وەک پێشتر باسمان لێوە کردووە، کەوا دوا قۆناخی ڕێبازی نەقشبەندی لە دوای خۆی، واتە شێخ خالید، بە خالیدییە ناوی ڕۆیشت و دەکرێ شوێن کاریگەریی ڕێنماییەکانی بکەوین و هێڵی نەوە لە دوای نەوەی ڕۆحی لە خۆیەوە بەملاوە، لەو ناوچانەی تێیدا ژیاوە. لە کوردستانی زێد و وڵاتی خۆیدا، چەندین کەس لە خودی بنەماڵەی بەرزنجی خۆی بوون بە مورید و شوێنکەوتەی و بنەماڵەکانی تری ناوچەی سلێمانی وەک سەرکردەی تەریقەتەکە ڕەچەڵەکی ڕۆحیی خۆیان دەبەنەوە سەر شێخ خالید، وەک بنەماڵەی تەوێڵە لە ناوچەی سلێمانی و بنەماڵەی بارزانی لە ناوچەکانی زێبار و بارزان لەو شوێنەی کە ئێستا باکووری ئێراقە٣٠. بە هەمان پرۆسەی کە پێی ئاشناین، کاریگەریی ڕۆحی سامان، هێز و دەسەڵات، سەرکردایەتیی کۆمەڵایەتی و سیاسیی بەرهەمهێناوە. لە ناوچە کوردییەکاندا هۆکاری تایبەت هەبوون بۆ ئەوە. سەپاندنی کۆنترۆڵ لە ئەستەمبووڵدا لەلایەن حکوومەتی ناوەندییەوە، لە ماوەی قۆناخی تەنزیماتدا، ڕووخاندن و تێکشکاندنی دەسەڵاتی ئەو حوکمڕانانەیان گرتبووەوە کە بە میرات بۆیان مابووەوە لە دۆڵ و شیوی نێو چیاکاندا. لە ساڵانی ١٨٣٠کاندا هەندێک لە سەرۆکە کوردەکان لابران، کە گەورەترینی ئەوانە بنەماڵەی بابان بوو کە تا ساڵی ١٨٥٠ بەردەوام بوون لە حوکم کردنی ناوچەی سلێمانی و پاشان لەو ساڵەدا لەسەر کار لابران (بەڵام بۆ ماوەی سەدەیەکی دواتر ڕۆڵیان گێڕا لە سیاسەتەکانی بەغدا و ئەستەمبووڵدا). لە دوای ئەوە بنەماڵە گەورەکانی شێخە سۆفییەکان بوون بە تەوەری سەرەکیی چالاکیی سیاسی و هەر جووڵانەوەیەکی ناڕەزایی دەربڕین لە حکوومەت بەدوای ئەواندا دەگەڕان بۆ سەرکردایەتیی کردنی. شۆڕشی ساڵی ١٨٨٠ دژ بە حوکمی عوسمانی لە لایەن شێخ عوبەیدوڵڵای نەقشبەندییەوە سەرکردایەتیی دەکرا کە سەر بە بنەماڵەی شەمدینان بوو. لە ساڵانی ١٩٢٠کاندا جووڵانەوەی جۆراوجۆر بەرپاکرا دژ بە سیاسەتی ماندێتی بەریتانییەکان و نووساندنی ناوچە کوردییەکان بە مەملەکەتی نوێی ئێراقەوە و شێخ مەحموودی بەرزنجیی سەرکردایەتیی دەکرد و لە جووڵانەوەی کوردی ئەم نەوەیەی ئێستادا، ئەندامانێکی بنەماڵەی بارزانیی نەقشبەندی سەرکردایەتییان دەکرد، کە یەکەمجار شێخ ئەحمەد و پاشانیش مەلا مستەفای برای بوون.
