• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
پێنج شه‌ممه‌, ئاب 21, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    ئەمریکا و ڕوسیا

    پارادۆکسی خوێندنەوە و نووسین لە نێوان نووسەری مرۆڤدۆست و نووسەری بکوژ

    ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە پاراستنی ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستان

    دیپلۆماسیەتی دیجیتاڵی؛ دەرفەت و ئاڵەنگارییەکان

    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    دەنگدەران لە نێوان پێویستییەكانی  و فریودانی

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 115

    ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان لە کایەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا

    میراتێکی تۆکمە بؤ هەژموون بەسەر سامانی ئێراق  

    هەڵسەنگاندنی پەیوەندی بودجەی نێوان هەولێر و به‌غداد

    کورد و شەڕی غەزە؛ لە نێوان بێدەنگی و هاوسۆزی و ستراتیژیدا

    ئێران و ئیسرائیل لە دۆستایەتییەوە بۆ دوژمنایەتییەکى توند

    “فەزیڵە و عەجاج” چیرۆکى ستەم لێکراو و ستەمکار

  • شــیکار
    جەنگی دوانزه‌ ڕۆژە؛ شکستێکی تاکتیکی بەڵام سەرکەوتنێکی ستراتیژیک بۆ ئیسرائیل

    سەردەمی ترەمپ-ی رێککەوتنەکان کۆتایی هات؟

    گرنگی هەڵبژاردن

    گرنگی هەڵبژاردن

    داینامیکی هێز لە ئێراق؛ ئالێنگارییەکانی وەرچەرخان لە پارادایمی کۆنەوە بۆ نوێ

    تۆم باراك؛ ئەندازیارى هه‌ژموونى نەرمی ئەمەریکا لە سوریا و لوبنان

    کێشە ئەخلاقییەکانی منداڵی دەستکرد، مردنی بەبەزەیی و کایەی پزیشکی

    پەرلەمانتارانی کورد لە به‌غداد؛ ئۆپۆزسیۆنێکی بێدەنگ و کاریگەرییەکی سنووردار

    دروزەكان وەك كەمینەیەكی ئایینی؛ مێژوو و جوگرافیا و سروت و ڕموزیان

    زیرەکی دەستکرد و هه‌قیقه‌ت

    زیرەکی دەستکرد و هه‌قیقه‌ت

    پرسی سوەیدا؛ ئاسۆی ناڕوونی سوریا

    پرسی سوەیدا؛ ئاسۆی ناڕوونی سوریا

  • ئــــابووری
    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    دۆخی ئێستای ئەدەبیاتی کوردی بە وەرگێڕانی ئینگلیزی

    دەروونناسیی شۆڕش؛ ئاوڕدانەوەیەکی دەروونناسانە لە شۆڕشەکانی کورد

    پڕۆژەکەی ئەحمەدی خانی لەپێناو دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی

    گەڕان بەدوای مێژووی فەرمانڕەوایی نەتەوەیەكی خاوەن شارستانییه‌تدا

    ڕۆڵى ڕۆژهه‌ڵاتناسی لە بەجیهانیبوونى ئەدەبى کوردیدا

    دەستگیرکردنی عەجاجی جەللادەکەی نوگرەسەلمان

    هەڵوەستەیەک لەمەڕ سنوور و جیۆگرافی کوردستان

    مێژووی سیاسی ئێراق و كورد؛ له‌ دروست بوونه‌وه‌ تا لكاندنی به‌ ئێراقه‌وه‌: به‌شى يه‌كه‌م

    مێژووی سیاسی ئێراق و كورد؛ له‌ دروست بوونه‌وه‌ تا لكاندنی به‌ ئێراقه‌وه‌: به‌شى دووه‌م و كۆتایی

    سیستمى پەروەردە چۆن دەتوانێت بەرەنگارى جینۆساید ببێتەوە؟

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

  • چاوپێکەوتن
    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

سەرەکی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

لەحوجرەوە بۆ زانكۆ

دكتۆر موئمین زەڵمی لەلایەن دكتۆر موئمین زەڵمی
شوبات 21, 2023
لە بەشی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی
0 0
A A
لەحوجرەوە بۆ زانكۆ
0
هاوبەشکردنەکان
55
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

دروستكردنی نەتەوەیەك، بەدروستكردنی كەلەپورێكی زانستی نوسراو دەناسرێتەوە.. دكتۆر مستەفا زەڵمی لەم ڕووەوە سیمبولێكی دیارە.

