“ئه‌وه‌ی به‌گشتی ده‌كرێ بگوترێ، ده‌كرێ به ڕوونی بگوترێ و ئه‌وه‌ی مرۆڤ نه‌توانێ له‌باره‌یه‌وه بدوێ پێویسته لێی بێده‌نگ بێت”“ڤینگنشتاین”
له ئه‌سینای دێریندا؛ جگه له “ئاگۆرا” ئارگۆمێنت و گفتوگۆ و دیالۆگی هزری تێدا ده‌كرا، وا باو بوو له سه‌رتاشخانه‌كاندا زۆرترین قسه‌وباسی ڕۆژ بكرێت، به‌جۆرێك ته‌واوی هه‌واڵه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌وێوه ده‌گه‌یشتنه هاووڵاتیان، قسه‌كردن و زۆر بڵێێییه‌كی زیاد له سنوور ده‌رچوو له سه‌رتاشخانه‌كان ده‌كرا، ڕۆژێك ئه‌رخێلاوسی پاشای ماسیدۆن (399-413 پ.ز) ده‌چێته لای سه‌رتاشێك بۆ سه‌ر چاككردن، سه‌رتاشه‌كه لێی ده‌پرسێت چۆن سه‌رت بۆ چاك بكه‌م؟ ئه‌رخێلاوس به مۆنییه‌كه‌وه وه‌ڵام ده‌داته‌وه: به بێده‌نگی. سه‌رتاشخانه‌كان شوێن و پێگه‌ی توێژه جیاكان بوو، گرنگترین و نوێترینه‌كانی باسه‌كان له‌وێ ده‌ست ده‌كه‌وت.
له نه‌ریتی كورده‌واری و لای توێژه ڕوواڵه‌تگه‌راكه چایخانه و حه‌مامی ژنان وه‌ك میتافۆڕ بۆ شوێنی فه‌وزا و قه‌ره‌باڵغی زۆر و شوێنێك به‌كار دێت كه‌س به كه‌س نیه و قسه‌ی زۆری تێدا ده‌كرێت، به جۆرێك بووه‌ته پێگه‌یه‌كی سیمبولی بۆ مرۆڤی به‌رباد و قسه‌ی نا لۆژیكی و نا واقیعی و مرۆڤی ده‌ست به‌تاڵ، هه‌تا بووه‌ته ئاسانترین تۆمه‌تێك، بیبه‌خشیته‌وه به‌وانی دیكه و پێی بڵێیت كه‌سێكی ده‌ست به‌تاڵ و بێكاره، هه‌تا خۆت و ئه‌و قسه و وشانه‌ی له‌وێ له‌گه‌ڵ كه‌سێك ده‌یگۆڕیته‌وه و گفتوگۆی ده‌كه‌یت، به‌وه‌ی ئه‌مه قسه‌ی چایخانه‌یه و یان به‌رده‌وام له چایخانه كه‌وتووه، وه‌ك بڵێی هه‌ر گفتوگۆیه‌ك له‌وێ بكرێت ته‌بیعه‌تی شوێنه‌كه و فه‌وزا و قه‌ره‌باڵغییه‌كه‌ی وایكردووه نه‌گات به كه‌سی به‌رامبه‌رت و ده‌گوترێت: قسه‌ی چایخانه و هه‌واڵی چایخانه و له‌و چایخانه باسی لێوه ده‌كرا. له بنه‌ڕه‌تدا قسه‌ی لۆجیكی و گفتوگۆی دروست له هه‌موو شوێن و جێگه و پێگه‌یه‌ك ده‌كرێت، پێش مه‌رجی هیچ گفتوگۆیه‌كیش نییه بیكاته واجب، ده‌بێ له شوێنێكی هێمن و كپدا قسه بكرێت. به‌ڵام زۆرینه‌ی گفتوگۆی شوێنی قه‌ره‌باڵغ و ژاوه‌ژاو شوێنی گفتوگۆی ڕژد نییه، به‌و بیانووه‌ی به ئارامی ئایدیاكان ناگه‌نه یه‌ك و درێژه‌ی پێ نادرێت.
ئه‌مڕۆكه پانتاییه‌كانی زۆر بڵێیی و قسه‌كردن فراوانتره له پانتایی چایخانه و كافێ، یان ئه‌گه‌ر بڕیار بێت ته‌نها چایخانه مرۆڤی زۆر بڵێ و قسه‌كه‌ری تێدا بێت، فه‌وزا و ژاوه‌ژاو بێت، ئه‌وا هه‌موو شوێنێك بووه‌ته چایخانه و پانتایی بۆ مرۆڤی زۆر بڵێ، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر كورسی ناو پاسێكیشدا هه‌یه گه‌ر وه‌ك بچوكترین پانتایی وه‌ری بگرین. هه‌میشه له‌و جێگه‌یانه‌دا به زۆر ده‌هێندرێیته قسه یان ناچار به گوێ گرتن ده‌كرێیت بۆ موعانات و موكه‌سه‌راتی ئه‌وانی دیكه، مرۆڤی زۆر بڵێ و عه‌وامگه‌ر هه‌رگیز له‌به‌ر گرنگی بابه‌تێك قسه ناكات، به‌ڵكو له‌به‌ر هه‌بوونی پانتاییه‌ك و هه‌بوونی گوێگرێك قسه ده‌كات، ئیدی بۆی گرنگ نییه قسه‌كه چییه و چۆنه، وه‌ك نیشانه‌یش ئه‌وانه‌ی زۆر بڵێین هه‌میشه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه قسه ده‌كه‌ن لێی نازانن، تێی نه‌گه‌یشتوون. ئه‌م پرۆسێسی تێنه‌گه‌یشتنه زیاتر واده‌كات زیاتر له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌تێك قسه بكه‌ن ناچار به‌گوێگرتنت ده‌كه‌ن، زۆر ده‌ڵێت نه‌ك له‌به‌ر خاتری ئه‌وه‌ی په‌یامێك بگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنێك هه‌یه ده‌توانێ تیایدا قسه بكات، مادام ئه‌و ئازادییه هه‌یه و بێ سانسۆر په‌خش ده‌كات مادام گوێیه‌ك بۆ گوێگرتن هه‌یه نابێ به فیڕۆی بدات، د‌رك به‌وه ده‌كات پێویسته قسه بكات. له هه‌ركوێ و هه‌رچی بڵێت بایه‌خی نیه و چونكه له‌سه‌ر بنه‌مای گرنگی قسه‌كردن قسه نه‌كراوه و ته‌نها له‌به‌ر هه‌بوونی پانتاییه‌كه بووه.
له‌گه‌ڵ دروستبوونی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی قسه‌كردنه‌كان دووجار زۆر ده‌بن، جارێك پۆست و گفتوگۆ و له‌ناو دونیا مه‌جازییه‌كه‌دا و جارێكی دیكه هه‌مان بابه‌ت قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه له دونیا واقیعه‌كه‌دا، ئه‌ركه‌كه دووجار گران ده‌بێت بۆ كه‌سێك گه‌ر هاوڕێیه‌كی له دونیا مه‌جازییه‌كه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وێدا هه‌بێ و زۆر بڵێ بێت، ئه‌وانه‌ی زۆر بڵێین؛ به‌رده‌وام زه‌ینیان په‌رته، زاكیره‌یان كورت مه‌ودا و كاڵ و كرچه، مرۆڤی شپرز و بڵاون، ئه‌وه‌ی دێته زاكیره‌ی به خێرایی ده‌ڕوات ئه‌وانه‌ی میمۆرییه‌كی جێگیریان هه‌یه ده‌زانن چی‌یان وتوه، جارێكی دیكه نایڵێته‌وه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی زۆر بڵێین نازانن چی ده‌ڵێن، بۆیه به‌و جۆره به‌رده‌وام هه‌ر ده‌ڵێن و زۆرینه‌ی وتنه‌كه‌شیان دووباره و ده باره‌ن چونكه بیری چووه‌ته‌وه چی وتوه.
له ده‌روونشیكاری “جاك لاكان” چه‌مكی “parole” ی فه‌ڕه‌نسی له هه‌نێك كۆنتێكستدا كراوه به “ووشه” و له هه‌ندێكی دیكه‌دا “قسه” ی له به‌رانبه‌ردا بۆ دانراوه چونكه وه‌رگێڕانی كتومتی وشه‌كه بۆ زمانی ئینگلیزی ئاسته‌مه، به‌ڵام “لاكان” له په‌نجاكانی ساڵانی ڕابردوودا له “دیسكۆرسه‌كانی ڕۆما” زیاتر ده‌رباره‌ی چه‌مكه‌كه دواوه، به‌ڵام لاكان قسه‌كردن (وتن- زۆر بڵێی) له نێوان ووشه و زمان داناوه، له ده‌روونشیكاریدا قسه كردن پێگه و گرنگی تایبه‌تی هه‌یه و “لاكان” له‌سه‌ر سێ ئاستی “ئه‌نثرۆپۆلۆجیا و تیۆلۆژیا و میتافێزیك” كاری له‌سه‌ر كردووه.
له ئه‌نثرۆپۆلۆژیا-مرۆڤناسیدا قسه كردن ته‌نها وه‌زیفه‌ی ئاڵۆگۆڕكردنی ڕه‌مزه‌كانه، فرۆیدیش له لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه داوه قسه‌كردن به‌خشینه‌وه‌ی ڕه‌مزه‌كانه، لینكی په‌یوه‌ندی نێوان ئێمه و ئه‌وانی دیكه‌یه. به گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌سیحییه‌ت و ته‌ورات و ئایینه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان لای “لاكان” له تیۆلۆژیا-خواناسیدا قسه ته‌نها وه‌زیفه‌ی پاڕانه‌وه‌یه له خالق.
