لەمێژووی ئەم شارەدا شاکاری جوان کراوە، کە پرشنگ و جوانی تاکو ئێستاش لەقاڵبی شاردا نەخشی هێناوە، خەڵکی دڵسۆزی ئەم شارە کاری لەبن نەهاتوو مەحاڵیان کردووە؛ بۆ پێشخستن و خزمەتی خەڵکی خۆیان، ئەوەی لەتوانیان بووبێ پێشکەشیانکردووە، چاوەڕێی پلە و پۆستی تایبەت و ئیمتیاز و هاوکاری حکومەتی ئێراقی نەبوون، خۆیان خەمخۆر و دڵسۆزی یەکتری بوون.
ئەم كۆمهڵهیەیە تەواوکار و هاوکاری یەکتربوون و پێداویستی ژیانی یەکتریان پڕکردۆتەوە لەوەی پێویست بووە، لەپێویستی خوێندەواری و مەعریفە و کاری پیشەیی و رۆشنبیری.
تەواوکار و هاوکاری یەکتربوون و پێداویستی ژیانی یەکتریان پڕکردۆتەوە لەوەی پێویست بووە، لەپێویستی خوێندەواری و مەعریفە و کاری پیشەیی و رۆشنبیری، ئەوەی مەبەستمە لەکایەی کاری کۆمەڵگەی مەدەنی، نزیکەی سەدساڵ لەمەوبەر “کۆمەڵەیەک” یان داناوە کە بۆ ئەمڕۆ سەروەرییە، گەر بەراورد بکەین لە بوونی ئەو هەموو کۆسپ و تەگەرەیەی هەبووە لەوکاتەدا، بەبەراوردی ئەم سەردەمەی ئێستا، رەنگە کۆمەڵەی وامان بەدەگمەن هەبێ، ئەندامان و بەرپرسانی لەوجۆرە کەسایەتییانە زۆرکەمبێ لەناو کۆمەڵگەی مەدەنیدا. پێویستە ئەوەی ناودەبرێ بەچالاکی مەدەنی چاوێک بەو مێژووانەدا بخشێننەوە و، بزانن کاری چۆن کراوە لەمێژووی کۆمەڵەو رێکخراوەکانی ئەم شارە.
ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه؛ ڕۆڵی به‌رچاوی گێڕاوه له خوێنده‌واركردنی خه‌ڵكی كاسب و به‌ته‌مه‌ن، توانیوویانه خزمه‌تێكی زۆربكه‌ن له‌بواری په‌روه‌رده و فێركردنی خه‌ڵكی ئه‌م شاره، به‌بێ جیاوازی ته‌مه‌ن و ره‌گه‌ز، وه‌كو ئه‌وه‌ی پیاوان و ژنان، كوڕان و كچانیان فێری خوێنده‌واری كردووه، کە کاتی دەوام و نۆبەی خوێندنیان بەشێوەیەکی وا گونجاو داناوە زۆرترین خەلکی نەخوێندەوارو کاسب و دابڕاوی قۆناغی خوێندن دەرفەتی هەبێت و بەشداربێت لە فێربوون. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خولی فێربوونی پیشه‌یی، وه‌كو دارتاشی و بهرگدروییان كردۆته‌وه و زۆربه‌ی كاتی فێربوونیان له‌گه‌ڵ ده‌رفه‌تی خه‌ڵكی گونجاندووه، وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێواران تاكو شه‌وان خولی فێربوونیان بۆ خه‌ڵكی كاسب و ئه‌هلی بازاڕكردۆتهوه، بۆ زیاتر ئاشکراکردنی ئەم کۆمەڵەیە ئاماژە بەم بەڵگەیە دەکەین، لە بەرگرنگی مێژوویی ودۆکیومێنتی وەکو رەنووسەکەی خۆی چۆن بووە، ئاماژەی بۆ دەکەم. وه‌ك به‌ڵگه‌ی دامه‌زراندنی له‌ڕۆژنامه‌ی(ژیان)ی ژماره(11) ڕۆژی یه‌كی نیسانی ساڵی”1926″ مژده‌ی پێكهێنانی”جه‌معیه‌تی زانستی كوردی” تیادایه به‌مجۆره ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات:-
پرۆگرامی جه‌معیه؛
1-ناوی جه‌معیه‌ت (جه‌معیه‌تی زانستی كوردانه و مه‌ركه‌زی لیوای سلێمانیه)
2-مهقصد جه‌معیه‌ت: ته‌عمیم و علم و معرفته له كوردستان به‌پێی ئه‌م وسائله:
•بهنشری غزتهو رساڵی موقته.
