لە تورکیا، بووژانەوەی ناسیۆنالیزمی کوردی لەپاش کوودەتاکەی سووپا لە ساڵی ١٩٦٠دا هاتە کایەوە.
“تورکیا؛ لە ئاوێتەبوون و توانەوە لە ناو نەتەوەی تورکدا بۆ ئەکتیڤیزمی چەپڕەوانە و کاری تووندوتیژ”
لە تورکیا، بووژانەوەی ناسیۆنالیزمی کوردی لەپاش کوودەتاکەی سووپا لە ساڵی ١٩٦٠دا هاتە کایەوە. دەستووری ساڵی ١٩٩١، هەرچەندە بە زۆری لەدژی کوردیزم و کۆمۆنیزم ئاڕاستە کراوە، بەدڵنیاییەوە هاوکاریکردن بۆ ئەم نوێبوونەوەیە و تاڕادەیەک بەرفراوان کردنی ئازادییە مەدەنییەکانە. فاکتەرە گرنگەکانی تر گەڕانەوەی بارزانی بوو بۆ ئێراق لە ساڵی ١٩٥٨دا و کاریگەریی “شۆڕشی ئەیلوول” بوو. هەندێ کورد لە تورکیاوە ڕۆیشتبوون بۆ چوونەپاڵ هێزەکانی بارزانی، لەکاتێکدا هەواڵی شۆڕشەکە لە ڕاگەیاندنەکانی تورکیاوە بڵاو دەکرایەوە و کاردانەوەیەکی هێجگار گەورەی لێدەکەوتەوە، بەتایبەتی لە ناو خەڵکی گەنجدا کە “وەک باوکی نەتەوەییان” تەماشای بارزانییان دەکرد. هەروەها لەلایەن ڕادیۆی شۆڕشگێڕانی کوردەوە بەرنامەکان بڵاو دەکرایەوە. فاکتەرێکی تر کە دینامیکەکانی ئەم نوێبوونەوەیەی بەهێز دەکرد لە دوادوایی ساڵانی ١٩٦٠کاندا، پەرەسەندنی بزووتنەوەی چەپ بوو لە تورکیادا کەوا گەلێ کوردی گەنجی بۆ لای خۆی کێش کردبووو. دواجاریش، توێژی گەورە گەورەی دانیشتووانی کوردی لێ کەوتەوە کە کۆچیان دەکرد بۆ شارە گەورەکان. بەهەرحاڵ، بزووتنەوەی کورد لە کۆتایی ساڵانی ١٩٦٠کان بەملاوە لە ڕێکخراوە تورکییە چەپڕەوەکان جیابووەوە. لە پایزی ١٩٦٧دا و بەدوای یەکدا لە ناوچە جۆراوجۆرەکان، هەزاران کەس دەستیان کرد بە کۆبوونەوە لە ناوچە و ویلایەتەکانی ڕۆژهەڵاتی تورکیا. ئەم کۆبوونەوە ناڕەزاییانە لە فۆرمی ڕێڕۆیشتن و خۆپێشاندانی پرۆتێستدا، فۆرم و شێوەی کاری بەکۆمەڵی ناتوندوتیژ بوون کە بە “ڕێڕۆیشتن” یان “کۆبوونەوەکانی” ڕۆژهەڵات دەناسران و یەکەم جووڵانەوەی جەماوەریی گەورە بوون دژ بە دەسەڵاتی دەوڵەت لە ناوچە کوردییەکان لە دەمی شۆڕشی دەرسیمەوە لە ساڵی ١٩٣٨دا (گویندۆغان، ٢٠٠٥). هەنگاوی یەکەم لە دروستبوونی بزووتنەوەیەکی چەپڕەوی کوردی لە تورکیا کە لە ڕیکخراوە چەپرەوە تورکییەکان جیابووەوە دەرکەوتنی ڕێکخراوی دەدەکۆ بوو (DDKO (Devrimci Do˘gu Kültür Ocakları -، واتە (ئاگردانی ڕۆژهەڵاتی شۆڕشگێڕیی کولتووری). ئەوانە ساڵی ١٩٦٩ لە ئەنقەرە و ئەستەمبووڵ دروستبوون و پێنچ لقی تر کە لە کۆتایی ساڵی ١٩٧٠ و سەرەتای ساڵی ١٩٧١ دروستکران (ئاڵیش، ٢٠٠٩: ١٣٨). زۆرینەی ئەندامانی کۆمەڵەکان قوتابیی کورد بوون. ئەم گریمانەیە سەردەکێشێتەوە بۆ زیادکردنێکی جیابوونەوەی تەواو کە چیتر چاک نەبێتەوە لە ساڵی ١٩٧٤ بەملاوە (یەڵەسەر، ٢٠١١). هەرچەندە ئەم کۆمەڵە و ڕێکخراوانە بۆ مافە کولتوورییەکان دامەزرابوون بەڵام “کووپەیەکی هەڵشێلان melting pot” بوون بۆ چالاکوانە کوردەکان لە قۆناخی پێکهاتن و دروستبووندا.
