ئه‌م بابه‌ته ده‌قی وه‌رگێردراوی به‌شێكه له كتێبی (پاریس١٩١٩: ئه‌و شه‌ش مانگه‌ی كه جیهانیان گۆڕی-Paris 1919: Six Months that Changed the World) له نووسینی (مارگرێت ماكمیلان) كه (ریچارد هۆلبرۆك) دیپلۆماتی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی و دۆستی گه‌لی كورد پێشه‌كیی بۆ نووسیوه. ئه‌و به‌شه‌ی لێره‌دا كراوه‌ته كوردی به ناونیشانی (ئه‌تاتورك و تێكشكاندنی په‌یمانی سیڤر) نوسراوه.
ئه‌م كتێبه‌ی ماكمیلان كه ساڵی (٢٠٠١) بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه‌رگێردراوه‌ته سه‌ر چه‌ندین زمانی جیهانی، سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگه بۆ تێگه‌یشتن له كۆنگره‌ی ئاشتیی پاریس له ساڵی ١٩١٩و زانینی ئه‌و ڕووداوانه‌ی له‌پشتی په‌رده‌ی ئه‌و كۆنگره‌یه‌وه ڕوویانداو ئه‌و شتانه‌ی تێیدا دیاركراو ئه‌نجامه‌كانی له ئه‌وروپا و ئاسیا و ئه‌فریقیا.
ئه‌م كتێبه به‌ته‌نها به‌وه‌وه ناوه‌ستێت كه پێشه‌كییه‌كی باوی ئه‌وانه بنوسێت كه تایبه‌ت بووه به‌و قۆناغه مێژووییه، به‌ڵكو گرنگییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه نووسه‌ره‌كه‌ی چه‌ندین ورده‌كاری میحوه‌ری و پۆرترێتی كه‌سێنی ئه‌و سه‌ركرده‌و لێپرسراوانهش ده‌خاته‌ڕوو كه ڕۆڵیان هه‌بووه له نه‌خشاندنی سیماكانی سیستمی جیهانیی كه تا ئێستا‌و بۆ مه‌ودایه‌كی دوور ورده‌كارییه‌كانی ماون و كاریان پێده‌كرێت.
كورده‌كانیش كه له‌و قۆناغه مێژوییه‌دا چاره‌نووسیان دیاریكرا، هێشتا ده‌ست به‌ستراون له گه‌ڕانیان بۆ قه‌واره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی به‌هۆی ڕێوشوێنه‌كانی كۆنگره‌ی ئاشتی و ئه‌و به‌ڵێن و ڕێككهوتننامانهی دوای ئه‌وه‌ش ئیمزاكران، له‌وانه‌ش ڕێككه‌وتننامه‌ی لۆزان (١٩٢٣)و ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازییانه‌ی له‌نێوان(١٩١٩) بۆ (١٩٢٣) ڕوویانداو كاریكرده سه‌ر بڕیار دروستكه‌ران و سه‌نته‌ره‌كانی بڕیاردانی كاریگهرو هه‌رێمایه‌تی، تا ئه‌وه‌ی كورد له‌و قۆناغه به دۆڕاوی هاتنه ده‌ره‌وه‌و ئه‌و هه‌له‌یان له‌ده‌ستچوو كه هاتبووه پێش بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌ته سهربهخۆكهیان له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌ر بۆیه ویستم ناونیشانی ئه‌م تێكسته وهرگێراراوهم ئه‌وه بێت (چۆن كورد هه‌لی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان له‌ده‌ستدا؟).
له‌كاتێكدا هاوپه‌یمانه‌كان مشتومڕیان بوو ئه‌رمنیا بخه‌نه سان ریمۆوه، به‌لشه‌فییه‌كان ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر ئازه‌ربایجانی دراوسێدا، له خودی ئه‌رمینیاش چه‌ندین یاخیبوون سه‌ریهه‌ڵدا كه ئیلهامیان له شۆڕشی شیوعییه‌كان وه‌گرتبوو، هاوپه‌یمانه‌كان په‌یوه‌ندییان كرد به (كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان)ه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی داوایان لێبكه‌ن پارێزگاریی له ده‌وڵه‌تی ئه‌رمینیای گه‌وره بكه‌ن كه ده‌یانویست بۆ ئه‌رمه‌نییه‌كانی دروستبكه‌ن، كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان وه‌ڵامی دایه‌وه –ئه‌وكاته ته‌مه‌نی مانگێك بوو- ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه هێشتا به‌ته‌واوی بوونی نه‌بوو، بۆیه ناتوانێت هیچ شتێك بكات، پاشان هاوپه‌یمانه‌كان ڕوویانكرده ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، چونكه مه‌سه‌له‌ی ئینتیدابی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئهرمینیاداو دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ویلسون له ئه‌وروپا شڵه‌قابوو، ئه‌و سه‌رۆكه لاوازه داواكه‌ی ئاراسته‌ی كۆنگرێس كرد‌و ئه‌وانیش به زۆرینه‌ی بڕاوه له مانگی مایسدا ڕه‌تیانكرده‌وه، سیناتۆر (لۆدج) به هاوڕێیه‌كی ڕاگه‌یاند: “وا نه‌زانی ئێمه هه‌ست به خه‌مباریی ناكه‌ین به‌رامبه‌ر ئه‌رمینیا، هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م، به‌ڵام پێموابێت سنورێك هه‌یه كه مافیان نییه بیخه‌نه سه‌رشانمان (Walker, p. 281; Suny, p. 129)”.
كوردستان هه‌لی كه‌متر بوو له ئه‌رمینیا بۆ دۆزینه‌وه‌ی پارێزه‌رێك و داكۆكیكارێك بۆ خۆی و پرسی كوردیش ته‌نها یه‌كجار له كۆنگره‌ی ئاشتیی پاریس‌دا باسكرا.
