• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
پێنج شه‌ممه‌, تشرینی یه‌كه‌م 2, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 118

    جیهان و جەمسەرگیریی

    ماناو ڕەهەندەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان

    سیستەمی هیچوپووچی

    ئاونگ و ئاورنگ

    ڕێکەوتنی نەوت و کۆتایی گەمارۆی ئابووری

    ڕێکەوتنی نەوت و کۆتایی گەمارۆی ئابووری

    بۆچی ناتانیاهو داوای کاراکردنەوەی “سناپباک” ی کردەوە؟

    بۆچی ناتانیاهو داوای کاراکردنەوەی “سناپباک” ی کردەوە؟

    ئایندەی کورد لە سوریا

    پرسی دانپێدانانی فه‌ڵه‌ستین

    سەردانەکەی مەسرور بارزانی و گووتەکانی جۆو بایدن

    ئەو هەقیقەتانەی دوای ڕیفراندۆم دەرکەوتن

    ئایندەی کورد لە سوریا

    ئایندەی کورد لە سوریا

    پارادۆکسی خوێندنەوە و نووسین لە نێوان نووسەری مرۆڤدۆست و نووسەری بکوژ

    موسوڵمانی زایۆنیی

    با ئارامی میدیایش تاقی بکەینەوە

    جەنگی ئیرادەو بەردەوامی ئاوەدانی

  • شــیکار
    1111

    ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان: بەشی پێنجەم

    ساڵێک بەبێ نەسروڵڵا؛ ئەو پیاوەی باوەڕی بە ئەفسانەی خۆی هەبوو   

    ساڵێک بەبێ نەسروڵڵا؛ ئەو پیاوەی باوەڕی بە ئەفسانەی خۆی هەبوو  

    لە کۆمێنتەوە بۆ قەیرانی متمانە؛  شێوازەکانی دزەکردنی سایبری ئێران لەنێو کۆمەڵگەی کوردستان

    لە کۆمێنتەوە بۆ قەیرانی متمانە؛  شێوازەکانی دزەکردنی سایبری ئێران لەنێو کۆمەڵگەی کوردستان

    فشارەکانی ئەمریکا و ئێران لە بارەی حەشدی شەعبی، داهاتووی سیاسی ئێراق بەرەو کوێ دەبەن؟

    فشارەکانی ئەمریکا و ئێران لە بارەی حەشدی شەعبی، داهاتووی سیاسی ئێراق بەرەو کوێ دەبەن؟

    1111

    ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان: بەشی چوارەم

    هێزی تیژ لە کایەیی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا

    هێزی تیژ لە کایەیی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا

    سیاسەتی ڕۆژئاوا بەرامبەر بە کورد بە بەردەوامی نەرێنی بووە

    سیاسەتی ڕۆژئاوا بەرامبەر بە کورد بە بەردەوامی نەرێنی بووە

    چیپی مێشکی Neuralink چییە و چۆن کار دەکات؟

    چیپی مێشکی Neuralink چییە و چۆن کار دەکات؟

    پێشهاتە سیاسییەکانی فەرەنسا دوای دەستلەکار کێشانەی سەرۆک وەزیران

    پێشهاتە سیاسییەکانی فەرەنسا دوای دەستلەکار کێشانەی سەرۆک وەزیران

    1111

    ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان: بەشی سێیەم

  • ئــــابووری
    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    پەروەردەی زمانی کوردی و کاریگەری لەسەر لاوانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

    پەروەردەی زمانی کوردی و کاریگەری لەسەر لاوانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

    کوردەکانی خوراسان   

    کوردەکانی خوراسان  

    میتانییه‌كان

    میتانییه‌كان

    چیرۆکی دۆڕاوەکان و براوەکانی مێژوو

    چیرۆکی دۆڕاوەکان و براوەکانی مێژوو

    ڕۆژئاوای كوردستان له‌  نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی یه‌كه‌م

