پاش پێناسه و دیاریکردنی سنووری چه‌مکه‌کان، ئێستا سه‌ره‌ی ئه‌م پرسیاره گه‌یشتووه که مه‌به‌ست له مێژوونوێنی یان به واتایه‌ک مێژوونوسی کوردی(Kurdish historiography) چییه؟
وه‌کوو له به‌شی پێشوودا باسمان کرد، زانستی مێژوونوێنی کلاسیکی یۆنانی که‌ونارا، له سه‌ده‌ی پێنجه‌می پێش زایین ده‌ستی پێکردووه و له درێژه‌ی پرۆسه و ڕه‌وتێکی دیاریکراو له یۆنانه‌وه، هاتووه تاکوو گه‌یشتووه به مێژوونوێنی ڕۆمی، مێژوونوێنی سه‌ره‌تای مه‌سیحییه‌ت، مێژوونوێنی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست، مێژوونوێنی بیزانسی، مێژوونوێنی سه‌ره‌تای سه‌ده نوێکان، مێژوونوێنی چاخی ڕۆشنگه‌ری و مێژوونوێنی مۆدێڕن له سه‌ده‌کانی نۆزده‌یه‌م و بیسته‌م. هه‌ندێجار ئه‌م قۆناغه له‌ژێر ناوی دوو سه‌رده‌می مێژوونوێنی کلاسیک یان پێشمۆدێڕن و مێژوونوێنی مۆدێڕن، پێناسه و پۆلێنبه‌ندی کراوه. شۆڕشی فه‌ره‌نسه خاڵی جیاکه‌ره‌وه و وه‌رچه‌رخانی ئه‌م دوو مێژوونوێنییه‌یه. چون پێش له (شۆڕشی مێژوونوێنیی فه‌ره‌نسه)، لایه‌نی زاڵی مێژوو، گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه سیاسی یان سه‌ربازییه‌کان بوو به‌ڵام پاش ئه‌وه خه‌ڵک و مرۆڤ که‌وتنه ناوه‌ندی مێژووه‌وه. هه‌ڵبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی که‌وناراشدا تۆزێک پاش یۆنان، مێژوونوێنی ده‌ستی پێ‌کرد. هه‌ندێک پێشینه‌ی مێژوونوێنیی چینی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌ده‌ی شه‌شه‌می پێش زایین. واده‌رده‌که‌وێت مێژوونوێنی بۆ ئێرانییه‌کانی پێش ئیسلام، به‌ها و بایه‌خێکی ئه‌وتۆی نه‌بووه و ناکرێت باسی شتێک به ناوی نه‌ریتی مێژوونوێنی که‌ونارای ئێرانی بکرێت. له‌باتی ئه‌وه سه‌رچاوه‌گه‌لێکی مێژووی زۆر وه‌کوو ده‌ستنووس، گڵنووس و خودانا‌مه‌کان هه‌نه که ده‌شێت بۆ نواندنه‌وه و دروستکردنی مێژووی ئه‌و سه‌رده‌مه که‌ڵکیان لێ وه‌ربگیرێت. له ناو عه‌ره‌بان و پێش ئیسلامدا سه‌رچاوه‌ی نووسراوی مێژوونوێنانه نه‌بووه و مێژوویان له چوارچێوه و قه‌واره‌ی ڕۆژی پاڵه‌وانه‌کان یان ڕۆژانی عه‌ره‌ب و زانستی ئه‌نساب و ڕه‌چه‌ڵه‌کناسی یان شه‌جه‌ره‌نووسی پێناسه ده‌کرا که زیاتر ڕه‌هه‌ند و لایه‌نی زاره‌کی یان بێژه‌رییانه بوو. نه‌ریتی مێژوونوێنی له نێو عاره‌بان به سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام، به‌ره‌به‌ره هاته ئاراوه. مێژووه‌کانی دوو سه‌ده‌ی سه‌ره‌تای کۆچی، زیاتر له قه‌واره‌ی سیره، چینه‌کان، فتووحات و غه‌زه‌وات نووسراوه و بووه هۆی هاتنه‌ئارای زه‌مینه و به‌ستێنێک بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ڕێبازی مێژوونوێنیی ئیسلامی له سه‌ده‌ی سێیه‌م.