لەپاش کوودەتاکەی ساڵی ١٩٧١، کە بە شێوەیەکی تایبەت داپڵۆسینەر بوو دژ بە تەنانەت خۆپێشاندەرە بێ زیانەکانی “کوردیزم”، بزووتنەوەی کورد لە نیوەی دووەمی ١٩٧٠کاندا وەرچەرخا بۆ تووندوتیژی. لێبووردنی گشتیی ساڵی ١٩٧٤ بۆ ئەو بەندییانەی کە ساڵی ١٩٧١ گیرابوون، نەوەیەکی لە زیندان بەردا کە بە هۆی داپڵۆسین و بەندکردنەوە گۆڕا بۆ تووندڕەوی و ڕادیکاڵی و چیتر هیچ باوەڕ و متمانەیەکی نەما بە چوارچێوەی دەستووری و یاسایی و کاری نهێنیی بە تاقە ڕێگەی دەربازبوون دانا و گەلێ لەمانە ناوکی ڕێکخراوە خەباتگێڕەکانیان لە بەندیخانەدا دروستکرد.
لەپاش لێبووردنی گشتیی ساڵی ١٩٧٤، ئەم بزووتنەوانە بۆ یەک جار و هەتاهەتایە، ڕووبەڕووی شکستی لەناکاوی شۆڕشی بارزانی بووەوە لە ساڵی ١٩٧٥دا، کەوا کوردەکانی تورکیای ناچار کرد بەدوای مۆدێلە ئەڵتەرناتیڤەکانی ڕێکخستن و ئیلهامبەخشیدا بگەڕێن. ئەم وێنەیە، لە کوردستانی تورکیادا، سەریکێشایەوە بۆ دروستکردنی گرووپی بچووک بچووکی خۆتەرخانکردوو بۆ کاری سیاسی پشتبەستوو بە گوتاری رادیکاڵی. لە نێوان ساڵانی ١٩٧٤ و ١٩٧٧دا، دە دوانزە ڕێکخراوی کوردی دروستبوون (ئەککایا، ٢٠١٣؛ ئێرجان، ٢٠١٠؛ گوینەش، ٢٠١٢؛ ئۆرهان، ٢٠١٥). هەموو ئەم دەستە و تاقمانە هاوبەش بوون لە باوەڕهێنان بە ئایدیۆلۆجیی شۆڕشگێڕانەی مارکسی بە جیاوازیی ورد و بچووکەوە وەک (مارکسی – لینینی، ماوی، پرۆسۆڤیێت). بەگشتی، لە نیوەی دووەمی ١٩٧٠کان بەملاوە کۆڵۆنیالیزم و خەبات کردن بۆ کۆتاییهێنان بە کۆڵۆنیاڵی چوارچێوەی سەرەکی بوو بۆ تێگەیشتن لە پرسی کورد (بۆزئەرسەلان، ٢٠٠٧).
