مژاروپرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌م نووسینه ئه‌مه‌یه که مێژوونوسیی کوردی(Kurdish Historiography) چییه؟
مژاروپرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌م نووسینه ئه‌مه‌یه که مێژوونوسیی کوردی(Kurdish Historiography) چییه؟ ئه‌م پرسیاره به شێوه‌یه‌کی زانستی هاوکات ده‌په‌رژێته سه‌ر لایه‌ن و ڕه‌هه‌ندیئۆنتۆلۆژیک(بووننناسانه)،ئه‌پیستیمۆلۆژیک(مه‌عریفه‌ناسانه)ومیتۆدۆلۆژیک(شێوازناسانه)ی مێژوونوسیی کوردی. ئه‌وه‌ی تۆزێک له سه‌ر شێوازی مێژوونوسیی “ئه‌ویدی” و دراوسێکانی کورد و ڕۆژهه‌ڵاتناسان له‌سه‌ر کورد ئاگادار بێت به ئاسانی تێده‌گات کورد مێژوویه‌کی شێوێنراو و ساخته‌کارانه‌ی له ڕوانگه‌ی ئه‌ویدییه‌کانه‌وه بۆ نووسراوه و زیاتریش مه‌به‌ستیان تواندنه‌وه‌ی بوون و پێشینه‌ی کۆن و که‌ونارای کورد له سه‌ر خاک و زێدی باوباپیران و داگیرکردنی وڵات و سه‌پاندنی هه‌ژمۆنی و هه‌یمه‌نه‌ی خۆیان بووه، به گشتی و به کورتی ده‌کرێ بڵێین؛ ئامانجی زۆرینه‌ی زۆری مێژوونووسانێک که له‌سه‌ر کورد نووسیویانه به‌کۆلۆنیالکردن و ژێرده‌سته‌کردنی کورد بووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێمه پێویستمان به خوێندنه‌وه‌ی به‌ربڵاوی زانستیانه و میتۆدناسانه‌ی مێژوو له ڕوانگه‌ی ئه‌ویدییه‌کان و نووسینه‌وه‌ی مێژوو به تێگه‌یشتن و ڕوانگه‌ی خۆمانه، بۆ شکاندنی شووشه‌ی ئه‌م جادووبازه مێژووییانه‌ش ده‌بێ ڕێگا دروست و دووره‌که هه‌ڵبژێرین، نه‌ک ڕێگا نێزیک و دروشمئامێزه‌که و به بێ به‌ڵگه و میتۆدی مێژوونووسانه له‌سه‌ر خۆمان و مێژووی که‌ونارا و ئایینی پیرۆز و خاک و خه‌بات و خوێنمان قسه بکه‌ین، بۆ دروستکردنی وه‌ها ئیراده و هه‌وڵێک، بۆ تێكشکاندنی ئه‌و بازنه به‌هێزه‌ی چه‌واشه‌کردنی مێژوو له لایه‌ن ئه‌ویدییه‌کانی “کورد” و ڕۆنان و بنیاتنانه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی کورد له مێژوودا له ڕوانگه‌ی خۆی، کۆمه‌ڵێک زه‌مینه و پێشمه‌رجمان پێویسته که ئه‌مه‌ش له‌و چه‌مک و ده‌سته‌واژه تایبه‌تانه‌ی زانستی مێژوو و باڵه جیاواز و جۆراوجۆره‌کانیدا خۆی ده‌بینێته‌وه واته پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره (مێژوونوسیی کوردی چییه؟) بدرێته‌وه ده‌بێ هه‌ندێ ده‌سته‌واژه و چه‌مکی بنه‌مایی و سه‌ره‌کی، پێناسه و ڕوون بکرێته‌وه و سنووره‌کانیان دیاری بکرێت و لێک جوێ بکرێنه‌وه.
