لەم بابەتەدا چۆنیەتی چەندایەتی کوردمان بۆ دەردەکەوێت لەبەشداری کورد لە ئیدارەی ئەو سەردەمەدا، ئەو بەشداری پێکردنە بۆ دڵنەوایی و لەدەست دانی مافی سەربەخۆی بووە، بەو مەبەستە بووە کە “کورد” ئێراقی بوونیان پێ باشترە لەجیابوونەوە و حوکمداری ناوخۆی کورد.
لەم بابەتەدا چۆنیەتی چەندایەتی کوردمان بۆ دەردەکەوێت لەبەشداری کورد لە ئیدارەی ئەو سەردەمەدا، ئەو بەشداری پێکردنە بۆ دڵنەوایی و لەدەست دانی مافی سەربەخۆی بووە، بەو مەبەستە بووە کە “کورد” ئێراقی بوونیان پێ باشترە لەجیابوونەوە و حوکمداری ناوخۆی کورد، خۆیان ئەوەتا خزمەت دەکەن لەحکومەتی ئێراقیدا لەناوچە کوردییەکانی خۆیان و هەروەها دەرەوەی ناوچە کوردییەکان خزمەت دەکەن و بەشدارن بێ ئەوەی کیشەیان هەبێ، “کوردەکان” پشکیان هەیە لەئیدارەی حکومەتی ناوەند، مافی خۆیان وەرگرتووە لەبەکارهێنانی زمانی کوردی و دامەزراندنیان لە یەکە ئیدارییەکان، کە ئەمە ئەو مافە بووە بەریتانییەکان بە کوردیان رەوا بینیووە، ئەمانە بەزۆری ئەو کوردانە بوون کە لەدەوڵەتی عوسمانی مووچە خۆربوون و تازە گەڕابوونەوە کوردستان و، زۆربەیان کۆنە ئەفسەر و فەرمانبەری دەوڵەتی عوسمانی بوون، بەڵام ئەم مافانە سەرەتایی بوون لەلای “شێخ مەحمود”، چونکە ئەو داوای دیاریکردنی سنوور و مافی نەتەوەیی و سەربەخۆی کردووە، ئەوکەسانەی تر کە بەشداری حکومەتیان بەکارێکی رەواو باش زانیووە، تەنها بەرژەوەندی مادی و دارییان لێکداوەتەوە ئەمەش لەگەڵ خواستی بازرگانەکان و کۆنە مووچە خۆرانی عوسمانی یەکیگرتۆتەوە، بەو کارە ئینگلیز و حکومەتی ئێراق کردوویانە داواکارییەکانی “شێخ مەحمود”یان کردۆتەخەون و مافی دامەزراندن و چەسپاندنی زمانی کوردیاندا بەکورد، بەم کارە هەستی نەتەوایەتی ومافی سەربەخۆیی لەباربرا لەناو زۆربەی خەڵکی کوردستان، بۆ نمونە “شێخ مەحمود” خۆی پێش دروستبوونی حکومەتی ئێراقی بەکارهێنانی زمانی کوردی چەسپاندوە لە سولەیمانی پێوستی بە بڕیاری ئینگلیز و حکومەتی ئێراق نەبووە.بەڵکو حکومەتی ئێراقی ئەو مافەی رەتکردەوە و لەناوی برد، لەسالانی دواتر ئەو کوردانەی بەشداری حکومەتی مەلیکی بوون و نوێنەر و مەندوب بوون هیچیان پێ نەکرا. بەڵکو خەلکی سولەیمانی ناڕازیبون و هەوڵی وەرگرتنەوەی ئەومافەی ئینگلیزدایی و پاشان حکومەتی ئیراقی و ئینگلیز لەخەلکیان سەندەوە، هەروەها بەشداریکردنی کورد لەئیدارەی حکومەتی ئێراقی لەسەر بنەمای رێکكەوتنی (ئینگلیز و ئێراق) بووە، واتە؛ پەیڕەوکردنی جۆرێک لەسیاسەت بووە، کە کوردەکان لەو سەردەمەدا نەیانزانیووە، یاخود ئەگەر هەستیشیان پێکردبێت ئەوا لەبەرژەوەندی گروپێکی زۆربووە لە رۆشنبیران و ئەفەسەران، بۆیە دەنگیان دژی هەڵنەبڕیووە، هەڵوێستیان وەرنەگرتووە، لە ڕێگەی پەیڕەوکردنی سیاسەتی بەشداری ئیداری و کاری بازرگانی توانیان شۆڕشی کورد و داخوازی نەتەوەیی لەباربەرن، “کورد” بەرەو چەند ئیمتیازیکی کەسی وچەند مافێکی سەرەتایی بەرن، بەوە ئێراق لە کۆمەڵەی گەلان وەرگیرا، دەقی وەرگێڕاوی بڕگەی هەشتەمی نووسراوی “لانسلوت ئولفنت” لەژمارە ٦٥ـ ٤٤ـ ١٣٦٧ لەرۆژی ٢ ئازاری ١٩٢٦ کە پێکهاتووە لە؛
1.بڕگەی سێیەمی بڕیاری “مجلس عصبە الامم” تایبەت بەسنووری (تورکیا و، ئێراق) بەم شێوەیە هاتووە، لەبەرئەوەی حکومەتی “بەریتانیا” بەسیفەتی ئەوەی ولاتێکی منتەدبە، پێویستە لەسەری رێگە چارەی ئیدارەدانی ناوچە کوردییەکان بگرێتەبەر، لەسەر بنەمای ئەوەی دڵنیایی پێویست بداتە کوردەکان لە ئیدارەیەکی خۆجێیی کە لیژنەکە رایسپاردووە لەسەربنەمای بڕیاری کۆتایی لیژنەی سنووری نێودەوڵەتی.
