کۆمەڵێک دەوڵەت بە یەکەوە هاوپەیمانبون، و لە دژی ئەوەش کۆمەڵێک دەوڵەتی ترهاوپەیمانی دەبەست، وهەر دوو کیشوەری ئاسیا و ئەفریقیا بوونە مەیدانی یەکلایی کردنەوەی کێشە و ملمڵانێیەکانیان.
کێشە و ملمڵانێ هەبوو لە نێوان ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی، و چەندین زنجیرە جەنگیان لەگەڵ یەکتری کرد بوو ، کە لەزۆربەیانەدا لە بەرامبەر بە ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری شکستی هێنا بوو، و هەروەها دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی لە ناوخۆیی کێشەی هەبوو، کە ئەوە بوو لە ڕێکەوتی (23_7/یولیو_1908) کودەتایان بە سەر سوڵتان عەبدوڵحەمیدی دووەم(1909_1876ز) سوڵتانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانیدا کرد، کە توانرا دەسەڵاتەکانی سنووردار بکەن، و لە ڕێکەوتی(27_4/ئەپرێل_1909) لە سوڵتانیەتی دوور خرایەوە و سوڵتان محەمەدی پێنجەم (1918_1909ز) سوڵتانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی شوێنی گرتووە، و هەروەها کوردان دەستیان دا بووە شۆڕش کردنی دژی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی، ئەوەش پاش ئەوەی کە لە دوای پەیماننامەی ئەرزیڕۆمی دووەمی ساڵی (1847ز) تەواوی میرنشینەکان لە سنووری دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی کۆتاییان پێهێنرا و دەسەڵاتی ناوەندی بە سەر کوردستانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی (باکور و باشور و خۆرئاوای کوردستان) سەپێنرا.
ئیمپراتۆریای نهمسا_مهجهر (ههنگاریا) لە ناوخۆییدا کێشەی لەگەڵ نەتەوە سڵاڤی نەژادەکان هەبوو و هەروەها کێشەی لەگەڵ شانشینی یەکگرتووی یوگۆسلاڤیا (سڕبیا و کرواتیا و سلۆڤێنیا) هەبوو، و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ماوەیەکی زۆر بوو بێلایەنی هەڵبژارد بوو لە دەستێوەردان لە کاروباری جیهانی و دەویست هیچ ناوچەێکی کۆلۆنیاڵی دەوڵەتانی ئەوروپا لە هەر دوو کیشوەری ئەمریکا نەمێنێت.
دەتوانین بڵێن جیهان لە دۆخێکی شێواو و نا سەقامگیر دا بوو، بۆیە جیهان لە چرکە ساتی جەنگێکی گەورە دا بوو و دەژیا، و تەنها بەهانەی دەویست، بۆ ئەوەی کە جەنگە دەست پێ بکات، ئەوه بوو لە ڕێکەوتی (28_/7یولیو_1914) جێگری و شازادەی ڤێنشین ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای نهمسا_مهجهر (ههنگاریا) ( ئهرشیدۆق فرانسیس فیردیناند ) و هاوژینەکەی لە شاری ساراجیڤۆی پایتەختی وڵاتی بۆسنیا و هێزرەگۆڤینا، تیرۆر کران لە لایەن قوتابێکی سڕبی بە ناوی گافریلۆ پرینسێب کە ئەندامی گروپی لەپی ڕەشی سڕبی بوو، و پاشان چووە ناو جەنگی جیهانی یەکەم، و جیهان دابەش بوو بە سەر دوو بەرەدا کە بەرەکیان بە ناوی دەوڵەتانی هاوپەیمانان بوو کە پێکهاتبوو لە (ئیمپراتۆریای بەریتانیای مەزن و کۆماری فەرەنسای سێیەم و ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و شانشینی ئیتاڵیا و دواتر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) و بەرەکەی تر بە ناوی دەوڵەتانی ناوەند بوو کە پێکهاتبوو لە (ئیمپراتۆریای ئەڵمانیا و ئیمپراتۆریای نەمسا_مەجەر(هەنگاریا)وشانشینی بولگاریا و دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی )، کە لە ئەنجام دا دەوڵەتانی هاوپەیمانان سەرکەوتنیان بە دەست هێنا و دەوڵەتانی ناوەند شکستیان هێنا، و لە ڕێکەوتی (11_11/تشرینی دووەم_1918) جەنگەکە کۆتایی پێهات، کە ماوەی(4)ساڵ و (3) مانگ و (4) هەفتەی خایاند، کە هۆی کۆژرانی (9.911.000) سەرباز و (21.219.500) سەرباز بریندار و بێسەروشوێن بوونی (7.750.000) سەرباز.
