پوخته: رووداوه سیاسییه‌كانی كۆماری سۆسیالیستی دیموكراتی سریلانكا-“سریلانكا”و توندبوونی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌كان دژ به بارودۆخی خراپی گوزه‌رانی خه‌ڵك و راگه‌یاندنی داڕمانی ئابووری وڵاته‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه له‌مایسی 2022، بوونه‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران دوای چه‌ند رۆژێكی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی و به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه ئاسایشییه‌كان، ده‌ست به‌سه‌ر دامه‌زراوه فه‌ڕمییه‌كانی وڵاته‌كه‌دا بگرن.
ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی وڵاته‌كه و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵی حكومه‌ت و هه‌ڵهاتنی سه‌رۆك كۆماری وڵات؛ گۆتابایا راچاپاكسا، سه‌رنجی جیهانی به‌لای وڵاتێكی بچووكی سه‌ر پشتی زه‌ریای هێمندا راكێشا، رووداوه‌كانی ئه‌و وڵاته مایه‌ی سه‌رنجی هاوڵاتیانی جیهان و ناوه‌نده سیاسیی و زانستییه‌كان بوون، تا بتوانن وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌نه‌وه كه بۆچی ئه‌م وڵاته، له‌وماوه كورته‌دا وای لێهات، ئایا چی هه‌ڵه روویداوه؟ بۆ زیاتر ناساندن و توانای خوێندنه‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره، ئه‌م نووسینه به رێبازێكی مێژوویی، زانیاریی له‌باره‌ی ئه‌و وڵاته و مێژووی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و كولتوریی، له‌چه‌ند ته‌وه‌رێكدا ده‌خاته‌ڕوو. كه له كۆتاییدا گه‌یشتۆته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه سریلانكا، وه‌ك وڵاتێكی كۆڵۆنیزه‌كراو، قورباینی ده‌ستی سیاسه‌تی وڵاته كۆڵۆنیاله‌كان و فره‌یی پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و شه‌ڕی ناوخۆ وخراپی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی وڵاته‌كه و هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌را گرتنی حوكم و پاشه‌كشه‌ی دیموكراتی له‌لاه‌ین براكانی یه‌ك بنه‌ماڵه‌وه‌یه، ئه‌مه سه‌رباری سیاسه‌تی خراپی قه‌رز و كه‌وتنه “ته‌ڵه‌ی قه‌رزی چین” ـوه.
ناساندن: وڵاتی سریلانكا، له كۆندا به “سیلان” یان “سیلۆن” ناوبراوه، ناوه فه‌ڕمییه‌كه‌ی به‌شێوه‌ی نووسینی درێژ به‌مجۆره ده‌نووسرێت “كۆماری سۆسیالیستی دیموكراتی سریلانكا” به‌شێوه‌ی ئاسایی له‌سه‌ر زاری خه‌ڵك و راگه‌یاندنه‌كانیش به “سریلانكا” ناوده‌برێت، “سیلان” ناوی كۆنی وڵاته‌كه‌بووه كه له‌لایه‌ن كۆڵۆنیالیزمی به‌ریتانیاوه به‌كارهێنراوه، ئه‌م ناوه هه‌تا ساڵی 1972 به‌رده‌وام بووه و له‌دوای ئه‌وه بووه به سریلانكا.
سریلانکا لەسەر پلێتی هیندۆ-ئۆسترالیا کەوتووە، کە پلێتێکی سەرەکی تەکتۆنییەو پێشتر بەشێک بووە لە پلێتی هیندۆ-ئۆسترالیا، دەکەوێتە ناو زەریای هیندی و باشووری ڕۆژئاوای کەنداوی بەنگال، لە نێوان بازنه‌ی پانی 5° و 10° باكور و هێلی درێژی 79°و 82°رۆرژهه‌ڵات، سریلانکا لە بەشی سەرەکی کیشوەری هیندستان بە کەنداوی مەنار و گەرووی پاڵک جیاکراوەتەوە(1)، ئه‌م وڵاته، ده‌كه‌وێته كیشوه‌ری ئاسیا‌و له به‌شی باشووری كیشوه‌ره‌كه‌دا هه‌ڵكه‌وتووه و هه‌ر چوارده‌وری وڵات به “ئاو” زه‌ریای هێمن، ده‌وره دراوه.
رووبه‌ری وڵاته‌كه پێكهاتووه له ( 65,610 )کم دووجا، سریلانكا له‌رووی جوگرافییه‌وه وڵاتێكی بچووكه، به جۆرێك كه بۆ زیاتر نزیككردنه‌وه و ناساندنی به خوێنه‌ر ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین، رووبه‌ری سریلانكا له رووبه‌ری هه‌رێمی كوردستان كه (78.736)كم دووجا، كه‌متره.
سریلانکا وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده به ئاو، ١٠٣ ڕووباری هەیە، درێژترینیان ڕووباری مەهاوێلییە کە (٣٣٥) کیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە، ئەم ڕێڕەوی ئاوانە (٥١) تاڤگه‌ی سروشتی دروستدەکەن کە، درێژییان له نێوان 10 تا 263 مه‌تردایه، بەرزترینیان تاڤگه‌كانی “بامباراکاندا”یە کە بەرزییەکەی 263 مەتره(2).
پایته‌ختی سیاسیی وڵاته‌كه شاری (Sri Jayewardenepura)یه، به زمانی تامیلیی، كه یه‌كێك له زمانه فه‌ڕمییه‌كانی وڵاته‌كه‌یه به (شری جه یاردن پرا) و به زمانی سه‌نیهالی به (سری جه‌یه وان ده‌نی پورا) و به ئینگلیزی، كه یه‌كێكی دیكه له سێ زمانی فه‌ڕمی وڵاته‌كه‌یه، به (شری جه‌یواردن پیرا) گۆ ده‌كرێت.
هه‌روه‌ك پایته‌ختی بازرگانی و ئابووری سریلانكا، بریتییه له: شاری کۆڵۆمبۆ و دراوی وڵاته‌كه روپیه‌ی سریلانكی (LKR)یه، دانیشتوانی وڵاته‌كه به “سریلانكی” ناو ده‌برێن.
ژمارەی دانیشتووانی سریلانكا به گوێره‌ی ئاماری ساڵی 2020 (21,413,249) بیست و یه‌ك ملیۆن و چوارسه‌د و سیازده هه‌زار و دووسه‌د و چل و نۆ كه‌سه(3).
“سیسته‌می سیاسی له سریلانكا”
سریلانكا، یه‌كێك له كۆنترین وڵاتانی كیشوه‌ری ئاسیایه كه په‌یڕه‌وی له شێوازی دیموكراسی بۆ دروستكردنی حوكم له وڵات‌دا ده‌كات، سیسته‌می سیاسی سریلانكا، نیمچه سه‌رۆكایه‌تی یه، په‌رله‌مان له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت و ده‌سه‌ڵاتی قانون دانانی هه‌یه و هه‌ڵبژاردن به سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له هه‌مانكاتدا سه‌رۆكی وڵات-یش، له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن (حكومه‌ت)یش به‌هاوكاری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌كانی حكومه‌ت به‌ڕێوه ده‌بات و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیش له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركۆماردایه.
