نه‌بوونی كیان و قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی كوردی وایكردووه تیشك بخه‌یته سه‌ر هه‌ر گۆشه‌یه‌كی ئه‌م جیهانه له كه‌لێنێكی له بیر كراودا كوردی تیادا ده‌بینی، یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر كوردی تیادایه و خاوه‌نی پۆست و جێگه و نازناون شانشینی ئه‌رده‌نه كه به داخه‌وه زۆربه‌مان لێیان بێ ئاگاین و زانیاریمان نیه سه‌باره‌ت به‌و كوردانه كه ئه‌وه‌ش هۆكاری زۆری هه‌یه و باسێكی جیاوازه له‌م باسه‌مان.
له‌م به‌دواداچوونه‌مدا ده‌مه‌وێت به شێوه‌یه‌كی كورت و پوخت تیشك بخه‌مه سه‌ر كورده‌كانی ئه‌و وڵاته و خوێنه‌ری كورد زوبان ئاشنا بكه‌م به مێژووی كورد له شانشینی ئه‌رده‌ن له ڕووی ژماره و دابه‌شبوونیان له وڵاته‌كه‌دا و گرنگترین ئه‌و پۆستانه‌ی كه به‌ڕێوه‌یان بردووه و كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی كورد له‌و وڵاته و بنه‌ماڵه كوردیه‌كان و ڕێكخراو‌و كۆمه‌ڵه كوردیه‌كانی وڵاتی ئه‌رده‌ن.
مێژووی كورد له شانشینی ئه‌رده‌ن
سه‌رچاوه مێژوویه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌تای نیشته‌جێ بوونی كورد له وڵاتی ئه‌رده‌ن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئه‌یووبیه‌كان و به تایبه‌تتر سه‌رده‌می سوڵتان سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یووبی كه نزیكه‌ی (900) ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌كات.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له سوپاكه‌ی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یووبی له كورده‌كان پێكهاتبوو هه‌ر ئه‌و سه‌ربازانه‌ش بوون كه له شاره‌كانی ئه‌رده‌ن و فه‌له‌ستین و زۆر له‌و جێگایه‌نه‌دا نیشته‌جێ بوون كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌یووبیه‌كان تیایدا حوكمڕان بوون .
هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه مێژووییه‌كان كۆچی كورد بۆ وڵاتی ئه‌رده‌ن و نیشته‌جێبوونیان بۆ چوار قۆناغ دابه‌ش ده‌كه‌ن:
قۆناغی یه‌كه‌م : سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئه‌یووبیه‌كان .
قۆناغی دووه‌م : سه‌رده‌می عوسمانیه‌كان كه كورد به‌ره‌و وڵاتی ئه‌رده‌ن چوونه‌و تیایدا نیشته‌جێ بوونه .
قۆناغی سێیه‌م : كۆچی ئه‌و پیشه‌وه‌رانه بووه كه له قۆناغه جیاجیاكاندا و له شوێنه جیاوازه‌كانی كوردستانه‌وه به‌ره‌و وڵاتی ئه‌رده‌ن چوونه و تیایدا نیشته‌جێ بوونه و ماونه‌ته‌وه .
قۆناغی چواره‌م : دوای شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران له باكوری كوردستان و له ناوبردنی شۆڕشه‌كه له‌لایه‌ن كه‌مالیسته‌كانی توركیاوه به‌شێكی زۆری كورد ڕوویان له وڵاتی ئه‌رده‌ن كردووه و تیایدا نیشته‌جێ بوونه.
كورده‌كان ڕۆڵێكی به‌رچاویان بینیوه له دروستكردن و ڕێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا دوای ده‌ركردنی سوپای عوسمانی له كۆتایی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا، هه‌روه‌ها كاتێك له ساڵی 1920 ئه‌میر (عبدالله كوڕی حوسین) گه‌ڕایه‌وه بۆ وڵاته‌كه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن دوو ئه‌فسه‌ری كورده‌وه پێشوازی لێكرا ئه‌وانیش (خلیل به‌كر زازایی) و (نورالدین به‌رزنجی) بوو.
ئاماری كورد نیشته‌جێ بوون و شوێنه‌واری كورد له وڵاتی ئه‌رده‌ن
كورده‌كان له شانشینی ئه‌رده‌ن جێگه‌یه‌كی دیاریكراویان نیه یاخود له ناوچه‌یه‌كی جوگرافی دیاریكراودا نیشته‌جێ نه‌بوونه به‌ڵكو به سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته‌دا دابه‌ش بوونه، له شاره گه‌وره‌كانی ( عه‌ممان و زه‌رقا و جه‌ره‌ش و سه‌ڵت )به زۆری نیشته‌جێن و دیارن وه به كۆنترین ئه‌و خێڵانه داده‌نرێن كه له وڵاتی ئه‌رده‌ندا نیشته‌جێ بوونه و له خێڵه كۆچه‌ریه‌كان ئه‌ژمار ناكرێن چونكه زۆربه‌ی دانیشتوانی شانشینی ئه‌رده‌ن له خێڵه كۆچه‌ریه‌كان پێك دێن.
ئامارێكی فه‌رمی به‌رده‌ست نیه كه ژماره‌ی كورده‌كان له وڵاتی ئه‌رده‌ن دیاری بكات به‌ڵام زۆربه‌ی ئاماره نافه‌رمیه‌كان و ئاماری ڕێكخراوه كوردیه‌كان ژماره‌یان به نزیكه‌ی (80 – 100) هه‌زار كه‌س دیاری ده‌كه‌ن.
له هه‌ر شار و شارۆچكه‌یه‌كی ئه‌رده‌ندا بگه‌ڕێیت ده‌یان تابلۆ سه‌رنجت ڕاده‌كێشێت كه ناوی كوردی به‌سه‌ره‌وه‌یه، به‌ڵام دیارترین و گه‌وره‌ترین شوێنه‌وار گه‌ڕه‌كی كورده‌كان (حاره الاكراد)ه له شاری سه‌ڵت كه به شوێنه‌وارێكی مێژوویی بۆ كورد ئه‌ژمار ده‌كرێت و تا ئێستاش زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن و به‌شێكیش له‌و كوردانه چوونه‌ته فه‌له‌ستین و ئێستا له شاری قودس نیشته‌جێن هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌شه كه په‌یوه‌ندیه‌كی توند له نێوان كوردانی ئه‌رده‌ن و كورده‌كانی شاری قودسدا هه‌یه .
له زۆر جێگه‌ی تریشدا شوێنه‌واری كورد ده‌بینرێت له دیارترینی ئه‌و شوێنه‌وارانه، قه‌ڵای (عه‌جلون) له سه‌ر لوتكه‌ی شاخی (عوف)ه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵی (1148) ده‌گه‌ڕێته‌وه تا ئێستاش ماو‌ه‌و به شوێنه‌وارێكی كوردی له تۆماره ڕه‌سمیه‌كانی ئه‌رده‌ندا تۆمار كراوه .
مزگه‌وتی گه‌وره‌ی (عه‌جلون ) كه له ساڵی (1247) دروستكراوه، ئه‌مه جگه له زۆر جێگه‌ی تر كه تا ئێستا له‌و وڵاته‌دا و له تۆماره فه‌رمیه‌كاندا به ناوی كورده‌وه تۆماركراون .
كه‌سایه‌تیه كوردیه‌كانی ئه‌رده‌ن
كورده‌كانی شانشینی ئه‌رده‌ن له زۆر كایه‌ی سیاسی و ئاینی و ڕۆشنبیری ئه‌و وڵاته‌دا ڕۆڵیان بینیوه و دیار بوونه به‌ڵام خاڵێكی زۆر گرنگ هه‌یه كه كورده‌كانی ئه‌رده‌ن له زۆر جێگه‌ی تر جیا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه له هه‌ر پێگه‌یه‌كدا كاریان كردبێت نازناوی كوردیان وه‌ك پاشگرێك بۆ ناوه‌كانیان به‌كارهێناوه كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ دڵسۆزیان به‌رامبه‌ر به كوردستان.
له‌م باسه‌دا ته‌نها ناو‌و پێگه‌ی چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی كوردی ئه‌رده‌ن باس ده‌كه‌م له‌به‌ر زۆری ئه‌و كه‌سایه‌تیانه ئه‌گه‌ر باسی هه‌مووان بكرێت به چه‌ند په‌رتوكێكی زۆر گه‌وره‌ش ناتوانرێت بنوسرێته‌وه.