یەکەم/ هەڵمەتی قەوقاز و باکوری کوردستان
هەڵمەتی قەوقاز و باکووری کوردستان بە سیانزدەم جەنگی ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی دادەنرێت کە لە نێوان ساڵانی (1914_1918ز) دا بووە، کە بە هەڵمەتی قەوقاز و باکووری کوردستان ناسراوە ئەو جەنگە لە چوارچێوەی جەنگی یەکەمی جیهانی دا بوو کە لە نێوان ساڵانی (1914_1918ز)دا لە نێوان وڵاتانی هاوپەیمانان کە پێکهاتبوو لە دەوڵەتانی هاوپەیمانان کە پێکهاتبوو لە (ئیمپراتۆریای بەریتانیای مەزن و کۆماری فەرەنسای سێیەم و ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و شانشینی ئیتاڵیا و دواتر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا)و دەوڵەتانی ناوەند کە پێکهاتبوو لە (ئیمپراتۆریای ئەڵمانیا و ئیمپراتۆریای نەمسا_مەجەر(هەنگاریا و شانشینی بولگاریا و دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی )، کە لە ئەنجام دا دەوڵەتانی هاوپەیمانان سەرکەوتنیان بە دەست هێنا و دەوڵەتانی ناوەند شکستیان هێنا.
هەڵمەتی قەوقاز و باکووری کوردستان دەستی پێکرد لە بەرەی دەریای ڕەش و وڵاتانی قەقاز و باکووری کوردستان ئەوە بوو کە سوپا هاوبەشەکانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی و کۆماری دیموکراتی ئازەربایجان و کۆماری دیموکراتی گورجستان (جۆرجیا) و ئیمپراتۆریای ئەڵمانیا بە سەرکردایەتی سەدری ئەعزەم ئەحمەد عێزەت پاشا (1918ز) سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی و ئیمساعیل ئەنوەر پاشا وەزیری بەرگری دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی و ژەنەڕاڵ وهیب پاشا و ژەنەڕاڵ عەبدولکەریم پاشا و ژەنەڕاڵ کان نوری کیللیگیل پاشا و ژەنەڕاڵ سلێمان فایک پاشا و ژەنەڕاڵ عەلی ئاغا ئیسماعیل ئاغا شیخلینسکی و ژەنەڕاڵ فەیەدریچ فرەیهیرر کریسس ڤۆن کریسسینستین و ژەنەڕاڵ گیۆرگی کڤینیتادزە بە دژی سوپا هاوبەشەکانی ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و کۆماری یەکەمی ئەرمینیا و ئیمپراتۆریای بەریتانیا و حکومەتی دیکتاتۆری دەریای خەزەر (قەزوین) بە سەرکردایەتی قەیسەر نیکۆڵای دووەم (1894_1917ز) قەیسەری ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و کۆنت ئیللار بۆن ئیڤانیۆڤیچ ڤۆرۆنتسۆڤ داشکۆڤ و ژەنەڕاڵ نیکۆڵاس نیکۆڵایڤیچ و ژەنەڕاڵ نیکۆڵای یودەینچ و ژەنەڕاڵ دراستامان کانایان (1920ز) وەزیری بەرگری کۆماری یەکەمی ئەرمینیا و ژەنەڕاڵ تۆڤماس نازاربەکیان و ژەنەڕاڵ ئاندرانیکا ئۆزانیان و ژەنەڕاڵ لیۆنیل ونیستیرڤیللی بەریتانی جەنگەیان دەست پێکرد .
لە ڕێکەوتی (29_10/ئۆکتۆبەر_1914) سوپای دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی هێرشی کردە سەر بەندەرەکانی ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری لە سەر دەریای ڕەش، لە ڕێکەوتی (4_11/تشرینی یەکەم_1914) ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری جەنگی لە دژی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی ڕایگەیاند، ئەوە بوو سوپای ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری توانی پێشڕەویی بکات لە ڕێکەوتی (22_12/کانوونی یەکەم_1915) تا ڕێکەوتی (17_1/کانوونی دووەم_1915 ) شەڕی ساری قامیش لە پارێزگای کارس (قارس)، و لە ڕێکەوتی (25_12/کانوونی یەکەم_1914) تا ڕێکەوتی (18_1/کانوونی دووەم_1915) شەڕی ئەردێخان لە پارێزگای ئەردێخان لە نێوان سوپای ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی بەرپا بوو، کە تێدا دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی شکستی هێنا و پارێزگاکانی کارس (قارس) و ئەردێخان و ئیدر و ئاگری، و لە ڕێکەوتی (16_11/تشرینی دووم_1914) بەشێکی پارێزگای وان و ئەرزیڕۆم، و لە ڕێکەوتی (16_2/شوبات_1916) ناوچەکانی تری پارێزگای وان و ئەرزیڕۆم، و پارێزگای مووش لە ڕێکەوتی (3_3/ئازار_1916) لە باکوری کوردستان، و لە ڕێکەوتی (17_4/نیسان_1916) پارێزگای تەرابزوون و دواتر پارێزگاکانی ئەرتوین و ریزە لە تورکیا و لە ڕێکەوتی (25_7/تەمموز_1916) پارێزگای ئەرزگان لە باکوری کوردستان لە لایەن سوپای ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری دەستی بە سەدا گیرا.