كاتێكیش لوید جۆرج بۆ یه‌كه‌مینجار له (٣٠)ی كانوونی دووه‌مدا لیسته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند سه‌رباره‌ت به ناوچه‌كانی چاودێری و ئینتیداب له زه‌وییه‌كانی عوسمانی‌دا، بیری چوو ناوی كورد بهێنێت، دوایش به‌په‌له كوردستانی خسته لیستهكهوهو به پێكه‌نینه‌وه ددانی پێدانا كه جوگرافییه‌كه‌ی هه‌ڵه بووه، ئه‌و پێیوابوو كه به كوردستان وڵاتی نێوان دوو ڕوبار داده‌پۆشێت یان ئه‌رمینیا، به‌ڵام ڕاوێژكاره‌كانی پێیان ڕاگه‌یاند ئه‌وه هه‌ڵه‌یه، ئیدی لوید جۆرج هه‌وڵی نه‌دا به دانایی خۆی سنوری ناوچه‌ی ئینتیدابی نوێ دیاری بكات، ئیدی سنووره‌كان وه‌ك هه‌موو شتێكی تری په‌یوه‌ست به كوردستان تا ڕاده‌یه‌ك نادیار بوو (FRUS, vol. 3, p. 806).
كورده‌كان زۆر دوور بوون، له به‌شی خۆرهه‌ڵاتی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی بوون و له‌و كاته‌دا، كاریگه‌رییه‌كی كه‌میان هه‌بوو له‌سه‌ر ڕای گشتیی جیهانی.
مارك سایكس- خۆشی ده‌ویستن، (به‌ر له جه‌نگ گه‌شتی كردبوو بۆ ناوچه كوردییه‌كان)، چونكه ئه‌وان جه‌نگاوه‌ری باش و به‌هێز بوون، به‌ڵام پسپۆڕه ئه‌مریكییه‌كه خۆشی نه‌ده‌ویستن ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌رگیز ناوچه‌ی نه‌دیبوو.
كورده‌كان له ناوچه‌یه‌كی مه‌ترسیداردا ژیان، له‌پشت چیاكان به‌ره‌و باكوور و خۆرهه‌ڵات كه ڕوسیا و وڵاتی فارسه و به‌ره‌و خۆرئاوای توركه‌كان و له باشوریشه‌وه عه‌ره‌بی وڵاتی نێوان دوو ڕووبار. له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانییدا سوپاكانی عوسمانی و ڕوسیا له به‌شی باكوریان شه‌ڕیان كرد، هه‌رچی به‌ریتانیاشه له باشوور، ڕه‌نگه نزیكه‌ی (٨٠٠) هه‌زار كوردی جه‌نگاوه‌ر له ڕیزه‌كانی سوپای عوسمانی‌دا یان له برسا و به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه مردبێتن (McDowall, pp. 108–9).
هه‌میشه مه‌زه‌نده‌كردنی سه‌رژمێریی كوردان قورس بووه، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه كولتوری كوردی له ناو زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و فارسی و توركی و ته‌نانه‌ت ئهرمهنییهكاندا نقوم بووه، هه‌ربۆیه ده‌ستنیشانكردنی ژماره‌ی كورده‌كان مه‌حاڵ بووه. نزیكه‌ی سێ له‌سه‌ر چوار یان ڕه‌نگه ملیۆنێك یان دوو ملیۆنیان له ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی‌دا ژیاون كه دواتر ناونراوه توركیا‌و ئه‌وانیتر له عیراق و ژیاون و به پهرشوبڵاویش هه‌ندێكیان له سوریا بوون و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه له وڵاتی فارس‌دا ژیاوه.
زۆر قورس بوو بوترێت كوردی ڕاسته‌قینه كێن، ناوه‌كه خۆی له بنه‌ڕه‌تدا به مانای( كۆچه‌ریی) دێت و مێژووییه‌كی هاوئاهه‌نگی كه‌میان هه‌بوه، چه‌ندین ئه‌فسانه‌ی دژ به‌یه‌ك هه‌یه سه‌باره‌ت به ڕه‌چه‌ڵه‌كیان، مه‌مالیكی گه‌وره‌ی كورد نه‌بووه، له‌ڕووی هۆزه‌وه په‌رته‌وازه بوون و له‌ڕووی ئاینه‌وه زۆربه‌ی كورده‌كان موسڵمانی سوننه ئاینزان، به‌ڵام كوردی شیعه‌و مه‌سیحیش هه‌بووه، له ڕووی زمانه‌وانیشه‌وه ئه‌وان له‌نێو نه‌ته‌وه جیاوازه‌كاندا په‌رش وبڵاو بوون، ناووناوبانگیان به‌وه ده‌ركردووه كه پێ‌داگر بوون، زانای ئه‌ڵمانیی بواری ڕه‌گه‌زه مرۆییه‌كان لێبوورده بووه كاتێك ده‌ڵێت: “له قوڵایی ئاكاریاندا ژیانێكی پشێو خۆی حه‌شارداوه ئه‌و ژیانه‌ی به درێژایی هه‌شت سه‌ده‌ی ڕابردوو حكومه‌تی ڕێكوپێكی تێدا نه‌ناسراوه”. ئه‌وان شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ یه‌ك كردووه‌و یه‌كیان كوشتووه، هه‌روه‌ك چۆن شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ حكومه‌ته ده‌ره‌كییه‌كانیش كردووه، عوسمانی بووبێت یان فارسیی یان گه‌لانی تر، عوسمانییه‌كان له كۆتایی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانییدا كوردیان له كوشتارهكانیان له‌دژی ئه‌رمه‌نه‌كان به‌كارهێناوه، هێزه‌كانی به‌ریتانیا و هیند كه ناوچه‌كه‌یان داگیركرد توانییان پارێزگاریی له ئاشتییه‌كی فشۆڵ بكه‌ن (McDowall, pp. 3–5; Dominian, p. 296; Nassibian, pp. 19–20, 25).
به‌پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی تازه پێگه‌یشتووی تره‌وه، كوردستان هیچ چاودێر‌و داكۆكیكارێكی به‌هێزی نه‌بوو له پاریس، هێشتا كورد نه‌یتوانیبوو به كارایی باسی خۆی بكات. ئه‌وان سه‌رقاڵ بوون به هێرشه نه‌ریتییه‌كانی خۆیانه‌وه بۆ تاڵانكردنی مه‌ڕو ماڵات و فڕاندن و شه‌ڕی نێوان عه‌شره‌ته‌كان و ڕێگریی و سه‌ربڕینی شێلگیرانه‌ی ئه‌رمه‌نییه‌كان، به ساده‌یی مانه‌وه به زیندویی. هیچ گرنگییان به‌و ساته نه‌دا، ته‌نانه‌ت بۆ بڕێكی زیاتری ئۆتۆنۆمیی له‌ناو ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی‌دا كه به‌ر له جه‌نگی جیهانی به‌شێكی زۆریانی تێدا ده‌ژیان.