دكتۆر مستەفا زەڵمی یەكێك لە بەشدارە هەرە گەورەكانی دروستكردنی كەلتوری نەتەوەی كوردە.

لەدایكبوون

پ. د. مستەفا زەڵمی بەهاری ساڵی 1924 لەگوندی زەڵمی سەر بەهەورامان لەپارێزگای هەڵەبجە لەدایكبووە، لەزۆربەی حوجرەكانی باشوورو رۆژهەڵاتی كوردستان لای زانا بەناوبانگەكانی ئەو سەردەمە زانستە شەرعییەكان دەخوێنێت‌و لەمانگی ئازاری ساڵی 1946 لەحوجرەكەی مەلای گەورەی كۆیە ئیجازەی مەلایەتی وەردەگرێت.

سەرەتای كاروانی زانست

“رۆژێك چووم بۆ مزگەوت، دیم دوو كوڕی گەنج هەریەك كەواو سەڵتەیەكی جوانی لەبەردایەو جامەدانی سەریان لەچویت دراون‌و ریشوەكەیان هۆنراوەتەوە بەگوڵنگەی ورد، كەدەچن بەڕێگادا دەلەرێنەوە، منیش پرسیم: ئەو دوو كەسە كێن؟ وتیان: ئەمە فەقێن”، پڕۆفیسیۆر دكتۆر مستەفا زەڵمی دەڵێت لەوكاتەدا وەك شیشێكی سوورەوەكراو بكەن بە “جەرگمدا ئازارم چەشت، منیش بۆ نەمخوێند تاببم بەفەقێ”.

لەوێوە، پڕۆفیسیۆر دكتۆر مستەفا زەڵمی بەڕێكەوت دەبێتە فەقێی زانستە شەرعییەكان.

لەكتێبی (كاروانی ژیانم) زەڵمی باس لەسەرەتای بەركەوتنی دەكات لەگەڵ حوجرەكان‌و دەڵێت دوای بینینی دوو گەنجی فەقێ، كەجوانی‌و جلوبەرگەكانی سەرەنجی راكێشاون “بەگورجی گەڕامەوە بۆ ماڵەوەو دەستمكرد بەگریان وتم: دەبم بە فەقێ، باوكم لەبەر سودی خۆی داواكەی بەدڵ نەبوو، چونكە دەیویست هەر شوانی بكەم، لەبەر ئەوە وتی: رۆڵە كەی كەڵكی خوێندن ماوە، منیش ئەوەندەیتر دەنگم بەرزكردەوە بەقوڵپەی گریان، وتم بەباوكم، ئەگەر نەمنێریتە خوێندن خۆم ئەدەم بە ئاوەكەی زەڵمدا”.

دوای ئەو هەڵوێستەیی‌و لەبەرئەوەی تووشی كارەساتێك نەبێت، باوكی ژیری دەكاتەوەو بەڵێنی ئەوەی پێدەدات كەشەو دەیبات بۆ لای مامۆستا سەید عارف لە خورماڵ.

“شەوچووین‌و ئەویش فەرمووی: دەتوانیت هەموو رۆژێك لەزەڵمەوە بێیت بۆ خورماڵ‌و ئێوارە بگەڕێیتەوە؟ وتم: بەڵێ، بەیانی كراسە كۆنێكی باوكم كرد بەدوو كەرتەوەو كردم بەبەرگ بۆ قورئانەكەو دوای مامۆستاو فەقێكانی كەوتم”.

ئەوە سەرەتای بەركەوتنی پڕۆفیسۆر مستەفا زەڵمی-یە بەحوجرەو خوێندن لای مامۆستایانی ئاینی، كە دواتر لەكاروانی تەمەنیدا بووە خاوەنی زیاتر لە 50 كتێبی بواری شەرع‌و یاساو یەكەمین مەلای كوردە كەڕیشی تاشیوەو پێی وابووە “عیبادەت تەنها پێوەرنین بۆ ئیمانداری مرۆڤ بەڵكو ڕەوشت باڵاترین پلەی ئیمانە”.