لە ناوخۆی ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری، شۆڕشی (17 ی ئۆکتۆبەری ساڵی1917) ڕووی دا، کە دەر ئەنجام ئەو شۆڕشە ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری کۆتایی هات ، و یەکێتیی سۆڤیەت شوێنی گرتووە.
ڕێکەوتی (3_3/ئازار_1918) یەکێتیی سۆڤیەت لەگەڵ ئیمپراتۆریای ئەڵمانیا و هاوپەیمانەکانی پەیماننامەی بریست لیتوفسک لە شاری بریست ناوەندی ئوبلاست (پارێزگا)ی بریست لە وڵاتی بیلاڕووسیا (ڕووسیای سپی)ی ئێستا واژۆ کرد، بەوەش کۆتایی بە جەنگ هێنا لەگەڵ دەوڵەتانی ناوەند (ئیمپراتۆریای ئەڵمانیا و ئیمپراتۆریای نەمسا_مەجەر(هەنگاریا)و شانشینی بولگاریا و دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی)، و هەروەها ڕازی بوو بە کشانەوەی هێزەکانی لە ناو خاکی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی بەوەش ئاگربەستی لە ڕێکەوتی (18_3/ئازار_1918) لەگەڵ دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی ڕاگەیاند، و دەستی بە کشانەوەی هێزەکانی خاکی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی، بەوەش یەکێتیی سۆڤیەت لە جەنگی یەکەمی جیهانی کشایەوە، بەڵام هەر هاوپەیمانی دەوڵەتانی وەکو (ئیمپراتۆریای بەریتانیای مەزن و کۆماری فەرەنسای سێیەم و شانشینی ئیتاڵیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) وەکو خۆی مایەوە.
پاشان ئاگر بەستی موردۆس کە لە نێوان دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی و ئیمپراتۆریای بەریتانیا بە ناوی هاوپەیمانان بەسترا، لە ڕێکەوتی (30_10/ئۆکتۆبەر_1918) لە نوێنەری دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی ژەنەڕاڵ حوسێن ڕەوف ئوربای بەگ وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی و نوێنەری ئیمپراتۆریای بەریتانیا ئەدمیراڵ سۆمیرسیت گۆوث کالثۆرپی لە هێزی دەریایی شاهانەی بەریتانی بوو، کەلە ئاگربەستەکە لە ناو کەشتیەک لە بەندەری موردۆس لە شارە دوورگەی لیمنۆسی سەر بە پارێزگای باکووری ئەیجەی وڵاتی گریک (یۆنان) ی ئێستە.
دووەم/ هەڵمەتی سینا و فەلەستین
سوپای ئیمپراتۆریای بەریتانیا و کۆماری سێیەمی فەرەنسا و شانشینی ئیتاڵیا و میلیشاکانی جولەکە و شانشینی حیجازی هاشیمی بە سەرکردایەتی مارشاڵ جولیان هەدوۆرث جۆرج بیانگ و ژەنەڕاڵ سیر ئارچیبالد جەمیس موررای و مارشاڵ ئێرموند هێنری هینمان ئاللەبنی و ژەنەڕاڵ سیر چارلس ماکفیرسۆن دۆبیلل و مارشاڵ فیلیپ والهۆوسی چیتوۆدی و ژەنەڕاڵ سیر ئێروارد ستانسلاوس بولفین و ژەنەڕاڵ سیر هێنری جۆرج چاوڤیل و کۆلۆنیل ئێدوارد لاورینکی و شا حوسێن کوڕی عەلی (1924_1917ز) شەریفی مەککە و شای شانشینی حیجازی هاشیمی سعودیی و شا فەیسڵی یەکەم (1920ز) (1933_1921ز) شانشینی عەرەبی سوریا و شای شانشینی عێراق ،هەڵمەتێکی سەربازی ئەنجام دا لە دژی سوپای دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی و ئیمپراتۆریای ئەڵمانیا و ئیمپراتۆریای.
نەمسا_مەجەر(هەنگاریا) بە سەرکردایەتی ژەنەڕاڵ فرییدریچ فرەیهیرر کریسس ڤۆن یسسینستەین وەزیری بەرگری و سوپاساڵاری سوپای ئیمپراتۆریای ئەڵمانیا و ژەنەڕاڵ ئێریچ ڤۆن فالکینهاین و ژەنەڕاڵ ئۆتتۆ لیمان ڤۆن ساندیرس و ژەنەڕاڵ مەستەفا کەمال (ئەتا تورک) (1938_1923ز)یەکەم سەرۆک کۆماری تورکیا و ژەنەڕاڵ مەستەفا فەوزی چماک وەزیری بەرگری نیشتمانی تورکیا(1921_1920ز) و سوپاسالاری گشتی سوپای تورکیا (1944_1924ز) و ژەنەڕاڵ جەودەت چوبانلی فەرماندەی وەزیری بەرگری نیشتمانی تورکیا(1921ز)وگشتی هێزی زەمینی تورکیا و ژەنەڕاڵ محەمەد جەمال پاشا مێرسینی و جەمال پاشا لە نێوان ساڵانی (1911_1912ز) والی ویلایەتی بەغدادی ئێراق و والی ویلایەتی سوریا لە ساڵی (1915ز).