“ئەنجام”
بەکورتی؛ گەلێ لە پەرەسەندنەکان لەم دەیەیەدا ڕەگ و ڕیشەیان دەگەڕێتەوە بۆ ماوەی ساڵانی ١٩٤٦ – ١٩٧٥. لەپێش ساڵی ١٩٤٦دا جووڵانەوەی کورد پشتی بە تۆڕە خێڵەکییەکان دەبەست، کە بەشێکی دانەبڕاو بوو لە کۆمەڵگە دێهاتییەکان. لە ساڵی ١٩٧٥وە داواکارییەکانی کورد لە “ئێراق و تورکیا” لە سرووش و ئیلهامبەخشیی مارکسییەوە سەرچاوەی دەگرت، ئەگەرچی کەسایەتییە خێڵەکییەکان بە زەقی مابوونەوە. بەو پێیە، ماوەی نێوان ١٩٤٦ و ١٩٧٥، ماوەیەکی ڕاگوزەرە کەوا ئەکتەرانی نوێ “کە شارنشین و قوتابییانی گەنج بوون و چەندین گوتاری نوێ” لە هەوڵدان بۆ دروستکردنی دەوڵەتەوە تا هەوڵدان بۆ ڕزگاربوونی گشتگیر لە ڕێگەی مافە کولتوورییەکانەوە بۆ کورد، دەرکەوتن. دامەزراندنی کۆمارە کوردییەکەی مەهاباد، سەرباری ئەوەی دەنگدانەوەیەکی سنوورداری هەبوو، ڕووداوێکی گرنگە. کۆمار یەکەم هەوڵ بوو بۆ ئەوەی دەڵەتێکی خاوەن ناوچە و ڕووبەر بۆ کورد مەیسەر بکات و یەکێتیی نێوان پارچەکانی کوردستان بنیات بنێت. لە تورکیا، شکستی ڕەها و سەرەکی بە نەبوونی هاوکاری و یەکگرتنی کورد لێکدەدرێتەوە. تەنانەت ئەگەر، لە ساڵانی ١٩٥٠کانیشدا، گەلێ هۆکار و دینامیک پاڵیان بە کوردەوە دەنا لە سووریا و تورکیادا بەرەوە یەکگرتنێکی نیشتمانی/ نەتەوەیی و ساڵانی ١٩٥٧ – ١٩٥٨ مۆرکی خاڵی وەرچەرخانیان پێوەیە. لە سووریا، حیزبێک بەتایبەت خۆی تەرخان کردبوو بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی کورد و پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا دامەزرا. لە ئێراق بەرپابوونی کوودەتایەک لەلایەن “عەبدولکەریم قاسم” و گەڕانەوەی بارزانی لە تاراوگە خاڵی دەسپێک بوون بۆ داواکاریی زیاتری کورد. لە تورکیا، سەرکوتکردن و داپڵۆسینی سیاسی چالاکییەکی نوێی هەڵایساند لەلایەن پێشەنگانی “پرۆژە ئیتنۆسیاسییەکانەوە”. لە هەمان کاتیشدا هۆکارە نوێیەکانی پەیوەندی و “کووپەی تواندنەوە و هەڵشێلانی” زانکۆ ئەوروپییەکان بۆ گەلێ لە کوردە لاوەکان کوردستانێکی نوێی خەیاڵیان دروستکردبوو. لە ساڵانی ١٩٦٠کان بەملاوە، خەبات و تێکۆشان بە شێوەیەکی ڕوولەزیاد لە ناو نەخشە و پرۆژەی داگیرکردن و کۆتاییهێنان بەو داگیرکارییە لێکدەدرایەوە. لە تورکیا، جووڵانەوەی کورد و چەپی تورکیا لە کۆتایی ١٩٦٠کاندا هەر لایە ڕێگەیەکیان گرت و جیابوونەوە، هەرچەندە داواکارییە سەرەکییەکانی کورد لە ناو گوتاری مارکسیدا گوزارشی لێوە دەکرا. لە ساڵانی ١٩٧٠کاندا، داپڵۆسینی زیاتر لەلایەن دەوڵەتەوە و کۆتایی هاتنی شەڕی گەریلایی کورد لە ئێراقدا و ئەو شاڵاوە پڕ تووندوتیژییەی بە دوای کوودەتاکەی ساڵی ١٩٧١ی تورکیادا هات، لە بەرانبەردا تووندوتیژیی چالاکوانە کوردەکانی بەهێز کرد. بەکورتی تێکڕا تووندوتیژی و پارچەپارچەبوون، کە بوو بە مەسەلەی سەرەکیی دەیەکانی دواتر، پێشینەی دروستبوونیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٩٦٠کان و ١٩٧٠کان.
