“عەبدولڕەحمان عەزام پاشا” ئەمیداری گشتی پێشووی کۆمکاری دەوڵەتی عەرەبی لە تشرینی یەکەمی ساڵی (1943) باسی لە هەندێك ڕاستی گرنگ کرد دەربارەی مەسەلەی کورد، قسەکانی ئاڕاستەی عەرەب کرد و وتی: “پێویستە لەسەرمان زیاتر گرنگی بە برا کوردەکانی ئێراق بدەین، خۆشەویستی و ڕێزم بۆ کوردەکانی ئێراق لە ئاستی خۆشەویستی و ڕێزمە بۆ گەلەکەم، کوردەکان نەتەوەیەکی ڕاست ڕەون، دڵسۆزن بۆ نیشتمانی خۆیان، هیچ حەزیان لە خراپە نیە، بۆیە پێویستە لەسەریان وا نەزانن یەکێتی عەرەب زیان بە بەرژەوەندیەکانیان دەگەیەنێت. هەروەها داهاتووی پێشکەوتنی ئێراق؛ پەیوەندی هەیە بە چارەسەرکردنی کێشەی کوردەوە، پێویستە لەسەر ئومەی عەرەبی هەموو توانا و ئازادییەکییان بداتێ بۆ ئەوەی نەتەوەی کورد بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەن، لەگەڵ ئێمەی عەرەب بە شێوەیەکی ئازاد، هەروەها پێویستە کێشەی کورد لە عێراق بێ چارەسەر جێنەهێڵین.
“عەزیز شەریف” لە ساڵی (1990) کۆچی دوایی کرد، کەسایەتییەکی ناوداری ئێراق و نیشتمانی عەرەب و جیهانە لە ساڵی (1950) کتێبێکی نووسی؛ بە ناونیشانی( مەسەلەی کورد لە ئێراق)، بە شێوەیەکی بەهێز بەرگری لە گەلی کورد و مافی تەواو لە ئازادی و، پێشکەوتنی بۆ گەلی کورد کرد. ئەوەی وتی: تاکە ڕێگای ڕاست بۆ دروستکردنی متمانە لای جەماوەر و شەقامی کوردی، نزیککردنەوەی لە جەماوەری عەرەبی، بتوانین پاڵپشتی کردنی جەماوەری عەرەبی بۆ ئازادی مافی چارەنووسی بۆ نەتەوەی کورد، بە پاڵپشتێکی ڕاست و هەروەها تێكۆشانی سەختی بۆ بە دیهێنانی ئەم ئازادیە تەواو و بێ کەموکورتیە بە دەست بهێنین.
سەرۆک “جەمال عەبدولناسر” سەرکردەی عەرەبی، سەرۆک کۆماری وڵاتی میسر بوو، هەمیشە بە توندی، بە دەنگ چارەسەری سیاسی مەسەلەی کورد هاتووە، لە ناو یەکێتی نیشتمانی ئێراق. بۆیە کاتێک هەمیشە دژایەتی شێوازەکانی سەرکوتکردن و، بەکارهێنانی هێزی سەربازی و، هەموو کوشتنێکی دەکرد دژی کورد بێت، هەتا کاتێک فەرمانڕەوایانی ئێراقی “ناسری” بوون لە ساڵی (1963) “عەبدولناسر” بانگی وەفدێکی حکومەتی ئێراقی کرد بۆ چارەسەکردنی مەسەلەی کورد، بەڵام وەفدێکی کوردی، لەو کاتەدا سەردانی قاهیرەی کرد بوو بەسەرۆکایەتی بەڕێز “جەلال تاڵەبانی” بۆ ڕوونکردنەوەی هەندێک ڕاستی بۆ ڕای گشتی عەرەبی، دەربارەی بوونی نەتەوەی کورد؛ وەک گەلێکی ڕەسەن کە لەسەر خاکی نیشتیمانەکەی خۆی دەژی، لە هەزاران ساڵ پێش ئێستاوە، هەروەها بوونی وەک گەلێکی موسوڵمان، وەک ئومەتی عەرەبی کوردەکان چارەسەری سیاسی بە باشتر دەزانن لە چارەسەری سەربازی.
“جەمال عهبدولناسر” لە چاوپێکەوتێكی لەگەڵ وەفدەکانی ئێراقی لە قاهیرە لە هەمان ماوەی ساڵی (1963) وتی: هیچ کەسێک نکوڵی لە بوونی گەلی کورد ناکات، بۆیە مافی خۆی هەیە لە نێوان ئەو هەموو مافانەدا، تێکۆشانی لە پێناو حوکمی زاتی (خۆبەڕێوەبەری)، من نازانم بۆچی وشەی حوکمی زاتی دەتان ترسێنێت، زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپی سیستەمێکی پەیڕەو کردووە؛ لامەرکەزی بوو، بەبێ ئەوەی زیان بە یەکێتی وڵات بگەینێت، نەتەوەی عەرەب بە هێز دەبێت بە بەدەستهێنانی یارمەتی کورد پاڵپشتی کردنیان لە بەرامبەر دوژمنانی عەرەب.
لە دانیشتنێکی تردا، وتی: کورد هەر لە کاتێکی دووردا دەتوانن دەوڵەتێکی ناوەندی بچووک دابمەزرێنن، لە نێوان وڵاتانی عەرەب تورکەکان و ئێرانیەکان.
لە دوایدا هەندێک هەڵوێست و ڕای لێکچوو دووبارە بوویەوە لە سەرکردەکان و زۆرێک لە کەسایەتیەکان لە پێش هەموویان: موعەمەر قەزافی سەرۆکی لیبیا و ئەحمەد بن بلا، ئەمە لەگەڵ داننانی حکومەتی ئێراقی بە حکومی زاتی بۆ باشوری کوردستان (کوردستانی عێراق) لە ساڵی (1970) بە واژۆکردنی لەسەر بەیاننامەی (11-ئازاری 1970) سەرەڕای ئەو شێواندنە گەورەی کرا؛ لە جێبەجێکردن و هەوڵی بەتاڵ کردنەوەی ناوەڕۆکەکەی، هەروەها ئەو ئەنجامانەی بە دەست هات لە تراژیدیای خوێناوی بەردەوام بوو هەتا ئەمڕۆ.
هەروەها لە نێوان بیرمەندان و نووسەرانی عەرەبی دەنگی لایەنگری بەرزبووە، بۆ چارەسەری ڕاستی مەسەلەی کورد، یان هەر هیچ نەبێت دەنگە ناڕەزاییەکان لەسەر چارەسەری دامرکانەوەی ئەم مەسەلەیەن بۆ نموونە “کامل چادرچی” بیرمەند و سەرکردەی سیاسی عەرەبی و ناسراو لە ئێراق، لە ماددەیەکی ناسراو، لە دەستووری کاتی ئێراقدا لە ساڵی (1958) داڕشتووە، وتویەتی”عەرەب و کورد هاوبەشن لەم نیشتمانە” کە گیانی بەژداری دادپەروەری لە هاووڵاتی و، دروستکردنی بڕیار و، ئاراستەکردنی سیاسەتی وڵات لە نێوان عەرەب و کورد تێدایە.
نووسەر “یاسین” نووسەرێکی جەزائیریە لە ساڵی (1963) ناڕەزایەتییەکی نوسیووە لەسەر جەنگی وێرانکەر لە کوردستانی ئێراق. (پێویستی یەکەمی ئێمە وەک لایەنی عەرەبی و ئیسلامی ناچارکردنە بۆ گوێگرتن بۆ ناڕەزایەتیە توندەکانمان، من شاعیرێکی جەزائیریم، داوا لە برایانم لە جەزائیر، گەلانی عەرەب و جیهان بانگەشە دەکەم کە؛ ئازادیخوازن لە هەموو شوێنێک دەنگیان بەرزبکەنەوە، کوشتنی بە کۆمەڵیش بوەستێن، لە کوردستانیش حوکمی زاتی بە دەستبهێنێت، لە ئێراق دەسەڵاتێکی دیموکراتی دابمەزرێنرێت، کە مەرجێکی پێویست و گرنگە، بۆ یەکێتی عەرەبی.
“ئەنتوان سابیت” کەسایەتییەکی لوبنانیە، لە ماوەی ساڵی (1963) وتی: پێویستە لەسەر هەموو عەرەب هەستن بۆ ڕیسواکردنی سەرکردایەتی سیاسی ئێراقی، دژی بەکارهێنانی هێز بن لە بەرامبەر جوڵانەوەی ڕزگاریخوازی کورد، لە پێناو چارەسەرکردنی مەسەلەی کورد لە ئێراقدا.
“موحسین سەلیم” پەرلەمانتاری لوبنانی لە ساڵی (1963) ووتی: چارەسەری مەسەلەی کورد لەسەر سێ بنەمایە، پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لە نێوان چینەکانی گەلی ئێراق، هەروەها چارەنووسی نەتەوەی کورد کە دەستەی نەتەوەیەکگرتووکان بڕیاری لەسەرداوە، بە دەستخستنی ژینگەیەکی دیموکراتی لە ئێراقدا.
هەروەها بۆچی ساڵی(1963)؟ ئەوی زانراوە؛ لەبەر ئەوەی حکومەتی ئێراقی لە حوزەیرانی ساڵی (1963) جەنگێکی گشتگیری لە دژی جوڵانەوەی ڕزگاریخوازی کوردی لە ئێراق بەرپاکرد، بووە مایەی لاوازی ئێراق لە سەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی و بوون بە قوربانی خەڵکانێکی زۆر لە کوردستان.
لە ڕۆژنامەی (الی الامام) لە (25 نیسانی 1965) خاوەنەکەی نەسیب نەمرە دەربارەی دەستپێکردنەوەی کوشتن لە کوردستان تێیدا هاتووە: لە نێوان کورد و عەرەب پەیوەندی مێژوویی قووڵ هەیە لە ڕووی خوێن-ەوە هاوبەشیان کردووە، نەتەوەی کورد خوێنیان داوە لە بەرگریکردن لە نیشتمانی عەرەب، ئەوەیش “سەڵاحەدین” ناوێکە کە هەموو عەرەب وەک گەورە ڕێزدار ناوی دەهێنن، هەروەک دوو گەلی ڕەسەن پێکەوە گرێدراون، هیچ کاتێک ڕۆژێک کوشتن ڕێگهیەک نەبووە بۆ چارەسەرکردنی هەندێک کێشەی نێوانمان، ئەگەر ڕوویدایە ئەم ئەزموونە سی ساڵەیەی کوشتن چارەسەی مەسەلەی کوردی نەکردوە، بەڵکو زیاتر ئاڵۆزی کردوە حکومەتی ئێراقی بەرپرسیارێتی بنەڕەتی نوێبوونەوەی شەڕە لە باکوری ئێراق -کوردستانە نەک کوردەکان کە داوای مافەکانی خۆیان دەکەن.
گومانی تێدانیە؛ دروستکردنی فەرمانڕەوایەتی دیموکراتی و قەدەغەکردنی فەرمانی لە ناکاو، ئازادکردنی دیموکراتی سیاسی، نەهێشتنی پلانی ناکۆک لەگەڵ مافی مرۆڤ، دەبێتە هۆی دۆزینەوەی تەوەرێکی چالاک، دەووری مەسەلەی کوردی داوە، چارەسەرێكی بۆ دەدۆزێتەوە لەبەر ئەوەی فەرمانڕەوایی دیموکراتی ڕاست، بێ توانا نیە لە چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان وەک چارەسەرکردنی مەسەلەی کورد لە ئێراق.
بۆ ئامادەکردنی ئەم بابەتە سود بینراوە لە کتێبی ” عێراق لێکۆڵینەوەیەک لە مێژووە سیاسییەکەی، پارت و ڕێکخراوەکان لە 2005-1908 نووسینی محمەد ظاظا وەرگێرانی: ئامانج نیعمەت”