یه‌كێكه له ناحیه‌كانی قه‌زای شه‌قڵاوه له پارێزگای هه‌ولێر، ناحیه‌ی باسرمه جگه له سه‌نته‌ری ناحیه‌كه له (54) گوند پێكهاتووه، له گونده ناوداره‌كانی (ماوه‌ران، سیساوه، سه‌ركه‌ند، خیلانی، مامه جه‌لكه، جه‌مه سوَر، شێخ مه‌مودیان).
ئه‌م ناحیه‌یه (15)كم له شاروَچكهی شه‌قڵاوه‌وه دووره‌و (59)كم له هه‌ولێری پایته‌خت و (58)كم له شاروَچكهی سوَران و (8)كم له ناحیه‌ی هه‌ریره‌وه دووره، چه‌ند هوَزێك له‌م ناحیه‌یه هه‌ن وه‌ك (خوَشناو، هه‌رووتی، سورچی، خه‌یلانی، هه‌ركی). ئه‌م ناحیه‌یه پێشتر وه‌ك كوَمهڵگهیهكی زوَرهملێ دروستكراوه، كه خه‌ڵكی گونده‌كانی (خوَشناوهتی و دوَڵی بالیسان و مێرگهسوَر و باڵه‌كایه‌تی و گونده‌كانی خیلانی و شه‌به‌ك)ی لێ كوَكراوهتهوهو له ناوچه ڕه‌سه‌نه‌كانی خوَیان دابڕێنراون و ناوچه‌كانیان كاول كراون.
هه‌روه‌ها باسرمه به‌شێكه له ده‌شتی هه‌ریر كه ده‌شتێكی پان و ته‌خته، به‌ڵام ساڵی (2007) جیاكراوه‌ته‌وه‌و كراوه به ناحیه.
ناو:
چه‌ند بوَچونێك له سه‌ر ناوی باسرمه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و بوَچوونهی كه ڕای زوَرینهی له‌سه‌ره، ده‌لێن كه باسرمه واته (بای سارد) له‌مه‌وه وه‌رگیراوه، چونكه باسرمه ناوچه‌یه‌كی به بایه‌و بایه‌كی سارد به‌رده‌وام له‌و ناوچه‌یه هه‌ڵده‌كات، به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی كات بوَ ئاسانكاری سه‌ر زمان ناوه‌كه كراوه به (باسرمه).
هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی:
له لای باشووره‌وه هاوسنوره له‌گه‌ڵ قه‌زای شه‌قڵاوه و ناحیه‌ی پیرمام، له ڕوَژههڵاتیش هاوسنوره له گه‌ڵ ناحیه‌ی هیران و بالیسان، له ڕوَژئاواو باكووره‌وه هاوسنوره له‌گه‌ڵ ناحیه‌ی هه‌ریر.
كه‌ش و هه‌وا:
زستانی سارد‌و وشكه‌و پله‌ی گه‌رمی داده‌به‌زێت بوَ (5) پله‌ی سه‌دی، هاوینی گه‌رمه‌و پله‌ی گه‌رمی له هاوین ده‌گاته (42) پله‌ی سه‌دی.
ڕووبه‌ر:
ڕووبه‌ری سه‌رجه‌م ناحیه‌ی باسرمه (127،818) دوَنمه، به‌رزی له ئاستی ڕووی ده‌ریا (671)م.
ژماره‌ی دانیشتوان:
ژماره‌ی دانیشتوانی ناحیه‌ی باسرمه له ساڵی 2010 (16،114) كه‌س بووه.
ئا/ سندوس محمد ابراهیم