ڕاوێژكاری سیاسیی چاوی كورد

پرۆفیسۆر كه‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر

یه‌كه‌م: كورته‌ی ژیاننامه‌

* ناوی چواری: پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر کەیوان ئازاد ئەنوەر حەمە ڕەشید.

* مێژووی لەدایکبوون: (٢٨ی حوزەیرانی ١٩٦٩ز)- سلێمانی.

* قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیم لە سلێمانی تەواو کردووە. 

* لە ڕۆژی (پێنجشەممە) بەرواری (٢٥ی تەمموزی١٩٩١ز) بڕوانامەی (بەکالۆریۆس-لیسانس)ی لە زانستی مێژوو لە (کۆلێجی ئاداب)ی  (زانکۆی سەڵاحەدین) وەرگرتووە.

* لە ڕۆژی (چوارشەممە) بەرواری (١٨ی حوزەیرانی٢٠٠٣ز) بڕوانامەی ماستەری لە زانستی مێژوو لە کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی بە فرمانی ژمارە (٣/٧/٣٠٠٤) وەرگرتووە. ئەوەش دوای ڕەزامەندی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە نوسراویان ژمارە (٢ن/٧٥) لە (١٥/٦/٢٠٠٣ز) ئەو بڕوانامەیەی پێدراوە. ناونیشانی توێژینەوەکەش، کە ڕۆژی (١٤ی مایسی٢٠٠٣ز) لە ھۆڵی (ڕووناکی) زانکۆی سلێمانی گفتوگۆی لەبارەوە کراوە، لەسەر ((مانیزم-لێکۆڵینەوەیەکی (مێژوویی-ئایینی)یە لەسەر مانیزم و کاریگەری لەسەر دەوڵەتی خەلافەتی عەباسی)) بووە، کە لە لایەن (پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر نەبەز مەجید ئەمین) سەرپەرشتی کرا و بە پلەی (زۆرباش) وەرگیرا.

*لە ڕۆژی (سێشەممە) بەرواری (١٨ی ئازاری٢٠٠٨ز) بە فرمانی ژمارە (١٢٣ن)ی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بڕوانامەی دکتۆرای (فەلسەفە)ی لە مێژووی ئیسلامیدا لە زانکۆی سلێمانی وەرگرتووە. ناونیشانی توێژینەوەکەش، کە لە(٢٧ی کانوونی یەکەمی٢٠٠٧ز) لە ھۆڵی (ڕووناکی) زانکۆی سلێمانی گفتوگۆی لەبارەوە کرا لەسەر ((زەندەقە-لێکۆڵینەوەیەکی (مێژوویی-ئایینی)یە لەسەر زەندەقە لە نێوان ساڵانی (٤١-٢٢٧ک/٦٦١-٨٤١ز) )) بووە، کە لە لایەن (پرۆفیسۆر د.موحسین موحەممەد حوسێن) سەرپەرشتی کرا و بە پلەی (زۆر باش) وەرگیرا.

* لە ڕۆژی (چوارشەممە) بەرواری (١٠/١٢/٢٠١٤ز) بە فرمانی ژمارە (٧/١٠/١٣٧٧٨)ی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی پلەی زانستی لە (مامۆستا)ەوە بۆ (پرۆفیسۆری یاریدەدەر) بەرز بوویەوە. پلەکەش لە (٦/١١/٢٠١٣ز) بۆ ئەژمار کرا. دواتر بەھۆی فرمانی زانکۆیی (٧/١٠/١٤٤٩٧) لە (٢٣/١٢/٢٠١٤)ی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، بەرواری شایستەبوونەکەش بە (پرۆفیسۆری یاریدەدەر) لە (٤/١١/٢٠١٣) بۆ ئەژمارکرا.

*خاوەنی (٢٢) بەرھەمی مێژوویی و سیاسی و زیاد لە (١١٠٠) لێکۆڵینەوە و ووتاری مێژوویی و سیاسی و ئایینییە لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی ناوخۆ و دەرەوەی ھەرێمی کوردستانی ئێراقدا بڵاوکردۆتەوە.

*چەند بابەتێکی بۆ زمانەکانی (عەرەبی و فارسی و ئینگلیزی و ڕووسی) وەرگێڕدراون.

* زیاتر لە (١٠٠٠) دیداری تەلەفزیۆنی بۆ کەناڵە ناوخۆیی و ئاسمانییە کوردی و جیھانییەکان ئەنجامداوە. لە کەناڵە ناوخۆییەکان (کوردستان، زاگرۆس، گەلی کوردستان، یەکگرتوو، سۆسیالیست، کۆمەڵ، ڕابوون، زەحمەتکێشان، ئازادی، ئایندە، ...تاد). لە کەناڵە ئاسمانییەکانیش (کوردستان، زاگرۆس، کوردسات، گەلی کوردستان، سپێدە، پەیام، کەرکوک، جەماوەر، تیشک، ڕۆژھەڵات، ئاسۆ سات، کورد کەناڵ، کۆمەڵە، ڕۆژ، نەورۆز، کۆڕەک، ڕووداو، سەحەر، کوردستان٢٤، العراقیە، الرشید، الفرات، الجزیرە، العربیەKNN, NRT, Vox, News,BBC,CNN، NRT ....تاد).   