یه‌كه‌م: (سعد محمد جمعه الایوبی الكردی ) كه‌سایه‌تیه‌كی ناسراوی وڵاتی ئه‌رده‌ن بووه و له ساڵی (1967) بووه‌ته سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته بۆ ماوه‌ی دوو خول دوا به دوای یه‌ك، جگه له‌وه‌ی له ساڵی (1947- 1979) كه ده‌كاته سی و دوو ساڵی ته‌واو ئه‌مینداری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌رده‌ن بووه، هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تیه‌كی ئه‌ده‌بیش بووه و چه‌ندین كتێبی به زمانی عه‌ره‌بی نووسیوه وه‌خاوه‌نی ڕۆژنامه‌ی (الحق)یش بووه.
هەروەها یه‌كێك له كوڕه‌كانیشی به ناوی (زه‌ید) هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ (عائیشه)ی خوشكی (شا عبدالله) ی ئه‌رده‌ن كردووه كه ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی به‌ستنی پردێكی په‌یوه‌ندی به‌هێز له نێوان كورده‌كان و بنه‌ماڵه‌ی شای ئه‌رده‌ندا، جگه له‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی (جمعه) به یه‌كێك له بنه‌ماڵه ناسراوه‌كانی ئه‌رده‌ن داده‌نرێن.
دووه‌م: (عبدالرحمن الكردی ) ناوێكی ناسراوی شانشینی ئه‌رده‌نه كه دامه‌زرێنه‌ری یه‌كه‌م خانه‌ی چاپ و بڵاوكرنه‌وه بووه له‌و وڵاته‌دا له ساڵی (1954) به ناوی (شركه الگباعه الحدیپه) كه یه‌كه‌م خانه‌ی چاپ بوو له وڵاتی ئه‌رده‌ندا دامه‌زرا و تا ساڵی (1957) به‌رده‌وام بوو له كاركردن كه سیازده په‌رتووكی تیادا چاپ و بڵاو كرایه‌وه، هه‌روه‌ها گۆڤارێكی هه‌فتانه‌شی هه‌ر له‌و ناوه‌نده بڵاوده‌كرده‌وه به ناوی (الاردن الجدید) وه‌خاوه‌نی چه‌ند كتێبێكیشه، له‌م ڕوه‌شه‌وه كورده‌كان له ئه‌رده‌ن به پێشه‌نگی ڕۆشنبیری و ئه‌ده‌بی وڵاته‌كه ئه‌ژمار ده‌كرێن.
سێیه‌م : (علی سیدۆ الكردی) كه‌سایه‌تیه‌كی تری ناسراوی كورده له وڵاتی ئه‌رده‌ن و سه‌رمایه‌دارێكی گه‌وره‌ی ئه‌و وڵاته‌یه، یه‌كه‌م هاوڵاتی ئه‌رده‌نی بووه كه له ساڵی (1928) بووه‌ته خاوه‌نی بڕوانامه‌ی زانكۆ له زانكۆی ئه‌مریكی له لوبنان، وه به یه‌كه‌م كه‌سیش داده‌نڕێت كه ماتۆڕی بردوه‌ته وڵاته‌كه‌وه.
له كایه‌ی سیاسیش‌دا ڕۆڵی گرنگی گێڕاوه، له‌وانه باڵیۆزی ئه‌رده‌ن بووه له وڵاته‌كانی ” لوبنان، سعودیه، ئه‌مریكا، یه‌مه‌ن، توركیا ” .
نووسه‌ری كتێبی (من عمان الی العمادیه) او (رحله فی كردستان الجنوبیه ) له عه‌مانه‌وه بۆ ئامێدی یاخود گه‌شتێك به كوردستانی باشوردا كه ساڵی 1934 نووسیویه‌تی و ساڵی 1999 دووباره له چاپ دراوه‌ته‌وه .
هه‌روه‌ها فه‌رهه‌نگێكی ” كوردی – عه‌ره‌بی ” له ساڵی 1985 نووسیوه .
