ناوی كتێب: كــورد, تێبینی و وردبوونەوە
ناوی نوسەر: ڤلادیمێر ڤیۆدۆرۆڤیچ مینۆڕسكی
وەرگێڕانی بۆ عەرەبی: د.مارف خەزنەدار
وەرگێڕانی بۆ كوردی: حمەسعید حمەكریم
ساڵی چاپ: 1984، بەڕێوەبەرێتی چاپخانەی زانكۆی سەلاحەدین
خوێندنەوەی: سەرخێڵ ئەحمەد
“پێشه‌كی”
نوسەری ئەم كتێبە “ڤلادیمێر مینۆڕسكی” ساڵی (١٨٧٧ز) لە گوندێكی نزیك “مۆسكۆ” لە وڵاتی ڕووسیا هاتۆتە دنیاوە. كۆلیژی یاسای “زانستگای مۆسكۆ” و “ئامۆژگای لازاریف بۆ زمانەكانی ڕۆژهەڵات”ی تەواو كردووە. دوای تەواوكردنی خوێندنی ئەكادیمی، چووەتە بەشی دیبلۆماسیەتی وەزارەتی دەرەوەی ئیمپراتۆرییەتی ڕوسیا.
لە ساڵەكانی (١٩٠٤-١٩٠٨ز) بووەتە ڕاوێژكاری باڵوێزخانەو قونسوڵخانەی ڕووسیا لەتاران و تەورێزدا. چەند گەشتێكی سەیركردن و وردبونەوەی كردووە بۆ بەشی سەروو – سەرووی رۆژئاوای ئێران –كوردستان-.
لەساڵی (١٩١٣ز)دا كراوە بەئەندامی لیژنەی دیاری كردنی سنور لەنێوان دەوڵەتی عوسمانی و قاجاريدا. دوای ئەوە كراوە بە پرس پێكەری تایبەتی باڵوێزخانەی ڕووسی لەتاران، تا ساڵی (١٩١٩ز) لەو كارەدا ماوەتەوە (دیارە هەر لەم ماوەیەدا (لەساڵی ١٩١٤ز) ئەم كتێبەی نوسیوەو لەساڵی (١٩١٥ز) بڵاوكراوەتەوە)، تا گوێزراوەتە بۆ پاریس و لەوێش ماوەیەكی كورت لە باڵوێزخانەی ڕووسیا كاری كردووە.
لەدوای شۆڕشی ئۆكتۆبەری ساڵی (١٩١٧ز)، ئیدی مینۆڕسكی وردە وردە لەسیاسەتكردن دوركەوتووەتەوەو خۆی تەرخان كردووە بۆ كارە زانستیەكانی، ئەمەش لەئەنجامی نەگونجانی بیروباوەڕی لەگەڵ بیروباوەڕەكانی شۆڕشدا بووە. هەر بۆیه لەپاریسدا بووه‌بە مامۆستا، تا لەساڵی (١٩٣٢ز) وازی لێهێناوەو چووە بۆ لەندەن و لە پەیمانگای ڕۆژهەڵاتیدا بووە بە “وانەبێژ”، كاتێك لەساڵی ١٩٣٩ی زاینی‌دا پەیمانگاكە دەگوێزرێتەوە بۆ كامبریج، ئەویش دەچێتە ئەوێ و ئیتر دەبێتە نیشتەجێی هەمیشەیی تێیدا.
مینۆڕسكی لە (٢٥ی مارتی ١٩٦٦ز) لە لەندەن كۆچی دووایی كردووەو، ڕۆژنامەو گۆڤارە جیهانی و سۆڤیەتیە بەناوبانگەكانی ئه‌وكات وتاری ماتەمینیان بۆ نوسیوە.
“د.مارف خه‌زنه‌دار” له ستایشی “مینۆڕسكی”دا ده‌ڵێت: (ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ترینی كوردناسی ئه‌ورووپا نه‌بێ له‌ڕۆژی په‌یدابوونی ڕۆژهه‌ڵاتناسیه‌وه تا سه‌رده‌می ئێستامان (١٩٨١)، بێگومان سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی كوردناسی ئه‌ورووپایه له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، نه‌وه‌ك ته‌نها به‌ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو مه‌یدانی كوردناسیدا به‌رهه‌می هه‌یه‌و به‌قه‌واره زۆریشه، به‌ڵكو كوردناسی خسته ناو قاڵبێكی زانستی و له‌هه‌موو سۆزێكی شه‌خسی دووری خسته‌وه، به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌ش له‌بیربكه‌ین كه كوردی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك خۆشویستووه)
هه‌روەها “د.مارف خه‌زنه‌دار” ده‌ڵێت: (مینۆڕسكی یه‌كێكه له‌و زانایانه‌ی كه‌نیوه‌ی ژیانی خۆیان له‌و وڵاتی خۆیاندا‌و نیوه‌كه‌ی تری له‌و وڵاتی غه‌ریبیدا به‌سه‌ر بردووه، به‌ڵام له‌هه‌ر شوێنێك نوسین و به‌رهه‌می به‌هه‌ر زمانێك نوسیبێته‌وه، هه‌ر پارێزگاری خوڕه‌وشت و كه‌له‌پوری ڕۆژهه‌ڵاتناسی ڕوسی خۆی كردووه).
