له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى سوریا (2011)ە‌وه، له‌ناو خاكى سوریا هه‌ریه‌كه له ئه‌مریكاو ڕووسیاو توركیا‌و ئێران كێبڕكێیه‌كى سه‌ره‌كى ئه‌كه‌ن له‌پێناو ده‌ستگه‌یشتن به پیشه‌سازیی نه‌وت و غازدا. بگره ڕیشه‌ى شه‌ڕ له سوریا ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆنترۆڵكردنى ئه‌و ناوچانه‌ى به نه‌وت و غاز ده‌وڵه‌مه‌ندن (له وشكانى و له كه‌نارى ده‌ریادا). هه‌روه‌ها ده‌ستخستنى پێداویستى و سه‌رچاوه‌كانى ئاو بۆ ڕزگاربون له دۆخى وشكبونى به‌رده‌وام.
سوریا به‌درێژایی مێژوو كێشه‌ى هه‌بووه، هه‌روه‌ك ده‌رفه‌تیشى هه‌بووه، ئه‌وه‌ش به‌شى گرنگى ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هه‌ڵكه‌وته‌یه‌ى كه هه‌یه‌تى، وه‌ك وڵاتێكى عه‌ره‌بى كه ئه‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست، ئه‌مه سوریاى كردووه به تاقه ده‌رگایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ریه‌كه له ئێراق و ئه‌رده‌ن و ئێران لێوه‌ى بگه‌نه ده‌ریاى ناوه‌ڕاست.
مه‌به‌ست له ئاسایشى ووزه، پاراستن و به‌رزڕاگرتنى ئاستى یه‌ده‌گى سروشتى و به بازاڕیكردن و چاودێریكردنى نرخه له بازاڕی جیهانى دا، ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌رى هه‌یه به‌سه‌ر ژیانى سیاسی و ئابوریی و مرۆیی نێوخۆى وڵاته‌كه‌وه.
هه‌رچه‌نده یه‌ده‌گى نه‌وتى سوریا به‌پێى ستانداردى عه‌ره‌بى ئه‌و بڕه زۆره نییه، تا هه‌نوكه‌ش نه‌وت ڕۆڵێكى گه‌وره‌ى نه‌بینیوه له زیادكردنى سه‌رچاوه‌ى داهات له سوریادا. له ساڵى (2010)دا هه‌نارده‌كردنى سێكته‌رى وزه به گشتى له (35%) تێپه‌ڕى نه كردووه، واته پتر بۆ پێداویستیه نێوخۆییه‌كان به‌كاربراوه و نه‌وت ته‌نها (20%)ى سه‌رچاوه‌ى داهاتى حكومه‌تى سوریاى پڕكردۆته‌وه. به‌پێى جۆرناڵى نه‌وت و غاز له (جانیوه‌رى 2015)دا یه‌ده‌گى نه‌وتى سوریا به ( 2.5) دوو ملیار‌و نیو به‌رمیل خه‌مڵێنراوه. كه بڕى هه‌ره زۆرى ئه‌م یه‌ده‌گه ئه‌كه‌وێته باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریاوه (واته ناوچه كوردییه‌كان). هه‌روه‌ها یه‌ده‌گى غازى سروشتى به (241) ملیار مه‌تر سێجا خه‌مڵاندوه. به‌شێوه‌یه‌كى گشتى یه‌ده‌گى غاز ئه‌كه‌وێته سه‌نته‌رى سوریاوه. زۆربه‌ى ئه‌و نه‌وته خاوه‌ى سوریا هه‌یه‌تى نه‌وتى قورسه (هێزى ڕاكێشانى نزمه)و ترشه (واتا بڕێكى زۆر گۆگرد له پێكهاته یان ناواخنه‌كه‌ى دا هه‌یه)، ئه‌مه‌ش یانى پیًویستى به پاڵێوگه‌ى تایبه‌ت هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى به پرۆسه‌ى پاڵاوتن و به‌رهه‌مهێنانى پێكهاته‌كانى تردا تێپه‌ڕبێت، ئه‌وه‌ش نه‌وتى سوری ئه‌خاته دۆخێكى نزمه‌وه له ڕووى نرخه‌وه.