    ڕۆژئاوای كوردستان له‌ نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی دووه‌م و کۆتایی

    ڕۆژئاوای كوردستان له‌  نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی یه‌كه‌م

    ڕۆژئاوای كوردستان له‌  نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی یه‌كه‌م

    چارەنووسى کورد لە گەمەى نێودەوڵەتیدا

    چارەنووسى کورد لە گەمەى نێودەوڵەتیدا

    پەیوەندی کورد و سیستەمی میرنشینی؛ ڕۆڵ و کاریگەرییه‌كه‌ی  

    پەیوەندی کورد و سیستەمی میرنشینی؛ ڕۆڵ و کاریگەرییه‌كه‌ی  

    “حاجی قادری کۆیی” نیشتیمانێک لە تاراوگە

    “حاجی قادری کۆیی” نیشتیمانێک لە تاراوگە

    ئاڵنگارییەکانى بەردەم بیرى نەتەوەیی کوردی لە هەرێمى کوردستان

    ئاڵنگارییەکانى بەردەم بیرى نەتەوەیی کوردی لە هەرێمى کوردستان

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

  • چاوپێکەوتن
    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤێرجینیا وۆڵف

    ڤێرجینیا وۆڵف

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

سەرەکی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

مافی دیاریکردنی چارەی خۆنووسین

ئارمان ئەیوب ئەحمەد حسێنی لەلایەن ئارمان ئەیوب ئەحمەد حسێنی
شوبات 21, 2023
لە بەشی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی
0 0
A A
مافی دیاریکردنی چارەی خۆنووسین
0
هاوبەشکردنەکان
545
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

ئەسڵی مافی دیاریکردنی چارەی خۆنووسین؛ یەکێک لە بنەما نوێیەکانی یاسای نێودەوڵەتییە.

مافی دیاریکردنی چارەی خۆنووسین لە چوارچێوەی دەوڵەتەیەکگرتووەکان (نەتەوەیەکگرتووەکان)
ئەسڵی مافی دیاریکردنی چارەی خۆنووسین؛ یەکێک لە بنەما نوێیەکانی یاسای نێودەوڵەتییە، ئەم ئەسڵە لە جاڕنامەیەک و وەکوو ئامانجەکانی دەوڵەتەیەکگرتووەکان دێتە ئەژمار، جاڕنامە پرسی مافی دیاریکردنی چارەی خۆنووسینی وەکوو یەکێک لە بنەماکانی پێوەندییە دۆستانە و ئاشتیخوازانەکانی نێوان دەوڵەت و نەتەوەکان ناو بردووە. بەو حاڵەش ئەسڵی باسکراو ئەو قورسایی و جێگایەی نییە کە ئەسڵەکانی دیکە وەکوو ئەسڵی کەڵک وەرنەگرتن لە زۆر یان ئەسڵی بەرابەری دەسەڵاتەکان، یان ئەسڵی دەستێوەرنەدان لە کاروباری وڵاتانی دیکەدا هەیانە. جێگا و پێگەی ئەم ئەسڵە بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ جێگای باس و گومان بوو. ئایا ئەسڵی  دیاریکردنی مافی چارەی خۆنووسین ئەسڵێکی سیاسی بوو یان ئەسڵێکی یاسایی بوو؟ پەسەندکردنی کۆنوانسیۆن وڵامی ئەم پرسیارەی بە ڕوونی دایەوە.

مافی دیاریکردنی چارەی خۆنووسین بە تایبەتی لە کاتی چەسپاندن و پەسەندکردنی کۆنوانسیۆن، وەکوو مافی خەڵک بۆ دیاریکردنی سیستەمی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی کە تێیدا ژیان دەکەن، پێناسە کراوە. بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ باس لەسەر ئەوە بوو کە “Self” لە چەمکی  “Determination-Self” بە چ کەسانێک دەوترێت؟

بە خەڵکی داگیرکراو (کۆلۆنیکراو)، ئەو خەڵکانەی کە نیشتمانەکەیان لەلایەن بێگانەکانەوە داگیر کراوە و گرووپە ڕەگەزییەکان کە لەژێر سەیتەرە و دەسەڵاتی ڕێژیمە ڕەگەزپەرستەکاندان دەوترێت.

