مێژووی كورد له میسر
میسر؛ یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه مێژوویه‌كی دێرینی په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ڵ كورددا، سه‌رچاوه مێژوویه‌كان سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندی كورد و میسر بۆ سه‌رده‌می میتانیه‌كان و، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ فیرعه‌ونه‌كانی میسردا ده‌گێڕنه‌وه، كه له سه‌رده‌می پاشای میتانی (توشهرتا- 1390 پێش زاین)دروست بووه و، سه‌رچاوه مێژووییه‌كانی میسر به هاوڕێی زۆر نزیك له فیرعه‌ونه‌كانی میسر وه‌سفیان كردووه. به تایبه‌ت (ئهمنحهوتهبی سێهه‌م و چواره‌م )، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی و هاوسه‌رگیری له نێوانیاندا هه‌بووه.
یه‌كێك له خوشكه‌كانی پاشای “میتانی” هاوسه‌ری ئه‌من حوتهبی سێهه‌م بوو، هه‌روه‌ها یه‌كێك له كچه‌كانیشی به ناوی “نه‌فه‌رتیتی” هاوسه‌ری ئهمنحوتبی چواره‌م ده‌بێت و به یه‌كێك له شاژنه جوانه‌كانی میسر به‌ناوبانگه، میسر؛ له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری ئاینی یه‌كتا په‌رستیه‌وه، كه ئاینی میتانیه‌كان بووه. واته میتانیه‌كان یه‌ك خوا په‌رست بوونه، ئه‌م كاریگه‌رییه وا له فیرعه‌ونی ئه‌وكاته‌ی میسر “ئه‌خناتۆن” ده‌كات كه یه‌كتاپه‌رستی له‌سه‌رانسه‌ری میسردا ڕابگه‌یه‌نێت و سه‌رجه‌م بته‌كانی میسر تێك بشكێنێت، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له‌ژێر كاریگه‌ری شاژنه “نه‌فرتیتی” بووه له ساڵی (1369-1353)ی پێش زایندا.
پاشان بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م شاژنه “نه‌فرتیتی” ده‌سه‌ڵاتدارێتی میسر ده‌گرێته ده‌ست، به‌ڵام به‌هۆی ئاژاوه گێڕی و ناكۆكیه‌وه له‌ناو ده‌چێت. په‌یوه‌ندی كورد و، میسر هه‌ر به‌رده‌وامی ده‌بێت تا سه‌رده‌می چوونی سوپای ئیسلام بۆ میسر و، پاشانیش ئه‌م په‌یوه‌ندیه له‌سه‌رده‌می سه‌ڵته‌نه‌تی ئهیوبیهكاندا ده‌گاته ترۆپك و سه‌رجه‌م كایه‌كانی ده‌وڵه‌ت و حوكمڕانی میسر ده‌كه‌وێته ده‌ستی كورده‌وه.
پایته‌ختی حوكمڕانی ئه‌یوبیه‌كان له دیمه‌شق و قاهیره بووه، له میسر ده‌سه‌ڵاتیان تا ساڵی (1250) زاینی به‌رده‌وام بووه، تا كۆتا میری ئه‌یوبیه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌مالیكه‌كان ده‌كوژرێت، جگه له هه‌موو ئه‌مانه‌ی باسكرا به درێژایی مێژووی وڵاتی میسر كورد بوونی به‌رچاو بووه و، ڕۆڵی له‌و وڵاته‌دا به‌رجه‌سته بووه.
له كاروانی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیشدا هه‌میشه ده‌بێت ئه‌وه له یادنهكرێت كه وڵاتی میسر یه‌كه‌م وێستگه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی بووه، ڕۆژنامه‌ی “كوردستان” یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی نووسراوی كوردی بوو كه له ( 22ی نیسانی 1898 ) له قاهیره‌ی پایته‌ختی وڵاتی میسر و له‌سه‌ر ده‌ستی “میقداد مه‌دحه‌د به‌درخان” ده‌رچوو، كه‌واته په‌یوه‌ندی كورد و میسر په‌یوه‌ندیه‌كی دێرین و هه‌مه‌لایه‌نه و له‌بیر نه‌كراوه.
