پراگماتیزم، ڕێبازێکی فەلسەفییە کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە دەورووبەری ساڵی 1870 دەستی پێکرد. لە بنەڕەتدا ئەم چەمکە زۆربەی کات دەگەڕێتەوە بۆ (چارلس ساندەرس پیرس، ویلیام جەیمس و جۆن دیوی). لای چارلس ئەم چەمکە گوزارشتە لە “بیرکردنەوە لە کاریگەری کرداری ئامرازەکان لە ڕێگەی تێگەیشتنتەوە، بەم پێیە تێگەیشتنی تۆ لەم کاریگەرییانە هەموو تێگەیشتنی تۆیە لەو ئامرازانە. لە بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و سیاسەتی دەرەکیدا، وەک ڕێبازێک یان ئاراستەیەکی سەرەکی بەدی دەکرێت لەبەر ئەوەی جەخت لەسەر بەرژەوەندی دەکاتەوە لەسەر بنەمایەکی ژیری. بە ماناەیەکی تر، پراگماتیزم لەسەر بنەمای ڕێبازی ژیرانە و پڕ بەرهەمە لە تێگەیشتن و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی ئەو وڵاتانەیە کە بەدوای بەرگریکردنی لە بەرژەوەندییەکان لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا.
مەبەست لە چەمکی دۆگماتیزم گوزارشتە لە بیروباوهڕی نهگۆڕ، یاخود به واتای بیروباوهڕێت دێت بڕوای به هیچ جۆره بیروباوهرێكی دهرهوهی بیروباوهڕی خۆی نییە، ئەم ئاراستەیە بەشێوەیەکی گشتی بیروباوهڕی خۆیان بەڕەها دەبینن، هەر بیروباوەڕێکی تر لە دەرەوەی خۆیان بە دژایەتی و لە ناوچوونی بیروباوەڕەکانی خۆیان سەیر دەکەن. دهكرێت بڵێین؛ ڕێبازی دۆگماتیزم وەک بنەمایەکی فەلسەفی بڕوای بههیچ گۆڕانكاریهك نییه و كار لهسهر تێگهیشتنی نهگۆڕی دامهزراوەکان دەکات، وهك یاسا و دهستووره ئایینیهكان بهبێ ئەوەی لای گرنگ بێت کە دهتوانن سوود له دهستكهوته زانستییهكان و پێشكهوتنی جیهان وهربگرن. هیچ كاتێك دان به ههڵهی بیروباوهڕی خۆیان نانێنن بهبێ ئهوهی بتوانن خۆیان لهگهڵ ههڵو مهرج و گۆڕانکارییەکانی ژیان بگونجێنن، هیچ كات ڕهچاوی شوێن و كات ناكات لهناو كۆمهڵگهدا، ئهم جۆره بیروباوهره رهگ و ریشهی لهگهڵ پهیدابوونی ئایینهكان و بیروباوهڕه ئایدۆلۆژییەکان سهرچاوهی گرتووه، له راستیدا بیروباوهڕی نهگۆڕی له دهقه ئایینهكان و نهریته مەزهەبییەکان و دیدگا ئایدۆلۆژیا داخراوەکان وەرگرتووه، بههۆی ئهوهی واقیع وهك شتێكی نهگۆڕ بینراوه وایان زانیوه هیچ شتێك ناگۆڕدرێت و ههر گۆڕانگاریهك به نهبوون لێكدراوهتهوه.
لە سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێراندا هەر لە سەرەتاوە دوو ئاراستەی دژ بەیەک بەدی دەکرێن ئەوانیش؛ ئاراستەکانی دۆگماتیستی و پرگماتیستی. دۆگماتیستەکان پێیان وایە؛ دەبێت بیرۆکە و جیهانبینی شۆڕش لە تەواوی دەوڵەتانی جیهانی ئیسلامی بڵاوبکرێتەوە، ئەگەر پێویستیش بکات دەبێت لەگەڵ ئەو دەوڵەتانە ڕووبەڕوو ببنەوە کە لە دژی ئەم جۆرە سیاسەتانەی کۆماری ئیسلامیدا دەوەستنەوە، بە تایبەتی دەوڵەتانی ڕۆژائاوا. بیرۆکەی ناردنە دەرەوەی شۆڕشی ئیسلامی لەلایەن ڕابەری شۆڕش “ئیمام خومهینی” دیاریکراوە، ڕووانگەی خومەینی بۆ سیاسەتی دەرەوە دەکرێت بەم شێوەیە کورت بکرێتەوە “خومەینی بەرەی وڵاتە دەوڵەمەندەکانی وەک ئەمریکا، دەوڵەتانی ئەورووپا و ڕووسیای وەک بەرەی جیهانی ئاتاییزم “بێ دین” ناونابوو، لە بەرامبەردا بەرەی دەوڵەتانی هەژار بەدی دەکرێن کە بە جیهانی سێیەم ناسراون، ئەمانە کەوتوونەتە ژێر دەسەڵاتی ئیمپریالیزم”. ڕووانگەی خومەینی بۆ وڵاتانی موسلمانانیش بەم شێوەیە بوو؛ تەواوی فەرمانرەواکانی ئەو دەوڵەتانەی کە لە ئایینی ئیسلام دوورکەوتوونەتەوە، لە ڕێگەی بەرتیلەوە لە پێناو بەرژەوەندییە دارایی و ماددییەکانی خۆیان لە نزیکەوە لەگەڵ ئیمپریالیزمی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات لە هاوکاری و هەماهەنگیدان”. لەبەر ئەوە گەڵانی دەەوڵەتانی موسلمان نابێت باوەڕ بە فەرمانڕەواکان بکەن کە لایەن دەوڵەتانی ئیمپریالیزم بەڕێوەدەبرێن، پێویستە لەسەر موسڵمانان تەنها لە پێناو ئیدارەدانێکی ڕاستەقینەی ئیسلام بجەنگن، جیهانی داگیرکراو بۆ تێکۆشان لە پێناو ئازادی تەنها ئێران بکات، بە نموونە بۆ ئیلهام وەرگرتن. لەلایەکی دیکەشەوە ئێران پێویستە لە شەڕ دژی دوژمنانی ناوخۆی و دەرەوە پشتگیری لەو کۆمەڵە و بزووتنەوانە بکات لە دەوڵەتانی ئیمپریالیستیدا. لەبەر ئەوە دەبێت پڕەنسیپی ناردنەوەی شۆڕشی ئیسلامی و پشتگیریکردنی بزووتنەوە ڕزگاریخوازەکانی ئیسلام لە تەواوی جیهان ببێت بە بنەمای سەرەکی سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران.
ئەم بێرۆکانەی ڕابەری شۆڕش خومەینی وەک یاسا لە چوارچێوەی دەستووری کۆماری ئیسلامیدا جێگیرکران، لەبەشی پێشەکی دەستووردا هاتووە “دەستوور لە پێناو بەردەوامیدان بە شۆڕشی ئیسلامی و کاریگەرییەکانی دەبێت، هەلومەرجی لەبار دەستەبەر بکات و هەوڵبدات پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ بزووتنەوە ئیسلامییەکان و جەماوەرییەکان بەرەو پێش ببات لەڕێگەی پێکهێنانی یەکێتی ئومەتی جیهانی ئیسلامی”.
بەشێوەیەکی گشتی لە پێشەکی دەستووردا بنەمایەکی یاسایی بەدی ناکرێت، بەڵام لە ماددەی ١١ی دەستووردا هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی لە پێناو یەکگرتنی جیهانی ئیسلامی بەم شێوەیە جەختی لەسەرکراوەتەوە “حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێناو دەستەبەرکردنی یەکێتی سیاسی، ئابووری و کلتووری جیهانی ئیسلامی دەبیت کار بکات و هەموو هێزی بەکاربێنێت”.
بەکورتی، وەک هەموو شۆڕشەکانی دونیا شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیش کار دەکات بۆ ناردنە دەرەوەی بنەماکانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ ناوچەکانی دەرەوەی سنوورەکانی خۆی، بەڵام بیرۆکەی ناردنە دەرەوەی شۆڕش لەلایەن ئاراستەی پراگماتیستەکانەوە ڕەخنەی لێگیراوە، بەپێی ڕووانگەی پراگماتیستەکان؛ دەبێت هەنگاوەکانی سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەت لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکان بێت و دوور بکەوێتەوە لە ئایدۆلۆژیا، ئەم ئاراستەیە پشتگیری لەوە دەکرد ئەگەر پێویست بکات و سوود بۆ ئێران دەستەبەر بکات، دەبێت لەگەڵ دەوڵەتانی نا موسلمانی وەک ڕۆژائاوا یان چین و ڕووسیا هاوکاری یەکتر بکەن. ئەگەر لە ڕووانگەی ئەم دوو ئاراستەیە هەڵسەنگاندن بۆ ئاسیای ناوەڕاست بکرێت، کاتێک شۆڕشگێرەکان دەیانەوێت شۆڕشی ئیسلامی بگوازنەوە بۆ ئاسیای ناوەڕاست، بەڵام پراگماتیستەکان بەرگری لەوە دەکەن کە پێویستە بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا لەو ناوچەیە لەبەرچاو بگرن. لە ڕاستیدا پراگماتیستەکان سنووری هێزی ئیران وەکو دەڵەت لەبەرچاو دەگرن و ئاگاداری ئەوەن، ئێران لە ناوچەی ئاسیای ناوەڕاست لە ڕووی ئایدۆلۆجییەوە ناتوانێت ململانێی هەر یەکە لە ڕووسیا، تورکیا و عەرەبستانی سعودیە بکات ، سەرەڕایی ئەمەش تاران دەست لە سیاسەتی خۆی بەرنادات.
کاتێک شیکردنەوە بۆ سیاسەتی دەرەوەی ئێران دەکرێت لە ژێر کاریگەری نوخبەی سیاسی و کەسایەتییەکان جیا دەکرێتەوە بۆ سیاسەتی پراگماتیکی و دۆگماتیستی، دەکرێت تابلۆیەک بە شێوەیە بکێشرێت؛
قۆناغ دۆگماتیست پراگماتیست
یەکێک لە ناوە هەرە دیارەکانی ئاراستەی پراگماتیستی لە سیاسەتی دەرەوەی ئێران “هاشمی ڕەفسنجانی”یە، ناوبراو سەرکەوتوو بوو لەوەی زیاتر زەمینەیەکی واقیعگەراییانەی دەستەبەرکرد لە سیاسەتی دەرەوەدا، هەروەها ڕەفسنجانی لە پشت هاوکاری و هەماهەنگی ئێرانە لەگەڵ ڕووسیا و چین. رەفسنجانی دوای بەڕێوەبردنی دوو خوولی سەرۆک کۆماری، پشتگیری لە وەزیری ڕۆشنبیری و کلتوور موحەمەد خاتەمی کرد بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمار.
کەواتە لە ئێران بوونی دۆگماتیستەکان لە دەسەڵات، هەمیشە فاکتەری گرژی پەیوەندییەکانی تاران بوونە لەگەڵ ڕۆژئاوا بە تایبەتیش ئەمریکا، لە هەمان کاتدا دۆگماتیستەکان پەرە بە هەماهەنگییەکانیان دەدەن لەگەڵ دەوڵەتانی ناوچەکە بە تایبەتیش لەگەڵ چین و ڕووسیا وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر ئەمریکا، ئەم جۆرە سیاسەتەش بە مانای هاوردەکردنی بنەماکانی شۆڕشی ئیسلامی نایەت بۆ ناوچەی ئاسیای ناوەڕاست. بە پێچەوانەوە پراگماتیستەکان لە سیاسەتی دەرەوەدا ڕووانگەیان لەبەرامبەر ڕۆژئاوا بەو ئاراستەیە هەنگاو دەنێت کە پەیوەندییەکان ئاسایی ببنەوە و پەرە بە گفتوگۆکردن بدرێت لە جیاتی دوورکەوتنەوە.
پەراوێزەکان
1.Mathew Wooton, (Irans Foreign Policy: From Khatami to Ahmadinejad, Asian Politics and Policy, Volume 1, Issue 2, April – June 2009.
3.پەروێز ڕەحیم، (٢٠١٤). بنەماکانی هزری و چوارچێوەی تیۆری سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، خانەی موکریانی بۆ چاپ و بلاوکردنەوە، هەولێر.