ئه‌م پێداگرییه له‌سه‌ر پێناسه‌ی ڕوونی چه‌مکه‌کان و دیاریکردنی سنوور و که‌وشه‌نیان له یه‌کتر به‌م هۆیه‌وه‌یه که له کۆمه‌ڵه‌ی زانستی و که‌لتووریی کورد، خستنه‌ڕوو و ئاڕاسته‌کردنی بابه‌تی مێژوو به‌پێی پێویست له لایه‌ن پسپۆڕانی ئه‌م بواره و ئاکادیمییه‌کانی بواری مێژوو، نه‌هاتۆته ئاراوه و به‌هۆی ئاماده‌بوونی که‌سانی ناپسپۆڕ له پانتاکه‌یا هه‌ندێ جار تێکه‌ڵکاری و ئاڵۆزیی له پێناسه و چه‌مکه‌کان هاتۆته ئاراوه و بووه‌ته هۆی تێکه‌ڵبوونی نموونه‌کان و دروستبوونی لێڵ و پێڵیی تیۆریک و بیردۆزانه. وه‌ها لێڵی و پێڵیگه‌لێک بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که بۆشایی نه‌بوونی بابه‌ت و وتار له “مێژوونووسیی کوردی” تا ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو هه‌ست پێ بکرێت و ژماره‌ی ئه‌و وتار و نووسینانه‌ی که له ژێر ئه‌م ناوه له بواری توێژینه‌وه نووسراوه کاغه‌زییه‌کان و دونیای مه‌جازی هه‌یه، ناگاته ژماره‌ی قامکه‌کانی ده‌ست، زۆرترین ئیشێکیش که له‌م نووسینانه له ژێر ناوی مێژوونوسیی کوردی ئه‌نجام دراوه، لێکدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ژیانی دانه‌رانی سه‌رچاوه سه‌ره‌کییه‌کانی مێژووی کورد، ناساندنی ناوه‌رۆکیان و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی نووسین و ده‌ربڕین و خه‌سڵه‌ته ئه‌ده‌بییه‌کانی کتێبه‌که‌یه. بۆیه له‌م ڕووه‌وه ئه‌م کتێبانه زیاتر ده‌که‌ونه چوارچێوه‌ی کتێبناسیی(Bibliography) سه‌رچاوه مێژووییه‌کانی کورد و ڕه‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م سه‌رچاوانه‌وه و پێوه‌ندییه‌کی ئه‌وتۆیان له‌گه‌ڵ مێژوونووسیی کوردی‌دا نییه. هه‌ندێک له مێژوونووسان له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن که فێربوونی شێوازی مێژوونووسی ده‌بێته هۆی جیابوونه‌وه‌ی کاری مێژوونووسی شاره‌زا و پرۆفیشناڵ له ناشاره‌زا و ناپرۆفیشناڵ. به‌و هیوایه‌ی که نووسینی ئه‌م وتاره ببێته هۆی پێکانی ئاوه‌ها ئامانجێک. گرینگترینی ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی که ده‌بی پێش چوونه‌ناو باسه‌که مانا بکرێنه‌وه بریتین له؛
1-تاریخ
تاریخ وه‌رگێڕانی وشه‌ی یۆنانیی(historia)یه که به واتای زانست، گوزارشت، گێڕانه‌وه و ڕێکكه‌وتی ڕووداوه‌کانه. ئه‌م وشه یۆنانییه له ڕێگه‌ی زمانی لاتین هاته ناو هه‌موو زمانه ئه‌ورووپییه‌کانه‌وه. تاریخ به فه‌ره‌نسی (hostoire)، به ئیتالی(storia) به ئینگلیزی (history) و به ئاڵمانی (historie)ی پێ ده‌ڵێن. سه‌باره‌ت به ڕه‌گ و ڕیشه‌ی عه‌ره‌بی یان غه‌یری عه‌ره‌بیی وشه‌که بیروڕایه‌کی کۆک و یه‌کانگیر نییه. وا ده‌رده‌که‌وێت که تاریخ وشه‌یه‌کی به‌عه‌ره‌بیکراو واته موعه‌ڕه‌به و له وشه‌ی ئیێرخ (yerakh)ی عیبری هاتۆته ناو زمانی عه‌ره‌بییه‌وه.
له زمانی کوردی‌دا وشه‌ی (مێژ) یان (مێژوو) له باتی تاریخ به‌کار ده‌هێنن که له وشه‌دانه سۆرانی و کورمانجییه‌کان هاوکات به واتای دوور و کۆن و ڕاز و حیکایه‌ت به‌کار هاتووه. هه‌ڵبه‌ت وشه‌ی مێژوو پێشینه‌یه‌کی ئه‌وتۆی نییه. چون له وه‌رگێڕانی کوردیی شه‌ره‌فنامه‌ی بیدلیسی له لایه‌ن مه‌حموودی بایه‌زیدی(1867-1797) که یه‌کێک له یه‌که‌مین نووسراوه مێژووییه‌کان به زمانی کوردییه، وشه‌ی تاریخ به کار هێنراوه و ئاماژه‌یه‌ک به مێژوو نه‌کراوه.
