“باوەڕ ناکەم جارێکی دیكه هیچ جۆرە کۆمەڵگایەکمان هەبێت مرۆڤ تیایدا ئازاد بێت، پێویستە مرۆڤ هیوای بۆ نەخوازێت. مرۆڤ نابێت هیوا بە هیچ شتێک بدات. هیوا لەلایەن سیاسەتمەدارەکانەوە داهێنراوە، بۆ ئەوەی (كاندیده)هەڵبژێردراوەکان دڵخۆش بكه‌ن”
پازۆلینی
“مارکس هێز وەک ئەو دەسەڵاتە پێناسە دەکات مرۆڤ دەفرۆشێت. ئیستغلال کردنی كه‌سێك له‌لایه‌ن یەکێکی دیكه پەیوەندییەکی سادییه. هیچ جیاوازییەک نییە ئەگەر کرێکار بەرهەمهێنەر بێت یان جۆرێكی دیكه‌ی ستەمکار بێت. بەڵام من ئەزموونێکی تەواوم نەبوو بۆ وەڵامدانەوە، بەهەر حاڵ ئەم دامه‌زراوه سادیستییانەی ژیانی ئابووریمان داهێنانێکی پیشەسازی نییە، له پێش سەردەمی ئێمەوه هه‌یە”.
پازۆلینی
نووسه‌ر، شاعیر، ده‌رهێنه‌ر و مایسترۆی سینه‌مای ئیتالی “پیێر پاولۆ پازۆلینی” داوای له كوڕه گه‌نجه كرێچییه‌كه كردبوو؛ ئاره‌زوو ده‌كه‌یت بچین بۆ چه‌رخ و فه‌له‌ك؟ له‌گه‌ڵ من وه‌ره و دیارییه‌كت پێده‌ده‌م. ئه‌مه به پێی دواهه‌مین وه‌رگرتنی وته‌ی له‌به‌رده‌م پۆلیسدا. ڕووداوه‌كانی كووشتنی “پازۆلینی” لێره‌وه ده‌ستیان پێكرد. كووشتنی ڕۆشنبیر و سیاسی و بلیمه‌ته‌كان، ئه‌وانه‌ی دید و تێڕوانینه‌كانیان به ئاراسته‌ی كه‌رتبوونی ئیرۆس و كاسۆلیكیزم و ماركسیزم ده‌ڕوات. مێژووی ئیتاڵیا چاو پۆشی له بكوژه‌كان ده‌كات، كووشتنه‌كه‌ی “پازۆلینی” تاكه نهێنییه‌كه تا پێنج ده‌یه‌یی دواتر و تا هه‌نووكه به‌نهێنی ماوه‌ته‌وه و به‌رده‌وامیش ئه‌شاردرێته‌وه.
ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه و كرده‌ی كووشتنه‌كه له “میاسما” بوو. له ده‌ورووبه‌ری وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری “ڕۆما” كاتژمێر (10:30) خوله‌كی شه‌و، 1ی نۆڤه‌مبه‌ری (1975). ئه‌و هه‌فته‌یه پازۆلینی خۆی ئاماده ده‌كرد بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی “شێری ئاڵتوونی” له ڤیستیڤاڵی “ڤێنیس بۆنوێڵ” بۆ یه‌كێك له فیلمه‌كان؛ به ڕۆڵگێڕانی “ویلییه‌م دافوو” ده‌رهێنانی ” ئابێل فێرارا”. پڵۆتی فیلمه‌كه؛ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دوایین ڕۆژی ژیانێكی نا ئاسایی ده‌كات. فێرارا گووتی؛ من ده‌زانم كێ پازۆلینی كووشت. به‌ڵام هیچی دیكه‌ی له‌باره‌وه نه‌وت و ناوی كه‌سیشی نه‌هێنا، فێرارا له چاوپێكه‌وتنێكیدا گووتی” پازۆلینی كانی ئیلهامی منه”.