چواره‌م : (دكتۆر اشرف الكردی) ناوێكی تری دیاری كوردیه نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی وڵاتی ئه‌رده‌ن به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی ته‌واوی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌كه‌ش، دكتۆری تایبه‌تی سه‌رۆكی فه‌له‌ستینی (یاسر عه‌رفات ) تا كۆچی دوایی له گه‌ڵیدا بووه، له ساڵی 1997 بووه‌ته وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌رده‌ن، له ساڵی ” 1984- 1993″ ئه‌مینداری گشتی ته‌ندروستكارانی عه‌ره‌ب بووه به‌شی خانه‌كانی مێشك.
ئه‌مانه چه‌ند نموونه‌یه‌ك بوون له‌و سه‌دان كه‌سایه‌تیه ناسراوه كوردیانه‌ی ئه‌رده‌ن، جگه له‌م بوارانه‌ش له بواری سه‌ربازی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و ڕۆشنبیریشدا ده‌یان كه‌سایه‌تی كورد له ئه‌رده‌ن ناویان ده‌هێنرێت و بوونیان هه‌یه تا ئێستاش.
عه‌شیره‌ت و بنه‌ماڵه كوردیه‌كانی ئه‌رده‌ن
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی وه‌ك سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كان دابه‌شی سه‌ر بنه‌ماڵه و عه‌شیره‌ته‌كان بووه، كورده‌كانی ئه‌رده‌نیش كه به‌سه‌رانسه‌ری وڵاتی ئه‌رده‌ندا دابه‌ش بوونه هه‌ریه‌كه و سه‌ر به عه‌شیره‌ت و بنه‌ماڵه‌یه‌كه، كه وه‌ك نازناویش به‌كاری دێنن لێره‌دا ته‌نها ناوی ئه‌و بنه‌ماڵه و عه‌شیره‌تانه ده‌خه‌مه به‌رچاوی خوێنه‌ر كه دیارترینیانن.
عه‌شیره‌ته‌كان ” ئه‌یووبی، بابانی، هه‌ركی، زێباری، كیكی، شێخانی، به‌رزنجی، زازایی، ئاغائۆمه‌ری، ئاڵاڕه‌شی، باراوی”
بنه‌ماڵه‌كان زۆرن به‌ڵام دیارترینیان بریتین له ” سیدۆ كوردی، به‌رازی، به‌درخانی، بروسك، ئیزولی، جحێفه، قومه‌یری، دیاربكری، سوه‌یره‌كی، ماردینی”.
ده‌یان بنه‌ماڵه‌ی تریش هه‌ن كه پاشگری كوردی به ناوه‌كانیانه‌وه ده‌بینرێت.
چالاكیه ڕۆشنبیری و ئاینی و ئابوریه‌كان
كوردانی ئه‌رده‌ن هه‌میشه ویستوویانه پارێزگاری له كلتور و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان بكه‌ن له‌و پێناوه‌شدا هه‌وڵی زۆریانداوه، له بواره ڕۆشنبیری و ئاینیه‌كاندا یاخود له بواری ئابووریدا كه توانیویانه جێ ده‌ستیان بكه‌نه‌وه و ناوی كورد له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ڕۆشنبیری و ئاینی و ئابوری وڵاته‌كه‌دا بنه‌خشێنن لێره‌دا چه‌ند نموونه‌یه‌ك باس ده‌كه‌ین.
یه‌كه‌م: (ته‌ریقه‌تی شازلی ) ڕێبازێكی سۆفیگه‌ریه كه له وڵاتی ئه‌رده‌ندا زۆر به‌ربڵاوه و خاوه‌نی ده‌یان هه‌زار شوێنكه‌وتووه و به‌ده‌یان مزگه‌وت و خانه‌قا و ته‌كیه‌یان هه‌یه له سه‌رانسه‌ری وڵاتی ئه‌رده‌ندا، دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م ته‌ریقه‌ته له وڵاتی ئه‌رده‌ن (شێخ محمد سعید كوردی)یه كه كه‌سایه‌تیه‌كی كوردیه و خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی گه‌وره بووه له ئه‌رده‌ن ئێستاش كوڕانی شێخ محمد له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌رده‌نه‌وه زۆر جێگه بایه‌خن، له ڕێگه‌ی ئه‌م ته‌ریقه‌ته سۆفیه‌وه كورد ڕۆڵێكی گه‌وره له بواری ئاینیدا له وڵاتی ئه‌رده‌ن بینیوه.