نزیكترین هاوڕێكانی لەژیانیدا سێ كەسن، “جولەكەیەك، مەسیحییەك‌و موسوڵمانێكن”، جیاواز لەهەرچی زانا بەناوبانگەكانی جیهانی ئیسلامیی بە ‘نوێگەر’ی سەدەی بیستەم دادەنرێت.

ناسۆرەكانی ڕێگای دەستخستنی زانست

لەماوەی خوێندنیدا لەحوجرەكاندا توشی چەندین سەختی‌و برسیەتی‌و چەرمەسەری بووەو وەك خۆی دەڵێت “بڕواناكەم هیچ كەس لەكوردستاندا هێندەی من لەبەر خوێندن ئازاری چەشتبێت”، هەر بەپێی كتێبی (كاروانی ژیانم)

بیڕوڕا جیاوازەكان‌و داهێنانە زانستییەكان

لەسەرەتادا وەك مەلای گوندی زەڵم دەستبەكاردەبێت‌و دواتر دەچێتە گوندی سێوسێنان لەسنوری پشدەرو پاش چەند ساڵێك دەبێتە مەلای مزگەوتی (بن تەبەق) لەسلێمانی.

مزگەوتەكەی لەسلێمانی دەكاتە قوتابخانەیەكی ئاینی‌و بۆ یەكەمجار (تەختەڕەش) لەمزگەوتدا دادەنێت، جگە لەزانستە شەرعییەكان وانەكانی بیركاری‌و فیزیاو كیمیا بەفەقێكانی دەڵێتەوە.

ئەو كارەی مەلاكانی سلێمانی نیگەران دەكات‌و لای میری ئەوكات شكاتی لێدەكەن‌و تۆمەتی دروستكردنی حزبی دەدەنە پاڵ، بەوەش ناچار سلێمانی بەجێدەهێڵێت‌و دەبێتە ئیمامی سوپای ئیراقی لەجەلەولا، لەلیواكانی عەبدولكەریم قاسم‌و عەبدولسەلام عارف كەدواتر هەریەكەیان لەدوو كاتی جیاوازدا بوونە سەرۆكی عیراق.

مستەفا زەڵمی، ساڵی 1946 لەگەڵ ئامۆزایەكی خۆی هاوسەرگیری كردووەو شەش كوڕو سێ كچی هەیە.

ساڵی 1955 بۆ یەكەمجارو وەك رووداوێكی دەگمەنی ژیانی بۆ یەكەمینجار ریشی دەتاشێت‌و ئەو رۆژەش وەك یەكەمین مەلای بێ ڕیش بەشداری پرسەیەك دەكات.

هۆكاری ریش تاشینەكەشی دەبەستێتەوە بەوەی كەهەموو ئەو مامۆستایانەی بازرگانییان بەئایینەوە دەكرد لەژێر مێزەرو جبەداو بەڕێشەوە وایان لەخەڵك كردبوو كە بەوجۆرە باوەڕیان پێبكەن، بۆیەش بەئاشكرا بەمەلاكانی هاوڕێی وتووە “پەیمانم داوە بەخوا هەتا ئەو رۆژەی دەمخەنە گۆڕەوە ریش بتاشم، چونكە بووەتە هۆی خەڵك خەڵەتاندن”.

 داننان بەهەڵەكانی ژیاندا

ئەو زانا ناودارە یەكێكە لەو كەسایەتییە دەگمەنانەی كورد كە لەژیانیدا دانی بەهەڵەكانی خۆیدا ناوەو پەشیمانی خۆی لەو هەڵانەی دەربڕیوەو لە(كتێبی كاروانی ژیانم)دا كە ژیاننامەكەیەتی‌و بەدەستی خۆی نوسیویەتییەوە دانبەوەدا دەنێت كە لەبڕیاری جیابوونەوەی ژن‌و مێرد (تەلاق)دا دووجار تووشی هەڵەی گەورە بووە، ئەوەش وای لێكردووە زیاتر بەدوای زانستی تەلاقدا بگەڕێت‌و چەندین كتێبی لەو بارەیەوە نوسیوە.