ململانێێ سیاسی، به شێوازی فره حیزبی رێكخراوه و هاوڵاتی سریلانكی، شه‌ش ساڵ جارێك، هه‌ڵبژاردن بۆ حكومه‌تێكی نوێ ده‌كه‌ن، هه‌تا دروستبوونی ئاڵۆزیی و ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌و وڵاته‌دا كه له مانگی نیسانی 2022 سه‌ریهه‌ڵداوه، گۆتابایا راچاپاكسا (Gotabaya Rajapaksa)، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته بوو، كه له سه‌ره‌تای مانگی ته‌ممووزدا به‌هۆی توندبوونی ناڕه‌زایه‌تی هاوڵاتی وڵاته‌كه له‌باری خراپیی گوزه‌ران له‌وڵاته‌كه‌ی خۆی هه‌ڵهات، به وته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه غۆتابایا بڕیاریداوه له ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌مموز7/2022 ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه(4).
سریلانكا، له‌ڕووی سروشتی ده‌وڵه‌ته‌كه‌وه ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتوو – ساده‌یه، به‌و مانایه‌ی كه له حكومه‌تێكی ناوه‌ندی و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی كارگێڕیی پێكدێت، زۆرینه‌ی بڕگه‌كانی ده‌ستووری سریلانكا ده‌كرێت به زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی په‌رله‌مانی هه‌مواربكرێت، جگه له هه‌ندێك بڕگه‌ی تایبه‌ت به؛ زمان، دین، كه جگه له رێككاریی په‌رله‌مانی، پێویستی به راپرسی گشتیی نیشتمانی هه‌یه، ئه‌م بابه‌ته له كاتێكدایه كه ده‌بێت ئاماژه به‌وه بده‌ین كه ئه‌و وڵاته فره نه‌ته‌وه و فره ئاین و ئاینزایه.
په‌رله‌مانی سریلانكا، له یه‌ك ئه‌نجومه‌ن پێكدێت و له 225 ئه‌ندام پێكدێت كه 196 ئه‌ندامیان له بازنه‌ی جیاوازدا هه‌ڵده‌بژێردرێن و 29 ئه‌ندامیش به سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی هه‌ڵده‌بژێردرێن وهه‌ڵبژاردنیش به‌یه‌ك خوول ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌روه‌ك به‌هۆی ده‌سه‌ڵاته فروانه‌كانی سه‌رۆك كۆماره‌وه، ئه‌وا؛ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مانی هه‌یه. دەسەڵاتی دادوەریی سریلانکا لە دادگای باڵا پێکدێت – باڵاترین و بەرزترین دادگای وڵاته، هه‌روه‌ها دادگای تێهەڵچوونەوە و ژمارەیەک دادگای تریش به‌گوێره‌ی پسپۆڕی بوونیان هه‌یه.
سیستەمی قانونی سریلانكا ئاڵۆزه و ڕەنگدانەوەی کاریگەرییە کولتورییە جۆراوجۆرەکانی وڵاتەكه‌یه، قانونی تاوانکاریی نزیکەی به تەواویی لەسەر بنەمای قانونی بەریتانیا دارێژراوه، قانونی بنەڕەتی شارستانی لە قانونی ڕۆمانی و قانونی هۆڵەندا وەرگیراوە، قانونی هاوسەرگیریی و جیابوونه‌وه (تەڵاق) و میراتی…تاد ، بەهۆی پراکتیزەکردنی نەریته‌كان و ئایینه‌وه، ئه‌وا قانونه نه‌ریتی و ناوچه‌ییه‌كان، وه‌ك: قانونی نەریتی سینهالی (قانونی قەندی)، تێزا ڤالامەیی، قانونی شەریعەت لە باره تایبەتەکاندا پەیڕەو دەکرێن(5).
سەرۆک کۆمار دادوەرەکان بۆ دادگای باڵا و دادگای تێهەڵچوونەوە و دادگاکانی تر دیاریدەکات. لیژنەیەکی دادوەری، کە لە سەرۆکی دادوەران و دوو دادوەری دادگای باڵا پێکهاتوون، دادوەرەکانی دادگای خوارەوە دیاری دەکه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی گواستنه‌وه لە کارەکانیان دوورخستنه‌وه‌یان هه‌یه.
سریلانكا، له نۆ ناوچه‌ی كارگێڕیی له خوار ئاستی حكومه‌ت- پایته‌خت، پێكهاتووه كه ده‌كرێت به پارێزگا ناوببرێن و هه‌ر پارێزگایه‌ك ئه‌نجومه‌نێكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌یه كه كاره‌كانی پارێزگاكه به‌ڕێوه‌ده‌بات و سه‌ربه‌خۆیه له كاره‌كانیدا، هه‌روه‌ك له‌هه‌ندێ پرسی تایبه‌ت بۆ حكومه‌تی نیشتمانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه، جگه له‌م ئاسته‌ی حوكمڕانی كه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان بوو، ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیش هه‌ن بۆ ناوچه‌كانی خوار ئاستی پارێزگاكان، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ویستێكی جه‌ماوه‌ریی بۆ نا ناوه‌ندێتی له‌و وڵاته‌دا ده‌رده‌خات، كه له‌هه‌مواری ده‌ستووردا پێشتر ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه دیاریكراون وله ئێستادا هه‌وڵی به‌رته‌سككردنه‌وه‌و نه‌هێشتنی هه‌ن.
سریلانکا، بە مرواری زەریای هیندی ناسراوە، لە ڕابردوودا پێی دەگوترا (تاپرۆپان)، دواتر بازرگانانی كۆنی عەرەب کە لە نیمچە دوورگەی عەرەبیەوە هاتبوون ناویان لێنابوو “سێرێندیب”، کۆڵۆنیالیزمی بەریتانیا، ناوی لێنا “سیلۆن”، پاشان له ساڵی 1972 ناوه‌كه‌ی گۆڕا بۆ ناوی ئێستای؛ کۆماری سۆسیالیستی دیموکراتیی سریلانکا، دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٤٨ لە ژێر دەسەڵاتی کۆڵۆنیالیزمی به‌ریتانیی، ڕزگاری بوو(6).
ئه‌م وڵاته، لە سەردەمی کۆڵۆنیالیزمدا هاوشێوی وڵاتانی تری كۆڵۆنیكراو، توشی نه‌هامه‌تی و سه‌ختیی زۆربۆته‌وه، دواكه‌وتن و لەهەموو بواره‌كاندا و له‌ناو هه‌موو چین و توێژەکانی دیارده‌ی هه‌ره زاڵه، دەوڵەتە کۆڵۆنیالیەکان، بۆ سریلانکا، شەڕی ناوخۆ و نائارامی تایه‌فی و توندوتیژیی و یاخیبوونیان بەجێهێشت، به‌جۆرێك نه‌خشه‌ی سیاسیی و ئابووری و دیموگرافی وڵاتیان كێشاوه كه هه‌رگیز نه‌توانێت له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت.