له ژێر سێبه‌ری هه‌ر کام له‌م قۆناغبه‌ندییانه، پۆلێنبه‌ندییه‌کی نوێ له مێژوونوێنی هه‌یه بۆ نموونه له‌ژێر ناوی مێژوونوێنی کلاسیک ده‌کرێت باس له مێژوونوێنی دینی، مێژوونوێنی یه‌هوودی، ئیسلامی و مه‌سیحی و… له قۆناغ و سه‌رده‌می مۆدێڕن‌دا ده‌کرێت باس له مێژوونوێنی مارکسیستی، بۆرژوایی و مێژوونوێنی چینایه‌تی بکه‌ین. له‌م دواییانه‌شدا مێژوونوێنی که‌لتووری، مێژوونوێنی کۆمه‌ڵایه‌تی، مێژوونوێنی ئابووری، مێژوونوێنی ژنان و…له‌ژێر ناوی گوتاری مێژوونوێنی مۆدێڕن هاتوونه‌ته ئاراوه. هه‌ڵبه‌ت هه‌ندێجار ورده گوتارانێکیش هه‌بوون که زۆر پێڕه‌و و پێبه‌ستی بنه‌ما سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تییه‌کانی وتاری زاڵ و گشتی نه‌بوون. پاش پێناسه و دیاریکردنی سنووری چه‌مکه‌کان، ئێستا سه‌ره‌ی ئه‌م پرسیاره گه‌یشتووه که مه‌به‌ست له مێژوونوێنی یان به واتایه‌ک مێژوونوسی کوردی(Kurdish historiography) چییه؟ به سه‌رنجدان به‌وه‌ی که مانا و ده‌لاله‌تی چه‌مکی مێژوونوێنی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره ڕوون کرایه‌وه، ده‌بێت ئێستا مانا و چه‌مک و ده‌لاله‌تی (کوردی) پێناسه بکه‌ین و سنووری ده‌لاله‌ته‌کانی دیاری بکه‌ین. وه‌ڵامدانه‌وه به‌م پرسیاره به‌پێی مه‌به‌ستی نوسه‌ر له وشه‌ی (کوردی) جیاواز و جۆراوجۆر ده‌بێت.
1.کوردی وه‌کوو زمان.
ئه‌گه‌ر پاشگری (کوردی) ئاماژه بێت بۆ زمانی مێژوونوێنی و وه‌کوو مێژوونوێنی فارسی، عه‌ره‌بی و تورکی پێناسه بکرێت ده‌بێت بگوترێ که ئه‌گه‌رچی مێژوونوێنی عه‌ره‌بی زمان له سه‌ده‌ی سێیه‌می کۆچی (مانگی و مێژوونوێنی فارسی) زمان له سه‌ده‌ی پێنجه‌می کۆچی و مێژوونوێنی تورک زمان ماوه‌یه‌کی کورتی پاش ئه‌مه سه‌ری هه‌ڵداوه، به‌ڵام مێژوونوێنی کوردی–زمان تا یه‌ک دوو سه‌ده‌ی پێش هه‌ر نه‌بووه. یانی نه‌ک ته‌نها هیچ مێژوونووسێکی کوردی سه‌رچاوه‌یه‌کی مێژوونوێنانه‌ی به زمانی کوردی له‌باره‌ی خه‌ڵکی کورد نه‌نووسیوه، به‌ڵکوو له‌باره‌ی هیچ نه‌ته‌وه و ئیتنیکێکی دیکه‌ش به زمانی کوردی نه‌نوسراوه. وا ده‌رده‌که‌وێت یه‌که‌مین که‌س له‌م بواره‌دا که ڕچه‌ی شکاندبێت، مه‌لا مه‌حموودی بایه‌زیدی (1867زاینی)ه که شه‌ره‌فنامه‌ی به‌دلیسی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی. هه‌ڵبه‌ت نووسین به زمانی کوردی له بواری شیعردا چه‌ند سه‌ده پێشتر له مێژوونوێنی به زمانی کوردی هاتۆته ئاراوه که باسکردنی هۆکاره‌کانی ده‌رفه‌تێکی دیکه‌ی ده‌وێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه ده‌بێ ئاماژه به‌مه‌ش بکرێت که له مێژوونوێنی زمانته‌وه‌ردا لایه‌نی زمانیی نووسین، زه‌قکراوه‌ته‌وه و له مانا و ده‌لاله‌تی زانستیی مێژوونوێنی دوور ده‌که‌وینه‌وه و ئه‌م لایه‌نه له مێژوونوێنی وه‌کوو پێناسه‌یه‌ک که‌متر له لایه‌ن مێژوونووسانه‌وه په‌سند و قبووڵکراوه.