كاتژمێر (1:30) خووله‌ك، دوایی سێ كاتژمێر، له وێستگه‌كه ئوتومبیلێكی جۆری “كارابینیری – ئه‌لفا” نزیك قه‌راغی ڕووباره‌كه له نزیك ڕۆما وه‌ستا. “پینۆ پێلۆسی” ته‌مه‌ن حه‌ڤده ساڵ، هه‌وڵی ڕاكردنیدا به ئاراسته‌ی ئوتومبیله‌كه‌ی پازۆلینی و به ئامانجی دزینی… به‌ڵام هه‌ر دوایی دوو كاتژمێر ته‌رمی ده‌رهێنه‌ره‌كه له ته‌نیشت یاریگایه‌كی تۆپی پێ دۆزرایه‌وه خه‌ڵتانی خوێن كرابوو. پینۆ- پێلۆسی دانی به‌وه‌دا نابوو له ڕیستۆرانتێك له‌كاتی نانخواردن ئه‌م سپاگێتی خواردووه و پازۆلینی داوای بیره‌یه‌كی كردووه، دواتر جۆرێك له ده‌مه‌قاڵه و بۆڵه‌بۆڵ له نێوانیان دروست بووه، پازۆلینی دارێكی بۆ هه‌ڵگرتووه، به‌ڵام پیلۆسی به مێز و دار لێی داوه و دواتر هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و به هاوڕێ پۆلیسه‌كه‌ی وتووه “پازۆلینیم كووشت” دواتریش ڕاپۆرتی پزیشكی و پۆلیس ڕایانگه‌یاند؛ پازۆلینی ڕووبه‌ڕووی هێرشێك بووه‌ته‌وه زیاد له چه‌ند كه‌سێك ئه‌نجامیانداوه.
هه‌رچۆنێك بێت ئه‌وانی دیكه‌ی له‌گه‌ڵی بوون شاردرایه‌وه، به‌ڵام پاش كوشتنه‌كه سه‌رسامی زیاتر بۆ كاره‌كانی پازۆلینی په‌یدابوو، ته‌نانه‌ت نهێنی كووشتنه‌كه‌یشی، له نیسانی ساڵی (2014) ڤاتیكان به‌دوای كاره‌كانیدا “پازۆلینی” رۆیشت و به كوفر تۆمه‌تباری كرد له‌سه‌ر فیلمێكی به‌ناوی ئینجیل به گیڕانه‌ی سانت ماتیۆ (باشترین فیلمه ده‌رباره‌ی عیسای مه‌سیح دروستكراوه) له ساڵی (2010) سه‌رۆكی پێشتووتری شاره‌وانی رۆما و سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی چه‌پی ناوه‌ند “واڵته‌ر ڤالترۆنی” داوایان كرد جارێكی دیكه كه‌یسه‌كه بخرێته‌وه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه. پازۆلینی ڕۆژێك دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له ستۆكهۆڵم كوژرا، له‌وێ له ئاڤانت گاردی سینه‌مای سوویدی چاوی كه‌وتبوو به “ئێنگمار بێرگمان” و خه‌ڵكانێكی دیكه. له‌هه‌مان كاتیش‌دا چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ گۆڤاری “ئێسپرسۆ” ئه‌نجام دابوو، له‌وێدا وتبووی؛ من به‌كارهێنه‌ری جۆرێكی خراپتری فاشیزمم، له‌هه‌موو جۆره‌كانی فاشیزمه كلاسیكییه‌كان جیاوازتره.
دیدگا و تێڕوانینه‌كانی “پازۆلینی” ده‌رباره‌ی تۆتالیتاریزمی نوێ بوو، به‌و هۆیه‌وه هایپه‌ر ماتریالیزم كولتووری ئیتاڵیای له‌ناوبرد، پێشبینییه‌كانی بلیمه‌تانه ده‌بینرێت تا رۆژگاری ئه‌مڕۆمان درێژه‌ی كێشاوه، وه‌ك ئه‌و گۆڕانگارییه‌ی به‌سه‌ر جیهاندا هاتووه، ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می ئینته‌رنێت و ته‌كنه‌لۆژیا و دیجیتاڵدا ده‌گوزه‌رێ، ڕه‌خنه‌گرتنه‌كان و پێبیشنییه‌كانی چه‌ند مانگێك به‌ر له كووشتنی بوو، ڕه‌خنه‌ی له سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی ئیتاڵیا گرتبوو، زنجیره نووسینێكی له ستوونی ڕۆژنامه‌یه‌كدا بڵاوكرده‌وه و ئیدانه‌ی “سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی مه‌سیحی” ده‌سه‌ڵاتداری كردبوو، به‌كاری مافیایی و گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تباری كردبوون، ئابڕووچوونه‌كانی پانزه ساڵی پێشووتری باسكرد. نووسیبوویشی؛ پێویسته سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی مه‌سیحییه‌كان دادگایی بكرێن، نه‌ك ته‌نها به تۆمه‌ت و به‌ڵگه‌ی گه‌نده‌ڵی، به‌ڵكو به‌هۆی په‌یوه‌ستییان به تیرۆر و فاشیزمه‌وه، چونكه شه‌مه‌نده‌فه‌رێكیان له “میلان” ته‌قاندبووه‌وه. ئه‌و پارته چه‌ندین ساڵ به دروشمی “ساڵه پێشه‌نگه‌كان” له ئیتاڵیا دامه‌زرابوون و پێنج ساڵ دوایی مردنی پازۆلینی له‌لایه‌ن نیۆ-فاشیسته‌كانه‌وه 82 كه‌سیان تیرۆر كرد.
له ساڵێ (1973) فلۆرانسا شڵه‌ژابوو، لۆتتا؛ پارتێكی ڕادیكاڵی شۆڕگێڕبوو، به دروشمی (تێكۆشان به‌رده‌وامه) به‌رده‌وامی به به‌رنامه‌ی كاره‌كانی ده‌دا، ڕۆژنامه‌یه‌كیان هه‌بوو به‌ناوی (لۆتا) و “پازۆلینی” به‌رده‌وام له‌وێ ده‌ینووسی، به‌ڵام په‌یوه‌ندی ئه‌و به پارته ڕادیكاڵه‌كانه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ساڵی (1968) به نهێنی كاری له‌گه‌ڵ ده‌كردن و به‌رده‌وام پشتیوانی قوتابی و خوێندكاران بوو، دژی پۆلیس بوو، ده‌یوت” ئه‌وان كوڕی هه‌ژارانن و له‌لایه‌ن بۆرژوازییه‌ته‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ریان، پێوسته به‌رگرییان لێ بكرێت”.
پاش كووشتنه‌كه‌ی هاورێكانی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتیان له پشتی كووشتنه‌كه‌یه‌وه بینی ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مجار نه‌بوو چه‌په دیاره‌كان و فێمینسته‌كان هێرش بكرێته سه‌ریان و بكوژرێن، كاتێكیش “فرانكار ڕامی” فێمینست هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ شانۆكار “داریۆفۆ” كرد له‌لایه‌ن نیۆ-فاشیسته‌كانه‌وه هێرشكرایه سه‌ریان، ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یی و هاوڕێیانی وه‌ك ڕۆماننووسی ئیتاڵی ” ئۆریانا فالاجی” و “ئینزو سیسلیانۆ” به‌ڵگه‌ی پێویستیان بۆ كووشتنه‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه كه پێچه‌وانه‌ی دانپێدانانه‌كه‌ی ” پێلۆسی” بوو، بلۆزێكی سه‌وز له‌ناو ئوتومبیله‌كه‌ی پازۆلینی دۆزرایه‌وه كه له‌به‌ری ماتۆڕسوار‌ی بكوژه‌كه‌یدا بینرابوو.
له كانوونی دووه‌می ساڵی (2001) وتارێك له “لاستامپا” بڵاوو بوویه‌وه باسی له تۆڕێكی پیلانگێڕی كرد بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی ده‌زگه‌ی “وزه‌ی ئی ئێن ئای”، بڕیاربوو بكرێته فیلم و پازۆلینی كاری له‌گه‌ڵ كردبوو، نووسه‌ری وتاره‌كه “فلیپپۆ سیكارێلی” ئاماژه‌ی به لێكۆڵینه‌وه‌ی دادوه‌رێك كرد؛ ده‌ركه‌وتووه ئه‌و فڕۆكه‌یه ته‌قه‌ی لێكراوه و ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌یشی ویستبووی كار له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه بكات فڕێندراوه، بێ سه‌روشوێنكراوه. زۆر پێش ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه كه له ساڵی (2003) بڵاوكرایه‌وه؛ ده‌ركه‌وتبوو پازۆلینی ئاگاداری هه‌موو ئه‌و لێكۆڵینه‌وه دوور و درێژ و ئابڕوو چوونانه بووه كه له‌ماوه‌ی بیست و پێنج ساڵی ڕابردوود ڕوویداوه.
له ساڵی (2005) ده‌روازه‌ی قسه‌كردن بۆ “پێلۆسی” كرایه‌وه و له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا؛ له دانپێدانانه‌كه‌ی پێشووی پاشگه‌ز بوویه‌وه، وتی؛ دوو برا و كه‌سێكی تر پازۆلینی كووشتووه به ” كلێس و كۆمۆنیستێكی چه‌په‌ڵ” ناوی بردن، به‌هاوكاری نیۆ-فاشیسته‌كان ئه‌و كاره‌یان كردووه و ساڵی دواتر “پیلۆسی” له وتارێدا به ناونیشانی “ڕه‌شییه‌كی قووڵ” ناوی زیاتری كه‌سانێكی هێنا له كووشتنه‌كه‌دا به‌شدار بوون كه تایبه‌ت بوو به ده‌زگه نهێنییه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه.
یه‌كێك له نزیكترین هاوڕێكانی “پازۆلینی” یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر “سێرجیۆ سیتی” وتی؛ خۆی به‌ڵگه‌ی ته‌واوی كۆكردووه‌ته‌وه، پارچه‌یه‌ك داری خوێناوی لای یاریگای تۆپی پێیه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه و یه‌كێك له شاهێدحاڵه‌كانیش فه‌رامۆشكراوه و وته‌ی لێ وه‌رنه‌گیراوه، له‌لایه‌ن لێكۆڵه‌ره فه‌رمییه‌كانه‌وه، “سیتی” نهێنی زیاتری دركاند، وتی؛ كووشتنه‌كه‌ی په‌یوه‌سته به دواین فیلمی “سالۆ” ی ” پازۆلینی” تا ئیستا كه‌یسه‌كه داخراوه له‌ناو چینه سیاسی و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئیتاڵیا، و كوشتنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن سادۆمازۆخییه‌كانه‌وه بووه و ئامۆزایه‌كی پازۆلینی به‌ناوی “نیكۆ نالدینی” شاعیر له وتارێكدا به‌ناوی ” كورته ژیانێكی پازۆلینی” نووسیبووی؛ سه‌رنجڕاكێشی پازۆلینی بۆ ئه‌وانی دیكه وایكرد بكوژرێت. پازۆلینی مردووه، بۆیه مێژوو سووره له‌سه‌ر فیلمه‌كانی به‌رده‌وام نمایش بكرێن و، پازۆلینی وتبووی؛ ژیانمان له‌و خاڵه‌وه ده‌ست پێده‌كات كه نادیاره و هه‌ڵپه‌سێردراوه، له‌وێوه واتایه‌ك به ده‌ست ده‌هێنین.
تێبینی// سه‌رچاوه‌ی ئه‌م وه‌رگێڕانه چه‌ند پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی جیاوازه، كۆكراوه‌ته‌وه و وه‌رگێڕدراوه.