پەراوێز
١ Diplomatic archives of Nantes, 36 PO/2/52.
ئەرشیفی دیبلۆماسیی نانتس
٢، ٣، ٤، ٥، ٦، ٧ هەمان سەرچاوەی پێشوو
٨ Ismet Chérif Vanlys Collection, IS 5546/01/01/04
ئەرشیفی کۆکراوەی عیسمەت شەریف وانلی
سەرچاوە: مێژووی کامبریجی کورد (کۆمەڵێك توێژەر)
ئامادەکردنی: حەمید بۆز ئەرسەلان، جەنگیز گوینەش، وەلی یادرگی
لەندەن – چاپی زانکۆی کامبریج – ٢٠٢١ ، لاپەڕە ٢٢٩ – ٢٤٩
ناوی باس: لە سەرۆک خێڵەکانەوە بۆ چالاکوانە مارکسییەکان – كوردستان لە 1946 تا 1975
توێژەران:
– بیاتریس گاراپۆن (پسپۆڕی سیاسی و بڕوانامەی پۆست دکتۆرا و لە سەنتەری توێژینەوەی تورکی، عوسمانی، بەڵکان و ئاسیای ناوەڕاست کار دەکات کە بنکەکەی لە پاریسە).
– عەدنان چەلیک (کوردێکی باکوورە و بڕوانەمەی پۆست دکتۆرای لە ئەنسرۆپۆڵۆجیی هەیە و ماجستێری لە سۆسیۆلۆجی هەیە، خاوەنی چەندین باس و لێکۆڵینەوەیە لە بواری جینۆسایدی ئەرمەن و کورد و ڕەهەندەکانی بزووتنەوەی کوردە لە تورکیا. ئەمیش توێژەرە لە هەمان سەنتەری سەرەوە لە پاریس – فەرەنسا)
The Cambridge Histoty of THE KURDS
Editted by
Hamit Bozarslan, Cengiz Gunes and Veli Yadrgi
From Tribal Chiefs to Marxist Activists
Kurdistan from 1946 to 1975
بیبلۆگرافی Biblography
سەرچاوە ئەرشیفییەکان
کتێبخانەی کانتۆن و زانکۆی لۆزان، کۆکراوەی ئەرشیفیی عیسمەت شەریف وانلی (ICV)، 5546.
ئەرشیفی دیبلۆماسیی نانتس، 36 PO/2/52
سەرچاوە سەرەکی و لاوەکییەکان
-A˘gcakulu, A. (2012). Ortado˘guda Kürtçe radyo yayınları: Erivan Radyosu örne˘gi (1955–1990). Unpublished MA thesis, Marmara University.
پەخشی ڕادیۆی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: ڕادیۆی یەریڤان وەک نموونە (١٩٥٥ – ١٩٩٠). تێزێکی بڵاونەکراوەی ماستەر، زانکۆی مەڕمەڕە.
-Akkaya, A. H. (2013). Kürt Hareketinin Örgütlenme Sureci Olarak 1970ler. Toplum ve Bilim, 127, 88–120.