ئه‌و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تییه‌ی كه له‌نێو گه‌لانی دیكه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بزوا، وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی لاوازی هه‌بوو له‌نێو كورده‌كاندا. ته‌نانه‌ت سه‌نته‌ری سه‌ره‌كیی نه‌ته‌وه‌ی كورد كه پێكهاتبوو له ژماره‌یه‌كی كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی بچووك و مشتێك ڕۆشنبیر له قوسته‌نتینیه بوو.
ته‌نها قسه‌كه‌ری كورد له كۆنگره‌ی پاریسی (١٩١٩)- پیاوێكی تا ڕاده‌یه‌ك سه‌رنجڕاكێش بوو- كه ماوه‌یه‌كی زۆربوو له‌وێ دهژیاو ته‌نانه‌ت نازناوی به شكۆی شه‌ریف (شه‌ریف پاشا)ی لێ‌نرا. ئه‌م پیاوه چی له توانای‌دابوو كردی و داواكارییه‌كه‌شی وڵاتێكی به‌رفراوان بوو كه ده‌كرا درێژبێته‌وه بۆ ئه‌رمینیا (ئهگهربوو) تا ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست. هه‌ریه‌ك له ئه‌رمه‌ن و وڵاتی فارسیش داوای ئه‌و ناوچه‌یه‌یان ده‌كرد (McDowall, p. 3; Sonyel, pp. 6–8).
به‌ریتانیا ته‌نها هێز بوو كه گرنگییه‌كی سه‌رپێی به دیدگای كورد ده‌دا له‌سه‌ر نه‌خشه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه هاوسۆز بوو له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نه‌كان هیچ سۆزێكی به ئاراسته‌ی كورددا نه‌بوو، فه‌ره‌نسییه‌كانیش داواكاریی ئینتیدابی به‌سه‌ر كوردستان وه‌ك ئامڕازێكی سازشكردن دانابوو.
كاتێك به‌ریتانیا له پاییزی ساڵی (١٩١٩)دا خاوه‌ندارێتی به‌سه‌ر سوریادا ڕاگه‌یاند، فه‌ره‌نسا وازی له هه‌ر ئیدعایه‌كی هێنا سه‌باره‌ت به گرنگیدانی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام بوو له به‌ربه‌ره‌كانی كردنی ئینتیدابی به‌ریتانیا به‌سه‌ر كوردستاندا، ( McDowall, p. 130; Busch, Mudros to Lausanne, p. 178).
لوید جۆرج و ڕاوێژكاره‌كانی به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی بایه‌خیان به‌وه ده‌دا ئینتیدابیان به‌سه‌ر مێزۆپۆتامیادا ده‌ست بكه‌وێت و بیپارێزن، له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه ناوچه‌كه گه‌نجینه‌ی گرنگی نه‌وتی هه‌یه، ئه‌وان پێیان باشتر بوو خاوه‌ندارێتی پارچه زه‌وییه‌كی عوسمانیی نه‌كه‌ن له باكوور، گه‌ر كوردستان ببێته ده‌وڵه‌ت سودی ده‌بێت بۆ پاراستنی سنووری باشوری ئهرمیینیا، له دواجاریشدا به‌ربه‌ستێكی تر دروست ده‌كات له‌نێوان به‌لشه‌فییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیادا، هه‌روه‌ها ڕێگه له فه‌ره‌نسییه‌كانیش ده‌گرێت له سوریا‌و باشوری ئه‌نادۆڵ كه ده‌سه‌ڵاتیان به‌ره‌و باكور درێژ بكه‌نه‌وه.
به‌ریتانیا گریمانه‌ی ده‌كرد كه كوردستان له‌سه‌ر شێوازی سنووری باكوری هیند به خه‌رجییه‌كی كه‌م له‌لایه‌ن سه‌ركرده ناوخۆییه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت، وتیان كورده‌كان خۆیان ده‌یانه‌وێت له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه پارێزگاری‌یان لێبكرێت، كورده‌كان له‌ساڵی (١٩١٩)دا وزه‌یه‌كی زۆریان به‌خه‌رج دا بۆ یاخیبوون له هێزه‌كانی به‌ریتانیاو كوشتنی به‌كرێگیراوانی به‌ریتانیا.( McDowall, pp. 120–21; Helmreich, p. 204).
به‌درێژایی ساڵانی (١٩١٩و ١٩٢٠) له‌كاتی هه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌یشتن به په‌یماننامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ توركیادا به‌ریتانییه‌كان پاره‌یان دایه گروپه كوردییه جیاجیاكان به‌و پێیه‌ی به‌ریتانیا ده‌توانێت كورده‌كان ڕاكێشێته ژێر سایه‌ی به‌ریتانیا، له هاوینی (١٩١٩)دا ڕائد نویل (لۆرانسی كورد) به ئه‌ركێكی نادیار چووه ناوچه كوردییه‌كان بۆ بزواندنی جووڵانه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆخوازیی، ئه‌مه ته‌نها نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كانی توركیا‌و هاوڕێكانیانی توڕه كرد، هه‌روه‌ها ڕاوێژكاری سیاسیی به‌ریتانیا له قوسته‌نتینیه سكاڵای كرد “ئه‌وه‌م ڕوونكردووه‌ته‌وه به گوزارشتێك كه پێنج جار دوباره بووه‌وه‌و ئه‌مه‌ش بۆخۆی ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه كه ئێمه له‌دژی توركیا پیلان ناگێڕین، هه‌روه‌ها هه‌رچییه‌ك ببێت من ناتوانم به‌ڵێنی هیچ شتێك بده‌م كه په‌یوه‌ندی هه‌بێت به داهاتووی كوردستانه‌وه”. (McDowall, pp. 121–29).