له ڕووی ماناناسیی ده‌سته‌واژه‌وه، تاکوو ئێستا بۆ چییه‌تی پێناسه‌ی مێژوو، وه‌ڵامێکی هه‌مه‌لایه‌ن و هاوکۆک نه‌بووه، به‌ڵام به گشتی مێژوو به زانستێک زانراوه که باس له مرۆڤ ده‌کات له شوێن و کاتدا به‌ڵام ئه‌م پێناسه‌یه به‌رده‌وام دوو لایه‌نی هه‌بووه. یه‌کێکیان؛ تاریخ وه‌کوو ڕووداو و، ئه‌وی دیکه‌یان؛ تاریخ وه‌کوو گوزارشت له ڕووداو. له‌م ڕووه‌وه مێژوو وه‌کوو وشه‌یه‌کی تاک هه‌م بۆ زنجیرێک له ڕووداوه پێکه‌وه‌گرێدراوه‌کان که له ڕابردووه دووره‌کانه‌وه تاکوو ئێسته له دونیادا ڕویان داوه، به‌کار براوه و هه‌م بۆ ئه‌و ئه‌ندێشه و ڕوونکردنه‌وانانه‌ی مێژوونووسان که ئه‌م ڕووداوانه‌یان بۆ داهاتوو و داهاتووان تۆمار کردووه. هه‌ندێک له تۆژه‌ران بۆ پیشاندانی ئه‌م دوولایه‌نییه له ده‌سته‌واژه‌ی ((تاریخ1)) و ((تاریخ2)) که‌ڵکیان وه‌رگرتووه.
وا دێته پێش چاو که مێژوو به شێوه‌ی هاوکات له‌خۆگری دوو پانتای بوونناسانه(ontologic) و مه‌عریفه‌ناسانه‌یه(epistemologic).پانتای یه‌که‌م سه‌ربه‌خۆیه له زه‌ینی مرۆڤ و له دونیای واقیع دایه. ئه‌م پانتایه به تاریخ (history)ناوزه‌د ده‌کرێت. به‌ڵام پانتای دووهه‌م به زانستی مێژوو (science of history) ناو ده‌برێت. ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که مێژوونووس ناتوانێت بچێته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی شوێن و کاتی سه‌رده‌می خۆیه‌وه و له سه‌رووی جیهان و کات چاو له واقیع بکات. ئه‌و له سۆنگه‌ی کات و شوێن و جیهانی ده‌ورووپشتی خۆی گه‌مارۆ دراوه و کاتێک که واقیعی مێژوویی دێته ناو زه‌ینییه‌وه و له بێژنگی تێڕامان و بیرکردنه‌وه و مه‌عریفه‌ی ده‌درێت، زانستی مێژوو دێته ئاراوه. هه‌ربۆیه زانستی مێژوو واقیعی کۆمه‌ڵگا پاش ئاماده‌بوونی له زه‌ینی مێژوونووس و لێکدانه‌وه و شیکارییه‌تی له لایه‌ن و ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌وه.
2-فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو (philosophy of history)
تێگه‌یشتن له هۆکارێتی و دۆزینه‌وه‌ی هۆکاری ڕووداوه‌کان و پێناسه‌کردنیان له به‌ستێنی بیردۆز و یاسا مێژووییه‌کاندا به فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو ناوزه‌د ده‌کرێت. به شێوه‌یه‌کی دیاریکراو فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو له‌خۆگری قووڵبوونه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی له‌باره‌ی ڕه‌وتی ڕووداوه مێژووییه‌کان و چییه‌تی و میتۆده‌کانی شیکردنه‌وه و باسکردنیانه.
3-مێژوونوێنی (historiography)
مێژوونوێنی، زیندووکردنه‌وه‌ی ڕابردوو و نواندنه‌وه‌ی زمانیی تێگه‌یشتنی مێژوویی هه‌ر مێژوونوێنێکه له په‌یوه‌ندییه‌ک که ئه‌و له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا و جیهانێک که تێیدا ده‌ژی.