•بهترجمهو تالیفو كتیب نوسینه‌وه‌و سائره.
•مكتب كردنه‌وه‌و اجرای تدریسات به ڕۆژو شه‌و.
•به صوره‌تی محازه‌ره اهالی تنویركردن.
•بو اكمال تحصیل بۆ ممالك مترقیه قوتابی ناردن.
•جمعیه‌ت احوالی تاریخیه، جغرافیه، انتوغرافیهی كوردان بهصورهت مخصوصه تدقیق و محصولی مساعی نشر ده‌كا.
•جمعیه‌ت بۆ تامینی محبتو موانست له مابه‌ینی اهالیو حكومهتداو بو تقویه روح اتاعت به صورت مخصوصهو به واسته‌و واعزان مخصوص پندو نصیحهت اجرا ده‌كات.
•جمعیه‌ت به هیچ صورهتێك له‌گه‌ڵ سیاسه‌تدا خه‌ریك نابی.
•تبلیخ حزرتی متصرف بۆ جنابی رمزی افندی حاجی فتاح، رفیق افندی محامی، فائق بگ معروف بگ.
اوا صورت تحریرات وزارت جلیله داخلیه ژماره (2571 ) رۆژی 24 شباتی 1926 لگل صورهتێكی ئه‌و پرۆغرامه كه‌وا تصدیق اعاده كراوه‌ته‌وه به پێچراوه‌ی نیچراوهی نێرا.به پێی مغادی مساعده فهرموراوه بۆ تاسیسی جمعیه‌تی زانستی بنائ علیه موافق أو أمرو پرۆغرامه أتوانن مباشرت بفرمون ایتر احترام. متصرفی لوای سلێمانی
صورهتێكی بو: وزارت، معالی وه‌زیری داخلیه، سعادتما ب جنابی مفتشی أداری، جناب معاون مدیر پولیس.
هیئه‌تی أدارهی ام جمعیهته له شه‌وی 13 نیسان 926 له دائره‌ی بلدیه اجتماعی كرد ئه‌مانه هه‌ڵبژێران:
رئیس: أحمد بگی متصرف
نائب: حاكم متفرد جمال بگ بابان
اعزا: شێخ مصتفی قازی،حمه‌ی اورحمان اغا، عزت بگ، وسمان پاشا، غفور اغا، رمزی افندی،محاسب فائق بگ مارف بگ، معتمد رفیق افندی محامی.
جێگه‌ی خۆیه‌تی بۆ ئاشکراکردنی جێگەی زانستی شەوان وچۆنیەتی ناونووسین ومەرجی بەشداری خوێندن لەجهمعیەتی زانستی ئاماژه ئەكهین به‌وه‌ی له هه‌فته‌نامه‌ی”ژیان”ی ژماره 15رۆژی 6 مایسی 1926 هاتووه بەمشێوەیە:
“أگاداری ـ جمعیتی زانستی له‌روژی جمعهوه كه أكاته 7 مایس 926 به كمال شرف ده‌رگای درسخانهی بۆ خوینده‌وارانی كوردان أكاتهوه. اوكسانهی ارزو ومیلی تحصیلیان هیه له‌و تأریخهوه هه‌مو رۆژیك له سعات 9 رۆژئاوایی یه‌وه هتا سعات 12 بو قیدو قبول مراجعت به مركز جمعیت كه “خانوی حمه‌امین بگ بكات…به‌شه‌و تدریساتو درس ادری… اوكهسانهی ارزوی تدریسو فیربونیان هیه ابی عمریان له هه‌ژده سال كمتر نه‌بی صاحب حسن اخلاق بی …”.