2-کورد به مانای مۆدێڕنی ئیتنیک یان نه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له(کوردی)، کورد به واتای مۆدێڕنی ئیتنیک یان نه‌ته‌وه‌یه، ده‌بێ بگوترێ که مانای مۆدێڕنی ئه‌م دوو وشه‌یه له ئه‌ورووپا ئه‌وپه‌ڕه‌که‌ی مێژوویه‌کی سێ سه‌ده‌یی هه‌یه و له ئێران مێژووه‌که‌ی زۆر له‌وه که‌متره. مێژوونوێنی نه‌ته‌وه‌یی یان ئیتنیکی له ئێران‌دا به نووسینی مێژووی مه‌شرووته‌ی ئێران له لایه‌ن ئه‌حمه‌دی که‌سره‌وی له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م و ئه‌وپه‌ڕه‌که‌ی به نووسینه مێژووییه‌کانی “میرزا ئاقاخانی کیرمانی” به ماوه‌یه‌کی که‌م پێش له که‌سره‌وی ده‌ستی پێ کردووه. له نێو کوردیش‌دا ئه‌م جۆره له مێژوونووێنی پاش چه‌نگی یه‌که‌می جیهانی (1914-1918زاینی) به نووسینه‌کانی حوسێن حوزنی موکریانی (1947) و محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌کی به‌گ(1948) تۆمار کراوه و چه‌سپاوه. هه‌ڵبه‌ت مێژوونوێنیی ئیتنیکی و زمانیی له کوردستان، هاته‌ریب و هاوشانی یه‌کتر گه‌شه‌یان کردووه و ئه‌م دوو مێژوونووسه به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان به زمانی کوردی نوسیوه.
3-کوردی به مانای مێژوونوێنه به ڕه‌چه‌ڵه‌ک کورده‌کان.
هه‌ندێک له نووسه‌ران، مێژوونوێنیی کورد له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌بوونی مێژوونوسه به ڕه‌چه‌ڵه‌ک کورده‌کان له ڕه‌وتی مێژوونوێنیی ئیسلامی و ئێرانی یان عوسمانی و میسر و هتد پێناسه کردووه، به‌ڵام ده‌بێ بگوترێت له ڕێبازی مێژوونوێنیی ئیسلامی-عه‌ره‌بیدا، نه‌ریتی مێژوونوێنی و مێژوونووسی ڕه‌سه‌نه و زێد و زمانی مێژوونووس نرخ و به‌هایه‌کی ئه‌وتۆی نییه. له ئه‌بوحه‌نیفه‌ی دینه‌وه‌رییه‌وه(وه‌فات 895ی زایین) که وه‌کوو یه‌کێک له یه‌که‌مین مێژوونووسانی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک کورد ناوبراوه تاکوو ئیبنی خه‌لکانی ئه‌ربیلی(وه‌فات1573زایینی) و ئه‌بولفه‌دای ئه‌یووبی(وه‌فات 1332زایینی) و مێژوونووسانی پاش ئه‌و هیچ کامه‌یان له نووسینه‌کانیاندا له ڕوانگه‌ی مێژوونووسێکی کورد چاویان له مێژوو نه‌کردووه و بابه‌ت و مژاری مێژووه‌که‌یان کورد نه‌بووه و هه‌رگیز هیچ خوێنه‌رێک به خوێندنه‌وه‌ی مێژووه‌کانیان په‌ی به کوردبوونیان نابات. هۆکاره‌که‌ی ڕوونه؛ ئه‌وان له ژێر سێبه‌ری ڕێبازی مێژوونوێنیی ئیسلامی-عه‌ره‌بیدا بووگن و له چوارچێوه‌ی زمان و شوێن و جیهانی زه‌ینیی خۆیاندا بیریان ده‌کرده‌وه و به