شانشینی ئوردونی ھاشیمی، لە ساڵی (1946ز)ەوە تا ئێستا نزیكەی (5) شا و یەک ئەنجوونی نوێنەران و یەکەم ئەنجوومەنی سەرپەرشتیات فەرمانڕەوایی شانشینی ئوردونی ھاشیمییان كردووە.
یەکەم؛ کورتەێک لە مێژووی شانشینی ئوردونی ھاشیمی.
وڵاتی “ئوردون” ئێستە لە ساڵی(1516ز)ەوە، لە دوایی تێكشاندنی سوپای مەمالیك لە بەرامبەر سوپای ئیمپراتۆریای عوسمانییەکان لە شەڕی “مەرج دابق” لە ساڵی(1516ز) لە نزیك شاری حەڵەب لە سوریا، ئەوە بوو ئوردون خرایە سەرخاكی ئیمپراتۆریای عوسمانییەکان، و كردیان بە بەشێك لە ئیالەتی دیمەشق-سوریا، لە نێوان ساڵانی (1579_1864ز) و دواتر ساڵی (1864ز) ئەوەش پاش ئەوە هات سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانییەکان سوڵتان عەبدولعهزیزی یەکەم (1876_1860ز) لە ساڵی (1864ز) دا، لە میانەی چاکسازییەکانی دا (یاسای ویلایاتی نوێی عوسمانی) دەرکرد.
ئیالەتی دیمەشق ناوی گۆڕا، بووە بە ویلایەتی سوریا (شام)، کە ڕووبەرەکەی نزیکەی (62.180) کیلۆ مەتر چوار گۆشە بوو، کە ڕووبەری بەشە ئوردونەکەی ویلایەتەکە نزیکەیی (7.067) کیلۆ مەتر چوار گۆشە بوو، کە دەگاتە (11.4%) ی ڕووبەری ویلایەتی سوریا (شام)، ئێستە ئەو ڕووبەرە دەگاتە نزیکەیی (7.9%) ی خاکی شانشینی ئوردونی ھاشیمی و ، بەشە هەرە زۆرەکەی خاکی شانشینی ئوردونی ھاشیمی نزیکەیی (82.275) کیلۆ مەتر چوار گۆشەیە کە ناوچەی بیابانە، کە دەگاتە (92.1%) ی خاکی شانشینی ئوردونی ھاشیمی.
هەروەها بەشە ئوردونەکەی ویلایەتی سوریا (شام) پێکهاتبوو لە هەر دوو سەنجەقی حوران (درعا)، پێکهاتوو بوو لە 6 شارۆچکە (قەزا) و ، سەنجەقی کەرەک پێکهاتوو بوو لە 4 شارۆچکە (قەزا) و، بەڵام لە ئێستە دا پێکهاتووە لە هەشت پارێزگا؛ کە ئەوانیش پارێزگای ئەربد و پارێزگای بەلقاو و پارێزگای جەرش و پارێزگای عەجلون و پارێزگای زرقاو و پارێزگای مادبا و پارێزگای عەمان و پارێزگای کەرەك دەگرێتەوە.
ساڵی (1916ز) ، لەبەر ئەوەی لەو كاتدا عەرەبەكان بە پشتگیری ئیمپراتۆریای بەریتانیا شۆڕشیان بەرپا كرد، له ناوچەکانی حیجاز و ئوردون و سوریا و لوبنان دژی دەسەڵاتی توركەكان و، لە ساڵی (1918ز) هێزەكانی سوپای ئیمپراتۆریای بەریتانیا لەكۆتاییەكانی جەنگی یەكەمی جیهاندا، وڵاتی ئوردونی داگیر كرد و، هەروەها لە ساڵی (1920ز) دا خرایە شانشینی سوریا ، بەڵام هەر ساڵدا بە پێی کۆنگرەی سان ریمۆی نێوان ساڵانی (1920_1919ز) ی ئیمپراتۆریای بهریتانیا و کۆماری سێیەمی فهرهنسا، كە ئێراق و ئیسرائیل (فەلەستین)_ ئوردون خرایە ژێر ڕژێمی ئینتیداب (ماندات) ی بەریتانیا و، سوریا و لوبنان خرایە ڕژێمی ئینتیداب (ماندات) ی فەرەنسا.
لە ڕێکكەوتی(30_3/ئازار_1921) میر عەبدوڵڵای یەكەم (1921_1946) وەکو میر میرنشینی خۆرهەڵاتی ئوردونی دامەزراند، لە ژێر سایەی ئینتیداب (ماندات) ی كارگێری فەلەستین كە سەر بە ئیمپراتۆریای بهریتانیا بوو و، لە ڕێکكەوتی (11_4/ئەپرێل_1921) یەكەمین کابینەی وەزرای حكومەتی ئوردون پێكهات بە سەرۆكایەتی ڕەشید گلیع و، دواین کابینەی وەزاری بە سەرۆکایەتی د . بەشیر ئەلخاساونە لە ڕێکەوتی (7_10/ئۆکتۆبەر_2020) پێکهێنراوە و، وڵاتی ئوردون تاوەکو ئێستە نزیکەیی (102) کابینەی وەزاری پێکهێناوە، کە (17) کابینەی وەزاری لە سەردەمی دەسەڵاتی میرنشینی خۆرهەڵاتی ئوردون و نزیکەیی (85) کابینەی وەزاری لە سەردەمی دەسەڵاتی شانشینی ئوردونی ھاشیمی بووە.
لە ڕێکكەوتی (25_3/ئازار_1946) میرنشینی خۆرهەڵاتی ئوردون بە سەرۆکایەتی شا عەبدوڵڵای یەكەم (1946_1951ز) سەربەخۆیی ڕگەیاند و، جیا بووە لە ئیمپراتۆریای بهریتانیا و، لە مانگی (5) ی ساڵی (1946ز) شانشینی ئوردون لە ناوچەی كارگێری فەلەستین دەرچوو ، هەروەها ناوەكەشی گۆڕی لە میرنشینی خۆرهەڵاتی ئوردون بۆ ناوی شانشینی ئوردونی ھاشیمی، لە ڕێکكەوتی (14_2/شوبات_1958) یەکێتی کۆنفیدڕاڵی عەرەبی هاشیمی پێکهات لە هەر یەکێکە لە (شانشینی ئێراقی هاشیمی و شانشینی ئوردونی ھاشیمی و کەرتی خۆرئاوای فەلەستین لە ناوچەی عەرەب نشینی وڵاتی ئیسرائیلی ئێستە) کە تەمەنی یەکێتی کۆنفیدڕاڵی عەرەبی هاشیمی تەنها (5) مانگ و (15) ڕۆژ بوو.
ئەوە بوو لە ڕێکكەوتی (14_7/یولیو_1958) بە سەرۆکایەتی عەقید “عەبدولکەریم قاسم” کودەتا ئەنجام درا، لە دژی شا فەیسەڵی دووەم (1953_1958ز) و سەرۆک وەزیران ئەحمەد موختار بابان، لە ڕێکەوتی (19_5/ئایار_1958) بووە بە سەرۆک وەزیران تا ڕێکكەوتی (14_7/یولیو_1958) بەردەوام بوو، هەروەها سیستەمی دەسەڵاتداریەتی لە ئێراق لە پادشایەتییەوە گۆڕا بۆ سیستەمی کۆماریی و، لە ڕێکكەوتی (2_8/ئاب_1958) هەر لە کۆماری ئێراق و شانشینی ئوردونی ھاشیمی و کەرتی خۆرئاوای فەلەستین لە ناوچەی عەرەب نشینی وڵاتی ئیسرائیلی ئێستە لە یەکێتی کۆنفیدڕاڵی عەرەبی هاشیمی دەرچوون و، بەوەش کۆتایی پێهات.
شانشینی ئوردونی ھاشیمی، لە ساڵی (1946ز)ەوە تا ئێستا نزیكەی (5) شا و یەک ئەنجوونی نوێنەران و یەکەم ئەنجوومەنی سەرپەرشتیات فەرمانڕەوایی شانشینی ئوردونی ھاشیمییان كردووە.
دووەم؛ هەوڵی کودەتا شکست خواردووەکان لە شانشینی ئوردونی ھاشیمی.
یەک؛ لە ڕێکكەوتی (13_4/ئەپرێل_1957) بزووتنەوەی ئەفسەرانی ئازادیخوازی ئوردونی و هێزەکانی یەکێتی نەتەوە پەرستەکانی عەرەبی لە شاری زرقاو-ی ناوەندی پارێزگای زرقاو، بە سەرۆکایەتی ژەنەڕاڵ عەلی ئەبو نواری سوپاسالاری سوپای شانشینی ئوردونی ھاشیمی هەوڵی کودەتایان دا، بەڵام هێزەکانی خێڵەکان کە لایەنگیری شا حوسێن (1953_1999ز) شای شانشینی ئوردونی ھاشیمی بوون، بە هاوکاری بەشێک لە سوپای شانشینی ئوردونی ھاشیمی بەڕەنگاری کودەتاچییەکان بوونەوە و، هەر زوو توانرا شکست بە کودەتای شاری زرقاو-ی ناوەندی پارێزگای زرقاو بهێنن، ئامانجی کودەتاچییەکان گۆرینی سیستەمی دەسەڵات لە ئوردون بوون لە پادشاییەوە بۆ کۆماری و، ڕووخاندنی کابینە وەزارەکەی سلێمان نابلوسی بوون، کە لە ڕێکكەوتی (29_10/ئۆکتۆبەر_1956) پێکیهێنا و، تاوەکو ڕێکكەوتی (15_4/ئەپرێل_1957) بەردەوام بوو.
دووەم؛ لە ڕێکكەوتی3) _4/ئەپرێل_2021) ئاژانسی فهرمیی ههواڵی ئوردنی ناسراو به )بهترا( ڕایگەیاند؛ کە نزیکەیی (20) کەس دەستگیروان بە گومانی هەوڵدان بۆ ئەنجام دانی کودەتا بە دژی شا عەبدوڵڵای دووەم (1999_تاوەکو ئێستە) کە سەرەتا وا بڵاوکرایەوە لە ناو دەستگیركراوەکان شازادە حەمزە حوسێنیش هەیە، کە زڕ برای شا عەبدوڵڵای دووەم (1999_تاوەکو ئێستە)ە، بەڵام دواتر دەستگیر کردنەکە ڕەتکرایەوە و، هەر لەنێو دەستگیرکراوەکانی دیکەدا، “شەریف حەسەن” هەیە کە ئەویش ئەندامی خێزانی شاهانەیەی هاشیمی ئوردونە و، هاوکات باسیم عەبدوڵڵا-یشی تێدایە کە خەڵکی شانشینی عەرەبی سعودییەیە و، بەڕێوهبهری نووسینگهی شازاده حهمزه یاسر ئهلمهجالی، کە شازادە حەمزە حوسێنی شازادەی جێ نشینی پێشووی ئوردون لە نێوان ساڵانی (1999_2004ز) شازادەی جێ نشینی شانشینی ئوردونی هاشیمی بوو و، لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی خێڵەکان و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی ئوردون، دواتر هەر یەکێکە لە دوو زڵهێزەکرەی جیهان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و فیدراسیۆنی ڕووسیای فیدڕاڵ و دوای ئەوانیش شانشینی عەرەبی سعودیە و کۆماری میسر و دەوڵەتانی تری جیهان و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و یەکێتی ئەوروپا ، هاوکاری و پشتیوانی خۆیان بۆ شا عەبدوڵڵای دووەم (1999_تاوەکو ئێستە) شای شانشینی ئوردونی ھاشیمی دەڕبری.
1_یاسین صابرصاڵح: ئینسایکلۆپیدیای گشتی -سلێمانی2005ز.
2_عهلی کهندی: فهرههنگی ڕووداوهکانی کوردستان و وڵاتانی جیهان-ههولێر2005ز.
3_ئادریان لیفت یک: سیاسەت و گەشەسەندن لە جیهانی سێیەمدا-وە: مێهدی مێهرپەروەر-هەولێر2009ز.
4_د. ئهحمهد موختار عبادی: مێژووی ئهییوبی و مهملوکیهکان-وه: نیهاد جهلال حبیب ئیلا-ههولێر2010ز.
5_بێرنارد لویس: ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست-وه: عهبدوڵڵا ڕهسولی-ههولێر2014ز.
6_د. محهمهد سوههیل تهقوش: عوسمانییهکان/ له دامهزراندنی دهوڵهتهوه تا کودهتا به سهر خهلافهتدا-وه: د. نهریمان خۆشناو و مهستهفا سهید مینه-ههولێر2014ز.
7_د. مهیمونه ههمزه مهنسوور: مێژووی دهوڵهتی عوسمانی-وه: هۆگر ڕهحمان قادر-ههولێر2014ز.
8_کارڵ برۆکلمان: مێژووی گەلانی موسڵمان-وە: عومەر عەلی غەفوور-تاران2017ز.