2.رینمایی لیژنەی سنوور بڕیاری لەسەردرا سەبارەت بە کوردەکان بەمشێوەیە، پێویستە ڕەچاوی خواستی “کوردەکان” بکرێت لەدامەزراندنیان لەکار و باری ئیداری وڵاتەکەی خۆیان، چەسپاندنی دادپەروەری و بڵاوکردنەوەی خوێندن و فێربوون لە قوتابخانەکان، کارێکی وابکرێت زمانی کوردی زمانی فەرمی بێت لەهەموو دامەزراوە کان.
3.وەزیری موستهعمرات؛ لە وتاری رۆژی٣ئەیلولی١٩٢٥ ئاماژەی کردووە بەو بابەتەی سەرەوە کەوا سیستمی ئیداری پەیڕەوکرا، لەئێستادا هاوکارە بۆ جێبەجێکردنی راسپاردە و بڕیارەکانی لیژنەکە. ئەو رێگەیەی “ئێراق” گرتویەتی بەر لەئیدارەدانی ناوچە کوردییەکان پاڵپشتە بەو راستییانە.
4.٤٣ فەرمانبەر لەکۆی٥٧ فەرمانبەری وەزارەتی دارایی و ناوخۆ لەناوچە کوردییەکان لەکوردەکان خۆیانن، لەگەڵ ئەوەی٧فەرمانبەری کورد لەدەرەوەی ناوچە کوردییەکان لەوەزیفەی حکومەتدان لەو بوارەدا، کە ئەو سیاسەتە ئیداریە پەیڕە و دەکرێ.
5.وەزارەتی داد١٣دادوەر و سەرۆک نووسەری هەیە لەناوچە کوردییەکان،١٠ کەسیان لە کوردەکان خۆیانن، دادگایکردن لەدادگاکاندا بەکوردییە، کۆنووسەکانیان لە سولەیمانی و کۆیە بەکوردی ئەنووسن، کە نووسراوەکانیان بنێرن بۆ دادگای “ئیستیئناف” و پیاچوونەوە دەکرێت بەزمانی عەرەبی، لەگەڵ ئەوەی٦ فەرمانبەری کورد لەدەرەوەی ناوچە کوردییەکان هەمان ئەو وەزیفانەیان هەیە.
6.فەرمانگەکانی تری حکومی وەکو (پۆستە و گەیاندن، سجن، گومرگ، رێگەوبان، تاپۆ، وەقف، کشتوکاڵ، ئیش و کاری گشتی ـالاشغال العمومیە) کە تیایاندا٥٥فەرمانبەر لەناوچە کوردییەکان کاردەکەن، ٣٨ کەسیان کوردن، لەگەڵ ئەوەی ٧٨ فەرمانبەری کورد لەناوچە نا کوردییەکان کاردەکەن.
7.لەگەڵ ئەوەی “کورد” پشکی تەواوی خۆی وەرگرتووە لەئیدارەی حکومەتی ناوەندی، دوو پشکیان هەبووە لە بیست پشک، وەکو ئەوەی لە ٨٨ نوێنەری پەرلەمان ١٤ نوێنەری پەرلەمانیان هەبووە، دوو وەزیریان هەیە لەئەنجومەنی وەزیران وەکو وەزیری مالیەو وەزیری ئیشغال ومواصلات.
8.کورد لە%١٨ کۆی گشتی دانیشتوانی وڵات پێکدێنێت، لەگەڵ ئەوەی %٢٤هێزی پۆلیس لە کوردە، لەناو سوپا رێژەی کورد لە%١٤ یان هەیە، لە خزمەتگوزاری هێڵی ئاسنین رێژەی کورد لە%٢٣یە، کۆی گشتی کارمەندی ئەو سێ دامەزراوەیە لە ئێراقدا ٢٠٠٠٠کەسە کە ژمارەی کارمەندی کورد٤٠٠٠کەسە، ئەم رێژەیەلە%٢٠ بۆ کوردەکان.