زمانی باو و زاڵی سه‌رده‌م ده‌یان نووسی. زۆربه‌ی ئه‌م نووسه‌رانه له زێد و شوێنی له‌دایکبوونی خۆیان هیجره‌تیان کردووه و له وڵاته عه‌ره‌بییه‌کاندا کتێبه‌کانیان نووسیوه. کێشه‌یه‌کی دیکه که له پێکه‌وه هه‌ڵپێکانی ئه‌م مێژوونووسانه له‌گه‌ڵ مێژوونوێنیی کوردی‌دا هه‌یه، نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی دڵنیاکه‌ره‌وه‌یه له‌سه‌ر ڕه‌چه‌ڵه‌کی کوردانه‌یان. به سه‌رنجدان به شوێنگۆڕکێ و گواستنه‌وه به‌ربڵاو و زۆر و زه‌به‌نده ئیتنیکیه‌کان و کۆچکردنه گه‌وره‌کان له مێژووی ئیسلام و ئێران‌دا؛ ئه‌مه‌ی که که‌سێک له شارێک به زۆرینه‌ی دانیشتوانی کورد له‌دایک بووبێت یان پاشگرێکی وه‌کوو ئه‌ربیلی، دینه‌وه‌ری و…هه‌بێت، ناکرێت به به‌ڵگه‌یه‌کی پته‌و بۆ سه‌لماندنی ڕه‌چه‌ڵه‌کی کوردانه‌ی هه‌ژمار بکرێت. له نێو ئه‌م که‌سانه‌دا به دڵنیاییه‌وه ته‌نها ئه‌وانه ده‌کرێت وه‌کوو کورد بزانین که پاشگری کوردی له کۆتایی ناوه‌که‌یاندا هاتبێت.
4-کورد به واتای چوارچێوه‌ی جوگرافیایی کوردستان یان هه‌موو ناوچه کوردنشینه‌کان.
له‌م پێناسه‌یه‌دا ده‌بێت له‌باتی مێژوونواندنی کوردی، ده‌سته‌واژه‌ی (مێژوونوێنی کوردستانی) وه‌کوو مێژوونوێنیی عوسمانی یان میسری و…به‌کار ببرێت، به‌ڵام سه‌ره‌تا ده‌بێت بزانین که وشه‌ی کوردستان تا سه‌ده‌ی هه‌شته‌می کۆچی که حه‌مدوڵڵا مسته‌وفی له کتێبی “نیزهه‌تولقلوب” و “فه‌زلوڵڵا ئه‌لعه‌مری” له کتێبی “مه‌سالیکولئه‌بسار” به کاریان بردووه، باو نه‌بووه و له‌باتی ئه‌وه له بیلادولئه‌کراد (وڵاتی کوردان)، زمومولئه‌کراد (ڕه‌شماڵی کوردان) و مه‌عاقه‌لولئه‌کراد(قه‌ڵا قاییم) و به‌رزه‌کانی کورده‌کان باس کراوه. هه‌ر بۆیه له ڕاستیدا و به شێوه‌ی کرده‌کی هیچ مێژوویه‌ک به ناوی مێژووی کوردستان وه‌کوو ئه‌وه‌ی که به ناوی مێژووی سیستان هه‌یه، نه‌نووسراوه، به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت مێژوویه‌کیش که هه‌موو ناوچه کوردنشینه‌کان به شێوه‌یه‌کی گشتی بگرێته خۆ به زمانی فارسی یان عه‌ره‌بی و…نه‌نووسراوه. به‌هه‌موو ئه‌مانه‌وه، ئاوه‌ها پێناسه‌یه‌ک له مێژوونوێنی کورد، له ڕێباز و مه‌نهه‌جی مێژوونوێنیی ئیسلامی-عه‌ره‌بیدا له‌گه‌ڵ (مێژوونوێنی خۆجێیی) هه‌ڵده‌پێکرێت. مێژوونوێنی خۆجێیی یه‌کێک له فۆرم و شێوه سه‌ره‌کییه‌کانی مێژوونوێنی ئیسلامییه که نه‌ریتێکی ڕه‌گاژۆی له هه‌ناو و دڵی ئه‌م مێژونوێنییه‌دا هه‌یه و خاوه‌نی پێشینه و ڕه‌سه‌نایه‌تی و جۆراوجۆری له ڕووی شێواز و ناوه‌رۆکه.