“مێژووی داگیركاریی له سریلانكا”
ده‌توانین مێژووی داگیركاریی ئه‌و وڵاته له چه‌ند وێستگه‌یه‌كدا به كورتی بخه‌ینه‌ڕوو(7).
یه‌كه‌م: لە ساڵی (١٥٠٥ – تا ١٦٥٨)ی زایینی، پورتوگالییەکان بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی داگیریانكردو بۆ ماوەی 150 ساڵ حوکمڕانی دوورگەکەیان کرد، جگە لە شانشینی کاندی، لە ناوەڕاستی وڵاتەکەدا.
دووه‌م: لە ساڵی (١٦٨٥-١٨١٥)ی زایینی، هۆڵەندییەکان توانیان پورتوگالیەکان دەربکەن و کاریانکرد بۆ دەستەبەرکردنی دورگەکەو به‌كارهێنانی وەک بنکەیەکی بازرگانیی لە زەریای هیندیدا.
سێیه‌م: لە ساڵی (١٨١٥ – ١٩٤٨)ی زایینی، بەریتانیا دوای ڕووخانی شانشینی کاندی، تەواوی دوورگەکەی داگیرکرد، له‌م ماوه‌یه‌دا به‌ریتانییه‌كان به فه‌ڕمی چاندنی “چا”یان له دورگه‌كه ناساند و “چای سیلان” له جیهاندا ناوبانگێكی به‌رچاوی هه‌یه و یه‌كێكه له‌به‌رهه‌مه ئابورییه نارده‌نییه‌كانی سریلانكا.
چواره‌م: (1915)ی زایینی، گەلی سریلانکا بە بۆنەی ١٠٠ ساڵەی ڕووخانی شانشینی کاندی، ناڕه‌زایه‌تیه‌كی بەرفراوانیان ئه‌نجامدا، و داوای بەشداریکردنیان له فه‌رمانڕه‌وایه‌تیدا كرد.
پێنجه‌م: لە ساڵی(1925) بەریتانیا لیژنەیەکی تایبەتی بۆ چاکسازی لە دەستوور پێکهێنا، کە یارمەتیدەر بوو بۆ سریلانكا (سیلان) تا وه‌ك ناوچه‌یه‌كی تاجی بەریتانیا “كۆمۆنوێڵس” بیناسێنێت.
شه‌شه‌م: له ساڵی (1944)ی زایینی، بەریتانییه‌كان لەسەر ڕەشنووسی دەستوورێك ڕێککەوتن کە دەرفەتی پێکهێنانی حکومەتێکی دەستووری بە سیلانكییه‌كان بدات.
حه‌وته‌م: له ساڵی (1948)ی زایینی، سریلانكا، سەربەخۆیی تەواوەتی لە بەریتانیا بەدەستهێنا.
كاروباری سیاسی وڵات و په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان و هاوڵاتی سریلانكی، به ده‌ستووری ساڵی 1978 رێكخراوه، سیسته‌می فره حیزبی له‌وڵاتدا نمایشی فره پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی وڵاته‌كه ده‌كات.
له سریلانكا چه‌ندین پێكهاته‌ی ئایینی جیاواز بوونیان هه‌یه، كه لێره‌دا به‌رێژه له كۆی دانیشتوانی وڵات ده‌یخه‌ینه‌ڕوو(8).
یه‌كه‌م: بوزیی له 70.19%ی خه‌ڵكی وڵات، پێكده‌هێنێت.
دووه‌م: هیندۆسی له 12.61%ی خه‌ڵكی وڵات، پێكده‌هێنێت.
سێیه‌م: موسڵمانه‌كانیش 9.2%ی خه‌ڵكی وڵاته‌كه پێكده‌هێنن.
چواره‌م: مه‌سیحی “كریستیان” 7.45%ی خه‌ڵكی وڵات، پێكده‌هێنێت
ئه‌م فره‌ییه له ئاییندا، هاوته‌ریبی فره‌یی نه‌ته‌وه‌ییشه كه له وڵاته‌كه‌دا هه‌یه‌و چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاواز هه‌ن، وه‌ك: سه‌نیهالی كه (74.9%) و تامیلی (15.4%) و موسڵمان (9.2%) و بورگه‌ره‌كان، واته: نه‌وه‌كانی كۆڵۆنیالی هۆڵه‌ندی و پورتوگالی، كه‌متر (1%)، لێره‌دا موسڵمانه‌كان كه وه‌ك ئایین و نه‌ته‌وه‌ش ناسێنراون، سەرچاوەی خۆیان بۆ بازرگانانی عەرەب له سەدەی هەشتەم دەگەڕێننەوە.
تامیلەکانیش لە دووگروپ پێکدێن؛ تامیلەکانی سریلانکا (ئه‌وانه‌ی كه له كۆنه‌وه لە باشووری ڕۆژهەڵاتی هیندستانەوە نیشتەجێبوون)و تامیلەکانی هیندی (کۆچبەرانی ئەم دواییە لەباشووری ڕۆژهەڵاتی هیندستانەوە، کە زۆربەیان کرێکاری کۆچبەر بوون و به‌هۆی بەریتانییه‌كانه‌وه هێنراونەته سریلانکا) (9).
هێزە چەکدارەکانی سریلانکا، پێکهاتوون لە سوپای وشكانی سریلانکا، هێزی دەریایی و هێزی ئاسمانی، كه له وەزارەتی بەرگرییدا رێكخراون. کۆی هێزی هه‌ر سێ جۆره‌كه‌ی سوپا، (وشكانی و ئاوی و ئاسمانی) نزیکەی ٣٤٦ هەزار سه‌ربازن، هه‌روه‌ها نزیکەی ٣٦ هەزار سه‌ربازی یەدەگ له سریلانكا هەیە، سیسته‌می سەربازی زۆره ملێ له سریلانكا پیاده‌ناكرێت.
لە دوای سەربەخۆیی سریلانكاوه لە ساڵی 1948 وە، تەرکیزی سەرەکی هێزە چەکدارەکانی ئه‌و وڵاته لەسەر به‌رقه‌راربوونی ئاسایشی ناوخۆ و له‌ناوبردنی سێ شه‌ڕی گەورە بووە، دوو شه‌ڕ لەلایەن مارکسییەکانی (JVP) و شه‌ڕی 26 ساڵە لەگەڵ پڵنگەكانی تامیل- ئیلام، هێزە چەکدارەکانی سریلانکا لە سەرەتای شەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئاشتیپارێزیی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، هاوكات بەشداریی سەربازییان کردووە بۆ یەکە هەمیشەییەکان کە لە چەندین ئەرکی ئاشتیپارێزی لە چاد و لوبنان و هایتی جێگیرکراون.