به ده‌ربڕینێکی دیکه، مێژوونوسیی پرۆسه‌ی دانوستانی مێژوو وه‌کوو چه‌مکێکی سه‌ربه‌خۆ و ده‌ره‌زه‌ینیی “مێژوونوێن”، له‌گه‌ڵ ئه‌ندێشه و زه‌ین و مه‌عریفه‌ی مێژوویی مێژوونوێنه. کاتێک مێژووی ڕابردوو وه‌کوو واقیعێکی سه‌ربه‌خۆ له زه‌ینی مرۆڤ له لایه‌ن مرۆڤانێک به تێگه‌یشتن و ڕوانگه‌یه‌کی شوێن-کاتییانه‌ی تایبه‌ت ده‌نوسرێت و له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌کانی پاش خۆی ده‌که‌وێته قسه، کرده‌وه‌ی مێژوونوێنی هاتۆته ئاراوه. له مێژوونوێنیدا له‌باره‌ی ڕه‌هه‌نده‌کانی بوونناسی، مرۆڤناسی و چییه‌تی مێژوو له ڕوانگه‌ی مێژوونوێنه‌وه قسه ده‌کرێت. له ڕاستیدا مێژوونوێنی هه‌وڵێکه بۆ تێگه‌یشتن له ئه‌ندێشه مێژووییه‌کانی مێژوونوس که له نووسراوه مێژووییه‌کانیدا به شێوه‌یه‌کی ڕوون و به‌رهه‌ست یان لێڵ و ده‌رهه‌ست هاتوون. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه مێژوونوێنی هه‌ڵگری پێوه‌ره پاساوده‌ره عه‌قڵییه‌کانه و مه‌به‌ستی پیشاندانی شووناس، باوه‌ڕه‌کان و کرده‌وه‌ی گرووپه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، ڕێکخراوه‌کان، نه‌ته‌وه‌کان و چۆنێتی هه‌ڵسوکه‌وتیان له ڕابردوو و ڕه‌وتی پێشڤه‌چوون یان پاشڤه‌چوونیان له درێژه‌ی زه‌مه‌ن دایه. به شێوه‌یه‌کی کورت مێژوونوێنی سه‌ره‌ڕای تۆمارکردنی ڕووداوه‌کان، له‌خۆگری شیکاری و هه‌ڵسه‌نگاندنیان، دۆزینه‌وه‌ی هۆکار و گشتاندنی ئه‌نجامه‌کانیان، به‌راوردکردنی دۆخه‌کان و تێگه‌یشتن له ڕۆڵ و ئه‌کت و کرده‌وه‌ی که‌س و گرووپه‌کان له پرۆسه مادی و نامادییه مێژووییه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای بیردۆز و تیۆره باوه‌کانی زانسته مرۆییه‌کان و زانسته سرووشتی و فه‌لسه‌فییه‌کانه.
فه‌لسه‌فه‌ی مێژوونوێنی به پله‌ی یه‌که‌م باسی لۆژیکانه و ژیربێژانه، ئاوه‌زمه‌ندانه و مه‌عریفه‌ناسانه‌ی نوسراوه‌کانی مێژوونوسانه و هه‌وڵه بۆ دۆزینه‌وه‌ی مانا و ناوه‌رۆک و ڕه‌وتی گشتیی ڕووداوه‌کان و چییه‌تییان، ده‌بێ بپرسین که تێگه‌یشتن و وێنای مێژوونوێنه‌کان له ئیشه‌که‌یان چ بووه و چۆن ئه‌م ئیشه‌یان و بۆ و به چ میتۆدێک ئه‌نجام داوه و ئایا پاساوهه‌ڵگره. باسکردن و په‌رژانه‌سه‌ر ئه‌م چه‌مکانه له‌ده‌وروخولی سه‌رچاوه مێژوونوێنه‌کانی هه‌ر سه‌رده‌مێک به ڕێبازی مێژوونوێنی ناوزه‌د ده‌کرێت.
ئه‌گه‌رچی مێژوونوێنی تا ڕاده‌یه‌ک توخمگه‌لێک له مێژوو، زانستی مێژوو و فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو له چوارچێوه‌یه‌کی دیاریکراو و سنوورداری کات و شوێن له‌خۆ ده‌گرێت به‌ڵام ده‌بێ بزانرێت که مێژوونوسیی هه‌ر سه‌رده‌مێکی زانستی، سه‌ربه‌خۆیه و وه‌کوو مه‌عریفه‌یه‌کی مێژوویی و وه‌کوو که‌لام، فه‌لسه‌فه، فیقه و ئه‌ندێشه‌ی دینییه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه له کۆڕه نائاکادیمیی و ناپسپۆڕانه‌کان، مێژوونوێنی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ده‌سته‌واژه‌ی دیکه به هاوتا ده‌گیرێت که ده‌بێته هۆی دروستبوونی لێڵی و ته‌مومژاویبوون. ئه‌م ده‌سته‌واژانه بریتین له؛
1- مێژوونووسی(writing history) به که‌سێک که مێژوو ده‌نووسێت ده‌ڵێن مێژوونوس (historian) و به مێژوونوێن ده‌ڵێن (historiographer)، مێژوونووسی واته گوزارشتوه‌رگرتن و واقیعنووسی. واقیعنووس، که‌ڵکه‌ڵه‌یه‌کی جگه له گێڕانه‌وه نییه و سه‌لماندنی بوون یان نه‌بوونی ڕووداوێک ئیش وئامانجی ئه‌و نییه. به‌ڵام مێژوونوێن به زانستێکی پێشووتر دێته ناو مێژووه‌وه و به پێچه‌وانه‌ی مێژوونووس که وه‌کوو گوزارشتکار و هه‌واڵنێره، ئه‌و له ناو زانستی مێژوو دایه هه‌ر به‌م پێیه سه‌رچاوه مێژووییه‌کان(historical sources) له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه مێژوونوێن(historiographical sources) ه‌کان جیاوازییان هه‌یه. سه‌رچاوه مێژووییه‌کان به هه‌موو ئه‌و گوزارشت و ڕاپۆرته مێژووییانه له به‌ڵگه مێژووییه‌کان وه‌کوو نوسراوه، به‌ردنوسراوه و به‌ردهه‌ڵکۆلراوه و…ده‌گوترێت که هه‌ڵگری زانیاریگه‌لێک له‌باره‌ی ڕابردووی ئینسانه. له حاڵێکدا که سه‌رچاوه مێژوونوێنه‌کان ته‌نها ئه‌و مێژووانه‌یه که له لایه‌ن مێژوونوێنه‌کانه‌وه نوسراون. سه‌رچاوه مێژوونوێنه‌کان هه‌میشه به ئه‌ندێشه و مه‌عریفه‌یه‌کی پێشوه‌ختی تایبه‌ت له لایه‌ن مێژوونوێنه‌وه ده‌نووسرێت و زانستی مێژوونوێنی، شێوازی هه‌ڵسوکه‌وت و دانوستانی ئه‌ندێشه‌ی پێشوه‌ختی مێژوونوێنه له‌گه‌ڵ ڕاستییه مێژووییه‌کان و ده‌رهاوێشته و به‌دواداهاته‌کانی واته سه‌رچاوه‌ی مێژووییه. هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه پێداگری بکه‌ین که که‌ڵکوه‌رگرتنی مێژوونوێنی له زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌کانی مێژووی باڵه‌کانی زانسته مرۆییه‌کان له‌وانه‌ش کۆمه‌ڵناسی به مانای ڕه‌تکردنه‌وه و شلبوونی سه‌ربه‌خۆیی مێژوو نییه.
2- مێژووبینی(historical perspective) مێژووبینی واته شێوه‌ی تێڕوانین و ڕوانگه‌ی مێژوونووسان بۆ مێژوو له بوار و پانتاکانی فه‌لسه‌فه‌ی بیردۆزانه و فه‌لسه‌فه‌ی زانستی مێژوو. به ده‌ربڕینێکی دیکه باسی مێژووبینی ده‌که‌وێته ژێر سێبه‌ری باسه‌کانی فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو و کۆمه‌ڵناسی و زیاتر ئاماژه‌یه به تێڕوانین، ڕوانگه و زه‌مینه و باسه بیردۆزانه و میتۆدیکه‌کان به‌ڵام مێژوونووسیی زیاتر ده‌په‌ررژێته سه‌ر واقیعه به‌رهه‌ست و ڕووداوه مێژووییه‌کان.