یەكەم زانای ئیسلامییشە كەباشترین رێگاچارەی چارەسەركردنی جیابوونەوەی ژن‌و مێردی راگەیاندووە، لەو ڕوانگەشەوە ئێستا لەجیهانی ئیسلامیدا پشت بەڕایەكانی ئەو دەبەسترێت.

مستەفا زەڵمی دانبەوەشدا دەنێت كە جارێك بەكەسێكی وتوە “منداڵەكانت مەنێرە قوتابخانە”، ئەوە بەهەڵەی گەورەی تەمەنی دەزانێت‌و پەشیمانی دەربڕیوە، هەروەك جارێكیتر وتوویەتی هەر پیاوێك “سەری ڕووت بێت‌و هیچ نەكاتە سەری دووڕووە”، ئەوانە نمونەی ئەو هەڵانەن كەخۆی دانی پێداناون‌و پەشیمانی دەربڕیوە.

جەژنی نەورۆز، جەژنی نەتەوەییە

یەكێكی تر لەفەتواكانی مستەفا زەڵمی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1954، كاتێك بەشداری جەژنی نەورۆزی كردوو وتی “جەژنی نەتەوەییەو هیچ كێشەیەكی شەرعی نیە”. ئەوەش بەپێچەوانەی زۆرێك لەمەلاو زانایانی ئیسلامەوە بە “حەرام”یان زانیوە.

زەڵمی پێیوابووە تەنها عیبادەت پێوەر نیە بۆ باشبوونی مرۆڤ بەڵكو “ڕەوشت باڵاترین پلەی ئیمانە، بۆئەوە نزیكترین هاوڕێكانی لەژیانیدا سێ كەسن كە جولەكەیەك، مەسیحییەك‌و موسوڵمانێكن”.

پاش ئەوەی لەساڵی 1946دا بڕوانامەی مەلایەتی لەزانستە شەرعییەكان وەردەگرێت، لەماوەی مەلایەتیدا لەسلێمانی تاقیكردنەوەی دەرەكی پۆلی شەشەمی سەرەتایی دەكات‌و دواتریش لەماوەی ئیمامەتی سوپادا لەجەلەولا لەساڵی 1956 تاقیكردنەوەی پۆلی سێی ناوەندی‌و پاش چەند ساڵێكی تر تاقیكردنەوەی شەشەمی ئامادەیی دەكات.

خوێندكاری زانكۆ

زەڵمی دەبێتە خوێندكاری زانكۆ‌و لەساڵی 1960دا لەكۆلێژی یاسای ئێوارانی زانكۆی بەغدا وەردەگیرێت.

دەربارەی خوێندنی زانكۆو جیاوازی لەخوێندنی حوجرە لەچەند وێستگەیەكی ژیانیدا لایەنە باش‌و نێگەتیڤەكانی ئەو لایەنەی روونكردووەتەوە، بەڵام سودی لەقووڵبوونەوەی وانەكانی حوجرە وەرگرتووەو توانیویەتی لەژیانی زانكۆشدا رەنگبداتەوە، هەر بۆیەش پاش چوار ساڵی زانكۆ بەنمرەی زۆر باشەی (86.5) زانكۆی تەواو كردووە.

بڕوانامە باڵاكان

لەساڵی 1966دا لەماستەری شەرعیەتی ئیسلامی لەزانكۆی بەغدا وەردەگرێت‌و بەسەركەوتووی ئەویش تەواو دەكات، دوو ساڵ دواتر پێشكەشی ماستەری دەكات لەیاسای گشتیداو لەساڵی 1970دا دەبێتە خاوەنی دوو بڕوانامەی ماستەر لەشەرع‌و یاسادا.

ساڵی 1972 لەشاری قاهیرەی پایتەختی میسر بۆ خوێندنی دكتۆرا وەردەگیرێت، بەڵام لەبەرئەوەی لەئیراق موڵەتی خوێندنی بۆ ناكەن خۆی خانەنشین دەكات‌و لە هەردوو زانكۆی قاهیرەو ئەزهەر دەبێتە خوێندكاری دوو دكتۆرای جیاواز لە شەریعەو یاساداو بەسەركەوتووی تەواوی دەكات.