هەڵمەتەکە، لە ڕێکەوتی (26_1/کانوونی دووەم_1915) دەستی پێکرد، و تا ڕێکەوتی (28_10/ئۆکتۆبەر_1918) بەردەوام بوو ، ئەوە بوو نزیکەیی (8) شەڕ و هێرشی ئاسمانی لە دژی سوپای دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی لە سەر خاکی ئیسرائیل ئەنجام دا ئەوانیش شەڕی ڕەفع لە ڕێکەوتی (9_1/کانوونی دووەم _1917) و شەڕی غەززەی یەکەم لە ڕێکەوتی (26_3/ئازار_1917) و هێرشی ئاسمانی سەر خان یونس و شەڕی جەرف بەقر و شەڕی غەززەی دووەم، لە ڕێکەوتەکانی (17بۆ19_4/ئەپرێل_1917)، و شەڕی بئر سەبع لە ڕێکەوتی (31_10/ئۆکتۆبەر_1917)، و شەڕی غەززەی سێیەم لە ڕێکەوتەکانی (1بۆ7_11/تشرینی دووەم_1917)، و شەڕی ئورشەلیم لە ڕێکەوتەکانی (8 بۆ 26_12/کانوونی یەکەم_1917)،بەوەش بە تەواوی وڵاتی ئیسرائیلی داگیرکرد و دەوڵەتی عوسمانی وەدەرنا.
سێیەم/ ڕێکهوتننامهی سایکس-بیکۆ
ئهم ڕێکهوتننامهیه له دەرئهنجامی چهندین کۆبوونهوهی نهێنیی نێوان ههر دوو وڵاتی هاوپهیمانان بوو که بریتی بوون له (ئیمپراتۆریای بهریتانیا و کۆماری سێیەمی فهرهنسا)به ڕهزامهندی و ئاگاردار بوونی ئیمپراتۆریای ڕووسیای قهیسهری، که له ڕێکهوتی(15_4/ئەپرێل_1915) دهستی پێکرد که هێشتا ( 9مانگ و 18ڕۆژ) به سهر دهستپێکی جهنگی یهکهمی جیهانی تێپهڕ ببوو له نێوان دهوڵهتانی تهوهر (ئیمپراتۆریای ئهڵمانیا و ئیمپراتۆریای نهمسا_مهجهر (ههنگاریا) و دهوڵهتی خەلافەتی عوسمانی) و وڵاتانی هاوپەیمانان (ئیمپراتۆریای بهریتانیا و کۆماری سێیەمی فهرهنسا و ئیمپراتۆریای ڕووسیای قهیسهری).
ئەوە بوو ئیمپراتۆریای بهریتانیا و کۆماری سێیەمی فهرهنسا و ئیمپراتۆریای ڕووسیای قهیسهری کهوتنه بوونە، و چهندان کۆبوونهوه ودانوستان بۆ دابهشی موڵکهکانی دهوڵهتی خەلافەتی عوسمانی که به پیاوهنهخۆشهکه ناسراو بوو، که موڵکهکانی دهوڵهتی عوسمانی بریتی بوو له (حهوتی ویلایەتی کوردستان و ئهرمهنستان و خۆرههڵاتی عهرهبی و ئهنادۆڵ)، له نێوان نوێنهرهکانی ههر سێ وڵاتی ئیمپراتۆریای بهریتانیا و کۆماری سێیەمی فهرهنسا و ئیمپراتۆریای ڕووسیای قهیسهری که هێشتا هیچ ناوچهیهکی دهوڵهتی عوسمانییان داگیر نهکردبوو.
ئهوه بوو توانییان ڕهشنووسی ئهو ڕێکهوتننامهیه دابڕێژن، که ئهوه بوو لهنێوان ههر یهکه له (جۆرج بیکۆ) کۆنسوڵی گشتی کۆماری سێیەمی فهرهنسا له شاری بهیروتی پایتهختی لوبنان و (مارک سایکس) نوێنهری ئیمپراتۆریای بهریتانیا و پسپۆڕ له کاروباری خۆرههڵاتی ناوهند و (سازانۆف) وهزیری دهرهوهی ئیمپراتۆریای ڕووسیای قهیسهری له شاری سانت پترسبۆرگ (لینینگراد) ئیمزا کرد ، که به شێوهیهکی گشتی ناوهڕۆکی ئهم ڕێکهوتننامهیه ئهمانهی خوارهوه بوو:
یهکهم/ ئیمپراتۆریای ڕووسیای قهیسهری: ئهستانبوڵی پایتهختی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی و چهند میلێک له ناوهوه له سهر ههر دوو لای گهرووی بۆسفۆر و بهشێکی زۆری باکووری کوردستان که بریتی بوون له ویلایهتهکانی (قارس و بهدلیس و وان و ئهرزیڕۆم)بوو لهگهڵ تهواوی خاکی ئهرمهنستان بهرکهوت.