پشتیوانی به‌ریتانیا له باشترین حاڵه‌تدا له‌ساڵی (١٩١٩)دا زۆر كه‌م بوو لانی كه‌م په‌یوه‌ندی هه‌بوو به –ئینتیدابی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌ر ئه‌رمینیاوه، به هاتنی پاییز ڕوون بوو كه ئینتیدابی ئه‌مریكا ڕوونادات، ئه‌وه‌ش ڕوون بوو كه توركه‌كان له شكسته‌وه دوورن، ئه‌تاتورك به‌په‌له هێزه‌كانی له خۆرهه‌ڵات و له‌نزیك ناوچه كوردییه‌كان بونیاد ده‌نا، ئیدی پشتیوانی به‌ریتانیا بۆ كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بووه بیرۆكه‌یه‌كی سه‌رنج ڕانهكێش له هه‌ردوو ڕووی دارایی و سه‌ربازییه‌وه.
به هاتنی هاوینی (١٩١٩) هێزه‌كانی به‌ریتانیا له ناو سنووری ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی‌دا كه‌م بووه‌وه بۆ (٢٣٠) هه‌زار كه‌س، له میوزۆپۆتامیا، ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیا وایان پێباشبوو كه به‌شێك له زه‌وییه كوردییه‌كان بلكێنرێت به ئینتیدابی نوێی عێراقه‌وه، سنووری ویلایه‌ته‌كانی عوسمانی له‌م به‌شه‌ی جیهاندا هه‌رگیز جێگیر نه‌بووه، بۆیه ده‌توانرێت بوترێت پارێزگای موسڵی كۆن به‌ره‌و باكور درێژ بووه‌وه بۆ ده‌شت و چیا كوردییه‌كان (McDowall, pp. 120–21, 134–37, 143; Fromkin, Peace to End All Peace, p. 404).
خودی كورده‌كانیش وه‌ك هه‌میشه دابه‌ش بووبوون، ئایا ده‌بوو متمانه به توركه‌كان بكه‌ن یان به‌ریتانییه‌كان؟ ده‌بوو په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌ن باش بكه‌ن؟ یان داوای یارمه‌تی له به‌لشه‌فییه‌كان بكه‌ن؟
هه‌ڕه‌شه‌كانی یۆنان یارمه‌تی زۆرینه‌ی دا بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری خۆیان بده‌ن، لانی كه‌م به شێوه‌یه‌كی كاتیی، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له به‌هاری (١٩١٩)دا هێزه‌كانی یۆنان بۆ یه‌كه‌مین جار له (سه‌میرنا) یان (ئیزمیر) به‌ره‌و ئه‌تاتورك و هێزه‌كانی له قوڵایی توركیایان دا دابه‌زین.
له هاوینی (١٩٢٠)دا كورده “زۆر موسڵمانه‌كان” له‌و بڕوایه‌دا بوون ئه‌وه ململانێی نێوان ئیسلام و مه‌سیحییه‌كانه، ئه‌تاتوركیش- هه‌ستی تایبه‌تیی هه‌رچۆنێك بووبێت- هێنده بلیمه‌ت بوو بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌وازی ئیسلام به‌كاربێنێت و په‌یوه‌ندیكرد به سه‌ركرده كوردهكانهوهو داوای پشتیوانیی لێ‌كردن، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی كه گوایه به‌ریتانیا پلان داده‌ڕێژێت بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ناوچه كوردییه‌كانی باشوور، ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه‌ییه كورده‌كانیشی هاندا كه هێلكه‌كانیان بخه‌نه سه‌به‌ته‌ی ئه‌تاتوركه‌وه (McDowall, pp. 125–28, 132).
له‌م خاڵه‌دا، لۆرد كرزۆن و لوید جۆرج هاوڕا بوون له‌سه‌ر یه‌ك شت.
ده‌وڵه‌تی كوردی سه‌ربه‌خۆ شتێكی دوور بووه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وه مانای جێهێشتنی هه‌ندێك ناوچه‌ی كورد نشینیش بێت له ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركیادا، جۆرج لوید له سان ریمۆ و له نیسانی (١٩٢٠) دا ددانی نا به‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا.
هه‌ر لوید جۆرج بوو كه هه‌وڵیدا ناخی هه‌ستی كورد بزانێت دوای ئه‌و بنكۆڵیانهی له به‌غداد و قوسته‌نتینیه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر ئه‌نجامی دا، بینی زۆر مه‌حاڵه هیچ نوێنه‌رایه‌تییه‌كی كورد بدۆزێته‌وه، بینی هیچ كوردێك نییه نوێنه‌ری هیچ شتێك بێت جگه له هۆز و تیره‌كه‌ی خۆی، له لایه‌كی تریشه‌وه، دیاربوو كورده‌كان هه‌ستیان كردبوو كه به‌بێ پشتیوانی زلهێزه‌كان ناتوانن پارێزگاری له بونی خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر فه‌ره‌نساو به‌ریتانیای مه‌زن به‌و ئه‌ركه هه‌ڵنه‌ستن- لوید جۆرجیش هیوای نه‌ده‌خواست- ئه‌وا بۆیان ده‌ركه‌وت كه باشتره له ژێر پارێزگاری توركیادا بن. وڵاتی كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانڕه‌وایی توركی ڕاهاتبوون و مه‌حاڵیشه له توركیا جیابكرێنه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌لته‌رناتیڤێك بۆ پارێزگاریكردنیان نه‌بێت.
له‌و هه‌لومه‌رجی ئاشتییه‌ی بۆ توركیا دارێژرا، كوردستان به هه‌ڵواسراوی به هه‌واوه به‌جێ هێلدرا: ڕه‌نگه ئۆتۆنۆمیی له ناو توركیادا یان ده‌وڵه‌تێكی ژێر ئینتیداب یان سه‌ربه‌خۆیی، هه‌روه‌ها سنووری كوردستان یه‌كلا نه‌بووبووه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ڕاستییه‌كان ڕێكبخرێت. (به‌ریتانیا جه‌ختی كرده‌وه ئه‌و زه‌وییانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت به ته‌واوی له ناو ده‌وڵه‌تی عێراقدایه). به‌ڵێنێكی كاڵ هه‌بوو: ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر كورد توانایان هه‌بێت كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان قایل بكه‌ن كه ئاماده‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڕاستیش ئه‌وه‌یان ده‌ویست، ڕه‌نگه ڕۆژێك وه‌ك دهوڵهتێَكی سه‌ربه‌خۆ بگه‌نه‌وه هاوڕێكانیان له عێراق. (Helmreich, pp. 301–2; Temperley, vol. 6, pp. 90–91; McDowall, pp. 450–51).
كاتێك له به‌هاری (١٩٢٠)دا دوای كۆنگره‌ی سان ریمۆ ئه‌م وردهكارییانهو مه‌رجه‌كانی تر دزه‌ی كرد، كاردانه‌وه‌ی له‌نێو توركه‌كاندا ته‌واو چاوه‌ڕوانكراو بوو، له‌لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه وه‌رگیرا، به كرزۆنی نێرده بۆ ئه‌تاتورك ڕاگه‌یه‌ندرا “له‌گه‌ڵ قاقای پێكه‌نین كه جێگه‌ی گاڵته‌كردن بوو، ده‌ستبه‌جێ پله‌ی ئاماده‌كارییه سه‌ربازییه‌كان به‌رزكرایه‌وه، له ئه‌نقه‌ره پارله‌مان و حكومه‌تی سوڵتان مه‌رجه‌كانیان ڕه‌تكرده‌وه، ڕه‌وتێكی نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان دزه‌ی كرده دوورتر له قوستهنتینیهو ڕێگه‌ی خۆی به‌ره‌و قوڵایی توركیا بڕی كه هێزه‌كانی ئه‌تاتورك له‌وێ بوون.
كۆمیساری سامیی هاوپه‌یمانان هۆشدارییه‌كی توندی نارد بۆ ڕای گشتیی توركیی كه -به‌ڕاستی خرۆشابوو- له‌ده‌ستدانی سمیرنا (ئیزمیر) قبوڵ ناكات، ئه‌و كاته یۆنانییه‌كان چاڵیان ههڵدهكهندو سه‌نگه‌رییان لێده‌دا. لۆرد كرزۆن له‌وه ترسا، هه‌روه‌ها لوید جۆرجیش نووسی: “من دوا پیاوم كه هیواخوازبم چاكه له‌گه‌ڵ تور‌كان بكه‌م، به‌ڵام ده‌مه‌وێت ئاشتیم ده‌ست كه‌وێت له ئاسیای بچووك”.
له سمیرنا یه‌كه یۆنانییه‌كان، فه‌رمانه‌كانی ( فینیزیلوس)ی سه‌ره‌ك وه‌زیری یۆنان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و به‌ره‌و ئاسیای بچووك ده‌كشێن، ده‌زانم ئه‌مه مه‌حاڵه. (”. Rawlinson, pp. 295–96; Busch, Mudros to Lausanne, p. 207; Smith, p. 122; M. Kent, Moguls and Mandarins, p. 100).
له‌گه‌ڵ تێكچوونی دۆخه‌كه، هاوپه‌یمانان -یان باشتر به‌ریتانیا- بڕیاریاندا هه‌نگاوێك بنێن كه له كۆتاییدا بكوژی هه‌ڵویستیان بوو له توركیا، فینیزیلوسیش كه ده‌ترسا حكومه‌ته‌كه‌ی شكست بێنێت ئه‌گه‌ر هه‌ندێك سه‌ركه‌وتن پیشان نه‌دا و هێزه‌كانیشی له (سمیرنا)و به‌هۆی هێرشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی توركیاوه ده‌یانناڵاند، دواجار له حوزه‌یرانی (١٩٢٠)دا ڕه‌زامه‌ندی لوید جۆرجی به‌ده‌ستهێنا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و قوڵایی توركیا بجوڵێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك جۆرێك له به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش، فینیزیلوس هێزی نارد بۆ پشتیوانی هێزه داگیركه‌ره‌كانی قوسته‌نتینیه.
ئه‌نجومه‌نی باڵای هاوپه‌یمانه‌كان –كه هێشتا مابوو– ڕوماڵێكی لاوازی شه‌رعییه‌تی پێشكه‌شی هێزه یۆنانییه‌كان كرد كه به‌ئاسانی –له‌بری هاوپه‌یمانه‌كان– وه‌ڵامی هێرشه‌كانی توركیایان ده‌دایه‌وه.
كۆمیساری سامیی به‌ریتانیی له قوسته‌نتینیه به توڕه‌ییه‌وه بۆ كرزۆنی نووسیی: “ئه‌نجومه‌نی باڵا ئاماده‌یه بۆ ده‌ستیپێكردنه‌وه‌ی جه‌نگی گشتیی، ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی توندوتیژیی له‌دژی بنه‌ما ڕاگهیهندراوهكانیان ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وان ئاماده‌ن له خۆرهه‌ڵاتی نزیك به‌رده‌وام بن له خوێنڕشتن تا بێ كۆتایی له‌پێناوی چیدا؟ له‌پێناوی هێشتنه‌وه‌ی فینیزیلوس له ده‌سه‌ڵاتی یۆنان بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی تر به‌شێوه‌یه‌ك كه دژی سروشتی شته‌كانه”. كرزۆن ته‌واو هاوڕای بوو: “له‌و بڕوایه‌دا كه فینیزیلوس و پیاوه‌كانی توركه‌كان به‌ره‌و چیاكان ڕاده‌ماڵن. به‌ڵام من گومانم هه‌یه شته‌كه وابێت.( Dockrill and Goold, p. 210).
به‌م شێوه‌یه قۆناغی كۆتایی جێگیركردنی ئاشتیی له توركیا به جه‌نگ ده‌ستی پێكرد، هێزه یۆنانییه‌كان به‌ره‌و به‌ره‌یه‌كی به‌رفراوانی ده‌ره‌وه‌ی سمیرنا جوڵه‌یان كرد، تا دۆڵه‌كان له كه‌نار ده‌شته‌كانی ئه‌نادۆڵ، نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كانی توركیا پاشه‌كشه‌یان كرد بۆ ناوه‌وه.
له ئه‌وروپا سوپای یۆنان دوای هێزی لاواز‌و نارێكوپێكی توركیای له (تراقیا) له‌سه‌ر رَێگه لابرد.