شه‌ڕی نێوخۆی سریلانكا، یه‌كێك له درێژترین شه‌ڕه ماوه‌درێژه‌كانی جیهان بوو كه زیاتر له چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كی خایاند (1983-2009) له‌نێوان بزوتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیخوازی سریلانكی كه، پێشتر به “پڵنگه‌كانی تامیل- ئیلام” ناوده‌بران، ئه‌م شه‌ڕه له نێوان پێكهاته‌ی تامیلی و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا بوو، تامیلییه‌كان داوای سه‌ربه‌خۆیی و پێكه‌وه‌لكانی ناوچه‌كانی تامیل نشینیان ده‌كرد، له‌گه‌ڵ شكستی شۆڕشه‌كه‌یان و كوژرانی سه‌ركرده‌ی چه‌كداری بزوتنه‌وه‌كه، ده‌نگی سه‌ربه‌خۆیخوازیی بۆ فیدراڵی و دواتریش كپبوونه‌وه له‌ناو سریلانكادا گۆڕدرا، له‌كاتی خۆیدا كه له هێزی سه‌ربازیدا بووه، گۆتابایای سه‌رۆكی هه‌ڵهاتووی ئێستای سریلانكا، رۆڵی له كپكردنه‌وه‌ی ئه‌و شۆڕشه‌دا هه‌بووه.
به گوێره‌ی ده‌ستووری وڵاته‌كه هه‌ر دوو زمانی سینهال و تامیل زمانی فه‌رمین، زمانی ئینگلیزیش له ده‌ستووردا وه‌ك زمانی په‌یوه‌ندی دیاریكراوه و له په‌ر‌وه‌رده و بازرگانی و مامه‌ڵه‌ی ئابووریدا به‌شێویه‌كی به‌ربڵاو به‌كاردێت.
به گوێره‌ی به‌شی دووه‌م، مادده‌ی نۆیه‌م، له ده‌ستووری كۆماری سریلانكا، ئاینی بودی كه له‌لایه‌ن (70.2%)ی دانیشتوانی وڵات په‌یڕه‌و ده‌كرێت، ئاینی فه‌رمییه، كه زۆرینه‌ی بوداییه‌كان سینهالین و كه‌مینه‌یه‌كی تامیلشیان هه‌یه، دوای ئه‌میش ئاینی هیندۆس دێت، كه له‌پێش بودا له‌و وڵاته‌دا، ئاینی باڵاده‌ست بووه.
ڕێژەی خوێندەواریی له‌سریلانکا(٩٢.٥%) یەکێکە لەخوێندەوارترین دانیشتووان لە نێوان وڵاتانی تازەپێگەیشتودا، ڕێژەی خوێندەواریی گەنجان (٩٨.٨%)ڕێژەی به‌كارهێنانی کۆمپیوتەر(٣٥%) ڕێژەی وەرگرتنی خوێندکاران لە قوتابخانە سەرەتاییەکان زیاتر لە(٩٩%)یه‌و سیستەمێکی پەروەردەیی هەیە کە نۆ (9) ساڵ خوێندنی زۆره‌ملێ وخۆڕایی بۆ هەموو منداڵێک دیاریدەکات، سریلانکا، نزیکەی(9675) قوتابخانەی گشتی و(817) قوتابخانەی تایبه‌تی هەیەو (15) زانکۆی حکومی هەیە، به‌ڵام نه‌بوونی ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ گه‌یشتن به‌خوێندنی باڵا یه‌كێكه له به‌ربه‌سته‌كانی هاوڵاتی خوێنده‌واری ئه‌و وڵاته. (10).
له‌باره‌ی مافی مرۆڤ و راگه‌یاندنه‌وه له سریلانكا، ده‌توانین ئاماژه بۆ بوونی كۆنترین ئێزگه‌ی رادیۆیی بكه‌ین كه له‌ساڵی 1923 به‌ناوی رادیۆی سریلانكا (پێشتر سیلان) دامه‌زراوه، له سه‌ره‌تادا سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كان له ژێر ده‌ستی حكومه‌تدا بوون، به‌ڵام له ساڵی 1992 وه، كه‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنییه تایبه‌ته‌كان ده‌ستیان به په‌خشكردووه.
تا ساڵی 2010، 51 ڕۆژنامە (30 ڕۆژنامەی سینهالی و 10 تامیل و 11 ئینگلیزی) بڵاوکراونەتەوە و 34 وێستگەی تەلەڤزیۆنی و 52 وێستگەی ڕادیۆیی لە کاردابوون. لەم ساڵانەی دواییدا، گروپە ئازادەکانی میدیا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە، ئازادی ڕۆژنامەگەریی لە سریلانکا، لەهەژارترین ئاستی دیموکراسیدایە.
دەستووری سریلانکا، بە فەرمی مافەکانی مرۆڤ وەکئەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەندی کردووە ده‌سته‌به‌ردەکات ، بەڵام مافی مرۆڤ کەوتۆتە ژێر ڕەخنەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و ئاژانسه تایبه‌تمنده‌كانی ئه‌وبواره‌وه.
کولتوری سریلانکا، بە پلەی یەکەم لە ژێر کاریگەری ئایینی بودی و هیندۆسدایە، سریلانکا شوێنی دوو کولتوری سەرەکی نەریتییە: سینهالی (ناوەندی لە کاندی و ئەنوراداپورا) و تامیل (ناوەندی لە جافنا)، لەوکاتەوە تامیلەکان لەگەڵ گەلی سینهال پێکەوە ژیاون، تێکەڵبوونی مێژووی وایکردووه کە ئەو دوو نەتەوەیە به ئاسانی له‌ڕووی شێوه‌وه لێك جیانه‌كرێنه‌وه.
له‌ڕووی خۆراكه‌وه به‌رهه‌می برنج و كاری و به‌هاراتی هه‌مه‌جۆر و خواردنه نه‌ریتییه‌كان دیارترین شێوه‌ی باوی خواردنی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ن، هاوكات له به‌رامبه‌ر مانگی نیسانی زایینی، سریلانكییه‌كان ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی بودی و هیندۆسی ده‌گێڕن و له‌و وڵاته‌دا چه‌ندین فێستسڤاڵ سازده‌كرێن. هه‌روه‌ك سه‌رجه‌م پێكهاته ئاینییه‌كان، بودی و هیندۆسی و مه‌سیحی و موسڵمان، بۆنه‌ی تایبه‌ت به خۆیان ده‌گێڕن، سریلانكا، یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین بۆنه‌ی كولتوری به درێژایی رۆژه‌كانی ساڵ تێدایه.
له‌ڕووی هونه‌ره‌وه ده‌كرێت ساڵی 1947، به‌هۆی سه‌ره‌تاكانی رزگاربوونی وڵاته‌كه له كۆڵۆنیالیزمی به‌ریتانییه‌وه به سه‌ره‌تای سینه‌مای ئه‌و وڵاته دابنرێت، شێوازی فیلم له‌م وڵاته له‌ژێر كاریگه‌ری ستایلی بۆلیوده، فیلمه‌كان گوزارشتن له گۆڕانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و شه‌ڕ و نه‌هامه‌تی وڵاته‌كه و هاوكات باسوخواسی خێزانیش.