سێكته‌رى نه‌وتى سوریا له دواى ساڵى (2011)وه تووشى فه‌وزاو شڵه‌ژان بۆته‌وه، به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى خاو په‌كیكه‌وت تا ئاستى نزیكه‌ى سفر. وڵاته‌كه سه‌راپا تووشى كورتهێنان بویه‌وه له مه‌سه‌له‌ى (خستنه‌ڕوو)ى توانا هایدرۆكاربۆنیه‌كان و به‌رهه‌مه پاڵاوته‌ییه‌كانى. سه‌ربارى ئه‌مه‌ش سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر نه‌وتى سورى دا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو یه‌كێتى ئه‌وروپاوه ئه‌وه‌نده‌ى تر توانا پیترۆلیه‌كانى سوریاى بێ كاریگه‌ر كرد. له‌م ساڵى (2019)یه‌دا ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له ناوخۆی سوریادا گه‌یشتوه به (24000) بیستوچوارهه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا، ئه‌وه‌ش ئه‌كاته (20 -25%) ى پێداویستیه نێوخۆییه‌كانى سوریا. له‌كاتێكدا پێش هه‌ڵگیرسانى جه‌نگى ناوخۆ له سوریا له (2010)دا ڕۆژانه ئاستى به‌رهه‌مهێنان (350000) سێ سه‌ت و په‌نجا هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بوه.
به‌پێى ئه‌نه‌لایزێكى مه‌یدانى چڕ كه له په‌یمانگه‌ى مێدیتریانه بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌ناونیشانى (Syrias oil, gas and water – the Immiscible Solution to the War in Syria) حكومه‌تى سوریا له‌و ماوه‌یه‌ى كه وه‌ك جه‌نگ تێى كه‌وتووه پێویستى زۆرى به سوته‌مه‌نى بوه، ئێران وه‌ك پاڵپشتیه‌ك بۆى دابین كردووه، جگه له‌وه‌ى ئێران پاڵپشتى سه‌ربازیی بێ چه‌ندوچونى ڕ‌ژێمى به‌شار ئه‌سه‌دى كردووه له ماوه‌ى قه‌یرانى دواى به‌هارى عه‌ره‌بیه‌وه، ئه‌م پاڵپشتییانه‌ى ئێران دواى سه‌پاندنى سزا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانه‌وه به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆر كۆتایی هات. ته‌نانه‌ت ئه‌مریكا سزاى ئه‌و كه‌شتییه نه‌وتییه ناشه‌عیانه‌شى ده‌ركردووه، جگه له چه‌ند كه‌شتى و كۆمپانیایه‌كى دڵنیایی تایبه‌ت و دیاریكراو.
جیۆپۆڵه‌تیكى وزه، یانى كاریگه‌ریی پێگه‌ى جوگرافیاى سیاسی به‌سه‌ر وزه‌وه (ئه‌گه‌رچى وزه ته‌نها نه‌وت و غازى سروشتى نیه، ئاویش گرنگه).
هه‌رێمى كوردستان و ئێراق به‌گشتى كه‌وتۆته نێوان سێ حه‌وزه‌ى گه‌وره‌وه، یه‌كێكیان له باكورو خۆرهه‌ڵاتیه‌وه حه‌وزه‌ى قه‌زوینه كه ڕووسیاو ئێران و ئازه‌ربایجان تیا ڕۆڵ ئه‌گێڕن و ( ڕووسیاو ئێران یه‌كه‌م و دووه‌مى یه‌ده‌گى غازى جیهانیان هه‌یه)، ده‌ریاى قه‌زوین گه‌وره‌ترین ده‌ریاى داخراوه له جیهانداو، ناوچه‌یه‌كى پڕ به‌ریه‌ككه‌وتنى جۆراوجۆره، به دوورییه‌كى زۆریش عێراق و سوریا ئه‌گه‌نه ئه‌و ناوچه‌یه.
حه‌وزه‌ى دووه‌میش كه‌نداوى عه‌ره‌بیه كه نه‌ك بۆ هه‌رێمى كوردستان بۆ ئێراقیش وه‌ك یه‌كێك له وڵاتانى كه‌نداو بوه‌ته سه‌رچاوه‌ى نا-ئارامى سیاسی و ئه‌منى، ئه‌م حه‌وزه‌یه پتر هه‌یمه‌نه‌ى ئێرانى به‌سه‌ره‌وه دیاره.
حه‌وزه‌ى سێهه‌میان له باكورو خۆرئاواوه حه‌وزه‌ى ده‌ریای سپى ناوه‌رٍاسته كه ڕاسته‌وخۆ سه‌رى له‌ناو خاكى كوردستاندایه.
زۆربه‌ى وڵاتانى باشور‌و ناوه‌ڕاستى ئه‌وروپا ئه‌كه‌ونه سه‌ر ده‌ریاى ناوه‌ڕاست. میسر‌و قوبرس و ئیسرائیل پێكه‌وه سنوری ئاویی هاوبه‌شیان هه‌یه‌و، غاز‌و نه‌وت له كه‌نارى ده‌ریادا به‌رهه‌مدێنن، ئه‌مریكا به‌توندى به‌رگرییان لێ ئه‌كات. له (13ى نۆڤه‌مبه‌رى 2019) له‌سه‌ر پرسى ده‌رهێنانى غازى سروشتى له قوبرسى توركى له‌لایه‌ن توركیاوه، یه‌كێتى ئه‌وروپا هۆشدارى توندى دایه توركیا.
هه‌موو وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى هاوسۆزى كوردن و، به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى كوتله نه‌وتى و غازییه‌كه‌یاندا ئه‌بیننه‌وه‌و، چاویان له‌وه‌یه هێڵى بۆڕى كوردستان به نزیكترین ڕێگه له ده‌ریاى ناوه‌ڕأسته‌وه بگاته ئه‌وروپا.
بۆ ماوه‌ى چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك سوریا له ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وى توركه عوسمانیه‌كاندا بوه، له دواى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌مه‌وه به پێى بڕیارى مانداتى كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان كاروبارى سوریا درایه فه‌ڕه‌نسا. له‌دواى جه‌نگى جیهانى دووه‌مه‌وه سوریا وه‌ك ده‌وڵه‌تێك سه‌ربه‌خۆیی سیاسیی وه‌رگرت به‌ڵام هه‌ر له‌ژێر چاودێرى و ده‌ستوه‌ردانى هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا مایه‌وه. كاتێك به‌ریتانیا له‌دواى جه‌نگى جیهانى دووه‌مه‌وه عێراق و نه‌وته‌كه‌ى چنگ كه‌وت، ساڵى (1935) هێڵى بۆڕى موسڵ – حه‌یفا ى بونیادنا كه به‌خاكى سوریادا تێپه‌ڕئه‌بێت، ئه‌م هێڵه هه‌رچى نه‌وتى كه‌ركوك و ناوچه كوردییه‌كانى عێراق (هه‌رێمى كوردستان) و موسڵ و ئه‌رده‌نى پیادا تێپه‌ڕئه‌بێت بۆ ده‌ریاى ناوه‌ڕاست (به‌دیاریكراوى بۆ به‌نده‌رى حه‌یفا به درێژایی 942 كم).
لێره‌وه تێئه‌گه‌ین، كه دیوه ستراتیجیه‌كه‌ى نه‌وتى سوریا ئه‌وه نییه كه ئه‌و بڕه له‌یه‌ده‌گى تێدایه، چونكه ئه‌و یه‌ده‌گه هێنده زۆر نییه له‌سه‌ر ئاستى ڕێژه‌ى به‌كاربردنى رۆژانه‌ى جیهاندا ببینرێت (له 2019دا ڕۆژانه جیهان پێویستى به 194 ملیۆن به‌رمیل نه‌وته) له‌كاتێكدا به‌شى زۆرى ئه‌و به‌رهه‌مهێنانه‌ى نه‌وتى سوریا بۆ پێداویستى ناوخۆیه‌تى. به‌ڵكو گرنگى گه‌وره‌ى نه‌وتى سوریا پێگه‌كه‌یه‌تى له‌نێوان ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاستدا كه له‌توانایدایه ڕۆژانه سوته‌مه‌نى بۆ ته‌واوى كه‌شتیه به‌ریتانى و ئه‌مریكى و ئیسرائیلیه‌كان دابین بكات له ده‌ریاى ناوه‌ڕاستدا. هه‌موو ئه‌و ئامێره سه‌ربازییانه‌ى وڵاتانى زلهێزو ناوچه‌كه هه‌یانه به وزه ئیش ئه‌كه‌ن و سوریاش ناوچه‌یه‌كى نزیك و ناوجه‌رگه‌ى ڕووداوه‌كانه له‌توانایدا له شوێنى خۆیاندا وزه‌ى پێویستیان بداتێ. هه‌روه‌ها گرنگییه‌كى تر‌ى سوریا‌و (باكورى سوریا به‌دیاریكراوى) ئه‌وه‌یه نه‌وتى كه‌ركوك و هه‌رێمى كوردستانى ئێراقى لێوه ببرێته ده‌ریاى ناوه‌ڕاست (مێدیتریانه) به‌مه‌ش ناوچه‌كه سه‌راپا له میسر‌و قوبرس و ئیسرائیل و سوریا‌و عێراق له سه‌ر ده‌ریاى ناوه‌ڕاست ئه‌بنه یه‌ك كوتله‌ى وزه‌ى گه‌وره له ژێر چاودێرى چڕى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكاو ئیسرائیل‌دا.
له ئێراق، تا ئێستاش نه‌وتى كه‌ركوك به هێڵى بۆڕى كوردستاندا ئه‌چێته به‌نده‌رى جه‌یهانى توركى بۆ ده‌ریاى ناوه‌ڕاست. له ئاستى نێوخۆى كه‌ركوكدا، دۆخه‌كه بۆ كورد له‌بار نییه، زانیارییه‌كان كتومت پێمان ئه‌ڵێن، له‌ناو كۆمپانیاى نه‌وتى باكور له كه‌ركوكدا له كۆى (14120) چوارده هه‌زارو سه‌ت و بیست فه‌رمانبه‌ر ته‌نها (1600) هه‌زارو شه‌ش سه‌ت كه‌سى كوردن، له (12) ده‌سته هیچی كورد نیه، (52) به‌ش ته‌نها (4) به‌ش سه‌رۆكه‌كه‌یان كورده. له (800) یه‌كه ته‌نها (52)یان كوردن. له (280) هۆبه ته‌نها به‌رپرسى (26) دانه‌یان كورده. هه‌رچى ئاستى به‌رهه‌مى ڕۆژانه‌ى نه‌وته له (نۆڤه‌مبه‌رى 2019)دا له‌نێوان (370000 بۆ 380000) هه‌زار به‌رمیله، به‌شى زۆرى سیاسه‌تى وه‌زاره‌تى نه‌وت وایه بۆ پاڵێوگه نێوخۆییه‌كان و پێداویستیه‌كان سه‌رف بكرێت، كه‌مینه‌یه‌كى له بۆڕى كوردستان- خورمه‌ڵه- فیشخابوره‌وه به‌پێى ڕێككه‌وتن هه‌نارده ئه‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ى جێى باسه ماوه نه‌ماوه‌یه‌ك وه‌زیرو وه‌زاره‌تى نه‌وت له میدیاكان ئه‌ڵێن بۆڕییه‌كى نوێى نه‌وت دروست ئه‌كه‌ین له كه‌ركوكه‌وه بۆ توركیا، له‌كاتێكدا ئه‌وه ئیشى كابینه‌یه‌ك له‌وه‌و پێشتره‌و دوو ساڵه پرۆژه‌كه هه‌یه‌و له جێبه‌جێكردندایه.
