ره‌فیق حیلمی له‌كتێبی (یاداشت)دا ده‌نوسێت “شۆڕشه‌كه‌ی شێخ مهحمودو هاتنی سوپای هه‌ورامییه‌كان به‌فه‌رمانده‌یی مه‌حمود خانی دزڵی ناڕه‌زایی زۆری ئیراقی به‌دوای خۆیداهێنا”. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت هاتنی ئه‌و له‌شكره‌كه‌ش وایكرد شێخ مه‌حمود بیر لهههڵگیرساندنی شۆڕش بكاته‌وه.
مه‌حمود خانی دزڵی، كوڕی عه‌زیز خان، ساڵی 1870 له‌گوندی (دزڵی)ی ناوچه‌ی هه‌ورامانی ته‌خت له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبووه.
بنه‌ماڵه‌كه‌ی یه‌كێك بوون له‌بنه‌ماڵه سه‌ردارو ده‌ستڕۆیشتووه‌كانی ئه‌وكاته، كه دوای مردنی عه‌زیز خانی باوكی، مه‌حمود خانی كوڕی بۆته جێنشینیو به‌ماوه‌یه‌كی كهمو له‌ئه‌نجامی توانا‌و لێهاتوویی خۆیدا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ناوچه‌ی دزڵیو ده‌وروبه‌ری هه‌وراماندا بڵاوكردۆته‌وه.
ناوبانگی مه‌حمود خانی دزڵی، لهسهردارێكی به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه گۆڕا بۆ “پاڵه‌وان”، دوای ئه‌وه‌ی له‌ئازادكردنی شاری سلێمانی له‌ده‌ست هێزه‌كانی ئینگلیز رۆڵی سه‌ره‌كیی بینی، ره‌فیق حیلمی –له‌ساڵی 1922 راوێژكاری رامیاری شێخ مه‌حمود بووه- دوای ئه‌و قارهمانێتییهو چه‌ند نه‌به‌ردییه‌كی تر به “پاڵه‌وانی شۆڕشه‌كه‌ی شێخ مه‌حمود”، ناوی برد.
ئه‌حمه‌دی خواجه، كوڕی عه‌زیز عوسمان ئاغای ئه‌رده‌لانی، كه له‌ساڵی 1922 یه‌كێك بوو لهباشكاتبهكانی شێخ مه‌حمود، له‌كتێبه‌كه‌یدا (چیم دی)، ده‌ڵێت شێخ مه‌حمود بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌كرده‌وه توندوتیژو ناشیرینه‌كانی مێجه‌رسۆن حاكمی سیاسی ئه‌وكاتی شاری سلێمانی بوه‌ستێته‌وه، داوا له‌مه‌حمود خانی دزڵی ده‌كات سه‌ردانی سلێمانی بكات.
له‌سه‌ر ئه‌و داوایه مه‌حمود خانی دزڵی به‌له‌شكرێكی زۆری ناوچه‌كه‌یه‌وه ده‌گاته شارباژێڕ‌و له 19ی ئایاری 1919 گه‌یشته سه‌ر چیای گۆیژه‌و چاوه‌ڕێی فه‌رمان بوو بۆ هێرش.
مێجه‌رسۆن كه ئه‌وكات حاكمی سیاسی سلێمانی بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی پێده‌گات، به‌په‌له فه‌رمانی جهنگو به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م له‌شكره‌كه‌ی مه‌حمود خانی دزڵی دهردهكاتو مێجه‌ر دانلێس بۆ ئه‌و ئه‌ركه راده‌سپێرێت.
مێجه‌ر دانلێس له‌وكاته‌دا، سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردوو هێزی پیاده‌ی لیڤی –لیڤی چه‌كدارانی كوردی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بوون- له‌فه‌رمانده‌ی ره‌زا بهگو سواره‌ی لیڤی له‌فه‌رمانده‌ی جه‌مال عیرفاندا دهكردو له بناری گۆیژه‌و لهكارێزی حوسێنه جۆڵا لهچادردابوون. مێجه‌رسۆن، به‌یانی 20ی ئایاری 1919 سلێمانی به‌ره‌و كه‌ركوك جێده‌هێڵێت‌و شه‌ڕیش بۆ دانلێسو هێزه‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه. سوپای ئینگلیزی‌و لیڤی ڕووه‌و چیای گۆیژه به‌رامبه‌ر له‌شكری مه‌حمود خانی دزڵی كه‌وتنه جه‌نگه‌وه. ئه‌و رۆژه بهدهستپێكی شۆڕشی شێخ مه‌حمود به‌رامبه‌ر بهبهریتانیای گه‌وره داده‌نرێت.
له‌بناری گۆیژه، پیاده‌و سورای لیڤی به‌رامبه‌ر بهمهحمود خانی دزڵیو له‌شكری هه‌ورامی وه‌ستانه‌وه، تا نزیكه‌ی ئێواره جه‌نگ درێژه‌ی كێشا، سوپای لیڤی له‌وه زیاتر خۆی پێڕانه‌گیراو چه‌كیان دانا “كورد، كورد ناكوژێت”، به‌م ده‌سته‌واژه‌یه كۆتاییان به‌شه‌ڕ له‌دژی له‌شكری دزڵی هێنا.
ره‌فیق حیلمی له‌كتێبی (یاداشت)دا ده‌نوسێت “شۆڕشه‌كه‌ی شێخ مهحمودو هاتنی سوپای هه‌ورامییه‌كان به‌فه‌رمانده‌یی مه‌حمود خانی دزڵی ناڕه‌زایی زۆری عیراقی به‌دوای خۆیداهێنا”. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت هاتنی ئه‌و له‌شكره‌كه‌ش وایكرد شێخ مه‌حمود بیر لهههڵگیرساندنی شۆڕش بكاته‌وه.
مه‌حمود خانی دزڵی، له‌مێژوی خۆیدا به‌پێی سه‌رچاوه مێژوییه‌كان قوربانی زۆریداوه، به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی بۆ رزگاركردنی كوردستان. بۆیه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی چه‌ندینجار ده‌ربه‌ده‌ر كراوه‌و له‌زیندانه‌كانی هندستانو عیراق‌و ئێران‌دا كوێره‌وه‌ری‌و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆری بینیوه‌و زۆر جاریش به‌ده‌ستبه‌سه‌ری ره‌وانه‌ی شاره‌كانی عیراق‌و ئێران كراوه.
مێژونووسان وه‌كو پیاوێكی به‌خشنده‌و زمان شیرین، وهسفیانكردوه، به‌جۆرێك گونده‌كه‌ی (دزڵی، هەورامان لە رۆژهەڵاتی کوردستان)و ئاواییه‌كانی له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا بووبونه په‌ناو داڵده‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ده‌ست رژێمه داگیركه‌ره‌كان هه‌ڵده‌هاتن. چه‌ندین جاریش بهخۆیو له‌شكره‌كه‌یه‌وه خه‌باتی چه‌كداریی كردووه دژی رژێمی قاجاریو په‌هله‌وییه‌كان.
په‌یوه‌ندی نێوان مه‌حمود خانی دزڵیو شێخ مه‌حمودی حه‌فید په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزو گهرموگوڕو به‌تین بووه، وه‌ك ره‌فیق حیلمی باسی ده‌كات.
ره‌فیق حیلمی كه له‌سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حموددا راوێژكار بووه، له‌كتێبی (یاداشت)دا ده‌نوسێت “خانی دزڵی پاڵه‌وانی شۆڕشه‌كه‌ی شێخ مه‌حمود بوو”، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كه به‌وه‌ی دزڵی جێی متمانه‌ی زۆری شێخ مه‌حمود بووه.
پاش جه‌نگی ده‌ربه‌ندی بازیان، له‌سه‌ر داوای ئینگلیزه‌كان، مه‌حمود خان به‌دیلگیراو نێردراوه بۆ تاران‌و به‌غداو له‌وێوه بۆ هیندستان، به‌ڵام ئه‌وه نه‌بووه هۆی پچڕانی په‌یوه‌ندی خان‌و شێخ مه‌حمود.
رۆژنامه‌ی بانگی هه‌ق له‌تشرینی یه‌كه‌می 1922 هه‌واڵێكیدا بڵاوكردووه‌ته‌وه “به‌بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی شێخی به‌رده‌قاره‌مانه‌وه له‌ده‌ستبه‌سه‌ری، مه‌حمود خانی دزڵی بهخۆیو هه‌ندێك له‌كوڕو ئامۆزا‌و كه‌سانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی زیاره‌تی شێخ مه‌حمودیان كردووه”. مه‌حمود خانی دزڵیو له‌شكره‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ جوگرافیای ناوچه‌كه‌ی، هه‌رده‌م جێی سه‌رنجی ئینگلیزه‌كان بووه، بۆیه هه‌موو كات بهمهترسییان زانیوه.
كاتێك دكتۆر (ج. م. لیز) نائیبی حاكمی سیاسی ئه‌وكاتی هه‌ڵه‌بجه بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵده‌بژێردرێت، وتویه‌تی “ده‌بووایه به‌زوویی شێخ مه‌حمود لاواز بكه‌ین‌و له‌سه‌ر كار لای به‌رین، به‌ڵام ترسی ئه‌وه‌شمان هه‌بوو سلێمانیش له‌ده‌ست بده‌ین”، ئه‌وه‌ش به‌پێی حسێن حوزنی موكریانی له‌كۆ به‌رهه‌مه‌كانیدا، كه له‌ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه.
نائیبی حاكمی سیاسی له‌هه‌ڵه‌بجه، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ ناوچه‌كه سه‌ردانی مه‌حمود خان دهكاتو له‌وه‌سفی خانی دزڵیدا ده‌ڵێت “حكومه‌تی ئێران له‌هیچ كاتێكدا ئه‌وانی نه‌خستووه‌ته ژێر ده‌ستی خۆی‌و حوكمداری به‌سه‌ریاندا نه‌كردووه، چونكه هه‌م ئازانو هه‌م جێگایان سه‌خته”، به‌پێی گێڕانه‌وه‌كانی حوزنی موكریانی.
ده‌شگێڕێته‌وه كه مه‌حمود خان له‌شكرێكی زۆر ئازای پێ بووه، جێگاشی له‌سه‌ر كێوێكی زۆر بڵندو سه‌خت بوو، “بۆیه شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ له‌شكری مهحمودخاندا كه وه‌ك پڵنگی چیایی بوون، هه‌ڵمه‌تبردن بۆ ئه‌مانه كارێكی ئاسان نه‌بوو”.
ئه‌مانه وا له نائیبی حاكمی سیاسی له‌هه‌ڵه‌بجه ده‌كات مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات‌و بچێته سه‌ردانیان، بۆ ئه‌وه‌ی لهڕۆشتنیان بۆ سلێمانی په‌شیمانیان بكاته‌وه، ئه‌مه به‌ر له‌چونی له‌شكره‌كه‌ی خان دێت بۆ گۆیژه.
مه‌حمود خان بهمیواندارییهكهی نائیبی حاكمی سیاسی له‌هه‌ڵه‌بجه بۆ چا خواردنه‌وه‌یه‌ك رازی دهبێتو له‌وه‌سفی خانی دزڵی-دا نائیبی حاكمی سیاسی له‌هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت “هێنده ترسناك بوون كه سامیان هه‌بوو به‌كۆمه‌ڵ له‌ده‌وری من كۆده‌بوونه‌وه‌و ته‌ماشای منیان ده‌كرد… چه‌كداره‌كانی مه‌حمود خان هه‌موو تفه‌نگی ماهوو زهری توركییان پێ بوو به‌فیشه‌ك خۆیان رازاندبووه‌وه. گه‌لێك بهههیبهتو جوان‌و رێك ئه‌ندام بوون”.