پڕۆفیسۆر دكتۆر مستەفا زەڵمی باس لەوە دەكات كە لەماوەی خوێندنی لەقاهیرە لەگەڵ دكتۆر فوئاد مەعسوم، سەرۆك كۆماری عیراق كەئەوكات خوێندكاری دكتۆرای فەلسەفەو نوێنەری شۆڕشی كورد بووە لەقاهیرە پەیوەندی بەهێزیان هەبووەو چەند جارێكیش بەشداری چالاكییەكانی پەیوەندییەكانی شۆڕشی كوردستانی كردووە لەقاهیرە كە هەریەك لەمام جەلال تاڵەبانی‌و حەبیب كەریم كەسی دووەمی شۆڕشی كوردستان بەڕابەرایەتی مەلا مستەفای بارزانی پەیوندییان هەبووە.

لەپاش تەواوكردنی دكتۆراكەی لەسەر داوای شۆڕش بۆ ماوەی چەند مانگێك لەمیسر ماوەتەوەو ئەركی دیبلۆماسی‌و پێشوازی نوێنەرانی شۆڕشی كردووە بۆ قاهیرە.

وانەوتنەوەی زانكۆو نوسینەوەی دەستوری ئیراقی

دكتۆر مستەفا زەڵمی ساڵی 1975 دووبارە داواكاری بۆ دامەزراندن پێشكەش كردوەتەوەو تاكە مامۆستای زانكۆیە لەهەموو عیراق كە بەبڕیاری سەرۆكایەتی كۆماری ئیراق لەساڵی 1993 فەرمانی خانەنشینی هەڵوەشاوەتەوە تاڕۆژێك لەژیاندا مابێت نابێت خانەنشین بكرێت ئەوەش بەهۆی لێهاتوویی‌و پێویستی بەردەوامی لەوانەوتنەوەدا لەزانكۆكانی عیراق.

ساڵی 2003و پاش رووخانی رژێمی بەعس‌و پێكهێنانی ئەنجومەنی حوكم، بڕیاردرا كە لیژنەیەك بۆ نوسینەوەی دەستوری عیراقی دابمەزرێت‌و بەزووی دەستوری عیراق بنوسرێتەوە، بۆ ئەوە مەبەستەش لەلایەن چەند ئەندامێكی ئەنجومەنی حوكمەوە ناوی پڕۆفیسۆر دكتۆر مستەفا زەڵمی پێشنیار دەكرێت‌و دەبێتە ئەندامی باڵای لیژنەی نوسینەوەی دەستوری ئیراقی.

لەماوەی 45 رۆژدا راپۆرتی دەستوری دەنوسنەوەو پێشكەشی دەكەن، هەر لەو ماوەیەشدا لەگەڵ ئایەتوڵا عەلی سیستانی مەرجەعی شیعەكانی عیراق كۆبوونەتەوە.

نوسینەوەی یاسای باری كەسێتی هەرێم

ساڵی 2007و پاش ئاڵۆزییەكانی شاری بەغداو كوژرانی چەند مامۆستایەكی زانكۆكانی بەغدا، چەند بەرپرسێكی هەرێمی كوردستان داوا لەدكتۆر مستەفا زەڵمی دەكەن، بگەڕێتەوە هەرێم، ئەویش هەمان ساڵ دووبارە پێشكەشی خانەنشینی دەكاتەوەو پاش زیاتر لەحەوت مانگ رەتكردنەوە، دواجار لەبەر بارودۆخی ئەمنی‌و سەلامەتی گیانی پەسەند دەكرێت‌و خانەنشین دەكرێت.

لەگەڕانەوەیدا بۆ كوردستان دەبێتە سەرۆكی لیژنەی نوسینەوەی یاسای باری كەسێتی‌و لە ماوەی چەند مانگێكدا یاساكە بەشێوەیەكی هاوچەرخ رێكدەخەن كەگرنگترین بڕگەی یاساكە دانانی مەرجی قورسە بۆ فرەژنی‌و دابەشكردنی میرات.