9.لەناوچە کوردیەکاندا، ٢٥ قوتابخانە هەیە کە ٥ قوتابخانەیان بۆ مەسیحیەکانە، کە بەزمانی عەرەبی و کلدانی دەخوێنن، لە ١٦ قوتابخانەیاندا بەکوردی دەخوێنن، لە ٤ قوتابخانەیاندا کە قوتابییەکانیان لە جولەکە و کوردە، بەعەرەبی دەخوێنن، لەو قوتابخانانەدا ٥٢ مامۆستایان هەیە کە ٨ مامۆستایان عەرەبن، بەڵام کوردی ئەزانن، لەقوتابخانەکان بەئازادی لە وانە وتنەوەدا لێکدانەوەی وانە دەکرێت بەزمانی کوردی، زمانی عەرەبی دەخوێنرێت بەمەبەستی پێشکەوتن و لایەنی مەعریفی، هەروەها ٢٢مامۆستای “کورد” لەناوچە نا-کوردی دامەزراون.
کە ئەمەش نیشانەی ئەوەیە سیاسەتی وڵات گونجاوە لەگەڵ راسپاردەکانی لیژنەکە. ئەو ژمارانەی سەرەوە کارگوزار و خزمەتگوزارە بێ بڕوانامەکان ناگرێتەوە کە لە یەکە ئیداریەکان کاردەکەن.
10.وەکو ئاشکرایە؛ پێشتر زمانی کوردی لەنووسراوە فەرمییەکاندا پێش جەنگ بەکارنەهاتووە، بەڵکو زمانی (فارسی و، تورکی) بەکارهاتووە، بەڵام بەکارهێنانی زمانی کوردی بەفەرمی وردە وردە لە هەولێر لە کاروباری نووسیندا بەکاردەهێنرێت، هەرچەندە لەسولەیمانی چەند ساڵێکە “زمانی کوردی” بەکاردەهێنن، هەرچەندە تاکو ئێستا لە لیوای “موسڵ” کوردی بەکارناهێنن. لەئێستادا لە “بەغداد” دوو رۆژنامەی کوردی هەیەو حکومەت هانی کوردەکان دەدات کە زمانی خۆیان بەکاربهێنن.
11.زانیارییە راستەکە ئەوەیە کەدەسکەوتی رێکكەوتنی سیاسی بەدەستبێت، پاڵپشت بەو بەدواداچونەی لیژنەی سنوور گرتوێتیە بەر لە ئێراق.
12.باشترین بەڵگە لەسەر حکومەتی ئێراقی ئەوەیە؛ کە رێز دەگرێت لە کوردەکان و خۆی بە بەرپرسیار ئەزانێ بەرامبەریان، لەسیاسەتی ئێستادا هەموو هۆکارێکی گرتۆتەبەر بۆ گەشەکردنی ئاستی ئەدەبی کوردی. هەوڵی بەدیهێنانی ئاواتی کوردەکانە لەناو چوارچێوەی حکومەتی ئێراقی، وەکو ئەو وتارەی سەرۆک وەزیران پێشکەشی کرد لەپەرلەمان لە٢١کانونی دووەم کەتیایدا دەڵێت (بەڕێزان وڵات ناتوانێت بژی بێ ئەوەی هەموو پێکهاتەکانی مافەکانیان وەرنەگرن، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە کوردەکان حەقی خۆیان وەرگرن، پێویستە فەرمانبەرەکان لەخۆیانبن، پێویستە زمانی خۆیان فەرمی بێت و بەکاری بهێنن، پێویستە لەسەرمان مامەڵە بەوشێوەیە بکەین لەگەڵ هەموو پێکهاتەکان، ئەگەر موسڵمان بن یان نەبن بەیەکسانی مافی خۆیان بدەینێ) ئەم وتارە لە رۆژنامەکانی ئەو سەردەمە بلاوکرایەوە و وەکو سیاسەتی حکومەت پەخشکرا بەهەموو وەزراەتەکاندا کە ئەوە پرۆگرامی حکومەتە.
13.لەئەنجامی ئەو پەخشنامەیەی ئەنجومەنی وەزیران و رێکكەوتنە تازەکەی حکومەتی ئێراق وبەریتانیا،(وکیل معتمد السامی) داوایی کرد هەوڵبدەن چەند ئێراقیەکی راستگۆ بخنە ناو کاروباری دەوڵەتەوە، ئەوە لەبەرچاوبگرن کە “کورد” عەرەب نین، کولتوور و زمانی خۆیان جیاوازە، بەڵام گرنگ ئەوەیە راستگۆبن بۆ ئێراق، بەو شێوەیە ئەتوانین (عصبە الامم) قەناعەت پێ بکەین بەو تێکەڵبوونەی کوردوعەرەب ئێراق بکاتە ئەندام.
لەسەر ئەو بنەمایە مەلیکی “ئێراق” وتارێکی پێشکەشکردووە تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە کە پێویستە کارێکی وابکرێت هەموو کوردەکان رەگەزنامەی ئێراقی وەربگرن و لەژێر ئاڵای ئێراقدا کۆبنەوە.