نائیبی حاكمی هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت “مه‌حمود خان هه‌ر لهدانیشتنمهوه هه‌تا هه‌ستانم چاوی له‌من نه‌ده‌تروكاند، هه‌ر به‌وردی چاوی تێبڕیبووم به‌هه‌موو گیانمدا ده‌یڕوانی منیش به‌چاوێكی سه‌رسامییه‌وه ته‌ماشای ئه‌وم ده‌كرد”.
وتیشی “كهچام خوارده‌وه ده‌ستمكرد به‌قسه‌كردن‌و رووم كرده مه‌حمود خان‌و وتم حكومه‌تی به‌ریتانیا ته‌ماشای له‌شكرێكی پڕ چه‌كی ئێوه دهكاتو ده‌زانین كه نیازی ئێوه بۆ ههڵمهتبردنو په‌لامارێكی گه‌وره كارێكی باش نییه. ئه‌م خه‌یاڵه‌ی ئێوه به‌به‌غدا گه‌یشتووه. كه تۆ به‌م هه‌موو چهكو تفاقه‌وه ههڵمهتێكتان به‌ده‌سته‌وه‌یه”، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بێسوود دهبێتو ترسه‌كه‌ی دێته دیی، چونكه دواتر سلێمانی له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
دزڵی گوندێكی گه‌وره‌ی سه‌ر به‌قه‌زای سه‌وڵاوایه له‌هه‌ورامانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. خه‌ڵكی دزڵی به‌شێوه‌زاری هه‌ورامی قسه‌ده‌كه‌ن. له‌سه‌رژمێریی ساڵی ٢٠٠٦دا دانیشتوانه‌كه‌ی دوو هه‌زارو ٦٢٧ كه‌س بوون. مه‌حمود خانی دزڵی له‌ناودارانی ئه‌و گونده بووه كه یارمه‌تیده‌ری شێخ مه‌حمودی حه‌فید بووه.
ئه‌حمه‌دی خواجه له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ (عه‌بدولڕه‌قیب یوسف) ده‌گێڕێته‌وه “مه‌حمود خان بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاروباری تایبهتیو جه‌نگی، ئه‌نجومه‌نێكی لهكوێخاو ده‌مڕاستی گونده‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێكهێنابوو، كه به‌رده‌وام ئامادهبوونو بریتین بوون له‌حه‌وت كه‌س”. دزڵی ڕاوێژی پێدهكردنو ئه‌گه‌ر كارێكی نائاسایی ڕووی بدایه، جێی متمانه‌و پرس‌و ڕاوێژ بوون‌و به زووی فرمانه‌كانی خانی دزڵییان جێبه
خانی دزڵی، به‌یه‌كه‌مین سه‌رداری كورد داده‌نرێت كه سنووره ده‌ستكرده‌كانی ره‌تكرده‌وه‌و هاوكارییه‌كی گه‌وره‌ی شۆڕشه‌كه‌ی شێخ مه‌حمودی كردووه، هه‌روه‌ها باوه‌ڕی ته‌واوی به‌یه‌كپارچه‌یی خاكی كوردستان هه‌بووه. خانی دزڵی به‌داهێنه‌ری داڕشتنی بنه‌ماكانی ی شه‌ڕی پارتیزانی دادهنرێتو له‌دوای شه‌ڕی ده‌ربه‌ندی بازیان، به‌و شێوازه‌ی له‌خه‌بات كردن، هێزه‌كانی ئینگلیزی شپرزه كرد. ساڵی 1946، مه‌حمود خانی دزڵی به‌پیلانی كاربه‌ده‌ستانی ئێران له‌مه‌رزی (مڵه‌خورد) سنوری نێوان ئیراقو ئێران ده‌رمانخوارد كرا‌و له‌گوندی (هانه‌ی قوڵ)ی بناری هەورامان لە سنوری ناحیەی خورماڵ بەخاکسپێردرا.