ناوی فه‌رمی: ویلایه‌تی راخین (ئاراکان)، یه‌کێکه له چوارده ویلایه‌ته‌که‌ی وڵاتی میانمار (بۆرما).
پایته‌خت: سیتویی.
ژماره‌ی دانیشتوان: 4.000.000 که‌س.
رووبه‌ر: 36.780 کیلۆ مه‌تر چوارگۆشه.
دابه‌شی کارگێری: له پێنچ ناوچه (پارێزگا) پێکهاتووه که دابه‌ش کراوه‌ن به سه‌ر 19 شاره‌وانی و 4.912 دێ.
شاره گرنگه‌کانی: ئانن، بوپیداونگ، گوا، کیاوکپیو، کیاوتاو، ماناونگ، ماوناداو، مینبیا، ماراوکو، مییبۆن، پاوکتاو، پۆنناگیون، رامریی، راپیداونگ، پاندوی، تۆونگوپ.
نه‌ته‌وه: رۆھینگیا 62%، کە ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی به‌نگالن، واته له لقی هیندی ڕه‌گه‌زی ئاریایین که نه‌ته‌وه‌ی رۆھینگیا له وڵاتی به‌نگلادیش کۆچیان بۆ هەرێمی راخین کردووه که وشه‌ی رۆهینگیا له دوو بڕگه پێکهاتووه که وشه‌ی رۆهی به واتای رۆح دێت و وشه‌ی نگیا به واتای نه‌جات دێت واته هه‌ر دوو وشه‌که به واتای رۆحی نه‌جات دێت. رۆهینگیهکان به دیالێکتی رۆهنیگیای که به‌شێکه له زمانی شیتاگونگی باشووری بنگلادیش قسه ده‌که‌ن. وشه‌ی ئاراکان به واتای ئه‌رکان دێت که یه‌کێکه له بنه‌ماکانی دینی ئیسلام دێت.
راخین 31%ی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی هه‌رێمی راخینن پێش کۆچی رۆھینگیا له وڵاتی به‌نگلادیشه‌وه، ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه زۆرینه‌ی هه‌رێمه‌که‌یان پێکده‌هێنا. نه‌ته‌وه‌کانی کارین و چین و کارمان و بۆرم و چاکما و کامیین و مرۆ و هی تر7%.
دین: 52.2% بوزی، 42.7% ئیسلام، 1.8 % مه‌سیحی، 0.5% هیندۆسی، 0.1% بیروباوه‌ڕه ناجێگیره‌کان، دینه‌کانی تر2.7%.
سنووری جوگرافی: ئه‌م هه‌رێمه ده‌که‌وێته خۆرئاوای وڵاتی میانمار (بۆرما) که له باکووره‌وه به وڵاتی بنگلادیش، له خۆرئاواوه به که‌نداوی بانگال، له باشووره‌وه به هه‌رێمی ئایییروادی وڵاتی میانمار (بۆرما)و له خۆرهه‌ڵاته‌وه به هه‌رێمه‌کانی چین و ماگوای و باگۆی وڵاتی میانمار (بۆرما) ده‌وره‌دراوه.
مێژووی هه‌رێمه‌که و کێشه له‌گه‌ڵ میانمار (بۆرما):
ئه‌م هه‌رێمه یه‌کێکه له هه‌رێمه کێشه‌داره‌کانی میانمار (بۆرما). مێژووی ئه‌م هه‌رێمه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاتر له پێنج هه‌زار ساڵ به‌ر له‌ئێستا، واته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی (3325پ.ز) نه‌ته‌وه‌ی راخین یه‌که‌م شانشینی خۆیان له باکووری هه‌رێمه‌که دامه‌زراندووه به ناوی شانشینی دیناڤاد (3325پ.ز تا 327ز)و دواتر چه‌ند شانشینێکی تریان دامه‌زراندووه به ناوه‌کانی شانشینی ڤیسالی_لیمرۆ (327_1430ز)و شانشینی مرایک ی‌و (1430_1784ز) که له سه‌رده‌می ئه‌م شانشینانه‌دا هه‌رێمی راخین (ئاراکان) له لایه‌نی ئه‌ده‌بی و بازرگانی و ئاوه‌دانی پێشکه‌وتنی زۆری به خۆیه‌وه بینی.
له سه‌ده‌ی نۆیه‌می زایینی له سه‌رده‌می پێنجه‌مین خه‌لیفه‌ی خه‌لافه‌تی عه‌باسییه‌کان خه‌لیفه هاروون ڕه‌شید (786_809ز) دینی ئیسلام له ڕێگه‌ی بازرگانییه‌وه گه‌یشته هه‌رێمه‌که، ئه‌وه بوو به‌شێکی دانیشتوانی هه‌رێمه‌که بوون به موسڵمان و به‌شێک له خه‌ڵکی به‌نگلادیشی ئێسته و هه‌رێمی به‌نگالی هیندستان کۆچیان بۆ هه‌رێمی راخین کرد، ئه‌وه‌ش به‌هۆی وشکەساڵی و خراپی باری گوزه‌رانیان و زوڵمی ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌که‌یان و دواتر ئه‌و کۆچبه‌رانه دواتر به رۆھینگییه‌کان ناسران و به‌ره‌به‌ره بوونه زۆرینه‌ی هه‌رێمه‌که.
له ساڵی (1430ز) موسڵمانه‌کانی هه‌رێمەکە به سه‌رکردایه‌تی شا سلیمان (1430_1437ز) توانیان ده‌وڵه‌تێکی ئیسلامی به ناوی شانشینی ئاراکان دابمه‌زرێنن، ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان شازاده سلێمان بوو که به‌نگالی بوو له‌گه‌ڵ شای شانشینی ڤیسالی_لیمرۆ، که شازاده سلێمان سوپایه‌کی په‌نجا هه‌زار که‌سیی نارد به سه‌کردایه‌تی ژه‌نه‌ڕاڵ ولی خان که فه‌رمانڕه‌وای سه‌ربازی خۆرهه‌ڵاتی به‌نگال بوو بۆ به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی سوپای شانشینی ڤیسالی_لیمرۆی بوزی و له ئه‌نجامدا سوپای شانشینی ڤیسالی_لیمرۆی شکان و شازاده سلێمان بووه شای ئاراکان له ساڵی(1430ز) کە ده‌وڵه‌تێکی ئیسلامی دامه‌زراند تا ساڵی (1784ز) شانشینی ئاراکانی ئیسلامی فه‌رمانڕه‌وایی له به‌شێکی هه‌رێمه‌که کرد که ماوه‌که‌ی نزیکه‌یی (354) ساڵی خایاند و نزیکه‌یی (48) سوڵتان فه‌رمانڕه‌واییان کردووه.
له ساڵی (1784ز) سوپای ئیمپراتۆریای کۆنباونگی بۆرمی به سه‌رکردایه‌تی ئیمپراتۆر بۆداوپایا (1782_1819ز) هێرشی کرده سه‌ر هه‌ردوو شانشینی ڤیسالی_لیمرۆی بوزی و شانشینی ئاراکانی ئیسلامی که توانی هه‌ردوو شانشین له‌ناوبرێت و هه‌ریمه‌که داگیربکات و لکاندنی به میانماره‌وه.
له نێوان ساڵانی (1824_1826ز) شه‌ڕی یه‌که‌می بۆرما و ئینگلیز به‌رپابوو که به‌ریتانییه‌کان توانییان میانمارهکان شکست پێ بهێنن، ئه‌وه بوو هێزه‌کانی سوپای ئیمپراتۆریای کۆنباونگی بۆرمی له وڵاتی تایله‌ندو هه‌رێمه‌کانی مانیپۆر و راکینی و تانینپاری کشایه‌وه و به‌ریتانیا داگیری کردن.
له ساڵی (1852ز) شه‌ڕی دووه‌می بۆرما و ئینگلیز به‌رپابوو، هێزه‌کانی سوپای ئیمپراتۆریای به‌ریتانیا هێرشییان کرده سه‌ر میانمار، ئه‌وه‌یش له ئه‌نجامی ملمڵانێی ناوخۆیی نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیمپراتۆریای کۆنباونگی بۆرمی بوو، شه‌ڕه‌که ماوەی سێ مانگی خایاند‌و دووباره هێزه‌کانی سوپای ئیمپراتۆریای کۆنباونگی بۆرمی له شه‌ڕه‌که‌دا شکستیان هێنا و هێزه‌کانی سوپای ئیمپراتۆریای به‌ریتانیا توانیان پارێزگاکانی هه‌رێمه‌کانی ئاییاروادی و رانگۆن و باجۆیان داگیرکرد بەوەش ئەو هەرێمەیانە ناوی بۆرمای که‌نار ده‌ریای وه‌رگرت.
له ساڵی (1885ز) شه‌ڕی سێیه‌می بۆرما و ئینگلیز به‌رپا بوو ئه‌وه‌ش له ترسی فه‌ره‌نسییه‌کان که توانییان وڵاتی لاوسی هاوسێی میانمار داگیربکه‌ن و هه‌ڕه‌شه بوون بۆ سه‌ر میانمار که به‌ریتانیا باشووری داگیرکرد و هێزه‌کانی سوپای ئیمپراتۆریای به‌ریتانیا هێرشییان کرده سه‌ر میانمار و جارێکی تر هێزه‌کانی سوپای ئیمپراتۆریای کۆنباونگی بۆرمی له شه‌ڕه‌که‌دا شکستیان هێنا و هێزه‌کانی سوپای ئیمپراتۆریای به‌ریتانیا توانییان شاری ماندلای پایته‌ختی ئیمپراتۆریای کۆنباونگی بۆرمی داگیربکه‌ن و کۆتایی به ئیمپراتۆریای کۆنباونگی بۆرمی هات له ساڵی (1885ز). ئیتر ته‌واوی خاکی میانمار بووه ژێرده‌سته‌ی به‌ریتانیا و بنه‌ماڵه‌ی پادشایی کۆنباونگ دوورخرانه‌وه بۆ ویلایه‌تی راتنجیری وڵاتی هیندستان، له دوای داگیرکردنی میانمار له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ هێزه شۆڕشگیرهکانی میانمار به‌رهه‌ڵستی هێزه‌کانی به‌ریتانیایان ده‌کرد.
لەنێوان(1885_1948ز) ته‌واوی هه‌رێمه‌کانی میانمار بووه به کۆلۆنییەکی به‌ریتانی که له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ریتانییه‌کان هانی بەنگالیەکانیان دەدا بۆ ئه‌وه‌ی کۆچ بکه‌ن بۆ هه‌رێمی راخین (ئاراکان) له کێلگه‌کانی ئه‌واندا که کێلگه‌ی برنج بوون کاربکه‌ن و به‌ریتانییه‌کان رۆهینگییهکانی پڕ چه‌ک ده‌کرد بۆ ئەوەی بە گژی دانیشتوانی ره‌سه‌نی هه‌رێمی راخین (ئاراکان) بچن به‌مه‌ش بۆرمییه‌کان و راخینه‌کان و کارینهکان به چاوی ڕه‌ق و دوژمنایه‌تیه‌وه سه‌یری رۆهینگییهکانیان ده‌کرد و به درێژکراوه‌ی پڕۆژه‌ی داگیرکاری بهریتانییەکانیان داده‌نان، به‌مه‌ش دوای سه‌ربه‌خۆیی میانمار خه‌ڵکه موسڵمانه‌که‌ی هه‌رێمی راخینی بۆرما له سه‌ره‌تایترین ماف و ئه‌رک بێبه‌ش کران و هه‌میشه به ئاگر و ئاسن شۆڕشه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی رۆھینگییهکانی سه‌رکوت ده‌کرد. ئه‌وه‌ش وای کرد تۆوی دووبه‌ره‌کی لەنێوان بوزییه‌کان و موسڵمانی هه‌رێمه‌که دروست بێت که تا ئێستا به‌رده‌وامیی هه‌یه.
له ڕیکه‌وتی (8/مارس_/1942) شه‌ڕ و ئاژاوه له نێوان راخینه بوزییه‌کان و رۆهینگییه موسڵمانەکان به‌رپا بوو، ئه‌وه‌ش له سه‌روبه‌ندی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی به‌ریتانیا بوو له میانمار و هێرشی هێزه یابانییه‌کان بۆ سه‌ر وڵاته‌که، راخینه بوزییه‌کان یارمه‌تی هێزه‌کانی دا ژاپۆنیان دا. ئه‌وه بوو له شاره‌کانی مینبیا و ماراوکو راخینه‌کان و کارینهکان نزیکه‌یی (50) هه‌زار که‌سی رۆهینگیهکان کۆمه‌ڵکۆژ و رۆهینگییه موسڵمانه‌کان له باکووری هه‌رێمی راخین نزیکه‌یی (20) هه‌زار که‌سی راخینه‌کان و کارینهکانیان کۆمه‌ڵکۆژ کرد. لەگەڵ کۆژرانی حاکمی سه‌ربازی یابانی له هه‌رێمه‌که، یابانییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ و ملمڵانێ له نێوان موسڵمان و بوزییه‌کانی هه‌رێمه‌که به‌رده‌وام بێت، چه‌ندین کاریان ئه‌نجام دا وه‌کو:
یه‌که‌م/ ده‌رکردنی موسڵمانان له پۆسته کارگێرییه‌کان و دانانی بوزییه‌کان له شوێنیان.
دووه‌م/ دامه‌زراندنی بوزییه‌کان وه‌کو فه‌رمانبه‌ر له داموده‌زگاکانی میری له هه‌رێمه‌که.
سێیه‌م/ ده‌ستگیرکردنی موسڵمانی هه‌رێمه‌که و توندکردنیان لە به‌ندیخانه یان دورخستنه‌وه‌یان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
چواره‌م/ پڕچه‌ککردنی بوزییه‌کان به باشترین چه‌ک. له ئه‌نجامی ئاژاوه له‌نێوان راخینه‌کان و کارینهکانی بوزییه‌کان و رۆهینگییه موسڵمانه‌کان نزیکه‌یی (100) هه‌زاری که‌سی موسڵمان کۆژران.
پێنجه‌م/ داخستنی په‌یمانگاو قوتابخانەو دادگا شه‌رعییه‌کان و ته‌قاندنه‌وه‌ی به (T.N.T).
ساڵی (1937ز) مافی ئۆتۆنۆمی به هه‌رێمه‌کانی میانمار درا، له میانه‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانی هێزه‌کانی سوپای ئیمپراتۆریای یابان ته‌واوی هه‌رێمه‌کانی میانماریان داگیرکرد.
له ساڵی (1945ز) دووباره هێزه‌کانی سوپای ئیمپراتۆریای به‌ریتانیا میانماریان داگیرکردووه‌و رۆهینگییه‌کان یارمه‌تی هێزه‌کانی به‌ریتانیایان دا و قۆناغی دووه‌می داگیرکاری به‌ریتانیا له سه‌ر وڵاتی میانمار ماوه‌ی سێ ساڵی خایاند.
میانمار له ڕێکه‌وتی (4/جه‌نیوه‌ر_/1948) سه‌ربه‌خۆیی وه‌رگرت به‌ڵام له هه‌مان ساڵدا شه‌ڕی ناوخۆ له وڵاته‌که به‌رپابووه که‌چی بارودۆخی موسڵمانه‌کانی هه‌رێمی راخین به‌ره‌و خراپی هه‌نگاوی ده‌نا و دوای کوده‌تای ساڵی (1962ز) جارێکی تر بارودۆخ و گوزه‌رانی رۆھینگییه‌کان خراپتربوو و هه‌رێمه‌کانیان بووه ناوچه‌یه‌کی سه‌ربازی و حوکمی سه‌ربازی له هه‌رێمه دانرابوو کە نەدەبوو پیاوانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه تا ته‌مه‌نی سی ساڵی هاوسه‌رگیری بکەن و هه‌روه‌ها ئافره‌تیش تا ته‌مه‌نی بیست وپێنج ساڵی بۆیان نه‌بوو هاوسه‌رگیری بکه‌ن و ئافره‌تانی دووگیان ده‌بوایه له کاتی منداڵبوون بۆ بنکه‌ی سه‌ربازی چووبان به بیانووی چاره‌سه‌رکردنیان و ده‌ستدرێژی ده‌کرایه سه‌ر ئافره‌ته‌کانیان و زۆر کاری خراپی تر له به‌رامبه‌ریان.
له ساڵی (2016ز) دووبارە دۆخی هەرێمەکە ئاڵۆز بوو، کە سوپای رزگارکردنی رۆهینگییه‌کان (سوپای ئه‌راکان) ده‌ستیکرد به چالاکی سه‌ربازی دژی هێزه‌کانی حکومه‌تی میانمار، به‌ڵام له ئه‌نجامدا نزیکه‌یی (71) که‌س کۆژران که (59)یان له سوپای رزگارکردنی رۆهینگییه‌کان و (12) که‌سیان له هێزه سه‌ربازییه‌کانی سوپای میانمار بوو. ناوبەناو گرژی و ئاڵۆزی هه‌رێمه‌که سەری هەڵدایەوە، هه‌روه‌ها جارێکی تر گرژی و ئاڵۆزی هه‌رێمه‌که‌ی گرته‌وه که ئه‌وه‌ش له ڕێکه‌وتی (25/ئۆگۆست_2017) ده‌ستی پێکردو چه‌نده‌ها که‌س کۆژران و به‌شێکی تریش ئاواره‌ی سه‌ر سنووره‌کانی بەنگلادیش بوون که ئه‌وه‌ش وای له کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی کرد ئیدانه‌ی گژرییه‌کانی هه‌رێمه‌که بکه‌ن و داوای وه‌ستاندنی خێرای شه‌ڕ بکه‌ن، به‌ڵام هەر گرژی و ئاڵۆزییه‌کانی هه‌رێمه‌که به‌رده‌وامه کە ناوە ناوە سەرهەڵدەنەوە.
سه‌رچاوه:
1_هانی خیروئهبوغظیب: اطلس تاریخ العالم (القدیم و المعاصر)-بیروت2004ز.
2_یاسین صابرصاڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی- سلێمانی 2005ز.
3_عه‌لی که‌ندی: فه‌رهه‌نگی ڕووداوه‌کانی کوردستان ووڵاتانی جیهان-هه‌ولێر2005ز.
4_هاوڕێ ره‌ئووف حه‌سه‌ن: ئه‌تڵه‌سی جیهان- سلێمانی 2010ز.
5_رواج حاجی: وڵات ناس- هه‌ولێر 2011ز.