مینۆڕسكی ئه‌م كتێبه‌ی دابه‌ش كردووه بۆ هه‌شت به‌ش، هه‌ر به‌شه‌ی تایبه‌ته به‌لایه‌نێكی په‌یوه‌ست به‌نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه. نابێت ئه‌وه‌ش له‌یاد بكه‌ین كه ئه‌م كتێبه له‌ساڵی (١٩١٤ز)دا نوسراوه، واته زیاتر له‌سه‌د ساڵ له‌مه‌وپێش، دیاره له‌ماوه‌ی ئه‌م سه‌د ساڵه‌دا كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری گه‌وره ڕویداوه له‌هه‌موو لایه‌نێكی تایبه‌ت به‌نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێده‌چێت كۆمه‌ڵێك بابه‌ت هه‌ر وه‌ك خۆیان مابێتنه‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش كتێبه‌كه تائێستا گرنگی خۆی هه‌ر ماوه‌و له‌مه‌یدانی كوردناسیدا له‌كتێبه پێشه‌نگه‌كان ئه‌ژمار ده‌كرێت.
ئێمه ئیدی لێره‌وه كتێبه‌كه به‌ش به‌ش ده‌خه‌ینه‌ڕوو: به‌شی یه‌كه‌م
“نیشتمانی كورد، جوگرافیای وڵاته‌كه‌یان”
نوسه‌ر به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌ی به‌م به‌شه ده‌ستپێده‌كات، ئه‌و شاره‌زاییه‌كی باشی له‌باری جوگرافی ناوچه‌كه‌دا هه‌بووه، تا ئه‌وه‌ی لەساڵی (١٩١٣ز)دا كراوە بەئەندامی لیژنەی دیاری كردنی سنور لەنێوان دەوڵەتی عوسمانی و قاجاريدا، ئه‌مه‌ش بۆ ئێستای ئێمه گرنگی خۆی هه‌یه له‌ڕووی به‌ڵگه‌ی مێژوویه‌وه، چونكه ئه‌و ناوچانانه‌ی كه‌ئه‌و به‌نیشتمانی كورد ناویان ده‌بات، پێده‌چێت به‌شێكیان باری دیمۆگرافیان گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هاتبێت به‌هۆی سیاسه‌تی داگیركارانه‌ی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌وه.
نوسه‌ر به‌ناوهێنانی كۆمه‌ڵێك دیارده‌ی جوگرافیایی وه‌ك زنجیره شاخ و چیا‌و دۆڵ و ده‌شت و ڕووبار، زۆر به‌وردی ده‌ستنیشانی سنوری نیشتیمانی كورده‌كان ده‌كات و سنوره تێكه‌ڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ دراوسێكانیان ڕوونده‌كاته‌وه. ئه‌و ده‌ڵێت: (ئه‌م سێ ناوچه‌یه‌ی خواره‌وه نیشتیمانی كورده‌كانن، زنجیره چیا به‌رزه‌كانی ئه‌رمینیا، كوردستانی توركیا، چیاكانی ڕۆژئاوایی ئێران، به‌م شێوه‌یه ئه‌بینین كورده‌كان ئێستا له‌خاكێكی فراواندا ئه‌ژین، هه‌ر له سنوری توركیا‌و فارس و كوردستانی عێراقه‌وه هه‌تا ئه‌گاته ئارارات كه‌خاكیان له‌سنوری ئێمه تێپه‌ڕ ئه‌بێت و دێته ناو قه‌فقاسمانه‌وه، كورده‌كان له‌هه‌موو زنجیره چیاكانی ئه‌رمینیادا له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نیه‌كاندا ئه‌ژین و سنوری ژوورویان له‌توركیادا له‌په‌نای ئه‌رزڕومدا كۆتایی دێت، له‌خواروشدا كورده‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی فراواندا گرتووه، هه‌تا ئه‌گاته كۆتایی ده‌شته‌كانی نێوان دوو ڕووبار، له‌ڕۆژئاواشه‌وه سنوریان ڕوباری فوراته، یاخود به‌شێوه‌یه‌كی وردتر قه‌ره‌سۆ، وه ئه‌وان له‌م سنوره‌دا نه‌وه‌ستاون، به‌ڵكو ڕۆشتوون بۆ قوڵایی ئاسیای بچوك و ته‌نها ناوچه‌ی سیواسیان داگیرنه‌كردووه، به‌ڵكو هه‌تا نزیكی قونیه له كلیكیه‌دا كۆمه‌ڵی جیاجیان هه‌یه، به‌م شێوه‌یه ده‌گه‌نه ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌توانین بڵێین كورد‌و چیا لێك جیانابنه‌وه، هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌شت ده‌ستی پێكرد ئیتر كورده‌كان به‌جێی دێڵن بۆ عه‌ره‌ب و تورك( لاپه‌ڕه ٣٢-٣٣)
به‌شی دووه‌م
“مێژووی كورد”
نوسه‌ر به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه‌ی ته‌رخان كردووه بۆ مێژووی كورد، له‌نزیكه‌ی بیست لاپه‌ڕه‌یه‌كدا به‌شێوه‌یه‌كی پانۆرامایی مێژووی كورد ده‌خاته‌ڕوو. به‌نه‌ژادی كورد ده‌ستپێده‌كات و قۆناغ به قۆناغ تاكۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده باسه‌كه‌ی ده‌خایه‌نێت.
هه‌رچه‌نده به‌شێوه‌یه‌كی كورت و پوخته ئه‌و مێژووه ده‌خاته‌ڕوو، به‌ڵام بابه‌تی گرنگ ده‌خاته به‌رباس.
ئه‌و ده‌ڵێت: (تا ماوه‌یه‌كی نزیكیش له‌مه‌وبه‌ر، وا بڵاوبوو كه‌كورده‌كه‌كان نه‌وه‌ی ئه‌و كاردۆخیانه‌ن كه كه‌زنه‌فوون له‌ساڵی (٤٠١پ.ز)دا‌و كاتێك سه‌ركرده‌ی ده هه‌زار یۆنانی كردووه بینیونی و په‌یوه‌ندی پێوه‌كردوون، به‌ڵام ئه‌م بیروڕایه له‌م ماوه‌یه‌ی دوایدا گۆڕا، چونكه هه‌ندێ له‌زانا تازه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه ئه‌و گه‌لانه‌یان كردووه به دوو به‌شه‌وه كه‌په‌یوه‌ندییان به‌و ناوانه‌وه هه‌یه:
به‌شی یه‌كه‌م: به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی كاردۆخی یه‌كان، وایان پێ ئه‌ڵێن كه‌گوایه له‌ڕه‌گه‌زدا ئاری نین، به‌ڵام ئه‌و كۆرتیانه‌ی له‌به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاتی كاردۆخی یه‌كاندا ئه‌ژین داناوه به باوباپیری كورده‌كان. ئیتر مه‌سه‌له‌كه هه‌ر چۆن بێت، ئه‌و گه‌له‌ی ئێمه ده‌رباره‌یان ئه‌نوسین، پێش زایین به‌چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له‌چیاكانی كوردستاندا ده‌ركه‌وتوون.
ئێمه زۆر باش ئه‌زانین كه‌كورده‌كان له‌ڕووی زمانه‌وه ئاری نین، به‌ڵام زمانه‌كه‌یان ئه‌چێته ناو كۆمه‌ڵی زمانه ئێرانی یه‌كانه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه من وائه‌زانم كه وڵات و زمانه‌كه‌شیان له ڕۆژهه‌ڵاتدایه(لاپه‌ڕه ٤٥-٤٧).