ساڵانی ١٩٧٠کان وەک پرۆسەیەکی ڕێکخستنی جووڵانەوەی کورد. گۆڤاری کۆمەڵگە و زانست …
-Alı¸s, A. (2009). The process of the politicization of the Kurdish identity in Turkey: The Kurds and the Turkish Labor Party (1961–1971). Unpublished MA thesis. Bo˘gaziçi University.
پرۆسەی بەسیاسی کردنی شوناسی کورد لە تورکیا: کورد و پارتی کرێکارانی تورکیا…
-Allsopp, H. (2015). The Kurds of Syria: Political Parties and Identity in the Middle East. Reprint. London and New York: I.B. Tauris.
کوردەکانی سووریا: حیزبە سیاسییەکان و شوناس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا …
-Ammann, B. (2001). Kurden in Europa. Münster: Lit.کورد لە ئەوروپا …
-Anter, M. (2011). Hatıralarım. Istanbul: Aram. یاداشتەکانم…
-Aslan, S. (2015). Nation-building in Turkey and Morocco: Governing Kurdish and Berber Dissent. New York: Cambridge University Press.
بنیاتنانی نەتەوە لە تورکیا و مەراکیش: حوکم کردنی بەرهەڵستکاریی کورد و بەربەر …
-Beeley, B. W. (1970). The Turkish village coffeehouse as a social institution. Geographical Review, 60 (4), 475 – 93.
قاوەخانەی گوندی تورکیا وەک دامەزراوەیەکی کۆمەڵایەتی. گۆڤاری جوگرافی …
-Be¸sikci, I. (1991). Orgeneral Mustafa Muglalı Olayı ‘33 Kursun. Istanbul: Belge Yayınları. ڕووداوی جەنەراڵ مستەفا موگلالی….
-Bozarslan, H. (2007). Türkiyede Kürt Sol Hareketi. In T. Bora and M. Gültekin (eds), Modern Türkiyede Siyasi Dü¸sünce: Sol (pp. 1169 – 80). Istanbul:I • leti¸sim Yayınları.
بزووتنەوەی چەپی کوردی لە تورکیا. لەکتێبی: بیری سیاسی لە تورکیای نوێدا …
-Bozarslan, H. (2009). Conflit kurde: Le brasier oublié du Moyen-Orient. Paris: Editions Autrement.
شەڕ و ململانێی کورد: ئاگری لەبیرکراوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ….
-Bozarslan, H. (2013). ‘49lar anıları üzerine tarihsel-sosyolojik okuma notları ve bazı hipotezler. Tarih ve Toplum – Yeni Yakla¸sımlar, 16, 127– 43.
سەرنج و تێبینی و خوێندنەوەیەکی مێژوویی – کۆمەڵایەتی و هەندێ گریمانەلەبارەی یادەوەریی ٤٩ کەسەکە. گۆڤاری کۆمەڵگە و مێژوو – ڕێبازی نوێ ….
-Bozarslan, H. (2017a). ‘Being in Time: The Kurdish Movement and Quests of Universal. In G. Stansfield and G. Shareef (eds), The Kurdish Question Revisited (pp. 62–75). London: Hurst Publishers.
“بوون لە کاتی خۆیدا”: بزووتنەوەی کورد و داواکارییە گشتییەکان. لە کتێبی ج. ستانسفیلد و ج. شەریف، چاوپێداخشاندنەوە بە مەسەلەی کورددا.
-Bozarslan, H. (2017b). ‘Le particulier et luniversel dans la sphère kurde. Collège de France, Paris, 29 November. www.franceculture.fr/emissions/les-cours-du-college-defrance/ culture-politique-arabe-35-les-kurdes.