هیچ ئامارێكی فه‌رمی نیه كه ژماره‌ی كورده‌كانی میسر دیاری بكات، به‌ڵام چه‌ندین ژماره باس ده‌كرێت، چه‌ندین بنه‌ماڵه و كه‌سایه‌تی میسر هه‌ن كه نازناو و ڕه‌چه‌ڵه‌كیان كوردییه، به پێی وته‌ی “سلێمان عوسمان”یش بێت کۆنسوولی میسر باسی لە بوونی زیاتر لە چوار ملیۆن میسری كردووه کە بە ڕەگەز و نەتەوە کورد بوون و، هەروەها باسی لە بوونی پەیوەندیی مێژوویی لە نێوان نەتەوەی کورد و میسری کرد و گوتی؛ چوار ملیۆن میسری بە ڕەگەز کورد کە لە بواری جیاواز لە میسر بوونیان هەیە. ئه‌م وته‌یه جێی بایه‌خه له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سێكی خاوه‌ن پێگه‌ی ئه‌و وڵاته كردوویه‌تی و پێویسته زۆر به وردی به دواداچوونی بۆ بكرێت.
كورده‌كانی میسریش وه‌ك كوردانی تر؛ له وڵاتانی هاوشێوه به‌سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا دابه‌شبوونه هه‌ر له شاری ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ی باكووره‌وه تا ئه‌سوان له باشووری وڵات، به هه‌موو پارێزگاكانی میسردا بڵاوبوونه‌ته‌وه و نیشته‌جێ بوون، جێگه‌یه‌كی دیاریكراو نیه، كه كورده‌كانی تێدا بن و ئاماژه‌یان پێبدرێت، به‌ڵكو به‌هۆی نه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌تین له نێوانیاندا به‌شێكی زۆر له كورده‌كان له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی میسریدا تواونه‌ته‌وه و، ته‌نها ده‌زانن كه ڕه‌چه‌ڵه‌كیان كورده و به‌س.
نووسه‌ری به ڕه‌گه‌ز كوردی-میسری دكتۆره”دوڕیه عه‌ونی”له كتێبی (كورد له میسر به درێژایی سه‌ده‌كان) ده‌ڵێت ” ناوی زۆر شوێن و جێگه له وڵاتی میسردا كوردین و به‌رگی میسریان به‌سه‌ردا دابڕاوه، بۆ نموونه – زه‌مالك، نووسه‌ر ده‌ڵێت؛ ئه‌م وشه‌یه كوردیه و به واتای شوێنی پشووی پاشا‌كان كه شوێنێك بووه میره‌كانی ئه‌یووبی له هاویندا وه‌ك هاوینه هه‌وار بۆ پشوودانی خۆیان تیایدا ماونه‌ته‌وه”.
ناو‌و شوێنه كوردیه‌كان له میسر
میسریش هه‌روه‌ك ئه‌و وڵاتانه‌ی تر كه ڕۆژگارێك كوردیان تێدا ژیاوه، چه‌ندین شوێن و ناوچه و گوند و شار هه‌یه كه تا ئێستاش ناو و، نازناوی كوردی‌یان پێوه‌یه و ماوه‌ته‌وه، له وڵاتی میسر؛ زۆر ناوچه‌ی كوردی ناو بوونیان هه‌یه له‌وانه:-
” كفر الاكراد – منیە الكردی – قریە الكردی – قریە الاكراد—قریە بنی زید الاكراد – قریە جزیرە الاكراد—مدینە الكردی “
جگه له‌وه‌ی ده‌یان گه‌ڕه‌ك و ناوچه له گه‌وره شاره‌كانی وڵاتی میسر به ناوی كه‌سایه‌تیه كوردییه‌كانه‌وه به‌ناوبانگه، لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه به دوو له‌و ناوچانه بده‌م و، هه‌ڵوێسته‌یه‌كی له‌سه‌ر بكه‌ین و باسی بكه‌ین ئه‌ویش؛ یه‌كێكه له شارۆچكه گه‌وره‌كانی میسر له پارێزگای “دهقههلیه” كه ئه‌ویش شارۆچكه‌ی “مدینە الكردی”یه، هه‌روه‌ها “جزیرە الاكراد” له پارێزگای”اسیوط”.