ئه‌م جۆره له مێژوونوێنی له سه‌ده‌ی سێیه‌مدا ده‌ستی پێ‌کرد و ناوه‌نده سه‌رکییه‌که‌ی ئه‌و شار و ناوچه گه‌ورانه بوون که له ڕووی ده‌سه‌ڵات، دارایی و بابه‌ته فیقهی و حه‌دیسییه‌کاندا گرینگی تایبه‌تیان هه‌بوو. یه‌کێک له کۆنترینی ئه‌م کتێبانه “هه‌واڵه‌کانی مه‌ککه”نووسینی ئه‌بوولوه‌لید محه‌مه‌د ئه‌زره‌قییه(وه‌فات 864زایینی)ه. له میسر مێژوونوێنی خۆجێیی له سه‌ده‌ی سێهه‌می کۆچیدا ده‌ستی پێ‌کرد و له چه‌ند سه‌ده دواتردا له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی دونیای ئیسلام مێژووگه‌لێک له‌ژێر ناوی مێژووی به‌غداد، مێژووی دیمه‌شق، مێژووی بوخارا، مێژووی جورجان و…نووسرا. هه‌ڵبه‌ت مێژووه خۆجێییه‌کان زیاتر ده‌په‌رژانه سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی عوله‌ما و زانایانی شار و شوێنی مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه. له ناوچه کوردنشینه‌کاندا دوو مێژووی ناوداری خۆجێیی نووسراون؛ یه‌کێکیان مێژووی میافارقین نووسینی ئینمی ئه‌زره‌قی فارقی(وه‌فات 1175) و ئه‌وی دیکه‌یان مێژووی ئه‌ربیل نووسینی ئیبنی مسته‌وفیی ئه‌ربیلی(وه‌فات1240ز)ه. به‌ڵام به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م دوو مێژووه ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌م دوو نوسه‌ره، مێژووه‌که‌یان به زمانی عه‌ره‌بی نوسیوه و بابه‌تی سه‌ره‌کیی مێژووه‌که‌شیان، نه کورد و ناوچه کوردنشینه‌کان، به‌ڵکوو قه‌ڵه‌مڕه‌وی ناوچه‌یی و خۆجێیی میافارقین، دیاربه‌کر و ئه‌ربیل و دانیشتووان و ئه‌میر و زاناکانی ئه‌م دوو شاره بووه. ئه‌م نوسه‌رانه پێڕه‌وکار و هۆگری نه‌ریتێک بوون که به سه‌ر مێژوونوێنی ئیسلامی-عه‌ره‌بیدا زاڵ بووه. به‌ڵام به‌هۆی نیشته‌جێبوون له شوێنێک له جوگرافیای ئیسلامی‌دا، هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندیی که‌لتووری، ئابووری، سه‌ربازی و سیاسیی زێدی خۆیان به پاراستنی بنه‌ما گشتییه‌کانی مێژوونوێنی ئیسلامی، نووسیوه.
5-کوردی به واتای خه‌ڵکی کورد.