ئەو بەداكۆكیكارێكی سەرخەستی مافەكانی ژنان ناسراوەو خەڵاتی هەڵمەتی توندوتیژی دژی مێینەی پێ بەخشراوە.

 خەڵاتەكانی ڕێزلێنان

لەماوەی تەمەنیدا زیاتر لە 20 رێزلێنانی نێودەوڵەتی‌و ناوخۆیی وەرگرتووە كە گرنگترینیان خەڵاتی شێخی ئەزهەرو یەكێتی جیهانی زانایانی ئەزهەرە.

مانگێك بەر لەمردنی لەشارۆچكەی خورماڵ لەمەراسیمێكدا شەقامی سەرەكی خورماڵ –ئەحمەدئاوا – زەڵم بەناوی پڕۆفیسیۆر دكتۆر مستەفا زەڵمییەوە ناونراو كەخۆی ئامادەی بوو.

بە ئامادەبوونی دكتۆر مستەفا زەڵمی و قایمقامی هەڵەبجە و بەرپرسانی حزبی و حكومی شەقامەكە كرایەوە.

مستەفا زەڵمی ماوەی چەند ساڵێك راوێژكاری یاسایی‌و شەرعی سەرۆكایەتی حكومەت‌و سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بووە، خاوەنی چەندین فەتوای هاوچەرخی ئیسلامییە كەدەنگدانەوەی جیهانییان بەدوای خۆیدا هێناوە لەوانەش، حەرامكردنی خەتەنەی مێینە، حەرامكرنی جگەرەكێشان، چاككردنەوەی تەلاقی نێوان ژن‌و مێرد.

كۆی بەرهەمەكان

مستەفا زەڵمی زیاتر لە 50 كتێبی هەیە لەبوارەكانی شەریعی یاساو زیاتر لە 40 توێژینەوەی زانستی هەیە لەبوارەكانی یاسا، فەلسەفەو 13 ناونیشانی زانستی وەرگرتووە.

بەشێكی زۆری كتێبەكانیشی بۆ زمانە جیهانییەكان وەرگێڕدراون‌و لەچەند وڵاتێكیشدا كتێبەكانی وەك پرۆگرامی خوێندنی زانكۆیی دەخوێنرێن لەوانەش، هیندستان، ئەندۆنیزیا، توركیا، میسر، ئەردەن، ئیراق، ئێران، مالیزیا و هەرێمی كوردستان.

كۆچی دوایی و ئەسپەردەكردن

بەرەبەیانی 4-6ی 2016 پڕۆفیسۆر دكتۆر مستەفا زەڵمی، لە تەمەنی 92 ساڵیدا لەهەولێر كۆچی دواییكرد‌و هەمان رۆژ تەرمەكەی لەشاری هەولێرەوە گەڕێنرایەوە شارۆچكەی خورماڵی زێدی خۆی‌و لەكتێبخانەكەیدا كە لەسەر وەسیەتی خۆی بونیادنراوە بەخاكسپێردرا.

پۆستی پێشوو

ئالینگاریی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئیسرائیل

پۆستی داهاتوو

لە سەرۆک خێڵەکانەوە بۆ چالاکوانە مارکسییەکان: بەشی یەک

دكتۆر موئمین زەڵمی

دكتۆر موئمین زەڵمی

توێژەر و مامۆستای زانكۆ

پەیوەندیداری بابەتەکان

دۆخی ئێستای ئەدەبیاتی کوردی بە وەرگێڕانی ئینگلیزی
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

ئاب 19, 2025
13
دەروونناسیی شۆڕش؛ ئاوڕدانەوەیەکی دەروونناسانە لە شۆڕشەکانی کورد
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

دەروونناسیی شۆڕش؛ ئاوڕدانەوەیەکی دەروونناسانە لە شۆڕشەکانی کورد

ئاب 18, 2025
28
پڕۆژەکەی ئەحمەدی خانی لەپێناو دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

پڕۆژەکەی ئەحمەدی خانی لەپێناو دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی

ئاب 13, 2025
44

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

شوبات 2023
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728  
« کانونی دووهەم   ئازار »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە