هەموو تاکەکانی دەوڵەت دەبێت باج بدەن بە حکومەت، هەروەها حکومەتیش بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی خۆی بەکاریان دەهێنێت. پێویستە لەکاتی خۆیدا هەموو کەسێک و کۆمپانیاکان باجی خۆیان بدەن بە حکومەت، تاوەکو تووشی غه‌رامە و دەست بەسەرداگرتنی موڵک و ماڵیان نەبن لەلایەن حکومەت. ئامانج لەوەرگرتنی باج؛ کۆمەڵێک ئامانجی سەرەکی و گرنگ لەخۆ دەگرێت، لەوانە ئامانجی (دارایی – ئابووری – کۆمەلایەتی – سیاسی). باج له (داهات-دخل) وه‌رده‌گیرێت، واتا له كۆی ده‌ستکه‌وته‌کان وه‌رده‌گیرێت به پێی یاسا، که بڕو ڕێژەکان دیاریکراون، هه روه‌ها به پێی بارودۆخی وولات گۆڕانکاری و ده‌ستکاری تێدا ده‌کرێتن. دەکرێت کەسێک “باج” نەدات ئەمانەش کە بەپێی یاسا ڕێگەیان پێدراوە، کە لێخۆشبوو‌ن دەیان گرێتەوە (معفین)ئەم لێ‌خۆش بوونەش لە هەندێک کات هەمیشەییە هەندێکیشیان کاتین، واتا بۆ ماوەیەکی کاتی لێ‌خۆش بوون (معفی) لە باج دەیان گرێتەوە.
باج؛ بڕێک پارەیە کە سەپێنراوە لەلایەن دەوڵەت بەسەر هەموو تاکەکانی کۆمەڵگا بە مەبەستی بەدەست هێنانی کۆمەڵێک ئامانج (سیاسی و ئابووری و کۆمەلایەتی …هتد)بێ بەرامبەرە واتا هەر کەسێک کە باج دەدات چاوەڕێی هیچ شتێک ناکات بەرامبەر حکومەت، بەڵام رسومات چاوەڕێی وەرگرتنی خزمەتگوزاری لێ دەکرێت لەبەرامبەر ئەم بڕە پارەیە، هەروەها بە یەکێک لە سەرچاوە گرنگەکانی دەستکەوتنی داهات لەوڵاتدا دادەنرێت.
بنه‌ما و رێساكانی سه‌پاندنی باج (دادپه‌روه‌ری – روونی – گونجاوی – ده‌ست پێوه‌گرتن – ئاسانی – نه‌رمی).
“ئامانجه‌كانی باج”
1- ئامانجی دارایی؛ ئامانجی باج، بریتییه له دابینكردنی خه‌رجییه گشتییه‌كانی ده‌وڵه‌ت، بیرمه‌ندانی دارایی كلاسیك داوایان كرد ده‌ست به خه‌رجییه گشتییه‌كان بگیرێت له پێناو سووككردنی بارگرانییه گشتییه‌كان، به‌ڵام بیرمه‌ندانی نوێ داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن تێچوونی وه‌رگرتن و كۆكردنه‌وه‌ی باج ده‌بێت به كه‌مترین تێچون بێت، تاكوو زۆرترین ده‌ستهاتی باج بچێته خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت.
2- ئامانجی ئابووری؛ باج هۆكارێكه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی چه‌ند ئامانجێكی ئابووری وه‌ك پسپۆری، دابه‌شكردن، هاوسه‌نگی، گه‌شه‌ی ئابووری، ئه‌مه‌ش له رێگایی كاریگه‌ری باج له‌سه‌ر ده‌سهات و پاشه‌كه‌وت و وه‌به‌رهێنان و به‌رهه‌م.
3- ده‌سته‌به‌ركردنی ئامانجی كۆمه‌لایه‌تی؛ ده‌توانرێت باج بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئامانجه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كاربهێنرێت، وه‌ك دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ی ده‌سهات و سامان به‌چاره‌سه‌ركردنی و سنووردانان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سامان له‌ده‌ست چه‌ند كه‌سێكی كه‌م له كۆمه‌ڵ، چاره‌سه‌ركردنی گرفتی نیشته‌جێبوون و په‌ره‌پێدانی لادێ ودژایه‌تی كردنی چه‌ند دیارده‌یه‌كی ناشایسته.
“هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌تی دارایی و باج له هه‌ر وڵاتێك”
1- هه‌بوونی هۆشیاری باج و لێهاتووی دامه‌زراوه‌ی كارگێڕی.
2- ئاستی پێشكه‌وتنی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت.
3- هه‌بوونی دامه‌زراوه‌ی بانكی كاریگه‌ر.
4- هه‌بوونی بازاڕی دارایی و نه‌ختینه‌یی.
سیاسه‌تی دارایی؛ بریتییه له به‌كارهێنانی خه‌رجی گشتی و سیاسه‌تی باج وه‌ك ئامراز بۆ كارتێكردن له به‌رهه‌می هه‌مووه‌كی، له پێناو سه‌قامگیری ئابووری و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری گۆڕانكاری ئابووری. ڕۆڵی سیاسه‌تی دارایی له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر ده‌گۆڕێت. به پێی؛
1- سروشتی سیسته‌می ئابووری؛ له سیسته‌می سه‌رمایه‌داری كه‌رتی تایبه‌ت بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی چالاكییه ئابوورییه‌كانه، له‌به‌ر ئه‌وه ڕۆڵی سیاسه‌تی دارایی له سیسته‌می سه‌رمایه‌داری سنووردار ده‌بێت به ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ گه‌شه‌كردنی كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی ئابووری. به‌ڵام له سیسته‌می سۆسیالیستی سیاسه‌تی دارایی ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت له ئابووری.
2- قۆناغ و پێكهاته و ژێرخانی ئابووری؛ ئه‌گه‌ر ئابووری له قۆناغێكی پێشكه‌وتوو دابوو، خاوه‌نی پێكهانه و ژێرخانێكی پته‌و بوو و په‌ره‌پێدانی ئابووری هه‌بوو، ئه‌وا سیاسه‌تی دارایی ڕۆڵێكی لاوه‌كی ده‌بێت و پێویستی به ده‌ستوه‌ردانی حكومه‌ت نابێت. به‌ڵام ئابووری ژێرخانێكی لاواز و دواكه‌وتووی هه‌بوو، مانای وایه؛ گه‌شه‌ی ئابووری به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی حكومه‌ت به‌ده‌ست نایه‌ت، له‌به‌ر ئه‌وه سیاسه‌تی دارایی ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕیت له په‌ره‌پێدانی ئابووری و کۆکردنەوەی باجدا.
“سیستەمی باج لە ئێراقدا”
لە دونیای ئەمڕۆدا؛ تەواوی وڵاتانی جیهان بە تایبەت، وڵاتەپێشکەوتووەکان، زۆر گرنگی بەم سەرچاوەی داهاتە دەدەن، چەند نموونەیەک، بەژمارە دەخەینە ڕوو، بەنموونە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا (55%) و تورکیا(51%)ی ڕێژەی داهاتیان لە باجـە.
کـــەواتە؛ ڕوونە باج، چەندە گرنگە بۆ پڕکردنەوەی گەنجینەکانی دەوڵەت و گەشە و بونیادی ئابووری. بەڵام، گرفت گەلێک هەن، کەوا دەکات هاونیشتیمانیان نەچنە ژێر ڕکێفی باجدانەوە. باج وەک هۆکاریک بەکاردەهێندریت بۆ راگرتنی باری ئارامی ئابووری ج بۆ چارەسەرکردنی بی بازاری یان کاتی هەڵاوسان ناتواندریت بە تەنها کاریگەری باج باس بکەین. چونکە کاریگەری باج و کاریگەری خەرجی بەیەکەوە دەردەکەویت، چونکە بەیەکەوە بەکاردەهێندریت لەچوار چێوەی سیاسەتی دارایی. پێش هەموو شتێک، وەرگرتنی باج، بەو میکانیزمەی ئێستا دوور لە ڕێکارە یاساییەکان و یاسای باج و دەستووری ئێراقە، ماددەی(28) ی دەستووری ئێراق، دەڵێت (هیچ باجێک یان ڕەسمێک ناسەپێنرێت، هەموار ناکرێت، لێبوردن نایگرێتەوە، تەنها بەیاسا نەبێت) دەقی ماددەکەش بە عەرەبی دەڵێ (لا تفرچ الچرائب والرسوم، ولا تعدل، ولا تجی ولا یعفی، منها الا بالقانون) بــــاج، لە بەرامبەر پێدانی ماف وخزمەتگوزارییە، بەڵام لێرە پێچەوانەکەی بەرقەرارە، نموونەی ڕسوماتی ژینگە و ڕێگاوبان. وەرگرتنی باج، نازانرێت دەچێتە کیسەی کێوە و کێ لێی سوودمەند دەبێ، کە ئەمەش هاووڵاتی دەخاتە گوومانەوە، وای لێدەکات نەچێتە ژێڕ ڕکێفی یاسای باجەوە و خۆی لێ بدزێتەوە. سرووشتی باج وایە؛ لە گیرفانی پڕ و کیسەی گەرم وەردەگیرێت، لەکاتێکدا گیرفانی تەواوی خەڵک و کۆمەڵگەیان، تەکاندووە، لەهەمووی گرنگتر؛ ئەوەیە ئەم بەناو خاوەن بڕیارانە، خۆیان و کۆمپانیا زەبەلاحەکانیان و سێبەرەکانیان، هەرگیز نەچوون و ناچنە، ژێر ڕکێفی یاسای باجەوە، کۆمپانیای هێڵی پەیوەندی و نەوت لە ئێراقدا. کەواتە ئەمانە و دەیان هۆکاری تر هەیە، ئەستەمە خەڵک بە گشتی بڕواتە ژێر ڕکێفی باجەوە. بەهۆکاری ئەونادادیەی کەلە وەرگرتنی باجداهەیە.
“سیستەمی باج لەهەرێمی کوردستان”
یاسای وەبەرهێنان لەهەرێمی کوردستان کە ساڵی 2006 دەرچووە و کۆمپانیاکان تاوەکو 10 ساڵ لە “باج” دەبەخشێت، من لای خۆمەوە تێبینیی زۆرم لەسەری هەیە. بە بۆچوونی خۆم؛ ئەو یاسایە کارێکی زۆر خراپ بووە. بەخشرانی کۆمپانیا وەبەرهێنەکان لە باج دەچێتە بواری هەڵهاتن لە باج لەڕێگەی یاساوە. بەپێی ئەو رێنوێنییانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەریکردوون، بواری داوە کە باجدەر لە دوو شێوەدا خۆی لە “باج” بدزێتەوە. یەکێکیان ئەوەی بەخشینی کۆمپانیاکانە کە شێوازێکی یاساییانەیە. ئەوەی دیکەشیان ئەوەیە کە باجدەر سوود لە لاوازیی کارگێڕیی باج و نەبوونی چاودێری و خۆتۆمارنەکردن وەردەگرێت. ئێستا لە هەرێمی کوردستاندا ژمارەیەکی زۆر لە باجدەر تۆمار نەکراون، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 12 کۆمپانیا سەرەکییەکەی بەرهەمهێنانی “نەوت” بەپێی گرێبەستەکانیان لە باج بەخشراون. بەخشینی کۆمپانیاکانی “نەوت” لە “باج” سیاسەتی پێش ساڵی 2014ی حکومەت بوو بۆ راکێشانی کۆمپانیاکان، بۆیە ئەو کاتە بە بڕیارێک هەموو ئەو کۆمپانیایانە لە باج بەخشراون، بەڵام لە کابینەی نۆیەمدا هەوڵ درا ئەو کۆمپانیایانەی لە “باج”بەخشراون ئەو باجەیان لێ وەربگیرێت کە لەسەریانە. بە پێی یاسای 113ی باج، پێویستە هەموو کەسێک بڕی ئەو باجەی دەیکەوێت، بە حکومەتی بدات و بچێتە سەر خەزێنەی گشتی. یاسای باج ئەو یاسایەی ئێراقە بە هەندێک دەستکاری و رێککارییەوە. یاساکە بۆ ساڵانی دەیەی 20ـی سەدەی بیستەم دەگەڕێتەوە، ئەو کاتەی کە “ئینگلیز” لە “ئێراق” بوون، ئەوان یاساکەیان داڕشتووە. یاسایەکی تۆکمەیە و تاڕادەیەک لێی نەگەڕاوە کون و کەلەبەری تێ بکەوێت”.
لە ساڵی 2020 داهاتی باج لە هەرێمی کوردستان 588 ملیار و 809 ملیۆن دینار بوو؛ 51%ی لە هەولێر کۆکراوەتەوە کە دەکاتە 297 ملیار و 949 ملیۆن دینار، 26%ی لە سلێمانی بووە کە دەکاتە 152 ملیار و 92 ملیۆن دینار، 23%ـی لە دهۆک بووە کە دەکاتە 138 ملیار و 809 ملیۆن دینار.