فینیزیلوس متمانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ (هنری ویلسۆن)ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ربڕی و پێشبینی داڕمانی سوپای توركیا‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی یۆنانی كرد له ناوه‌وه به‌ره‌و قوستهنتینیهو ڕه‌نگه بۆ (بۆنتۆس)یش به‌شی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و ناوچه توركییهی كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریای ڕه‌ش كه ئێستا شاره‌كانی ( ته‌رابزۆن و سینوب و ئاماسیا)یه.
وه‌كو خۆشی، سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان چه‌ند ساتێكی ترسی به‌سه‌ربرد، به‌ڵام له‌و قۆناغه‌دا هیچ بژارده‌یه‌كی نه‌بوو ته‌نها پێشڕه‌ویكردن نه‌بێت: (Smith, p. 127; Callwell, vol. 2, pp. 213, 248–49).
له مانگی ئابی (١٩٢٠) دا یۆنانییه‌كان له دووری (٢٥٠) میل له قوڵایی توركیادا بوون، هاوكات هاوپه‌یمانان و( داماد فه‌رید) به نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی سوڵتانی عوسمانیی بهڵیننامهیهكی ئاشتییان له هۆڵێكی نمایشی كارگه‌ی گڵێنه‌ی ناوچه‌ی (سیڤر) ی ده‌وروبه‌ری پاریس ئیمزا كرد، ئه‌م پارچه‌یه جوان نه‌بوو، به‌ڵام ده‌توانرا به ئاسانی تێكبشكێنرێت، ڕاوێژكارانی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانان هۆشدارییان دا ئه‌و شته پێویستی به (٢٧)یه‌كه‌ی سه‌ربازیی هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كان، به ئه‌ندازه‌ی پێویست یه‌كه‌یان نه‌بوو،.
له توركیا پرسه‌ی نیشتمانیی ڕاگه‌یه‌ندرابوو لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌كان به‌ڕه‌ش چوارچێوه‌ی بۆ كرا بوو، دوكانه‌كان داخرابوون و به درێژایی ڕۆژ نوێژ كرابوو، له‌م كاتانه‌دا زۆربه‌ی هێزه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی توركیا له ژێر فه‌رمانده‌یی ئه‌تاتوركدا بوون و له باكور ئه‌وان و به‌لشه‌فییه‌كان كۆماره بێزاركه‌ره‌كانی قه‌وقازیان تارومار ده‌كرد.( Dockrill and Goold, p. 210; Sonyel, p. 82).
له ئه‌یلولی (١٩٢٠)دا، واته دوای مانگێك له په‌یمانه‌كانی به‌ڵیننامه‌ی (سیڤر) بۆ دروستكردنی ئهرمینیایهكی سه‌ربه‌خۆ كه به‌شێك له توركیا بگرێته خۆی، هێزه‌كانی ئه‌تاتورك له باشووره‌وه په‌لاماری ئه‌رمینیایان دا، سه‌ره‌رای هه‌وڵی زۆریان و بۆردومانه ئاسمانییه‌كانی ئه‌رمینیا كه ته‌نها سێ فرێۆكهیان هه‌بوو، ئه‌رمینییه‌كان ناچاركران پاشه‌كشێ بكه‌ن، كاتێكیش (ئاهارونیان)ی شاعیری ئه‌رمه‌نییه‌كان كه له پاریس باسی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرد ویستی لۆرد كرزۆن ببینێت، له لایه‌ن لۆرد كرزۆنهوه به نامه‌یه‌ك چاوپۆشیی لێكرا و كرزۆن نووسیی” ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌مانه‌وێت بیبینین به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گره سه‌باره‌ت به بوونی هێزگه‌لێكی بونیاتنه‌ر و ئیداریی له ناوخۆدا له بری سیاسه‌تێكی ده‌ره‌كی كه بنه‌ماكه‌ی پروپاگه‌نده و سواڵكردن بێت”.
له (١٧)ی تشرینی دووه‌مدا حكومه‌تی ئه‌رمینیا ئاگربڕێكی كاتیی له‌گه‌ڵ توركیادا ئیمزاكرد جگه له پارچه زه‌وییه‌كی بچوك كه هێشتا ئازاد بوو هیچ بۆ ئه‌رمه‌نه‌كان نه‌مایه‌وه، دوای پێنج ڕۆژ نامه‌یه‌كی سه‌رۆك ویلسۆن گه‌یشت و داوای لێكرابوو به پێی ڕێككه‌وتننامه‌ی (سیڤر) سنوری ئه‌رمینیا دیاریبكرێت، ویلسۆن بڕیاریدا كه ئه‌مرینیا(٤٢) هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ی له خاكی توركیای ده‌ست بكه‌وێت (Walker, pp. 315–6).
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موو جیهان ده‌ستبه‌رداری نه‌ته‌وه‌كه‌ی بوو و له نێوان دوو دوژمن‌دا هاڕیی، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا وتی” هیچ له به‌رده‌م ئهرمهنییهكاندا نه‌ماوه بیكه‌ن ئه‌وه نه‌بێت له نێوان دوو شه‌ڕدا هێوهرترینیان هه‌ڵبژێرن”.( Walker, p. 315).
له مانگی كانوونی یه‌كه‌مدا، ئه‌رمینیا بووه كۆمارێكی سۆڤییه‌تیی، كۆمیساری به‌لشه‌فی بۆ كاروباری نه‌ته‌وه‌كان (جۆزیف ستالین) كارا بوو له ملكه‌چپێكردنی، له مانگی ئاداری داهاتوودا، په‌یماننامه‌ی مۆسكۆی نێوان توركیا و یه‌كێتی سۆڤییه‌ت جه‌ختیكرده‌وه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو ویلایه‌تی (قارس و ئه‌رده‌هان)ی توركی بۆ توركیا (له‌و كاته‌دا ستالین دانوستانكهر بوو له بری به‌لشه‌فییه‌كان) ئه‌و سنوره تا ڕۆژگاری ئهمرۆِمان مایه‌وه. كوردستانیش كۆتایی هات، چونكه له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی مارتی (١٩٢١)، هاوپه‌یمانان له به‌ڵێنه ناڕوونهكانیان له په‌یماننامه‌ی سیڤر كشانه‌وه، ئه‌وه‌شی په‌یوه‌ندیی هه‌بوو به نیگه‌رانیی سه‌باره‌ت به كوردستان، هاوپه‌یمانان وتیان ئه‌وان ئاماده‌ن ئه‌و په‌یماننامه‌یه هه‌موار بكه‌نه‌وه “به هه‌ستێكه‌وه كه بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و دیفاكتۆیه‌ی هه‌یه”.( Temperley, vol. 6, p. 91).