چوارچێوه‌ى كارى ڕووسیا له هه‌رێمى كوردستان زیاتر ئابورییه، به‌ڵام له سوریا مه‌دایه‌كى گه‌وره‌ى ئابوری و سه‌ربازیی هه‌یه. ڕوسیا له شوباتى 2017ه‌وه دێڵێكى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان هه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنان و به‌بازاڕیكردنى وزه‌ى هه‌رێمى كوردستان. هه‌روه‌ها ڕوسیا ڕۆڵێكى ئه‌وتۆى نیه له جوگرافیاى كێڵگه نه‌وتیه‌كانى كه‌ركوكدا.
له سوریا ڕووسیا بونى ته‌واوه‌تى له ( ته‌رتوس)ه، كه ئه‌كه‌وێته باكورى خۆرئاواى سوریاوه‌و، بنكه‌یه‌كى سه‌ره‌كى عه‌ره‌بی سورى ده‌ریاوانى سه‌ربازی و ئابورییه. ڕووبه‌ره‌كه‌ى نزیك به (3) ملیۆن مه‌تر چوارگۆشه‌یه، قه‌باره‌ى شتومه‌كى له‌خۆگرتوو ساڵانه تیایدا ئه‌گاته (12) ملیۆن ته‌ن و، له‌ساڵى (2020) ئاماده‌كارى كراوه بگاته (25) ملیۆن ته‌ن. ته‌رتوس ماهیه‌تێكى گه‌وره‌ى هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌كه‌وێته سه‌ر كه‌ناراوه‌كانى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست، كه هه‌موو جیهانى عه‌ره‌بى و ئه‌وروپاو ناوچه‌ى ده‌ریاى ڕه‌ش ئه‌توانن پێى بگه‌ن. تاكه شوێنه له ده‌ریاى ناوه‌ڕاست وه له سوریا كه هێزى سه‌ربازیی و غه‌واس و كه‌شتى فڕۆكه هه‌ڵگرو فڕۆكه‌ى جه‌نگى و تیمى بازرگانى ڕووسیاى تیادا جێگیركراوه.
به‌پێى وته‌ى جێگیرى سه‌رۆكوه‌زیرانى ڕووسیا “یورى بوریسوف” له (ئه‌پرێڵى 2019) دا مۆسكۆ ڕیككه‌وتنى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سوریا كردووه بۆ ماوه‌ى 49 ساڵ له ته‌رتوس ئه‌مێنێته‌وه‌و، ده‌ستیشیان كردووه. جگه له‌وه‌ى ڕووسیا سه‌رقاڵى به‌رهه‌مهێنان و ده‌ستوه‌ردانه له كێڵگه نه‌وتیه‌كانى سوریادا، هه‌روه‌ها به‌ته‌واوه‌تى كار له بلۆكه غازییه‌كاندا ئه‌كات به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ى (ته‌دمر) و سه‌نته‌رى سوریا به‌گشتى.
له كۆتاییدا، كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م دیارده نوێیه له گه‌مه‌ی جیۆپۆڵه‌تیكدا بكات به ده‌رفه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی ووزه‌ی كوردستان به ستانداردێكی مۆدێرندا وه‌ربچه‌رخێ، لانی كه‌م پێویسته تیۆره‌یه‌كی هه‌بێت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دیارده‌ی نوێی ناو په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كه پێی ئه‌وترێ (په‌یوه‌ندییه ئابورییه سیاسیه‌كان-IPE) واته بنه‌مای په‌یوه‌ندی له‌نێوان حكومه‌تی ده‌وڵه‌ته‌كان و كۆمپانیا جیهانیه‌كاندا چۆنه!). بۆ نمونه له ساڵی (2013)وه كۆمپانیای بریتش پیترۆلیۆم له ناو نه‌وتی كه‌ركوكدان و كنه ئه‌كه‌ن، ئه‌وه سێ ساڵه بینایه‌كی مۆدێرن یان كردۆته‌وه له ناو كۆمپانیای نه‌وتی باكور له كه‌یوان ته‌نها خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌و گه‌ڕانن. ئایا كورد دوو سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری هه‌یه؟. ئه‌وه‌تا ئه‌بینین له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی پیشه‌سازیی نه‌وت و ده‌رهێنان و پاڵاوتن له هه‌رێمی كوردستان گرفته دارایی و سیاسی و مرۆییه‌كان له‌هه‌ڵكشاندان!