په‌یوه‌ندی کورد به فه‌ڵه‌ستینه‌وه مێژوویه‌کی دێرینی هه‌یه، مێژوویه‌ک هه‌م ئاوه‌دانی هه‌م خوێن له خۆی ده‌گرێت، هه‌موو کوردێک که‌باسی فه‌ڵه‌ستین ده‌کرێت خۆی به خاوه‌نی چاکه و پیاوه‌تی ده‌زانێ به‌رامبه‌ر به‌و وڵاته، هه‌ر که‌سیش له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه موسوڵمانه‌کانی دونیا ئه‌وانه‌یان که خاوه‌نی ویژدانن له باسی فه‌ڵه‌ستیندا خۆیان به قه‌رزار باری نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌زانن و شانازی به نه‌ته‌وه‌ی کورده‌وه ده‌که‌ن که له سه‌رده‌مێکی زۆر هه‌ستیاری مێژوویی‌دا کورد فریاد ڕه‌س و ڕزگارکه‌ریان بووه.
ئه‌گه‌ر چاوێکی خێراش به مێژووی ئه‌وروپادا بگێڕین و تۆماری سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستیان بخوێنینه‌وه له باسی فه‌ڵه‌ستین و قودسدا ته‌نها باسی ئازایه‌تی و مێرخاسی و به‌خشنده‌یی کورد و سوڵتان سه‌ڵاحه‌ددینی ئه‌یوبی ده‌بینین.
هه‌ر له سه‌ره‌تای هێڕشی خاچ دروشمه‌کانه‌وه بۆ سه‌ر وڵاتانی میسر و شام میرنشینه کورده‌کانی سه‌ڵته‌نه‌تی ئه‌یوبی، داوایان له خه‌ڵکی کرد که بۆ به‌رگری و جیهاد ئاماده‌بن زۆربه‌ی خه‌ڵکی ناوچه کورد نشینه‌کانیش به ده‌م ئه‌م داواکاریه‌وه چوون، به پێی گێڕانه‌وه‌ی تۆماره مێژووییه‌کان زۆرینه‌ی سوپا و سه‌رکرده‌کانی سوپاکه‌ی سه‌ڵاحه‌دین که به‌شداری ڕزگارکردنی قودسیان کردووه کورد بوون.
هه‌ندێک له سه‌رچاوه مێژووییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که سوڵتان سه‌ڵاحه‌دین بۆ سه‌رکردایه‌تی کردنی به‌شه‌کانی سوپاکه‌ی جگه له کورده‌کان هیچ که‌سی تری دانه‌ناوه، وه دوای ڕزگار کردنی شار و شارۆچکه‌کانیش ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های ناوچه‌که به ده‌ست کورده‌کانه‌وه بووه.
لێره‌وه ده‌وترێت سه‌ره‌تای مێژووی نیشته‌جێ بوون و مانه‌وه‌ی کورد بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه که له فه‌ڵه‌ستیندا نیشته‌جێ بوونه و تیایدا ماونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له سه‌رده‌می عوسمانیه‌کانیشدا به شێوه‌ی که‌سانی کاربه‌ده‌ست و بازرگان کورد چووه‌ته فه‌ڵه‌ستین و تیایدا نیشته‌جێ بووه.
ئامارێکی ورد له‌به‌رده‌ستدا نیه که به ته‌واوی ژماره‌ی کورده‌کان له وڵاتی فه‌ڵه‌ستین دیاری بکات به هۆی ئه‌و بار و دۆخه‌ی که له فه‌ڵه‌ستیندا هه‌یه له لایه‌ک و نه‌بوونی لایه‌نێکی کوردیش که به دواداچوون بۆ ژماره‌ی کورده‌کانی ئه‌و وڵاته بکات واته لایه‌نێکی کوردیش نه‌بووه به‌و کاره هه‌ڵبستێ.
به‌ڵام ئاماره نافه‌رمیه‌کان ژماره‌ی کورده‌کانی فه‌ڵه‌ستین به نزیکه‌یی له نێوان (80-100) هه‌زار که‌س مه‌زه‌نده ده‌که‌ن، له تازه‌ترین لێدوانیشدا که نوێنه‌ری فه‌ڵه‌ستین له هه‌رێمی کوردستان له میانه‌ی وتارێکیدا له کۆنگره‌ی (ڕێکخراوی دۆستایه‌تی کوردی عه‌ره‌بی)وتی :” ژماره‌ی کورده‌کان له وڵاتی فه‌ڵه‌ستین له (%10) دانیشتوانی وڵاته‌که پێکده‌هێنن “.
سه‌باره‌ت به شوێنی نیشته‌جێ بوونیش کورده‌کان به سه‌رانسه‌ری وڵاتی فه‌ڵه‌ستیندا دابه‌ش بوونه و هیچ شار و شارۆچکه‌یه‌کی فه‌ڵه‌ستین نیه که بنه‌ماڵه یان خێزانێکی کوردی تیادا نیشته‌جی نه‌بێت له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی فه‌ڵه‌ستیندا بنه‌ماڵه کوردیه‌کان بوونیان هه‌یه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی چڕ له شاره‌کانی ( قودس، خه‌لیل، نابلس، غه‌ززه) دا به زۆری ده‌بینرێن .
دیارده‌یه‌کی زۆر سه‌رنج ڕاکێش هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له سه‌رجه‌م شار و شارۆچکه‌کانی فه‌ڵه‌ستین گه‌ڕه‌کێک یان ناوچه‌یه‌ک هه‌یه و به‌دی ده‌کرێت به ناوی (حارە الاکراد) واته گه‌ڕه‌کی کورده‌کان .
عه‌شیره‌ته کوردیه‌کان پێکهێنه‌ری سه‌ره‌کی سوپاکه‌ی سه‌ڵاحه‌دین بوون بۆیه دوای کۆتایهاتنی جه‌نگه‌کان به‌شێکی زۆری ئه‌و سه‌رباز و سه‌رکردانه له وڵاتی فه‌ڵه‌ستیندا مانه‌وه و نیشته‌جێ بوون و تێکه‌ڵه‌یه‌کی عه‌شیره‌ته کوردیه‌کانیان لێ دروست بوو.
به هه‌مان شێوه له سه‌رده‌می عوسمانیه‌کانیشدا له‌به‌ر ئازایه‌تی و ئاین په‌روه‌ری کورد به‌رپرسیارێتی زۆربه‌ی ناوچه‌کانی فه‌ڵه‌ستین هه‌ر به ده‌ست کورده‌وه بوو وه کورده‌کان به‌رده‌وام کۆچیان ده‌کرد بۆ ئه‌و وڵاته، هه‌روه‌ها ڕێڕه‌وی بازرگانی بازرگانه کورده‌کانیش بوو بۆ میسر و باکوری ئه‌فریقیا، بۆیه ئه‌مڕۆ ده‌بینین کورده‌کانی فه‌ڵه‌ستین له زۆربه‌ی عه‌شیره‌ته کوردیه‌کانیان تیادایه به‌ڵام دیارترین بنه‌ماڵه و عه‌شیره‌ته کوردیه‌کان بریتین:
”بنه‌ماڵه‌ی ئه‌یوبی گه‌وره، بنه‌ماڵه‌ی ئیمام، بنه‌ماڵه‌ی (دار الملا)، بنه‌ماڵه‌ی زازا، عه‌شائیری هه‌رکی، عه‌شیره‌تی الکرد، ئال قیمیری، به‌رزنجی، به‌درخانی، هه‌کاری ، بۆتانی”.
ئه‌م بنه‌ماڵانه به شێوه‌یه‌کی فراوان به شاره‌کانی فه‌ڵه‌ستیندا بڵاو بوونه‌ته‌وه سه‌ره‌ڕای ناوی عه‌شیره‌ت و بنه‌ماڵه‌کان له ناسنامه‌ی هه‌ر تاکێکیاندا پاشگری (کورد)یان (کوردی )به‌دی ده‌کرێت.
خاڵێکی تری جێ ئاماژه ئه‌وه‌یه خزمه‌تکردن و ئه‌وقافی مزگه‌وتی پیرۆزی قودس له‌سه‌رده‌می ڕزگارکردنیهوه تا ئه‌مڕۆ له ئه‌ستۆی بنه‌ماڵه‌ی (ئیمام)دایه که گه‌وره‌ترین بنه‌ماڵه‌ی کوردن له شاری قودسدا وه گه‌ڕه‌که‌که‌شیان به ناوی ( حارە الاکراد)و (حی الامام)له شاره‌وانی قودس تۆمار کراوه. له ناو خه‌ڵکیشدا به نازناوی (حارە الشرف)یش ناوزه‌د ده‌کرێت له‌به‌ر پارێزراوی و شه‌ره‌فمه‌ندی کورده‌کانی نیشته‌جێی ئه‌و گه‌ڕه‌که.
له سه‌رده‌می سه‌ڵاحه‌دینه‌وه تا ئه‌مڕۆ که‌سایه‌تیه کورده‌کان له فه‌ڵه‌ستین جێ ده‌ستیان دیار بووه و له زۆربه‌ی شۆڕش و به‌رگریه‌کانی فه‌ڵه‌ستیندا کاریگه‌رییان هه‌بوه‌و هه‌روه‌ها له بواری ئاینی و سیاسی و ئه‌ده‌بی و وه‌رزشی و زۆربه‌ی بواره‌کانی تردا جێ ده‌ستیان هه‌بووه لێره‌دا به کورتی چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی دیار باس ده‌که‌ین:
1-شێخ بدرالدین هه‌کاری: زانایه‌کی به‌ناوبانگ بووه و چوه‌ته قودس و بووه‌ته ئیمامی مزگه‌وتی (قودس )، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه به بنه‌ماڵه‌که‌ی وتراوه بنه‌ماڵه‌ی ئیمام که تا ئێستاش نه‌وه‌کانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه مزگه‌وتی پیرۆزی قودس به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
2-دکتۆر راجح عبدالکریم الکردی: مامۆستای فه‌لسه‌فه و عه‌قیده‌ی ئیسلامی بووه و وانه بێژ بووه له زانکۆکانی ئه‌زهه‌ر و ئه‌رده‌ن و سعودیه.
له ساڵی (1988) یشدا خه‌ڵاتی باشترین نووسه‌ری ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی (د.خ) پێ به‌خشرا له لایه‌ن سه‌رۆکی پاکستانه‌وه که له نێوان (300) نووسه‌ری (54) ده‌وڵه‌تدا به باشترین نووسه‌ر هه‌ڵبژێردرا، له ساڵی (2007) له شاری عه‌ممانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن کۆچی دوایی کردووه خاوه‌نی چه‌ندین کتێبه که له زانکۆکانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا ده‌خوێندرێن.
3-دکتۆر ئه‌حمه‌د الکرد – ابو ئوسامه: که‌سایه‌تیه‌کی ناسراو بوو له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌که و وه‌زیری کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی بوو له حکومه‌تی فه‌ڵه‌ستین و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی (حماس)یش بووه، دامه‌زرێنه‌ری ڕێکخراوی (ێلاح الکردی ) بووه وه به باوکی هه‌ژارانیش ناسراو بووه له به‌رواری (10-5-2020) به هۆی جه‌ڵده‌ی ده‌ماغه‌وه کۆچی دوایی کرد و له مه‌راسیمی ناشتنیدا زیاتر له 100 هه‌زار که‌س ئاماده بوو.
4-سمر الکردی: کچه وه‌رزشکارێکی کورده له یاری باسکه‌دا و خه‌ڵکی غه‌زه‌یه هه‌روه‌ها له ئێستادا دادوه‌ری نێو ده‌وڵه‌تیه له یاری باسکه‌دا و له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بیش زۆر ناسراوو خۆشه‌ویسته.
ئه‌مانه چه‌ند نموونه‌یه‌کی که‌سایه‌تیه کورده‌کانی فه‌ڵه‌ستینن که هه‌زاران نموونه‌ی له‌و جۆره‌مان هه‌یه و بواری باس کردنی هه‌ر یه کێکیان ده‌یان لاپه‌ڕه‌ی ده‌وێت.
شوێنه کوردیه‌کان له فه‌ڵه‌ستین زۆرن ، له زۆربه‌ی شار و شارۆچکه‌کانی فه‌ڵه‌ستیندا گه‌ڕه‌کێک به ناوی کورده‌کانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام چه‌ند جێگه‌یه‌کی تایبه‌ت هه‌یه که وه‌ک ڕه‌مز و سونبولێکی کورد لێی ده‌ڕوانرێت ئه‌وانیش:
1-گومه‌زی قومهیریه: ئه‌م شوێنه له ناو مزگه‌وتی پیرۆزی قودسدایه و وه‌ک مه‌زارێکی پیرۆز خه‌ڵکی سه‌ردانی ده‌که‌ن گۆڕی چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی کوردی خه‌ڵکی ڕۆژئاوای کوردستانی تیادایه که له وجێگهیهدا شه‌هید بوونه و نێژراون.
2-(حی الشجاعیە): گه‌وره‌ترین ناوچه‌ی غه‌زه‌یه و ده‌روازه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌که‌یه به ناوی (ڕبو شجاع الکوردی)یه‌وه ناونراوه که موجاهیدێکی کورد بووه و له‌و شوێنه‌دا له جه‌نگێکی خاچ دروشمه‌کاندا شه‌هید بووه، تا ئێستاش گۆڕه‌که‌ی وه‌ک مه‌زارێکی پیرۆز خه‌ڵکی غه‌زه سه‌ردانی ده‌که‌ن و له ناوه‌ندی ( حی الشجاعیە) دایه.
3-(کۆشکی حه‌ت حه‌ت ): کۆشکێکی مێژووییه که مێژووه‌که‌ی بۆ زیاتر له (500) ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌ویش هه‌ر له شاری غه‌زه‌یه به ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی (حه‌ت حه‌ت کوردی)یه‌وه‌یه، له کۆندا ئه‌م کۆشکه کارگه‌ی ڕستن و چنین بووه به‌ڵام له ئێستادا وه‌ک شوێنه‌وارێکی مێژوویی و مۆزه‌خانه به‌کار ده‌هێنرێت و هه‌ر له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی (حه‌ت حه‌ت کوردی) یه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها له گۆڕستانی سه‌ربازه ئێراقیهکانیشدا ناوی چه‌ندین سه‌ربازی کورد تۆمار کراوه که له فه‌ڵه‌ستین شه‌هید بوونه و گۆڕه‌کانیان له‌و وڵاته‌دایه ، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جێگه‌ی تریش.
ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌ڵه‌ستین له غه‌زه و که‌رتی ڕۆژئاوا ده‌سه‌ڵاتێکی فره حزبی نیمچه دیموکراتیه ڕێگه به کردنه‌وه و کارکردنی ڕێکخراوو کۆمه‌ڵه مه‌ده‌نیه‌کان ده‌دات له‌و نێوه‌نده‌شدا چه‌ند ڕێکخراوێکی کوردی بوونیان هه‌یه که بریتین له:
1-جمعیە صلاح الکردی: ڕێکخراوێکی خێرخوازی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆشنبیریه له لایه‌ن چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی کورده‌وه دامه‌زراوه له ساڵی (1979) به سه‌رۆکایه‌تی (دکتۆر احمد الکرد) له سه‌رجه‌م شاره گه‌وره‌کانی فه‌ڵه‌ستین لقیان هه‌یه.
2-جمعیە الصداقە الفلسطينیە – الکردیە: له ساڵی (1999) به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆکی فه‌ڵه‌ستینی کۆچکردوو (یاسر عه‌ره‌فات) له (رام الله) ئیعلان کرا.
3-جمیە الصداقە الکردیە العربیە: له ساڵی (2000) له شاری هه‌ولێر له هه‌رێمی کوردستان کۆنگره‌ی دامه‌زراندنی به‌سترا، به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان (مه‌سعود بارزانی )و نوێنه‌ری وڵاتی فه‌ڵه‌ستین له کوردستان.
دواتر کۆمیته‌یه‌کی بچوککراوه‌ی لێ دروستکرا به ناوی (التاخی الکوردی الفلسطینی)
ئه‌مه‌ش به‌شێکی تری ونه له مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌مان هیوادارم خه‌مخۆرانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه بتوانن په‌یوه‌ندی دروست بکه‌نه‌وه له نێوان کوردستان و کوردانی دوور له نیشتمان ئه‌و کوردانه‌ی ئه‌گه‌ر به نازناویش بێت توانیویانه ناسنامه‌ی کورد بوونی خۆیان بپارێزن.
له زنجیره‌ی داهاتوودا پشت به خوا باسی (جوله‌که کورده‌کان) ده‌خه‌ینه به‌ر چاوی خوێنه‌ر هه‌ر له سایته ڕه‌نگینه‌که‌ی (چاوی کورد) ه‌وه.
•اکراد فلسطین, دکتور محمد علی الصویرکی.
•العلاقات الکردیە – الفلسطینیە ابعاد تاریخیە ومستقبل مشرق صلاح بدرالدین.
•مؤتمر التاسیی لجمعیە الصداقە الکردیه العربیە.
•دور الکرد فی الدفاع عن القدس, الدکتور حنا عیسی
•عشائر کردستان, احمد عثمان بکر
•اسماء الاماکن العثمانیە, طاهر سازان.
•مجلە خلیج اون لاین مقابلە مع الحکمە الدولیە ( سمر الکردی) بتاریخ (29-7- 2018)