ئه‌و “ڕاستیانه‌ی هه‌بوون” ئه‌وه بوو كه ئه‌تاتورك ئیدانه‌ی هه‌موو په‌یماننامه‌كه‌ی كرد، ئه‌و سه‌ركه‌وتوو بوو له هێشتنه‌وه‌ی به‌شێك له زه‌وییه‌كانی ئه‌رمینیا له ناو توركیادا، خه‌ریك بوو په‌یماننامه‌یه‌كی ئیمزا ده‌كرد كه پاشماوه‌ی زه‌وییه‌كانی ئه‌رمینیا بداته یه‌كێتی سۆڤییه‌ت، نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كانی كورد ده‌یانتوانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕن، به‌ڵام هاوپه‌یمانه‌كان ئیدی گرنگیان نه‌ده‌دا به ده‌وڵه‌تی كوردیی سه‌ربه‌خۆ.
دوای ڕێككه‌وتننامه‌ی لۆزانی ساڵی (١٩٢٣) به‌شێكی كه‌می به‌نده‌كانی په‌یماننامه‌ی سیڤر جێبه‌جێكرا، به شێوه‌یه‌ك هیچ باسێكی ئه‌رمینیا و كوردستانی سه‌ربه‌خۆ نه‌هاته ئاراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه كرزۆن هه‌وڵیدا چه‌ند به‌ندێكی تر زیاد بكات بۆ په‌یماننامه نوێیه‌كه كه به هۆیه‌وه پارێزگاریی بۆ كه‌مینه‌كان ده‌ستبه‌ر بكات، به‌ڵام توركه‌كان به بیانوی مافی سه‌ره‌وه‌ریی ڕه‌تیانكرده‌وه.
ئێستا توركیا هه‌موو ئه‌و ناوچانه له خۆی ده‌گرێت كه توركیی زمانن، له تراقیای خۆرهه‌ڵاته‌وه تا ده‌گاته سوریا، ته‌نها ته‌نگه توركییه‌كان مابوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ رێكه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ به‌كارهێنانیان، ڕاده‌ستبوونه سهرشۆڕانهكه لابرا، هه‌روه‌ها له رێككه‌وتننامه‌ی لۆزاند باسی گواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی دانیشتوان كرابوو به پێی ناوچه‌كان ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی هه‌بوو به دابه‌شكردنی موسڵمان و مه‌سیحییه‌كان.
هه‌ر به ڕاستیش زۆربه‌ی یۆنانییه‌كان توركیایان به‌جێهێشت. كرزۆن هۆشداریدا له‌وه‌ی ئه‌و خێزانه موسڵمانانه‌ی دوورگه‌ی كریت كه – له سه‌ر سنووری ئه‌لبانیان به زه‌بری هێز هه‌ڵكه‌ندراون و هێنراونه‌ته‌وه توركیا – ئه‌وه “ڕێگه چاره‌یه‌كی خراپ و وه‌حشیگه‌رانه‌یه”،” به شێوه‌یه‌ك جیهان بۆ سه‌د ساڵی داهاتوو به قورسیی باجی ئه‌وه ده‌دات”، ته‌نها جیاوازیی له گواستنه‌وه‌ی زۆره ملێی دانیشتوان – به ڕێككه‌وتنێكی تایبه‌ت له گه‌ڵ توركه‌كان – توركه‌كانی تراقیای خۆرئاوا و یۆنانییه‌كانی دانیشتوی قوسته‌نتینیه و چه‌ند دورگه‌یه‌كی بچووك بوو، ئیدی كۆمه‌ڵگه‌كان به هۆی ژماره‌یه‌كی زۆری یاسا هیچهكانهوه زۆر ماندوو بوون، چونكه هه‌ركاتێك په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یۆنان و توركیا گرژیی تێبكهوتایه وه‌ك “به‌رانی قوربانیی” گونجاو به‌كارده‌هێنران. ئه‌وه‌ی له كه له شه‌سته‌كاندا له ( قوبرس) و له (١٩٩٩) له كۆسۆڤۆ ڕوویدا.( Dockrill and Goold, p. 239; C. A. Macartney, National States, p. 444; Pope and Pope, pp. 116–18).
ته‌نها ململانێیه‌ك كه له ڕێكه‌وتننامه‌ی لۆزاندا یه‌كلایی نه‌كرایه‌وه ده‌رباره‌ی (موسڵ)ی باكوری عێراق بوو، شاندی توركی به مشتومڕه‌وه ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه هه‌موو حكومه‌ته‌كانی توركیا له‌و كاته‌وه له‌سه‌ری ڕاهاتوون كه – كوردی ناوچه‌كه له ڕاستیدا توركن- له كۆتایشدا گه‌وره دانوستانكارانی توركی وه‌ك سه‌ركه‌وتن وتی: “ئه‌مه له ئهنساكلۆپیدیای به‌ریتانیدا باسكراوه، كرزۆنیش كه پێ‌داگر بوو له ده‌ستگرتن به موسله‌وه له پێناوی “نه‌وته‌كه‌ی” نه‌ك له پێناوی “كورده‌كه‌ی” وتی” ئه‌مه خاوه‌ندارێتیه‌كی تایبه‌تی توركه‌كانه كه بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژوودا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه كورده‌كان له بنه‌ڕه‌تدا توركن، هیچ كه‌سێك پێشتر ئه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه (Kinross, p. 407).
خستنه‌ڕووی مه‌سه‌له‌ی موسڵ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ كۆتایی كۆنگره‌كه، هه‌ردوو لایه‌نیش قایل بوون كه ئه‌و پرسه ڕه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان بكرێت و دواتریش له ساڵی (١٩٢٥)دا درا به عێراق.