هەروەها کە کۆتایی شەڕی سارد زۆرێک لە بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتیی خستە ژێر کاریگەریی گۆڕانکارییە نوێیەکان کە لە ڕابردوودا ڕوویان نەدابوو، باندۆڕێکی بەرچاوی لەسەر پرسی مافی دیاریکردنی چارەی خۆنووسینی دانا. بایەخدان بە پرسی دێموکراسی، بەنرخبوونی دەسەڵاتە دێموکراتەکان و مافی مرۆڤ لەلایەک و مافی کەمینەکانیش لەلاکەی دیکەوە، پانتایی ئەم ئەسڵەیان برینتر و پێگەکەشیانی قایمتر کرد. گەر پێشتر جیاوازییەک لەسەر واتای “سێڵف” هەبوو ئیتر جیاوازییەکی وای لەسەر “Self” نەما و ئەم پرسیارە هاتە ئاراوە کە “خەڵک” بەپێی ئەو ماناگەلەی کە لە هەلومەرجە جیاوازەکاندا هەیبوو بەپێی ئەسڵی مافی دیاریکردنی چارەی خۆنووسین تا چەندە و لە چ بیاڤگەلێکدا دەتوانێت بۆ خۆی ڕۆڵ بگێڕێت و دیاریکەر بێت؟
“مێژووی کامڵبوونی چەمکی مافی دیاریکردنی چارەی خۆنووسین”
پاش چوار سەدە خوێندنەوەی زانستی سەبارەت بە ئەسڵی مافی دیاریکردنی چارەی خۆنووسین، دەبێ بڵێین؛ کە ئەم ئیدەیە بە هیچ شێوەیەک نوێ نییە. لە ڕاستیدا مێژووی هاتنە بەر باسی ئەسڵی دیاریکردنی چارەی خۆنووسین خەڵک بەو شێوەی کە ببێتە هۆی دروستبوونی دەوڵەت – نەتەوە (کە لە ڕاستیدا نەتەوە – دەوڵەتە) بۆ سەردەمی ئاشتیی “وستفانی” لە ساڵی ١٦٤٨ی زایینەوە دەگەڕێتەوە. لە سیستەمی دەوڵەتەیەکگرتووەکان پێداگری لەسەر ئەم خاڵە کراوەتەوە کە باس لەسەر پرسی مافی دیاریکردنی چارەی خۆنووسین وەکوو یەکێک لە بیاڤەکان دێتە ئەژمار کە دەسکەوتەکانی ڕێکخراوی دەوڵەتەیەکگرتووەکان لەم بیاڤەدا، بەهایەکی مێژووی و بەرچاوی هەیە.

کۆی بۆچوون و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوە پسپۆڕییەکانی وەکوو “یونیسێف و فائۆ و…” سەر بە دەوڵەتەیەکگرتووەکان و خودی ڕێکخراوی دەوڵەتەیەکگرتووەکان، ڕاپۆرتەکان و شرۆڤەکان و… پێمان دەڵێن؛ کە تێگەیشتنی ڕای گشتی لە سیستەمی دەوڵەتەیەکگرتووەکان لەسەر ئەم بنەمایەیە کە دابینبوون و جێبەجێبوونی مافی دیاریکردنی چارەی خۆنووسینی خەڵک یارمەتیدەر دەبێت بۆ سەقامگیری لە پێوەندییە دۆستانەکان، هاوکاریی نێوان نەتەوە و دەوڵەتەکان، بەهێزبوونی گوتاری ئاشتیخوازی و پێکەوەژیان و لێکتێگەیشتنی نێودەوڵەتی.

لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەم، کەلێنێکی گەورە کەوتە نێوان چەمکی “دەوڵەتەکان” و “خەڵکەکان”. لە کۆتاییەکانی شەڕی یەکەمی جیهانی، دوو تێڕوانینی جیاواز لەسەر ئەم بنەمایە و بۆ پاڵپشتی لە مافی خەڵک چەسپێندران. گەرچی زۆرێک پێیان وایە سەرۆک “ویلسۆن” یەکەمین کەس بووە کە بناغەی چەمکی مافی دیاریکردنی چارەی خۆنووسینی داناوە، بەڵام “بولشویـ”ـکەکانیش هاوکات ئەم بۆچوونەیان بە چەمکێکی جیاواز هێنایە بەر باس. لە کۆتاییدا ئەوەی کە لە کۆنوانسیۆنی کۆمەڵگا جێی گرت، سیستەمی “ماندا” بوو کە دەبێ بڵێین ڕۆح و ناوەڕۆکی سەرەکیی هەمان ئەسڵی مافی دیاریکردنی چارەی خۆنووسین بوو، گەرچی بە ڕوونی باسی مافی دیاریکردنی چارەی خۆنووسین نەکراوە. سیستەمی “ماندا” لەسەر دوو بنەمای گرینگ دامەزرابوو؛ یەکەم، ئەسڵی پەیوەست نەبوون و دووەم، ئەسڵی خۆشبژێوی و گەشەی خەڵکانێک کە دەوترا هێشتا توانای ئیدارەی خۆیانیان نییە و لە ڕاستیدا ئەمە هەر ئەو بەرپرسیاریەتییە پیرۆزەی مەدەنییەتە.

لە کاتی دانوستاندنەکان بۆ پەسەندکردنی جاڕنامەی “دەوڵەتەیەکگرتووەکان” مشتومڕێکی زۆری لەسەر ئەم پرسە بوو کە ئایا بەرژەوەندییە نافەرمییەکانی دەوڵەتێک دەتوانێت بیانوویەک بۆ ژێر پێ نانی مافی سرووشتی و ڕەوای خەڵکانی تر بێت؟ وا دێتە بەرچاو کە گەڵاڵەی سەرەتایی ئەم ئەسڵە لە دانوستاندنەکان بۆ پەسەندکرانی جاڕنامە – لە جاڕنامەی ئەتلانتیکەوە بگرە کە لە ساڵی ١٩٤١ پەسەند کرا تا دەگاتە دانوستاندنەکانی سەنفڕانسیسکۆ لە ساڵی ١٩٤٤ کە بە مەبەستی خستنە ژێر چەتری وڵات و ناوچەگەلێک بوو کە لەژێر دەسەڵاتی ئاڵمانییەکاندا بوون و پرسی دەسەڵات، خود-موختاری و ژیانی نەتەوەییان لە ئارادا بوو. لە کۆتاییدا ئەسڵی مافی دیاریکردنی چارەی خۆنووسین (لە چوارچێوەی ئەسڵێکی سیاسی نەک یاسایی) لە جاڕنامەی دەوڵەتەیەکگرتووەکان مادەی ١ (٢) وەکوو یەکێک لە ئامانجەکانی دەوڵەتەیەکگرتووەکان پەسەند کرا. ئەم مادەیە بە مەبەستی؛ گەشەی پێوەندییە دۆستانەکانی نێوان نەتەوەکان لەسەر بنەمای ڕێز بۆ ئەسڵی بەرابەری و مافی دیاریکردنی چارەی خۆنووسین و کەڵک وەرگرتن لە هەموو کەرەستە پێویستەکان بۆ بەهێزکردنی ئاشتیی جیهانی پەسەند کرا. ئەمە یەکەمین جارە کە ئەم ئەسڵە لەنێوان گرێبەستێکی چەند لایەنانەدا دەگونجێت.