دووه‌م: له بواری (ڕۆشنبیری) پێبه‌پێی پێشكه‌وتنی ڕۆشنبیری له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا وڵاتی ئه‌رده‌نیش هه‌نگاوی له‌و بواره‌دا ناوه، كورده‌كانی ئه‌رده‌ن توانیویانه له‌م بواره‌شدا پێشه‌نگ بن و ڕۆڵێكی كارایان هه‌بێ،چه‌ندین ئه‌كته‌ری سینه‌مایی و شانۆیی ئه‌و وڵاته كوردن، له ئێستاشدا تیپێكی هونه‌ری تایبه‌تیان دامه‌زراندووه به ناوی (تیپی هونه‌ریی كوردی ڕۆژ) كه ڕۆڵێكی كارایان هه‌یه بۆ ناساندنی هونه‌ری كوردی به هاونیشتمانیانی ئه‌رده‌ن به تایبه‌تی بۆ یادكردنه‌وه‌ی بۆنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردی كه تیایدا چه‌ندین چالاكی له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئه‌رده‌ن پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
سێیه‌م: له بواری ئابووریشدا جێگه ده‌ستی كورد به ئابووری وڵاتی ئه‌رده‌نه‌وه زۆر دیار و جێ ئاماژه‌یه ناوێكی پرشنگدار له مێژووی ئه‌رده‌ندا هه‌یه ئه‌ویش (حسنی سه‌یدۆ كوردی)یه ئابوریناسێكی خاوه‌ن ئه‌زموون و دامه‌زرێنه‌ری بانكی ئه‌رده‌ن كه ئه‌م بانكه خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به وڵاتی ئه‌رده‌ن و هاونیشتمانیانی كردووه له ڕووی وه‌به‌رهێنان و به‌گه‌رخستنی سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌كی له وڵاته‌كه‌دا كه تا ئێستاش به‌رده‌وامه، بۆیه ده‌كرێ بڵێین له ڕووی ئابووریشه‌وه كورد خاوه‌نی شانازیه بۆ ئه‌رده‌ن.
ڕێكخراو و كۆمه‌ڵه كوردیه‌كانی ئه‌رده‌ن
وڵاتی ئه‌رده‌ن وڵاتێكی شانشینی په‌رله‌مانیه ڕێگه به كردنه‌وه‌ی ڕێكخراو‌و كۆمه‌ڵه كلتوریه‌كان ده‌دات بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و نه‌ته‌وه و بۆچوونه جیاوازانه‌ی له‌و وڵاته‌دا ده‌ژین، له‌و لایه‌نه‌شه‌وه كورده‌كانی ئه‌رده‌ن خاوه‌نی چه‌ند ڕێكخراو و كۆمه‌ڵه‌یه‌كن كه ئامانجیان خزمه‌تكردنی كوردانی وڵاته‌كه و پاراستنی كه‌لتور و زمانی كوردیه، هه‌روه‌ها ناساندنی بۆنه نیشتمانیه كوردیه‌كانه به ڕۆڵه‌كانی كوردی ئه‌و وڵاته به تایبه‌ت یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی نه‌ورۆز كه هه‌موو ساڵێك كوردانی ئه‌رده‌ن ئه‌و ڕۆژه یاد ده‌كه‌نه‌وه و زۆر گرنگی پێده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێكخراو‌و كۆمه‌ڵه كوردیانه بوونه‌ته هۆی دروستكردنی پردێكی په‌یوه‌ندیش له نێوان كوردانی ئه‌رده‌ن و نه‌ته‌وه‌كانی تر، له دیارترین ئه‌و ڕێكخراو‌و كۆمه‌ڵانه.
یه‌كه‌م : ( ڕێكخراوی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یووبی خێرخوازی كوردی )، ئه‌م ڕێكخراوه له ساڵی 1970 له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاته دروستكرا (سعد جمعه كوردی)، ئامانجی ڕێكخراوه‌كه جگه له‌وه‌ی خێرخوازیه چه‌ندین چالاكی ڕۆشبیری و هونه‌ریش پێشكه‌ش ده‌كات و تا ئێستاش به‌رده‌وامه له كار بنكه‌ی سه‌ره‌كیان له شاری عه‌ممانی پایته‌خته و چه‌ندین لقیان له شاره‌كانی تریش هه‌یه وه به یه‌كێك له ڕێكخراوه به ناوبانگه‌كانی ئه‌و وڵاته ئه‌ژمار ده‌كرێت .