مدینە الكردی
شارۆچكه‌ی”مدینە الكردی”یه‌كێكه له شارۆچكه گه‌وره‌كانی پارێزگای دهقههلیه، ئه‌م شارۆچكه‌یه به یه‌كێك له جوانترین و ڕازاوه‌ترین شارۆچكه‌كانی میسر ئه‌ژمار ده‌كرێت، كه به داخه‌وه كورد لێی بێ ئاگایه، ته‌نانه‌ت نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسانی كوردیش تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌كیان به‌م شاره كوردیه نه‌داوه. له‌سه‌ر ناوی ئه‌م شارۆچكه‌یه دوو گێڕانه‌وه هه‌یه كه بریتین له:-
یه‌كه‌م: به پێی ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه هه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتی ئهیوبیهكاندا له میسر به‌شێك له كورده‌كان هاتوونه‌ته ئه‌م ناوچه‌یه و، تێیدا نیشته‌جێ بوونه، پێشتر ناوی ئه‌م شارۆچكه‌یه “تهنبوو” بووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كورده‌كان ڕۆژ به ڕۆژ له زیاد بووندا بوونه ناوی شارۆچكه‌كه گۆڕدراوه به”مدینە الكردی”و ئه‌م ناوه‌ی به‌سه‌ردا دابڕاوه. تا ئێستاش هه‌موو دانیشتوانی ئه‌م شارۆچكه‌یه دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه ڕه‌چه‌ڵه‌كیان كورده.
دووه‌م: به پێی ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه بێت له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی‌دا، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م شارۆچكه‌یه به‌ده‌ستی كه‌سایه‌تیه‌كی كوردییه‌وه ده‌بێت به ناوی”محمد ئاغای كوردی” هه‌رچه‌نده ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه سه‌رجه‌م خه‌ڵكی شارۆچكه‌كه ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه و، خۆیان به نه‌وه‌ی سوڵتان”سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی” له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.هه‌ركام له‌م گێڕانه‌وانه ڕاست بن؛ گرنگ ئه‌وه‌یه كه سه‌رجه‌م دانیشتوانی ئه‌م شارۆچكه‌یه شانازی به كورد بوونی خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن.
ژماره‌ی دانیشتوانی شارۆچكه‌كه به پێی سهرژمیێری ساڵی (2009) زیاتر له (150) هه‌زار كه‌س ده‌بن، دووری نێوان ئه‌م شارۆچكه‌یه و قاهیره‌ی پایته‌خت (180) كیلۆمه‌تره، به شارێكی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی به‌ناوبانگه، زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی باری ژیان و گوزه‌رانیان مام ناوه‌نده، به‌ڵام به‌راورد به دانیشتوانی وڵاتی میسر ژیانیان له هه‌مووان باشتره. له پیشه‌سازی ئامێره‌كانی كشتووكاڵ-دا پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی وڵات به گشتی، زۆربه‌ی فه‌رمانگه خزمه‌تگوزاری و ستراتیژیه‌كانی ژیان له‌م شاره‌دا به‌دیی ده‌كرێت، چه‌ندین كه‌سایه‌تی به ناوبانگیان هه‌یه، زۆربه‌شیان له كایه سه‌ربازیه‌كانی وڵات‌دا ڕۆڵی گرنگیان هه‌بووه له‌وانه:-
” لیوا-عه‌لی محرز حسانین الكردی” ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران؛ له‌سه‌رده‌می حوسنی موباره‌ك “لیوا-مه‌حمود فه‌همی عیدالكردی” سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاسه‌وانانی زانكۆی ئه‌زهه‌ر”دكتۆر-ابراهیم الحفنی الكردی” یه‌كێكه له زانایانی ئاسمانی ئێستا له ئه‌مریكا، له ناسا كار ده‌كات “شێخ -موحرز حه‌سه‌ن سه‌لامه” ئه‌ندامی لیژنه‌ی فه‌توا له زانكۆی ئه‌زهه‌ر و، چه‌ندانی تریش.