چی روویدا، گه‌وهه‌ره‌كه‌ی زه‌ریای هیندی بۆ وایلێهات؟
سریلانكا له مێژووی خۆیدا به “گه‌وهه‌ری زه‌ریای هیندی” ناوبراوه، ئه‌و وڵاته كه هه‌ر چوارلای ئاوه و به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا و باكوور و باشووری گۆی زه‌ویدا كراوه‌ته‌وه و خاوه‌نی سامانی زۆری سروشتییه، ناتوانێت دانیشتوانه زیاتر له 21 ملیۆنییه‌كه‌ی بژێنێت، ده‌بێت هۆكاری ئه‌مه چی بێت؟
له 16ی تشرینی دووه‌می ساڵی 2019، خه‌ڵكی وڵاته‌كه روویان له سندوقه‌كانی ده‌نگدان كرد، بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كه 35 به‌ربژێر هه‌بوون، سه‌ركرده دیاره‌كانی ئۆپۆزسیۆن رۆڵیان له كایه‌كه‌دا لاوازبوو، به پێچه‌وانه‌وه ناوی سه‌ركرده‌ی بنه‌ماڵه ناوداره‌كان زۆرتر ده‌دره‌وشایه‌وه، گۆتابایا راچاباكسا، برای سه‌رۆكی پێشوو كه به‌هۆی حوكمی ده‌ستورییه‌وه بۆی نه‌بوو بۆ جاری سێیه‌م خۆی هه‌ڵببژێرێته‌وه، كێبڕكێی له‌گه‌ڵ كوڕی وه‌زیری نیشته‌جێكردنی ئه‌وكات(2019)، ڕاناسینگ پرێماداسا ده‌كرد(11).
ئەم هەڵبژاردنانە دوای ساڵێک هات لە قەیرانێکی دەستووریی چه‌قبه‌ستوو کە، لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە چارەسەرکرا، ئه‌ویش بە هەڵوەشاندنەوەی رێکارەکانی سەرۆک کۆمار بۆ لە کارخستنی حکومەت و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەموو ئەو بڕیارانه‌ی به‌وهۆیه‌وه دروستببوو، بەڵام بڕیارەکەی دادگای باڵا کۆتایی بە دووبەرەکی سیاسی لەو وڵاتە نەهێنا و خەڵکی سریلانکاش بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوەڕێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاته‌كه‌یان ده‌كرد بۆ کۆتایهێنان بەو قه‌یرانانه.
هاوڵاتیانی سریلانکا گرنگییەکی تایبەتیان بەو هەڵبژاردنە دەدا، چونکە یەکەمجاربوو دوای هێرشەکانی جەژنی “ئیستەر” کە لە ٢١ی نیسانی 2019 دا ئەنجامدرا و کڵێسا و هۆتێلە لوکسەکانی کردە ئامانج و زیاتر لە ٢٥٠ کەس کوژران و سەدان کەسی دیكه‌ش برینداربوون، كه دواتر دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بەرپرسیارێتی ئه‌و كاره تیرۆریستیه‌ی له ئەستۆ گرت، بەڵام لێکۆڵینەوەکانی سریلانکا دەریخست کە ڕێکخراوەکە “داعش”، پێش ڕوودانی هێرشەکان ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته نەبووە، ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه، ڕادەی قەیرانی نێوان هەردوو دامەزراوەی حکومەت (سەرۆکایەتی كۆمار و سەرۆکوەزیران)ی زیاتر ئاشكراكرد. چاودێران وایان ده‌دایه قه‌ڵه‌م كه، ئەو هەڵبژاردنانە كاریگەری بەرچاوی دەبێت لەسەر ئاشتی و ئاسایشی مەدەنی لە سریلانكا، هەروەها رێگە خۆشدەكات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانیی كە چاوەڕوان دەكرا لە نیسانی ساڵی 2020 دا ئه‌نجام بدرایه.
له 5ی ئابی 2020 و دوای چوار مانگ دواكه‌وتنی له كاتی دیاریكراوی ده‌ستووری، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی چاوه‌ڕوانكراوی سریلانكا به‌ڕێوه‌چوو، كه تێیدا 16 ملیۆن هاوڵاتی سریلانكی مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو.
هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌هۆی كۆڤید-19وه له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامنه‌دراو، له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا (7898) كه‌س خۆیان بۆ 225 كورسی په‌رله‌مانی به‌ربژێر كردبوو، له‌م كاته‌دا گۆتابای راچاباكسای سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵهاتوی ئێستا‌و براكه‌ی ماهیندا راچاپاسكا، كه سه‌رۆكی حكومه‌ت (2020) و سه‌رۆكی پێشووی وڵات له 2005-2015 بوو، وه به ده‌سه‌ڵاته ئاسنینه‌كه‌ی ناسرابوو، هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی په‌رله‌مانیان ده‌دا، ئه‌ویش به‌ئامانجی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مواره ده‌ستوورییانه‌ی كه له كابینه‌كانی پێشووتردا ئه‌نجامدرابوون، له بواری فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاكان و پێدانی ناناوه‌ندێتی زیاتر و دیاریكردنی ویلایه‌تی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ته‌نها بۆ دوو خوول و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و چه‌ندكارێكی دیكه‌ش كه ئه‌گه‌ر ئه‌نجامیبده‌ن له به‌رژوه‌ندی براكاندا بوو، هه‌ر له‌و كاته‌دا کۆسال پێرێرا، شرۆڤەکاری سیاسی، بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندبوو:”ئێمە رووبەڕووی رژێمێکی پاوانخوازی هەڵبژێردراو دەبینەوە”. (12).
ئه‌و دووبرایه گۆڕه‌پانی سیاسیان كۆنتڕۆڵكرد و گۆتابایای سه‌ركۆمار، براكه‌ی خۆی، ماهیندا، كرد به سه‌رۆكی حكومه‌تی سریلانكا، به تایبه‌ت كه به ڕێژه‌ی 59% له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌دا پارته‌كه‌یان سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێنا و توانی 145 كورسی له كۆی 225 كورسی په‌رله‌مان بباته‌وه.
بنەماڵەی ڕاجاپاکسا كه له بنه‌ماڵه خاوه‌ن زه‌ویه و خانه‌دانه‌كانی سریلانكان، چەندین دەیە حوکمڕانی ئه‌و وڵاته‌یان کردووە، لە لایەن داکۆکیکارانی مافی مرۆڤەوە ڕەخنەیان لێگیراوە و بە تاوان و گەندەڵی تۆمەتبارکراون، ئەم بنەماڵەیە لە نێو کۆمەڵگەی نەتەوەیی سینهالیەکاندا زۆر بە ناوبانگن بەهۆی ئەوەی ڕۆڵی هەبووە لە کۆتایی هێنان بە شەڕی ناوخۆیدا.
باری ئابووری خراپی خه‌ڵكی سریلانكا له ماوه‌ی رابردوودا جێگه‌ی نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی خه‌ڵك و ده‌ستبژێری سیاسیی و ئاینی وڵاته‌كه‌بووه، زیاتر له 20%ی خه‌ڵكی وڵاته له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدان و یه‌كێكه له وڵاته شكستخواردووه‌كان، ئه‌و وڵاته به ده‌ست كێشه‌كانی وه‌ك: هه‌ژاریی، بێكاریی، گرانی و نه‌بوونی سوته‌مه‌نی،… تاد، ده‌ناڵێنێت و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له مانگی نیسانی 2022 وه به ته‌واویی زیادیكردووه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان هاوڵاتیان و هێزه‌كانی پۆلیس روویداوه.