دووەم: بەرھەمە بڵاوکراوەکان

١. سیاسەتی بەعس لە کوردستان، چاپی یەکەم، چاپخانەی تیشک- سلێمانی، (١٩٩٧ز)، بە ھاوکاری کۆمیتەی زانکۆ و پەیمانگاکانی (ی.ن.ک) چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

٢. چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی کۆن و ناوەراستی گەلی کورد ، چاپی یەکەم، چاپخانەی دیلان- سلێمانی، ھەرێمی کوردستانی ئێراق، ١٩٩٧ز، چاپی دووەم، چاپخانەی رەنج- سلێمانی، ھەرێمی کوردستانی ئێراق-ئێراق، ٢٠٠٠ز. 

٣. چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی نوێ  و ھاوچەرخی گەلی کورد، چاپی یەکەم، چاپخانەی دیلان- سلێمانی، ھەرێمی کوردستانی ئێراق، ١٩٩٩ز، چاپی دووەم، چاپخانەی رەنج- سلێمانی، ھەرێمی کوردستانی ئێراق-ئێراق، ٢٠٠٠ز.

٤. کاریگەری سیاسەتی ئیقلیمی لەسەر حکومەتی ھەرێمی کوردستان، چاپی یەکەم، چاپخانەی ئۆفسێتی سەرکەوتن- سلێمانی، ھەرێمی کوردستانی ئێراق-ئێراق، ١٩٩٩ز، بە ھاوکاری بنکەی رۆشنبیری شەھید رێباز.

٥. شۆڕشی گەلان، چاپی یەکەم، چاپخانەی دیلان- سلێمانی، ھەرێمی کوردستانی ئێراق، ٢٠٠٠ز، چاپی دووەم، چاپخانەی چوارچرا-سلێمانی، ھەرێمی کوردستانی ئێراق-ئێراق، ٢٠١٠ز، لە بڵاوکراوەکانی دەزگا و پەخشی چوار چرا.   

٦. حەمە ڕەشید خانی بانە، چاپی یەکەم، چاپخانەی بەدرخان- سلێمانی، ھەرێمی کوردستانی ئێراق، ٢٠٠١ز، لە بڵاوکراوەکانی بەرێوبەرێتی گشتی چاپ و بڵاوکردنەوە، ژمارە (١٠٢)ی ساڵی (٢٠٠١ز)، چاپی دووەم، دەزگای ڕۆشنیری جەمال عیرفان-سلێمانی، ھەرێمی کوردستانی ئێراق، ئێراق، ٢٠١٤ز.

٧. ناکۆکی لەسەر زەعامەت، چاپی یەکەم، چاپخانەی تیشک - سلێمانی، ھەرێمی کوردستانی ئێراق-ئێراق، ٢٠٠٣ز.

٨. ڕێبازی لێکۆڵینەوە و رێبازی لێکۆڵینەوەی مێژوویی، چاپی یەکەم، چاپخانەی پەیڤ- سلێمانی، ھەرێمی کوردستانی ئێراق، ئێراق، ٢٠٠٣ز، لە بڵاوکراوەکانی کتێبخانەی ڕۆشنبیر لە سلێمانی. چاپی دووەم، چاپخانەی ڕوون- سلێمانی، ھەرێمی کوردستانی ئێراق، ٢٠٠٨ز. چاپی سێیەم، چاپخانەی چوارچرا-سلێمانی، ھەرێمی کوردستانی ئێراق-ئێراق، ٢٠١٣ز. لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی چوارچرا لە سلێمانی.

٩. مانیزم (لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی– ئایینییە)، چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕوون- سلێمانی، ھەرێمی کوردستانی ئێراق-ئێراق، ٢٠٠٤ز، لە بڵاوکراوەکانی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیجی کوردستان.

١٠. کورد و کۆمەڵی مەدەنی، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەردەم- سلێمانی، ھەرێمی کوردستانی ئێراق، ٢٠٠٤ز، لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، ژمارە (٢٦٧)، چاپی دووەم، چاپخانەی چوارچرا-سلێمانی، ھەرێمی کوردستانی ئێراق-ئێراق، ٢٠١٠ز، لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی چوار چرا لە سلێمانی.  

١١. ئەوروپا لە ھەردوو سەردەمی بوژانەوە و ڕۆشنگەریدا، چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕوون- سلێمانی، ھەرێمی کوردستانی ئێراق، ٢٠٠٤ز، لە بڵاوکراوەکانی مەکتەبی بیر و ھوشیاری (ی.ن.ک)، ژمارە (٤٩). چاپی دووەم، چاپخانەی ڕوون- سلێمانی، ھەرێمی کوردستانی ئێراق-ئێراق، ٢٠٠٨ز.

١٢. کورد لە چەند تۆمارێکی مێژوویدا، چاپی یەکەم، چاپخانەی بەدرخان- سلێمانی، ھەرێمی کوردستانی ئێراق-ئێراق، ٢٠٠٥ز، لە بڵاوکراوەکانی بەرێوبەرێتی گشتی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی.