جزیرە الاكراد
ده‌كه‌وێته سه‌ر لێواری ڕووباری نیل له پارێزگای ئه‌سیوت. له چه‌ند دورگه‌یه‌كی بچوكی كه‌ناری پێكدێت كه به‌هۆی به‌نداوی العالی دروست بوون، ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری دڵگیره، زۆربه‌ی دانیشتوانیان بۆ بژێوی ڕوویان له شاری قاهیره كردووه، به پێی گێڕانه‌وه‌ی یه‌كێك له ئه‌ندامانی ڕێكخراوی ( كۆمه‌ڵه‌ی خه‌یری لاوانی كورد) كه له‌و شاره‌دا دروستكراوه؛ ته‌واوی دانیشتوانه‌كه‌ی پارێزگاری‌یان له نازناوی كورد بوونی خۆیان كردووه و، وه‌ك شانازی به‌كاری ده‌هێنن له شوێنه فه‌رمیه‌كاندا، ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی نۆ-هه‌زار كه‌س ده‌بن و زۆربه‌یان به كاری كشتوكاڵییه‌وه سه‌رقاڵن. ئه‌م دوو جێگه‌یه؛ وه‌ك نمونه‌یه‌ك له بوونی كورده‌كانی میسر باسمان لێوه كرد.
بنه‌ماڵه و كه‌سایه‌تیه ناوداره‌كانی كوردی میسری
سه‌رباریی په‌رته‌وازه‌بوونیان له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی میسریدا، به‌ڵام كورده‌كان پارێزگاری‌یان له ڕه‌چه‌ڵه‌كی خۆیان كردووه و، نازناوی كوردیان بنه‌ماڵه كوردیهكانیان وه‌ك پاشگر بۆ ناوه‌كانیان داناوه، كورده‌كانی میسر خاوه‌نی چه‌ندین بنه‌ماڵه و كه‌سایه‌تی ناودارن كه له‌سه‌ر ئاستی وڵاتی میسردا ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ڕه‌وتی ژیانی میسر دیار و به‌رچاو بووه له‌و بنه‌ماڵانه‌ش:-
”بنه‌ماڵه‌ی ته‌یمور پاشا؛ كه ئه‌حمه‌د ته‌یمور پاشای نووسه‌رو خانمی شاعیر عائیشه تهیموریو ئه‌حمه‌د ته‌یمور. بنه‌ماڵه‌ی به‌درخان، بنه‌ماڵه‌ی زازا، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌لكوردی، بنه‌ماڵه‌ی وانلی، بنه‌ماڵه‌ی عه‌ونی، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌بازی، بنه‌ماڵه‌ی خورشید، بنه‌ماڵه‌ی ئاغا، بنه‌ماڵه‌ی شه‌وقی، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌مین، … هتد ” و چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ی تر كه له وڵاتی میسردا ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه و تا ئێستاش به‌شێكیان له‌ناو كایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا ماون.
هه‌روه‌ها چه‌ندین كه‌سایه‌تی كورد ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه له مێژووی وڵاتی میسردا، له كه‌سایه‌تی سیاسی و ئاینی و هونه‌ری سه‌رجه‌م بواره‌كانی تریشدا له‌وانه:-
” احمد بن زه‌حاك، محمد عه‌لی پاشا، احمد شوقی، محمد عبده، عباس محمود العقاد، قاسم امین، عبدالباسط عبدالصمد, سوعاد حسنی … هتد ” و چه‌ندین كه‌سایه‌تی تریش لێره‌دا چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌ك و ڕۆڵیان به كورتی وه‌ك نمونه وه‌رده‌گرین:-
یه‌كه‌م: ئه‌حمه‌د بن زه‌حاك.
یه‌كێك بووه له ئه‌میره‌كانی سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی فاتمی كه ڕۆڵی سه‌ربازی زۆر گرنگی وه‌رگرتووه، كاتێك سوپای ڕۆمه‌كان هێڕشیان كرده سه‌ر یه‌كێك له قه‌ڵا به‌ناوبانگه‌كانی میسر، سوپای فاتمیه‌كان تووشی تێكشكانێكی گه‌وره بوونه‌وه و ته‌نها (500) كه‌س له سوپاكه‌یان مایه‌وه له‌م كاته‌دا “ئه‌حمه‌د بن زه‌حاك” یه‌كێك بوو له‌و سه‌ركردانه‌ی له‌و جه‌نگه‌دا به‌شداربوو، ڕاسته‌وخۆ هێڕشی كرده سه‌ر سه‌ركرده‌ی سوپای ڕۆمه‌كان و كوشتی، به‌مه‌ش سوپای فاتمی-یه‌كان گوڕوتینیان بۆ گه‌ڕایه‌وه و، دووباره ده‌ستیان به هێڕش كردن كرده‌وه بۆ سه‌ر سوپای ڕۆمه‌كان و تێكیان شكاندن، ئه‌م ڕووداوه؛ بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ناوی ئه‌م فه‌رمانده قاره‌مانه كوردی-یه كه تا ئێستاش میسریه‌كان ناوی به به‌رزی ده‌هێنن.
دووه‌م: ئه‌حمه‌د شه‌وقی.
“ئه‌حمه‌د شه‌وقی” كه به ئه‌میری شاعیره‌كان ناسراوه، به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورده و باپیری خه‌ڵكی شاری سلێمانیه. باپیری ئه‌حمه‌د شه‌وقی به نوێنه‌رایه‌تی له لایه‌ن “ئه‌حمه‌د جه‌زار”ه‌وه ده‌نێردرێت بۆ لای محمه‌د عه‌لی-پاشای میسر. ئه‌ویش له‌لای خۆی ده‌یهێڵێته‌وه و چه‌ندین كه‌سیش به خزمه‌تكاری داده‌نێت چونكه كه‌سێكی زیره‌ك بووه و چه‌ند زمانێكیشی زانیوه.
ئه‌حمه‌د شه‌وقی شاعیر له ساڵی (1869) زاینی له دایك بووه و له ساڵی (1932) كۆچی دوایی كردووه، ئه‌حمه‌د شه‌وقی هه‌میشه شانازی به كوردبوونی خۆیه‌وه كردووه و، له چه‌ندین جێگه و بۆنه‌دا ده‌ریبڕیووه؛ كه كورده.”حه‌قی شبلی” له سه‌ده‌ی ڕابردوودا بۆ چه‌ند ساڵێك نه‌قیبی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی ئێراق بووه، له‌و باره‌وه ده‌ڵێت”له‌و كاته‌ی ئه‌حمه‌د شه‌وقی نازناوی میری شاعیرانی پێبه‌خشرا، له قاهیره چاوم پێی كه‌وت كاتێك زانی ئێراقیم زۆر به گه‌رمی پێشوازی لێكردم و له هه‌واڵی ئێراقی پرسی، به تایبه‌تیش شاری سلێمانی” منیش به ته‌واوی باسیم بۆ كرد. حه‌قی شبلی پاشان ده‌ڵێت” یه‌كێك له به‌شدار بووانی كۆنگره‌كه پرسی؛ بۆ وا به‌گه‌رمی هه‌واڵی ئێراق ده‌پرسی؟ ئه‌حمه‌د شه‌وقیش له وه‌ڵامدا وتی؛ چونكه ئێراق وڵاتی منه و من كوردم”.
سێیه‌م: قورئان خوێنی به ناوبانگ”عبدالباسط عبدالصمد”.
قورئانخوێنی به‌ناوبانگی جیهانی “شێخ عه‌بدولباست” كه‌م كه‌س هه‌یه به ده‌نگه به جۆشه‌كه‌ی ئاشنا نه‌بێت. له ساڵی (1927) له وڵاتی میسر له دایك بووه، ڕه‌چه‌ڵه‌كی كورده، باپیرانی له كوردستانی باشووره‌وه چونه‌ته وڵاتی میسر، زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی و جیهانی گه‌ڕاوه، سه‌دان خه‌ڵات و مه‌دالیای جیهانی به‌ده‌ستهێناوه و له ساڵی (1988) كۆچی دوایی كردووه، هه‌موو جیهانی ئیسلامی خه‌مناك بوون به له‌ده‌ستدانی ئه‌و ڕه‌مزه مه‌زنه.
ئه‌گه‌ر باسی كه‌سایه‌تی- یه كورده‌كانی وڵاتی میسر بكه‌ین؛ بێگومان به ده‌یان نووسراو كتێبی گه‌وره ئه‌و سه‌روه‌رییانه نانوسرێته‌وه، ئه‌م نموونانه مشتێكه له خه‌روارێك.
زانكۆی ئه‌زهه‌ر.
زانكۆی ئه‌زهه‌ر؛ به ناوبانگترین زانستگه‌ی ئیسلامی له‌سه‌رده‌می كۆن و نوێ‌دا له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ئیسلامی به تایبه‌ت و، جیهان به گشتی بۆ زانسته ئیسلامیه‌كان، له‌و كاته‌وه‌ی زانكۆی ئه‌زهه‌ر دروست بووه شوێنی كۆڕی فیكری و زانستی هه‌مه‌جۆره بووه، كوردیش وه‌ك یه‌كێك له نه‌ته‌وه موسوڵمانه‌كان ڕۆڵیان له زانكۆی ئه‌زهه‌ر به‌رچاو و دیار بووه، شوێنێكی تایبه‌تیان هه‌بووه و به “ڕه‌واق الاكراد-ڕه‌واقی كورده‌كان” ناسراوه كه ده‌كه‌وته ده‌سته ڕاستی ده‌رگای ئهلموزهینین له زانكۆی ئه‌زهه‌ر، نزیكیش بوو له حوجره‌ی مه‌غریبیه‌كان و، ده‌یڕوانییه سه‌ر حه‌وشه‌ی زانكۆی ئه‌زهه‌ر كه قوتابیه كورده‌كان وانه‌كانیان له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی شافیعی تیادا ده‌خوێند، چه‌ندین شێخی حوجره‌ی كوردی تیادا گه‌وره بووه كه ئه‌ركی وانه وتنه‌وه‌یان له زانكۆكه هه‌بووه له‌وانه ” شێخ عه‌بدول ڕه‌حمان بن ئه‌حمه‌د بن محمد ئهلزهوقی ئه‌لكوردی ئه‌لئه‌زهه‌ری ” له ساڵی (1860) له دایك بووه و له ساڵی (1940) كۆچی دوایی كردووه. جگه له ده‌یان و سه‌دان زانا و قوتابی تری كورد.
ڕێكخراوه كوردیه‌كانی میسر.
كورده‌كانی میسر هه‌روه‌ك كه‌مینه نه‌ته‌وه‌كانی تری میسر، خاوه‌نی چه‌ند ڕێكخراو و كۆمه‌ڵه‌یه‌كن بۆ ڕێكخستنی كار و، چالاكیه سیاسی و داوا مه‌ده‌نی و هونه‌رییه‌كان، به‌ڵام جیاوازیه‌كی گه‌وره له نێوان ڕێكخراوه كوردییه‌كانی وڵاتی میسر و كوردانی وڵاتانی هاوشێوه‌ی میسر به‌دی ده‌كرێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له میسردا ڕێكخراوه كوردییه‌كان ڕێكخراوی ناوچه‌یین، واته یه‌ك ڕێكخراوی سه‌رتاسه‌رییان نیه لێره‌دا ئاماژه به ناوی چه‌ند ڕێكخراوێكیان ده‌ده‌ین:-
یه‌كه‌م: كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی – له ناوچه‌ی ئه‌سوان.
دووه‌م: كۆمه‌ڵه‌ی كوردی- له قاهیره.
سێیه‌م: كۆمه‌ڵه‌ی خه‌یری كوردی- له مه‌دینه‌ت ئه‌لكوردی.
چواره‌م: كۆمه‌ڵه‌ی خه‌یری لاوانی كورد- له شارۆچكه‌ی میت الاكراد.
لێره‌دا گرنگه ئاماژه به‌وه بده‌ین؛ له سه‌رده‌می نوێ‌دا كورده‌كانی میسر كه‌متر له سیاسه‌ت و، كار و، ڕۆڵی سیاسی‌دا ده‌ركه‌وتوون. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت باسی كورده‌كانی میسر به دوور و درێژی بكه‌ین، به ده‌یان په‌رتووك و لێكۆڵینه‌وه ناتوانین حه‌قی خۆی بده‌ینێ، لێره‌دا ته‌نها ئاماژه‌یه‌كی كورتمان پێكردووه تا نه‌وه‌ی تازه پێگه‌یشتووی كورد به‌رچاو ڕوونییان له لایه‌نێكی شاراوه‌ی مێژووی گه‌له‌كه‌یان هه‌بێت.
سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م باسه:
1- شه‌ره‌فنامه شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی.
2- الاكراد فی مصر عبر العصور دریە عونی.
3- نشاط الكُرد فی مصر خلال النصف اڵاول من القرن العشرین د. محمود زاید.
4- ترجمە لمشاهیر كرد وكردستان محمد علی عونی.
5- مجلە المصور المصریە ژماره (1311) ساڵی 1949.
6- ڕۆژنامه‌ی الاهرام المصریە (12-12-2005).