دووه‌م : (ڕێكخراوی ڕۆشنبیری كوردی ئه‌رده‌ن) له ساڵی (2012) له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ند گه‌نجێكی كورد دروستكرا ئامانج لێی ناساندی كلتور و مێژووی كورده به تازه پێگه‌یشتوانی كورد له ئه‌رده‌ن و پاراستنی ئاكاری كوردی تا له فه‌وتان و له ناوچوون پارێزراو بێت ، لقیان له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی وڵات‌دا ده‌بینرێت .
سێیه‌م: (كۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی خۆبه‌خشی كوردی) ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ش له ساڵی (2018) له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵه گه‌نجێك دروست بوو كه ئامانجیان كۆكردنه‌وه و دابه‌ش كردنی كۆمه‌ك و یارمه‌تیه بۆ بنه‌ماڵه هه‌ژاره‌كان، هه‌روه‌ها له چاپدان و بڵاوكراوه بۆ ئه‌و نووسه‌ره كوردیانه‌ی باری داراییان لاوازه و ناتوانن به‌رهه‌مه‌كانیان بڵاو بكه‌نه‌وه، له‌م بواره‌شدا ڕۆڵێكی كارا و به‌رچاویان بینیوه.
له كۆتاییدا ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت كورده‌كانی ئه‌رده‌ن سه‌رجه‌میان موسوڵمانن و سه‌ر مه‌زهه‌بی سونه‌ن، توێژینه‌وه‌و به دواداچوون بۆ كوردانی وڵاتی ئه‌رده‌ن و ڕۆڵیان له‌و وڵاته‌دا زۆر زیاتر هه‌ڵده‌گرێت كه لێره‌دا باس بكرێت وه ناتوانرێت به نووسینی بابه‌تێك حه‌قی ته‌واویان پێ بدرێت.
زۆر گرنگه حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ڕاگه‌یاندنه‌كان ئاوڕێك له‌م لایه‌نه بده‌نه‌وه و مێژوو كلتوری نه‌ته‌وه‌كه‌مان كه له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان هه‌یه له فه‌وتان و له‌ناوچوون بپارێزن ئه‌گه‌ر هه‌ر هیچ نه‌بێت له ڕێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كه‌وه پردێكی په‌یوه‌ندی دروست بكرێته‌وه بۆ كورده‌كان هه‌موو كوردانی ده‌ره‌وه به چاوی هیواوه ئومێده‌وه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانن.
هیوادارم توانیبێتم تیشكم خستبێته سه‌ر گۆشه‌یه‌كی له‌بیر كراوی مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و ئه‌م دیراسه‌یه ڕێگه ڕۆشنكه‌ره‌وه‌یه‌ك بێت بۆ زیاتر به‌دواداچوون و گه‌ڕان بۆ كوردانی دوور له نیشتمان.
پشت به خوا ئه‌م زنجیره باسه له كوردانی دوور له نیشتمان به‌رده‌وامی ده‌بێت كه تیایدا باسی كورده‌كانی (فه‌له‌ستین – كورده جوله‌كه‌كان – كوردانی میسر و لوبنان و یه‌مه‌ن و سودان و زۆر جێگه‌ی تر ده‌كه‌ین )
سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م باسه:
1-النوادر السلطانیة والمحاسن الیوسفیة (لبهاءالدین ابن شداد)
2-الاكراد الاردنیون و دورهم فی بنا‌ء الاردن الحدیث ( محمد علی الصویركی)
3-ڕۆژنامه‌كانی (الاردن الجدید – الرأی )
4-چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیم له ساڵی (2019) له‌گه‌ڵ (خالد محمد شیێخۆ كوردی) سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی خۆبه‌خشی كورد له ئه‌رده‌ن (چاوپێكه‌وتنه‌كه تا ئێستا بڵاوم نه‌كردوه‌ته‌وه) .