به گوێره‌ی راپۆرتی بانكی نێوده‌وڵه‌تی، داهاتی تاك له 2016 دا بریتی بووه، له 1.90 دۆلار له رۆژێكدا، له‌لایه‌كیتره‌وه كۆرۆنا، بووه به‌هۆی قوڵكردنه‌وه‌ی زیاتری هه‌ژاریی و بێكاریی به ئاستێكی مه‌رسیدار، رێژه‌ی به‌رزی هێزی كار زۆرتر له كرێكاری نافه‌ڕمی پێكدێت، كه 70%یه، ئه‌مه‌ش مانای وایه له دۆخی نا ده‌سته‌به‌ریدا ده‌ژین و ناتوانن به‌ر‌گه‌ی بارودۆخه سه‌خته‌كان بگرن (13).
سریلانکا بە شێوەیەکی سەرەکی وڵاتێکی کشتوکاڵییە، بەرهەمی سەرەکی برنجە کە خه‌ریكه وڵات بەو برنجە خۆبژێوی بکات، هەروەها چا و گوێزی هیندی بەرهەمی کشتوکاڵی تری هه‌ن كه له‌ڕوی ئابوورییه‌وه زۆر گرنگن، چا، یەکێکە لە گەورەترین سه‌رچاوه‌كانی هاتنی دراوی بیانی، جگە لەوەش بەرهەمە گرنگەکانی دیکە بریتین لە: کاکاو و بەهاراتەکانی وەک دارچین و گوێزی هیندی و بیبەر و مێخەک، سەوزە، دواتریش میوە کە به‌رهه‌می هەردوو ناوچەی گەرم و مامناوەندە، لە سریلانکا بە باشی گەشە دەکات، هەروەها سریلانکا وڵاتێکی سەرەکی هەناردەکاری بەردی بە نرخ و نیمچە بە نرخە.
لە سێ دەیەی ڕابردوودا گەشتیاریی وەک پیشەسازییەکی گرنگ سەریهەڵداوە، به‌ڵام نه‌یتوانیوه له گه‌شه‌پێدانی ئابووری وڵات‌دا به‌شداری به‌رچاو بكات، كه‌رتی پیشه‌سازیش له دوای كه‌رتی كشتوكاڵ دووه‌مین سه‌رچاوه‌ی ئابووری وڵاته.
“قه‌رزی زۆر سریلانكای ماندوكردووه”
سریلانكا وڵاتێكی قه‌رزاره، شاره‌زایان ده‌ڵێن؛ هۆكارێكی سەرەکی لە قەیرانی ئابووری ئێستای سریلانکا سروشتی قەرزکردن و پابەندبوونی قەرزی دەرەکیی وڵاتەکەیە، ئه‌م قەیرانه دەرئەنجامێکی سەرەکییە لە مەیلی راهاتن له‌سه‌ر قەرزکردنی ولاته‌كه لە ده‌وڵه‌ته قەرزدەرەکان و دامه‌زراوه داراییه‌كان.
لە ١٢ی نیساندا حكومه‌تی سریلانكا، ئاشکرایکرد کە پاره‌كانی وڵاته‌كه‌ی لە دانه‌وه‌ی قەرزە دەرەکییه‌كاندا خه‌رجنه‌كردووه كه بڕه‌كه‌ی 51 ملیار دۆلاری ئەمریکییه و چاوەڕێی یارمەتیدانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەکات.
وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندبوو: کە لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا، پێویستی بە بڕی نزیکەی ٣ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی هاوکاری دەرەکیی دەبێت، بۆ دابینكردنی پێداویستییە سه‌ره‌كییه‌كانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌و بوژانەوەی ئابووریی.
ڕەگ و ڕیشەی قەیرانی قەرزی سەروەری، ئێستای سریلانکا دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ساڵانی 2000، کاتێک بانکی نێودەوڵەتی، سریلانكای لە وڵاتێکی کەم داهاتەوە پێشئه‌وه‌ی به سروشتی خۆی سەرکەوێت بۆ وڵاتێکی داهات مامناوەند، بەرە و وڵاتێکی داهاتی مامناوەند، بەرزکردەوە. پشکێکی زۆر لە قەرزە دەرەکییەکان لە ڕێگەی پارەی ئیمتیازاتی دامه‌زراوه داراییه فرەلایەنەکانی وەک: بانکی نێودەوڵەتی، ئاژانسی هاوکاری نێودەوڵەتی ژاپۆن و بانکی گەشەپێدانی ئاسیا (ADB) هات. ئەم قەرزانە چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كیان هه‌بوون، وه‌ك: ڕێژەی سوودی نزم (1% یان کەمتر) و ماوەی درێژتر بۆ گەڕاندنەوەی (25-40 ساڵ) کە یارمەتیدەر بوون لە بەڕێوەبردنی سیستماتیکی یەدەگی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی.
ئه‌م رێژه‌ی زۆره‌ی قه‌رزی ده‌ره‌كی سریلانكا له كاتێكدایه كه گه‌شه‌ی راسته‌قینه‌ی ساڵانه‌ی ئابووری له‌و وڵاته‌دا (0.02) ده‌بێت (14).
سه‌رباری خراپی دۆخ و سروشت و مه‌رجی قه‌رزه ده‌ره‌كییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی خراپی ئابووری وڵات و دابه‌زینی ئاستی بازرگانی نێوخۆ، بەشداریکردنی سریلانکا لە دەستپێشخەری پشتێنە و ڕێگای چینی (BRI) ته‌ڵه‌یه‌كی تربوو كه به‌و وڵاته‌دا ته‌قییه‌وه، ئەڵقەی بەندەری هامبانتۆتای ساڵی ٢٠١٧ گه‌واهی ئەوە دەدات کە چۆن سریلانکا قوربانی “دیپلۆماسی تەڵەی قەرز”ی خراپەکاری چینە، بەپێی تۆمارە فەرمییەکان، لە کاتێکدا چین 9.83% (3.4 ملیار دۆلاری ئەمریکی) لە کۆی قەرزە دەرەکییەکانی سریلانکا تا ساڵی 2019 پێکدەهێنێت، تەکنیکەکانی تەسفیەکردنی چین و قەرزە شاراوەکان لە پڕۆژە جیاوازەکاندا دەرئەنجامەکانی ئیمپریالیزمی ئابووریی پیشاندەدەن کە پەکین، نیشانیداوە و کێشەیان بۆ ئابووری سریلانکا، دروستكردووه.
قەیرانی ئابووری بەردەوام لە سریلانکا حكومه‌ته‌كه‌ی ناچارکردبوو لە شوباتی ٢٠٢٢ داوای ڕاگرتنی قەرزەکانی چین بکات- ئەمەش جارێکی دیکە بابەتی ‘قەرزەکانی چینی کێشەدار‌ی لە دنیای دیپلۆماسی جیهانیدا وروژاند‌و له مانگی نیسانی 2022 پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی سریلانكا، رایگه‌یاند: لە ئێستادا هیچ به‌رنامه‌یه‌كی دووباره داڕشتنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری قەرزە ناوخۆییەکان (وەک: ده‌سته‌به‌ره‌كانی حکومەت و بۆندەکانی گەشەپێدان) ناکرێت، لەهەمانکاتدا بە لە بەرچاوگرتنی دۆخی ئێستا، داڕشتنەوەی قەرزی دەرەکی لە پێشینەدا دەبێت(15).
له دوای ئه‌م راگه‌یاندنه‌وه ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریی زیادیكرد ئه‌ویش به‌هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی کەلوپەلە سەرەکییەکانی وەک؛ برنج و شیر و کەمیی سووتەمەنی، هه‌روه‌ها لەم دواییانەدا بەشێکی زۆری هاوڵاتیان بەهۆی بڕینی کارەبا بۆ ماوەی ١٣ کاتژمێر له شه‌و و رۆژێكدا تووشی كێشه بوون.
له سه‌ره‌تای مانگی ته‌ممووزی 2022 دا خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌دا رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان بۆ خۆپیشاندان دژی حكومه‌تی سریلانكا، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا توانیان بگه‌نه‌سه‌ر كۆشكی كۆماری و سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و سه‌رۆكی وڵاته‌كه له كۆشكی كۆماریی هه‌ڵهات و سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ده‌ڵێن: رۆشتۆته ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازیی پارێزراو، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه بڕواته ئه‌ماره‌تی دوبه‌ی، له وڵاتی ئیمارات.
سه‌رۆكی حكومه‌تی پێشووتر رانیل ویكرمسینغ، كه له‌چوارچێوی ترس له فشاره‌كانی خه‌ڵكی وڵاته‌كه، دژی براكه‌ی سه‌رۆك كۆمار، كه پێشتر سه‌رۆكی حكومه‌ت بوو، هێنراوه‌ته‌وه ناو كایه‌كه بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌كه. ویكرمسینغ وتی: ناتوانین ته‌نانه‌ت شایسته داراییه‌كانی سوته‌مه‌نیش بۆ كۆمپانیای سیلان پیترلیۆم كه سوته‌مه‌نی ناوخۆ دابینده‌كات، ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین و هیچ وڵاتێكیش ئاماده‌نییه یارمه‌تیمان بدات و به‌مشێوه‌یه لێدوانێكی كاره‌ساتباریداو وتی “هیچ وڵات و ڕێکخراوێک لە جیهاندا ئامادەنییە سووتەمەنیمان بۆ دابین بکات، ئەوان دوودڵن لە دابینکردنی سووتەمەنی بە پارە” (16).
ئێستا سه‌رۆكی حكومه‌ت، رانیل ویكرمسینغ، به شێوه‌ی كاتیی جێگه‌ی سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ی گرتۆته‌وه و سه‌رۆكی هه‌ڵهاتووی وڵاته‌كه‌ش به‌ڵێنیداوه له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا ته‌مموزی 2022، ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه، به گوێره‌ی وته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، به‌مزووانه په‌رله‌مانی وڵاته‌كه كۆده‌بێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، هه‌تا كاتی هه‌ڵبژاردنی ده‌ستوریی، له ساڵی 2024 و بڕیاریشه حكومه‌تێكی بنكه فراوان بۆ ئه‌م قۆناغه پێكبهێنرێت.
باری سیاسی سریلانكا، ده‌رهاویشته‌ی حوكمی كۆڵۆنیالیزم و داگیركاری چه‌ندین سه‌ده‌ی مێژووییه، فره نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كه‌ی نه‌بۆته مایه‌ی هێز و ئاشتی و پێشكه‌وتن، كولتوره جیاوازه‌كان هه‌ر یه‌كێكیان داوای به‌شی خۆی ده‌كات، وڵاتێكی بچوك به قه‌باره پڕاوپڕه له كێشه‌ی سیاسی وئابووری، زۆری رێژه‌ی دانیشتوان و گرانی باری گوزه‌ران هاوشانه له‌گه‌ڵ چه‌ند دیارده‌یه‌كی دوكاوتوی حوكمڕانی له‌و وڵاته‌دا، وه‌ك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:
1- زۆریی پشووی فه‌ڕمی له‌و وڵاته‌دا كه، كۆی هه‌موویان ده‌كاته سێ مانگ له ساڵێكدا، ئه‌ویش به‌هۆی فره‌یی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانه‌وه.
2- كه‌می كاتی كاری بانكه‌كان ئه‌ویش پێنج رۆژ له‌هه‌فته‌یه‌كدا و رۆژانه‌ش له‌سه‌عات نۆی به‌یانی بۆ یه‌ك یان سێی پاشنیوه‌ڕۆ.
3- دابه‌شبوونی چینایه‌تی له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه.
ئه‌نجام:
ئه‌وه‌ی له‌م زانیارییانه‌ی ناو ئه‌م نووسینه‌وه ده‌توانین وه‌ك ئه‌نجامێك بۆ خوێندنه‌وه‌ی زیاتر و بڕیاردان به‌ده‌ستی بهێنین ئه‌وه‌یه كه:
1- وڵاتی به جوگرافیا بچووك كێشه‌ی ئابووری زیاتره به‌راورد به وڵاته پانوپۆڕه‌كان له‌ڕووی جوگرافیاوه.
2- سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی نیشتمانی، له وڵاتانی پاش كۆڵۆنیالیزم چه‌ندین به‌ربه‌ستی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوری هه‌یه، كه تێپه‌ڕاندنی قۆناغه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان زۆرجار له‌ده‌ستی وڵاتانی زلهێزدا ده‌مێنێته‌وه.
3- وڵاتانی ژێرده‌سته‌و داگیركراو، توانای دروستكردنی هێزی راسته‌قینه‌یان لاوازه.
4- فره‌یی له پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی بۆ وڵاتانی هه‌ژار و لاواز، ده‌رفه‌تی شه‌ڕ و كێشه‌و ناسه‌قامگیریی هه‌مه‌لایه‌نه ده‌هێنێته ئاراوه.
5- هه‌وڵدان بۆ به خێزانیكردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌و وڵاتانه‌دا به پشتیوانیی وڵاتانی ده‌ره‌كیی، مایه‌ی گێره و كێشه‌و ئاژاوه‌ی نێوخۆ‌و به‌پێوه نه‌وه‌ستانی وڵاته‌كه‌یه.
6- خراپ به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كانی ئابووری و قۆرخكردنی سامانی گشتی و گه‌نده‌ڵی، هۆكاری تیاچوونی گه‌لانه.
7- قه‌رزی ده‌ره‌كی و مه‌رجه‌كانی قه‌رز و پابه‌ندنه‌بوون به دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌وه، بناغه‌ی ئابووری وڵات له‌ناو ده‌بات.
ئه‌م ئه‌نجامانه و چه‌ندین خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی دیكه‌ش ده‌كرێت له‌م رووداوانه‌ی سریلانكاوه بێته‌ده‌ره‌وه، به‌و هیوایه‌ی توێژه‌رانی دوای ئێمه ره‌هه‌ندی جیاوازی تری ئه‌م بابه‌ته‌مان بۆ بخه‌نه‌ڕوو.
