پهیماننامەی سیڤه‌ر له ڕێکه‌وتی (10_8_1920) واژۆ کرا له شاری سیڤه‌ری باشووری فه‌ره‌نسا له نێوان ده‌وڵه‌تی پیاوه نه‌خۆشه‌که واته ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی عوسمانی و ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانان (ئیمپراتۆریای به‌ریتانیاو کۆماری فه‌ره‌نساو ده‌وڵه‌تانی تری هاوپه‌یمانان). ده‌وڵه‌تی عوسمانی یه‌کێك بوو له ده‌وڵه‌ته‌کانی ناوه‌ند (مرکز)دۆڕابوو له جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی و له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ و دابەش بووندا بوو، واته ئه‌و ده‌وڵه‌ته دابه‌ش ئه‌کرا له نێوان ده‌وڵه‌تانی براوه‌ی جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی که دەوڵەتانی هاوپه‌یمانان بوون. هه‌رووه‌ها ده‌وڵه‌ته‌کانی تری ناوه‌ند (مرکز)بریتی بوون له ئیمپراتۆریای ئه‌لمانیا و ئیمپراتۆریای نه‌مسا- مه‌جه‌ر(هەنگاریا)و شانشینی بولگاریاو چه‌ند ده‌وڵه‌تێکی تر. ده‌وڵه‌تی عوسمانی ڕووبهرهکهیی 1.988.540 كیلۆمه‌تر چوار گۆشە بوو له ساڵی (1914ز)، ئه‌وه‌ش پێکهاتبوو له خاکی سێ نه‌ته‌وه، واتا هه‌ر سێ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و تورك و كورد:
یه‌که‌م/ خاکی عه‌ره‌ب 1.046.978 كیلۆمه‌تر چوار گۆشه.
دووه‌م/ خاکی تورك 498.562 كیلۆمه‌تر چوار گۆشه.
سێیه‌م/ خاکی کور د 443.000 كیلۆمه‌تر چوار گۆشه.
به‌م شێوه‌یه دابه‌شکرا بۆ سه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌تێك که دەوڵەتانی هاوپه‌یمانان نیازی دامه‌زراندنیان هه‌بوو:
یە ك/ تورکیای ئێسته: 453.540 كیلۆمه‌تر چوار گۆشه، که نزیکه‌یی 24.4600 کیلۆمه‌تر چوار گۆشه خاکی باکووری کوردستان بوو، واتا 8.6% ی خاکی باکووری کوردستان، ئه‌وه‌ش ئه‌کاته 3.5% ی خاکی کوردستانی گه‌وره.
دوو/ کوردستان (باکووری کوردستان): 114.000 كیلۆمه‌تر چوار گۆشه، واتا 40% ی خاکی باکووری کوردستان، ئه‌وه‌ش ئه‌کاته 16.3%ی خاکی کوردستانی گه‌وره.
سێ/ ئه‌رمینیا (باکووری کوردستان) بێجگه له خاکی ئه‌رمینیای ئێسته: 160.0000 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه، که نزیکه‌ی 146.540 کیلۆمه‌تر چوار گۆشه خاکی باکووری کوردستان، واتا 51.4 %ی خاکی باکووری کوردستان، ئه‌وه‌ش ئه‌کاته 20.9%ی خاکی کوردستانی گه‌وره، له‌گه‌ڵ 13.460 کیلۆمه‌تر چوار گۆشهش خاکی تورکیا بوو. واتا ده‌وڵه‌تی پێشنیارکراوی ئه‌رمینیا بریتی بوو له 91.6% ی خاکی باکووری کوردستان و 8.4% ی خاکی تورکیا.
چوار/ سوریا:350.000 كیلۆمه‌تر چوار گۆشه.
پێنج/ میزۆپۆتامیا (ئێراق) : 370.000 كیلۆمه‌تر چوار گۆشه.
شەش/ حیجاز (سعودیه) : 260.000 كیلۆمه‌تر چوار گۆشه.
حەوت/ عسیر (سعودیه) : 91.000 كیلۆمه‌تر چوار گۆشه.
هەشت/ یه‌مه‌ن: 190.000 كیلۆمه‌تر چوار گۆشه.
لە دوای لە باربردنی پەیماننامەی سیڤەر جارێکی تر نەخشەی جوگرافی و سیاسی ناوچەکە بەم سێوەیە داڕێژایەوەیە:
١- تورکیا 783.562 كیلۆمه‌تر چوار گۆشه.
٢- ئێراق 438.317 كیلۆمه‌تر چوار گۆشه.
٣- سعودیە (حیجاز و عەسیر) 257.887 كیلۆمه‌تر چوار گۆشه ، واتا 122% ی رووبەری خاکی شانشینی سعودیە ئەکات ، واتا ناوچەی حیجاز و عەسیر لە ژێر دەستی دەوڵەتی عوسمانییەکان دا بووە پێشتر.
٤- یەمەن (کۆماری عەرەبی یەمەنی پێشوو) 195.000 كیلۆمه‌تر چوار گۆشه ، واتا ئەکاتە 36.99% ی خاکی وڵاتی یەمەن لە ژێر دەستی دەوڵەتی عوسمانییەکان دا بووە.
٥- سوریا 185.180 كیلۆمه‌تر چوار گۆشه.
٦- شانشینی ئوردەن 89.342 كیلۆمه‌تر چوار گۆشه.
٧- ئیسرائیل بە ناوچەی دەسەڵاتداری هەرێمی فەلەستین 28.800 كیلۆمه‌تر چوار گۆشه.
٨- لوبنان 10.452 كیلۆمه‌تر چوار گۆشه.
به‌نده‌کانی ئه‌م په‌یماننامه‌یه نزیکه‌یی 443 به‌نده که له‌و ژماره‌یه به‌نده‌کانی (62 و63 و 64)تایبه‌ت بوون به کورد‌و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌نده‌کانه سه‌باره‌ت به کورد و کوردستان:
به‌ندی 62: (لیژنه‌یه‌کی سێ قۆڵی پێکدێت باره‌گاکه‌ی له ئه‌ستامبوڵ ئه‌بێت، ئه‌و لێژنه‌یه له لایه‌ن به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا پێکدێت،له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری کورد بۆ ئاماده‌کردنی پرۆژه‌ی ئۆتۆنۆمییه‌کی ناوچه‌یی بۆ ناوچه کوردییه‌کان له دوای 6 مانگ له واژۆ کردنی ئه‌و په‌یمانه، سنووری ئه‌و ناوچه‌یه‌ش بریتییه له خۆرهه‌ڵاتی فورات و باشووری خۆرئاوای سنووری ئه‌رمینیا که له دوای ئه‌وه‌ش دیاری ئه‌کرێت له سه‌رووی سنووری تورکیا و سوریا و میزۆپۆتامیا که له دەقی دووەمین و سێیەمین بڕگەی دووی بەندی 27 دا ده‌ست نیشان کراوه، ئه‌گه‌ر له کاتێکیشا ئه‌و لێژنه‌یه له هه‌ر مهسهلهێك نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجامێک ئه‌وا هه‌ر یه‌که ڕاپۆرتی خۆی له‌و مه‌سه‌له‌یه ئه‌داته‌وه حکومه‌ته‌که‌ی، له‌و پڕۆژه‌یه‌دا پێویسته ڕه‌چاوی ته‌واوی مافه‌کانی ڕه‌گه‌زیی و ئایینی کلدان و ئاشوور و که‌مایه‌تییه‌کانی تری نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی بکرێت له نێو ئه‌و سنووره‌ی له سه‌رووه دیاری کرا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێژنه‌یه‌کی تری پێکهاتوو له به‌ریتانی و فه‌ره‌نسی و ئیتاڵی و فارسی و کوردی سه‌ردانی مه‌یدانی ئه‌که‌ن بۆ هه‌ر ده‌ستکارییه‌ك ئه‌گه‌ر پێویست بکات له سنووره‌کانی تورکیا، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سنووره له‌ژێر مه‌رجه‌کانی ئه‌و په‌یمانه‌یه تا سنووری فارس).
به‌ندی63: (له‌و ساته‌وه حکومه‌تی عوسمانی تورکی په‌یمان ئه‌دا به ڕازی کردنی به‌و بڕیارانه‌ی که له هه‌ر دوو لێژنه‌ی ئاماژه پێکراو له به‌ندی62 دا هاتووه وا له ماوه‌ی 3 مانگیش جێ به جێیان ئه‌کا، له دوای جاڕدانی).
به‌ندی 64: (له دوای ساڵێکی تر ئه‌گه‌ر زۆربه‌ی گه‌لی کورد که له‌و سنووره‌ی کە لە بەندی 62 دا دیاری کراوه ، داوای سه‌ربه‌خۆییان له کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان کرد، بیانه‌وێت له تورکیا جیاببنه‌وه ، کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کانیش زانییان ئه‌وانه ئه‌توانن ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه به‌رێوه‌ببه‌ن و راسپێری ئه‌که‌ن، ئه‌وه ئه‌بێت تورکیا دانیان پێدا ئه‌نێت ، و له هه‌موو مافه‌کانی خۆی له‌و ناوچانه ده‌ست هه‌ڵگرێت، ورده‌کاری ئه‌و ده‌ست لێ هه‌ڵگرتنه‌ش بابه‌تی ڕێکه‌وتنی تایبه‌تی ئه‌بێت له نێوان ده‌وڵه‌ته هه‌ره گرنگه‌کانی هاوپه‌یمانان و تورکیا، ئه‌و کاته‌ش هێزه سه‌ره‌کییه‌کانی هاوپه‌یمانان هیچ ڕێگرییه‌ك ناکه‌ن له تێکەڵ بوونی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئه‌و به‌شه کوردستیانه له ویلایه‌تی موسڵ بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته کوردییه سه‌ربه‌خۆییه دروست ئه‌بێت).
به‌پێی ئه‌و به‌ندانه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ته‌نها به‌شێکی باکووری کوردستانی ئه‌گرته‌وه‌و به‌شه زۆره‌که‌ی باکوری کوردستان ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی ئه‌رمینیا لێ پێك ئه‌هات واتە له سه‌ر حیسابی خاکی نەتەوەی کورد لە ناوچەکه‌دا. ئه‌و ده‌وڵه‌ته کوردییه‌ی که به‌پێی په‌یماننامه‌ی سێڤه‌ر دورست ئه‌کرا بۆ کورد، باشوور و خۆرئاوای کوردستانی نه‌ئه‌گرته‌وه. بێجگه له‌وه ده‌وڵه‌ته‌که به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خۆرهه‌ڵاتی کوردستانی نه‌ئه‌گرته‌وه ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان سه‌ر به ده‌وڵه‌تی عوسمانی پێشوو نه‌بوو، بەڵکو سەر بە دەوڵەتە ئێرانییەکان بووه لە دێر زەمانهوە. به‌ڵام دواتر ئه‌م په‌یماننامه‌یه گۆردرا به په‌یماننامه‌ی لۆزان (24-7-1924) بەوه‌ش خه‌ونی ده‌وڵه‌تی کوردی به پێی په‌یماننامه‌ی لۆزان هه‌ڵوه‌شایه‌وه به‌مه‌ش سه‌رده‌مێکی ناخۆش و ئازا و زولم و زۆرداری کوردان له سه‌رجه‌م پارچه‌کانی هات.
ئهمانەش ده‌قی ئەو به‌نده‌کانه‌ی پەیماننامەی سیڤەر سه‌باره‌ت به ئه‌رمینیا هاتووە:
به‌ندی88: (به‌پێی مه‌رج و راسپێرییهکانی هاوپه‌یمانه‌کان به سه‌ر تورکیاوه، ئه‌وه تورکیا دان به ئه‌رمینیا ئه‌نێت وه‌کو ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ).
به‌ندی89: (تورکیا و ئه‌رمینیا رێك ده‌که‌ون له سه‌ر سنووره‌کانی ویلایه‌ته‌کانی ئه‌رزه‌ڕۆم و ترابزون و وان و بتلیس . ئه‌وه‌ش به ناوبژیوانی سه‌رۆکی ئه‌مریکا ئه‌بێ یان هه‌ر جۆر چاره‌سه‌رییه‌کی تر، بۆ ئه‌وه‌ی سنووری ئه‌رمینیاش بگاته سه‌ر ده‌ریا ئه‌گه‌ر ئه‌مه وای خواست زه‌ویی تری تورکیاشی به له‌گه‌ڵ بکه‌وێت).