دووهم/ ئیمپراتۆریای بهریتانیا: ناوهڕاست و خوارووهی ئێراقی ئێسته و ههر دوو سهنجهقی سلێمانی و سەنجەقی کهرکوک له ویلایهتی موسڵ و خۆرههڵاتی ئوردن و ههر دوو بهندهری حیفا و عهککای له ئیسرائیل(فهلهستین)ی بهرکهوت.
سێیهم/ کۆماری سێیەمی فهرهنسا: تهواوی وڵاتی سوریا و وڵاتی لوبنان و ناوچهی کیلیکیا (ئهدهنه) له تورکیاو ههر سێ سهنجهقی ههولێر و سەنجەقی دهۆک و سەنجەقی موسڵ له ویلایهتی موسڵ و ویلایهتەکانی(ماردین و ئورفا وگازی ئانتهب و تهواوی خۆرئاوای کوردستان)ی بهرکهوت.
چوارهم/ ناوچهیهکی نێودهوڵهتی له ئیسرائیل (فهلهستین): واته ئورشهلیم(قودس)و دهوروبهری که بخرێته ژێر سهرپهشتی نێودهوڵهتییهوه.
چوارەم/ کۆنگرەی ئاشتی لە پاریس
کۆنگرەی ئاشتی لە پاریس، لە ڕێکەوتی (18_1/کانوونی دووەم_1919)، لە شاری پاریسی پایتەختی کۆماری فەرەنسا بە نو ێنەرایەتی (27) دەوڵەت، دەستی بە کارەکانی کرد، کە ئەوەش پاش ئەوە دێت، کە لەڕێکەوتی (11_11/تشرینی دووەم_1918) جەنگی یەکەمی جیهانی کۆتایی پێهات، و جیهان چووە ناو قۆناغێکی نوێ و جیهان پێویستی بە دووبارە ڕێکخستن هەبوو، و هەروەها کورد لە بەشی کوردستانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی (باکور و باشور و خۆرئاوای کوردستان) هەلێکی زێرینی بۆ هاتە پێش بۆ ئەوەی خۆی لە ژێر دەستەیی ڕزگار بکات و ببێتە خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆیی، کە هاوکات بوو لەگەڵ سەرڵهەدانی شۆڕشی کوردانی باشوور بە سەرکردایەتی شا شێخ مەحمودی نەمر شای شانشینی کوردستان، لە دژی دەسەڵاتی ئینگلیز لە ئێراق و باشووری کوردستان، کە هەوڵی دا کورد سەربەخۆ سەربەخۆ بێت و ببێتە خاوەنی کیانێکی سەربەخۆ.
شەریف پاشای خەندان، سەرۆکی کوردی بووە، لەکۆنگرەی ئاشتی لە پاریس، و هەروەها چەندین یاداشتی دەربارەی مافەکانی کورد پێشکەشی نوێنەری وڵاتانی بەشدار کرد، و هەروەها لە ڕێکەوتی (22_3/ئازار_1919) شەریف پاشا یاداشتنامەیەکی گرنگی پێشکەشی ئەنجومەنی باڵا وئامادەبووانی کۆنگرەی ئاشتی کرد، و داخوازیی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستانی کرد لە ڕێکەوتی(26_5/ئایار_1919) کەسایەتییەکی کورد بە ناوی عارف پاشا گەیشتە پاریس، بۆئەوەی ببێتە ھاوکاری شەریف پاشا وفەخری بەگ بۆ ھاوکاری شەریف پاشا گەیشتە پاریس، هەروەها شا شێخ مەحمودی نەمر شای شانشینی کوردستان ڕایگەیاند، کەوا شەریف پاشای خەندان نوێنەری ئەوانە لە کۆنگرەی ئاشتی.
ناکۆکی کەوتە نێوان وەفدی کوردان و وەفدی ئەرمەنییەکان لە سەر سنوری نێوان لە کوردستان و ئەرمینیا، و دواجار لە ڕێکەوتی (20_12/کانوونی یەکەم_1919) شەریف پاشای سەرۆکی وەفدی کوردان، لەگەڵ نۆبار پاشای سەرۆکی وەفدی ئەرمەنییەکان، ڕێککەوتننامەکەیان واژۆ کرد.
