یەکێکە لە قەزاکانی ئیدارەی ڕاپەڕین,کە دەکەوێتە بەشی خۆرھەڵاتی پارێزگای سلێمانی لە باشوری کوردستان،وە لە شەش ناحییە پَکھاتووە (قەڵادزێ، ژاراوە، ئیسێوە، سەنگەسەر، ھەڵشۆ، ھێرۆ) کە ناوەندەکەی قەڵادزێیە. قەزای پشدەر لە لای ڕۆژھەڵاتەوە بە چیای مامەند وە لە باکورەوە بە چیای قەندیل لای ڕۆژئاواوە بە کێوەڕەش دەور دراوە.
سەرەتای بنیادنانی پشدەر دەگەڕێتەوە بۆ ٨٣٤ پێش زایین, بە درێژای مێژوو شوێنێکی ئاوەدان بووە, لە ھەمان کاتیشدا لە ڕووی سەربازی و بازرگانیەوە وەک شوێنێکی گرنگ و ستراتیجی ئەژمار کراوە, ھەر بۆیە لە سەدەکانی پێش زاینیدا بەردەوام سەرەڕێی سوپا سەربازیەکان و کاروانە سەربازیەکان بووە.
ناوی پشدەر:
دەربارەی ناوی پشدەرو ڕەگو ڕیشەکەی چەندین بیروڕای جیاواز ھەیە, لە سەردەمی کۆنەوە تا ئەمڕۆ چەند جارێک گۆڕانکاری بە سەر ناوی پشدەردا ھاتووە, لە کۆندا بە پشدەر وتراوە (نامری) ناوھێنای پشدەر بە نامری لە چەند سەرچاوەیەکی جیاوازدا ئەوە دەخاتە ڕوو کە لە سەردەمانێکی کۆندا ناوچەکە بەو ناوە ناسراوە, ئەکەر ئاماژە بە سەردەمی تازەتر بکەین بە پشدەر وتراوە (شیدەر) (پشتدەر), (شیدەر) لە زمانی پەھلەویدا بە واتای نوورو ڕۆشنای ھاتووە,ھەروەھا گوتراویشە کە ناوی پشدەر بە (بشتیر) ھاتووە کە ئەمەش گوندێکەو ناوی گوندەکەش (پشت دەربەندە).
ھەڵکەوتەی جوگرافیا:
دەکەوێتە نێوان سنوری ڕۆژئاوای ئێران لە بەشی ڕۆژھەڵاتیەوە, وە ڕۆژھەڵاتی قەزای ڕانیە لە بەشی ڕۆژئاوایەوە، و چۆمان و ڕەواندز لە بەشی باکوریەوەی سنوری قەزاکە پێکدێنن, و دەکەوێتە بەشی باکووری پارێزگای سڵێمانی لە سنوری ڕوژھەڵاتی باشوری کوردستان.
ڕووبەر:
ڕوبەری قەزای پشتدەر ٩ کم چوارگۆشەیە، وە وە بەرزی لە ئاستی ڕووی دەریاوە ٨٨٢ مەترە.
ژمارەی دانیشتوانی:
قەزای پشدەر بە پێی نەخشەی ژمارەی دانیشتوانی پێشبینیکراوی دەستەی ئاماری سەر بە وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی ھەرێمی کودستان بۆ سالی (٢٠١٨) لە ١٣١,٣٨٢ کەس پێک دێت.
ئا/ ئەنەس محەمەد ئیبراهیم