به‌ندی90: (له کاتی ده‌ست نیشان کردنی ئه‌و سنووره‌ی که له به‌ندی(89) دا هاتووه ئه‌و ویلایه‌تانه یان به‌شێك لێی بخرێته سه‌ر ئه‌رمینیا و له ڕێکه‌وته‌ش تورکیا لێی ئه‌کێشێته‌وه، به هه‌مان شێوه ڕێکه‌وتنه‌کانی سه‌باره‌ت به پابه‌ندی داراییه‌وه وائه‌بێت).
به‌ندی91: (له کاتی به‌شینه‌وه‌ی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك که له به‌ندی(89) ئاماژه‌ی پێکراوه بۆ ئه‌رمینیا ئه‌وه کۆمیسیۆنێکی سنوور، که بڕیاری پێکهێنانی دوایی ئه‌درێت، له ماوه‌ی 3 مانگ پێکدێت له کاتی وه‌رگرتنی بڕیاره‌که‌وه کاری ئه‌و کۆمیسیۆنه دیاری کردنی سنووری نێوان ئه‌رمینیا و تورکیا ئه‌بێت).
به‌ندی92: (له باره‌ی دیاری کردنی سنووری نێوان ئه‌رمینیا و جۆرجیا(گورجستان) و ئازه‌رباینجان له نێوان خۆیان،ئه‌گه‌ریش دیاری نه‌کرا، ئه‌وه له لایه‌ن هێزه هاوپه‌یمانه‌کانه‌وه دیاری ئه‌کرێت ).
به‌ندی93: (ئه‌رمینیا ڕازی ئه‌بێت به هه‌ر جۆره ده‌ستکارییه ك که هاوپه‌یمانان ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن و به پێویستی ئه‌زانن بۆ پاراستنی ئه‌و هاولاتیانهی که له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ئه‌رمینیا له ڕه‌گه‌ز ودین و زمان جیان).
سەرچاوەکان:
1-نۆیل باربه‌ر: فهرمانڕهواییانی قۆچ زێرین(له‌سوڵتان سلێمانی قانوونییه‌وه تائهتاتورک)-وه:رێبوار که‌ریم وه‌لی-هه‌ولێر2001ز.
2-د.مارف خه‌زنه‌دار:مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی-به‌رگی یه‌که‌م-هه‌ولێر2001ز.
3-یاسین صابرصاڵح:ئینسایکلۆپیدیای گشتی -سلێمانی2005ز.
4-عه‌لی که‌ندی:فه‌رهه‌نگی ڕووداوه‌کانی کوردستان و وڵاتانی جیهان-هه‌ولێر2005ز.
5-حه‌سه‌ن ئه‌رفه‌ع:کورده‌کان-وه:حامید گه‌وهه‌ری-هه‌ولێر2007ز.
6-د.عبدالرحمان قاسملوو:کوردستان وکورد-وه:عبدالله حه‌سه‌ن زاده-2007ز.
7-که‌مال بورکای:کوردوکوردستان-وه:عه‌لی فه‌تحی-هه‌ولێر2008ز.
8-مانه‌ند ڕۆژه:ئهرمۆساید-سلێمانی2008ز.
9-بێ نووسه‌ر:به‌نده‌کانی کۆنگره‌ی سیڤهروخوێندنهوهیهکی تر-وه:سه‌لام ناخۆش-هه‌ولێر2009ز.
10-فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد:ئه‌تڵه‌سی سیاسی هه‌رێمی کوردستان(1914-2005ز)-سلێمانی2010ز.
11-د.فه‌رهاد پیرباڵ:کرۆنۆلۆجیای کوردستان625پ.ز-1932ز- هه‌ولێر2011ز.
12-ن.لازایف:مێژووی کوردستان-وه:وشیار عهبدوڵڵاسهنگاوی-هه‌ولێر2012ز.
13-بێرناردلویس:ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست-وه:عه‌بدوڵڵا ڕه‌سولی-هه‌ولێر2014ز.
14-ئینته‌رنێت-ویکیپیدیای ئازاد.
تێبینی/ ئەم بابەتە پێشتر لە باس‌نیوز بڵاوکراوەتەوە.