١٣. چەردەیەک لە مێژووی کورد، چاپی یەکەم، چاپخانەی خاک-سلێمانی، ھەرێمی کوردستانی ئێراق-ئێراق، ٢٠٠٦ز، لەبڵاوکراوەکانی بەڕێوبەرێتی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی، چاپی دووەم، سلێمانی، ھەرێمی کوردستانی ئێراق-ئێراق، ٢٠٠٦ز، چاپی سێیەم، سلێمانی، ھەرێمی کوردستانی ئێراق-ئێراق، ٢٠٠٦ز، چاپی چوارەم، سلێمانی، ھەرێمی کوردستانی ئێراق-ئێراق، ٢٠٠٦ز، لە بڵاوکراوەکانی چاپخانەی ڕەھەند لە سلێمانی، چاپی پێنجەم، سلێمانی، ھەرێمی کوردستانی ئێراق-ئێراق، ٢٠٠٨ز، لە بڵاوکراوەکانی چاپخانەی ڕەھەند لە سلێمانی، چاپی شەشەم، چاپخانەی ڕۆژھەڵات-ھەولێر، ھەرێمی کوردستانی ئێراق-ئێراق، ٢٠١٠ز، لە بڵاوکراوەکانی کتێخانەی ئەندێشە لە سلێمانی، چاپی حەوتەم، سلێمانی، ٢٠١٣ز، لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی چوارچرا لە سلێمانی.

١٤. مێژووی ئایینەکان، بەرگی یەکەم، چاپی یەکەم، چاپخانەی چوار چرا-سلێمانی، ھەرێمی کوردستانی ئێراق-ئێراق، ٢٠٠٩ز، لە بڵاوکردنەوەی کتێبخانەی ئەندێشە لە سلێمانی. چاپی دووەم، چاپخانەی چوارچرا-سلێمانی، ھەرێمی کوردستانی ئێراق-ئێراق، ٢٠١١ز، لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی چوارچرا لە سلێمانی. چاپی سێیەم، چاپخانەی چوارچرا-سلێمانی، ھەرێمی کوردستانی ئێراق-ئێراق، ٢٠١١ز، لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی چوارچرا لە سلێمانی.

١٥. زەندەقە-لێکۆڵینەوەیەکی (مێژوویی-ئایینییە)، چاپی یەکەم، چاپخانەی شڤان-سلێمانی، ھەرێمی کوردستانی ئێراق-ئێراق، ٢٠٠٩ز، لە بڵاوکراوەکانی بەڕێوبەرێتی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی.

١٦. کوردستان و کورد لە چەند لێکۆڵینەوەیەکی مێژووییدا، چاپی یەکەم، چاپخانەی شڤان-سلێمانی، ھەرێمی کوردستانی ئێراق-ئێراق، ٢٠٠٩ز، لە بڵاوکراوەکانی، لە بڵاوکراوەکانی بەرێوبەرێتی گشتی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی.

١٧. نەریتەکانی کورد، چاپی یەکەم، چاپخانەی چوارچرا-سلێمانی، ھەرێمی کوردستانی ئێراق-ئێراق، ٢٠١٠ز، لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی چوار چرا لە سلێمانی.

١٨. ھەڵە مێژووییەکان، چاپی یەکەم، چاپخانەی بینایی-سلێمانی، ھەرێمی کوردستانی ئێراق، ئێراق، ٢٠١٣ز، لەسەر ئەرکی سندوقی داھێنانی وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان چاپکراوە. 

١٩. مێژووی ئەوروپا لە سەدەکانی ناوەڕاست دا، چاپی یەکەم، چاپخانەی چوارچرا-سلێمانی، ھەرێمی کوردستانی ئێراق-ئێراق، ٢٠١٤ز، لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی چوارچرا لە سلێمانی.

٢٠. کوردستان و کورد لە سەدەکانی ناوەڕاستدا، چاپی یەکەم، چاپخانەی پەنجەرە-تاران، ئێران، ٢٠١٥ز، لە بڵاوکراوەکانی ناوەندی مێژوویی جەمیل ڕۆژبەیانی لە سلێمانی.

٢١. کۆسپەکانی بەردەم سەربەخۆیی کوردستان لەچەند لێکۆڵینەوەیەکی مێژووییدا، چاپی یەکەم، چاپخانەی بینایی-سولەیمانی-ھەرێمی کوردستانی ئێراق-ئێراق، ٢٠١٦ز.

٢٢. کورد و مێژووی جەژنی نەورۆز، چاپی یەکەم، چاپخانەی دلێر-سولەیمانی، ھەرێمی کوردستانی ئێراق-ئێراق، ٢٠١٦ز، لە بڵاوکراوەکانی دەزگای ئایدیا.

٢٣. مێژووی ئیمپراتۆڕێتی ساسانی، چاپی یەکەم، چاپخانەی بینایی-سولەیمانی، ھەرێمی کوردستانی ئێراق-ئێراق، ٢٠١٧ز.
سێیەم: بەشدارییەکانم لە کۆنگرە و کۆنفڕانسە ناوخۆیی و دەرەکییەکاندا

ا. بەشداری لە کۆنفرانسە زانستییە ناوخۆییەکاندا:-

١. لە یەکەمین کۆنفڕانسی زانستی کۆلیجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی بەشداریم کرد، کە لە نێوان ڕۆژەکانی (١٣-١٤ی ئەیلولی٢٠٠٤ز) لە ھۆڵی ژمارە (٨)ی ھەمان کۆلیج بەسترا.