ئەو کات کە ڕێکخراوی “دەوڵەتەیەکگرتووەکان” دامەزرا، هەفتا ملیۆن کەس لە دانیشتووانی گۆی زەوی کە دەکاتە نزیک بە یەک لەسەر سێی ڕێژەی دانیشتووانی جیهان لەسەر زەوییە ناخودموختارەکاندا دەژیان. لەو سەردەمەدا هەشتاد کۆلۆنی سەربەخۆیی خۆیانیان بەدەست هێنا و بە مافەکانیان شاد بوونەوە و هەموو ئەو ١١ ناوچەیەی کە لەژێر سیستەمی سەرپەرستیکردندا (قیومیت) بوون، ئەوانیش بە سەربەخۆیی گەیشتن و یان تێکەڵ بە وڵاتانی دیکە کران.

دوابەدوای یەکەم هەنگاوەکان بۆ جێگیربوونی ئەسڵی مافی دیاریکردنی چارەی خۆ-نووسین بۆ خەڵک، پرسی شێوازەکان و کەرەستەکانی دابین بوون و جێگیربوونی ئەم مافە بۆ خەڵک زیاتر هاتە بەرباس و هەرچی کات تێدەپەڕی ئەم ئەسڵە لە بوارەکانی دژی کۆلۆنیالیستیدا زۆرتر ڕەنگی دایەوە.

لە هەفتاکاندا پرسی دژی داگیرکارییەکان بە مەبەستی دابینبوونی مافی چارەی خۆنووسین لە دەوڵەتەیەکگرتووەکاندا لە لووتکەی خۆیدا بوو. ڕاگەیەندراوی پێدانی سەربەخۆیی بە خەڵک و ناوچە داگیرکراوەکان بە هیوای خێراتربوونی ڕەوتی لابردنی داگیرکاری پەسەند کرا. لە ئەم ڕاگەیەندراوە کە بە ڕاگەیەندراوی دژە داگیرکاری ناوبانگی دەرکرد، بڕیار وابوو کە هەمووان مافی دیاریکردنی چارەی خۆنووسینیان هەیە و ڕایگەیاندبوو کە داگیرکاری دەبێ بەبێ هیچ پاساوهێنانەوەیەک لەنێو بچێت. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە کە لە بڕیارنامەی ١٥١٤ی کۆمەڵی گشتیی دەوڵەتەیەکگرتووەکان هاتبوو لە ساڵی ١٩٦٢ کۆڕی گشتی، کومیتەیی تایبەتی دژە داگیرکاری دامەزراند تاکوو چاوەدێریی چۆنیەتیی جێبەجێکردنی ڕاگەیەندراوەکە بکات و ڕاسپاردەگەلێکیشیان پێ بدات.

لە ساڵی ١٩٦٦ کۆنوانسیۆنی نێودەوڵەتی یاسای مەدەنی و سیاسی و کۆنوانسیۆنی نێودەوڵەتیی یاسای ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری پەسەند کرا. بەپێی مادەی ١ هاوبەش لە کۆنوانسیۆن یان ڕێککەوتننامەدا هەموو خەڵک مافی دیاریکردنی چارەنووسیان هەیە. بەپێی ئەم ئەسڵە دەوڵەتەبێدەوڵەتەکان مافی ئەوەیان هەیە کە ئارەزوومەندانە و ئازادانە دۆخی سیاسیی خۆیان دیاری بکەن و ئازادانە بەدوای گەشەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانیان بکەون.