تایبەت و گشتی لە کایەی کورددا. خوێندنگەی ئامادەیی فەرەنسا…
-Çamlıbel, Y. (2015). 49lar Davası: Bir Garip Ülkenin I•damlık Kürtleri. Vol. 2 (Première edition en 2007). Istanbul: Siyam Kitap
کێشەی ٤٩ کەسەکە: لەسێدارەدانی کورد لە وڵاتێکی نامۆدا …
-Cegerxwîn (2003). Hayat Hikayem, trans. G. Fincan. Istanbul: Evrensel Basım Yayın. چیرۆکی ژیانم …
-Çelik, A. (2018). Temps et espaces de la violence interne: revisiter les conflits kurdes en Turquie à léchelle locale (du XIXe siècle à la guerre des années 1990). Unpublished PhD thesis, EHESS.
کات و ڕووبەرەکانی توندوتیژیی ناوخۆیی: پێداچوونەوەی ململانێی کورد لە تورکیادا لە سەر ئاستی ناوخۆیی (لە سەدەی نۆزدەوە تا جەنگی ساڵانی ١٩٩٠کان)…
-Çelik, A. (2019). Challenging state borders: Smuggling as Kurdish infra-politics during ‘the years of silence. In L. Drechselová and A. Çelik (eds), Kurds in Turkey: Ethnographies of Heterogeneous Experiences (pp. 159–84). London: Lexington Books.
تەحەداکردنی دەوڵەتی سنوورەکان: قاچاخچێتی وەک ژێرخانی سیاسیی کورد لە ماوەی “ساڵانی بێدەنگیدا”، لە کتێبی … کوردەکان لە تورکیادا: ئیتنۆگرافیای ئەزموونی ناهەموار …
-Çelik, A. and Garapon, B. (2017). De lexil à la représentation parlementaire: une nouvelle génération délites kurdes en politique (1946 – 1955). Anatoli, (8), 205 – 32.
لە تاراوگەوە بۆ نوێنەرایەتیی پەرلەمان؛ نەوەیەکی نوێی دەستەبژێرە کوردەکان لە سیاسەتدا…
-Celîl, Cemîla (2017). 35 Sala Ber Xizmeta Dengxana ‘Fonda Zêrîn. In Z. Înanç (ed.), Di Radyoya Êrîvanê de Dengê Kurdî (pp. 73–88). Istanbul: We¸sanên Weqfa Îsmail Be¸sikcî.
-Celîl, Celîlê (2017). Radyo ya Kurdî li Yêrêvanê û Bingehdanîna wê. In Z. Înanç (ed.), Di Radyoya Êrîvanê De Dengê Kurdî (pp. 17 – 60). Istanbul: We¸sanên Weqfa Îsmail Be¸sikcî. ڕادیۆی یەریڤان دەنگی کوردی…
-Diken, ¸S. (2010). I•syan Sürgünleri. Istanbul:I • leti¸sim Yayınları. یاخیبوونی دوورخراوەکان…
-Eagleton, W. (1963). The Kurdish Republic of 1946. Oxford: Oxford University Press. کۆمارە کوردەکەی ساڵی ١٩٤٦…
-Ekinci, T. Z. (2010). Liceden Parise Anılarım. Istanbul:I • letisim Yayıncılık. یادەوەرییەکانم لە ئەسپێوە بۆ پاریس …
-Ercan, H. (2010). Dynamics of mobilization and radicalization of the Kurdish movement in the 1970s in Turkey. Unpublished MA thesis, Koç Üniversitesi.
دینامیکەکانی جۆشدان و بەڕادیکاڵ بوونی جووڵانەوەی کوردی ساڵانی ١٩٧٠کان لە تورکیادا. تێزێکی بڵاو نەکراوەی ماستەر، زانکۆی کۆچ.
-Ghassemlou, A. R. (1991). PDK-I. Paris. حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
-Gorgas, J. T. (2014). La question kurde: passé et présent. Paris: Editions LHarmattan.مەسەلەی کورد: ڕابوردوو و ئێستا…
-Gündogan, A. Z. (2005). The Kurdish political mobilization in the 1960s: The case of ‘the Eastern Meetings. Unpublished MA thesis, Orta Dogu Teknik Üniversitesi.