هه‌روه‌ها مینۆڕسكی له‌لاپه‌ڕه (٥٣)دا ده‌رباره‌ی یه‌كێك له‌سه‌رچاوه مێژوویه‌كانی كورد ده‌ڵێت: (سه‌رچاوه‌ی كوردی گه‌وره‌و بڕوانامه‌ی مێژووی گرنگ كه كتێبی شه‌ره‌فنامه‌یه، له‌كۆتایی سه‌ده‌ی شانزه‌یه‌می زاینی‌دا ده‌ركه‌وت و ده‌رباره‌ی ئه‌ماره‌ته كوردییه‌كان -كاتی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی سوڵتان سه‌لیم- گه‌لێك زانیاری گرنگ و چاكی تێدا باسكرواه)
ئیدی به‌باسكردنی به‌شێك له‌میرنشینه كوردیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت تا ده‌گاته سه‌ر شۆڕشه‌كه‌ی شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری و ده‌ڵێت: (بزوتنه‌وه‌كه‌ی ساڵی ١٨٨٠ز جیاوازه له‌بزوتنه‌وه‌كانی تر، سه‌ركرده‌كه‌ی شێخ عوبه‌یدوڵڵا بووه كه له‌كوردستاندا شوێنێكی ئه‌ده‌بی باشی هه‌یه… ئامانجی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ش به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بووه) ل:٥٧
ده‌ڵێت: (له‌نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا توركه‌كان هه‌وڵیانداوه كورده‌كان به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ی غه‌در له‌ئه‌رمه‌نییه دراوسێكانیان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵوێسته جوانه‌ی كه شێخ عوبه‌یدوڵڵا لێی وه‌ستا لاپه‌ڕه‌یه‌كی ڕووناكه له‌مێژوودا، هه‌ندێ له‌دۆسته‌كانی شێخ وایان بۆ پێشنیاركرد كه قه‌سابخانه له‌دژی گاوره‌كان دابنێن، به‌ڵام شێخ وتی: “ئێمه‌ی كورد، توركه‌كان ئێستا پێویستیان پێمانه بۆ نه‌هێشتنی گاوره‌كان، خۆ ئه‌گه‌ر گاوره‌كان له‌ناوببه‌ین، ئه‌وا له‌دوایدا توركه‌كان ئێمه له‌ناوده‌به‌ن”) ل: ٥٨-٥٩.
مینۆڕسكی له‌كۆتایی ئه‌م به‌شه‌دا ده‌ڵێت: (ئه‌مه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كورتی كورد و كوردستان بوو، به‌ڵام هۆی گشتی نه‌بوونی یه‌كیه‌تی له‌ناویاندا و جیاوازی جوگرافیایان، له‌چه‌م و دۆڵی زۆر‌و زنجیره چیای سه‌خت و ئاوی خوڕو به‌هێز، بوونه‌ته هۆی به‌شكردنی ژیانی سیاسیان و دروستبوونی حاڵه‌تی ده‌ره‌به‌گایه‌تی، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه هه‌ستی سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆییان زۆر به‌هێزه‌و هه‌ر ئه‌مه‌شه كه‌یه‌كێكه له‌كۆڵه‌كه‌كانی بوونی كورد) ل:٦٤.
به‌داخه‌وه! “نه‌بوونی یه‌كیه‌تی” و “به‌شكردنی ژیانی سیاسی” و “حاڵه‌تی ده‌ره‌به‌گایه‌تی”یه‌ك كه مینۆڕسكی زیاتر له‌سه‌د ساڵ پێش ئێستا باسی كردووه، تائێستا به‌رده‌وامی هه‌یه‌و ئێمه‌ی كورد نه‌مانتوانیوه له‌و مێژووه ده‌رباز ببین.
به‌شی سێیه‌م
“ژیانی ڕۆژانه، چینه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، شه‌خسیه‌تی كورد”
مینۆڕسكی له‌م به‌شه‌دا لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی كورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌خاته‌ڕوو، ده‌ڵێت: (كورده‌كان به‌شكراون به‌هۆزی كۆچه‌رو شارستانی و تێكه‌ڵاو له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا ئه‌ژین… ئه‌وه‌ی شایانی باسه ژیانی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌م هۆزانه بوونه‌ته نیوه‌شارستانی، له‌زستاندا له‌دۆڵه‌كانداو له‌خانووی قوڕوكادا ده‌ژین، له‌به‌هاریشدا له‌كێڵگه‌كاندا ئه‌ژین و هه‌ندێ له‌ئه‌ندامانی هۆزه‌كانیان ئه‌كه‌نه پاسه‌وانی خۆیان، له‌گه‌ڵ ڕانه‌كانیاندا ئه‌چنه سه‌ر چیاكان و ده‌واری هاوینه هه‌ڵئه‌ده‌ن، زۆرجاریش له‌زستانه هه‌واره‌كاندا ئه‌ژین) ل:٦٩-٧٠.
ئه‌و ده‌ڵێت: (له‌ڕووی باری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كورده‌كان له عه‌شره‌ت عه‌شره‌ت پێكهاتوون. عه‌شره‌ت له دوو به‌ش پێكهاتووه، به‌شی یه‌كه‌میان جه‌نگاوه‌ره‌كان ” ئه‌مانه سه‌رۆكه‌كانن: ئاغا‌و خاوه‌ن زه‌وی و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانیان”، به‌شی دووه‌میان جوتیاره‌كانن “واته مسكێنه‌كان”… هه‌ستی په‌یوه‌ندی خێزانی به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندی به‌ئاغاوه، ئه‌وه هه‌ستێكی شانازییه به‌خزمایه‌تیه‌وه، به‌ڕاده‌یه‌ك بووه‌ته به‌شێك له‌ژیانیان) ل:٧٢-٧٣.
له‌باسی شه‌خسیه‌تی كوردا ده‌ڵێت: (به‌شێوه‌یه‌كی گشتی شه‌خسیه‌تی كورد جۆراوجۆره، به‌ڕاده‌یه‌ك زۆر ناڕه‌حه‌ته كه‌متمانه بكه‌ینه سه‌ر سیفاتی ئه‌نترۆپۆلۆژیان، له‌به‌رئه‌وه له‌وانه‌یه له‌ناو كورده‌كاندا ده‌موچاوی خڕی ئه‌رمه‌نیانه‌و سامی عه‌ره‌بیانه به‌دی بكرێت، یاخود به‌زۆری نه‌ستوری گاورانه، به‌ڵام كورده‌كان له‌ناوچه‌ی سلێمانیدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی شه‌خسیه‌تی ئێرانی خۆیانیان پاراستووه) ل:٧٦.
به‌شی چواره‌م
“زمان، ئه‌ده‌ب، نووسین”
له‌باسی زمانی كورددا مینۆڕسكی ده‌ڵێت: (زمانی كوردی له‌بنه‌ماڵه‌ی زمانی ئاری یه، وه‌كو زانراوه پێكهاتووه له‌زمانی ئێرانی و ئه‌فغانی و بلوجی و ئه‌سیتینی و گه‌لێ شێوه زمانی كۆن و تازه‌ی تریش، زمانی كوردی فارسی نییه‌و كرابێت به كوردی، به‌ڵكو زمانێكی سه‌ربه‌خۆیه‌و یاسای فۆنێتیك و سێنه‌كسیسی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، په‌یوه‌ندیشی به‌زمانی فارسییه‌وه وه‌كو په‌یوه‌ندی سربی به ڕووسیه‌وه وایه… زمانی كوردی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ به‌ستراوه به‌زمانی ئاڤێستاوه… بیروڕایه‌كیش هه‌یه كه‌زمانی كوردی، وه‌كو به‌شی زۆری شێوه زمانه تازه‌كانی تری ئێران، به‌شی زۆری كۆڵه‌كه‌كانی دروستبوونی له‌زمانی میدی كۆنه‌وه وه‌رگرتووه) ل: ٨٣.
دواتر نوسه‌ر دێته‌سه‌ر شێوه‌زاره‌كانی زمانی كوردی و دابه‌شیان ده‌كات به‌سه‌ر سێ شێوه‌زاری: خواروو (كرماشان، سنه) ڕۆژهه‌ڵات (سلێمانی و سابڵا‌غ) ڕۆژئاوا (تاڕاده‌یه‌ك هه‌موو سه‌رانسه‌ری كوردستان). ل:٨٤.
دوای ئه‌وه باس دێته‌سه‌ر ئه‌ده‌بی كوردی، به‌ناوهێنان و كورته‌باسێكی چه‌ند نمونه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی میللی ده‌ستپێده‌كات له‌وانه: (قه‌ڵای دم دم، مه‌م و زین). له‌باسی شاعیرانی كورددا ده‌ڵێت: (هونه‌ری شیعر له‌ناو كورده‌كاندا زۆر فراوانه… هه‌شت شاعیری كۆنی كورد به‌ناوبانگ و دیارن، له‌هه‌مویان كۆنتر “مه‌لای جه‌زیری”یه، كه‌له سه‌ده‌ی یانزه‌یه‌می زاینی‌دا ژیاوه و هارتمان له‌ساڵی (١٩٠٤ز)دا له‌ئه‌ڵمانیا به‌لیتۆگراف به‌رهه‌مه‌كانی بڵاوكردۆته‌وه… به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌سه‌رده‌می تازه‌وه هه‌بێت، من وائه‌زانم مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌كی شاعیره كورده‌كان گوێزراوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی، كه‌شاعیری زۆر به‌ناوبانگ نالی تێدا ژیاوه) ل: ٨٨-٨٩.
مینۆڕسكی له‌باسی نوسینی كوردیدا باسه‌كه بۆ دوو ته‌وه‌ر دابه‌ش ده‌كات، یه‌كه‌م: ئه‌و نوسینانه‌ی كه خودی كورده‌كان نوسیویانه تا ئه‌وكاته (كه‌دیاره سه‌ره‌تای نوسینی كوردی بووه) له نمونه‌كانی : (ڕۆژنامه‌ی كوردستان ١٨٩٨ز، مه‌شروته، ڕۆژی كورد ١٩١٣ز، هه‌تاوی كورد ١٩١٤ز). دووه‌م: ئه‌و نوسینانه‌ی كه‌وا خه‌ڵكانی بیانی له‌سه‌ر كورد نوسیویانه، دیاره مینۆڕسكی ناوی كۆمه‌ڵێك كتێب و لێكۆڵینه‌وه‌ی گرنگ و ناوی كۆمه‌ڵێك نوسه‌ر و لێكۆڵه‌ر و گه‌ریده ده‌هێنێت و كورته باسێكی كاره‌كانیان ده‌كات، كه‌به‌لای منه‌وه ئه‌م ته‌وه‌ره زۆر سه‌رنج ڕاكێش بوو، به‌تایبه‌ت یه‌كه‌م جارم بوو بزانم ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان له‌و سه‌رده‌مه زووه‌وه‌و به‌و ورده‌كارییه‌وه كاریان له‌سه‌ر كورد كردوه، به‌جۆرێك قۆنسوڵ (أ.ژابا) له‌كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا فه‌رهه‌نگێكی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسی – ڕووسی – كوردی به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمیانه‌ی زانستی نوسیوه.
هه‌روه‌ها مێجه‌ر سۆن له‌ساڵی (١٩١٣ز)دا كتێبێكی له‌باره‌ی “ڕێزمانی كوردی”یه‌وه نوسیوه، ئه‌مه‌و چه‌ندین نمونه‌ی ناوازه‌ی پێشوتری كاری ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان له‌باره‌ی كورده‌وه كه‌هه‌ر له‌م كتێبه‌دا ناویان هێنراوه. بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه ل: ٩٥-١٠٤.
به‌شی پێنجه‌م
“ئایین”
ئایین وه‌كو یه‌كێك له‌كۆڵه‌كه گرنگه‌كانی پێكهاتن و ناسنامه‌ی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك، له‌م كتێبه‌دا به‌شێكی بۆ ته‌رخانكراوه، ئه‌وه ڕوونه (به‌شی زۆری كورده‌كان له‌ڕووی بیروباوه‌ڕی ئاینی یه‌وه موسوڵمانی سونی شافیعی مه‌زهه‌بن) ل: ١٠٧.
نوسه‌ر به‌باسی شێخه كورده‌كان و هه‌ندێ ڕێوڕه‌سمی عیرفانی و پێگه‌ی شێخانی ته‌ریقه‌ت له‌ناو كورددا باسه‌كه‌ی درێژه پێده‌دات. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له‌و سه‌رده‌مه‌دا كورده سونه‌كان سه‌رجه‌میان سه‌ربه ته‌ریقه‌ته‌كانی ئه‌هلی ته‌صه‌وف بوون، به‌تایبه‌ت هه‌ردوو ته‌ریقه‌تی قادری و نه‌قشبه‌ندی، كه مۆركی خۆماڵی و كوردانه به‌دینداریانه‌وه دیاره. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆوه كه “ئیسلامێكی سونی سه‌له‌فی مه‌شره‌ب” باڵی به‌سه‌ر فه‌زای دینداری كورددا گرتووه، خه‌ریكه مۆركی كوردانه‌ی دینداری له‌ناوده‌چێت.
مێنۆڕسكی باسه‌كه ده‌گوێزێته‌وه بۆ سه‌ر دوو “كه‌مه‌ئاینی” تری ناو كوردان، ئه‌وانیش “یه‌زیدی” و “عه‌لی ئیلاهی”ـه‌كانن.
یه‌زیدیه‌كان دوو كتێبی پیرۆزیان هه‌یه: (جیلووه و مه‌سحه‌فه ڕه‌ش)، هه‌روه‌ها بڕوایان به دۆنادۆن (تناسخ الأرواح) هه‌یه. ئه‌وان ئاگرو گڕ له‌لایان پیرۆزه. كاهوو پاقله‌و ماسی ناخۆن و شتی شین له‌به‌رناكه‌ن. پیاوی ئاینی خۆیانیان هه‌یه‌و له‌كۆمه‌ڵه‌ی تایبه‌تیدا ڕێكخراون. هه‌روه‌ها په‌رستگای سه‌ره‌كیان له (لالش) له‌نزیك موسڵه كه (شیخ عه‌دی) تێدا نێژراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له(٢٣)ی ئه‌یلولی هه‌موو ساڵێكدا حه‌وت ڕۆژ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنێكی ئاینی خۆیانه‌وه ئاهه‌نگ ده‌گێڕن. سه‌رباری ئه‌مانه مه‌له‌ك تاووس كه وێنه‌ی تاوسێكه له‌ناو یه‌زیدیه‌كاندا ده‌ورێكی باڵا ئه‌بینێ. ل: ١١٣-١١٩.
سه‌باره‌ت به‌عه‌لی ئیلاهیه‌كان ئه‌وا ئاینێكی كوردی ته‌واوه‌و بڕوایان وایه كه‌خوایه‌تی له‌جیهاندا حه‌وت جار ده‌رده‌كه‌وێ و جارێك له عه‌لی دا ده‌ركه‌وتووه، له‌گه‌ڵ هه‌موو خوایه‌كیشدا چوار په‌ری ده‌رده‌كه‌ون، كه ڕه‌وشته گشتیه‌كانی خوایه‌تیان هه‌یه. ئه‌وان بڕوایان به دۆنادۆن (تناسخ الأرواح) هه‌یه. قزڵباشه‌كان كه ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌یان هه‌یه، له‌هه‌موو ناوچه‌كانی ده‌رسیمدا ده‌ژین و سه‌ر بۆ توركه‌كان دانانه‌وێنن. هه‌روه‌ها ئه‌وان ئه‌ده‌بێكی نوسراویان به‌شێوه‌زاری گۆرانی هه‌یه‌و كتێبی پیرۆزیان (سه‌ره‌نجام)ـه.
جێی باسه یه‌كێك له مه‌زارگه پیرۆزه‌كانیان ده‌كه‌وێته گوندی (پیردێوه‌ر) له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان و یه‌كێكی دیكه‌یان ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای زه‌هاوه‌وه كه گۆڕی (بابایادگار)ی لێیه. ل: ١٢٠-١٢٨.
مینۆڕسكی ئه‌م به‌شه به‌گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی گه‌شتێكی خۆی بۆ ناوچه‌ی هاواری نزیك هه‌ڵه‌بجه (یه‌كێك له‌ناوچه‌كانی عه‌لی ئیلاهیه‌كان) كۆتایی پێدێنێت.
به‌شی شه‌شه‌م
“ڕه‌وشتی كورد”
ئه‌م به‌شه ته‌رخانه بۆ ڕه‌وشتی كورد، نوسه‌ر ده‌ڵێت: (سێ ڕواڵه‌تی گرنگ هه‌ن كه‌كاریان كردۆته سه‌ر خووڕه‌وشتی كورد: ژیانی میرنشینه بچكۆله‌كانی كورد له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا، یاسای تیره‌گه‌ری هۆزه كورده‌كان، به‌كارهێنانی كورد له‌لایه‌ن توركه‌كانه‌وه) ل: ١٣١-١٣٢.
نوسه‌ر پێی وایه ڕه‌وشتی كورد ڕه‌وشتی مرۆڤی سوارچاكه. ئه‌و ده‌ڵێت: (ده‌بێت ده‌ست بۆ شانازی كورده‌كان به ڕه‌گه‌زو ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆیانه‌وه ڕابكێشین… كورده‌كان ده‌رباره‌ی خێزان و هۆز هه‌ستێكی زۆر به‌هێزیان هه‌یه‌و، ئه‌م هه‌سته‌یان له‌هه‌ستیان به‌رانبه‌ر مرۆڤایه‌تی زۆر به‌هێزتره) ل: ١٣٤و١٣٧.
ئه‌م به‌شه‌ی كتێبه‌كه زیاتر ته‌رخان كراوه بۆ كۆمه‌ڵێك سه‌رگوزشته‌ی مێژوویی و هه‌روه‌ها گێڕانه‌وه‌ی هه‌ندێ نمونه‌ی گه‌شته‌كانی نوسه‌ر خۆی له‌ناوچه‌كانی كوردستاندا، تا له‌ڕێگه‌ی ئه‌و نمونانه‌وه خوێنه‌ر بۆخۆی بتوانێت تێبینی ئه‌و دیاردانه بكات كه‌په‌یوه‌ندیان هه‌یه به خوڕه‌وشتی كورده‌وه، چونكه باسكردن له‌م بابه‌ته زیاتر له‌ژیانی ڕۆژانه‌و واقیعیدا ده‌رده‌كه‌وێت، تا به‌شێوه‌یه‌كی تیۆری بخرێته‌ڕوو.
به‌شی حه‌وته‌م
“باری ئافره‌ت، په‌یوه‌ندی كورد له‌گه‌ڵ گه‌لانی تردا، مه‌سه‌له‌ی كورد”
باسكردن و لێكۆڵینه‌وه‌ی باری ئافره‌ت، بۆ دیاری كردنی ڕه‌وشتی هه‌ر گه‌لێك زۆر گرنگه، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌كورده‌كانه‌وه هه‌یه، له‌م ڕووه ئه‌مان له‌هه‌موو گه‌له ئیسلامیه‌كانی تر لێبوردنیان زیاتره… ئافره‌تیان بێ په‌چه‌ن، به‌ئازایی و به‌بێ شه‌رمكردن له‌ناو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵدا دائه‌نیشن و زۆرجاریش له‌گفتوگۆدا هاوبه‌شی پیاوان ئه‌كه‌ن… هیچ په‌رده‌یه‌ك له‌نێوان كچ و كوڕیاندا نییه، ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر چاك یه‌كتر ئه‌ناسن، ژن هێنانیش له‌ناویاندا به‌ڕێكه‌وتن ئه‌بێ. ل: ١٥٠و١٦٠.
گومانی تێدا نییه كه ئافره‌ت له‌ناو كورده‌كاندا شه‌خسیه‌تی هه‌یه، هیچ سه‌یریش نییه ئه‌گه‌ر ببینین كه‌ناویان بخرێته سه‌ر ناوی كوڕه‌كانیان، ئه‌گه‌ر هاتوو زیره‌كی تایبه‌تی یاخود جوانی هه‌بێت… گه‌لێك ئافره‌تی كورد هه‌ن بوون به‌سه‌رۆكی هۆزه‌كانیان و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك له‌ده‌ستی ئه‌واندا بووه، كاتێك توركه‌كان به‌ته‌واوی ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوچه‌ی هه‌كاریدا گرت، ئافره‌تێك فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كرد. ل:١٦٢و١٦٣.
به‌شی هه‌شته‌م
“كورد له ڕووسیا”
ئه‌مه كۆتا به‌شی كتێبه‌كه‌یه، كۆمه‌ڵێك زانیاری سه‌رنج ڕاكێشی تێدایه له‌باره‌ی كورده‌كانی ڕووسیاوه. ئه‌و كوردانه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار له‌خاكی ڕووسیادا دوای مۆركردنی په‌یمانی گوڵستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فارسی‌دا له‌ساڵی (١٨١٣ز)دا سه‌ریان هه‌ڵدا. كاتێك كه ناوچه‌ی (ئه‌لیزابێث پوڵ) خرایه سه‌ر خاكی ڕووسیا دوای هێرشی توركه‌كان له‌ساڵی (١٨٢٨ز)دا، كورده‌كانی ئه‌ریڤان له‌وڵاتی فارسه‌وه چونه ڕووسیاو، له‌كۆتایدا له‌ساڵی (١٨٧٨ز)دا‌و له‌ئه‌نجامی كۆچ كردنیان له‌ناوچه‌كانی فارس و ئه‌رده‌هانه‌وه ژماره‌ی كورده‌كان دوو ئه‌وه‌نده زۆرتر بوو. ل: ١٧٣.
نوسه‌ر له‌كۆتاییه‌كانی كتێبه‌كه‌یدا كۆمه‌ڵێك نمونه ده‌هێنێته‌وه به به‌شداری كورده‌كان له‌سوپای ڕووسیادا له‌شه‌ڕه‌كانیان دژی توركه‌كان، ئه‌و ده‌ڵێت: (له‌ساڵی ١٨٢٩ز دا‌و له‌شه‌ڕه‌كه‌ماندا له‌دژی توركه‌كان چوار تیپی ئیسلامیمان هه‌بوو، یه‌كێك له‌وانه كوردی پاڵاوته بوو، “٤٠٠ سوار” بوو، له‌شه‌ڕی قرمیشدا دوو تیپی كوردیمان هه‌بوو، یه‌كه‌میان تیپی قارس، دووه‌میان تیپی ئه‌ریڤان، سه‌رتیپی دووه‌م (ڕه‌ئیس ئه‌وه‌ل) جه‌عفه‌ر ئاغا بوو، كه‌له دوایدا به‌رزبویه‌وه تاكو گه‌شته پله‌ی “جه‌نه‌ڕاڵ”) ل: ١٧٤.
ئیدی مینۆڕسكی به پێشكه‌شكردنی هه‌ندێ پێشنیار، بۆ باشتركردنی بارودۆخی كوردانی ئه‌وكاتی ڕووسیا كۆتایی به‌كتێبه نایابه‌كه‌ی ده‌هێنێت و شاكارێكی ناوازه بۆ بابه‌تی كوردناسی و ڕۆژهه‌ڵاتناسی به‌جێده‌هێڵێت.