ئیتر مافی دیاریکردنی چارەی خۆنووسین وەکوو ئەسڵێکی یاسایی لە  یاسای نێودەوڵەتیدا جێی گرت نە وەک ئەسڵێکی سیاسی، بۆ یەکەم جار بوو یاسای نێودەوڵەتی ڕابگەینێت کە دانیشتووانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ مافی ئەوەیان هەیە؛ بە ئازادانە دەسەڵاتدارانی خۆیان هەڵبژێرن و حکوومەتێکی دێموکراتیکیان هەبێت، لە هەمان کاتدا دەوڵەتانی ئەندام لە ڕێکخراوی دەوڵەتەیەکگرتووەکان پێبەند کران کە نابێ لە کاروباری نێوخۆیی دەوڵەتان و نیشتمانی داگیرکراوی نەتەوەبێدەوڵەتەکاندا دەستێوەردان بکەن و مافی دیاریکردنی چارەی خۆنووسینیان لێ زەوت بکەن و دەوڵەتانیش نابێ لە وڵاتانی دیکەدا دەستێوەردان بکەن و ڕێز لە سەروەرییان بگرن. جگە لەم باسە، ڕەهەندێکی دیکە بەم پرسە زیاد بوو ئەویش مافی کۆنترۆڵکردنی سەرچاوە سرووشتییەکان بوو. کەوابوو کاریگەرییەکانی مافی دیاریکردنی چارەی خۆنووسین تەنیا بواری سیاسیی نەدەگرتەوە بەڵکوو کەرتی ئابووریشی دەگرتەوە.

ساڵی ١٩٧٠ لووتکەی چالاکییەکانی ڕێکخراوی “دەوڵەتەیەکگرتووەکان” لە ڕاستەی باشتر جێگیربوونی ئەسڵی دیاریکردنی چارەی خۆ-نووسین، ناساندنی وەکوو ڕێکارێکی یاسای نێودەوڵەتی  و وەکوو سەرچاوەیەک بۆ پێبەندکردنی وڵاتان بە یاساکە بوو. لەم ساڵەدا کۆڕی گشتی ڕاگەیەندراوی ئەسڵەکانی یاسای نێودەوڵەتیی لە پێوەندی لەتەک پێوەندییە دۆستانەکان و هاوکاریی نێوان دەوڵەتان بەپێی جاڕنامەی گشتیی دەوڵەتەیەکگرتووەکانی پەسەند کرد کە یەکێک لە ٧ ئەسڵیی ڕێکخراو “ئەسڵی مافی بەرابەری و دیاریکردنی چارەی خۆنووسین بوو”. بەپێی ئەم ئەسڵە هەموو خەڵکی گۆی زەوی مافیان هەیە ئازادانە و بەبێ دەستێوەردانی دەرەکی دۆخی سیاسیی خۆیان دیاری بکەن و بەدوای گەشەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووریی خۆیان بکەون و ئەرکی هەموو دەوڵەتانە کە ڕێز لە ئەم یاسایە بگرن و بەپێی جاڕنامەی گشتی هەڵسوکەوت بکەن. هەروەها ئەم ڕاگەیەندراوە دەوڵەتان ئەرکدار دەکات کە ڕێز لە ئیرادەی نەتەوەکان بگرن، هەروەها سەرکوتی نەتەوە-بێدەوڵەتەکان نەکەن و لە ئەگەری سەرکوت و زەبروزەنگی دەوڵەتان و بێبەشکردنی نەتەوە-بێدەوڵەتەکان لە مافەکانیان، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەتوانێت لە بەرامبەر داگیرکاردا پاڵپشتیی خەبات و بەرخۆدانی نەتەوە بندەستەکان بکات.

دیوانی “نێودەوڵەتی داد” لە دەنگی هاوبەشی “نامبیا” لە ساڵی ١٩٧١ پشتڕاستی کردەوە کە گەشەی دواتری یاسای نێودەوڵەتی لەمەڕ ناوچە ناخودموختارەکان، ئەسڵی مافی دیاریکردنی چارەی خۆنووسینی بۆ هەموویانی ڕەوا و لەجێدا زانی.