شێخ عەبدولقادر کوڕی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری، بروسکەی بۆ ئەنجومەنی باڵای کۆنگرەی ئاشتی لە پاریس نارد، و داوای مافی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردان لە چوارچێوەی کۆماری تورکیای نوێ دەکرد، لە جیاتی پێکھێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی، و هەروەها شەریف پاشای خەندان بە شاندی ئیمپراتۆریا بەریتانیای ڕاگەیاند، کە ئەو چیتر سەرۆکی وەفدی کوردان نییە لە کۆنگرەی ئاشتی لە پاریس.
نوێنەرانی دەوڵەتانی بەشداری کۆنگرەی ئاشتی دابەش بوون بە سەر (52) لێژنە، کە نزیکەیی (1646) کۆبوونەوەیان ئەنجام دا.
کۆنگرەی ئاشتی لە پاریس، لە ڕێکەوتی (21_1/کانوونی دووەم_1920) لە پاریسی پایتەختی کۆماری فەرەنسا کۆتایی بە کارەکانی هێنا، و هەروەها لەو کۆنگرەیەدا وودر ویلسون (1913_1921ز)بیست و هەشتەهەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (14) خاڵەکەی ڕایگەیاند، دەربارەی مافی چارەنووسی گەلانی ژێر دەست، کە بڕیار درا بە پێکهێنانی کۆمەڵەی گەلان و بەستنی چەندان پەیماننامە لەگەڵ دهوڵهتانی تهر (ئیمپراتۆریای ئهڵمانیا و ئیمپراتۆریای نهمسا_مهجهر (ههنگاریا) و دهوڵهتی خەلافەتی عوسمانی) کە شکستیان هێنا بوو لە جەنگی یەکەمی جیهانی، وەکو:
یەکەم / پەیماننامەی ڤێرسای، لە ڕێکەوتی (28_7/یولیو_1919)، لە هۆڵی میررۆرس لە کۆشکی ڤێرسای لە شاری پاریسی پایتەختی کۆماری فەرەنسا لە ناوچەی ئێل دۆ فرانسی کۆماری فەرەنسا، لەگەڵ کۆماری فایمارەر (رایخی ئەڵمانی).
دووەم/ پەیماننامەی سان جێرمان، لە ڕێکەوتی (10_9/سێپتمبەر_1919)، لە قەڵای سان جێرمان یەن لایی لە شاری سان جێرمان یەن لایی لە هەرێمی ئایڤیلینیس لە ناوچەی ئێل دۆ فرانسی کۆماری فەرەنسا، لەگەڵ کۆماری ئەڵمانی_نەمسایی.
سێیەم/ پەیماننامەی نیویللی سور سێسی، لە ڕێکەوتی (27_11/تشرینی دووەم _1919)، لە شاری نیویللی سور سێینسی لە هەرێمی هاوتس دۆ سێینسی لە ناوچەی ئێل دۆ فرانسی کۆماری فەرەنسا، لەگەڵ شانشینی بولگاریا.
چوارەم/ پەیماننامەی تریانۆن، لە ڕێکەوتی (4_6/یونیو_1920) ، لە کۆشکی ڤێرسای لە شاری پاریسی پایتەختی کۆماری فەرەنسا لە ناوچەی ئێل دۆ فرانسی کۆماری فەرەنسا، لەگەڵ شانشینی هەنگاریا (مەجەرستان).
پێنجەم/ پەیماننامەی سیڤەر، لە ڕێکهوتی (10_8/ئاگوستۆس_1920)، لە شاری سیڤەر لە هەرێمی هاوتس دۆ سێینسی لە ناوچەی ئێل دۆ فرانسی کۆماری فەرەنسا، لەگەڵ دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی ههرووهها بهندهکانی ئهم پهیماننامهیه نزیکهیی 443 بهنده، که لهو ژمارهیه بهندهکانی (62 و 63 و 64) تایبهت بوون به کورد و سهربهخۆیی کوردستان کە ئەوەیش بە هەوڵەکانی شەریف پاشای خەندان سەرۆکی کوردان لەکۆنگرەی ئاشتی لە پاریس بەدی هات، و هەروەها بەندەکانی (88 و 89و 90 و91 و92و93) تایبەت بوون به ئهرمینیا.
پێنجەم/کۆنگرەی سان ریمۆ
پاش ئەوەی کە هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای بەریتانیا، بە سەرکردایەتی ژەنەڕاڵ ویللیام مارشاڵ بەرەو ویلایەتی موسڵ_هەرێمی کوردستان پێشڕەوییان کرد، و ئەوە بوو لە ڕێکەوتی (18_11/تشرینی دووەم_1918) چوونە ناو شاری موسڵی، پایتەختی ویلایەتی ویلایەتی موسڵ_هەرێمی کوردستانی ئێستە، و دواتر سەرجەم ویلایەتەکە لە لایەن هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای بەریتانیا دەستی بە سەردا گیرا، ئەو کارەش ناڕەزایی سەرانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی لێ کەوتووە، چونکە پێیان وا بوو لەگەڵ دەقەکانی ئاگر بەستی موردۆس ناگونجێت، و بە پێی ڕێکەوتننامەی سایکس_پێکۆی ساڵی (1916ز) ی نێوان ئیمپراتۆریای بەریتانیا و کۆماری سێیەمی فەرەنسا بەشی باکووری ویلایەتەکە بۆ کۆماری سێیەمی فەرەنسا دانرا بوو، بۆیە سەرانی کۆماری سێیەمی فەرەنسا بەرامبەر ئەو کارەی ئیمپراتۆریای بەریتانیا ناڕازییان دەربڕی.
بەڵام لە ڕەوتی کۆبوونەوەنەکانی نێوان ئیمپراتۆریای بەریتانیا و کۆماری سێیەمی فەرەنسادا، توانرا کۆماری سێیەمی فەرەنسا ڕازی بکرێت لە لایەن ئیمپراتۆریای بەریتانیاوە، لە ساڵی (1918ز)دا بەوەی دەستبەرداری بەشی باکووری ویلایەتی موسڵ بۆ ئیمپراتۆریای بەریتانیا لە بەرامبەر بەخشینی (25%)لە داهاتی نەوتی کەرکوک بە کۆماری سێیەمی فەرەنسا.
ئەوە بوو لە ڕێکەوتی (19_4/ئەپرێل_1920) کۆنگرەی سان ریمۆ لە شارۆچکەی سان ریمۆ سەر بە پارێزگای ئێمپیریا لە هەرێمی لیگوریای وڵاتی ئیتاڵیا دەستی بە کارەکانی کرد، لە نێوان دەوڵەتانی هاوپەیمانان کە پێکهاتبوو (ئیمپراتۆریای بهریتانیا و کۆماری سێیەمی فهرهنسا و شانشینین ئیتاڵیا و ئیمپراتۆریای ژاپۆن).
کە دەستی پێکرد بە ئامادە بوونی داڤید لیۆید جۆرج (1922_1916ز) سەرۆک وەزیرانی ئیمپراتۆریای بەریتانیا و ئالکیساندهرمیللیراندسەرۆک وەزیرانی کۆماری سێیەمی فەرەنسا و دواتر سەرۆکی کۆماری سێیەمی فەرەنسا لە نێوان ساڵانی (1920_1924ز)و فرانکیسکۆ ساڤێریۆ نیتتی (1920ز) سەرۆک وەزیرانی شانشینی ئیتاڵیا و باڵیۆزی ئیمپراتۆریای یابان (ژاپۆن) لە ڕۆمای پایتەختی شانشینی ئیتاڵیا، بۆ لێکۆلینەوە لە مەرجەکانی ئاشتی لەگەڵ دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی، کە جێ بە جێ بکرێت لە پەیماننامەی سیڤەر و ڕەزامەندیی دان لە پاش ڕایگەیاندنی سەربەخۆیی شانشینی سوریا لە ڕێکەوتی (3_8/ ئاگوستۆس _ 1918)لە دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی، و هەروەها شاندێکی جولەکە بە سەرۆکایەتی حاییم وایزمان یەکەم سەرۆکی دەوڵەتی ئیسرائیل لە نێوان ساڵانی (1952_1949)و ناحوم سۆکۆلۆو سەرۆکی بزووتنەوەی زایۆنیزمی جیهانی و هێربێرت ساموێل یەکەم مەندوبی سامی ئیمپراتۆریای بەریتانیا لە ئیسرائیل (فەلەستین)لە کۆنگرە بەشدار بوون ، کە یاداشتنامەێکیان بە شاندی ئیمپراتۆریای بەریتانیا، کە بڕیارەکانی کۆنگرە لەگەڵ بەڵێننامەی بەلفۆر کە لە ڕێکەوتی (2_11/تشرینی دووەم_1917) لە لایەن ئارثور جێمس بەلفۆر (1919_1916ز) وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە و کاروباری کۆممۆنویالثەکان بگونجێت.
ئەو خاڵانەی کە لە کۆنگرەی سان ریمۆ لێکۆلینەوەی لە سەر دەکرا، ئەمانە بوون
یەک/ پەیماننامەی سیڤەر، داهاتووی ناوچەی کەوانەی بە پیت (الهیلال الخطیب) لە ئێراق و سوریا و ئەردەن و لوبنان و ئیسرائیل دیاری دەکات.
دوو/ دابەش کردن و چەساپدنی ڕژێمی ئینتیداب (ماندات)بە گوێرەی بەرژەوەندی دەوڵەتانی هاوپەیمانان.
سێ/ لێکۆلینەوە لە دابەشی کردنی سوریای گەورە بە سەر چوار بەش دا، وەکو : سوریا، ئەردەن، لوبنان، ئیسرائیل (فەلەستین).
چوار/ بارودۆخی سوریا و لوبنان لە ژێر ڕژێمی ئینتیداب (ماندات)ی فەرەنسا و بارودۆخی ئەردەن و ئیسرائیل (فەلەستین)و ئێراق لە ژێر ڕژێمی ئینتیداب (ماندات)ی بەریتانیا، و لەگەڵ بارودۆخی گژری نێوان جولەکە و ئەرەب لە شاری ئورشەلیم (قودس) لێکۆلینەوەی لە سەر کرا.
لە ڕێکەوتی (25_4/ئەپرێل_1920) کۆنگرەی سان ریمۆ ، کۆتایی بە کارەکانی هێنا ، کە ئەنجامەکانی ئەمانە بوون.
یەکەم/ سوریا و لوبنان خرایە ژێر ڕژێمی ئینتیداب (ماندات) ی فەرەنسا، کە هەرێمی خۆرئاوای کوردستانشی گرتووە.
دووەم/ ئێراق خرایە ژێر ڕژێمی ئینتیداب (ماندات)ی بەریتانیا، کە هەرێمی باشوری کوردستانشی گرتووە.
سێیەم/ ئەردەن و ئیسرائیل (فەلەستین) خرایە ژێر ڕژێمی ئینتیداب (ماندات)ی بەریتانیا، لەگەڵ پابەند بوون بە جێ بە جێ کردنی بەڵێننامەی بەلفۆر.
سهرچاوهکان
1_ نۆیل باربهر: فهرمانڕهواییانی قۆچ زێرین (له سوڵتان سلێمانی قانوونییهوه تا ئهتاتورک)-وه: رێبوار کهریم وهلی-ههولێر2001ز.
2_ د . فهرهاد پیرباڵ: ژەنەڕاڵ شەریف پاشا_سلێمانی2001ز.
3_ د . عهبدوڵڵا عهلیاوهیی: کوردستان له سهردهمی دهوڵهتی عوسمانیدا-سلێمانی2004ز.
4_ عهلی کهندی: فهرههنگی ڕووداوهکانی کوردستان و وڵاتانی جیهان-ههولێر2005ز.
5_ یاسین صابر صاڵح: ئینسایکلۆپیدیای گشتی -سلێمانی2005ز.
6_ حهسهن ئهرفهع: کوردهکان-وه: حامید گهوههری-ههولێر2007ز.
7_ د . عبدالرحمان قاسملوو: کوردستان و کورد-وه: عبدالله حهسهن زاده-2007ز.
8_ د . فهرهاد پیرباڵ:سوڵتانی عوسمانییهکان (سوڵتانهکانی ئیمپراتۆریای عوسمانی)-سلێمانی2007ز.
9_ کهمال بورکای: کورد و کوردستان-وه: عهلی فهتحی-ههولێر2008ز.
10_ مانهند ڕۆژه: ئهرمۆساید-سلێمانی2008ز.
11_ بێ نووسهر: بهندهکانی کۆنگرهی سیڤهر و خوێندنهوهیهکی تر-وه: سهلام ناخۆش-ههولێر2009ز.
12_ فهرید ئهسهسهرد:ئهتڵهسی سیاسی ههرێمی کوردستان (1914_2005ز)-سلێمانی2010ز.
13_ د . فهرهاد پیرباڵ: کرۆنۆلۆجیای کوردستان625پ.ز_1932ز- ههولێر2011ز.
14_ د . ئەحمەدی نەقیب زادە: مێژووی پەیوەند نێودەوڵەتییەکان-وە: فەردین ڕەشیدیان-سلێمانی2011ز.
15_ د . ئیبراهیم خەلیل ئەحمەد و د . خەلیل عەلە موراد: مێژووی ئێران و تورکیا-وە: بەهادین جەلال مەستەفا-هەولێر2011ز.
16_ ن . لازایف: مێژووی کوردستان-وه: وشیار عهبدوڵڵا سهنگاوی-ههولێر2012ز.
17_ زلهێزەکان لە جەنگی یەکەمی جیهانییەوە تا کۆتایی جەنگی سارد (1991_1914ز)-ههولێر2012ز.
18_ سێر ئاڕنۆڵد ویڵسن: شۆڕشەکەی عێراق-وە: سەرمەد ئەحمەد-ههولێر2012ز.
19_ مارگرێت مەکمیلان:(پاریس) ئەو شەش مانگەی جیهانی گۆڕی1919-وە: مەنسوور سەلیمی-دهۆک2012ز.
20_ د . کەیوان ئازاد ئەنوەر: چەردەیەک لە مێژووی کورد-سلێمانی2013ز.
21_ بێرنارد لویس: ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست-وه: عهبدوڵڵا ڕهسولی-ههولێر2014ز.
22_ هیسەر لێهر واگنەر: کوردستان لە نێوان سیڤەر و سنوورە دەستکردەکاندا-وە: شەفیقی حاجی خدر-هەولێر2015ز.
23_ کارڵ برۆکلمان: مێژووی گەلانی موسڵمان-وە: عومەر عەلی غەفوور-تاران2017ز.