لە بەغدا لقی خالیدیی تەریقەت یان ڕێبازی نەقشبەندی لە مەڵبەندەکەی خۆیدا و لە مەدرەسەی ئەحسائیدا، کە خالید خۆی بۆ ئەم مەبەستە دابینی کردبوو، بە گەرموگوڕی کاریان دەکرد و لە نێو شوێنکەوتووەکانیدا شێخ مووسا ئەلجبووری و چەندین کەس لە بنەماڵەی ئەلسوەیدی و شێخ عوبەیدوڵڵای حەیدەریی موفتیی بەغدا کە لە بنەچەیەکی کورد بووە ناویان دێت٣١. لە دیمەشق، خەلیفە و شوێنکەوتووانی و ئەندامانێک لە خێزانەکەی بەردەوام بوون لەسەر هێڵەکەی و “سوڵتان عەبدولمەجید” تەکیەی بەناوبانگی سولەیمانییەی بەخشییە تەریقەتەکە و مەرقەد و مەزارێکیشی بۆ گۆڕەکەی شێخ خالید دروستکرد٣٢. دەکرێ شوێن کاریگەری و دەسەڵاتی بکەوین تەنانەت لە دەرەوەی ئەو وڵاتانەش کە تێیدا ژیاوە. نامە یان باسەکەی لەبارەی خواست و ئیرادەی ئازادەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی تورکی لە لایەن سولەیمان پاشاوە (کە یەکێک بوو لەو پیلانگێڕانەی لە ساڵی ١٨٧٥دا سوڵتان عەبدولعەزیزیان لەسەر تەخت لابرد)٣٣ و هەروەها عەبدولقادری قارەمانی جەزایریش، کە لە ساڵی ١٢٤١ / ١٨٢٦دا لەگەڵ باوکی چووە بۆ حەج و لەوێ چاوی بە خالید کەوتووە، کە ئەمیش لە حەج بووە و لەسەر دەستی خۆی پەیوەست بووە بە ڕێباز یان تەریقەتەکەیەوە٣٤.
(تێبینی: میر عەبدولقادر ١٨٠٨ – ١٨٨٣، سەرکردەیەکی سیاسی و سەربازی و ئاینیی جەزایر بوو و دژ بە کۆڵۆنیالیزمی فەرەنسی ساڵانیکی زۆر جەنگا و بوو بە سیمبۆڵی بەرگریی جەزایر. دواتر دوورخرایەوە بۆ دیمەشق و لەوێ مایەوە وەک سۆفییەک و نووسەرێک تا کۆتایی ژیانی – وەرگێڕ) تەشەنە کردن و بڵاوبوونەوەی نەقشبەندی لە سەدەی نۆزدەهەمدا لە بازنە و کایەی پرشنگدانەوەی کەسایەتیی مەولانا خالیدیش تێپەڕی کرد. سنۆک هورگرۆنجە لە ساڵانی ١٨٨٠کاندا تێبینیی گرنگی و بایەخێکی گەورەی دەکات لە مەککەدا و دەڵێ کەوا سەروەت و سامانەکەی لەڕادە بەدەر زیادی کردبوو لە ئەنجامی کۆمەکی شوێنکەوتووان و دڵسۆزانیدا و کاریگەریی تەشەنەی کردبوو تا سۆمەترە و جاڤا و بۆرنیۆ٣٥. لە ئەستەمبووڵ و ئاسیای بچووکدا، کاتێ کە لە ساڵی ١٨٢٦دا تەریقەتی بەکتاشی سەرکوت کرا، تەریقەتی نەقشبەندی بۆ ماوەیەک کۆنترۆڵی تەکیە و خانەقاکانی کرد (ڕەنگە بە هۆی ئەوەوە بووبێت کە ئەمیان لەسەر هێڵێکی زیاتر ئوسووڵی و نەریتی بووە لە ڕەچەڵەک و باوباپیرانی هاوبەشیان). هەسلوک باس لە شێخێکی نەقشبەندی دەکات کە جێگیری تەکیەی سەرەکیی تەریقەتەکە بووە، لە نزیک کیرشەهرەوە، بۆ سەرپەرشتی کردنی ڕێوڕەسمی ئاینی لە مەزاری حاجی بەکتاشدا٣٦.
لە قەوقاز، ئەو بەرەنگاربوونەوە و بەرگرییە توندەی چیچانی و داغستانییەکان بەرپایان کرد لەدژی داگیرکاریی ڕووسیا لە چوارچێوەی ڕێبازی نەقشبەندیدا بوو. ئامانجی شامیلی سەرکردەی بەرگریکاری، دروست کردنی ئیمامەتێک بوو کە تێیدا کاروباری موسڵمانان پێویستە بەگوێرەی بەڕێوە ببرێت٣٧. لە ناوچەکانی قەزوێنیشدا، کە ڕێبازەکە تێیاندا گەشەی کردبوو، ڕۆڵێکی گرنگی تێدا گێڕا و لە هەندێ شوێنیش دژایەتی و بەرهەڵستی کردنی حوکمی ڕووس لە ڕێگەی ڕابەر و سەرکردە نەقشبەندییەکانەوە بوو و نموونەی ئەمەش ڕاپەڕینی ساڵی ١٨٩٨ی فەرغانە بوو٣٨.
ئەگەر بپرسین ئاخۆ بۆچی ڕێباز یان تەریقەتی نەقشبەندی و ڕێبازە هاوشێوەکانی تر، ئەم ڕۆڵەیان گێڕاوە لە مێژووی نوێی ئیسلامدا، ئەوە ڕەنگە دوو جۆر لە هۆکار بدۆزینەوە کە بەتەواوی لێکتر جیاوازن بەڵام هەردوکیشیان ڕەگی خۆیان لە هەمان ڕاستی و واقیعدا داکوتاوە، کە ئەویش کۆمەڵگەیەکی هەڕەشە لێکراوە لە باوەڕ و سەربەخۆیی و متمانە بەخۆکردندا. لە لایەکەوە، پێدەچێت ڕوون بێت کەوا نەقشبەندییەتی میللی هەمیشە و بە بەردەوامی دڵسۆز و پابەند نەبووە بە “گەورەیی سکهەڵگوشینی” سوننیزمەوە و بە بەردەوامی پابەند نەبووە بە هۆشدارییەکانی شێخ ئەحمەدی سەرهندییەوە سەبارەت بە مەستبوونی سۆفییانە (جەزبە). ئێمە تێبینیی ئەوەمان کردووە کە ئەدمۆندس باسی دەکات لەبارەی ئەو پراکتیزە کردنە سەیر و نامۆیانەی ئەقشبەندییەکانی گوندەکانی کوردستانەوە. دیسانیش سنۆک لە مەککە ئەوەی بینیوە کەوا هەندێ لە شێخە نەقشبەندییەکان (ئەگەرچی زۆر شکۆدار و جێی ڕێز نەبوون) هانی سەما کردن و جووڵاندنی توندی جەستە و ڕێگە و شێوەی تری جووڵەی جەستەیان داوە بۆ ورووژاندنی مەستیی یان جەزبەی سۆفییانە. وا دیارە خودی شێخ خالید خۆیشی ئیددیعای جیددیی کردبێت کە دەتوانێت پەیوەندیی بە ڕۆحی مردووانەوە بکات و ئەمانەش ئیددیعاگەلێکن، وەک بینیمان، بە توندوتۆڵی پەیوەستن بە ڕێنمایی نەقشبەندییەوە سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ڕۆح بەرەو خودا. نیو سەدە لە پاش مەرگی شێخ خالید، ڕەشید ڕەزا لە تەرابلوس پەیوەندیی کردووە بە تەریقەتی نەقشبەندییەوە و لە یاداشتەکانیدا کە بە ماوەیەکی دوور و درێژ لە ڕەتکردنەوەی دواتری تەواوی سۆفیگەری نووسیوێتی، بەتایبەتی باس لە ڕێباز و مەزهەبی نەقشبەندی دەکات کەوا پەیوەندیی گەرموگوڕی دڵان نەک تەنها لە نێوان مورشید و موریددایە بەڵکو لە نێوان زیندوو و مردووشدایە و ئەمە دەگەڕێتە دواوە بۆ هەموو هێڵی پەیوەندییە ڕۆحییەکان بە زنجیرە تا خودی پێغەمبەر خۆی. هەروەها ئەو باس لە دیاردەی نامۆش دەکات چەشنی بۆنی خۆشی گوڵاو کە دەکرا لە کۆڕی زیکری سۆفیگەریدا سەرنجی بدرێتێ٣٩. سەبارەت بەو ژن و پیاوانەی لە تەمەنێکدا دەژین کەوا جێی گومان بێت، ئەوە ئەم جۆرە جەختکردنەوە لە بوونی نەزمێکی نەبینراو چەند جاران بایەخدارتر دەبێت.
لە لایەکی ترەوە، نەقشبەندییەت باوەڕێکی داوەتە موسڵمانی سەرسوڕماو کەوا جەخت لەسەر بایەخی چالاکیی باڵا دەکاتەوە و داوای ئەوە دەکات کە دەبێ شەریعەت حوکمێکی ئیرشادیی هەبێت بۆی، باوەڕێک هەموو ئەوەی تێدابێت کە بەهادارن لای بەرهەڵستکارانی و پاساو دەدەنە موسڵمانانی سوننی بۆ ڕەتکردنەوەی مەزهەبەکانی تر و بەهێزکردنیان لە بەرگری کردنی هێرشەکان لە دەرەوە. ئەم ڕەتکردنەوەی هەموو شتێکی غەیرە سوننی بەناوی مەزهەبێکی سوننەگەرایی وا کە تێبگات لەو توخمانەی ڕاستی کە ئەوەی ڕەتیدەکاتەوە، نەقشبەندی دەبەستێتەوە بە هەردوک ڕابوردووی ئیسلامی و شێوازە مۆدێرنە تایبەتەکانی مێتۆدەکانی ڕاڤە کردن و لێکدانەوە.
پەراوێز:
1 A. Hourani, Arabic Thought in the Liberal Age(London, 1962).
ئەلبێرت حۆرانی “بیری عەرەبی لە چەرخی لیبراڵیدا” ….
2 Muhammad Rashid Rida, Ta’rîkh al – ustadh al – imam al – shaikh Muhammad Abduh, vol. I (Cairo, 1931), p. 130.
محمد رشید رضا “تأریخ الأستاذ الإمام الشیخ محمد عبدە” …..
3 For the life of Baha ai-Din Naqshband,. see D. S. Margoliouth, Nakshband, vol. III, p. 84r: Ahmad in E. I. 1, Taçkôprüzade, al – shaqd’iq al – nu’maniya fi ‘ulama al – dawla al – uthrnàniya (margins of Ibn Khalakan, wafayat al – a’yàn, Bulaq, 1299), vol. 1, pp. 378 f., German trs. by O. Rescher (Istanbul, 1927), p. 165; W. Barthold,Histoire des Turcs d’Asie centrale (Fr. adaptation, Paris, I945), p. 16l; A. vâmbéry, Travels in Central Asia (London, 1864), pp. 194 – 6.
بۆ ژیاننامەی بەهائەدین نەقشبەند بڕوانە ئەم سەرچاوانە: “نەقشبەند” “الشقائق النعمانیة فی علماء الدولة العثمانیة، لە پەراوێزی ئیبن خەلەکان “وفیات الأعیان”، “مێژووی تورک لە ئاسیای ناوەڕاستدا”، “گەشتێک بە ئاسیای ناوەڕاستدا” ….
4 ‘Abd al – Majid al – Khâni, al – Hada’iq al – wardiya fi haqàiq ajilla al – naqshbandiya(cafto, 1308), p. 6. This is a collection of biographies of those connected with the order. There is a more recent one most of which follows al-Kahni’s book very closely: Muhammad al – Rakhàwi, al – Anwar al – qudsiya fi manaqib al – sada al – naqshbandiya (Cairo, 1344).
عبدالمجید الخانی “الحدائق الوردیة فی حقائق أجلاء النقشبندیة” …. ئەمە کۆکراوەی ژیاننامەی ئەو کەسانەیە کە پەیوەست بوون بەم ڕێبازەوە. نوێترین نووسەر کە زۆر لە نزیکەوە شوێن کتێبەکەی ئەلخانی کەوتبێت محمد الرخاوی یە لە کتێبی: “الأنوار القدسیة فی مناقب السادة النقشبندیة” …..
5 Muhammad ibn Sulaimân, al – Hada’iq al – wardiya (on margin of) Asfa’l -mawarid – see note 19 below), p. 15.
محمد إبن سلیمان “الحدائق الوردیة”، لە پەراوێزی “أصفی الموارد” ….
6 M. Molé, “Quelques traités naqshbandis” in Farhang – é Iran zaman, vol. vI (e.n. 1337), pp. 27r r.: “La version persane du traité de dix princip”. a” xii – ,I – bi., Kob.u,, i, same vol., pp. 38 f.; “Autour du Daré Mansour: I’apprentissàge mystique de Baha, al – Din Naqshband” in Reaue des Etudes Islamiques, vol. XXVIII f (1959), pp. 35. F. P; Les Mystiques musulmans (Paris, 1965). See also F. Babinger, Zur fruhgeschichte des Naqschbandiordend,102 Albert Hourani – in, Der Islam,vol. XIII (1923), p. 105; L. Massignon, La Passion d,’Al – Hosayn-ibn-Mansouy Martyr Mystique de I’Islam, vol. I (Paris, 1922), pp. 426 – 7 .
م. مۆڵ “هەندێ پەیمانی نەقشبەندی” لە فەرهەنگی ئێران زەمان ….. کۆپیی فارسیی پەیمانی دە پرەنسیپ” … “لەبارەی دار مەنسوورەوە قوتابێتیی سۆفیگەری لەسەر دەستی بەهائەدین نەقشبەند” لە گۆڤاری تۆڕی توێژینەوە ئیسلامییەکان…. ” سۆفییە موسڵمانەکان”…. هەروەها بڕوانە “لەبارەی مێژووی بەرایی نەقشبەندییەوە” …. “ئازارەکانی حوسەینی کوڕی مەنسووری ‘حەللاج’ شەهیدی سۆفیگەریی ئیسلام” ….
7 Margoliouth, “Nakshband”. نەقشبەند…
8 Molé, Mystiques, p. 40. سۆفیگەری ..
9 Molé, “Autour du Daré Mansour”, p. 66. لەبارەی داری مەنسوورەوە ….
10 lbid., p. 45.هەمان سەرچاوە…
11 C. J. Edmonds, Kurds, Turks and, Arabs(London, 1957), p. 20A.
سی. جەی. ئەدمۆندس “کورد و تورک و عەرەب” ….
12 À. S. Husseini, “Uways al – Qarani and the Uwaysi Sufi” in Muslim World, vol. LÿII (1969), pp. 103 f.
ئە. س. حوسەینی “ئوەیسی قەرەنی و ئوەیسی سۆفی” ….
13 M. Habib, “Some Notes on the Naqshabandi Order” in Muslim World, vol. LIX (1969), p. 40 f.
م. حەبیب “هەندێک سەرنج لەبارەی ڕێبازی نەقشبەندییەوە” ….
14 For the order in India, see K. A. Nizami, “Naqshbandi Influence on Mughal Rulers and Politics” in Islamic Culture,vol. XXXIX (1965), pp. 3l f.; K. A. Nizami, “Early Indo – Muslim ÙIystics and their Attitude towards the State” in Islamic Culture, vol. XXII (1948), pp. 387 f., vol. XXIII (19a9), pp. l3 f., 162 t., 312 1., vot. XXIV (1950), pp. 60 f.; L H. Qureshi, The Muslim Community of the Indo -Pakistan Sub – Continent (The Hague, l962), pp. 150 f.; S. M. Ikram, Muslim Civilization in India (New York and London, f 964), pp. 166 f.; A. Ahmed, Studies in Islamic Cullure in the Indian Envuironment (Oxford, 1964), pp. 182 f.
لەبارەی ڕێباز یان تەریقەتەکەوە، بڕوانە ک. ئە. نیزامی “کاریگەریی نەقشبەندی لەسەر حوکمڕانان و سیاسەتی مەغۆلەکان” …. هەمان نووسەر “سۆفییە هندییە موسڵمانەکانی بەرایی و هەڵوێستیان لە دەوڵەت”….. ل. ج. قورەیشی”کۆمەڵگەی موسڵمان لە نیمچە کیشوەری هندستان – پاکستان (لاهای، ١٩٦٢)”…. س. م. ئیکرام “شارستانێتی ئیسلامی لە هندستان” ….. ئە. ئەحمەد “لێکۆڵینەوە لە کولتووری ئیسلامی لە کەش و ژینگەی هندستاندا” ….
15 E. J. W. Gibb, History of Ottoman Poetry,vol. II (London, f 902), p. 974; J. p. Brown, The Dervishes: or Oriental Spiritualisrn (London, 1968), pp. 57,127 f.; H. A. R. Gibb and H. Bowen, Islamic Society and the West, vol. I, part II (London, 1957), pp. l9Z f.; H. J. Kissling, “Die soziologische und pâdagogische rolle der Derwischorden im Osmanischen reiche” in ZDMG, vol. C III (1953), pp. l8 f., Eng. trs. in G. E. von Grunebaum (ed.), Studies in Islamic Cullural History in the American Anthropologist, memoir no. LVI (1956), pp. 23 f.
ئی. جەی. دەبلیو. جیب “مێژووی شیعری عوسمانی” …. جەی. پی. براون “دەروێشەکان یان ڕۆحانییەتی ڕۆژهەڵاتی” …. ئەی. ئاڕ. جیب و ئێج. باون “کۆمەڵگەی ئیسلامی و ڕۆژاوا”… ئێج. جەی کیسلینگ، “ڕۆڵی کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی ڕێباز و تەریقەتەکانی دەروێشی لە دەوڵەتی عوسمانیدا”…. جی. ئی. ڤۆن گرونباوم “لێکۆڵینەوە لە مێژووی کولتووری ئیسلامی لە یاداشتی ئەنسرۆپۆڵۆجیی ئەمریکیدا” ….
16 F. W. Hasluck, Christianity and, Islam under the Sultans (Oxford, l929), vol. I, pp. 356 f.
ف. دەبلیو. هەسلۆک “مەسیحییەت و ئیسلام لە ژێر ڕکێفی سوڵتانەکاندا” ….
17 Muhammad Khalil al – Muràdi, Silk al-durar fi a’yan al – qarn al – thàni’ashar (Cairo, l29I – 1301), vol. III, p. 3I.
محمد خلیل المرادی “سلک الدرر فی أعیان القرن الثانی عشر” ….
18 al – Murâdi, vol. I, pp. 25,1451., vol. II, pp. 70 f., vol. III, pp. 2l9f., vol. IV, pp. 114 f.,129 f. See also H. A. R. Gibb, “Al – Muradi” in E.I.l, supp., p. 155.
19 Biographies of Khâlid in ‘Uthmân ibn Sanad al – Wâ’ili,Asfa’l-mawârid, min silsilat ahwâl al – imam Khalid.(Cairo, l3l3); Muhammad ibn Sulaimân, al-Hadîqa al-naddiya fi adab al-tariqa al – naqshbandiya wa’l – bahja al – khalidiya (on margins of the above); al – Khâni, al – Hada’iq, pp. 223 f.; al – Rakhâwi, al – Anwàr, pp. 224 f.; ‘Abd al – Razzàq al – Bitâr, Hilyat al – bashar fi ta’rikh al – qarn al – thalith ‘ashar (Damascus, I96l), vol. I, pp. 570 f.; Muhammad Jamil al-Shatti, Rawd al-bashar fî a’yàn Dimashq fi’l-qarn al – thalith ‘ashar (Damascus, 1946), pp. 80 f.; Khair al – Din al – Ziriqli, al – A’lâm (2nd ed., n. p., 1954), vol. II, p. 334; Umar Rida Kahhâla,Mu’jam al – mu’allifin, vol. IV (Damascus, 1957), p. 95.
بایۆگرافیی یان ژیاننامەکانی خالید لەم کتێبانەدا: عثمان بن سند الوائلی “أصفی الموارد من سلسلة الإمام خالد”… محمد إبن سلیمان “الحدیقة الندیة فی أدب الطریقة النقشبندیة والبهجة الخالدیة (لە پەراوێزەکانی سەرەوەدا)، الخانی “الحدیقة …” …، الرخاوی “الأنوار …”…، عبدالرزاق البیطار “حلیة البشر فی تأریخ القرن الثالث عشر” ….، محمد جمیل الشطی “روض البشر فی أعیان دمشق فی القرن الثالث عشر” ….، خیرالدین الزرکلی “الأعلام …” …، عمر رضا کحالة “معجم الموئلفین” ……
20 Haidar al – Shihâbi, Lubnan fi ahd al – urnara’, al – shihabiyîun, vol. II (Beirut, l912), pp. 524 – 6; Mikha’il al – Dimashqi, Ta’rikh hawadith al – Sham wa Lubnân (Beirut, f 9l2), pp. 20 f .; Ibrâhim al – ‘Awra,Ta’rîkh wilayat Sulaimàn Pasha al-‘adil (Saida, 1936), pp. 94 -95.