٢. لە یەکەمین کۆنفرانسی زانستی کۆلیجی زانستە سیاسییەکانی ئێواران لە زانکۆی سلێمانی بە توێژینەوەی (پێگەی کورد لە سیستەمی نوێی جیھانیدا)دا بەشداریم کرد. کۆنفرانسەکەش لە رۆژانی (٤-٥ی مایسی٢٠٠٥ز) لە ھۆڵی رووناکی زانکۆی سلێمانی بەرَێوە چوو، تێدا توێژینەوەکەم لە ڕۆژی (٤ی مایسی٢٠٠٥ز) کاتژمێر (١١)ی بەیانی پێشکەش کرد.

٣. لە یەکەمین کۆنفرانسی زانستی بەشی مێژووی سکوڵی زانستە مرۆڤایەتییەکانی سەر بە فاکۆڵتی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی وەک لێپرسراوی لیژنەی ڕاگەیاندن بەشداریم کرد. کۆنفرانسەکەش لە نێوان ڕۆژانی (دووشەممە تا چوارشەممە) بەروارەکانی (١٥-١٧ی نیسانی٢٠١٣ز) لە ھۆڵی ڕاپەڕینی زانکۆی سلێمانی ئەنجامدرا.

٤. لە کۆنفڕانسی پرسی کورد و ڕێکەوتنامەی سایکس بیکۆ وەک ئەندامی لیژنەی زانستی بەشداریم کرد. کۆنفڕانسەکەش لەنێوان ڕۆژانی (سێشەممە و چوارشەممە) بەروارەکانی (٣-٤/٥/٢٠١٦ز) لە ھۆڵەکانی کۆماری کوردستان و بابان لە کۆلیجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی ئەنجامدرا.

٥. لە کۆنفڕانسی سێیەمی ناودارانی کۆیە، کۆنفڕاسنی زانستی یادی سەد ساڵەی لەدایکبوونی دڵدار (١٩١٨-١٩٤٨ز) زانکۆی کۆیە، بە توێژینەوەیەک بەناونیشانی (ڕەھەندە مێژووییەکانی سروودی ئەی ڕەقیبی دڵدار، بەشداریمان کرد. کۆنفڕانسەکەش لە ڕۆژانی (سێشەممە تا پێنجشەممە) بەروارەکانی (٢٠-٢١ی شوباتی٢٠١٨ز) ئەنجامدراو توێژینەوەکەشمان لە ڕۆژی (چوارشەممە) بەرواری (٢١/٢/٢٠١٨ز) لە ھۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە پێشکەش کرد.

ب. بەشداری لە کۆنگرە و کۆنفڕانسە ئاساییە ناوخۆییەکاندا:-

١. لە یەکەمین کۆنفڕانس بۆ کەرکوک لە ژێر ناونیشانی (کەرکوک لە نێوان ستەمی مێژوو و نیگەرانییەکانی ئەمڕۆدا)، کە لەلایەن (دەزگای چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی خاک و کەناڵی کوردسات) لە ڕۆژانی (٢٥-٢٧ی ئابی٢٠٠٥ز) لە شاری (سلێمانی) بەڕێوەچوو. تێدا وەک بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆنفڕانس بەشداریم کرد.

بەشداری لە کۆنگرە و کۆنفڕانسە زانستییە دەرەکییەکاندا:-

١. لە کۆنفرانسی نەتەوەیی ئەردەڵانناسی، بە توێژینەوەی (دەرکەوتنی بنەماڵەی ئەردەڵانییەکان و پەیوەندییان بە بنەماڵەی ئێلخانی مەغۆلەوە) بەشداریم کرد، کە لە شاری (سنە)ی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نێوان ڕۆژانی (چوارشەممە-پێنجشەممە) بەرواری (٢٣-٢٤ی تشرینی دووەمی٢٠١١ز) بەڕێوە چوو. لە نێو کۆنفرانسەکەشدا توێژینەوەکەم لە یەکەم ڕۆژی کۆنفراسەکە و لە کاتژمێر (١٢)ی نێوەڕۆ پێشکەش کرد. 

٢. لە کۆنفرانسی کورد و فەرھەنگ و ئەدەبی ئێرانی و ئیسلامی، بە توێژینەوەی (مێژووی ئێران لە تێڕوانینی مێژوونووسان و توێژەرانی کوردا) بەشداریم کرد، کە لە شاری (سنە)ی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نێوان ڕۆژانی (چوارشەممە-پێنجشەممە) بەرواری (٧-٨ی تشرینی یە کەمی٢٠١٥ز) بەڕێوە چوو. لە نێو کۆنفرانسەکەشدا توێژینەوەکەم لە یەکەم ڕۆژی کۆنفراسەکە و لە کاتژمێر (١١،٢٠-١١،٤٠)ی نێوەڕۆ پێشکەش کرد. 

چوارەم: سەرپەرشتی و ھەڵسەنگاندنە زانستییەکان:

ا. سەرپەرشتی نامە زانستەییەکان (نامەی ماستەر):
١.بە فرمانی ژمارە (٧/٢٩/٦٠٤) لە بەرواری (٢٨/٥/٢٠١٣ز) سەرپەرشتی نامەی زانستی خوێندکار (عەلی عەبدوڵڕەحمان خدر) بە ناونیشانی (دەوڵەتی دۆستەکی-مەروانی-لە گۆشە نیگای خوێندنەوەی شارستانی بۆ مێژوو)م پێسپێردرا. نامەکەش دوای گفتوگۆگردن لە ڕۆژی (پێنجشەممە) بەرواری (٢/٧/٢٠١٥ز) بە پلەی (زۆرباش) وەرگیرا.

