ڕاوێژكاری چاوی كورد بۆناوچه‌ داگیرگراوه‌كان

ناو

حەسەن ئەمین محەمەد ئەمین شێخانى

 

بەروار وشوێنى لەدایکبوون

کەرکوک – توزخورماتوو، ١/٧/١٩٦٨

 

توانستى زانستى

١- بەکالۆریۆس لە کۆلیژى شەریعە لەزانکۆى بەغداد لە ساڵى ١٩٩١
٢- ماجستێر لە شەریعەتى ئیسلامیدا، پسپۆڕى زمانى عەرەبی لەکۆلیژى ئیمام ئەعظەم لەسالى ٢٠١٣.

 

ئەرک وبەپرسیاریەتى

١- مامۆستاى پەیمانگاى ئیسلامى لەهەولێر بۆ ماوەى چوار ساڵ
٢- مامۆستاى پەیمانگاى ئیسلامى ئێواران لەکەرکوک بۆ ماوەى سێ ساڵ
٣- لەگۆڤارى جودى، ڕادیۆى نوا، ڕۆژنامەى ئەلنەبەء، ڕۆژنامەى کۆمەڵگاى مەدەنى، هەروەها لەڕۆژنامەى حەقیقەت وچەندین کەناڵى دیکەى راگەیاندندا وەک دەهێنەر، وەرگێر وهەلەگیرى زمانەوانى کارى کردووە.
٤- سەرنوسەرى گۆڤارى ئەلجودى بووە کەلەلایەن وەزارەتى ئەوقافەوە دەرکاوە.٥- سەرنوسەرى گۆڤارى کۆمەلگاى مەدەنى بووە کەلەلایەن تۆڕى ڕیکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنییەوە دەردەچوو لە کەرکوک.
٦- سەرنوسەرى رۆژنامەى ئەلنەبەء بووە کەلەلایەن دامەزراوەى "هەواڵ" ەوە دەردەچوو لەکەرکوک.
٧- بەرپرسی بەشی زمانى عەرەبی ڕادیۆى نەوا بووە لەسلیمانى بۆماوەى ساڵ ونیوێک.٨- جێگرى سەرنوسەرى ڕۆژنامەى حەقیقەت بووە کەلە لایەن کۆمەڵێک نوسەر وڕۆشنبیرى سەربەخۆ لەکەرکوک دەردەچوو.
٩-ئەندامى کاراى سەندیکاى ڕۆژنامەنوسانى کوردستان.
١٠- ئەندامى سەندیکاى ڕۆژنامەنوسانى جیهانى.
١١- ئەندامى کۆمەڵەى ڕۆشنبیران وکۆمەڵایەتییە لە کەرکوک.
١٢- خاوەنى سەدان وتارە لەڕۆژنامە وگۆڤارەکاندا بەهەردوو زمانى کوردى وعەرەبی.
١٣- خاوەنى چەندین خەڵات وڕیزلینانە لەبوارەکانى ڕۆژنامەوانى ونوسین وداهێناندا.