جۆشدانی سیاسیی کورد لە ١٩٦٠کاندا: کێشەی “کۆبوونەوەکانی ڕۆژهەڵات”. تێزیکی بڵاونەکراوەی ماستەر…
-Gunes, C. (2012). The Kurdish National Movement in Turkey: From Protest to Resistance. London: Routledge.
بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردلە تورکیادا: لە ناڕەزایی دەربڕینەوە بۆ بەرگری کردن…
-Gunes, C. (2019). The Kurds in a New Middle East: The Changing Geopolitics of a Regional Conflict. New York: Palgrave Macmillan.
کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێدا: گۆڕانی جیۆپۆلەتیکی ململانییەکی ناوچەیی…
-Hassanpour, A. (2005). Kürdistanda Milliyetçilik ve Dil. Istanbul: Avesta Yayınları.نەتەوە و زمان لە کوردستاندا…
-Helgren, J. and Vasconcellos, C. (eds) (2010). Girlhood: A Global History. New Brunswick, NJ: Rutgers University Press.کچێنی: مێژوویەکی جیهانی…
-Înanç, Z. (ed.) (2017). Di Radyoya Êrîvanê De Dengê Kurdî. Istanbul: Wesanên Weqfa Îsmail Besikcî. ڕادیۆ یەریڤان دەنگی کوردی….
– Koohi-Kamali, F. (2003). The Political Development of the Kurds in Iran: Pastoral Nationalism. Basingstoke: Palgrave Macmillan.
پەرەسەندنی دیبلۆماسیی کورد لە ئێراندا: ناسیۆنالیزمی شوانکارەیی ….
-Marcus, A. (2009). Blood and Belief: The PKK and the Kurdish Fight for Independence. New York: New York University Press.
خوێن و باوەڕ: پەکەکە و شەڕی کورد بۆ سەربەخۆیی …
-McDowall, D. (1994). A Modern History of the Kurds. London and New York: I.B. Tauris. مێژووی نوێی کورد…
-Miroglu, O. (2005). Canip Yıldırımla Söylesi Hevsel Bahçesinde Bir Dut Agacı. Istanbul Iletisim Yayınları.
گفتوگۆ لەگەڵ جانیب یڵدرم: دارتوویەک لە باخچەی هەڤسەڵدا…
-Orhan, M. (2015). Political Violence and Kurds in Turkey: Fragmentations, Mobilizations, Participations and Repertoires. New York: Routledge.
توندوتیژیی سیاسی و کورد لە تورکیادا: کەرتوپەرت بوون، مۆبیلیزە کردن، بەشدار بوون و سەرچاوە ….
-Özgen, H. N. (2003). Van – Özalp ve 33 Kursun Olayı: Toplumsal hafızanın hatırlama ve unutma biçimleri. Istanbul: Türkiye Sosyal Tarih Arastırma Vakfı Yayınları.
ڤان ئوێزلەپ و ڕووداوی ٣٣ گوللەکە: ڕێگەکانی بیرهێنانەوە و لەبیرچوونەوە لە یادەوەریی دەستەجەمعیدا: لە بڵاوکراوەکانی دەزگای لێکۆڵینەوەی مێژووی کۆمەڵایەتی لە تورکیا
-Peseng, S. (2015). Yasar Kayanın Hatıraları. Istanbul: Avesta Yayınları.
یاداشتەکانی یەشار کایا …
-Ronahî (1971). Ji Bo Çi?, Ronahî, no. 1 (August): 1. ژبۆچی؟ گۆڤاری ڕۆناهی
-Sheikhmous, O. (1989). Kurdish cultural and political activities abroad. Kurdistan Week arranged by the Haus Der Kulturen Der Welt, Berlin, 17 December.
چالاکییە کولتووری و سیاسییەکانی کورد لە دەرەوە. هەفتەی کوردستان لە لایەن خانەی کولتوورەکانی جیهانەوە لە بەرلین ڕێکخراوە…
-Tejel, J. (2008). Syrias Kurds: History, Politics and Society. London: Routledge.