حیدر الشهابی “لبنان فی عهد الأمراء الشهابیون” ….، میخائیل الدمشقی “تأریخ حوادث الشام ولبنان” ….، إبراهیم العورة “تأریخ ولایة سلیمان باشا العادل” …..
21 al – ‘Awra, p. 94.العورة…
22 al – Khani, p. 230.I الخانی ….
23 C. J. Rich, Narrative of a Residence in Koordistan(London, 1836), vol. I, pp. 140 – 1, 320 – 1.
کڵۆدیۆس جەیمس ڕیچ “گێڕانەوەی موقیمێک لە کوردستاندا” …..
24 Edmonds, pp.78,77.ئەدمۆندس…
25 Muhammad Amin Zaki, Ta’rîkh al – Sulaimdniya (Baghdad, l95l), p. 218.
محمد أمین زکی “تأریخ السلیمانیة و أنحائها” …..
26 al – Khàni, pp. 245 – 6.الخانی…
27 Muhammad ibn Sulaimàn, p. 51. محمد إبن سلیمان ….
28 Ibid., pp. 56 – 7. هەمان سەرچاوە…
29 List in al – Khâni, p. 256.
30 ‘Abbâs Mahmüd al: Azzâwi,’Asha’ir aI – Iraq, vol. II (Baghdad, 1947), pp’ 225
عباس محمود العزاوی “عشائر العراق” ….
31 al – Khâni, p. 259; Mahmüd Shukri al – Alüsi, al – Misk al – adhfar (Baghdad, 1930), pp. 82 I. See also L. Massignon, Mission en Mesopotamie 1907- 8 it Mémoires de I’Institut Jrançais d’Archéologie orientale, XXXI (1912), vol. II, pp’ 64 – 5′
الخانی ….، محمود شکری الآلوسی “المسک الأضفر” …..، هەروەها بڕوانە ل. ماسیگنۆن “نێردەی میسۆپۆتامیا ١٩٠٧ – ١٩٠٨، یاداشتی ئینستیتیوتی فەرەنسی بۆ شوێنەوارە ڕۆژهەڵاتییەکان…
32 Muhammad ibn Sulaimân, pp. 54, 73.
33 S. Mardin, Genesis of Young Ottoman Thought (Princeton, 1962), p’ 214′ 31 al – Khâni, p. 281.
س. ماردین “بناغەی بیری عوسمانییە گەنجەکان” ….
35 C. Snouck Hurgronje, Mekka in the latter part of the 19th century (Eng. trs., Leyden, 1931), pp. 176 f., 215 f., 241 f.
سنۆک هۆرگرۆنجە “مەککە لە دوا بەشی سەدەی نۆزدەدا” …..
36 Hasluck, vol. II, p. 567; J. K. Birge, The Bektashi order of Dervishes (London, 1937), p. 78.
جەی. کەی. بیرگە “ڕێباز یان تەریقەتی دەروێشیی بەکتاشی” ….
37 W. E. D. Allen and P. Muratoff, Caucasian Batttefields (Cambridge, 1953), pp. 47 f.
دەبلیو. ئی. دی ئالن و پی. موراتۆف “شەڕگەکانی قەوقاز” …..
38 H. Carrère d’Encausse, Réforme et révolulion chez les musulmans de l’empire russe (paris, 1966), p. 66; “Organizing and colonizing the conquered Territories” in E. Allworth (ed.); Central Asia: a Century of Russian Rule (New York and London, 1967), pp. 167 – 9; I. Krader, Peoples of Central Asia (Bloomington, Indiana, and the Haque, 1966), p. 106.
“چاکسازی و شۆڕش لە ناو موسڵمانانی ئیمپراتۆرییەتی ڕووسیدا” ….. “ڕێکخستن و کۆڵۆنی کردنی ناوچە داگیرکراوەکان” لە کتێبەکەی ئی. ئەڵوێرث “ناوەڕاستی ئاسیا: سەدەیەک لە حوکمی ڕووسیا” …. ، ئای. کرادەر “گەلانی ناوەڕاستی ئاسیا” …
39 Muhammad Rashîd Rida, al – Manâr wa’l – Azhar (Cairo, 1353), pp. 148 f.
محمد رشید رضا “المنار و الأزهر” …..
نووسین: ئەلبەرت حۆرانی
لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق