ڕاوێژکاری سیاسی و دیبلۆماسی

 
- د. موئمین یاسین محەمەدامین زەڵمی، لەدایکبووی ساڵی 1985و خەڵکی گوندیی زەڵم لەی سنوری هەورامان سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، دە ساڵ لە ئێران بووە و بە زمانی فارسی خوێندوویەتی، دەرچووی زانکۆی سەلاحەدینە لە بەشی ئینگلیزی، هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە ئەدەبیاتی ئینگلیزی لە زانکۆی بەنگەلۆری هیندستان.  دکتۆرای لە پەروەردەی زمانە بیانییەکان لە زانکۆی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست emu لە قوبرسی تورکیا خوێندووە و مامۆستای بەشی ئینگلیزییە لە زانکۆ.

-لە تەمەنی پانزە ساڵیدا چوەتە ناو کاری رێکخراوەیی، ئەندامی بزووتنەوەی ئیسلامی و دواتر یەکبوونی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی بووە،تا ساڵی 2015 چەندین پۆستی جیاوازی وەرگرتوووە کە دوایینیان ئەندامی ئەنجومەنی ڕاگەیاندنی کۆمەڵی ئیسلامیی بووە.

- ساڵی 2017 بە سەرۆکایەتی بەرهەم ساڵح هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری یان دامەزراند و ئەندامی لیژنەی باڵای کۆنگرەی دامەزراندنی هاوپەیمانی بووە و بووەتە بەرپرسی دامەزراوەی گەشەپێدانی مرۆیی و لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری 2018 شدا کاندیدی ئەو قەوارەیە بوو بۆ پەرلەمانی عێراق.

- لە مانگی 11ی 2018دا بە سەرۆکایەتی ئارام قادر (هاوپەیمانیی نیشتیمانی)یان ڕاگەیاند و بوویە ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی.

- لە دیبلۆماسییەت و پەیوەندی سیاسیدا شارەزایە و هەڵسوڕێنەری تۆڕێکی فراوانی پەیوەندی دیبلۆماسییە لەگەڵ سیاسەتوان و چالاکوانە سیاسییە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان.

- ماوەی چەند ساڵێک وەک وەرگێڕی زمانە جیاوازەکان لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتیی و ئاژانسە میدیاییەکان کاری کردووە.

- ڕاهێنەری نێودەوڵەتی بواری دیبلۆماسی و پەروەردە و زمانەوانییە و دەیان سیمینار و ۆرکشۆپی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات پێشکەش کردووە.

- زیاتر لە پانزە ساڵە لە بواری رۆژنامەنوسیدا کار دەکات، بە زمانەکانی (ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی و کوردی) کاری رۆژنامەوانی ئەنجام داوە و ئەندامی سەندیکاری رۆژنامەنوسانی کوردستانە.

-سەدان وتار و ڕاپۆرتی هەیە و دوانزەی توێژینەوەی زانستی و چەند کتێبێکی چاپکراوی لە کتێبخانتکاندان، سەرپەرشتی ژمارەیەکی زۆر کەمپینی داکۆکی لە مافی ڕەوای خەڵک و لاوان و قوتابیان، و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان کردووە، لە چەندین گروپ و هەڵمەتی خێرخوازیدا لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەشدار بووە.

ئیمەیل: momenzellmi@yahoo.com مۆبایل: 07701210789