و محمد تقی صدقیانی،، انتشارات محمدعلی علمی، پائیز 1366
15-ئه‌لیاسی، ئاکۆ، پاییز به بۆنی گه‌ڵاوه، چاپی یه‌که‌م 2019
16-ئه‌لیاسی، ئاکۆ، یادی پیرۆز، چاپی یه‌که‌م 2020