ئیشوكارو خزمه‌تگوزاری تری”جمعیتی زانستی”له‌بواری ڕۆشنبیریی‌و پێویستی خه‌ڵكی وەکو کۆرس وخولی ئێستا بۆ فێربوونی زمانی عه‌رەبی لەوسەردەمەدا هه‌وڵیداوه، له‌وبواره‌دا وانه‌ی عه‌ره‌بی بڵێنه‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ی هاتووه له‌ژماره 24 هه‌فته‌نامه‌ی “ژیان” له نوسراوێكی به ناونیشانی:-
“اعلان ـ لهجمعیتی زانستی دا درسخانهیك اكریتهوه بۆ فێركردنی زمانی عربی هركس تالبه فیری ام زمانه بیت مراجعت به مركز جمعیت بكات. معتمد جمعیت.”.
له‌ساڵی1930دا”جه‌معیه‌تی زانستی كوردان” له قوتابخانه‌ی “زانستی ئێواران” هه‌وڵیانداوه ژنان و كچان فێری خوێندهواریو ئیشی ده‌ستبكه‌ن، هه‌ر له‌ناو ئه‌م بینایه‌دا.
به‌ڵام شێوازی دووه‌م كهخهمخۆرانی شار، وه‌ك داهێنانێك كردویانن كردنه‌وه‌ی”مه‌كته‌بی زانستی شه‌وان”بووه، خه‌ڵكی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تیایدا فێری خوێندن و نووسین بوون، به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ڕۆژ خه‌ریكی ئیش و كاروكاسپی بوون، یاخود ته‌مه‌نیان ڕێگه‌ی نه‌داوه له‌خوێندنگه‌كانی میری به‌ڕۆژ بخوێنن. له‌ساڵی 1936 تاوه‌كو 1938 مامۆستا “سالح قه‌فتان” سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه‌و به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی زانستی بووه. به‌ڵام حكومه‌ت كێشه‌و گیروگرفتی بۆ “كۆمه‌ڵه‌ی زانستی” دروستكردوه و، له‌كۆتایی ساڵی 1938 له‌سه‌رده‌ستی موته‌سه‌ریفی سلێمانی “مه‌جید یه‌عقوبی”كه كه‌سێكی به‌ڕگه‌ز توركمان بوو، ئه‌م مه‌كته‌به “قوتابخانه”یه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌كه‌دا داخستووه، ئەوەی جێگەی ئاماژەیە؛ مامۆستایان و قوتابیانی زانستی شەوان رۆڵ و کاریگەریان هەبووە لە وریاکردنەوەی خەڵکی لەبارودۆخی ئەو سەردەمە، هەروەک ئەوەی بەشدارییان هەبووە لەراپەڕینی ساڵی ١٩٣٠ کە بەشەڕی بەردەرکی سەرا ناسراوە، لەو قوتابیانەی لە زانستی شەوان خوێندویانەو بەرۆژ ئیش و کار و کاسپی خۆیان کردووە، فێری خوێندەواری و پیشەکەیان زیاتربوون، لەرێگەی ئەم کۆمەڵەیەوە وەکو خوالێخۆشبوان کاک (شێخ لەتیفی خەیات و، وەستا عەباسی دارتاش) بوون، کە زۆرجار یادەوەری خۆیان دەگێرایەوەو ستایشی مامۆستاکانیان دەکرد کە چۆن ماندووبون لەگەڵ قوتابییەکان تاکو فێریانکردوون، سەرەڕای ئەوەی حکومەت هاوکاری نەکردوون، بۆ دابینکردنی پێداویستی پیتاکیان کردووە، بگرە زۆرجار شەوان لەبەر چراو لامپا وانەیان خوێندووە، کاتی خوێندن لە نزیک بانگی مەغریب دەستی پێکردووە، واتە؛ دوای ئەوەی ئیش و کاری بازاڕ نەماوە و دوکان و بازاڕ هەڵگیراوە و داخراوە.