سەرەرای ئەوەی گوایە میدیای کوردی لە قوناغە سەرەتاییەکانیەتی و، نە پرۆفیشنال و نە سەربەخۆن، لەھەمان کاتیشدا لەئێستادا بەپاشکۆی کلاسیک ھەژمار دەکرێت، بەڵام لە دنیای جیھانگیریدا؛ سۆشیال میدیا دنیایهكی فراوانی تۆڕهكانی كۆمهڵایهتییه، له ئاكامی پێشكهوتنی تهكنهلۆجیای ئینتهرنێت و چهقبهستوویی میدیای كلاسیك هاته ئاراوه. دەتوانین بڵێین سۆشیال میدیاش سوود و قازانجی بەرانبەرە. ئەگەر پێشتر میدیای باو و کلاسیکەکە تاكهكانی بهرهو بێزاربوون و خۆ ونكردن و كهسایهتی و بهلاڕێدابردنی له كایه مهعریفییهكانهوه بۆ ونبوونی شووناسی راستهقینهی میدیا بردبێت، ئەوا سۆشیال میدیاش ھەمان دەور دەبینێت، بگرە زۆر خراپتریش، وا خهریكه دهبێت به چهكێكی كوشنده له دهست ئهو كهسانهی نازانن بۆ سوود و قازانجی مرۆڤایەتی بهكاری بێنن و بووهته ئامرازێكی مهترسیدار و كوشنده بۆ برینداركردن و، ناشرینكردنی مرۆڤ و شێواندنی پیرۆزییهكان و هێماكانی گهل و مرۆڤایهتی بهگشتی بهكار دهبرێ، سهرهڕای ئهوهی ئهم تۆڕه كۆمهڵایهتییانه له رێی سێرڤهر و ئۆفیسی سهرهكیی خۆیان ئهو بهكارهێنهرانه بلۆك دهكهن یان ڕیپۆرتیان دهكهن، بهڵام كهسانێك ههر ماون بۆ كاری خراپ و نادروست ئهو تۆڕه به سوودانه بهكار دێنن بۆ گهیشتن به مهرامه تایبەتەکانیان.
ئێمە پێشتر زیاتر قسە و باسەکانمان لەھەرێمی کوردستاندا لەسەر ژمارەیەکی زۆر لە میدیای کلاسیک ھەر لە ڕادیۆ و تەلهفزیۆن و سەتەڵایت و رۆژنامەو گۆڤار… ھتد. بوو کە تا ئێستاش لە هەرێمی کوردستاندا لەناوە و یاخود لە دەرەوە لە کاردان. ئاخۆ تا چ ئەندازەیەک ئەم میدیایانە بەرژەوەندییە نیشتمانیەکانیان لەبەر چاو گرتوون و گرنگی پێی داوون؟ ئەگەر میدیا، میدیایەکی پرۆفیشناڵ و میدیایەکی سەربەخۆ نەبێ وە پابەند نەبێ بە کۆێ پرینسیپەکانی ئیتیکی رۆژنامەوانی، ناتوانێ داکۆکەرێکی راستەقینە بێ یان رۆڵێکی گرنگی هەبێ بۆ ئەوەی ببێتە میدیایەکی نیشتمانی. بەڵام سۆشیال میدیا ئهو تۆڕه فراوانهی تهكنهلۆجیای ئینتهرنێته كه ههموو كۆمهنیكهیشنه ئۆنلاینهكان كۆ دهكاتهوه كه له دنیای ئهمڕۆماندا گهیشتوونهته ههموو شوێن و ماڵێك و بوونهته هۆی پێوهندی بهستن و وهرگرتنی زانست و زانیاری و پردێكن بۆ رێكلام و بازرگانیكردن، بۆیه سۆشیال میدیا فهیسبووك و تویتهر و ئینستاگرام و سناپ چات و سكایپ و یوتوب و یاهۆ و لایڤ چات و گووگڵ پلهس و لینكد ئان و پنترست… تد دهگرێتهوه. ئهو تۆڕه كۆمهڵایهتییانه پێوهندی تاكهكان و گهیشتنیان به یهكتر لهرێی ئۆنلاینهوه دروست دهكات،ھەندێکیان ھیچ سنورێکیان نیە!
دەبینین ههندێ كهس بێ گوێدانه ئهتهكێتی گشتی، ههڵدهستن به گواستنهوهی دیمهنی ناشیرین و قێزهون، بهشێوهی لایڤ و وێنه و ڤیدیۆ بۆ بهكارهێنهری ئهو تۆڕه كۆمهڵایهتییانه، لهسهر باری گشتی ههمووان دهیبینن، لهلایهكی ترهوه ههندێ كهس ئهو تۆڕانه بۆ سووكایهتی و تووندوتیژی دژ به منداڵ و ژن و گیانلهبهر بهكار دێنن، ئهوهش بووهته جێی نیگهرانی بهكارهێنهر و ستافی تۆڕهكان.بۆیە ناتوانین باس لە رۆڵیان بکەین یاخود پابەند بکرێن بە یاساو داب و نەریتی کۆمەڵگاوە.
بۆنمونە دەتوانین باس لە رۆڵی راگەیاندنی میدیای کلاسیک بکەین، کە دەتوانرێ بە یارمەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بینای سیاسەت یاخود كۆدێك بكات بۆ بڵاوكردنەوەی حاڵەتەكانی خۆكوشتن، بۆ ئەمەش پێویستە سوود لە ئەزموونی ئاكاری میدیای (Media ethics) لە وڵاتانی رۆژئاوا بۆ نموونە بەریتانیا وەربگیرێت. لە بری بڵاوكردنەوەی كەیسەكانی خۆكوشتن بەشێوەیەكی راستەوخۆ، پێویستە لەسەر راگەیاندنەكان لە راپۆرتەكانیاندا جەخت لەسەر خۆپارێزی یاخود پەنا نەبردن بۆ خۆكوشتن، راوێژكاری یاخود چارەسەركردنی گرفتە كۆمەڵایەتی و دەروونییەكان بكەنەوە.
بەڵام لەگەڵ سۆشیال میدیای بەتایبەت شاراوەکان ھیچیان لەگەڵ ناکرێت، بۆەیە پێویستە دەست بەجێ ئەو كەناڵ و وێبسایتانە بلۆك بكرێن كە زانیاری لەسەر خۆكوشتن، تووندوتیژی یاخود هەر رەفتارێك بڵاودەكەنەوە كە زیان بە تاكەكانی كۆمەڵگە دەگەیەنێت.ھەروەھا ئەگەر ناسێنران و دۆزرانەوە پێویستە داواکاری گشتی سکاڵایان لە دژ تۆماربکات بەمەبەستی ناوزراندن و ھاندان بۆ کاری تووندوتیژی. وێرای ئەوەی کە داواكاری گشتی هۆشداری دەداتە دەزگاكانی راگەیاندن و رایدەگەێنێ، چاوپێكەوتن لەگەڵ كەسوكاری كوژراو، بە تاوان ئەژمار دەكرێت و كاریگەریی لەسەر ئاڕاستەی ڕای گشتی دەبێت. لەبەر ئەوەی لەكاتی ڕووماڵكردنی ڕووداوە نەخوازراوەكان و بەتایبەتی تاوانی كوشتن، لەكاتێكدا دادگا و لایەنە پەیوەندیدارەكان سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیاری و لێكۆڵینەوەن، پابەندی یاسا و ڕێنماییەكان بن و ڕەچاوی ئیتیك و كاری میدیایی بكەن.
چاوپێكەوتن لەگەڵ كەسوكاری كوژراو، بە تاوان ئەژمار دەكرێت و كاریگەریی لەسەر ئاڕاستەی ڕای گشتی دەبێت و دەبێتە هۆی نەمانی متمانەی هاووڵاتییان بە دادگا و دامودەزگاكانی حكومەت.
لە ئەوروپا ئەم كێشە كۆمەڵایەتییانە لە راگەیاندنەكاندا بڵاو ناكرێتەوە، لەبەر ئەوەی رەنگدانەوەی لە ناو كۆمەڵگەدا كەم بكاتەوە، بەڵام لە میدیا كوردییەكانادا بەپێچەوانەوە، كوشتن و بڕین و سووتاندن و خۆكوشتن بە ئامێر و ئامرازەكانیشیەوە بڵاو دەكرێتەوە، ئەوەش هەر تەنیا لە وڵاتە دواكەوتووەكاندا بوونی هەیە. راگەیاندنی كوردی بارودۆخی رۆحیی و سایكۆلۆژی كۆمەڵگە دەخاتە مەترسییەوە، بایەخ نەدان بە چارەسەری كێشە كۆمەڵایەتییەكان و زیاتر خستنەڕووی چۆنیەتی ئەنجامدانی تاوانەكان مرۆڤ هان دەدات بۆ خۆكوژی و دووبارە كردنەوەی تاوانەكان، بەداخەوە راگەیاندنی كوردی نە دەزانن سایكۆلۆژی كۆمەڵگە چییە و نە دەشزانن سوسیولۆژی چییە. بۆیە پێویستە راگەیاندنی كوردی لەو قاڵبە دەربكرێت و لە سۆشیال میدیا جیابکرێتەوە.
وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان، لە ڕێی بەرێوەبەرایەتیى گشتى ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەوە، وێڕای ڕێنمایی ژمارە (١)ى ساڵى ٢٠١٤ بەتایبەتیش بڕگەى سێیەم، هەروەها ئاگادارینامەیەکى لە ٢/٥/ ٢٠٢١ دا داوە بەهەموو کەناڵەکانى ڕاگەیاندن کە خۆیان بەدووربگرن لە پەخشکردنى ئەو هەواڵ و ریپۆرتاژ و بەرنامانەى دەچنە خانەى بڵاوکردنەوە و هاندانى تووندوتیژى و کوشتن و خۆکوشتن، کە لە ڕووى دەروونیەوە زەمینەیان بۆ خۆش دەکەن.
لە ئەگەرى پابەند نەبوونیان بەو ڕێنماییانەوە، لە ڕێی دەستەى داواکارى گشتى و لەبەر ڕۆشنایی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکانى هەرێمى کورستان، ڕێکارى یاساییان بەرامبەر وەردەگیرێت.
لەبەر ئەوەی درووست وایە دەبێت قوربانیان لە كات و ساتی تایبەتدا چاوپێكەوتنیان لەگەڵ بكرێت، نەك لەبەردەم كەسانی تردا، ئەگەر هاتوو ئەو كەسە تەمەنی ١٨ساڵان كەمتر بوو، ئەوا زۆر گرنگە كەدایك یان باوك یان كەسێكی بەرپرسیار لەو كەسە لەشوێنی چاوپێكەوتنەكە ئامادە بێت. ئەگەر نا ئەوە ئەوا روبەروی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە.
دەكرێت میدیاکان باسی یاساكانی مافی مرۆڤ و رێساكانی چاوپێكەوتن بۆ ئەو كەسانە بكرێت كە تۆمەتبارن یان تاوانەكان لەسەریان چەسپیوە، تا بتوانرێت بەهێمنی زۆرترین زانیاری بدركێنن، ئەوسا وەك مرۆڤێك هەست بە ئاسوودەیی بكات و تێبگات لەوەی كە ئەو زانیاریانەی ئەو دەیبەخشێت هۆكارن بۆ پاكبوونەوە یان كەمكردنەوەی تاوان و خراپەكاری.
ئەركی میدیا بەھەردوو جۆرەکەیەوە ئەوەیە بە باشترین شێوە هەواڵ و زانیاری بە هاووڵاتیان بدەن لە بارەی ئەو پرس و مەسەلانەی كە كاریگەریان هەیە لە سەر ژیانیان. بەرپرسیارێتیەکەیان پەیوەست نییە بە هەلومەرجەكەوە، ئایا دۆخێكی سەقامگیر لە ئارادایە یاخود نا؟، بەڵكو پەیوەستە بە هەستكردن بە بەرپرسیارێتی ئەوەی دەبێت بە باشترین شێوە زانیارییەكان بە هاووڵاتیان بدرێت). بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە دەبێت ئەوە بزانین ئەمە ئەركیمیدیاکارانە و ئەوان لەم رێیەوە خزمەتێكی گەورە بە كۆمەڵگە دەكەن. ئەمە دۆخێكە دەبێت هاوسەنگیەكی تێدا بەدی بهێنرێت، بۆ نموونە هەمیشە دەزگاكانی راگەیاندن فشار دەخەنەسەر هێزەكانی پۆلیس بۆ دركاندنی زانیاری و بۆ ئاشكراكردنی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، بەڵام لێرەدا دەبێت هێزەكانی پۆلیس ئاگاداری ئەوەبن ئەوەندە زانیاری نەدركێنن كە زیان بە پرۆسەی لێكۆڵینەوەكە بگەیەنێت. لەگەڵ ئەوەشدا، هەندێ جار فشاری زیاد لە پێویستی رۆژنامەكان بۆ ئاشكراكردنی ئەم زانیاریانە حكومەت دەخاتە دۆخێكەوە كە هەوڵی شاردنەوەی هەموو زانیاریەك بدات لە رۆژنامەنووسان. ئەوەی ئێوە ئاماژەی پێدەكەن كێشەیەكی سەختە تەنانەت لەو كۆمەڵگەیانەی كە مێژووییەكی دوورودرێژیشیان هەیە لە حكومڕانی دیموكراسی و لە بوونی راگەیاندنی ئازاد. ئەوەی پێوەندی بەم كێشەیەوە هەبێت،
لە کۆتاییدا دەتوانین بڵێین:- میدیای کلاسیک و سۆشیال میدیا بە گشتی بە گرنگترین ھۆکارەکانی ھۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە دادەنرێن لەرووی زانستی و پەروەردەیی، سیاسی فکری، کولتووری، فەرھەنگی کە کاریگەری راستەوخۆیان ھەیە لەسەر خودی تاک دەتوانێت کۆمەڵگە ئاراستەی ئاریشە و ئاڵۆزی بەرێت بە پێچەوانەشەوە ڕۆڵ ببینێت لە دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی تەندروست.
بەڵام بەداخەوە ئەگەر بێتو سەرنج بدەین لەم چەند ساڵەی دواییدا سۆشیال میدیا بەتایبەتی بە ھەموو جۆرەکانییەوە بینراو، بیستراو ئەوەندەی ڕۆڵی نێگەتیڤی بینیووە ئەرکە سەرەکیەکەی خۆی بە جێنەھێناوە کە ھۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەیە. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ فراوانبوونی بواری میدیا بە گشتی و ئاراستە کردنیان لەلایەنی حزبە سیاسیەکان ھەریەک لە بەرژەوەندی خۆیان دژ بە یەکتر، بە بازرگانیکردنی بابەتەکە و ڕاکێشانی زۆرترین بینەر و بیسەر یاخود کۆکردنەوەی زۆرترین لایەک و کۆمێنت، ئەم ھۆکارانەش وایکردووە کە میدیا ئامانجی سەرەکی خۆی وون بکات.