٢.بە فرمانی ژمارە (٧/٢٩/٥٤) لەبەرواری (١٠/١/٢٠١٦)ی سەرۆکی سکوڵی زانستە مرۆڤایەتییەکان سەرپەرشتی نامەی زانستی خوێندکار (ھیوا مەحموود ئەحمەد) بە ناونیشانی (ھزری سیاسی ئیسلامی لەسەدەی چوارەمی کۆچی) پێسپێردرا.

پێنجەم: توێژینەوەی زانستییە بڵاوکراوەکان:

١.زەندەقە (لێکۆڵینەوەیەکە لەسەر چەمک و واتای زەندەقە لە مێژووی ئیسلامیدا) بە ھاوکاری پرۆفیسۆر دکتۆر موحسن موحەممەد حوسێن، گۆڤاری زانکۆی سلێمانی، (B) ژمارە (٢٠)، حوزەیرانی٢٠٠٧ز، لل(٩٩-١٣٣).

٢. (مێژووی بنەماڵەی ئەردەڵانییەکان و پەیوەندییان بە بنەماڵەی ئێلخانی مەغۆلەوە) لە بەرھەمێکی تایبەتی (کۆڕی ئەردەڵانناسی) بڵاوکرایەوە و بەرگی یەکەمی لاپەڕەکانی (٥٥-٨٠) بۆ تەرخانکرا. 

٣. (مێژووی دەرکەوتنی ئایینی ئێزدی) لە گۆڤاری (زانکۆی سلێمانی-B) ژمارە (٤٢) ساڵی (٢٠١٣ز)، لاپەڕەکانی (١٧٩-٢١٠) بڵاوکرایەوە.

٤. (مێژووی ئایینی کاکەیی) لە گۆڤاری (زانکۆ-بەشی زانستە مرۆڤایەتییەکان)ی (زانکۆی سەڵاحەددین) لە ژمارە (٥٥) ساڵی (٢٠١٣ز)، لاپەڕەکانی (١٢٩-١٥٢) بڵاوکرایەوە.

٥. ((کەسایەتی پەیامبەری ئیسلام موحەممەد کوڕی عەبدولڵا-د.خ) لە دیدی خۆرھەڵاتناس و نووسەر و مێژوونووسی بەریتانییەوە)) پێشکەش بە گۆڤاری گۆڤاری (زانکۆ-بەشی زانستە مرۆڤایەتییەکان)ی (زانکۆی سەڵاحەددین) کرا. بە فرمانی ژمارە (٩٨) بەرواری (١٥/٩/٢٠١٣ز) مۆڵەتی بڵاوکردنەوەی پێدرا و لە ژمارە (٥٧) ساڵی (٢٠١٤ز)، لاپەڕەکانی (٣٧-٥٠) بڵاوکرایەوە. 

٦. (تێڕوانینی پادشایانی ساسانی بۆ ئایینی مەسیحی) پێشکەش بە گۆڤاری (زانکۆ-بەشی زانستە مرۆڤایەتییەکان)ی (زانکۆی سەڵاحەددین) کراو بە ژمارە (٥١٧) لە بەرواری (١١/٨/٢٠١٥ز) مۆڵەتی  بڵاوکردنەوەی پێدراو لە ژمارە (١) بەرگی (٢٠) ساڵی (٢٠١٦ز)، لاپەڕەکانی (٢٠٤-٢٣٣)دا بڵاوکرایەوە.

٧. (تێڕوانینی مێژوونووسان و توێژەرانی کورد بۆ مێژووی ئێران-مێژووی سەدەکانی ناوەڕاست وەک نموونە)، پێشکەش بە کۆنفڕانسی زانستی کورد و فەرھەنگ و کەلتووری ئێرانی و ئیسلامی) کراوە، کە لە ڕۆژانی (٧-٨/١٠/٢٠١٥ز) لە زانستگای کوردستانی شاری سنە بەڕێوەچوو. بە ژمارە (٣٣٦٣٧) لە (٧/٧/١٣٩٤ک.م) مۆڵەتی پێشکەشکردن و بڵاوکردنەوەی پێدرا.

٨. (شوێنەوارەکانی ئایینی مەزدەکی بەسەر دەوڵەتی خەلافەتی عەباسییەوە لە سەردەمی عەباسی یەکەمدا) پێشکەش بە (گۆڤاری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی) کراو بە ژمارە (٨٢) لە بەرواری (٨/٥/٢٠١٥) مۆڵەتی وەرگرتن و بڵاوکردنەوەی پێدراو لە ژمارە (٣) بەرگی (٢) مانگی (ئاب)ی ساڵی (٢٠١٦ز) لەلاپەڕەکانی (١٥٤-١٩٥)دا بڵاوکردنەوەیە.

٩. (کورد لە ڕووداوە سیاسییە ناوخۆییەکانی دەوڵەتی خەلافەتی ئومەویدا/٤١-١٣٢ک/٦٦١-٧٥٠ز) پێشکەش بە (گۆڤاری زانکۆی ڕاپەڕین) کراو بە ژمارە (٣٩٥) لە بەرواری (٩/١١/٢٠١٦) مۆڵەتی وەرگرتن و بڵاوکردنەوەی پێدراو لە ژمارە (٨) ساڵی سێیەمی، مانگی تشرینی یەکەمی (٢٠١٦) لە لاپەڕەکانی (١٨٣-٢٠٨)دا بڵاوکرایەوە.

١٠. (فرقە الخوارج فی نڤرە مۆرخی الاسلام و المۆلفات الحدیپە) پێشکەش گۆڤاری زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سەلاحەددین کراوەو مۆڵەتی بڵاوبوونەوەی بە ژمارە (١٢٧) لە (١٧/١٠/٢٠١٧ز) پێدراو لە بەرگی (٢٢)ی ژمارە (٢)ی ساڵی (٢٠١٨ز) گۆڤاری زانکۆ بۆ زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سەلاحەددین لە لاپەڕەکانی (٤٧-٥٧)دا بڵاوکراوەتەوە.

شەشەم: سوپاسنامەکان:

١.سوپاسنامەی سەرۆکایەتی بەشی مێژوو، بەھۆی کۆتایھێنان بە ھەردوو کۆرسی خوێندنی ماستەر بە سەرکەوتوویی، بە ژمارە (تایبەت) لە بەرواری (٢٥/٦/٢٠٠١زایینی).

٢.سوپاسنامەی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی سلێمانی، بەھۆی بەخشینی بەرھەمێکی خۆم بە ناوی (حەمەڕەشیدخانی بانە) بە ژمارە (٧/١٩/٧٢٤) لە بەرواری (٢٢/١١/٢٠٠١ز).

٣.سوپاسنامەی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی سلێمانی، بەھۆی بەخشینی بەرھەمێکی خۆم بە ناوی (ئەوروپا لە ھەردوو سەردەمی بوژانەوە و رۆشنگەریدا) بە ژمارە (٧/١٩/٦٠٥) لە بەرواری (١٣/٩/٢٠٠٤ز).

٤.سوپاسنامەی سەنتەری نیشتمانی بۆ لێکۆڵینەوەی جێندەر بەھۆی وتنەوەی (١٤) کاتژمێر سیمینار لەسەر (مێژووی ئیسلامی سیاسی) بۆ خولی ڕاھێنانی سەرکردایەتی ئافرەتان، بە ژمارە (٢١٠) لە بەرواری (٤/٤/٢٠٠٦ز).

٥.سوپاسنامەی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بە فرمانی ژمارە (٧/١٩/١٠٠) لە بەرواری (١٠/١/٢٠٠٧ز) بەھۆی بەشداریکردنمان لە وەرزی ڕۆشنبیری کۆلیجی زانستە سیاسییەکان، کە لە ڕۆژانی (١٩-٢٠/١٢/٢٠٠٦ز) بەڕێوەچوو، کە تێدا بە توێژینەوەیەک بە ناونیشانی ((ڕەھەندە مێژووییەکانی پرۆژەکەی (بیکەر-ھامڵتۆن) بەشداریم کرد.

٦. سوپاسنامەی ڕێکخراوی گەشەپێدانی دیموکراسی (A.B.F) سویدی بە ژمارە (١٨٧) لە بەرواری (٢٢/٨/٢٠٠٧ز) بەھۆی ووتنەوە (٤) کاتژمێر وانە بە خولێکی ئەو ڕێکخراوە لە ھاوینی (٢٠٠٧ز)دا.

٧.سوپاسنامەی یاریدەدەری سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری زانست و خوێندنی باڵا) بەھۆی بەدەستھێنانی بڕوانامەی دکتۆرا لە مێژووی ئیسلامیدا، بە ژمارە (ت) لە بەرواری (٢٧/٣/٢٠٠٨ز).

٨. سوپاسنامەی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بە فرمانی ژمارە (٧/١٩/٢٤٩٨) لە بەرواری (٢٣/٢/٢٠٠٨ز) بەھۆی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانم بە سەرکەوتووی لە کۆلیجی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سلێمانی لە ماوەی (چوار) ساڵ کارکردنم و وانە وتنەوە تێدا.

٩. سوپاسنامەی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بە ژمارە (٩٠٥٧) لە بەرواری (٢٣/١١/٢٠٠٨ز) بەھۆی بەشداریکردنم وەک مامۆستای وانەبێژ لە خولێکی سەربازی سەر بە ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە (مەعسکەر سەلام)ی شاری سلێمانی.

١٠. سوپاسنامەی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بە فرمانی ژمارە (٧/١٩/١٥٧٩٩) لە بەرواری (٢٧/١١/٢٠٠٨ز) بەھۆی بەشداریکردنم لە خولێکی سەربازی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و ووتنەوەی (٢٤) کاتژمێر وانە وتنەوە تێدا.

١١. سوپاسنامەی مەکتەبی کۆمەڵایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەھۆی بەشداریکردنم لە ھوشیارکردنەوەی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان لە سنووری ھەرێمی کوردستان بە گشتی و پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان بە تایبەتی بۆ بەپیرەوەچوونی پرۆسەی ھەڵبژاردنی (٢٥/٧/٢٠٠٩ز) لەسەر ھەردوو ئاستی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بۆ سەرخستنی جەنابی کاک (مەسعود بارزانی) بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرخستنی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی.

١٢. سوپاسنامەی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بە فرمانی ژمارە (٧/١٩/٣٩٢٧) لە بەرواری (١٨/٣/٢٠١٠ز) بەھۆی ووتنەوەی وانە بە خوێندکارانی خوێندنی باڵا-ماستەر لە کۆلیجی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سلێمانی.

١٣. سوپاسنامەی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بە فرمانی ژمارە (٧/١٩/١٥١٧٦) لە بەرواری (٢٣/١٠/٢٠١٠ز) بەھۆی ووتنەوەی وانە وەک وانەبێژ لە کۆلیجی زانستە ڕامیارییەکانی زانکۆی سلێمانی.
١٤. سوپاسنامەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ژمارە (٢٢٧) لە بەرواری (٨/٤/٢٠١١ز) بەھۆی ووتنەوەی وانە بە خولی گەشەپێدانی زانستی مامۆستایانی ئایینی.
١٥. سوپاسنامەی توێژینگەی زمان و ئەدەبی کوردی زانکۆی کوردستانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ژمارە (٣٩١٧٩/٣١) لە بەرواری (٢١/١١/٢٠١١ز) بەھۆی بەشداریکردنم لە کۆنفرانسی نەتەوەیی ئەردەڵان، بە توێژینەوەیەک بە ناونیشانی (مێژووی دەرکەوتنی بنەماڵەی ئەردەڵان و پەیوەندییان بە بنەماڵەی ئێلخانی مەغۆلەوە).
١٦. سوپاسنامەی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بە فرمانی ژمارە (٧/١٩/٧٩٧٢) لە بەرواری (٢٤/٦/٢٠١٣ز) بەرامبەر ئەرک و ماندووبوون و دڵسۆزی لە سەرخستنی یەکەمین کۆنفرانسی زانستی بەشی مێژووی سکوڵی زانستە مرۆڤایەتییەکان، لە ڕۆژەکانی (١٥-١٦-١٧/٤/٢٠١٣ز).
١٧. سوپاسنامەی ڕێکخراوی کوردستان بۆ پرسە ستراتیژییەکان، بە فرمانی (٧) لە بەرواری (٣١/١٠/٢٠١٣ز) لەبەرامبەر بەشداریکردنم لە سیمنارێک بە ناونیشانی (خوێندنەوەیەک بۆ مێژووی ئیسلام) لە ھۆڵی (ئوتێل رامادا) لە ڕۆژی (چوارشەممە) بەرواری (٣١/٧/٢٠١٣ز).

١٨. سوپاسنامەی ڕێکخراوی کوردستان بۆ پرسە ستراتیژییەکان، بە فرمانی (٨) لە بەرواری (٣١/١٠/٢٠١٣ز) لەبەرامبەر بەشداریکردنمان لە سیمنارەکانی ئەو ڕێکخراوەدا.

١٩. سوپاسنامەی توێژینگەی زمانە بیانییەکانی زانکۆی کوردستانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ژمارە (٣٦٠٠٣) لە بەرواری (٧/١٠/٢٠١٥ز) بەھۆی بەشداریکردنم لە کۆنفرانسی (کورد و فەرھەنگ و ئەدەبی ئێرانی و ئیسلامی)، بە توێژینەوەیەک بە ناونیشانی (مێژووی ئێران لە تێڕوانینی توێژەران و مێژوونووسانی کوردا).

٢٠.سوپاسنامەی توێژینگەی زمانە بیانییەکانی زانکۆی کوردستانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ژمارە (٣٦٠٠٣) لە بەرواری (٧/١٠/٢٠١٥ز) بەھۆی بەشداریکردنم لە کۆنفرانسی (کورد و فەرھەنگ و ئەدەبی ئێرانی و ئیسلامی)، بە توێژینەوەیەک بە ناونیشانی (مێژووی ئێران لە تێڕوانینی توێژەران و مێژوونووسانی کوردا).

٢١. سوپاسنامەی (مەسرور بارزانی) ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی بەخشینی (دوو) بەرھەمان بەناونیشانی (کورد و کوردستان لە سەدەکانی ناوەڕاستدا، مێژووی ئایینەکان). 

٢٢. سوپاسنامەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی چەرمۆ بۆ کاروباری کارگێڕی ژمارە (٢/٨٤١) لە (٢/٥/٢٠١٦ز) بەھۆی بەخشینی (چوار) بەرھەمی خۆم بە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی چەرمۆ.

٢٣. سوپاسنامەی سەرۆکی زانکۆی چەرمۆ بۆ کاروباری کارگێڕی ژمارە (١٥) لە (٣/٥/٢٠١٦ز) بەھۆی بەخشینی (چوار) بەرھەمی خۆم بە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی چەرمۆ.

٢٤. سوپاسنامەی سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ژمارە (٥٨٣) لە (٤/٥/٢٠١٦ز) بەھۆی بەخشینی (چوار) بەرھەمی خۆم بە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی چەرمۆ.

٢٥. سوپاسنامەی (مەسرور بارزانی) ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی بەخشینی کتێبی (کۆسپەکانی بەردەم سەربەخۆیی کوردستان). 

٢٦.سوپاسنامەی ڕۆژنامەی (خەبات) بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردییەوە لە بەرواری (٢٢/٤/٢٠١٦ز)، بەھۆی ھاوکاریکردنم بە چەندین بابەت و لێکۆڵینەوە بۆ ڕۆژنامەکەیان لە ماوەی (ھەشت) ساڵی ڕابردوودا.

٢٧. سوپاسنامەی ڕاگرایەتی کۆلیجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سولەیمانی. 

حەوتەم: ڕێزلێنانەکان:

١. ڕێزلێنانی (موحەممەدی حاجی مەحموود) سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی (بیست و دووەمین) ساڵیادی دەرچوونی ھەفتەنامەی (ڕێبازی ئازادی) لە بەرواری (٢٥/٥/٢٠٠٢ز) بەھۆی ھاوکاری بەردەوامم بۆ ھەفتەنامەکە.

٢. ڕێزلێنانی (موحەممەدی حاجی مەحموود) سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی (بیست و چوارەمین) ساڵیادی دەرچوونی ھەفتەنامەی (ڕێبازی ئازادی) لە بەرواری (٢٥/٥/٢٠٠٤ز) بەھۆی ھاوکاری بەردەوامم بۆ ھەفتەنامەکە.

٣. ڕێزلێنانی دووەمین ڤێستیڤاڵی بەدرخان، کە لە ڕۆژانی (٢١-٢٣ی نیسانی٢٠٠٥ز) لە شاری (دھۆک) ئەنجام درا.
٤. ڕێزلێنانی یەکەمین (ڤێستیڤاڵی ئۆرومون بۆ وێژەی ماچۆ) لە بەرواری (٤/١٢/٢٠٠٩ز)، بەھۆی بەشداریکردنم لەو ڤێستیڤاڵە وەک ھەڵسەنگێنەری زانستی توێژینەوەکان.

٥. ڕێزلێنانی (دووەمین ڤێستیڤاڵی ئۆرومون بۆ وێژەی ماچۆ) لە بەرواری (٣٠/٣/٢٠١٢ز)، بەھۆی بەشداریکردنم لەو ڤێستیڤاڵە وەک ھەڵسەنگێنەری زانستی توێژینەوەکان.

٦.ڕێزلێنانی (گۆڤاری ڕێبەری پێشمەرگە)، بەھۆی ھاوکاریکردنی گۆڤارەکە لە نێوان ساڵانی (٢٠٠٩-٢٠١٢ز) بە بابەتی مێژوویی.

٧. ڕێزلێنانی (ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای سلێمانی پارتی دیموکراتی کوردستان) بە بۆنەی بیرەوەری ساڵیادی (٣٦) ساڵەی شۆڕشی گوڵانەوە.

٨. ڕێزلێنانی (مەکتەبی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان) بە بۆنەی بیرەوەری ساڵیادی (٣٦) ساڵەی شۆڕشی گوڵانەوە.

٩. ڕێزڵێنانی (سەنتەری ھاوبەشی لۆڕ) بەبۆنەی میھرجانی کەریم خانی زەند لە (٢ی ئازاری٢٠١٣ز) لە ھۆڵی ڕۆشنبیری شاری سلێمانی.

١٠. ڕٍێزلێنانی (گروپی مستەفا بارزانی)، کە ڕۆژی (٦/٤/٢٠١٣ز) لە ھۆڵی کتێبخانەی گشتی کەلار دوای پێشکەشکردنی توێژینەوەیەک لەسەر (پێگەی مستەفا بارزانی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردیدا). 

١١. ڕێزلێنانی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی بەرزکردنەوەی پلەی زانستیم لە (مامۆستا)ەوە بۆ (پرۆفیسۆری یاریدەدەر)، کە لە ڕۆژی (سێشەممە) بەرواری (٢٠١٥ز) لە ھۆڵی بۆنەکانی لقی چوار، لەلایەن (سەعید سەلیم پشدەری) لێپرسراوی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان پێشکەشم کرا.

١٢. ڕێزلێنانی ڕۆژنامەی خەبات ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (١١٨) ساڵەی یادی ڕۆژنامەگەری کوردییەوە، کە لە ڕۆژی (ھەینی) بەرواری (٢٢/٤/٢٠١٦ز) لە شاری (سلێمانی) پێشکەشم کرا، بەرامبەر ئەو خزمەتی بە بواری ڕۆژنامەگەری کوردی لە ساڵانی ڕابردوودا کردومە. 

١٣. ڕێزلێنانی فەرماندەیی سلێمانی یەکەی (٤٨)ی سەر بە یەکەکانی ھەشتای ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، کە لەلایەن (لیوا مەلا عەلی زمناکۆیی) لە ڕۆژی (یەکشەممە) بەرواری (٥/٦/٢٠١٦ز) لە سلێمانی پێشکەشم کرا، لەبەرامبەر ئەو خزمەتەی بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستانم کردووە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش و پاراستنی خاکی کوردستان لە ھەر دەست درێژییەکی بێگانە و داگیرکار بە خاکەکەمان.  

١٤. ڕێزلێنانی (سەنتەری بێشکچی بۆ لێکۆڵینەوەی مرۆڤایەتی) سەر بە زانکۆی دھۆک لەبەرامبەر ھاوکاریمان بۆ سەرخستنی کۆنفڕانسێکی زانستی سەنتەرەکە لە ڕۆژانی (٢٥-٢٦ی نیسانی٢٠١٨ز).

١٥. ڕێزلێنانی (ڕێکخراوی لوبنانی بۆ داھێنەران) بەھۆی تێزە مێژووییەکانم و ھەوڵەکانم بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی لە ھەرێمی کوردستان.

ھەشتەم: زمان

* زمانەکانی (کوردی و فارسی و عەرەبی) بە باشی دەزانم و زمانی (ئینگیزی) دەخوێنەمەوە و بە کەمی قسەی پێدەکەم و دەنووسم.