3-مێژووخوازی(historicism) که به مێژووباوه‌ڕییش مانا کراوه‌ته‌وه به واتای ڕێژه‌ییبوونی مێژوویی دێت که ئه‌مه‌ش به‌م مانایه‌یه که هه‌ر ڕووداوێکی مێژوویی به‌رهه‌می کات و شوێن و بارودۆخی تایبه‌تی خۆیه‌تی که دووپات نابێته‌وه. مێژووخوازی؛ بریتییه له‌م باوه‌ڕه‌ی که تێگه‌یشتنی شیاو و گونجاو بۆ چییه‌تی و ماهییه‌تی هه‌ر شتێک و هه‌ڵسه‌نگاندنی بایه‌خ و به‌هاکه‌ی، پێویسته به لێکدانه‌وه و شیکارییه‌کی وردی جێگه و پێگه‌ی ڕووداوه‌که و هه‌روه‌ها ڕۆڵێکه که له پرۆسه‌ی گه‌شه‌کردندا ده‌یگێڕێت.
کارێل پووپێر، فه‌یله‌سووفی ئینگلیزی له کتێبی هه‌ژاریی مێژووخوازیی، (historicism)مێژووخوازیی ڕه‌خنه کردووه و به جێگه‌ی متمانه‌ی نازانێت.
4- مێژووناسی(historiology) ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه وه‌کوو ده‌روونناسی و کۆمه‌ڵناسی و… ده‌په‌رژێته سه‌ر ناساندنی مێژوو بۆ هۆگرانی.
5- مێژووتۆژی(study of history) تۆژینه‌وه‌یه له‌باره‌ی مێژوو که له ڕێگه‌ی میتۆدی مێژوویی و میتۆده‌کانی دیکه ئه‌نجام دراوه و وانه‌گه‌لێک له ژێر ناوی میتۆد یان شێوازی توێژینه‌وه له مێژوو و میتۆدناسیی سه‌ره‌تا و ده‌سپێکه‌که‌یه‌تی.
به سه‌رنجدان به‌م جیاکارییانه ده‌رکه‌وت که مێژوونوێنی (historiography) پێگه‌یه‌کی دیار و پێناسه‌کراوی له باسه مێژووییه‌کاندا هه‌یه و ده‌بێ سنوور و هێڵه دیاره‌کانی ده‌ستنیشان بکرێت. ئه‌م زانسته له ئه‌ورووپا مێژوویه‌کی دیاریکراوی هه‌یه تا ئه‌و شوێنه‌ی که یه‌کێک له باڵه‌کانی مێژوونووسی، مێژووی مێژوونوێنی یان مێژوونوێنی مێژووه که شێوازه‌کانی نووسینی مێژوو و قۆناغبه‌ندییان به‌پێی بابه‌ت له‌م باڵه‌دا، هه‌ر له سه‌رده‌می هیرۆدۆت به‌م لاوه لێک ده‌داته‌وه. ئه‌م زانسته له مێژوونوێنی کلاسیکی یۆنانی که‌ونارا له سه‌ده‌ی پێنجه‌می پێش زایین ده‌ستی پێکردووه و له درێژه‌ی پرۆسه و ڕه‌وتێکی دیاریکراو له یۆنانه‌وه، گه‌یشتووه به مێژوونوێنی ڕۆمی، مێژوونوێنی سه‌ره‌تای مه‌سیحییه‌ت، مێژوونوێنی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست، مێژوونوێنی بیزانسی، مێژوونوێنی سه‌ره‌تای سه‌ده نوێکان، مێژوونوێنی چاخی ڕۆشنگه‌ری و مێژوونوێنی مۆدێڕن له سه‌ده‌کانی نۆزده‌یه‌م و بیسته‌م.
له به‌شی داهاتوودا ده‌په‌رژێینه سه‌ر مێژوونوسی و مێژوونوێنی په‌یوه‌ست به کورده‌وه و کێشه و گرفته‌کانی به وردی باس ده‌که‌ین.
ئاماده‌کردن و وه‌رگێڕان: سه‌عید شیری
سه‌رچاوه؛
شمس، اسماعیل، فولکلور و تاریخ کرد، موسسه‌ی تاریخ علم و فرهنگ، 1393