کاتێک بیر لە مافیا دەکەیتەوە، لەوانەیە بیر لە شەڕی خوێناوی بکەیتەوە لە شەقامەکانی قەراغ شار و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، خاوەندارێتی چەک، گازینۆ، ناوچەی جگەرەکێشەکان. ئەمە تا ڕادەیەک ڕاستە، زۆر جاریش بیر لەو فلیم و دیمەنانەی سەر شاشەکانی سینەما و تەلڤزیونەکانت دەکەیتەوە یا دەیانه هێنیتە پێش چاو لە رفاندن و تەقەو کوشتن راکردن وهەڵکوتان بۆ سەر بانک و دزیکردن کە بینیوتن ئەمانەش هەر راستن، ئەگەر بشڵێین ئارەزوو خولیایی خویندنەوەی چیرۆک و رۆمانەکانیشت بووبێت یا لە رۆژنامەو هەواڵەکانیشدا کە باس لە مافیا کرابێت لەو کارە قێزەون و تاوانە گەورانە ئەوانەش هەردیمەنێکی دیکەن کە گوزارشت لەو هەڵسوکەوت و رەفتارانە دەکەن کە مافیاکان هەیانە .ئەگەر زیاتریش بتەوێت بگەرێیت بە دوایی سەرەتایی دروست بوونی مافیا و پێناسەی مافیاشدا ئەوە زۆر بە ئاسانی لە تۆرەکانی ئەنترنێدا بە تەنها کلیکێک بە ماوەی چرکەیەک هەمو سەرچاوەکانی مێژوو، سەرەتا و کۆتایی و چیرۆکەکان ناوی کەسەکان و ماڵبات شوێنیانت بۆ دەخاتە بەرچاو، بەڵام لەم نوسینەدا جیاواز لەو باسکردنانە رویەکی دیکەی مافیای تێدا باس دەکەین کە لەوانەیە رۆژانە هەمومان لە گەڵ مافیاکاندا بژین هەڵسو کەوتیشمان لەگەڵدا دەکەن مامەڵەشیان لەگەڵدا بکەین بێ ئەوەی بیانبینین و بزانین کە ئەوانە مافیان.
ئەوە ئەگەر مافیا بەپێی ئەو پێناسە و دیمەنانەبێت کە ئێمەی پێ ئاشنا بووین زۆر زەحمەتە ئێستا لەو رووخسار و دیمەنانەدا بیانبینین وەک کوشتنی سەرشەقام و بانک بڕین و …هتد یا وا بزانین مافیاکان سەرچاوەی سەرهەڵدان و دەرکەوتنیان لە ئیتاڵیاوە بووبێت، چونکە وا ناوبانگیان دەرکردوە کە مافیا لە باشووری ئیتالیا وە لە ساڵەکانی 1860 وە دروست بوبێتن، بەڵام ئەوە تەنها ئەو کات و شوێنێکی ناساندنیان بووە کە تا ئێستاش لەوێوە پێناسەکراون و تیایدا دەناسرێنەوە، خۆ ئەگەر مافیا بەو تاوانانەیان پێناسەبکرێن وەک باوە یا رونتر بڵێن لە شێوازە کلاسیکیە تقلیدیەکەی لە کوشتن و فراندن و تاڵانی و قۆرخکاری گازینۆو بازرگانی مادە بێ هۆش کەرەکان و قاچاخچێتی بوبێت لە لایەن بنەماڵە و خێزان و کەسێکەوە خۆ پێش ئەوە چەتەیی و تاڵانی و دەست درێژی و کوشتن و بڕین و مۆنۆپۆڵی خێزانی بەسەر بازرگانی نا یاسایی و ناشەرعی هەر هەبوون لە ئیتاڵیاش نەبوون، لە ئەمریکا لە (لاس ڤیگاس و لوس ئەنجلس و شیکاگۆ) و چەندین شوێنی دیکەی ئەمریکا و بگرە ئەمریکای (لاتینی و مکسیک) و زۆرشوێنی دیکەی ئەمریکا ئەو جۆرە رێکخراو بنەماڵەی چەتەیی و تاوانانە هەر هەبون… دووبارە دێمەوە سەر ئەوەی کە بڵێم باس لە کات و شوێن و مێژو ناو نازناوی رێکخراوی مافیاکان مەبەستی سەرەکی ئەم نوسینە نیە، بەڵکو ئێستا لەم سەدەی بیستو یەک و سەردەمی کلۆبالیزم (عولمە) یەدا مافیاکان چیان لێ هاتوە چی گۆرانکاریەکیان لێ بەسەر هاتووە؟ خۆ ئێستا دەزگای ئەمنی و ئامراز و کەرەستە و هۆکانی هەواڵگری و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوی وا بە هێز هەیە، کە بتوانرێت زۆر بە ئاسانی بگەن بە مافیاکان یا بڵێین دزەبکەنە ناویان و، بەزوترین کات کە لێکیان هەڵوەشێنن و دەستیان بەسەردا بگیرێت، ئەوەش پرسیارە، کەواتە دەبێت بڵێین: مافیا یا نەماوە یا شێوازی ئۆپشن و عەمەلیە و پلانەکانی ئەوانیش سەردەمیانە گۆرانیان لێ بەسەر هاتووە، چونکە ناکرێت بڵێین مافیاکان پوکاونەتەوە و (انقراض) یان کردبێت، نەخێر ئێستا مافیاکان فراوانتر و زیاتربوون و سنووری وڵاتەکانیان تێپەراندووە و دەسەڵاتەکانیان زیاتر بەر فراوانتر بووە، بگرە ئەوانیش( کلۆبالیزمی مافییان) پێکهێناوە، مافیای روسی مافیای یابانای و چینی مافیای ئەلبانی مافیای ئەمریکی مافیای ئەوروپی مافیای لوبنانی و تورکی مافیای ئەفریقی و …هتد ، ئەم مافیایانە ئۆپراسیونی نوێیان هەیە، وەک بازرگانی بە مرۆڤ و تەکنەلۆژیا و چەتەیی تۆرە ئەلکترۆنیەکان کە شوێنی بانق برینە تەقلیدیەکەی گرتۆتەوە چونکە ئێستا بانکەکان نەختینەی تیا نەماوە تا هەڵبکوترێتە سەریان ،کوشتن نەماوە بە چەکی تەقلیدی گازینۆی قومارخانەو سێکسیەکان وەک جاران نەماون تا بڵێی مۆنۆپۆڵ دەکرێن یا سەرانەیان لێ بسەنرێت هەمو ئەو وەسیلانەی پێشتر مافیاکان بەکاریان دەهێنا لە شێوازە کلاسیکیەکەیەوە گۆراون بۆ بەدەست هێنان دەسەڵات و داهاتی پارە و هەرەشە و مۆنۆپۆلی ناوچەوشوێنە بازرگانییە ناشەرعیەکان، بۆیە دەڵێین مافایاکانیش گۆراون.
مافیاکان ئێستا خزاونەتە ناو پرۆسە سیاسی جومگەکانی دەسەڵاتی حوکمرانی وتەنانەت رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیش، خۆ ئەگەر فراوەنتریش بڵێین رێکخراوە ناحکومەیەکانیش، زۆر لە جاران رێکخراوەترن لە گەیشتن بە ئامانجە گڵاوەکانیان وتا ئەو رادەیەیی بە ناوی سیاسەتەوە شەرعیەت و خاوێنی ئەستۆ پاکیشیان بۆ خۆیان نەخشاندوە، کەواتە گەشتنیان بە دەسەڵاتی سیاسی رزگاری گهردون لەو دەستەواژە و پێناسەیەی کە بە مافیا پێی ناسرابوون، لەوانەیە لە هەندێک شوێن یان روونتر بڵێین: زۆر جار زاراوەی (دەوڵەتی مافیا ) یا (حزبی مافیا ) بەرچاومان دەکەوێت یا دەبیستین با زاراوەکانیش نوێ بن، بۆ نمونە (دەوڵەتی مافیا ) زیاتر لە ساڵەکانی 2004 بەدواوە سەری هەڵداوەو خراوەتە فەرهەنگی سیاسیەوە، لەوانەشە ئەو زاروەیە سوکتر لەوەی بوترێت (دەوڵەتی تیرۆرستی) ئەمەیان زۆر زانستی نیە قورسە بە دەوڵەتێک وەک دام و دەزگایەکی سیاسی حکومی ئەو ناوەی لێبنرێت، بەڵام دواجار دەبێت تیرۆریست لە مافیا جیابکرێتەوە کە تا ئێستا لە جۆری ئۆپراسیونەکانیان و تاوانەکانیان هاوشێوەن و یەک ئامانجی لە پشتەوەیە دواجار لە زانستی یاسادا هەردوکیان تاوانبارن و تاوانێکیان ئەنجام داوە هەریەکەیان ئەگەر لە رێکخراوێکی تیرۆریستی بن یا گروپێکی مافیابن لەبەردەم یاسا تاوانبارن.
لێرەوە کۆمەڵێک پرسیارمان لا دروست دەبێت؛ چۆن دەکرێت یاسا بەدوای تاوانەوە بێت کە دەزگایەکی شەرعی و سەربەست و ئازادە بەو پێیەی کە بەیەکێک لە کۆڵەکەکانی شەرعیەتی حکومەت بێت و لە خانەی دەسەڵاتی حکومەتدا لە دوا دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دەسەڵاتی یاسا دانان (پەرلەمان) دەسەڵاتی دادوەری (قضائی) دێت کەواتە چۆن دەکرێت مافیا لەو سێ دەسەڵاتەدا جێی خۆی بکاتەوە، ئەمە پرسیار و پرسە جەوهەریەکەیە لەو زاراوەیە کە دەوترێت (دەوڵەتی مافیا)، چۆن دەکرێت حکومەت خۆی پارێزەری ئاسایش و دارێژەری یاسا و دادوەربێت لە دەوڵەتێکدا مافیاش بێت، بەڵێ دەکرێت، پێشتر ئاماژەمان بەوە دا کە سەردەم و کەرەستەو ئامارازەکان گۆڕاون بیرکردنەوەکانیش لە ئاست کەرەستە و ئامارازەکان گۆرانکاریان لێ بەسەرهاتوەو بەرە و پێش چون دەوڵەتان حوکمرانیەکانیش لە سایەی کلۆبالیزمدا لە روی پێکهاتنیانەوە گۆراون، ئەمڕۆ لەژێر چەتری ئازادی و دیموکراسیەتدا دروست کردنی حزب و رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی رێکخراوە ناحکومیەکان بونەتە بەهانەو پاساوی ئازادی دیموکراسیەت، کەواتە زۆر ئاسایە هەر گروپێک یا هەرکەسێک پاساوی یاسایی دروست کردنی حزب و رێکخراوی هەیە ئەوەش چەترو قەڵغانێکی پتەون بۆخۆ پارستن پارێزگاری لە خۆکردن، رێگەش لەوە ئاسانتر نابێت بۆ ئەوانەی کاریگەریان (نفوذ) یان هەیە یا پلەو پایەی ناو کۆمەڵگایان بۆ خۆیان پەیدا کردوە یا پلەو پایەکی سەرمایەداریان هەیە کە بتوانن حزبی سیاسی یا رێکخراوێک لە ژێر هەر ناونیشانێکدا بێت بۆ خۆیان دروست بکەن و خۆیان خەڵکی تیا رێکبخەن، ئێ خۆ لەوانەشە مافیاش هەروا دروست بێت، بوونی کاریگەری کاریزمایی کەسێک یا سەرمایەکەی بیگەیەنێتە ئاستی کۆکردنەوەی خەڵک و چەند کەسێکیشی وەک کەرسەتەی بەکارهێنان لەبەردەستا پێ دروست بکات تا بە پەیژەکاندا دەستی بگرن و سەر خەن و پارێزگاری بکەن، ئتر بۆ دەبێت بۆ ئەو کەس و گروپانە زەحمەت بێت لە دروست کردن و پێکهێنانی حزب و رێکخراوی سیاسیدا، هەردوای ئەوەش ئتر بەسە بۆ ئەوەی خۆی بگەیەنێتە دەسەڵات و حوکمرانی، ئەویش حزبێکی سیاسیە و بەشدار دەبێت لە پرۆسەی سیاسیدا و هیچ رێگریەکیش لە بەردەمیدا نامێنێت تا بگاتە ئاستی دەسەڵات! کێ لێپێچینەوە لەگەڵ حزبێکی سیاسی دەکات تا نەچێتە ناو پرۆسەی سیاسیەوە؟ ئەوەشی ئەو رێگەیە دەگرێت چەکی بەرگری یاسایی هەیە چونکە هیچ کەلەبەرێکی ناشەرعی و نایاسایی جێ ناهێڵێت تا مەرامەکانی پشتی دروستیکردنی ئەو حزبەی لێ گوماناوی بکات، کەسێک یا بنەماڵەیەک یا چەند کەسێکی هاوبەش بۆ بتوانن گروپێکی مافیا دروست بکەن ئەی بۆ نەتوانن پلانی چونە ناو دەسەڵاتی سیاسی دابنێن و خۆیان بخزێنە ناو پرۆسەی سیاسیەوە، ئەمە ئەگەرێکیان، بەڵام ئەگەر و ئۆپشنی تریش هەیە لای گەلە مافیاکان ئەگەر خۆشیان راستەوخۆش لە پرۆسەی سیاسی و دروست کردنی حزب و رێکخراوەکانیشدا رۆڵیان نەبێت، بەڵام دەتوانن ئەو کاریگەریانەی هەیانە بەکاری بهێنن خۆشیان لە دەرەوەبن یا لە پشتەوە کاری خۆیان بە ئامانج بگەیەنن لە ناو حزبێک یان رێکخراوێکدا، دیسان پرسیارێک دەکرێت، بۆ دەبێت مافیاکان ئەو رێگەیە بگرنە بەر، خۆ ئەوان زیاتر بە تۆقاندن و دزی و چەتەیی و پیاوکوشتن بازرگانی ناشەرعیەوە سەرقاڵن ئەوش ناسنامەی مافیایە، وەڵامەکەی زۆر ئاسانە، ئێمە باسمان لە و ئامراز و کەرەستە بەرگریان کرد کە دەوڵەت یا حکومەتەکانی تیا پارێزراون لەسەرو هەمویانەوە یاساکانە کە بەرگری لە ئاسایش و پاراستنی سەروماڵی خەڵک دەکەن هۆکارەکانیش زۆرن بۆ رێگرتن لە تاوانەکان، بەڵام ئەگەر ئەو گروپانە خۆیان دەسەڵاتدارو حوکمران بن دیارە دزەکردنیان بۆ هەمو ناو جومگەکانی حکومەت ئاسانتر دەبێت تا شەرعیەت بدەنە کارە ناشەرعیەکانیان و بگرە خۆشیانی تیا ئەپارێزن، دەگەنە ئەو ئامانجەی دەیانەوێت کە دەسەڵات و (نفوذ ) و سەرمایە، لەوانەیە ئەم رێگەیەشیان بۆ ئاسانتر بێت وەک لەوەی خوێنی تیا برێژرێت، تاوانی کوشتنی تیا ئەنجام بدرێت، هەر خۆیان لە رێگەی دەسەڵاتەوە هەمو رێگە ناشەرعیەکان شەرعیەتیان پێ دەدرێت، بۆ نمونە گازینۆ و قومارخانەکان بە یاسا رێگە پێ دروا دەبێت و هەر خۆشیان بەکرێگیراویان دەبێت بۆ بەرێوەبردنی بێ ئازار و تووند و تیژی یاخود بە یاسایی بەکارهێنانی مادەی کحولی و مادە بێ هۆشکەرەکان بە شێوەیەک لە شێوەکان ئازاد دەکەن وەک ئەوەی ئێستا لە زۆرێک لە وڵاتان وەک جگەرە لە کوێسک و سوپهر مارکێتەکان واڵان فرۆشتنیان، فرۆشتنی چەک و بازرگانی چەک لە رێی بەکرێگیروانی بازرگانی خۆیان بەشدارن لەو پرۆسەیەدا دروست کردنی باڵەخانە و ئەپارتمان بەناوی نیشتەجێبوونەوە ئاسانترین رێگەیە بۆ پەیدا کردن و زیاد کردنی سەرمایە لە رێی دامودەزگای تایبەت بە وەبەرهێنانەوە زۆر رێگەی دیکەی بازرگانی لەبەردەم ئەو مافیا مەڵاس دراوانەی پشتی پەردەی حزب و سیاسیەکانەوە ناوێکی شیاوتریان بۆ خۆیان لە خۆیان ناوە بێ ئەوە ئازاریان پێ بگات ، خۆ ئەگەر هەر ئەوپەری بکەونە بەر مەترسیەوە ئەوە بەسە بۆ ئەوە تاوانەکانیان لە مافیا وە بگۆردرێت بە گەندەڵی یان ئیهمال و کەموکورتی بەرێوەبردنی ئیداری.
بۆیە دەڵێین لەوانەیە قورس بێت پێناسە یا زاراوەی (دەوڵەتی مافیا ) لە فەرهەنگی سیاسیدا جێی بکرێتەوە خۆ ئەگەر جێی بۆ بکرێتەوە ئەوە زۆر بەسوکی باسی لێوە دەکرێت، ئاشکرایە بۆچی؟ چونکە هەمو دەسەڵات و حوکمرانی دەوڵەتان و حزب و رێکخراوەکان دەخاتە ژێر پرسیار و گومانەوە لەوانەیە ئەوەش پێگەی دیموکراسییەت و ئازادیەکان بخاتە ژێر مەترسی و پرسیارو گومانەوە.