له‌م پێناسه‌یه‌دا ده‌بێت بابه‌تی مێژوونوێنی، (خه‌ڵکی کورد) بێت و گووتاری زاڵ تێیدا له سنووری ویلایه‌ته‌کان و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌میره‌کان و خاک و وڵاتی کوردان ده‌رنه‌چێت و نه‌به‌زێت. به‌م پێناسه‌یه له مێژوونوێنی کوردی‌دا، ته‌نها سه‌رچاوه‌یه‌ک که ده‌شێت ئاماژه‌ی پێ بدرێت، شه‌ره‌فنامه نووسراوی شه‌ره‌فخانی به‌دلیسییه. هه‌ڵبه‌ت مێژوونوێنی شه‌ره‌فخان وه‌کوو مێژوونووسانی سه‌رده‌می سه‌فه‌وی و عوسمانی، مێژوونوێنی نوخبه و ده‌سته‌بژێره‌کانه و زیاتر ڕه‌نگوبۆیه‌کی ڕه‌چه‌ڵه‌کناسانه و شه‌جه‌رنامه‌یی هه‌یه و مێژوویه‌ک نییه که ته‌وه‌ره‌که‌ی خه‌ڵکی کورد بێت به‌گشتی. ئه‌و له پێشه‌کی کتێبه‌که‌یدا ده‌نوسێت؛ “جا چونکه ئه‌وانه‌ی له بازاڕی وتاردا گه‌وهه‌رفرۆش و دووڕناسن و ئه‌و مێژووناسانه‌ی که تووتی ناو شه‌که‌رستانی چیڕۆک و ده‌نگ و باسن، تا وێستا ڕێگه‌ی خۆیان نه‌خستۆته ناو کوردستانه‌وه و باس و خواسی گه‌ڕناسان و سه‌رناسانی کوردیان به سه‌رده‌می بنووسدا ڕانه‌بردووه و ئه‌و مێژووه پڕ له شانازی و خۆشه‌ی-که له چێژ و به‌رامه‌دا بره‌وبه‌ری هه‌نگوین و گه‌زۆشه-به‌داخه‌وه له‌وانه‌وه نه‌دیاری بووه و که‌وتۆته به‌ر پیوار و به هیچ ئاوایه‌ک ده‌ست و ده‌مینا لێ نزیک نه‌کردووه، من بێ تین و توان و بێ ده‌ست و زوان، که‌وتمه سه‌ر ئه‌و خه‌یاڵه که به ئه‌ندازه‌ی وزه و توانای خۆم-ئه‌وه‌نده‌ی بۆم لوا-له باس و خواسی گه‌وره‌پیاوان و خاوه‌ن ناوان و سه‌رداران و خونکارانی کورد و کوردستان کۆ بکه‌مه‌وه و ئه‌وه‌ی له پیاوه پیره ژیره‌کانی ڕاست و بێ درۆوه بیستوومه، بینووسمه‌وه و ناوی لێ بنێم؛ شه‌ره‌فنامه. هه‌موو نیاز و ئاواتیشم هه‌ر ئه‌مه‌یه که خانه‌دانه گه‌وره‌کانی کوردستان ناویان له ناو ناوان بمێنێ و له ناو نه‌چن.”شه‌ره‌فنامه، وه‌رگێڕانی هه‌ژار ل 144-145 شه‌ره‌فخان هه‌موو ئه‌میره کورده‌کان له‌وانه شیعه، سوننی، ئێزدی و ئه‌هلی حه‌ق به بێ گرینگی‌دان به ئایینیان باس ده‌کات. بۆ ئه‌و، جوگرافیای کوردستان پێناسه‌یه‌کی دیاریکراوی هه‌یه و هه‌موو ئه‌میر و بنه‌ماڵه کورده‌کان که له‌م جوگرافیایه‌دا سه‌ریان هه‌ڵداوه؛ له‌وانه ئه‌میره‌کانی جزیره و دیاربه‌کر تا ئه‌میره‌کانی حه‌سه‌نه‌وییه له کرماشان و دینه‌وه‌ر و ئه‌تابه‌کانی لوڕی گه‌وره و بچووک و ئه‌میره‌کانی چخوری سه‌عد له ئیروان و ئه‌میره‌کانی ئه‌رده‌ڵان و سۆران و بابان له شاری سنه و ڕواندز و سلێمانی باس کردووه و بۆ هه‌موویان له ناوێکی هاوبه‌ش واته (وڵاتی کوردستان)که‌ڵک وه‌ردگرێت.
ئاماده‌کردن و وه‌رگێڕان: سه‌عید شیری
سه‌رچاوه؛
شمس، اسماعیل، فولکلور و تاریخ کرد، موسسه‌ی تاریخ علم و فرهنگ، 1393