كورد له ژێر فه‌رمانره‌وایی حكومه‌ته جیاوازه‌كاندا به‌جێهێلدرا- ئه‌تاتورك له توركیا و ڕه‌زا شا له وڵاتی فارس و فه‌یسه‌ڵ له عێراق ، هیچ یه‌ك له‌و حكومه‌تانه‌ش لێبورده‌یی نه‌بوو له‌گه‌ڵ ئۆتۆنۆمیی كوردیی، له عیراق ماوه‌یه‌ك به‌ریتانییه‌كان یاریان له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ناوچه‌كوردییه‌كان كرد و ده‌شیانزانی كورده‌كان ئاره‌زوو ناكه‌ن له ژێرده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بدا بن، له كۆتاییشدا به‌ریتانییه‌كان وایان پێ‌باش بوو هیچ نه‌كه‌ن، عیراق له ساڵی (١٩٢٣) دا سه‌ربه‌خۆیی وه‌رگرت و هیچ ئیعتیبارێكی بۆ كورد نه‌كرد، له توركیا ئه‌تاتورك و توركه نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان جارێكی تر دوپاتیان كرده‌وه كه موسڵمانان هه‌مویان پێكه‌وه‌ن، زمانی فێركردن و حكومه‌ته توركی بوو ، له ساڵی (١٩٢٣) ه‌وه بۆ (١٩٩١)زمانی كوردیی پشتگوێ خرا و دواتریش قه‌ده‌غه‌كرا. له ساڵی (١٩٢٧)دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ بالیۆزی به‌ریتانیای دوپاتكرده‌وه كورده‌كان ڕووبه‌ڕووی هه‌مان چاره‌نوسی ( هیندییه سووره‌كان) ده‌بنه‌وه ” ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت بگۆڕدرێن بۆ نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وا توركیا ده‌ریان ده‌كات وه‌ك چۆن پێشتر له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نییه‌كان و گریكه‌كان كردویه‌تی – (McDowall, pp. 171–78; Mansel, p. 421).
هه‌رگیز كورد به شێوه‌یه‌كی ئارام چاره‌نووسی خۆیان قبوڵ نه‌كردووه، نه‌ته‌وه‌ی كورد – كه هێزێكی په‌رته‌وازه بوون له سه‌رده‌می به‌ستنی كۆنگره‌ی ئاشتیی پاریس- به تێپه‌ربوونی كات گه‌شه‌یان كرد و به هێز بوون و ده‌چه‌وسێنرانه‌وه ، ئیدی ئه‌و به‌ڵینانه‌ی له پاریس و په‌یماننامه‌ی (سیڤر)ی یه‌كه‌مدا هه‌بوون بوونه به‌شێك له بیره‌وه‌ریی و هیوای كورده‌كان.
له هاوینی (١٩١٩)دا، سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌مین ڕاپه‌ڕین زنجیره‌یه‌ك ڕاپه‌ڕینی له ناوچه كوردییه‌كان ڕێكخست و قورئانێكی به قۆڵییه‌وه به‌ست.
به‌ڵێنی هاوپه‌یمانه‌كانی له لاپه‌ڕه‌یه‌كی به‌تاڵدا نوسرا، له‌وانه‌ش یه‌كێك له‌و (١٤)خاڵه‌ی كه ویلسۆن داینابوو و باسی له گه‌شه‌پێدانی سه‌ربه‌خۆی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی ده‌كرد كه تورك نین، (McDowall, p. 158).
عیسمه‌ت ( ئینونو) له لۆزان گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له وڵاته‌كه‌ی خۆیدا وه‌ك پاڵه‌وان پێشوازیی لێبكرێت، هێشتا ڕێكه‌وتننامه‌ی لۆزان به گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی دیبلۆماسیی ده‌وڵه‌تی توركیای هاوچه‌خ داده‌نرێت.
له پاییزی ساڵی (١٩٢٣)دوا هێزی بێگانه له قوسته‌نتینیه چووه ده‌ره‌وه، سوڵتانیش ساڵی پێشتر توركیای جێهێشتبوو، سوڵتان به ئوتۆمبێلێكی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازیی به‌ریتانیا له كۆشكه‌وه به دزییه‌وه ده‌رباز كرا و دواتر به كه‌شتییه‌كی جه‌نگیی گواسترایه‌وه بۆ ( مالتا).
سوڵتان له تاراوگه‌كه‌ی له سان ریمۆ به هه‌ژاریی و ته‌نهایی سه‌ری نایه‌وه، ئامۆزاكه‌ی كه هونه‌رمه‌ندێكی نه‌رم و نیان بوو، بووه جێنشینی و ئه‌ویش دوو ساڵ كه‌متر فه‌رمانڕاوایی كرد و دواتر ئه‌تاتورك به ته‌واوی سیستمی خه‌لافه‌تی هه‌ڵوه‌شانده‌وه ، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له خێزانی سوڵتان بوون دوور خرانه‌وه، ئیدی ئه‌وانیش له‌سه‌رخۆ ئه‌و پاره كه‌مه‌ی پێیان مابوو هه‌موویان خه‌رج كرد، به‌شێكی كه‌میان گه‌ڕانه‌وه بۆ توركیا، شازاده خانمێكیان یه‌كێك له ئوتێله‌كان به‌ڕێوه ده‌بات و میرێكیشیان له ئه‌رشیفی كۆشكی (توبكابی) كارده‌كات.
كرزۆن له ساڵی (١٩٢٥)دا به هۆی ماندووێتی ساڵانێك كاركردنی تاقه‌تپڕوكێن كۆچی دوایی كرد، ئه‌تاتورك له ساڵی (١٩٣٨)به نه‌خۆشیی جگه‌ر مرد، دوای ئه‌و (عیسمه‌ت ئینونو) بووه سه‌رۆكی توركیا.
له ساڵی (١٩٩٣)دا و له یادی حه‌فتا ساڵه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی لۆزاندا (ئه‌رداڵ ئینونو)ی كوڕی عیسمه‌ت ئینونو و نه‌وه‌یه‌كی (كرزۆن)تاجه گوڵینه‌یان له‌سه‌ر گۆڕی ئه‌تاتورك دانا.( Sonyel, p. 225; Pope and Pope, pp. 22–23; Gilmour, p. 567).
نووسین: مارگرێت ماکمیلان، مێژوونووس، پرۆفیسیۆر لە زانکۆی تۆرنتۆ
وەرگێڕان: تابلۆ عوسمان