کوردەکانی سووریا: مێژوو، سیاسەت و کۆمەڵگە …
-Tejel, J. (2017). New perspectives on writing the history of the Kurds in Iraq, Syria and Turkey: A history and state of the art assessment. In G. Stansfield and M. Shareef (eds), The Kurdish Question Revisited (pp. 3 – 16). London: Hurst Publishers.
دید و بۆچوونی نوێ لەبارەی نووسینی مێژووی کوردەوە لە عێراق و سووریا و تورکیا: هونەر و مێژووی هەڵسەنگاندن. لە کتێبی ج. ستانفیڵد و م. شەریف، “چاوخشاندنەوەیەک بە مەسەلەی کورددا” …
-Tejel, J. (2018). Étudiants ‘émigrés et activisme en Europe: le cas de la KSSE (1958 – 1975). In H. Bozarslan and C. Scalbert-Yücel (eds), Joyce Blau léternelle chez les Kurdes (pp. 43–61). Istanbul: Institut français détudes anatoliennes (Bibliothèque (électronique) de lIFEA).
-http://books.openedition.org/ifeagd/2211.
قوتابییە “کۆچبەرەکان” و جالاکی لە ئەوروپادا: مەسەلەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا (١٩٥٨ – ١٩٧٥)، لە کتێبەکەی ح. بۆزئەرسەلان و …”جۆیس بلۆی هەتاهەتایی لەنێو کورددا…
-Temel, C. (2015). Kürtlerin Silahsiz Mücadelesi. Istanbul:I • smail Besikci Vakfı Yayınları. خەباتی ناچەکدارانەی کورد
-Ter Minassian, T. (1997). Colporteurs du Komintern: lUnion soviétique et les minorités au Moyen – Orient. Paris: Les Presses de Sciences Po.
فرۆشیارە گەڕۆکەکانی کۆمینتێرن: یەکێتی سۆڤیێت و کەمینەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا….
-Üngör, U. Ü. (2011). The Making of Modern Turkey: Nation and State in Eastern Anatolia, 1913 – 1950. New York: Oxford University Press.
دروستکردنی تورکیای نوێ: نەتەوە و دەوڵەت لە ئەنەدۆڵی ڕۆژهەڵاتدا …
– Vali, A. (2014). Kurds and the State in Iran: The Making of Kurdish Identity. London and New York: I.B. Tauris.
کورد و دەوڵەتی ئێران: پێکهێنانی ناسنامەی کورد …
-Wanlî, Î. ¸S. (2014). Serpêhatiyên Jiyana Min. Istanbul: Rupel. بەسەرهاتی ژیانم …
-Watts, N. F. (2010). Activists in Office: Kurdish Politics and Protest in Turkey. Seattle, WA: University of Washington Press.
چالاکوانان لە ئۆفیسدا: سیاسەتی کورد و پرۆتێست و ناڕەزایی لە تورکیادا…
-Yeleser, S. (2011). A turning point in the formation of the Kurdish left in Turkey: The revolutionary eastern cultural hearts (1969 – 1971). Unpublished MA thesis, Bo˘gaziçi University.
خاڵی وەرچەرخان لە پێکهاتن و دروستبوونی چەپی کورد لە تورکیادا: ناوجەرگەی کولتووری شۆڕشگێڕی ڕۆژهەڵات (١٩٦٩ – ١٩٧١). تێزێکی بڵاو نەکراوەی ماستەر.
-Zaza, N. (1975). Les Kurdes et laccord dAlger. Travaux et jours, 56 – 57, 43 – 54.کورد و ڕێککەوتننامەی جەزائیر
-Zaza, N. (1993). Ma vie de Kurde. 2nd ed. Paris: Labor et Fides.
ژیانی کوردانەم …
نووسین: بیاتریس گاراپۆن و عەدنان چەلیک