هەروا کە دیارە مافی یاسای دیاریکردنی چارەی خۆنووسین بۆ خەڵک تەنیا لە ئەگەری داگیرکراو و بێ‌دەسەڵات بوونیاندا ڕێگەپێدراوە. بەڕیز “کریستسکو” لە ڕاپۆرتێکی خۆیدا دەپەرژێتە سەر پرسی مافی دیاریکردنی چارەی خۆنووسین و دەڵێت؛ مافی دیاریکردنی چارەی خۆنووسین، مافێکە بنەڕەتی  کە بەبێ ئەو مافە باقی مافەکانی دیکە ناتوانرێت بە تەواوی دەستەبەر بکرێن؛ مافی دیاریکردنی چارەی خۆنووسین تەنیا یەک ئەسڵ نییە، بەڵکوو گرینگترین مافە لەنێوان باقیی مافەکانی دیکەی مرۆڤدا و پێشمەرجە بۆ دابینبوونی هەموو ماف و ئازادییەکانی تاکەکانی کۆمەڵگا.

دەبێ ئەوەشمان لەبیر بێت کە لەم سەردەمەدا دەوڵەتەکان بە گەڕانەوەیان بۆ ئەسڵی تەواوییەتی ئەرزی لە ڕاستای ئامانجە سیاسییەکانی خۆیان، ئیمکانی دابینبوونی مافی دیاریکردنی چارەی خۆنووسینیان بۆ نەتەوەبێدەوڵەتەکان تا ڕادەیەکی زۆر ئاڵۆز و لێڵ کردووە و بە شێوەیەک هەر چەشنە جووڵەیەکی ئازادیخوازیی نەتەوەبێدەوڵەتەکان بە تێکدانی سەقامگیری و ئاسایشی وڵات لەقەڵەم دەدەن و بەم بیانوویە هێرش دەکەنە سەر کەمینە نەتەوەییەکان و بە دڕندانەترین شێوە سەرکوتیان دەکەن.

یەکێک لەو کەمینە نەتەوەییانە لە چوارچێوەی وڵاتانی ئێران، ئێراق، تورکیە و سووریەدا کوردەکانن کە ڕاستە هەرکام لە پارچەکانی کوردستانی داگیرکراو لە ئاستی وڵاتی داگیرکەردا کەمینەن، بەڵام هەر پارچەیەکی ئەم نیشتمانە لە چوارچێوەی خۆیدا زۆرینەیە و بێگومان مافی ئەوەی هەیە کە بە گەڕانەوە بۆ یاسا نێودەوڵەتییەکان و هەبوونی سیستەمێکی دیپلۆماسیی بەهێز کە نوێنەرایەتیی هەموو گەلی کورد بکات و کوردەکانیش بە مافە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانی بگەن و لە بندەستی ڕزگاریان بێت. هەروەک چۆن جووەکان بۆ گەیشتن بە دەوڵەتی خۆیان لە سەراسەری دونیادا هەوڵیاندا و دەرفەتیان دروستکرد و یەکگرتووانە کاریان کرد تا بە ئارمانەکەیان کە گەیشتن بە سەروەری و بە دەوڵەت بوون بوو، گەیشتن.

پۆستی پێشوو

لە سەرۆک خێڵەکانەوە بۆ چالاکوانە مارکسییەکان: بەشی سێ و کۆتایی

پۆستی داهاتوو

ئەمریکا ناتوانێت کوردستان پشتگوێ بخات

ئارمان ئەیوب ئەحمەد حسێنی

ئارمان ئەیوب ئەحمەد حسێنی

ڕۆژنامەنووس

پەیوەندیداری بابەتەکان

پەروەردەی زمانی کوردی و کاریگەری لەسەر لاوانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

پەروەردەی زمانی کوردی و کاریگەری لەسەر لاوانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ئه‌یلول 30, 2025
76
کوردەکانی خوراسان   
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

کوردەکانی خوراسان  

ئه‌یلول 30, 2025
25
میتانییه‌كان
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

میتانییه‌كان

ئه‌یلول 28, 2025
26

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

شوبات 2023
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728  
« کانونی دووهەم   ئازار »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە