هۆکاره ده‌روونی و، کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کوشتنی ژنان له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا
وه‌ک ده‌زانین؛ ئه‌مه یه‌که‌مجار نییه و دواجاریش نییه که ئێمه به ناوی نامووس و شه‌ره‌ف، یان پێشگریکردن له ده‌رکه‌وتنی ژن له کۆمه‌ڵگا نه‌رێتییه‌کان له پانتایی گشتیدا له‌گه‌ڵ ئه‌م دیارده‌یه ڕووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه، دۆخی ژنانی کۆمه‌ڵگای کوردی له ئاستێکی ترسناک و مه‌ترسیدار دایه، ئه‌مه‌ش نه‌ک ته‌نها به‌هۆی کوشتن و قووتنه‌چوونیان له لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نه‌رێتی و پیاوسالاره‌وه، به‌ڵکو له پرۆسه‌ی به‌ئامێرکردنی و کاڵاسازیشدا له ناو میدیا و پانتای گشتی بازاڕدا ده‌یبینین و، ئه‌مه زه‌قکه‌ره‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه له مۆدێڕنیته‌ی ئامێریانه و عه‌قڵی چه‌وسێنه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتییه که مۆدێڕنیته، وه‌کو کڵاوڕۆژنه‌ی جێبه‌جێکردنی خواست و ئاره‌زووه ده‌روونییه‌کانی ده‌بینێت، واته؛ دیوی دیکه‌ی هه‌مان نه‌رێتپه‌ره‌ستی و نامووسته‌وه‌ری و موڵکداریکردنی ژنان، بۆ سه‌رنج له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئێمه پێویستمان به لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد و بابه‌تیانه هه‌یه له بوارگه‌لی
جۆراوجۆردا، یه‌کێک له‌وانه بواری ده‌روونناسی کۆمه‌ڵایه‌تییه، که ئه‌و به‌رچاو ڕوونییه ده‌دات به ئێمه تاکو پێکهات و ماهییه‌ت و ناوه‌رۆکی په‌یوه‌ندی (ژن و پیاو) له کۆمه‌ڵگایه‌کی نه‌رێتی به‌ر مۆدێرنیته‌که‌وتوو ببینین و بنج و بناوانی بکۆڵینه‌وه و، هه‌م فۆرمی په‌یوه‌ندییه‌که‌مان بۆ ده‌رکه‌وێت و، هه‌میش لۆسه و، پاڵنه‌ره ده‌روونییه‌کانی ئه‌و کولتووره، که تێڕوانین و ئاکاری (پیاو و ژن) به نیسبه‌ت یه‌کدییه‌وه ئاڕاسته ده‌که‌ن، بۆ ئاشکرا ببێت. بێگومان ئه‌ده‌ب وه‌کو پانتاییه‌کی به‌رین و ئازاد بۆ گێڕانه‌وه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م هۆکارانه ڕۆڵێکی ڕوونکه‌ره‌وه و ڕۆشنگه‌رانه ده‌گێڕێت و، ئه‌و شته‌ی شیکاریی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونیش به ده‌گمه‌ن خۆیانی له قه‌ره ده‌ده‌ن، له ڕێگه‌ی گێڕانه‌وه و نواندنه‌وه‌ی شێوه‌ژیانی مرۆڤه‌کان له به‌ستێنێکی دراماتیک و نیشانه‌ییدا ده‌یخاته ڕوو. لێره‌دا بۆ په‌رژانه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ڕۆمانی “گره‌وه‌ی به‌ختی هه‌ڵاڵه”ی نووسه‌ر و وه‌رگێڕ “عه‌تا نه‌هایی” هه‌ڵده‌کۆڵین و بێ به‌ختی و، به به‌ختیی چاره‌نووسی ژن و دووپاتبوونه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه کاره‌ساتاوییه له ڕوانینێکی ده‌روونناسانه‌وه و، له په‌یوه‌ندییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی ناو ڕۆمانه‌که و، نێوان کارئه‌کته‌ره‌کان باس ده‌که‌ین. بۆ ئه‌م باسه له چه‌مکه‌کانی ده‌روونناسی “یۆنگ” بۆ شیکردنه‌وه‌ی پێکهاتی زمانی و گێڕانه‌وه‌یی ڕۆمانه‌که و فۆرمی گێڕانه‌وه(له ڕێگه‌ی به‌یته کوردییه‌کان) که‌ڵک وه‌رده‌گرین تاکو بنج و بنا‌وان و ڕه‌گوڕیشه‌ی تێڕوانین و ئاره‌زوو و، ئاکاره‌کانی پیاو و ژنی کورد که له زمانیشدا به تۆخی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، هه‌ڵسه‌نگێنین. بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته کۆنه‌چه‌شن(archetype)ه‌کان و ئه‌و ئاکاره له‌مێژینانه‌یه‌ی که له ده‌روون و په‌یوه‌ندیی کۆمه‌ڵایه‌تی تاکه‌کاندا شکڵی گرتووه و ئێسته بزوێنه‌ری خواست و ئاره‌زوو و بڕیاره‌کانێتی، شیبکرێته‌وه.
پوخته‌ی ڕووداوی کاره‌سات و، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زمانیی له ده‌قی ڕۆمانه‌که‌دا
هەڵە یان هەڵاڵە؟
لە هه‌موو ڕۆمانەکەدا؛ لە دیالۆگەکانی نێوان (هەڵاڵە و سەعید) دا بە شوێن ئەوە داین، بزانین ئایا هەڵاڵە بە هەڵە دەچێت یان ئەوە بە تەنیا بیروڕای “شێرزاد“ە کە لە کەسایەتی خۆ-که‌مبین و…، ئەو وه‌کو پیاوێکی نه‌رێتی که ئێسته له شوێنێکی مۆدێڕنی وه‌کوو سوێد ده‌ژی، سه‌رچاوه دەگرێت، یان بە ڕاستی لادان و یاخیبوون لەو کو‌لتوور و سونەته‌یه ژنانی کورد بە هەڵه دەبات؟ هەڵاڵە دەلالەت لە چی دەکات؟ کام لایەنی ئەم کەسایەتییه دەردەخات؟ باوکی بە خۆشەویستییەوە پێی دەڵێ؛ هەڵە گیان، بەڵام ڕوانینی نووسەر و هەروەها خوێنەر بۆ ئەم کەسایەتییە چۆنە؟ نووسەر گومانی بە هەڵەچوونی “هەڵاڵە“ دەخاتە ناو زەینی خوێنەر، تا بزانین بە ڕاستی “هەڵاڵە“ خەیانەت دەکات یان ئەو نەرێت و سونەتە کە بە سەری ژنی کوردا زاڵە، ئەم گومانە دروست دەکات و یان تەنها یاخیبوون لەو نەرێت و پیاوسالارییە و بە شوێن تاکێتی و شوناسی خۆداچوونەیه ئه‌م هاوکێشه‌یه‌ی گومان-خه‌یانه‌ت(هه‌ڵه-هه‌ڵاڵه)دروست ده‌بێت. لەم ڕۆمانه‌دا؛ نووسەر چارەنووسی هەڵاڵە لە ململانێی دوو بەیت که لێره‌دا ڕۆڵیان له فۆرم و قه‌واره‌ی کۆنه‌چه‌شن (archetype)دا پیشان دەدات، ده‌گێڕێته‌وه. کۆنه‌چه‌شن یان بەیتی “برایمۆک“ لە کولتووری کوردی و کۆنه‌چه‌شن یان به‌یتی خاتوو کڵاوزێڕ و میرخوناوک. کۆنه‌چه‌شن چییە؟ داخوازێکی ده‌روونی و ویسته ناوا “غه‌ریزه‌ی-یانه‌یه“ کە له ڕێگه‌ی هه‌سته‌وه‌رییه‌وه وه‌رده‌گیرێت. واته؛ به زمانێکی دیکه ئوستووره‌یه‌کی پاڵه‌وانییه و که‌سایه‌تی پاڵه‌وانی ناو کۆنه‌چه‌شن(به‌یت) ڕه‌هه‌ندێکی مێژوویی و دیرۆکییان هه‌یه. به ده‌ربڕێنێکی ساده؛ سه‌رهه‌ڵدان و ده‌رکه‌وتن و فیچقه‌کردنی ویسته‌ناو و غه‌ریزه‌کان، واته کۆنه‌چه‌شن. هێزی کۆنه‌چه‌شن کاریگه‌رییه‌کی یه‌کلاکه‌روه‌ی هه‌یه و بنج و بێخێکی قووڵ له ده‌روونی مرۆڤدا داده‌کوتێت و مێژووی بیچمگرتن و گه‌شه و باڵاکردنی خۆی هه‌یه. کۆنه‌چه‌شن ده‌یه‌وێت ده‌ریبخات پاڵنه‌ر و خواست و ئاره‌زووه‌کانی مرۆڤ ئه‌گه‌رچی له ڕواڵه‌ت و ورده‌کاریدا جیاوازن، به‌ڵام له هه‌ناو و بنه‌ڕه‌تدا کرۆک و جه‌وهه‌ری خۆیان ده‌پارێزن و، ئاکار و، هه‌ڵسوکه‌وتی مرۆڤ ئاڕاسته ده‌که‌ن.
“هەڵاڵە“ لە نێو کولتوورێکی پیاوسالارانەدا گەورە دەبێت، ئەو کولتوورەی کە باوکی یاسای بۆ دادەنێت و بەو شێوەیه‌ی کە خۆی حەز دەکات “هەڵاڵە“ پەروەردە دەکات. لە جل و بەرگپۆشان تا قسەکردن و بۆ چیا، بۆ ناوی حزب چوون و شەڕ کردن و… وە ئەمەش بە شێوەی توخمی نێرینە(Animus) له ئاره‌زووی هه‌ڵاڵه‌دا لە ناوشیاریدا لە باوکییەوە سه‌رچاوه ده‌گرێت و باوکی له ڕێگه‌ی ئه‌و توخمه نێرینه‌ییه‌وه بڕوا و باوه‌ڕه‌کانی پراکتیزه ده‌کاته‌وه که به هیچ شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی به واقیعی جیهانی ژن و مێینه(Anima)ییه‌وه نییه. ده‌بینین هەر لە منداڵییەوە زەینی نا-وشیاری هەڵالە بە شێوەی پێش وشیاری(prognosis) بۆ ئه‌م بابه‌ته په‌رچه‌کرداری ده‌بێت و لە عوسەڕەش(پیاوێکی شێت) دەترسێت و زەینی نا-وشیاری لەو کارەسات و ڕووداوەی لە ژیانیدا پێش دێت، وشیار و ئاگای دەکاته‌وه. بەو شێوەیه‌ی کە “یۆنگ“ دەیڵێت؛ توخمی نێرینە دەتوانێت بۆ ژن وه‌کو ئه‌هریمه‌نی مەرگ بێت. ئەو توخمه‌ی کە هەڵاڵە لێی یاخی دەبێت و ئەیەوێت لە پاڵی برایمۆک (کۆنه‌چه‌شنی ڕۆمانتیکی کوردی) فەردییەت و شوناسی خۆی بەدەست بێنێت. برایمۆک کە ماف و دەروونی هەڵالە دەناسێت و ڕێزی بۆ دەگرێت ژیانی هەڵاڵە دەکاتە مۆسیقایەک و بە فلووتەکەی دەیژەنێت. به‌ڵام ئەم کۆنه‌چه‌شنه ڕۆمانتیکە لە نێوان ململانێی کۆنه‌چه‌شنی میر “خوناوک“ و خاتوو “کڵاوزێڕ“ دادەنرێت کە نمونە و نیشانه‌ی ئەم کۆنه‌چه‌شنه “حەمەڕەشید“ ئاغایە کە(شێرزادیش سێبەری نێگه‌تیڤی ئەوە و، ئاره‌زووی و، خواستێکی وێرانکه‌رانه‌ی هەیە و، بەو شێوەیە کە “حەمەڕەشید“ ئاغا ئەوی قبووڵە و ڕێزی ده‌گرێت به‌ڵام “شیرزاد“ ئەو ڕەت دەکاته‌وه و بە “هەڵاڵە“ دەڵێت باوکت ئابڕووی لە کوێیە؟ پیاوێکی مەیخۆری، مێباز و…..) لێرەدا پیاوسالاری و دەسەڵاتی پیاو چارەنووس و ژیانی ژنی کورد ڕەقەم دەدات، ئەو چارەنووسەی کە باوکی “هەڵاڵە“ بۆی ساز دەکات. گرەوێک کە لە گەڵ “هەڵاڵە“ لە سەر خۆشەویستی “برایمۆک“ دەیبەستێت. گرەوێک کە ده‌کرا بەختی “هەڵاڵە“ بە تاکێتی و شوناسی لەم ژیانەدا گرێبدات و به‌ره‌و ڕووباری خوێنی مه‌رگی نه‌بات. گرەوێک کە “هەڵاڵە“ دەیباتەوە، بەڵام لە بەرامبەر کو‌لتوور و پیاوسالاریدا دێتە چۆکا. لە بەرامبەر یاسای پیاو کە تاکێتی و ژیانی ژن له ژێر هه‌یمه‌نه و سێبه‌ری ئه‌ودا دیاریده‌کرێت. هەڵالە، خاتوو کڵاوزێر و ڕەعنا خەڵاتی پیاون، کە بە هیچ شێوەیەک نابێت لەو یاسای پیاوسالارانە لا بدەن و یاخی بن. ئەوان خەڵاتێکن کە لە شەڕدا بە پیاو دەدرێن. خاتوو “کڵاوزێڕ“ خەڵاتی میرخوناوک-ه لە شەڕی دێوەکاندا. ڕەعناش خەڵاتی حه‌مەڕەشید ئاغایە.
حە‌قایەتی میر“خوناوک“ و خاتوو “کڵاوزێڕ“ لە بە سەرهاتی شێرزاد-دا ڕەنگدەداتەوە. شێرزاد دەچێت بۆ چیا لە پێناو باوکی هەڵاڵە شەڕ دەکات، وەک خەڵاتێک هەڵاڵە لە حەمەڕەشید ئاغا وەردەگرێت. حەمەڕەشید ئاغا سیناریۆیەکی بۆ ساز دەکات و بەم شێوەیه هەڵاڵە دەبێتە قوربانی. هەڵاڵە کە بە دوای شوناس و تاکایه‌تی خۆیەتی، بە پێکهاتێکی ده‌روونیی جیاوازه‌وه، کە بە ئاڕاسته‌ی بەدەستهێنانی نا-وشیارێکی جیاوازەوە ده‌جمێت، لە سێ سیناریۆی جیاوازی ناو ڕۆمانه‌که‌دا بەشداری دەکات. دوو سیناریۆی سه‌ره‌تا به شیوه‌ی هونه‌ری و نواندنه‌وه ده‌خرێنه ڕوو ، سیناریۆی کۆتاییش واقیعی چاره‌نووسی هه‌ڵاڵه و گره‌وی ژیانێتی. یەکێکیان؛ شانۆگەری لە گەڵ “کەمال“ یان “جەماڵ“ه کە دەگەڕێتەوە بۆ تەمەنی منداڵی هەڵاڵە، کەماڵ یان جەماڵ لە شانۆگەرییەکەدا ئەبێت بمرێت و کاتێک هەڵاڵە دەچێتە سەری کەماڵ داوای ماچێکی لێ دەکات و هەڵاڵە-ش زلەیەکی لێدەدا، ئەمە شانۆگەری یەکەمە کە مەرگ لە به‌رده‌میدا بۆسه‌ی کردووه. دووهەمین شانۆگەری؛ لە شاخە کە هەڵاڵە دەوری ژاندرک دەگێڕێ. ژاندارک؛ خاتوون “ئورلئان“ قارەمانی نه‌ته‌وه‌یی فەرانسە لە دەیه‌ی چوارمی سه‌ده‌ی پانزە کە بۆ ڕزگاریی وڵاته‌که‌ی له ژێر پۆستاڵی ئینگلیزییه کۆلۆنیالیسته‌کاندا خه‌بات ده‌کات و، لەم شانۆگەرییەدا کڵێسا بڕیاری سووتاندنی داوە و، هەم دیسان لەگەڵ مەرگدا ڕووبەڕوو دەبێته‌وه. شانۆگەری سێیەم؛ ئەو سێناریۆیە یە کە “حەمەڕەشید“ ئاغای باوکی بۆی ساز دەکات، واته؛ ئەو پیاوەی کە لە ژیانی شەخسی خۆیدا شکستخواردوو، ناکارامه و، خۆ-په‌رسته و، هەرگیز ناتوانێت وەک خەباتگێڕێک بێت، کە بۆ ڕزگاری وڵاته‌که‌ی خه‌بات دەکات و هێمای ناوەکەی “حەمەڕەشید“ ئاغا ڕه‌خنەیەکە، کە هیچ دلێری و بووێرییه‌کی تێدا نییە، بەڵکو پڕە لە سێبەری نه‌رێنی و نێگه‌تیڤ لە ده‌روون و کە سایەتیدا، لێرەدا “هەڵاڵە“ گرەوەکە لە باوکی دەباتەوە، بەڵام “برایمۆک“ واته؛ ئه‌و کۆنه‌چه‌شنه ڕۆمانتیکە لە کیسدەدات و پاشان گیانی خۆی کە دەبێتە قوربانی سیناریۆکەی باوکی. بردنی گرەوەکە دەووری ئافرەتی شانۆگەرییەکە سێ مەرگ دێنێتە پێش ژیانی هەڵاڵە-وە لە شانۆگەری سێیەمدا بە خه‌نجەرێک کە ڕه‌مز و هێمایه‌که لە سیسته‌مێکی پیاوسالارانە لە ڕێگه‌ی باوکی هەڵاڵەوه ئەگات بە شێرزاد لە سوید و لە گەڵیدا دەمێنێتەوە. شێرزاد ناتوانێت خۆی لە گەڵ سیسته‌می ئەخلاقی و کولتووری “سوید“دا بگونجێنێت. یاسای شێرزاد، یاسای باوکی هەڵاڵەیە کە لە گەڵ خۆیدا هاوردوویە بۆ سوید، یاسای شەڕی شاخەکان کە خەڵاته‌که‌ی ژنه و، ئەم ژنە ئەبێت بە پێی ئەو فەرهەنگ و ئەخلاقەی کە هەیە بژی، ئەگینا وەک “هەڵاڵە“ ژیانی لە دەس ئەدات، بەو خەنجەرەی کە زەینی پیاوسالارانە سازی کردووە، وەک خاچێک بە شوێنی خۆماندا ئەیکێشین و لێی دەدرێین، خەنجەر کە هێمای توندوتیژیی بنه‌مایی و ده‌روونی و پیاوسالارییە. بەو شێوەی کە “یۆنگ“ دەڵێت:- ئەو ئامرازنه‌ی که که‌ڵکیان لێوه‌رده‌گرین(لێره‌دا خه‌نجه‌ر) خوخده و ئاکاری ئێمه وه‌رده‌گرن و ڕۆحی ئێمه داگیریانده‌کات و به‌و ڕۆحییه‌ته‌وه چالاکیان ده‌کات و، ئه‌م ڕۆحه که ده‌چیته ناو ئاسن و پۆڵا و ئامێر و شتومه‌که‌وه به “نا-وشیاری“ ناوزه‌د ده‌کرێت. وە ئەم خەنجەرە خەڵات، دیاری و، نا-وشیاری باو باپیری “حەمەڕەشید“ ئاغایە لەبەر خەباتێک کە لە حزبدا کردوویەتی.
ڕۆمان پێکهاتێکی ئاڵقه‌یی هەیە. لە شوێنێکدا تەواو ئەبێ کە دەسپێکراوە. هەر بەو شێوەیەی کە لە چارەنووسی کەسایەتییەکانیشدا(هه‌ڵاڵه و دایکی)ئەم پێکهاتی ئەڵقەییە هەیە و، وەک نا-وشیارییه‌کی ده‌سته‌جه‌معی لە دۆخی دەروونی سەعادەت و ڕەعنا دەردەکەوێت، کە هەموویان یەک بیر‌و و هەست و داواکارییان هەیە لە ژیان. ئەو کارەساتەی کە لە ژیانی سەعادەت خانمی دایکی “هەڵاڵە“ دا دەسپێدەکات. سەعادەت کە لە ژیانیدا هەر خۆشی نەبینیوە و ناوەکەی تەنزێکە لە ژیانی، کە هومای سەعادەت، سێبەری نزمی پیاوێکە کە نییە و دێت و دەڕوات و بۆ ماوەیەکیش لە سەری “ڕەعنا“ دەنیشێت و ئەبێتە ڕەنج و نا-خۆشی بۆ ژیانی سەعادەت خانم. ئه‌م دۆخه لە ژیانی “هەڵاڵەدا“ دەگاتە ترۆپک و لە مەرگیدا تەواو دەبێت. حە‌قایەتی ئه‌ڵقەیی ژنی کورد لە دایکەوە بۆ کچ و … و بەو شێوەیه‌ی کە خودی هەڵاڵە لە بەراوردی ژیانی کارەساتاوی خۆی لە گەڵ دایکیدا ئەم خاڵەی بۆ دەردەکەوێت کە ئەویش وەک دایکی هەموو کات لە سته‌می شوو، بە گریان دەگاتە هێمنی، دوای تەواوبوونی ڕۆمانەکە خوێنەر ئەگەڕێتەوە بۆ ئەم پرسیارە؛ کە بۆچی نووسەر نیشانه و وشه‌ی “هەڵە“ی بە کار هێناوە و ئایا هەڵاڵە لەم بە شوێن شوناس و نا-وشیارچوونەدا بەهەڵە چووە، ئایا پەیوەندی لە گەڵ “دوکتۆر سەعید“ بووە بە هۆی کارەساتی لە دەسدانی ژیانی؟ ئێمه لە دیالۆگێک لە نیوان “حەمەڕەشید“ ئاغا و “مەجید“ی برای هەڵاڵە پاش کارەساتەکە و مردنی هەڵاڵە ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە. حەمەڕەشید“ ئاغا لەم په‌یوه‌ندییه‌دا مەجید بەتاوانبار دەزانێت و ئەڵێ؛ بۆ لە بەرامبەر خۆیشکەت هه‌ستی به‌رپرسیارێتیت نەبووە؟ بۆچی پشتگیریت نەکردووە؟ بۆچی بۆ چاککردنی پێوەندی شێرزاد و هەڵاڵە کارێکت نەکردووە؟ وە بێ ئەوەی بزانێت کە پێوەندی نێوان هەڵاڵە و دوکتۆر سەعید تەنیا پێوەندیەکی قوتابی –مامۆستایانه بووه و، “دوکتۆر سەعید“ وەک یاریدەرێک بووە بۆ هەڵاڵە، بە قێزه‌ونترین ده‌ربڕین ناوی دێنێت و “مەجید“ لە وەڵامیا ئەڵێت؛ هەڵاڵە و شێرزاد هیچ کاتێک ژیانێکی ئارامیان نەبووە. من وەک تۆ بیر ناکەمەوە. دوکتۆر تاوانبار نییە. لە شوێنێ تردا سه‌رچاوه‌ی ئەم کارەساتە بەته‌واوی ڕوون دەکاتەوە و بە “دوکتۆر سەعید“ ئەڵێت؛ ئایا دەتوانین خەبەری ئەم جینایه‌ت و تاوانه به‌درۆ بخه‌ینه‌وه؟ دەتوانین فەرهەنگی پیاوسالارانەی خۆمان ئینکار کەین؟ ئەم کولتوورە ئەبێت ڕیسوا بێت دوکتۆر گیان… هەڵاڵەی خۆیشکم قوربانی ئەم کولتوورەیە.