له‌وان گرنگتر و له مێتافیزیكدا “لاكان” زیاتر كاری له‌سه‌ر قسه كردووه و زۆر بڵێی و قسه‌كردنی دابه‌شی دوو جۆر كردووه: “قسه‌ی پڕ و قسه‌ی به‌تاڵ-بۆش” قسه‌ی پڕ (كامل) و ته‌واو ڕه‌هه‌ندێكی لۆجیكی و زمانه‌وانی هه‌یه ڕه‌وانبێژییه‌كی ڕوون و ڕه‌وان و پڕ واتایه، پاڵنه‌ری وتنی هه‌قیقه‌ته و ڕاستییه ده‌رباره‌ی ئه‌و شته‌ی لێوه‌ی ئه‌دوێین، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا قسه‌ی به‌تاڵ-بۆش، ڕه‌هه‌ندێكی فه‌نتازی هه‌یه و هیچ ده‌لاله‌تێكی لۆجیكی و تێگه‌یشتن و مانای تێدا نییه و پاڵنه‌ره‌كه‌یشی بۆش و به‌تاڵه و هیچ شتێكی له پشته‌وه نییه ته‌نها زۆر بڵێییه و ئه‌وانه‌ی ده‌وترێت ته‌نها له فه‌نتازیای قسه‌كه‌ره‌كه‌دا دروست ده‌كرێت و ده‌رده‌بڕدرێت. بۆیه هه‌میشه ئه‌وانه‌ی زۆر بڵێن نازانن چی ده‌ڵێن و به‌رده‌وامیشن له‌سه‌ر زۆر بڵێیی. لای “لاكان” قسه تاكه كلیلی گه‌یشتنه به هه‌قیقه‌ت و قسه به‌رده‌وام له ژێرچاودێری ئاگایدایه. به‌م پێیه مرۆڤی زۆر بڵێ كه‌سێكه به‌رده‌وام له‌ناو فه‌نتازیادایه، هه‌موو ئه‌و چیرۆكانه‌ی له پشتی قسه‌كانییه‌وه دێن، چیرۆكی نا واقیعی و دروستكراوی خه‌یاڵی خۆیه‌تی، ڕوونتر؛ مرۆڤێكه به‌رده‌وام له‌ناو یه‌ك بازنه‌ی وه‌همدا ده‌سوڕێته‌وه.
لای نیچه مرۆڤی گه‌مژه “كه‌سێكه، به‌بێ ئه‌وه‌ی داوای هیچت لێ كردبێت ته‌داخول ده‌كات”. مرۆڤی زۆر بڵێ مرۆڤێكی گه‌مژه و بان گه‌مژه‌یشه جگه له‌وه‌ی كه داوای هیچی لێ ناكه‌یت، داواكاریت تێ بگات كه‌مترین قسه بكات، له كورتی بیبڕێته‌وه و بڵێیت “زۆر گوتن، بێده‌نگی جوانه” به‌ڵام ئه‌و هه‌ر به‌رده‌وامه و شت گه‌لێك ده‌ڵێت ناگرنگ و نا پێویستن، مرۆڤی زۆر بڵێ سه‌ركوتكه‌ر و چه‌پێنراوی قسه نین، قسه نه‌كردن و ده‌ربڕینی بۆ چوونیان لێ قه‌ده‌غه و سانسۆر نه‌كراوه، تێیاندا نه چه‌پێنراوه تا له چركه‌ساتێكدا بۆی بلوێت قسه بكات، به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو ئه‌وانه‌ی زۆر بڵێن ڕێز لێ گیراوترین مرۆڤن له‌لایه‌ن ئه‌وانی دیكه‌وه، چونكه هه‌ركات و ساتێك قسه ده‌كه‌ن به‌ڵێ یان بۆ ده‌كرێت و ئه‌ویش پێی وانیه زۆر بڵێیه و وا ده‌زانێ قسه‌كانی سه‌رنجڕاكێش و ده‌گمه‌ن و توحفه و نه‌گوتراو و نوێین، زۆرینه‌مان له‌به‌رانبه‌ر مرۆڤی زۆر بڵێ دا ڕووگیر و شه‌رم هێنین ناتوانین به ڕاسته‌وخۆ پێی بڵێین: تكایه بێده‌نگ، قسه‌كانت پوچن. ئه‌و وێنه‌یی مرۆڤی زۆر بڵێ له‌سه‌ر دروست ده‌بێت وا ده‌كات كه‌سی دیكه متمانه به قسه‌كانی نه‌كات گه‌ر ڕۆژێكیش بیه‌وێت ده‌رباره‌ی بابه‌تێكی جدی بدوێت. مرۆڤی زۆر بڵێ به‌رده‌وام له‌و شتانه ئه‌دوێت هیچی لێ نازانێت.