سه‌رچاوه‌كان:
(1) سریلانكا، ئه‌م زانیارییه وه‌رگیراوه له پێگه‌ی (string fixer) له‌سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه له 11/7/2022 سه‌ردانیكراوه:
https://stringfixer.com/ar/Republic_of_Sri_Lanka
(2) هه‌مان سه‌رچاوه، پێگه‌ی (string fixer).
(3) عدد سكان سریلانكا 2021 والترتیب العالمی لسری لانكا من حیث الكثافه السكانیه، پێگه‌ی (soft Arabia) له‌سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه، له 11/7/2022 سه‌ردانیكراوه: https://www.softarabia.com/sri-lanka-population/
(4) پێگه‌ی فه‌ڕمی حكومه‌تی سریلانكا، له‌سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه زانیارییه‌كانی تێدایه و له 11/7/2022 سه‌ردانیكراوه:
https://www.gov.lk/content/index.php/post/government1?gen_from=abt&appcode=cp&lang=en
(5) هه‌مان سه‌رچاوه، پێگه‌ی (string fixer).
(6) معلومات عامه، له پێگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی قه‌ته‌ر له سریلانكا، له‌سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه كه سه‌ردانیكراوه له 11/7/2022، وه‌رگیراوه:
https://colombo.embassy.qa/%D8%B3%D8%B1%D9%8A%D9%84%D8%A7%D9%86%D9%83%D8%A7/%D9%85%D8
(7) هه‌مان سه‌رچاوه، له پێگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی قه‌ته‌ر له سریلانكا.
(8) COUNTRY OVERVIEW، پێگه‌ی فه‌ڕمی حكومه‌تی سریلانكا، له‌سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره كه له 12/7/2022 سه‌ردانیكراوه:
https://www.gov.lk/content/index.php/post/countryoverview1?gen_from=abt&appcode=cp&lang=en
(9) پێگه‌ی فه‌رهه‌نگی (Britannica)، Sri Lanka له 12/7/2022 سه‌ردانیكراوه له‌سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره: https://www.britannica.com/place/Sri-Lanka/Plant-and-animal-life#ref24279 و پێگه‌ی فه‌رمی حكومه‌تی سریلانكا له به‌سته‌ری سه‌رچاوه‌ی پێشوو(8).
(10) هه‌مان سه‌رچاوه، پێگه‌ی (string fixer).
(11) پێگه الجزیره، سریلانكا.. انتخابات رئاسیه للمره اڵ‌ولی دون كبار المسۆولین، له 12/7/2022 سه‌ردانیكراوه له‌سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره: https://www.aljazeera.net/news/politics/2019/11/13/%D8%A7%D9%86%D8%AA%D8%AE%D8%A7%D8
(12) پێگه‌ی (Swiss info) انتخابات تشریعیه فی سریلانكا من ِشأنها تعزیز نفوژ الشقیقین الحاكمین راجاباسكا، له 12/7/2022 سه‌ردانیكراوه، له‌سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره:
https://www.swissinfo.ch/ara/%D8%A7%D9%86%D8%AA%D8%AE%D8%A7%D8%A8%D8%A7%D8%AA
(13) بانكی نێوده‌وڵه‌تی (Poverty & Equity Brief Sri Lanka South Asia October 2020) 12/7/2022، سه‌ردانیكراوه، له‌سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره وه‌رگیراوه: https://databank.worldbank.org/data/download/poverty/987B9C90-CB9F-4D93-AE8C-750588BF00QA/SM2020/Global_POVEQ_LKA.pdf
(14) SOUMYA BHOWMICK ,Fallacies in Sri Lankas external debt patterns visit at; 12/7/2022 on this link below; https://www.orfonline.org/expert-speak/fallacies-in-sri-lankas-external-debt-
(15) SOUMYA BHOWMICK، هه‌مان سه‌رچاوه.
(16) الجزیره، رئیس وزرا‌و سریلانكا یعلن انهیار اقتصاد بلاده، له 12/7/2022 سه‌ردانیكراوه، له‌سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره: https://www.aljazeera.net/ebusiness/2022/6/22/%D8%B1%D8%A6%D9%8A%D8%B3-
په‌راوێز:
ده‌ستپێشخه‌ری پشتێنه و رێگا چییه؟
دەستپێشخەری پشتێنە و ڕێگا، وەک دەزانرێت، چین هەوڵی داوە و هەوڵدەدات کاریگەریی خۆی لە ئاستی جیهانیدا لە ڕێگەی “دەستپێشخەری پشتێنە و ڕێگا” فراوان بکات، کە چەند ملیار دۆلارێکی بۆ تەرخان کردووە و لەسەر بنەمای بیرۆکەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان گروپی وڵاتانی بەشداربوو دامەزراوە لە ڕێگەی زنجیرەیەک پڕۆژەی ژێرخانی.
پەکین، لە ساڵی ٢٠١٣دا “دەستپێشخەری پشتێنە و ڕێگا”ی ڕاگەیاند و بەخێرایی بوو بە شێوازی- ستایلی شی جینپینگ سەرۆکی چین، لە بەرەی سیاسەتی دەرەوەدا، لە ساڵی ٢٠١٧دا ئەم دەستپێشخەرییە خرایە ناو دەستووری حزبی شیوعی چینەوە و ١٣٨ وڵات و ٣٠ رێکخراوی نێودەوڵەتی رێککەوتن لەسەر بەشداریکردن، لەگەڵ وەبەرهێنانەکان بۆ بەستنەوەی ئاسیا و ئەفریقا و ئەوروپا.
لە لایەکی دیکەوە ڕێکخراوی ئایدداتا، کە دامەزراوەیەکی بیرکردنەوە لە کاروباری گەشەپێدانی نێودەوڵەتییە، لەم دواییانەدا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا دەرکەوتووە کە کۆی قەرزەکانی چین لە دەرەوەی وڵات دەگاتە ٨٤٣ ملیار دۆلار، لەو ژمارەیەش ٣٨٥ ملیار دۆلار “قەرزی ڕانەگەیەندراو یان کەمکراوە”.
بەم شێوەیە هه‌ندێك له شاره‌زایان مەبەستەکانی پەکین بە “دیپلۆماسی تەڵەی قەرز” ناودەبەن. لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە کە ٤٢ وڵات زیاتر لە ١٠٪ی کۆی بەرهەمی ناوخۆیی چین قەرزارن. لەڕاستیدا، شەش لە کۆی هەشت وڵاتی باشووری ئاسیا- پاکستان، سریلانکا، بەنگلادیش، ئەفغانستان، نیپاڵ و ماڵدیڤ- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ چین سەبارەت بە دەستپێشخەری پشتێنە و ڕێگا، واژۆ کرد. بەڵام لە ماوەی چەند ساڵێکدا ئەم وەبەرهێنانانە نموونەیەکی نموونەیی دەرچوون کە چۆن وەبەرهێنانی گەورە دەتوانێت بۆ وڵاتانی قه‌رزدار بە هەڵەدا بچێت. بڕوانه:
https://aawsat.com/home/article/3619946/%D9%86%D8%B8%D8%B1%D8%A9-