“دەرئەنجام”
له دوای ساڵی (2003) ئامانجی سه‌ره‌كی بوودجه‌ی گشتی زیادكردنی به‌رهه‌می ناوه‌خۆ و زیادكردنی داهاتی تاكه‌كه‌س و كاركردن بۆكه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاری و كۆنتڕۆڵكردنی هه‌ڵاوسان و كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی قه‌رزی ده‌ره‌كی و زیادكردنی چاڵاكی ئابووری و دروستكردنی هاوسه‌نگی ئابووری لەڕێگەی کۆکردنەوەی باج له نێوان پارێزگاكان، به‌ڵام له هیچییان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو! له‌و قۆناغه‌دا؛ بانكی ناوه‌ندی سه‌ربه‌خۆیی خۆی وه‌رگرت و چیتر وه‌ك ئامرازێك به‌ده‌ست سیاسه‌تی دارایی نه‌مایه‌وه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بوودجه له ڕێگای چاپكردنی دراوی نوێ، له‌به‌ر ئه‌وه سیاسه‌تی دارایی په‌نای برده به‌ر سه‌رچاوه‌ی تر بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان له ڕێگای قه‌رز، ئه‌ویش به ده‌ركردنی قه‌واڵه‌ی ماوه كورت (أژونات الخزانه)و قه‌واڵه‌ی ماوه درێژ (السندات)و فرۆشتنیان به بانكه بازرگانییه‌كان و بازاڕی كاغه‌زی دارایی. سیاسه‌تی دارایی به به‌كارهێنانی ئامرازه‌كانی ده‌توانێت ڕۆڵی گه‌وره بگێڕێت له ئاڕاسته‌كردنی ده‌رامه‌تی ئابووری، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌تی دارایی په‌یوه‌سته به شێوازی داڕشتنی سیاسه‌ته‌كه هاوسەنگی لەدانی باج و چاوخشاندنه‌وه به سیسته‌م و یاسا و ڕێنماییه‌كان و شه‌فاف كۆكردنەوەی و وەرگرتنی باج بەشێوەیەكی دادپەروەرانە ،هۆكارێكی باش دەبێت بۆ زیادكردنی داهات ئەگەر مۆڵە گەورەكان و پاڵاوگەكانی نەوت بەشێك لە كۆمپانیا گەورەكان باج نەدەن و تەنیا دووكانی جوانکاری و نانەواكان و هەندێ پیشەی دیكە باج بدەن، دۆخی داهاتمان لەوە باشتر نابێت.
بەهۆی نەدانی باج، جیاوازی چینایەتی زیادبووە، ئەگەر سیستمێکی پێشکەوتووی باج هەبێت ئەو جیاوازییە لە چینایەتی دروست نابێت. ساڵی رابردوو 150 کۆمپانیا دراونەتە دادگا، بەشێکیان کەیسەکانیان یەکلا بووەتەوە، 500 کۆمپانیای دیکەش سزادراون، هەموو هەوڵەکانی حکومەت وکابینە یەک لەدوای یەکەکان بۆ رێکخستنەوەی داهاتەکانی باجە. بەداخەوە کۆمپانیاکان دانی باج بە رەوا نازانن، لەکاتێکدا حکومەتی هەرێم تەواو پێداویستی و ئەمنییەتی بۆ کۆمپانیاکان فەراهەم کردووە. خۆدزینەوە لە “باج” دیارەدەیەکی زەقە لە هەرێمی کوردستان، بەڵام لە کابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان هیچ باجدەرێک دەربازی نەبووە و ئەوانەشی خۆیان لە باجدان دزیووەتەوە، رێکاری تووندی یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر، بە جۆرێک هەزار و 251 کۆمپانیای دراونەتە دادگا، بەو شێوەیەش تەنیا لە سنووری پارێزگای هەولێر زیاتر لە 5 ملیار و 500 ملیۆن دینار گەڕاوەتەوە خەزێنەی گشتی حکومەت. لەگەڵ رێکخستنەوەی سستمی باج ، زیاتر لە 245 باجدەری گەورە کەیسەکانیان لە دادگایەو رۆژانەش ژمارەیان زیاد دەکات، هەروەها لەو ماوەیەدا زیاتر لە 150 کۆمپانیا بەتاوانی ساختەکاری دراونەتە دادگا. هەروەها حکومەتیش بەدوداچوون دەکات لەسەر ئەو کۆمپانیانەی سەرچاوەی داهاتیان شاردووەتەوەو شەفاف نین لەگەڵ حکومەت. بڕیارەكانی حكومەت لەبارەی باجەوە كاریگەریی خراپیان بۆ سەر بواری وەبەرهێنان دەبێت بە جۆرێك وا دەكات وەبەرهێنەری بیانی روو لە كوردستان نەكەن و وەبەرهێنی نێوخۆیش هان دەدات بۆ وەبەرهێنان بڕۆنە دەرەوە. بۆیەدەبێت حکومەت هەمواری ئەوپرۆژە یاسایانە بکات لەدەستەی وەبەرهێنان کە لەبەرژەوەندی سەرمایەداران و چینی کەم دەسهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ئێراق نییە، تاکو ئایندەیەکی گەشتر و باشتر ڕوو لە ئێراق و هەرێم بکات لەسایەی سیاسەتێکی دارایی تۆکمە بۆ سەرجەم چین و تۆێژەکانی کۆمەڵگا.